بەبۆنەی شەهیدکردنی سێ پێشمەرگەکە پێشتر بە دیلی کەوتبوونە دەستی چەکدارانی داعش، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕۆکی پەیامەکەیدا دەڵێت: " بەڵێن بە خانەوادەی ئەو شەهیدانەمان دەدەین کە خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت و تۆڵەیان دەکرێتەوە و رێگە نادەین تیرۆریستان ئەم تاوانەیان بەسەرەوە بچێت و سزای ئەو کارە دڕندانەیە و هەموو کردەوە چەپەڵەکانیان وەردەگرن".
هەر لەو پەیامەدا مەسعود بارزانی دەشڵێت:" بە پشتیوانیی خوای گەورە و گەلی خۆڕاگری کوردستان، ئەوانەی بەوشێوەیە پێشمەرگەی کوردستان شەهید دەکەن، پێشتر بینیویانە و ئێستا و داهاتووش دەبینن کە چۆن دەستی تۆڵەی پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەیانگاتێ".
لە ٢٠١٥/٣/١٩ رێکخراوی داعش گرتەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا سێ پێشمەرگە لە کۆی ئەو 21 پێشمەرگەیەی کە بە دیل گیراون شەهیددەکات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدکردنی سێ پێشمەرگەی دیلی دەستی تیرۆریستانی داعش، کە لەلایەن ئەو تیرۆریستانەوە بەشێوەیەکی دڕندانە شەهید کراون، خەمباری کردین.
بەڵێن بە خانەوادەی ئەو شەهیدانەمان دەدەین کە خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت و تۆڵەیان دەکرێتەوە و ڕێگە نادەین تیرۆریستان ئەم تاوانەیان بەسەرەوە بچێت و سزای ئەو کارە دڕندانەیە و هەموو کردەوە چەپەڵەکانیان وەردەگرن.
بە پشتیوانیی خوای گەورە و گەلی خۆڕاگری کوردستان، ئەوانەی بەوشێوەیە پێشمەرگەی کوردستان شەهید دەکەن، پێشتر بینیویانە و ئێستا و داهاتوش دەبینن کە چۆن دەستی تۆڵەی پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەیانگاتێ.
لەو بۆنە خەمناکەدا، سەرەتا سەرخۆشیی لە خۆمان دەکەین، ئینجا لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدەکان و گەلی کوردستان. شەهیدبوون لە ڕێگەی گەل و نیشتیمان، سەربەرزییە، جا ئەو شەهادەتە بە گوللە بێت، یان بە ئاگر، یان پەتی سێدارە.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢١ـی٣ـی٢٠١٥
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەناوی دەوڵەت و حکومەتی تورکیاوە قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد، بە هەر نرخێک بێت، پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتوو دەبێت.
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەشاری ئیستەنبوڵ ئەمڕۆ 2015/3/21 بەشداربوو لە جەژنی "ئێمە بەیەکەوە تورکیاین، جەژنی بەهار" و گوتی: "حیزبێک لە ئەنقەرە و حیزبێکیش لە ئامەد(دیاربەکر) تەنیا ئەوە نییە کە روو لە کۆڵانێک بکەین و قسە بکەین، بەڵکو نەورۆز جەژنی هەموو مرۆڤایەتییە، نەورۆز جەژنی کورد، تورک و فارسەکانە".
داودئۆغڵو هۆشداری ئەوەیدا کە هیچ کەسێک پرۆسەی ئاشتی نەکاتە ئامرازی سیاسەتی رۆژانە و گوتی: "هیچ کەسێک بە مانۆڕی تاکتیکییەوە پرۆسەی ئاشتی نەکاتە ئامرازی سیاسەتی رۆژانە، با نەچێتە رۆژئاوا، ناوەڕاست و باکووری تورکیا و ژمارەیەک کاری دوژمنکارانە بکات، با نەچێتە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا (مەبەست لە باکووری کوردستانە) و بانگەوازی تووندوتیژی هاوشێوەی بانگەوازەکەی 6-7 ی تشرینی یەکەم نەکات".
ئەم گوتەیەی داودئۆغڵو ئاماژەیە بەو بانگەوازەی کە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان HDP بۆ کوردانی تورکیا و باکووری کوردستانی کرد بۆ پشتیوانیکردن لە کۆبانێ، بڕژێنە سەر شەقامەکان و لەمەوە خۆپیشاندان لە چەند شارێکی باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا و لە ئەنجامدا زیاتر لە 40 کەس بوونە قوربانی.
22/3/2015
بۆ جیاكردنەوەی سنووری هەردوو پارێزگای بابل و كەربەلا لە سنووری پارێزگای ئەنبار، بەرپرسانی ناوخۆیی ئەو دوو پارێزگایە خەندەقێكی درێژ لێدەدەن و بەشی زۆری كارەكانی پڕۆژەكەش كۆتاییان هاتووە.
“عەقیل مەسعوودی” سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا لەبارەی خەندەقەكەوە گوتی: “بهفەرمانی وەزارەتی بەرگری و دوای وتوێژێكی زۆر لەگەڵ فەرماندە باڵا ئەمنییەكان، گەیشتینە ئەو راستییەی، كە هەڵكەندنی خەندەقێك بە قوڵی دە مەتر و بە پانی شەش مەتر و بە درێژایی 42 كیلۆمەتر بۆ جیاكردنەوەی كەربەلا و بابل لە ئەنبار لێبدرێت، ئەمەش بۆ راگرتنی پێشڕەویی و هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق”.
مەسعوودی ئاماژەی بەوەشكرد كە تێچوونی هەڵكەندنی خەندەقەكە، شازدە ملیار دیناری عێراقیە كە دەگاتە دوازدە ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی
21/3/2015
نەورۆزی ئەمساڵ بۆ ئەنجوومەنی شاری کرماشان رووداوێکی هیچ خۆش نەبوو. ئەو ئەنجوومەنە لە بەرەبەری قەیرانێکی گەورەدایە. سەرچاوە خۆجێییەکان باس لە دەستبەسەرکردنی سێ ئەندامی دیکەی ئەنجوومەنی شاری کرماشان دەکەن. یەک لەوان ئازاد کراوە، بەڵام ئەمە بە مانای کۆتاییهاتنی دۆسیەکەی نییە.
زستانی ئەمساڵ سەرەڕای هەوای خۆشی، بۆ شارەوانی کرماشان پێچەوانە بوو. دوو ئەندامی دیکەی ئەنجوومەنی شاری کرماشان لە دوو جاری جیاوازدا دەستبەسەرکران. یەک لەوان دوو هەفتە پێش دەستبەسەر کرا. پێش لەویش ئەندامێکی دیکە گیرابوو، بەڵام بە دانانی 100 ملیۆن تمەن بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
هەندێ سەرچاوەی هەواڵ باس لەوە دەکەن ئەندامەکانی ئەنجوومەنی شار هاوکات دوو کارە بوون. دوو کارە بوونی ئەندامانی ئەنجوومەن سەرپێچییەکی یاساییە. تەنانەت دەتوانێ وەرگرتنەوەی ئەندامێتی ئەندامی سەرپێچیکاری ئەنجوومەنی شاری لێ بکەوێتەوە. هەر بۆیە وەزارەتی ناوخۆش دەستێوەردانی کرد. بە شێوەی فەرمی داوای لە پارێزگاری کرماشان کرد لێکۆڵینەوە لە دوو کارە بوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی شار بکرێ، دواتریش بڕیاریان لەسەر بدرێ.
هەندێ سەرچاوە پرسی دیکە دێننە گۆڕێ. مێرسادنیوز بڵاویکردووەتەوە ماوەیەک پێش، لە رەوتی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی نوێ‌دا، ئەندامانی ئەنجوومەنی شار لێیان دەبێتە شەڕە قسە و پەردە لەسەر گەندەڵییە داراییەکانی یەکتر هەڵدەدەنەوە.
سەرەتاکانی پاییز بوو کە سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی شاری کرماشانیش ئیدیعای کرد، ئەندامانی ئەنجوومەنی شار گەندەڵییان کردووە. کاری ئەوان گەیشتە دادگا. بەڵام ئەو گوتی دەتوانێ گەندەڵییەکە بسەلمێنێ.
هەرلەم سەروبەندەدا بوو کە سەرۆکی شارەوانی کرماشان داوای دەستلەکارکێشانەوەی کرد. بەگوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، داواکاریی زۆر و گوشاری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شار هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی پەیمان قوربانی بوون.
رەوشی قەیرانی ئەنجوومەنی شار لە کاتێکدایە کە کرماشان سەرۆکی شارەوانی نییە. دەبێت سەرۆکی شارەوانی دیاریبکرێ. ساڵی نوێش سەرەتای دەسپێکردنی وەرزێکی نوێی چالاکی شارەوانییە.
ئەگەر رەوشی هەنووکەیی درێژە بکێشێ، وادیارە چارەنووسی ئەنجوومەنی شاری کرماشان بەرەو هەڵوەشانەوە هەنگاو دەنێت. رەنگە ساڵی نوێ دەسپێکێکی هیچ خۆش بۆ شارەوانی کرماشان نەبێت.
فواد حەقیقی/ رووداو
21/3/2015
نووسینگەى مافەکانى مرۆڤى سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، رێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى (ناسراو بە داعش) 3 تاوانى نێودەوڵەتى گەورەى ئەنجامداوە، کە تاوانەكانى جەنگ، دژى مرۆڤایەتى و کۆمەڵکوژییە.
بەپێى ئەو راپۆرتەى تیمێکى لێکۆڵینەوەى مافەکانى مرۆڤ بۆ رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکانى بەرزکردووەتەوە رایگدەیەنێت، "پێشێلکارییەکان فراوانن، جگە لەو تاوانانەش رێکخراوى داعش تاوانى کوشتن و ئەشکەنجەدان و دەستدرێژیى سێکسی و بەکۆیلەکردنى ئەنجامداوە".
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا سوکى ناگارا، سەرۆکى نێردەى لێکۆڵینەوەى مافەکانى مرۆڤ لە عێراق گوتى: "هیچ پێکهاتەیەک لە عێراق لە دەست تووندوتیژی رێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى بێبەش نەبووە، بەتایبەتى پێکهاتەکانى ئێزدی، مەسیحی و تورکمان، سابیئەى مەندائییەو کاکەییە کوردەکان و شیعە بە دڵنیاییەوە پێکهاتەى سوننەش، ئەم رێکخراوە هەموو سنوورێکى بەزاندووەو فرە ئایینى و رەگەزى لە عێراق وێرانکردووە".
هەروەها راپۆرتەکە ئاماژە بەوەشدەکات کە رێکخراوى داعش مامەڵەى دڕندانەى لەگەڵ کەمە نەتەوەکانى دیکەى غەیرە مسوڵمان کردووە, ئەوانەى لەسەر دەستى چەکدارانى داعش نەکوژراون ئەوە لە ترسی کوشتن و سەرپشککردنیان لە مسوڵمان بوون یان فیدیەدان یان کوژران، لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى داعش هەڵاتوون.
21/3/2015
وته‌بێژی وه‌فدی دانوستانكاری ئیمراڵی رایگه‌یاند: نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ نه‌ورۆز ته‌واوبووه و به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و توركی ده‌خوێندرێته‌وه، ئاشكراشیكرد كه دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر وته‌بێژی وه‌فدی دانوستانكاری ئیمراڵی له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان، رایگه‌یاند كه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان 4 سه‌عاتی خایاندووه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیشی نامه‌ی نه‌ورۆز بوو، وتی: "ئۆجالان نامه‌كه‌ی ته‌واو كرد و راده‌ستی ئێمه‌ی كرد، 21ی ئادار له‌ئاهه‌نگی نه‌ورۆز بۆ ته‌واوی جیهان ده‌یخوێنینه‌وه".
سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات وتی: "پێشنیاره‌كانمان سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی چاودێری به ئۆجالان گه‌یاندووه، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كانی ره‌نگه له‌و هه‌فته‌یه‌دا پێشكه‌شی وه‌فدی حكومه‌تی بكات. یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دوای نه‌ورۆز ره‌نگه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی چاودێری بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئۆجالان له‌باره‌ی دۆخی یاسایی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن زانیاری داواكراوه و زانیارییه‌كانی خۆشی راگه‌یاندووه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا زانیاری به‌رفراوانیش راده‌گه‌یه‌ندرێن.
سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئۆجالان له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانیانه‌ی تازه ره‌وانه‌ی ئیمراڵی كراون چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه و وتی: "به‌ڕێز ئۆجالان له‌گه‌ڵ زیندانیانی تازه چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه. رایگه‌یاند كه ئه‌وان لهكاروخهباتی دانوستاندندا بۆشاییه‌كی مه‌زن پڕده‌كه‌نه‌وه. له‌وچوارچێوه‌یه‌دا چاوپێكه‌وتنێكی درێژ و به‌رفراوانی ئه‌نجام داوه".
به‌وته‌ی ئۆنده‌ر، ئۆجالان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی كردووه و وتوویه‌تی: "له‌وباوه‌ڕه‌دام رێژه‌ی له‌سه‌دا 10 ناتوانێت ئاسته‌نگ دروست بكات، وه‌ڵامی گه‌ل بۆ سیاسه‌تی دیموكراتی به‌هێز ده‌بێت و كاریگه‌ری ئه‌وه‌ش له میدیاكان ده‌بینرێت، نه‌ك سه‌دا 10 به‌ڵكو ده‌بێت ئامانج زیاتر بێت".
ئۆنده‌ر ئاشكراشیكرد كه دوای نه‌ورۆز هاوشان له‌گه‌ڵ له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری شاری ئامه‌د دیاره‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشووری كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
راشیگه‌یاند كه نامه‌كه‌ی ئۆجالان بۆ نه‌ورۆزی ئامه‌د به زمانی كوردی و توركی ده‌خوێندرێته‌وه، به‌كوردی له‌لایه‌ن په‌روین بوڵدان سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په و به‌توركیش له‌لایه‌ن سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و وته‌بێژی وه‌فدی دانوستاندكار ده‌خوێندرێته‌وه.
xendan
20/3/2015
سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند " به‌شێوه‌یه‌كی زۆر روون ده‌بینین كه جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه، ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له ناوچه‌كه‌شدا ڕووده‌ده‌ن، هه‌مووی له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و سیستمه‌دایه، كه دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م نه‌خشه‌كه‌ی دارێژراوه."
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگای ئه‌رشیفی جیهانی به‌ناوی ( به‌ڵگه‌كانی جه‌نگی جیهانی سه‌د ساڵه)دا ڕایگه‌یاند " به‌شێوه‌یه‌كی زۆر روون ده‌بینین كه جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌و جه‌نگ، ئامانجێتی به دروستكردنی دیوار له‌نێوان گه‌لانی ئه‌م جوگرافیایه‌دا، دڵ و رووحه‌كان له یه‌كتری جیابكاته‌وه، له‌م ناوچه‌یه‌شدا چه‌ند كێشه و شه‌ڕ هه‌بێت و چه‌نده خوێن بڕێژرێت، هه‌مووی له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و سیستمه‌دایه كه دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م نه‌خشه‌كه‌ی دارێژرا".
وتیشی " جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ناوێكی دیكه‌شی هه‌یه، ئه‌ویش جه‌نگی به‌شداری یه‌كه‌مه، كاتێ له‌و رووه‌وه ته‌ماشای بابه‌ته‌كه ده‌كه‌یت، ده‌توانیت به‌شێوه‌یه‌كی دروست تر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و رووداوانه‌ش بكه‌یت، كه له رۆژگاری ئه‌مڕۆشماندا روو ده‌ده‌ن، ده‌توانیت له خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی رابردووه‌وه شیكار بۆ ئه‌و رووداوانه بكه‌یت كه ئه‌مڕۆ له عیراق، سووریا و لیبیادا ده‌گوزه‌رێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، رێككه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ، كه له كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا واژۆ كرا ته‌نیا نائارامی، ئاژاوه، ئازار، فرمیسك و سته‌می بۆ ناوچه‌كه هێناوه.
ئه‌ردۆغان ده‌شڵێت " ئه‌و سنوورانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه كێشران، بۆ ئه‌وه نه‌بوون كۆتایی به جیاكاری بنه‌ماكانی نه‌ژاد، ئایین و مه‌زهه‌بگه‌رایی بهێنیت، به‌ڵكو بۆ گه‌وره‌كردنی جیاوازییه‌كان كێشراوه."
سه‌رچاوه ئه‌نادۆڵ
م.ر
20/3/2015
به مه‌به‌ستی به‌شداریکردنیان له جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی، لەڕۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له هاونشتیمانیانی رۆژهه‌ڵات له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران هاتوونەتە باشووری كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كارئاسانی ته‌واوی بۆ هاموشۆی گه‌شتیاران له‌و سنووره ده‌سته به‌ركردووه.
به‌بێ فیزه و وه‌رگرتنی هیچ باجێك رێگه به گه‌شتیاران ده‌درێت سه‌ردانی باشووری كوردستان بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی پازده رۆژ بمێننه‌وه، گه‌شتیارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش دەڵێن، به‌هۆی نه‌بوونی ئازادی بۆ یادكردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌وان سه‌ردانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه رۆرژانه نزیك به دوو هه‌زار گه‌شتیار له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌مه‌به‌ستی به‌شدار بوونیان له‌و رێوره‌سمانه‌ی له باشووری كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه سازده‌كرێن ده‌گه‌نه ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران.
به پێی ئاماری نیشینگه و پاسپۆرتی حاجی ئۆمه‌ران، ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له جه‌ژنی نه‌ورۆز، رۆژانه زیاتر له 4 هه‌زار گه‌شتیار ده‌گه‌یشته سنوور، تائێستا زیاتر له 250 هه‌زار گه‌شتیار له رێگه‌ی ئه‌و سنووره‌وه گه‌شتیان بۆ باشووری كوردستان ئه‌نجام دابوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ رۆژانه نزیك به 2 هه‌زار گه‌شتیار له رۆژێكدا ده‌گاته سنوور و كۆی ریژه‌ی ئه‌مساڵی هاموشۆی گه‌شتیاری 156هه‌زار گه‌شتیار بووه.
٢٠/٣/٢٠١٥
رووسیا بەشێکی سوپای وڵاتەکەی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشی و مانۆڕێکی گەورەشی لە باکووری خۆرئاوای وڵاتەکەی دەستپێکردووە.
مانۆڕەکە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بڕیاری ئەنجامدانی لە لایەن ڤێلادێمیر پوتینەوە بۆ دەرکرا بوو، ئەمەش لەکاتێکدایە کە مانۆڕی ناتۆ لە دەریای بالتیک بۆ دڵنیاکردنی هاوپەیمانانی لە ئەوروپای خۆرهەڵات دەستی پێ کردووە، ئەو هەنگاوەش بووتە هۆی نیگەرانی رووسیا.
وەزارەتی بەرگری رووسیاش رایگەیاندووە ٥٠ فڕۆکە لە مانۆڕەکەی باکووری رووسیا بەشداریان پێکراوە. ئامانجیش هەڵسەنگاندنی ئاستی توانا سەربازییەکانی هێزە دەریایەکانی ئەو وڵاتەیە لەو ناوچە سنووریانە.
19/3/2015
لە دوو رۆژی رابردوودا، نامەیەکی پێچراو دەگاتە کۆشکی سپی، دوای ئەوەی پشکنینی بۆ دەکرێت، دەردەچێت کە ئەم نامەیە بە ماددەی ژەهراوی سیناید داپۆشراوە.
بەشی خزمەتگوزاری نهێنی، کە بەرپرسی پاراستنی باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە، بە میدیاکانی گوتووە، "نامەکە لە رۆژی دووشەممە گەیشتووەتە کۆشکی سپی، دوای پشکنین دەرکەوتووە کە بەماددەی سیناید-ی ژەهراوی داپۆشراوە".
ئەو نامە بە ژەهر داپۆشراوە، لە لایەن تاقیگە بیۆلۆجییەکانەوە پشکنینی بۆ کراوەو دەرکەوتووە کە ژەهراوی کراوە، ئەمەش یەکەمین حاڵەتی لەم شێوەیە کە لە کۆشکی سپی تۆماربکرێت و بەهۆیەوە، لە رێگەی نامەیەکی داپۆشراو لە نێو کیسێکی پلاستیکی، ژەهر بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بنێردرێت. سەرچاوە ئەمنییەکانی کۆشکی سپی دەڵێن، نامەکە شوێندەستی هیچ کەسێکی تێدا دەرنەکەوتووە.
ئەمە یەكەم حاڵەتی لەمشێوەیە نییە، پێشتریش پیاوێكی خەڵكی ویلایەتی میسیسیپی، كە دانی بەوەدانا نامەی ژەهراوی بۆ باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا و چەند بەرپرسێكی دیكەی حكومی ئەو وڵاتە ناردووە، بە فەرمانی دادگا سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
جەیمس ئێڤرێت دوچكی رۆژی 13ـی ئایاری 2014 دانی بەوەدانا ئەو نامەی ژەهراوی بۆ سەرۆك و سیاسییەكانی دیكە ناردووە، لەبەرئەوە دادگا بڕیاریدا بۆ ماوەی 25 ساڵ زیندانی بكرێت و دوای ئەو ماوەیەش 5 ساڵی دیكە چاودێری بكرێت.
ئەو نامانەی كە دوچكی ناردبوونی مادەی ریسین-ی پێداكرابوو، كە ئەمەش ژەهرێكە لە رووەك دروستدەكرێت و دوو ئەوەندەی ژەهری ماری كۆپرا ژەهراویە.
پێش ئەوەی نامەكە بگاتە ئۆباما ئاشكرابوو و لە رۆژی 27ـی نیسانی ساڵی 2013، دوای ئەوەی كارمەندانی ئێف بی ئای پاشماوەی ئەو مادە ژەهرەیان لەو هۆڵە وەرزشییە دۆزییەوە كە ئەو وەكو راهێنەری هونەری جەنگی كاری تێدادەكرد، دەستبەسەریانكرد.
18/3/2015
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی سوریا”سانا” كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سوریا، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكایان خسته‌خواره‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ” فڕۆكه‌یه‌كی هه‌واڵگری بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی، به‌سه‌ر ناوچه‌ی “ڕه‌ئسو لشهمرا”ی پارێزگای “لازقییه”دا سوڕاوتهوه. به‌رگریی ئاسمانیی سوریاش خستیه خواره‌وه.
ئاژانسه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “هێزه‌كانی به‌رگریی ئاسمانی سوریا، فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكییان خسته خواره‌وه كه بۆ كاری دوژمنكارانه هاتبووه ئاسمانی سوریا” به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخاته به‌رچاو.
هاوكات چالاكوانه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه ، گوایه وێنه‌ی پارچه‌كانی فڕۆكه‌كه‌ن.
تاكو ئێستا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌وه له‌لایه‌نه فه‌رمی و په‌یوه‌ندی داره‌كانی ئه‌مریكاوه بلاونهكراوهتهوه، نه‌بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، نه‌بۆ ڕهتكردنهوهیشی.
18/3/2015
چه‌كدارانی داعش له نێوه‌ڕاستی شارۆچكه‌ی شنگال هێرش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و به‌توندی وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه.
“هاشم سیته‌یی” فه‌رمانده‌ی لیوای 8 ی پیاده‌ی پێشمه‌رگه بۆ( باس‌نیوز) گوتی: “كاتژمێر (8) ی ئه‌مشه‌و سێشهمه(17-3-2015) چه‌كدارانی داعش له نێوه‌ڕاستی شارۆچكه‌ی شنگال به چه‌ند ئۆتۆمۆبێلێكی شۆفه‌ڵ و حه‌فاره هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌توندی وه‌ڵامیان درایه‌وه‌و شه‌ڕیش ماوه‌ی كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو”.
ناوبراو زیاتر گوتی: “له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و سێ ئۆتۆمۆبێلی چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه تێك‌شكێنران و چه‌كداره سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانهش كوژران ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نازانرێت ژماره‌ی ته‌واوی كوژراوانیان چه‌نده”.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ته‌نیا دوو پێشمه‌رگه زۆر به‌سووكی برینداربوونه و ره‌تیشیكرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌شدارییان له‌و شه‌ڕه‌دا كردبێت.
باسنيوز | بڕیار کۆیی
17/3/2015
ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك، گه‌یشتووه‌ته 1.3 ملیار كه‌س له هه‌موو جیهاندا، به‌وه‌ش ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه نزیكترین تۆڕه بۆ په‌یوه‌ندیكردنی هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه، له چوارچێوه‌ی نوێبوونه‌وه و خۆبه‌دوورگرتن له بڵاوكراوه نهشاوهكان، كۆمپانیای فه‌یسبوك چه‌ند مه‌رج و یاسایه‌كی نوێی بۆ بڵاوكراوه‌كان ده‌ركرد.
دوێنێ دووشه‌ممه 16ی ئادار، كۆمپانیای فه‌یسبوك پێوه‌ره‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی روونكرده‌وه، به‌وه‌ش كۆمپانیاكه رێنمایی زیاتر ده‌دات به به‌شداربووانی بۆ ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی كه چیتر رێگه پێدراو نین.
پێشتر كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه به‌شداریكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك رێكخراوی داعش قه‌ده‌غه ده‌كات، به‌ڵام ئێستا لیستی بڵاوكراوه رێگهپێنهدراوهكان زیاد ده‌كات له‌وانه‌ش "پاڵپشتیكردن یان پیاهه‌ڵدان به‌و گرووپانه‌ی ره‌فتاری تاوانكاری و توندوتیژییان هه‌یه، رێگه‌پێدراو نین".
كۆمپانیای فه‌یسبوك، وتیشی: "هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵكی به ئازاردانی جه‌سته‌یی یان دارایی، یان به‌مه‌به‌ست سووكایه‌تیكردن به كه‌سانی تر له‌رێی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر پۆستێك كه ئابڕووبه‌رانه بێت، ئه‌وه‌ش رێگه‌پێدراو نییه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاندان بێت بۆ خۆكوشتن یان مانگرتن له خواردن".
هه‌روه‌ها فه‌یسبوك بابه‌تی سێكسی و خۆڕووتكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه، به‌ڵام لێره به‌دواوه، وه‌ك كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی پێده‌دات زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌نه‌وه و وردتر بۆی ده‌ڕوانن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاریداوه هه‌ر وێنه‌یه‌كی رووت كه ئه‌ندامی زاوزێی تێدا ده‌ربكه‌وێت، بسڕدرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنانه‌ش كه سنگی ئافره‌ت به رووتی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام رێگه به‌و ئافره‌تانه ده‌دات سنگیان ده‌ربخه‌ن كه به‌شداری ده‌كه‌ن له هه‌ڵمه‌تی شیردانی سرووشتی دایك بۆ منداڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگه ده‌درێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و تابلۆیانه‌ی كه كه‌ساییه‌تییه‌كان به رووتی تیایدا ده‌رده‌كه‌ون.
یه‌كه‌م جاره كۆمپانیاكه باس له سڕینه‌وه‌ی ئه‌و بڵاوكراوانه ده‌كات كه هاندانی توندوتیژی و قۆستنه‌وه‌ی سێكسیان تێدایه، له‌وانه‌ش وه‌ك پێیده‌ڵێن تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سێكسی، وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سێكسی له نێوان دوو كه‌س به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، گه‌ر پێشتر روخسه‌تی له‌و كه‌سانه وه‌رنه‌گرتبێت كه له وێنه‌كاندا ده‌ر ئه‌كه‌ون.
فه‌یسبوك به‌رده‌وام ده‌بێت له وه‌رگرتنی ئاگادارییهكانی به‌شداربووان له بڵاوكراوه نه‌شیاوه‌كان، له‌وباره‌شه‌وه فه‌یسبوك وتی، به‌درێژایی كاتژمێره‌كانی رۆژ، تیمی تایبه‌تمان هه‌یه له‌هه‌موو جیهان بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و ئاگادارییانه، هه‌موو راپۆرتێكیش لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، بڕیاری سڕینه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێكیش ماوه‌یه‌كی ده‌وێت ره‌نگه بگاته 48 كاتژمێر، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای زۆرێك دروست كردووه، چونكه ماوه‌ی بڕیاردانه‌كه زۆر ده‌خایه‌نێت، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و بڵاوكراوانه له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا ده‌گاته هه‌موو به‌كارهێنه‌ران له ته‌واوی جیهاندا.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه ژماره‌یه‌ك له حكومه‌ته‌كان داوایان كردووه چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بسڕیندرێتهوه، هاوكات له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نوێیه‌كانی كۆمپانیا، فه‌یسبوك پلانی داناوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی شهفافهییتی كۆمپانیاكه، كه تیایدا داواكاری حكومه‌ته‌كان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران و سڕینه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كان له‌هه‌ر وڵاتێكدا، بڵاوده‌كرێته‌وه.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران كه‌ریم
سه‌رچاوه: RT
ه. ر
17/3/2015
فەرمانداری شاری سەردەشت گۆڕدرا و لە رێوڕەسمی دانانی سەرپەرشتیاری نوێ بۆ پۆستی فەرمانداریەتی سەردەشت، بەرپرسانی پارێزگای ورمێ دووبارە بەڵێنەکانیان بە خەڵکی ئەو شارە دووپاتکردەوە.
قوربانعەلی سەعادەت، پارێزگاری ورمێ، لەو رێوڕەسمەدا رایگەیاند ئەنجوومەنی وەزیران سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئەوەیە کە سەردەشت بکرێتە ناوچەی ئازادی بازرگانی.
سەعادەت ئاماژەی بەوەدا ئەوان ئەو پێشنیازەیان خستووەتە بەردەم حکومەت و حکومەتیش کاری لەسەر دەکات. هیواشی خواست رەزامەندی لەسەر پێشنیازەکەیان دەرببڕدرێ و بەمەش سەردەشت ئاوەدانی و پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێت.
بەگوتەی پارێزگاری ورمێ، ئەوان لەبارەی بەفەرمیکردنی دەروازەی سنووری کێلێ، لەنێوان سەردەشت و قەڵادزێ، سەرقاڵی گفتوگۆکردنن لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی. بە فەرمیبوونی ئەو دەروازەیەشی بە هۆکارێک بۆ پێشکەوتنی ئابووری ناوچەکە لەقەڵەمدا.
پارێزگاری ورمێ داواشیکرد بەڕێوەبەرانی حکومی لەو پارێزگایە هەڵاواردن لەنێو هاونیشتمانیاندا نەکەن و رێز لە یاسا بگرن.
17/3/2015
هێراڵد رۆد، راوێژكاری پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) و پسپۆری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە كاتی بەشداریكردنی لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی رادیۆ و تەلەفزیۆنی رووداو، ئاڵای كوردستانی لەگەڵ ئاڵای وڵاتەكەی لەسەر سنگی دابوو.
هێراڵد رۆد سەبارەت بەوەی کورد چی بکات بۆ ئەوەی دەوڵەتی سەربەخۆی هەبێت و لەو بارەیەوە ئیسرائیل دەتوانێت چیان بۆ بکات ؟ گوتی:" ئێمەی جولەکە ژمارەمان 40 ملیۆن کەس دەبێت، بەڵام هیچ کات وازمان لەو خەونەی خۆمان نەهێناوە کە بگەڕێینەوە بۆ ئەو وڵاتەی 2 هەزار ساڵ لەمەوبەر لەدەستماندا، کاتێک کە جولەکەکان 100 ساڵ لەمەوبەر گەڕانەوە بۆ ئیسرائیل، جولەکاکان زۆر بە سەختی کاریان کرد، من دەڵێم ئەزموونێکی زۆرمان هەیە و ئەو جولەکانەی گەڕانەوە توانیان وڵاتی کۆنی جولەکەکان بنیاتبنێنەوە".
ئەو راوێژكارەی پێشووی پنتاگۆن دەڵێت:" دەکرێت ئەو جوولەكانە ئەزموونی خۆیان بۆ کورد بگوازنەوە، بۆ ئەوەی ئێوەش بتوانن دەوڵەتی ئازاد و سەربەخۆی خۆتان دابمەزرێنن، ئێمە و ئێوە خەڵکی جوولەکەو گەلی کورد مێژوویەکی هاوبەشمان هەیە لەوەی هەردوولامان زوڵممان لێکراوە، ئێمە هیچ کات وازمان نەهێنا، هیوادارم ئێوەش وازنەهێنن و دەوڵەتەتان دەبێت". هەروەها گوتیشی "جوولەکەکانیش بە ئەزموونی خۆیان یارمەتی ئێوە بدەن ئەگەر حەزبکەن".
18/3/2015