ئه‌ندامانی داعش دزه‌یانكردوه‌ته ناو خاكی توركیاوه‌و به‌نیازی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی توندوتیژین بۆ سه‌ر چه‌ند ناوه‌ندێكی دیپلۆماسی وڵاتانی جیهان له‌شاری ئه‌نكه‌ره. میدیاكانی توركیا له‌سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كانی ناو ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته‌وه كه به(میت) ناسراوه بڵاویانكردوه‌ته‌وه، "نزیكه‌ی 3 هه‌زار چه‌كداری داعش به‌نیازن له‌ناوچه سنورییه‌كانی نێوان توركیا‌و سوریاوه دزه بكه‌نه ناو خاكی توركیا، ئه‌وه‌ش دوای شكستخواردنیان له‌گرتنی شاری كۆبانێ".
رۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی توركی له‌زاری به‌رپرسانی میته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه كه "ژماره‌یه‌ك له‌چه‌كدارانی داعش كه له‌ناویاندا ئه‌ندامانی باڵای ئه‌و گروپه‌ی تێدایه، پێشتر چونه‌ته ناو خاكی توركیاوه‌و ئێستا له‌ناو هه‌ندێك په‌ناگه‌ی ئارام‌دا سه‌رقاڵی داڕشتنی پلانان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان". به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئاشكرانه‌كردوه كه دزه‌یانكردوه‌ته ناو توركیاوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی دزهیانكردوتهوه ناو توركیاوه پسپۆڕن لهپهلاماریی خۆكوژیی‌و بۆمبداو ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریین بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌ستوه‌ردانیان كردوه له‌بارودۆخی سوریا‌و باڵیۆزخانه‌یان هه‌یه له‌شاره‌كانی وه‌ك ئهستهنبوڵو ئه‌نكه‌ره". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتوه، كه "هه‌ندێكی دیكه له‌چه‌كدارانی داعش به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز سوری‌و فه‌ڵه‌ستینین، پلان داده‌نێن بۆ چونه‌ناو بولگاریاوه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرش بۆسه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا".
بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه، به‌درێژایی ماوه‌ی رابردو، توركیا به‌وه تۆمه‌تبارده‌كرا كه ده‌ستی هه‌یه لهیارمهتیدانو كارئاسانیكردن بۆ چه‌كدارانی داعش، به‌تایبه‌تی له‌كاتی گه‌مارۆدانی كۆبانێ، كه به‌شێك له‌چاودێران هۆشداریی ئه‌وه‌یان ده‌دایه توركیا له‌وه‌ی ده‌شێت رۆژێك ئه‌م چه‌كدارانه ببنه جێی مه‌ترسی بۆ خودی توركیا.
20/2/2015
ئەستێرەو ئەکتەری ئەمەریکی، ئەنجلینا جولی دوای سەردانی بۆ کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، بەنیازە چیرۆکی دوو کەسایەتی کورد کە لە نێو کەمپەکان لە شاری دهۆک بینیونی بکاتە فیلمی دۆکیومێنتاری.
ئەم هەنگاوەی جولی، جگە لەوەی کە بەرێگەی هونەری سینەما دژایەتیکردنی ئەو توندوتیژییەی داعشە، هەنگاوێکیشە بۆ دوورکەوتنە لە کاری ئەکتەری و دەستکردن بەکاری دەرهێنانی فیلم.
چیرۆکی یەکەمین فیلمی جولی، باس لە سابرین دەکات، ئەو کچە کوردەی کە تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی شەهیدکران و دواتر خۆی و خوشکەکەی لە لایەن رێکخراوی چەکداری داعش فڕێندران و وەکو کەنیزە فرۆشران، دواتر لە دەرفەتێک سابرین رادەکات و دەگاتەوە باشووری کوردستان.
چیرۆکی دووەمی ئەو فیلمە دیکۆمێنتارییەی جولی بەنیازە دروستی بکات، باس لە ئاموشا دەکات، ئەو ئافرەتە بەتەمەنە 58 ساڵییەی، چیرۆکی رفاندنی کچەکەی بۆ ئەنجێلینا جولی گێڕاوەتەوەو گوتویەتی، دواجار کە کچەکەم بینیوە ئەو کاتە بوو کە لەرەقە وەکو کەنیزە بۆ فرۆشتن دانرابوو.
ئەنجلینا جولی، ئەستێرەو ئەکتەری هۆڵیوود لە ساڵی 1975 لە لۆس ئەنجلسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایکبووە، رۆڵی سەرەکی لە دەیان فیلمی سینەمایی بینیوە و ئێستا دەیەوێت وەکو دەرهێنەرێکی سینەمایی کار بکات، نوێنەری نیازپاکی نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ کاروباری پەنابەران هەروەها هاوسەری ئەکتەری ئەمەریکی براد بیت-ەو بەیەکەوە چەند منداڵێکیان لە وڵاتی جیاواز لەخۆگرتووە و بەخێویان دەکەن، دواترینیان منداڵێکی بەڕەگەز سوورییە بەناوی مو‌سا.
19/2/2015
مەلا عەلی کەڵەک دەڵێت هەوڵێکی زۆرمدا بۆ ئەوەی بتوانم ئەو پێشمەرگانە ئازادبکەم، کە لەلایەن چەکدارانی داعش دەستبەسەرکراون، بەڵام لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رێگریم لێ‌کرا. دەشڵێت یەك ملیۆن دۆلاریان پێداوە بۆ ئەوەی ببێت بە حیزبی.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لەسەر لاپەڕەی تایبەتی فەیسبووکەکەی بڵاویکردووەتەوە، مەلا عەلی دەڵێت:" هەوڵێکی زۆرمدا بۆ ئەوەی پێشمەرگە دیلەکان ئازادبکەم، تەنانەت قسەم لەگەڵ ئەمیرێکی داعش کردووە بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ دیلەکان بدۆزمەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هاوکاریەکی نەکردم، تەنانەت پەنجەمۆریان پێ‌كردم و ناچاریان كردم وازبهێنم".
هەر لە روونکردنەوەکەدا، مەلا عەلی گلەیی لە لایەنە ئەمنییەكان و دەکات كە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایش هێرشی كراوەتەسەر، هەروەها گلەیی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەڵەک دەکات، کە بەهیچ شێوەیەک هاوکاری نەکردووە بۆ ئەنجامدانی ئەم 'کارە خێرخوازی'یە.
مەلا عەلی هەر لەو روونكردنەوەیەدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بڕوای بە سیاسەت و حیزبایەتی نییە،" هەموو مرۆڤێك دەبێتە هەر شتێك ئازادە، بەڵام دەبێت ئاگاداربێت زوو خۆی بۆ هیچ كەسێك نەفرۆشێت جگە بۆ خوای گەورە نەبێ".
لە روونكردنەوەكەدا مەلا عەلی بۆ یەكەمجار باسی شتێك دەكات كە حیزبەكان پێشنیازیان بۆكردووە، ئەو دەڵێت:" خودا ئاگادارە بۆ وەزیر و پەرلەمانتار هەڵیانبژاردووم، زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلاریان داومەتێ تەنها بۆ ئەوەی ببم بە حیزبی بەڵام رەتمكردووەتەوە". نێوبراو ئاماژەی بۆ ناوی هیچ حیزبێك نەكردووە.
رۆژی 10/2/2015، مەلا عەلی مەحموود (ناسراو بە مەلا عەلی كەڵەك) بەمەبەستی گەیشتن بە رێگاچارەیەك بۆ گۆڕینەوەی دیل لەنێوان پێشمەرگە و داعش، لەگەڵ چەند چەكدارێكی ئەو رێكخراوە دەستی بە گفتوگۆكردن كرد، وەك خۆشی گوتی بۆ دانوستاندن ئامادەبوو بچێتە موسڵ.
مەلا عەلی ئەوكات بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی:" ماوەی چەند رۆژێكە لە رێگای گۆڕینەوەی نامە قسە لەگەڵ چەند چەكدارێكی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەكەم و ئەوان بەڵێنیان پێداوم كە قسە لەگەڵ ئەمیرەكانیان بكەن بۆ ئەوەی بچم گفتوگۆیان لەگەڵ بكەم، سەبارەت بە ئایندەی ئەو پێشمەرگانەی لای ئەوان دەستگیركراون".
ئەم هەوڵەی مەلا عەلی كەڵەك دوای ئەوە هات، كە پێشتر داوای لە وەزارەتی پێشمەرگە كردبوو رێگای پێبدەن بۆ ئەوەی سەبارەت بە پێشمەرگە دیلەكان گفتوگۆ لەگەڵ داعش بكات، وەزارەتی پێشمەرگەش رایگەیاندبوو، ئەوان رێگریان لێنەكردووە كە بڕوات.
رووداو هەوڵدەدات لێدوانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایش لەبارەی قسەكانی مەلا عەلی بڵاوبكاتەوە.
rudaw
19/2/2015
سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە موسڵمانانی وڵاتەکەی کرد تاوەکوو هەوڵی زیاتر بدەن بۆ بەگژداچوونەوەی توندوتیژی بە نێوی ئیسلامەوە.
دوێنێ چوارشەممە (18.2.2015) باراک ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له گوتاری ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌یه‌ك كه سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێ، ڕایگه‌یاند كه پێویسته گه‌وره‌پیاوانی موسڵمانان، هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیره بڕه‌وێننه‌وه كه گوایه وڵاتانی ئێمه، دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلامین، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ په‌یامی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان كه هه‌رده‌م بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، وڵاتانی ڕۆژئاوا پیلان له دژی ئیسلام داده‌ڕێژن.
ئۆباما له گوتاره‌كه‌یدا، په‌یامێكی تایبه‌تیشی بۆ گه‌نجانی موسڵمان هه‌بوو، له په‌یامه‌كه‌یدا ئاشكرای كرد كه لاوان زیاتر له‌ژێر مه‌ترسیی ئه‌وه‌دان بچنه نێو گرووپه توندڕه‌وه‌كان، بۆیه داوای كرد كه پێویسته په‌یامی ئاشتیی ئایینی ئیسلام ته‌شه‌نه پێ بكرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی به‌رپرسه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، تا ئێسته نزیكی 150 ئه‌مه‌ریكی هه‌وڵی چوونیان داوه بۆ سووریا تاوه‌كوو به‌شداری له شه‌ڕی داعشدا بكه‌ن، به‌ڵام هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.
19/2/2015
بەنداوی سەیمەرە لە شاری بەدرەی پارێزگای ئیلام یەکێک لە 10 گەورە بەنداوی ئێرانە.
ئەم بەنداوە 25 ساڵ پێش بە مەبەستی گلدانەوەی ئاو بۆ کشتوکاڵ و کارەبا بەردی بناخەی دانراوە؛ گەورەترین بەنداوی پارێزگای ئیلامە کە قووڵاییەکەی 180 مەترە.
820 میلیون مەتری چوار گۆشە ئاو لەم بەنداوەدا کۆ بوەتەوە بەڵام بۆ ئەوەی کارەبای لێبەرهەم بهێنرێت، پێویستی بە پڕبوونەوەی هەزار و 600 میتری چوار گۆشە ئاو هەیە.
محەممەد رەزا مروارید پارێزگاری ئیلام دەڵێت؛ لە قۆناخی یەکەمی دروستکردنی ئەم بەنداوەوە کە تا ئێستا 93 لە سەدی ئەنجام دراوە، 100 میلیار تمەن تێچووی بووە.
بە وتەی پارێزگاری ئیلام، بڕیارە 70 میلیار تمەن لە بەشە بوجەی ئێران بۆ ئەم بەنداوە تەرخان بکرێت.
ئاوی زەویە کشتووکاڵیەکانی ئەم ناوچەیە پێشتر بە رووبار و کانیاوەکان دابین دەکرا. ساڵانێکە کە جووتیاران و چاویان بڕیوەتە بەرهەمی ئەم بەنداوە، بەڵام تا ئێستا کەڵکێکی ئەوتۆیان لێوەرنەگرتووە.
پارێزگاری ئیلام دەڵێت؛ ئەگەر ئەم بەنداوە بگاتە قۆناخی کۆتایی و تەواو بکرێت، جیا لە دابینکردنی کارەبا، هەلی کار بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە دەڕەخسێت و کشتووکاڵ پەرە دەستێنێت.
مروارید لە بارەی دابین نەبوونی 600 میلیون دۆلار کە بڕیار بووە بۆ ئەو بەنداوە تەرخان بکرێت و تا ئێستا نەکراوە، هۆکارەکەی بۆ کاریگەریی گەمارۆکانی سەر ئێران دەگەڕێنێتەوە. دەشڵێت؛ لە گەڵ بەرپرسانی کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکیەکانی ئێران دانیشتنمان کردووە و چاوەڕێ ئەنجامەکانیانین.
بەنداوی سەیمەرە، دەفرایەتی دابینکردنی 800 هێکتاری زەوی هەیە بەڵام بە وتەی پارێزگار هەوڵدراوە بۆ ئەوەی پشکی دابینکردنی ئاو بۆ زەویە کشتوکاڵیەکان، زیاتر بکرێت.
دوای تێپەڕ بوونی 25 ساڵ لە دەسبەکار بوونی بەنداوی سەیمەرە و گلدانەوەی سەرچاوە ئاویەکانی ئەم ناوچەیە، بەنداوەکە نەگەییشتۆتە ئاستێک کە قازانجی بۆ هاونیشتمانیانی پارێزگای ئیلام هەبێت.
هێشتاکە شارۆچکەی بەدرە لە بوونی کارگە و پیشە بێ بەشە و ئەگەر بێت ئەم پرۆژەیە بگاتە قۆناخی بەرهەمهێنان، بە پێی ئەو پێشبینیانەی کە کراوە، هەلی کار بۆ 4 هەزار کەس دەڕەخسێت. لە لایەکی دیکەوە، موراد یەگانە قایمقامی شاری سیروان دەڵێت؛ زیاتر لە هەزار هێکتار لە زەویە بە پیتەکانی کشتوکاڵ و 300 هێکتار لە باخی هەنار، دەبنە قوربانیی ئەو بەنداوە.
قایمقامی سیراون دەشڵێت؛ بە گلدانەوەی ئاو لەو بەنداوە 6 گوندی سەربەو شارەش لە ناو دەبات و ئەگەرچی ئەو بەنداوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت بەڵام خەساری بە 500 بنەماڵەی ئەو گوندانە گەیاندووەو تا ئێستاش خەسارەکەیان بۆ قەرەبوو نەکراوەتەوە.
رووداۆ/ فەلاح رەحیمی
19/2/2015
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له‌رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات گیانی (سامانی نه‌سیم) له‌مردن رزگار بكات، كه بڕیار وایه رۆژی (پێنجشه‌ممه) له‌ۆ وڵاته له‌سیداره بدرێت.
له‌ماڵپه‌ڕی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه سكرتێری رێكخراوه‌كه سالیل شیتی داوای له‌ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی رابه‌ری كۆماری ئیسلامی كردوه ئه‌ۆ گه‌نجه له‌سێداره نه‌درێت، چونكه لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ یاسای له‌سێداره‌داندا ناكۆكه.
ئه‌ۆ گه‌نجه ته‌مه‌نی یاسایی ته‌واو نه‌كردوه‌و 17 ساڵه، تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی ئه‌ندامی هێزه چه‌كداره‌كانی پژاكهو دژی هێزه‌كانی شۆڕشی ئیسلامی چالاكی كردوه، هه‌روه‌ها دژایه‌تی خودای كردوه، بهۆ هۆیه‌وه له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی مه‌هاباد (ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا) له‌سالی 2013 حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
شیتی داوا له‌رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات به‌زه‌یی بهساماندا بێته‌وه‌و به‌جیهانی نیشان بدات كه پشتیوانی له‌ناعه‌داله‌تی ناكات.
كه‌سوكاره‌كه‌ی سامانی نه‌سیمی به‌كه‌ناڵی بی بی سی-یان راگه‌یاندوه كوڕه‌كه‌یان ماوه‌ی مانگێك‌و سێ رۆژه مانی له‌خواردن گرتوه‌و 20 كیلۆگرام له‌له‌شی دابه‌زیوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی زیندانه‌كه كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی هه‌واڵگرین بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر لهسامانیان داوه‌و نینۆكی په‌نجه‌كانی دهستو قاچی لێكراوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی دان به‌تاوانه‌كه‌یدا بنێت، نه‌یناوه
ماوه‌یه‌كی زۆره رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ‌و رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كانی جیهان داوا ده‌كه‌ن ئه‌و گه‌نجه له‌سێداره نه‌درێت، چونكه ته‌مه‌نی یاسایی ته‌واو نه‌كردوه.
له‌سێداره‌كانی ئه‌و گه‌نجه له‌كاتێكدایه كه خودی ئێران ئیمزای له‌سه‌ر په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌مافه مهدهنیو سیاسییه‌كان، رێككه‌وتنامه‌ی مافه‌كانی منداڵ كردوه، هه‌روه‌ها به‌ته‌واوی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌كردوه، ئه‌گه‌ر بێت‌و تاوانیشی ئه‌نجامدابێت.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له80 وڵات لقی تایبه‌تی هه‌یه‌و كاره‌كانی تایبه‌تن به‌مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌مو جیهاندا.
19/2/2015
به‌رپرسێك له‌سه‌ر نه‌خشه، هێڵێكی كێشا كه‌به‌نێو زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كاندا به باشوری ڕۆژئاوای به‌غدادا تێده‌په‌ڕی. بهناوچهیهكدا كه دانیشتوانه سوننه‌كه‌ی ئاوارهبیوون، پاشان ڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یدا بۆ بهشوری باشوری یه‌كێك له‌شاره هه‌ره پیرۆزه‌كانی شیعه.
“حه‌سه‌ن قده‌م” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و هێڵه‌ی كێشای، خهندهقێكه به‌درێژی 45 كیلۆمه‌تر بۆ پاراستنی شاری كه‌ربه‌لا له‌هه‌ر مه‌ترسییه‌كی داعش، چونكه ئه‌وان هه‌وڵ بۆ وێران كردنی شاره‌كه ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: “ماده‌م داعش له‌ئه‌نبار هه‌بێت، كه‌واته ئه‌و خه‌نده‌قه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ پارێزگاری كردن له دانیشتوانی بابل و كه‌ربه‌لا، كه بڕیاره ببێته خاڵێك له‌وێوه پرۆسه‌ی ئازادكردنی ئه‌نبار ده‌ست پێ بكات.
به‌ڵام سوننه‌كان ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی خه‌نده‌قه‌كه كاتیی نه‌بێت، به‌ڵكو نمونه‌یه‌كی ئه‌و شێوازه بێت كهلهدژیان به‌كارهێنراوه له‌وناوچه سووننییانهدا كه‌لێی ده‌ركراون. ئه‌وان ده‌ڵێن له‌ئێستادا شیعه‌كان زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا.
خهندهقهكهو، دیواره خۆڵیینهكهی ده‌وری، له‌نیوه زیاتری به‌زه‌وی هۆزه سووننییهكاندا تێده‌په‌ڕێت كه گه‌مارۆدراون له‌نێوان داعش و میلیشیا شیعه‌كاندا.
گه‌وره‌ی هۆزی “عهویسات” كه‌ناوچه‌یه‌كی سووننییهو زه‌وییه‌كی كشتوكاڵییه، ده‌كه‌وێته 40 كیلۆمه‌تری باكوری ڕۆژئاوای به‌غداوه، ده‌ڵێت ئامانج لهخهندهقهكه، دوور خستنه‌وه‌ی سووننه‌كانه له‌ناوچه‌كه.
ئه‌و سه‌رۆك هۆزه به”ڕۆیته‌رز”ی گوتوه: ” ئه‌و هێڵه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی شیعه‌یه لهسووننه”.
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردووی ئه‌و جه‌نگه‌دا، ده‌یان هه‌زاركه‌س ئاواره‌بوون، زۆربه‌ی ئاواره‌كان له‌ناوچه كشتوكاڵییهكانهوهن، كه‌له ناوچه سووننییه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌نباره‌وه ده‌ست پێده‌كات، تاكو ڕۆژهه‌ڵات و باشوری هه‌ردوو پارێزگای بابل و كه‌ربه‌لا.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هاتوچۆ له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌ڕێی چه‌ند بازگهیهكهوه ڕێكخراوه كه‌زۆر به‌توندی پاسه‌وانییان بۆ دابین كراوه، بڕیاریش دراوه له‌هه‌ر 500 مه‌ترێكدا، قولله‌ی چاودێری به‌درێژایی خه‌نده‌قه‌كه درسوت بكرێت. تیایدا كامێرای چاودێری و ته‌لی دڕكاوی به‌كارده‌هێنرێت.
” عهتیله مه‌هدی” كه‌سه‌رۆك هۆزێكی بابله پێی وایه ئه‌و خه‌نده‌قه عێراق دابه‌ش ده‌كات، گۆڕانكارییه‌كی تۆپۆگرافی به‌به‌رچاومانه‌وه ڕووده‌دات. هه‌روه‌ها گوتی: ” به‌بێ پاسپۆرت و ڤیزا ناچیته ئه‌و دیو”.
هێڵێكی به‌رگری
پێشڕه‌وییه‌كانی داعش له‌ساڵی ڕابردوودا، چاوه‌ڕوانییه‌كانی بۆ دابه‌شكردنی عێراق زیاتر كرد، بۆ سێ هه‌رێمی سووننی و شیعی و كوردی، به‌ڵام ئه‌م دابه‌شكردنه ناڕێك و پێكه‌ی له‌نێوان هۆزه‌كاندا ده‌ستی پێكردووه، پێویستی به پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی زه‌به‌لاح له‌نێوان دانیشتواندا ده‌كات.
به‌ڵام به‌رپرسانی شیعه ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و خه‌نده‌قه كه قووڵییه‌كه‌ی سێ تا چوار مه‌تر ده‌بێت، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ دانیشتوان دابه‌ش ببنه‌وه.
“سه‌عدون موحسین كلێبی”سه‌رۆك هۆزێكی ناوچه‌ی “مه‌حمودییه”یه، ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته 20 كیلۆمه‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی خه‌نده‌قه‌كه‌وه، ده‌ڵێت: ” خه‌نده‌قه‌كه ڕه‌هه‌ندی تایفی نییه، به‌ڵكو ڕه‌هه‌ندی ئه‌منی هه‌یه، بۆ پاراستنی گه‌له، به‌شیعه‌و سووننه‌وه”.
ئه‌و سه‌رۆك هۆزه گوتی: ” هێزه ئه‌منییه‌كان ژماره‌یان كه‌مه، تاكو بتوانن هه‌موو ناوچه‌كان دابین بكه‌ن، هه‌ر بۆیه هێڵی به‌رگری، وه‌ك ئه‌و خه‌نده‌قه، ده‌بنه پیوستی تاكتیكی.
هاوینی ڕابردوو سوپای عێراق لهداڕووخانی ته‌واوه‌تی نزیك بوویه‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن ئه‌مریكایشه‌وه ملیاره‌ها دۆلاری بۆ خه‌رج كرابوو. له‌ئێستادا ئه‌و سوپایه بهتێكهڵهیهك له میلیشیا شیعه‌كان و چه‌كداره خۆبه‌خشه‌كان ته‌واو ده‌كرێت.
لایه‌نگره‌كانی خه‌نده‌قه‌كه ده‌ڵێن:” ئه‌و خه‌نده‌قه پێویسته بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته سه‌ربازییه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتوان له‌باشوردا، كه زۆربه‌یان شیعه‌ن و له‌دوای كه‌وتنی ڕژێمی سه‌دامه‌وه له 2003دا، ده‌سته‌ڵاتی عێراقییان كه‌وتۆته ده‌ست.
یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌كانی شیعه ده‌ڵێت: ” له‌دوای ڕزگاركردنی ئه‌نبار، به‌ته‌واوی ئه‌و خه‌نده‌قه لاده‌برێت”.
ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌واوه، داعش هه‌ردوو شاری فه‌لووجه‌و ڕمادی داگیركردووه، كه دوو شاری سه‌ره‌كی ئه‌نبارن، پاشان ورده ورده پێشڕه‌وی كرد به‌ره‌و ناوچه‌كانی تر. تاكو هاوینی ڕابردوو له‌سنوره‌كانی سوریاوه پێشڕه‌وییه‌كانی فراوانتر كرد.
ڕه‌نگه له‌ناوبردنی داعش چه‌ندین ساڵ بخایه‌نێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و خه‌نده‌قه یارمه‌تی ده‌رده‌بێت بۆ دیاری كردنی چۆنێتی دابه‌شبوونی دیموگرافی له‌عێراقدا، له‌و حاڵه‌ته‌شدا دابه‌شكردنی دانیشتوان له‌ڕێگه‌ی به‌ربه‌ستی مادییه‌وه، ئۆپشنێكی ماقووڵ ده‌بێت.
“شاكر عیسه‌وی” سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاری”عامرییه‌ی فه‌لوجه” كه ته‌نها 20 كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای خه‌نده‌قه‌كه‌وه دووره، ده‌ڵێت: ” ناڕه‌زاییه ناوخۆییه‌كان بونه‌ته هۆی ڕاوه‌ستاندنی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵه‌كه، به‌ڵام له‌وكاته ده‌ترسم كه به‌ته‌واوی خه‌نده‌قه دروست ده‌كرێت”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ڕه‌نگه له‌داهاتوودا زه‌وییه‌كی تر له‌شوێنێكی تر بدۆزنه‌وه‌و، به‌خه‌ڵكی بڵێن ده‌بێ بچنه ئه‌و شوێنه، خانووی تریان بۆ دروست ئه‌كه‌ن، ئیتر ئه‌م ناوچه‌یه‌یان له‌بیر ده‌چێته‌وه، ناوچه‌كه‌ش به‌تێپه‌ڕینی كات ده‌بێته به‌شێك له بابلی شیعی.
basnews
19/2/2015
ستیفان دی مێستورا نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، دیمه‌شق ئاماده‌یه به‌شداری له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له ناوچه‌ی حه‌ڵه‌ب بكات كه ده‌كه‌وێته باكوری وڵاته‌وه.
دوێنێ سێشه‌ممه دی مێستورا له‌میانه‌ی دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی دیمه‌شق ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی بۆمبارانی ئاسمانی و تۆپهاوێژه‌كانی پێگه‌كانی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له حه‌ڵه‌ب بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته رابگرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه كه داوا له‌هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا هێرشه‌كانیان به هاوه‌نی مۆرتهرو رۆكێت رابگرن.
به‌ڵام هاوكات وتیشی: "پاڵپشت به شاره‌زاییه‌كانی پێشوم، پێموایه جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه، شتێكی گرانه.. راستییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پان ده‌یسه‌لمێنن ههڵپهساردنهكه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌كرێت له‌شوێنی تردا دوبارهبكرێنهوه".
18/2/2015
یەمەن لە لێواری رووخان و هەڵوەشاندنەوەدایە. قەیرانی سیاسی و شەڕ و پێکدادان و رەوشی ئابووری نالەبار هەڕەشە لە ئایندەی یەمەن دەکەن. وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دەیانەوێت قەیرانی یەمەن بکەنە قەیرانێکی نێودەوڵەتی هاوشێوەی قەیرانی سووریا و لوبنان.
وڵاتانی عەرەبی هەوڵدەدەن لەڕێگای ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو سنوورێک بۆ دەسەڵاتی حووسییەکان دیاری بکەن و ناچاریان بکەن دەستبەرداری راگەیاندنی دەستووری ببن.
ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری ژمارە ٢٢٠١ تایبەت بە رەوشی یەمەن دەکرد، بەڵام بڕیارەکە ئاماژەی بە بەندی حەوتی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەکرد، ئەمەش بۆ حووسییەکان وەکو دەستکەوتێک دەبینرێت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەکۆی دەنگ داوای لە حووسییەکان کرد لە دامەزراوە حکومییەکان بکشێنەوە و چەکەکان رادەستی سوپا بکەن، چاودێرانی دیپلۆماسی پێیانوایە ئاماژەنەکردنی بە بەندی حەوت لەژێر فشاری رووسیا بووە، رووسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی مافی ڤیتۆی کردووە، ئەمەش سەرەتاییەکە بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی قەیرانی یەمەن کە دوور نییە بە دەردی سووریا یاخود لوبنان بچێت.
بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ وڵاتانی عەرەبی مایەی نیگەرانی بوو. چونکە ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو داوایکردبوو ئاماژە بە بەندی حەوت بکرێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو رایگەیاند، ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو چاوەڕێدەکات کە بزانێت ئاخۆ بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش چی لێدەکەوێتەوە دواتر هەڵوێستی خۆی یەکلادەکاتەوە، ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، کە سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر یەمەندا یەکێکە لە بژاردەکانی ئەنجوومەنەکە، ئەمەش بەهۆی ئەوەوە دێت چەکدارانی ئەنساروڵڵای حوسیییەکان کە شیعە مەزهەبن دەسەڵاتی وڵاتیان گرتووەتە دەست.
rudaw
18/2/2015
سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی رایدەگەیەنێت، فەرماندە سەربازییەكانی جیهان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاراستەی جەنگی دژ بە رێكخراوی داعش، سبەی چوارشەممە لە ریازی پایتەختی سعودیە كۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی بە ئاژانسەكانی فەرەنسای راگەیاندووە:" ئەو دیدارە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت بۆ تەواوكردنی ئەو گفتگۆیانەی لە پێشووتردا كراون"، بەبەشداری "سەرجەم وڵاتانی پەیوەست" شانبەشانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە شەڕی دژ بە رێكخراوە تووندئاژۆكان، بە وڵاتانی كەنداویشەوە.
ئەو سەرچاوە دیپلۆماسییە كە ناوەكەی ئاشكرانەكراوە، دەشڵێت: "پێموایە ئەم كۆبوونەوەیە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی ساڵانەیە بۆ ئەو دۆخەی، كە ئێمەی تێدایە و تاوتوێی ئەوەش دەكرێت لەم كاتەدا چیبكرێت".
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی دیكەی دیپلۆماسی دەڵێت: "ئەو كۆبوونەوەیە لەم نزیكانە دەبێت و بۆ گۆڕینەوەی زانیارییەكانە" و هەلێكیش دەبێت بۆ هەماهەنگیكردن لەو كۆبوونەوەیەشدا بڕیای یەكلاكەرەوە نادرێت.
18/2/2015
هاوسەرۆكی پارتی دیموكراسی گەلان HDP ئاشكرایكرد، كە عەبدوڵڵا ئۆجەلان 10 خاڵی خستووەتە بەردەم حكومەتی توركیا وەك پێشمەرج بۆ چەكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
رۆژی 17-2-2015، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراسی گەلان HDP دوای كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئەگەری چەكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، دەمیرتاش گوتی: "ئیمراڵی 10 خاڵی خستووەتە بەردەم حكومەتی توركیا. ئەگەر لەسەر ئەو خاڵانە بگەینە رێككەوتن لە كاتێكی كەمدا هەنگاوی پێویست بۆ چەكدانان دەنرێت".
هاوسەرۆكی HDP لەسەر پرۆژە یاسای ئاسایشی ناوخۆش كە لە لایەن پارتی داد و گەشەپێدان AKP ی دەسەڵاتدارەوە پێشنیازكراوە و چاوەڕێدەكرێت بەو زوانە بگاتە بەردەم پەرلەمانی توركیا، گوتی: "ئەو پرۆژە یاسایە نەك تەنها پرۆسەی چارەسەری، بەڵكو هەموو هەوڵەكانی ئاشتی لە كۆمەڵگادا لەباردەبات.".
18/2/2015
مەلایەكی عەرەب راستی خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا رەتدەكاتەوە و بە بۆچوونی خۆی، بەڵگەی زانستیشی بۆ دەهێنێتەوە.
مەلایەكی عەرەب بە ناوی شێخ بەندەر خەیبەری، لە كاتی گوتنەوەی وانەیەكی ئایینییدا، نكۆڵی لە خولانەوەی زەوی كرد بە دەوری خۆیدا، راشیگەیاند، كە بەڵگەی ئایینی و لۆژیكی هەن، بۆ سەلماندنی قسەكەی.
لەو چوارچێوەیەدا شێخ بەندەر گوتی: "بۆ نموونە ئێمە دەمانەوێت بە فڕۆكە بچین بۆ چین، ئەگەر فڕۆكە لە ئاسمان رابووەستێت، بە پێی بیردۆزی خولانەوەی زەوی بێت، دەبێت بگەینە ئەو وڵاتە، بەڵام ناگەین، كەوابوو راست نییە. زەوی ناخولێتەوە.".
17/2/2015
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئادمیڕاڵ پیێڕ دی ڤیلیڕس، سوپاسالاری فەرەنسا رایگەیاند، تیرۆر هەڕەشەیەكی جیهانییە و تیرۆریستان لە هەر شوێنێك دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت دەست لە وەحشیگەری ناپارێزن، بۆیە رووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە ئەركی هەموو لایەكە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 2ـی 2015 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئادمیڕاڵ پیێڕ دی ڤیلیڕس، سوپاسالاری فەرەنسا و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوون لە ژەنەڕاڵ دی سێت كوێنتین، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی سوپای فەرەنسا و ئاڵێن جوپڕێت، كونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر و ژمارەیەك ئەفسەر و راوێژكاری سوپای ئەو وڵاتە.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە دیدارەكەدا سوپاسالاری فەرەنسا ستاییشی رۆڵی پێشمەرگەی كردووە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی وڵاتەكەی و هێزی پێشمەرگەی بە باش وەسفكردووە. ئەوەیشی دووپاتكردووەتەوە كە "شەڕی تیرۆریستان شەڕێكی هاوبەشی هەموومانە و سوپای فەڕەنساش بەردەوام دەبێ لە یارمەتیدان و هاوكاری و مەشقپێكردنی پێشمەرگە و وڵاتەكەی هەتا لەناوبردنی داعش پابەندی ئەو هاوبەشی و یارمەتیدانە دەبێت".
هەروەها سوپاسالاری فەڕەنسا جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە ئەو میتۆدەی تیرۆریستان بانگەشەی بۆ دەكەن بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نییە.
لەبەرامبەردا بارزانی سوپاسی گەل و سەرۆك و سوپای فەرەنسای كردووە و ئاماژەی بە هاتنی فرانسوا ئۆڵاند بۆ كوردستان كردووە، ئەو سەردانەشی كە لە كاتێكی زۆر هەستیاردا ئەنجامدرا، بە دووپاتكردنەوەی دۆستایەتیی گەلی فەرەنسا و هەرێمی كوردستانی لەقەڵەمداوە. ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە گەلی كوردستان بۆیان دەركەوت كە دۆستێكی مەزنی وەك فەرەنسایان لە پشتە.
بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە رووداوەكانی پاریس و كۆپێنهاگن و شوێنەكانی دی، جەختی لەوە كردەوە كە تیرۆر هەڕەشەیەكی جیهانییە و تیرۆریستان لە هەر شوێنێك دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت دەست لە وەحشیگەری ناپارێزن، بۆیەشە رووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە ئەركی هەموو لایەكە.
لە درێژەی قسەكانیدا بارزانی باسی سەرەتاكانی سەرهەڵدانی داعش و چۆنییەتی گەشەكردن و پەلاماردانیان بۆ سەر كوردستان كردووە، ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە لە سایەی قارەمانێتیی پێشمەرگە پەلاماری تیرۆریستان تێكشكا و پێشمەرگە ئوستوورەی داعشی شكاند و 15000 كیلۆمەتری چوارگۆشەی لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش كۆنترۆڵكردووەتەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان هێمای بۆ ئەوەش كردووە،" كە تیرۆریستانی داعش پشت بە هزری تەكفیری و جیهادی و هزری شۆڤینی دەبەستن و ئەم جۆرە بیركردنەوەیە نامرۆڤانەیە هیچ ئایندەیەكی نییە".
١٧/٢/٢٠١٥
لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان رێپێوانێك لە بەردەم پەرلەمانی کوردستانەوە بۆ کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر سازدەكەن، ئەوان پڕبەدەنگ هاواردەکەن و داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندکراوی PKK دەکەن.
ئۆجەلان لە نەورۆزی ساڵی 2013 لە پەیامێکدا، كە لە بەرامبەر ملیۆنان کەس لە ئامەد خوێندرایەوە، نەخشەڕێی پرۆسەی چارەسەریی ئاشتی راگەیاند، پرۆسەیەک کە لایەنەگرانی پەکەکە تەنیا ئازادکردنی ئۆجەلان بە کلیلی سەرکەوتنی دەزانن.
دوای 15 ساڵ لە هەڵگیرسانی خەباتی چەکداری، لە 15 ی شوباتی 1999 ئۆجەلانی سەرۆک و دامەزرێنەری پەکەکە لە نایرۆبی پایتەختی کینیا رفێندرا و بۆ تورکیا گواسترایەوە. ئێستاش ئۆجەلان دوای 16 ساڵ بەندکردنی، لە دوورگەی ئیمرالی سەرپەرشتی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد دەکات.
خۆپێشاندانەكەی سلێمانی لە شەقامی سالمەوە بۆ بەردەم باخی گشتی سلێمانی ئەنجامدراو كوردانی هەر چوارپارچەی كوردستان بەشداربوون، كە هیواخوازبوون عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەر لە هاتنی نەورۆزی ساڵی 2715 ى كوردی ئازادبكرێت. 17/2/2015
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە4/4/1948 لە ئورفەی باكووری كوردستان لە دایكبووە و لە ساڵی 1978 پارتی كرێكارانی كوردستانی دامەزراند، نێوبراو 15/2/1999 لەولاتی كینیا دەستگیركراو رادەستی توركیا كرا. لەو كاتیشەوە تائێستا لە دوورگەی ئیمرالی دەستبەسەرە.
ئەمریكا نیگەرانە لە ئاشكراكردنی زانیارییە هەستیارەكانی دانوستاندنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە.
راگەیاندنەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل باس لە بڕیارێكی كۆشكی سپی دەكەن بۆ سنوورداركردنی گۆڕینەوەی زانیاریی لەگەڵ ئیسرائیل، لەبارەی دۆسێی دانوستاندنە ئەتۆمییەكانی ئێران.
واشنتن پۆست لە راپۆرتێكدا نووسیویەتی "بێمتمانەیی لەنێوان ئیسرائیل و ئەمریكا تادێت زیاتر دەبێ، چونكە ئەمریكا بەگومانە لەوەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رێگای بە ئاشكراكردنی زانیارییە نهێنییەكانی دانوستاندنی ئەتۆمی ئێران دابێت بۆ راگەیاندنەكان".
یەكێك لەو زانیارییە نهێنییە ئاشكراكراوانە كە واشنتن پۆست ئاماژەی پێدەكات، رەزامەندی ئەمریكایە بە بەردەوامبوونی چالاكی سنوورداری 6500 ئامێری سەنتەریفیووژ لە رێككەوتنی كۆتاییدا، كە میدیایەكی ئیسرائیلی ئاشكرایكردووە.
ئیسرائیل دژی چالاكبوونی سەنتەریفیوژەكانی ئێرانە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە هەر ئاست و جۆرێكدا بێت.
17/2/2015