دوای ئەوەی جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی تۆمەتی "سیخوڕیکردن" بۆ مالیکی و "پێشنیازی بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان"ی دایەپاڵ عادل موراد سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حیزبە، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات شێخ جەعفەر بەڵگەکانی بخاتەڕوو.
ئەیوب عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) گوتی: "ئێمە نامانەوێت ببینە بەشێک لە کێشەکانی نێو باڵباڵێنەکانی یەکێتی، بۆ تاوەکو ئێستا سکاڵایەک لەسەر عادل موراد لەناو یەکێتی تۆمارنەکراوە، ئەو کێشانە بۆ تاوەکو ئێستا باس نەکراون، ئێمە وەک لیژنەی پەرلەمانی کوردستان نامانەوێت ببینە بەشێک لە کێشەکانی ناو یەکێتی".
سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان داوادەکات بەڵگەکان بخرێنەڕوو بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتانە و دەڵێت: "بەپێی یاسا ئەوەی کە کەسێک تاوانبار دەکات دەبێت بەڵگەی پێبێت و دەبێت ئەو بەڵگانە بخاتەڕوو لە سەر سیخوڕ بوونی عادل موراد، هەروەها بەپێی یاساش تۆمەتبار بێتاوانە تاوەکو بەڵگەکانی لەسەر ئاشکرا دەبێت، ئێمە ئێستا هیچ بەڵگەیەکمان لەدەست نییە، ئەوەی کاک شێخ جەعفەریش باسی دەکات ئێمە نازانین بەڵگەکانی چین و دەبێت بیخاتەڕوو ئەوکاتە ئێمە وەک لیژنەکانی پەرلەمان دەتوانین قسەی لەسەر بکەین".
هەروەها سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داد بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "لەسەر ئەو پرسە دەبێت لەلایەن ئەو کەسەی کە ئەو تۆمەتانەی خستووەتەڕوو بسەلمێندرێت و بەڵگەکان بخاتەڕوو تاوەکو داواکاری گشتی لەسەری کار بکات و بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکات".
24/2/2015
وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت داعش نابێت لە قەبارەی خۆی گەورەتر بکرێت. جەی جۆنسۆن بەرگری لە ئیدارەی کۆشکی سپی و ئیدارەی ستراتیژییەتی ئۆباما دەكات و دەڵێت داعش زیاتر لە قەبارەی خۆی گەورەدەکرێت.
جۆنسۆن ئاماژەی بەوەش کرد كە بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی بیانی لە ریزی داعشدا، بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندییکرنی موسڵمانەکان لە هەندێک وڵاتەوە بەو رێكخراوە، پێویستیان بەوە هەیە لەگەڵ کۆمەڵگای ئیسلامی مامەڵە بکەن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین.
لە رۆژانی 18-19 و 20ی ئەم مانگە، لە کۆشکی سپی کۆبوونەوەی لووتکەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی بەڕێوەچوو. باراک ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا دەستەواژەی ئیسلامی بەرامبەر داعشدا بەکارنەهێنا. ئەمەش لە لایەن هەندێک کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکاوە رەخنەی لێگیرا.
24/2/2015
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، رۆژی سێ شەمبە وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە عێراق، ئاژانسی هەواڵی فارسیش نووسیویەتی، سەردانەکە بۆ مەبەستی نەهێشتنی ڤیزەیە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دووشەممە 23-2-2015 رایگەیاند، بڕیارە سبەی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق بکات، لە سەردانەکەشیدا چاوی بە ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق دەکەوێت".
ئاژانسی هەواڵی فارسیش نووسیویەتی:سەردانەکەی زەریف تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بەمەبەستی نەهێشتنی ڤیزەی گەشتکردن لە نێوان عێراق و ئێران.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە، زەریفی جگە لە جەعفەری چاوی بە بەرپرسانی دیکەی عێراق دەکەوێت.
بەمەبەستی واژۆکردنی چەند رێککەوتننامەیەک لە نێوان ئێران و عێراقدا، لە 16-2-2015 ئیسحاق جیهانگیری، جێگری سەرۆککۆماری ئێران سەردانی عێراقی کرد، هاوکات چاوی بە هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆمار و سەرۆکی حکومەتی عێراق کەوت، دواتریش لە بەیاننامەیەکدا، حکومەتی عێراقی ئاماژەی بەوە کرد، کە چەند رێککەوتننامەیەکیان لەگەڵ ئێران واژۆکردوون.
رووداو - ئاژانسەکان
24/2/2015
وهزیری نوێی بهرگری ئهمریكا رایگهیاند هێزهكانی هاوپهیمانان بهسهرۆكایهتی ئهمریكا بهیهكجاری كۆتایی بهرێكخراوی تیرۆرستی داعش دههێنن له سوریاو عیراق.
ئاشتون كارتهر وهزیری بهرگری ئهمریكا لهبهردهم سهربازهكانی وڵاتهكهیدا لهبنكهیهكی سهربازی لهكوێت لهكۆبونهوهیهكدا بهئامادهبوونی ژمارهیهك دبلۆماتكارو فهرماندهی باڵای سوپادا رایگهیاند كهئامادهكاری تهواوكراوه بۆ رووبهڕووبونهوهی تیرۆرستانی داعش، ههروهها هێزهكانی هاوپهیمانان بههۆی فڕۆكه جهنگییهكانهوه فشاری زیاتریان خستۆته سهر ئهو رێكخراوه ئهویش لهرێگهی وڵاتی كوێت و وڵاتانی ترهوه.
ئهمهش لهكاتێكدا سهردانی كارتهر بۆ رۆژههڵاتی ناوهڕاست لهسهر بانگهێشتی حكومهتی عیراق بوو بۆ ئهوهی سهربازهكانیان پرچهك بكرێت و راهێنانی زیاتریان پێبكرێت بۆ رووبهڕووبونهوه و پاكردنهوهی ئهو ناوچانهی لهژێر دهستی تیرۆرستانی داعشدایه.
ئامانجی كۆبوونهوهكه بهسهرۆكایهتی كارتهر لهوڵاتی كوێت بۆ لێكۆڵینهوه بوو لهتوانا سهربازیهكانی تیرۆرستان و چۆنێتی دروستكردنی هێزێكی هاوبهش لهچهكدارنی عیراق و سهركهوتن بهسهر ئهو رێكخراوه تیرۆرستییهدا.
سهركردهیهكی سهربازی رایگهیاند: كارتهر كۆبونهوهیهكی فراوانی ئهنجامداو گفتووگۆی لهگهڵ زۆرینهی ئامادهبووان كرد بهبێ گوێدانه هیچ پلهو پۆستێك و تهنها ئامانجی گهیشتنه رێگهیكی هاوبهش بوو بۆ لهناو بردنی تیرۆرستان.
ئهو سهركرده سهربازیه روونیشیكردهوه: ئاشتون كارتهر وهزیری بهرگری ئهمریكا بابهتێكی گرنگی وروژاند سهبارهت بهو گرووپانهی كه مهیلیان ههیه بۆ رێكخراوی تیرۆرستی داعش له وڵاتهكانی لیبیاو میسرو ئهفغانستان و رایگهیاند كه هاوپهیمانان جهنگ لهدژی ئهو گروپه تیرۆرستیانه بهرپا دهكات و لهناویان دهبات لهساڵهكانی داهاتوودا.
23/2/2015
فەرماندەی پۆلیسی ئێران رایگەیاندووە، سازدانی ئاهەنگی چوارشەممە سووری، کە لە چوارشەممەی کۆتایی ساڵی ئێرانی بەڕێوەدەچێت قەدەخەیە و پۆلیس رێگای پێنادات.
تەقی میهری بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی راگەیاندووە :" ئەگەر بێت و لەو رۆژەدا کەسانێک گردبوونەوە ئەنجامبدەن و ئاهەنگ سازبکەن، ئەوا لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت".
ئاهەنگی چوارشەممە سووری لە ئێران ساڵانە لە حاڵێکدا بەڕێوەدەچێت، کە جگە لە قەدەخەکردنی لەلایەن پۆلیسەوە ، هەندێک لە زانا ئایینییە ناودارەکانی ئێرانیش بە نائیسلامی و ناشەرعی دەزانن و داوا لەخەڵک دەکەن بەشداریی تێدانەکەن، بەڵام ئەم داوایە لەلایەن خەڵکەوە رەتدەکرێتەوەو زۆرجاریش پشێویی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خەڵک روودەدات.
23/2/2015
جێگری وەزیری بەرگریی پێشووی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا لە عێراق روودەدات، ئەوە دەردەخات کە ئێمە سەرکەوتوو نەبووین، داواشدەکات زیاتر گرنگی بە پێکهاتەی سوننەکان بدرێت.
بۆل ولفویتز، جێگری وەزیری بەرگریی پێشووی سەردەمی جۆرج بۆشی سەرۆکی ئەمریکا، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ CNN رایگەیاند:" لەسەرەتادا ئێمە دژ بە تیرۆر شەڕمانکرد، هاوکات ستراتیژیەتی تایبەتیشمان بۆ ئەم مەبەستە هەبوو، کاتێکیش ستراتیژیەتی خۆمان لە عێراق چەسپاند، دوای 4 ساڵ بینیمان عێراق تاراددەیەک سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە".
ولفویتز زیاتر گوتی:" ئەو هەڵانەی لە عێراق کردمان بریتیبوو لە جێهشتنی عێراق لە ساڵی 2011، بەبێ بەستنی هیچ رێککەوتننامەییەک بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق".
جێگری وەزیری بەرگریی پێشووی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا، کە بەشێکی زۆر لە عێراقییەکان بە چاوی ئازادکەر سەیری هێزەکانی ئەمریکایان دەکرد، بەڵام ئەوەی ئێستا رووبەڕووییان دەبێتەوە، رێکخراوێکی تیرۆرستییە، کەلەسەرهەمان پەیڕەوی پێشووی رژێمی سەددام بنیاتنراوە.
23/2/2015
ماڵپەڕی "المنبر الإعلامی الجهادی" سەر بە رێکخراوی داعش، نەخشەی ئەو ناوچانەی بڵاوکردەوە کە رێکخراوەکە بەنیازە لە قۆناغی داهاتوودا چالاكیان تێدا ئەنجامبدات. ئاماژەی بەوەش داوە كە لەو ناوچانەدا شانەی نووستووی سەر بە رێکخراوەکە هەن بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆسانە.
بەپێی ماڵەپەڕەکە، داعش داوا لە ئەندامەکانی دەکات لەو ناوچانەی لەسەر نەخشەکە دیاریکراون، لە نێویاندا سینا، کەنداوی عەقەبە، هەندێک ناوچەی سعودیەو ئوردن و سووریا، شانەی نووستوو دروست بکەن تا خۆبەخشەکانی ( فەتح موبین) دەگەنە لایان.
وەك لە نەخشەکەدا رێکخراوی داعش پلانی داڕشتووە،" سەرەتا شانەکانی سکاکا و تەریف دەردەچن و دواتر شانەکانی عەرعەر کۆنترۆڵی ناوچە گرنگەکان دەکەن، داوتر هێزێکی رێکخراوەکە لە عێراقەوە دەگاتە لایان و بەرەو بیری سەبع و قودس دەچن".
23/2/2015
سوپاسالاری تورکیا ئاشکرایکرد، بەهۆی نزیکبوونەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا لە سنووری تورکیا، چەند فڕۆکەیەکی F-16 ی تورکیایان رەوانەی سەر سنووری نێوان تورکیا- سووریا کردووە.
سوپاسالاری تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "کاژێر 9:27 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی جۆری F-16 مان لە بنکەی ئێنجەرلیکەوە رەوانەی ئاسمانی سەر هاتای- عوسمانییە- غازی عەنتەب کردوووە، ئامانج لەو ئاڕاستەکردنەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکەیەکی جۆری SU-24 سووری بوو".
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە: "فڕۆکە سوورییەکە لە ناوچەی کاربەیازی ناوچەی هاتای نزیکبووەتەوە، بەڵام لە دووریی 2.3 میلی دەریایی لە ناوچەکە دوورکەوتووەتەوە، هەردوو فڕۆکە F-16کانی ئێمە لە کاژێر 11:52 کۆتاییان بە ئەرکەکەیان هێناوە و 2 فڕۆکەی دیکە جێگایان گرتوونەتەوە بۆ پشکنینی ئاسمانی".
22/2/2015
سەرۆککۆماری ئێران، براکەی خۆی و بەرپرسی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی بۆ بەشداریی لە دانوستاندنە بەراییەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەستنیشانکرد، کە رۆژی هەینی دەستیپێکرد.
بڕیارە دوای ئەم کۆبوونەوانە جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، محەممەد جەواد زەریف کۆببێتەوە. کیری رایگەیاند خوازیارە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، واتە ٣٠ ی حوزەیران بگەنە رێککەوتن.
شاندی دیپلۆماسیی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا رۆژی هەینی خولێکی دیکەی دانوستانەکانیان دەستپێکردووە، ئەم کۆبوونەوانەش بڕیاروایە بە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان هەر دوو وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمریکا کۆتایی پێبێت.
کۆبوونەوەکانی ئەمجارەی جنێڤ بەشێکن لەو کۆبوونەوە بەرفراوانانەی کە پێشتر بە بەشداری گروپی پێنج کۆ یەک بەڕێوەچوون و ئامانج لێیان سنووربەندکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران بووە، بۆ ئەوەی رۆژئاواش لە بەرامبەردا سزا ئابوورییە نێودەوڵەتییەکانی سەر ئەم وڵاتە سووکتر بکات.
پێشتر لە مانگی تشرینی دووەمدا کۆبوونەوەیەکی ئێران و گروپی پێنج کۆی یەک بە هۆی جێبەجێنەکردنی هەموو مەرجەکان هەڵوەشایەوە. وەکو بەرپرسانی رۆژئاوایی باسی دەکەن هەتا گەیشتن بە رێککەوتنێکی تەواو رێگایەکی زۆر ماوە بیبڕن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری پێش گەشتەکەی بۆ جنێف رایگەیاند "ئێمە هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی خۆماندا کاردەکەین، بۆ ئەوەی دڵنیا بین رێگە لە ئێران دەگرین لەوەی بە چەکی ئەتۆمی نەگات. گروپی پێنج کۆی یەک کۆمەڵێک خاڵی زۆر باشی لەسەر مێز داناوە، ئێستاش دەبێت چاوەڕێ بکەین، بزانین ئێران دەیەوێت بیسەلمێنێت بەرنامە ناوەکییەکەی ئاشتییانەیە یان نا".
شاندی دیپلۆماسی ئێران لە هەریەکە لە عەبباس عارەقچی، عەلی ئەکبەر ساڵحی بەرپرسی بەرنامەی ناوەکی ئێران، براکەی روحانی و حوسێن فەرەیدون پێکدێت. شاندی ئەمریکیش لە لایەن سکرتێری وزەی ئەمریکا ئێرنێست مۆنیز سەرۆکایەتی دەکرێت.
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ئەوە دەکەن سەرۆکی شاندی دیپلۆماسی ئەمریکا پێشتر لە زانکۆی ماساچوسێست مامۆستای عەلی ئەکبەر ساڵحی بەرپرسی بەرنامەی ناوەکیی ئێران بووە.
عەباس عارەقچی کە سەرۆکایەتی شاندی ئێرانی دەکات، باس لەوە دەکات فەزای دانوستانەکان ئەرێنی و جدیی بووە و ئامانجیان ئەوەیە رێگەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆکان خێراتر بەرەوپێش بچن.
رێبوار قارەمانی 22/2/2015
رووداو - ئاژانسەکان
سەرچاوەكانی هەواڵ هەفتەیەك پیش ئێستا ئاشكرایان كرد، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەنهێنی نامەی بۆ باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ناردووە و داوای لێكردووە لەبەرامبەر رێككەوتنەكانی ئێران و رۆژئاوا، ئەمریكا رێگە بە ئێران بدات پەیوەندی بە هاوپەیمانیی دژی داعشەوە بكات، بەڵام ئێران ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە.
دوای هەفەتەیەك لە بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵانە، جۆش ئێرنست، گوتەبێژی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، كە لەماوەی رابردوودا ئاڵۆگۆڕی نامە لەنێوان خامنەیی و ئۆبامادا هەبووە، بەڵام باسی لە ناوەڕۆكی هیچ كام لەو نامانە نەكرد و ئاماژەی بەوەکرد، کە هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو نامانە نییە و رایگەیاند، كە "بەم دواییانە نامەگۆڕینەوە نەبووە".
جۆش ئێرنست هەروەها رایگەیاند، "سەرۆك ئۆباما خۆی پێشتر ئەوەی گوتووە، كە ئەو نایەوێت و قسە لەسەر جۆری پەیوەندییەكانی لەگەڵ سەكردەكانی جیهاندا ناكات، لە رابردوودا ئەو خۆی قسەی لەسەر گۆڕینەوەی نامە لەگەڵ رێبەری ئێران كردووە، بەڵام وەك گوتم ئێمە هیچ زانیارییەكی دیكەمان نییە لەوە زیاتر تا ئاشكرای بكەین، شتێك من بمەوێت لێرە باسی بكەم، ئەوەیە بەم نزیكانە نامە لای هیچ كامیانەوە نەنێردراوە".
21/2/2015
سەرۆككۆماری عێراقی فیدڕاڵ رایگەیاند، ئەگەر لە نێوان مانەوەی بەشار ئەسەد و كەوتنی سووریا بەدەست گرووپە چەكدارەكان سەرپشك بكرێین، ئێمە مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات هەڵدەبژێرین.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی جەزیرە، فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، "فراوانبوونی دەسەڵاتی گرووپە چەكدارەكان تەنها زیان بە سووریا ناگەیەنێت، بەڵكو زیان بە عێراق و هەموو وڵاتانی ناوچەكە دەگەیەنێت، بۆیە مانەوەی ئەسەد مەترسی كەمترەو دەبێ ئەم كێشەیەش لە رێگەی سیاسییەوە چارەسەربكرێت".
لەبارەی شەڕی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق، سەرۆككۆماری عێراق رایگەیاندووە، کە "دەتوانرێت لەهەندێك ناوچە سەركەوتنی یەكلاكەرەوە بەدیبێنن، بەڵام لە شارێكی وەكو موسڵ سەختترە، چونكە چەكدارانی داعش لەگەڵ دانیشتووانی شارەكە پەیوەندییان دروستكردووە و تێكەڵبوونە، ناشكرێت لە رێگەی ئاسمانەوە بەردەوام بۆردوومان بكرێت، چونكە ژمارەیەكی زۆری خەڵكی مەدەنی دەبنە قوربانی".
لەبارەی هەژموونی ئێرانیشەوە بەسەر عێراق، فوئاد مەعسوم گوتی: "ئێران دراوسێی عێراقە و زیاتر لە 1000 كیلۆمەتر سنوور بەیەكەوە دەمانبەستێتەوە و پەیوەندییەكانیشمان هەمیشە باشبوون، هەروەها ئێران یەكەم وڵات بوو لەشەڕی داعش هاوكاری عێراقی كردوو".
سەبارەت بە دۆسیەی ئاشتەوایی نیشتمانیشەوە، سەرۆككۆماری عێراق رایگەیاند: "ئاشتەوایی نیشتمانی دروشمی هەموو عێراقییەكانە، لەو رۆژەی وەكوسەرۆككۆماریش سوێندم خواردووە، هەمیشە جەختم لەسەرگرنگی كاركردن لەسەر جێبەجێكردنی ئاشتەوایی نیشتمانی كردووەتەوە".
سەرۆككۆماری عێراق ستایشی هەوڵەكانی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی لە بواری ئەمنییەوە كرد و ئاماژەی بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆدا، كە چەند ساڵێكە لە بەغدا گیراوەتەبەر.
رووداو ـ كەناڵی جەزیرە
21/2/2015
نێوەندكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن، رایگەیاند: لایەنە ناكۆكەكانی وڵات رێككەوتوون لەسەر پێكهێنانی ئەنجومەنێكی ئینتیقالی بۆ بەڕێوەبردنی یەمەن تا لەو تەنگژە دەرچن كە تێیكەوتوون.
جەمال بن عومەر راشیگەیاند: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ لایەنە ناكۆكەكانی یەمەن گەیشتووینەتە رێكەوتنێك بۆ بەڕێوەبردنی یەمەن بەپێكهێنانی ئەنجومەنێك بەناوی (ئەنجومەنی گەلی ئینتیقالی).
بن عومەر لەفەیسبوكی خۆی ئەوەشی نووسیوە، كە پەرلەمانی وڵات دەمێنێتەوە، تا لە تەك ئەنجومەنی ئینتیقالیدا ئەنجومەنێكی نێشتمانی گشتگیر پێكبهێنرێت.
وتیشی: "ئەو ئەنجومەنە دەسەڵاتی بڕیاردان و دانانی یاسای هەیە بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەركەكانی ئەنجومەنی نیشتمانی گەلی یەمەن".
ئەو رێكەوتنەی ئەمڕۆ دوای دەستبەسەردا گرتنی یەمەن دێت لەلایەن حوسییەكانەوە، كە بووەهۆی لەكاركەوتنی زۆرینەی دام و دەزگاكانی وڵات و دەستلەكاركێشانەوەی عەبد رەبو مەنسور هادی سەرۆكی یەمەن.
20/2/2015
لێكۆڵەرەوەیەكی ئەمریكی تایبەت بە كاروباری ژنان و توندوتیژی سێكسی رایدەگەیەنێت، پێویستە هۆكاری ئەوە بزانرێت چی ژنان هاندەدات بۆ ئەوەی بچنە نێو ریزەكانی چەكدارانی داعش.
نیمی گۆریناسان، كە لە هەمان كاتیشدا مامۆستایە لە زانكۆی سیتی لە نیویۆرك، لەمبارەیەوە دەڵێت:" لە بنەڕەتدا وەكو زۆربەی رێكخراوە تووندڕەوەكانی دیكە لە نێو رێكخراوی داعش ژن نەبوون، بەڵام دواتر داعش هەستی بە پێویستی بوونی ژنان لەنێو ریزەكانی رێكخراوەكەی كرد بۆیە كەتیبەی تایبەتی بۆ ژنان كردەوە".
گۆریناسان هەروەها دەڵێ:" بانگهێشتكردنی ژنان بۆ شەڕ لەنێو رێکخراوی داعش ئەنجامی باشی هەبووە، چونكە بەپێی داتاكان لەسەدا ٤٥-ی ئەو كەسانەی لە فەرەنسا دەیانەوێت بچنە نێو رێكخراوی داعش، ژنن، ئەمەش جگە لەوەی ژن كەتیبەكانی ژنان بەڕێوەدەبەن و رێكلام بۆخۆیان و گرووپەكەیان دەكەن".
20/2/2015
شارەزایەکی سەربازی ئەمریکی لە عێراق رایدەگەیەنێت، هێزەکانی مارێنز بە فعلی گەیشتوونەتە عێراق، بۆ بەشداریکردن لە جەنگی زەمینی، هەروەک چۆن لە رۆژانی رابردوودا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، كە ئامادەکارییەکان لەسەر خاکی عێراق دەستپێکردووە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ لەژێر دەستی داعش.
ئەو سەرچاوەیە کە ناوەکەی ئاشکرانەکراوە، روونیدەکاتەوە ئەمە جاری یەکەمە هێزەکانی مارێنزی ئەمریکی لەسەر زەمین لە عێراق دژ بە داعش شەڕدەکەن، دەشڵێت "نزیکەی 3 هەزار مارێنز لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق جێگیردەکرێن".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوە دەدات کە بە فیعلی سەدان مارێنز گەیشتوون و ئەوانی دیکەش لە هەفتەکانی داهاتوو دەگەنە عێراق، وەک ئامادەکارییەک بۆ پرۆسەی پاککردنەوەی موسڵ.
ئاماژە بەو شوێنانەش دەکات کە هێزەکانی لێ جێگیرکراون و دەڵێت: " هێزەکان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد جێگیرکراون، بەشێکی دیکەیان چوونەتە بەغدای پایتەخت بۆ پارێزگاری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مەترسییەکانی داعش لە رۆژئاوای ئەو شارە".
ماڵپەڕی "واریور سكاوت" لە مانگی دیسەمبەری رابردوو لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو، كە کۆمپانیای ئەمنی تایبەت لە ویلایەتی "نورس کارۆلینا" چەند مانگێکە خەریکی رێکخستنەوەی جەنگاوەرانی پێشوون لە هێزە تایبەتەکان، بە مەبەستی ناردنیان بۆ عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی داعش لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی 2015 یانیش مانگی ئازار.
20/2/2015
پارتەکانی نێو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا بڕیاریانداوە بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانی کانتۆنی جزیرێ لە رۆژئاوای کوردستاندا نەکەن، کە بڕیارە 13ی مانگی ئاداری داهاتوو بەڕێوەبچێت.
پارتەکانی نێو ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا هۆکاری بەشدارینەکردنیان لەو هەڵبژاردنەدا بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە تەڤدەم بەبێ پرسکردن بەوان بڕیاری لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە داوە.
لەبەرامبەردا پارتەکانی نێو تەڤدەم کاندیداکانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکە دەستنیشانکردووە و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریاش بە دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم هەڵبژاردنەکە تۆمەتبار دەکات.
2/21/2015