دوای ئەوەی کۆبوونەوەی 'مینسک' لە بێلارووس بۆ ماوەی دوو رۆژ بە نێوەندگیری فەڕنسا و ئەڵمانیا بەردەوام بوو، بە رێککەوتن لەسەر ئاگربەست کۆتاییهات. سەرۆکی هەریەکە لە فەڕانسا، ئەڵمانیا، رووسیا و ئۆکراینا توانیان لە ماوەی 15 کاژێردا و بە درێژایی شەوی رابردوو بە رێککەوتن بگەن و ئاگربەستیان بۆ رۆژهەڵاتی ئۆکراینا راگەیاند.
بەڕێکەوتنی ئەندامەکان بۆ هۆڵی کۆبوونەوە
پوتین رایگەیاند کە بڕیاریان داوە لە ١٥ی ئەم مانگەوە ئاگربەستەکە بڕواتە بواری جێبەجێکردنەوە و گرژی و تووندوتیژییەکان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بووەستێنن، بەڵام لە بەرامبەردا دەبێت ئۆکراینا پاشەکشە بکەن لەو ناوچانەی کە سنووری بەزاندووە و زیاتر لەو سنوورانە رۆشتووە، کە ساڵی پار بۆی دیاریکراوە، بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە بە باشی جێبەجێبکرێت.
ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیای فیدڕاڵ دەڵێت،" ئێمە توانیمان لەسەر کۆمەڵێک شت رێکبکەوین . یەکەمیان ئەوە بوو کە ئاگر بەستێک رابگەیەنین کە لە نیوە شەوی ١٥ی شوباتەوە جێبەجێدەکرێت . دووەم شت کێشانەوەی هێزەکانی ئۆکراینایە لەو هێڵ و سنوورانەی کە لە 19/09/2014 رێککەوتین لەسەری لە مینسک " .
هەروەها پوتین داوای لە ئۆکراینا کرد، کە لە دوای ئەم رێککەوتنەوە مافی روسیزمانانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بپارێزرێت و بە هیچ شێوەیەک مافەکانیان پێشێل نەکرێت .
لێدوانی ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیای فیدڕاڵ لە سەر کۆبوونەوەکە
هەریەکە لە فڕانسوا هۆڵاند، سەرۆکی فەڕەنسا، ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیای فیدراڵ و پێترۆ پۆرۆپشینکۆ لە بەشدارانی دیاری ئەم کۆبوونەوەیە بوون و ئەوان دەڵێن سەرەڕای ئەوەی کە ئەو ئاگربەسەتە راگەیەندراوە، بەڵام هێشتا زۆر شت ماوە کە دەبێت لەسەری رێکبکەوون.
پێترۆ پۆرۆشینکۆ، سەرۆکی ئۆکراینا، دەڵێت: " گرینگ‌ترین شت کە بەدەستمان هێناوە ئەوەیە لە شەممە بۆ یەکشەممە دەبێت ئەم رێککەوتنە بۆ هەموو لایەک روونبکرێتەوە و ئاگربەستەکە بەبێ هیچ مەرجێک جێبەجێ بکرێت ".
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا پوتین رایگەیاند، کە هۆکاری دواکەوتنی رێککەوتنیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەریەکە لە نوێنەرانی لۆهانسک و دۆنیستیک بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەشداری کۆبوونەوەکە نەبوون، چونکە ئۆکراینا ئەوەی نەویستووە و ئەمەش هۆکاری دواکەوتنی رێککەوتنەکە بووە .
ئەم رێککەوتنە لە کاتێکدایە، کە بۆ ماوەی چەند رۆژێکە ئاگربەستەکەی نیوان ئۆکراینا و جوداخوازەکان شکێنرابوو و دوای کوژرانی زیاتر لە 5300 کەس دووبارە شەڕ دەستیپێکردبووە.
12/2/2015
له‌باره‌ی پێشكه‌ش كردنی داواكاری وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌كۆنگریس، بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له‌دژی داعش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی به‌په‌له‌ی گرێدا.
“باس‌نیوز” پوخته‌ی كۆنگره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه
له‌سه‌ره‌تاوه ئۆباما باسی ئه‌وه‌ی كرد كه داعش شكستی هێنا له‌وه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر كۆبانێدا بگرێت. چونكه له‌و ناوچه‌یه‌دا زیانێكی زۆر گه‌وره‌یان لێكه‌وت.
له‌ناوبردنی ئه‌و تیرۆریستانه ماوه‌یه‌كی ده‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان له‌حاڵه‌تی هێرش بردندایه، داعش له‌حاڵه‌تی به‌رگریدایه، به‌دڵنیاییه‌وه جه‌نگه‌كه ده‌دۆڕێنێت. ئه‌وتاوانباره مرۆڤ كوژانه كه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكیان كوشتوه بهبارمتهكانیشهوه، بێ ئومێد بوون و په‌ناده‌به‌نه به‌ر كوشتنی بارمته‌كان، ده‌یانه‌وێ ترس له‌دڵی خه‌ڵكیدا بچێنن، چونكه دڵنیان له‌وه‌ی ناتوانن به‌فیكر به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا زاڵ بن.
ئۆباما گوتیشی: ” له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره هێزه‌دا ئێمه ته‌نها یه‌ك ڕێگه‌مان له‌به‌رده‌مدایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانه‌كانمان كۆتایی به‌و هێزه دێنن، ئه‌وكاته‌ی له‌مانگی سێپته‌مبه‌ر ستراتیژهكهم ڕاگه‌یاند گوتم، ئێمهبههێزتر ده‌بین ئه‌گه‌ر كۆنگریس و كۆشكی سپی پێكهوهكاربكهین، ئه‌مڕۆش پرۆژه‌ی بڕیارێكم ناردووه بۆ كۆنگریس و داوام لێكردوون سه‌رپشكمان بكه‌ن لهبهكارهاوردنی هێز له‌دژی داعش”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” ده‌مه‌وێ ڕوونی بكه‌مه‌وه ئه‌م بڕیاره چی ده‌كات و چی ناكات؟ بڕیاره‌كه پشتیوانی ئه‌و ستراتیژه گشتگیره ده‌كات كه‌له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانماندا له‌دژی داعش گرتومانه‌ته به‌ر. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا، به‌رده‌وام ده‌بین له‌پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی بۆ هێزه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی، مه‌شق به‌هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كه‌ین، تانكه‌كانیان تێك ده‌شكێنین و ناوچه‌كه پاك ده‌كه‌ینه‌وه له چه‌كداره بیانییه‌كان.
هاوكارییه‌كانی ئێمه حكوومه‌تی عێراقیش ده‌گرێته‌وه، پشت ئه‌ستوركردنی هێزه عێراقییه‌كان ده‌گرێته‌وه. كۆمه‌كی مرۆیی بۆ هاووڵاتیانی بێ گوناه. كه‌له‌ژێرده‌ستی داعشدا ناسۆری زۆر ده‌چێژن”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” ده‌مه‌وێ سوپاسی جێگری سه‌رۆك و، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری بكه‌م، كه ئێمه پێكه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و دوژمنه بوینه‌ته‌وه، هه‌موومان یهكڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هێزترین چه‌كمان له‌به‌رنگاربوونه‌وه‌ی دوژمنێكی وه‌كو داعشدا ئه‌وه‌یه به‌رگری بكه‌ین له‌به‌هاكانی خۆمان له‌ناو وڵات‌دا. به‌ره‌نگاری بیروباوه‌ڕی ڕق به‌خشینه‌وه ببینه‌وه، كه‌ده‌یانه‌وێ هه‌ر شتێك لێبورده‌یی تێدابێت له‌ناوی به‌رن”.
ئۆباما بڕیاره‌كه‌ی زیاتر ڕوون كرده‌وه‌و گوتی: ” ئه‌و بڕیاره ڕێگه‌نادات به ناردنی هێز بۆعێراق و سوریا، وه‌ڕێگه نادات به‌جه‌نگی وشكانی له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ئه‌فغانستان وعێراق ڕوویدا، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌وێ دایان ده‌نێین، ته‌نها له سه‌ربازگه‌كانی خۆیاندا ده‌بن، ڕاسته له‌و حاڵه‌ته‌شدا ههردووچاری مه‌ترسی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕ ناكه‌ن، ته‌نها مه‌شق به‌هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی كورد ده‌كه‌ن. من وه‌ك پێشتریش گوتومه، ناكرێ جارێكی تر ئه‌مریكا په‌لكێشی جه‌نگێكی تری وشكانی بكرێته‌وه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ئێمه‌دا نییه، ئه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسارێتی ئێمه نییه داعش ببه‌زێنین. ئه‌و هێزه وشكانیانهی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ن، ده‌زانن چۆن شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، له‌ئێستاشدا هه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و بڕیاره نه‌رمی پێویستمان پێ ئه‌به‌خشێت كه‌هاوسه‌نگی بگێڕینه‌وه له‌كاته سه‌خته‌كاندا. بۆنمونه: ئه‌گه‌ر زانیاری هه‌واڵگری ڕاستمان له‌به‌رده‌ستدا بێت سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش، ئه‌وا من ئاماده‌ییم تێدایه فه‌رمان بده‌م به هێزه تایبه‌ته‌كانمان تاكو هێرش بكه‌ینه سه‌ریان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه ئارامگایان بۆ نه‌مێنێته‌وه”.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوتی: ” ده‌بێ ورد بین، چونكه هیچ بڕیارێك له‌وه قورسترنییه داوا لهسهربازهكانمان بكه‌ین ژیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، وه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان، ته‌نها له‌كاتێكدا سه‌ربازه‌كانمان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كه‌مه‌وه، كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی وڵاته‌كه‌مانی تێدا بێت. دواجار ئه‌م بڕیاره، ئه‌و بڕیاره پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه‌له‌ساڵی 2001دا ده‌رچوو، ماوه‌كه‌یشی ته‌نها 3 ساڵ ده‌بێت، چونكه من پێم وانیه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی شه‌ڕی بێ كۆتاییه‌وه دابین بكرێن، وه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ئه‌و پرسیاره سه‌خته بكه‌ین، كه كه‌ی و چۆن هێزی خۆمان به‌كار ده‌هێنین؟ چونكه له‌كۆتایدا هێزه‌كانمان باجی بڕیاره‌كانی ئێمه ده‌ده‌ن .هه‌ر بۆیه ده‌بێ هه‌رچییان پێویست بێت بۆیان دابین بكه‌ین. ئێمه بۆماوه‌ی 3 ساڵ هه‌موو نه‌رمی وپێداویستییهك دابین ده‌كه‌ین بۆ هێزه‌كانمان و هاوپه‌یمانه‌كانمان.. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئه‌ركه‌كه‌مان به‌دی هێناوه، نه‌خێر مانای ئه‌وه‌یه ده‌بێ له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێ‌دا، كۆنگریس چاوبخشێنێته‌وه بهمهسهلهكهدا، ئایا ئه‌ركه‌كه جێبه‌جێ كراوه یاخود نا؟ پێش له‌و به‌رواره‌ش ئه‌گونجێت ئه‌ركه‌كه ڕاپهڕێنرابێت. پاشان ده‌گونجێت له‌پاش وتوێژو تاوتوێ كردن ئه‌ركی تریشی بۆ زیاد بكه‌ین. سه‌رۆكی نوێ و نوێنه‌رانی نوێی گه‌ل، ده‌توانن ئه‌و جۆره وتوێژه ده‌ست پێ بكه‌ن.”
له‌دوا بڕگه‌شدا گوتی: ” له‌داڕشتنی ئه‌و بڕیاره‌دا گوێمان بۆ ڕاوبۆچونی دیموكراتیه‌كان و كۆمارییه‌كانیش گرتووه، هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خاڵه‌كان له‌و بڕیاره‌دا هه‌بن، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگریسدا، پێم وایه ئه‌و بڕیاره به‌هێزترده‌بێت، ئه‌گه‌ر وتویژی ڕاسته‌قینه‌و قووڵی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و بڕیاره ده‌نگی هه‌ردوو حیزبه‌كه مسۆگه‌ر ده‌كات، ئه‌وه‌ش بۆ جیهانی ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌مریكییه‌كان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا یه‌كڕان.ئه‌مڕۆ ژنان و پیاوانی ئێمه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش نزایان بۆده‌كه‌ین.له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا ڕاده‌وه‌ستین، ڕێز لهقوربانییدانیان ده‌گرم، به‌ڵام ده‌بێ بزانن كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان به‌هێزه، كێشه‌كه‌مان دادپهرهوهرانهیه، ئهركهكهشمان سه‌رده‌كه‌وێت، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له‌شكاندنی تیرۆریستان، ئه‌مریكا وه‌ك هێزێكی گه‌وره ده‌مێنێته‌وه. خودا نه‌ته‌وه‌كه‌مان پیرۆز بكات… خودا وڵاته‌كه‌مان پیرۆز و سه‌رفراز بكات”.
12/2/2015
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی گەلان HDP ئاشکرایکرد، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا قۆناخی دانوستاندن دەستپێدەکات.
رۆژی 11-2-2015 ، فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی گەلان HDP لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا قۆناخی دانوستاندن لە پرۆسەی چارەسەریدا دەستپێدەکات. لەم قۆناخەدا چاوەڕێدەکرێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK راستەوخۆ لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی تورکیا تاوتوێی هەنگاوەکانی چارەسەری بکات.
ماوەیەکی زۆرە هەرسێ لایەنی HDP و ئیمراڵی و قەندیل پێداگری لەسەر دەستپێکردنی ئەو دانوستاندنانە دەكەن و بە زامنی بەردەوامی پرۆسەی چارەسەری ناودەبەن. یوکسەکداغ ئەوەشی خستەڕوو کە هەفتەی داهاتوو شاندی HDP سەردانی ئیمراڵی دەکەن.
بێ لەم لێدوانەی یوکسەکداغ، هەمان رۆژی 11-2 پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی HDP لەگەڵ یالچن ئاکدۆغان، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا کۆبوونەوە.
12/2/2015
لەچوارچێوەی سەردانی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بۆ میرنشینە یەكگرتوەكانی عەرەبی ئیمارات، ئەمڕۆ 2015/2/10 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە دوبەی، لەلایەن شێخ مەنسور بن زاید ئال نه‌یان، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری كاروباری سەرۆكایەتی ئیماراتەوە، پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا كە هەر یەكە لە وەزیرانی دارایی و ئابووری، پلاندانان، وتەبێژی رەسمی حكومەت و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئیمارات كرد‌و جەختیان لەسەر خواستی دوولایەنە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان لە هەموو بوارەكانی ئابووری، بازرگانی، كلتوری و كۆمەڵایەتیدا كردەوە.
جێگری سەرۆك وەزیران، سوپاس و پێزانینی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ هاوكارییەكانی ئیمارات پێشكەش بەجێگری سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كرد، بەتایبەتی ئەو كۆمەك و هاوكارییە مرۆییانەی كە لەڕێگای رێكخراوی مانگی سوری ئیماراتییەوە پێشكەش بەهەرێمی كوردستان دەكرێت و داوایكرد لەساڵی 2015شدا هاوكارییە مرۆییەكانی ئیمارات بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامبن.
هەروەها هیوای خواست بەشداریی وەفدی هەرێمی كوردستان لەلوتكەی حكومیدا لەدوبەی، ببێتە هۆی دروستكردنی پردێكی دیكەی پەیوەندیی هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی ئیمارات.
لەدیدارەكەدا هەردوولا باسیان لە دوایین رەوش و پێشهاتەكانی ناوچەكە كرد‌و بەتایبەتی تیشكیان خستەسەر روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و شەڕی دژی داعش لەعیراق و هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی هیوای خواست بارودۆخ و ئاڵوزییەكانی ئێستای ناوچەكە نەبنە هۆی سستبونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاو پەیوەندییەكانی ئیمارات و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا بەرەو پێشەوە بچن.
11/2/2015
ماڵپەڕی فەرمی کۆشکی کۆماری فەرەنسا ' ئێلیسێ ' وێنەی سەردانەکەی سەرکردەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD ی بڵاوکردەوە.
رۆژی 10-2-2015 ماڵپەڕی فەرمی کۆشکی ئێلیسێ چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە، کە لە کاتی پێشوازیکردنی ئاسیا عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD و نەسرین عەبدوڵڵا، سەرکردەی سەربازی یەکینەکانی پاراستنی ژنان YPJ لەلایەن فرانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری فەرەنساوە گیراون.
لە وێنەکاندا دەبینرێت، کە هەردوو سەرکردە کوردەکە لە یەکێک لەو هۆڵانەدا پێشوازییان لێکراوە، کە ئۆلاند تێیاند پێشوازی لە سەرکردە جیهانییەکان دەکات.
ئەم وێنانە لە ماوەیەکی کەمدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەوە. بەکارهێنەرانی تورکیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کاردانەوەی توندیان لەسەر وێنەکان پیشاندا.
11/2/2015
بەشداریی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە "لوتکەی حکومەت" لە ئیمارات دەبێتە جێگای گرینگی میدیاکانی ئەو وڵاتە و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیمارەتی دوبەی و ئەبوزەبی کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار بەشداریی لەو کۆنفرانسەدا دەکات کە باسی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنەکان دەکات بۆ گەشەدان بە حکومەتەکان.
هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێنەری دەوڵەت نییە، بەڵام لە پێشوازییەکەدا ئەوە بەدینەکرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ریزی پێشەوەی میوانەکان دانیشتبوو لە کۆنفرانسەکەدا.
شوێنی نێچیرڤان بارزانی لەپاڵ شێخ محەممەد بن زاید ئالنەهیان بوو، کە جێنشینی ئەبوزەبییە و بە بەهێزترین پیاوی ئیمارات دادەنرێ و ئێستا بەهۆی نەخۆشی سەرۆکی وڵاتەوە کاروبارەکانی وڵات ئەو بەڕێوەی دەبات.
لە هەمان ریز محەممەد راشید ئالمەکتووم حاکمی دوبەی و بان کی مون سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان هەبوون. ئەمە لەکاتێکدا شاندێكی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی ساڵح موتڵەگ لەوێ بوو، بەڵام گرنگییان پێنەدرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیمارات بەجیا چاویکەوت بە محەممەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی و محەممەد بن راشید حاکمی دوبەی و عەبدوڵڵا بن نەهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات.
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی جێنشینی ئەبوزەبی، محەممەد بن نەهیان و نێچیرڤان بارزانی باسی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئیمارات و عێراقیان کردووە بەتایبەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان. هەروەها هەردوولا باسی هاوکارییە مرۆییەکانیان کردووە، کە ئیمارات رۆڵێکی بەرچاوی هەیە.
رۆژنامەکانی ئیماراتیش لە چاپی رۆژی سێشەممە بە گرینگییەوە لەو سەردانەیان رووانیوە و وێنەی دانیشتنەکان بە لاپەرەی یەکەمییانەوەیە..
10/2/2015
ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، جەختی لەوە كردەوە، بەرپرسیارێتیی پاراستنی پێشمەرگە، لە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دایە.
“مەسروور بارزانی”، ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی تایبەتدا، كە كەناڵی تەلەفزیۆنی (CBSNEWS) لەگەڵی ئەنجام داوە، باس لە سەركەوتنەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی داعش دەكات و جەخت لە سەر دابین كردنی پێداویستی و كەرەستەی سەربازیی پێویست بۆ پێشمەرگە دەكاتەوە. ئاماژەشی بەوە داوە: “تا ئێستە لەم شەڕەدا، زیاتر لە هەزار پێشمەرگەمان شەهید بوون و نزیكەی 5 هەزاریش بریندار بوونە”. جەختیشی لەوە كردووەتەوە: “ئەگەر زرێپۆشی پێویست بۆ هێزی پێشمەرگە دابین كرابایە، ڕێژەی زیانەكانی پێشمەرگە زۆر لەوە كەمتر دەبوو، كە هەیە و دەكرا ڕێگە لە 70%ی ئەو ڕێژەیە بگیرابووایە، ئەگەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەدان لەو زرێپۆشانەی بە پێشمەرگە بدایە، لە كاتێكدا ئێستە پێشمەرگە تەنیا 25 زرێپۆشی وەرگرتووە”.
بارزانی باسیشی لەوە كردووە، وڵاتان پێشمەرگە پەسەند دەكەن و سوپاسیان دەكەن، بەڵام ئەوە بەس نییە و پێشمەرگە پێویستیی بە كەرەستە و پێداویستیی شەڕ هەیە. دووپاتیشی كردووەتەوە: “پێشمەرگە، قارەمانی ئێمەن و پێویستە ئەو قارەمانانە بپارێزرێن. من پێموایە ئەوانە قارەمانی جیهانی ئازادن و بەرپرسیارێتیی پاراستنیان لە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە”.
10/2/2015
كونسوڵخانەی فەڵەستین وەك پشتیوانی و خۆشەویستی بۆ گەلی كورد رێز لە كۆمەڵێك نووسەر و رۆژنامەنووسی كورد دەگرێت.
نەزمی حزوری، كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر رێز لە ژمارەیەك رۆژنامەنووس و نووسەری كورد دەگرێت، یەكێك لەوانیش فەرمان هیدایەتە، كە دانیشتووی شاری كەركووكە.
هیدایەت لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی،" وەك كوردێك هەموو ئەو كەس و وڵاتانە بە دۆست و نزیكی خۆم دەزانم و رێزیان لێدەگرم كە دۆستی راستەقینەی گەلی كورد بێت و رێز لە ماف و داواكانی بگرێت".
ئەم نووسەرە هەروەها گوتی،" گەلی فەڵەستینیش وەك كورد گەلێكی تێكۆشەر و زوڵم لێكراوە و هیوادارم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی بەرقەرار ببێت".
نووسەر و رۆژنامەنووس فەرمان ھیدایەت ماوەیەك پێش ئێستا لە نوێترین كاری‌دا هۆنراوەكانی لە دوو توێی كتێبێكدا بە زمانی عەرەب چاپكردن. هیدایەت لە رابردوودا پێنج كتێبی بە زمانی كوردی لە بواری جیادا چاپكردووون. بەڵام دوایین كاری بە زمانی عەرەبی بوو و بەشێك لە هۆنراوەكانیشی بە عەرەبی نووسیون.
پێشتر لە لێدوانێكدا بۆ رووداو گوتبووی، هۆنراوەكانی بە ھاندانی نووسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنووسە توونسی و فەڵەستینییەكان چاپكردوون، بۆ ئەوەی زۆرتر تێكەڵاویی و تێگەیشتن لە نێوان كورد و عەرەب دروست ببێت.
10/2/2015
منداڵێك كه له‌گه‌ڵ دایكی له‌شاری سینیسیناتی له‌ویلایه‌تی ئۆهایۆ ده‌ژین، ده‌ڵێت پێشتر ژیانێكی تر ژیاوه. به‌قسه‌ی خۆی ئه‌و منداڵه له‌و ژیانه‌ی پێشویدا ژنێكی ره‌شپێست بووه‌و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پاش مردنی، جارێكی تر له‌خێزانێكی نوێ‌دا لهداكبووهتهوه.
ئه‌و منداڵه كه ناوی لوك رویهڵمانه، جارجاره ژیانه‌كه‌ی پێشوی بیرده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌ڵێت، لهژیانهكهی پێشویدا ناوی یه‌كه‌می پام بووه‌و ژنێك بووه كه له‌شاری شیكاگۆ نیشتهجێببووهو له‌ساڵی 1993 له‌كاتێكدا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ته‌نها 30 ساڵ بووه، پاش خۆهه‌ڵدانه‌خواره‌وه‌ی له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی گڕتێبه‌ربوو، گیانی له‌ده‌ستداوه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو دایكی منداڵه‌كه كه ناوی ئێریكایه، چیرۆكی ئه‌م منداڵه سه‌یره‌ی بۆ كه‌ناڵی فۆكس 8ی ئه‌مه‌ریكا گێڕایه‌وه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌واڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێن بڵاوبووه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه له‌ڕاستیدا ژنێكی ره‌شپێستی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی پامێلا رۆبینسۆن كه به كورتی پێیان وتووه پام له شیكاگۆ نیشته‌جێ بووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه زۆر ئه‌م روداوه‌ی دوبارهكردووهتهوه، دایكی ئه‌م منداڵه زۆر به‌دوای پامدا گه‌ڕاوه، دواتر دایكی بۆی ده‌ركه‌وتووه كه پامێلا له‌ژیاندا نه‌ماوه به‌ڵكو به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له‌هۆتێلی پاكستۆن له شیكاگۆ كه پامی تێدا بووه، گیانی له‌ده‌ستداوه. هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌شی خۆهه‌ڵدانه‌خواره‌وه‌ی بووه له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و چیرۆكه‌یه كه منداڵه‌كه گێڕاویه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز له‌ژماره‌ی 17-3-1993 ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی روماڵ كردووه‌و تێیدا ده‌ڵێت 15 كه‌س بونه‌ته قوربانی به‌ڵام ناوی هیچ یهكێكیانی نه‌هێناوه.
دواتر كه‌ناڵێك بانگهێشتی لوك و دایكی كردووه‌و له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كدا وێنه‌ی چه‌ند ژنێكی ره‌شپێستی پیشان منداڵه‌كه داوه كه ته‌مه‌نیان له‌سییه‌كاندا بووه. یه‌كێك له‌و وێنانه پامێلا رۆبینسۆن بووه كه خۆی لههۆتێلهكه هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه. كاتێك منداڵه‌كه ئه‌و وێنه‌یه‌ی بینیوه یه‌كسه‌ر ناسیویهتهوهو وتویه‌تی ئه‌وه‌یه.
ئێریكا ده‌گێڕێته‌وه كه لوك هه‌ر له‌ته‌مه‌نی دوو ساڵییه‌وه، زۆرجار ئه‌م رسته‌یه‌ی وتووه‌ته‌وه: "من ژنێك بوم. قژم ره‌ش بووه.. گواره‌م كردووه‌ته گوێم".
منداڵه‌كه هه‌ر به دایكیشی تووه، پاش مردنی وه‌ك منداڵێكی تازه لهدایكبووهتهوهو كاتێك "بهئاگاهاتومهتهوه سه‌یرئه‌كه‌م منداڵێكم و ناوم لوكه".
ئه‌م منداڵه حه‌ز له‌گۆرانییه‌كانی گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی ستیڤ وۆنده‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له رۆبینسۆنیشدا هه‌بووه.
9/2/2015
کۆنگرەی لوتکەی حکومەت لە دوبەی دەستی پێ‌کرد و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ریزی پێشەوەی کۆنگرەکە دانیشتوون.
کۆنگرەی حکومەت بە سەرپەرشتی محەمەد بن را‌شد ئال مەکتوم، حاکمی دوبەی و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات ئەنجامدەدرێ، کە ٩٣ حکومەتی دەوڵەتانی جیهان بانگکراون بۆ کۆنگرەکە.
سەما مەرزوقی، نوێنەری حکومەتی ئیمارات لەو کۆنگرەیە بە (رووداو)ی راگەیاند:” ئامانج لەو کۆنگرەیە بۆ درووست‌کردنی حکومەتی زیرەکە ، چونکە دەوڵەتی ئیمارات بیر لە داهاتوو دەکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠٣٥ دەبێ چۆن بژین، بۆیە هەرچی تەکنەلۆژیا هەیە دەبێ بەکاریبهێنن.”
هەرێمی کوردستانیش بە شاندێکی باڵا بەشداربووە لەو کۆنگرەیە، کە پێکدێت لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان، رێباز دەحلان، وەزیری دارایی، عەلی سندی، وەزیری پلاندانان، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەت، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
کۆنگرەی حکومەت کە سێیەم ساڵە دەکرێ، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێ و لەپاڵ ئەو کۆنگرەیە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و بەرپرسە باڵاکانی ئەو دەوڵەتە کۆدەبێتەوە.
9/2/2015
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، لەگەڵ حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران رێککەوتنیان ئەنجامداوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنگرەی ئاسایش لە میونشن رایگەیاند:" سەرجەم ئەو راوێژکارە ئێرانییانەی هاتوونەتە عێراق، لە دەرەنجامی ئەو رێککەوتنەی نێوان عێراق وئێران بووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش".
هەروەها مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دەربارەی رۆڵی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا رایگەیاند" ئێران دەستپێشخەربووە لە هاوکاریکردنمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، هاوکارییەکانیشی بەردەوامن".
نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق لە کاتی پێشوازیکردنی لە حەسەن دانای فەری باڵیۆزی ئێران گوتی، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران وعێراق هەنگاوی گەورەیان بڕیوە.
بە پێ یگوتەی بەرپرسانی حکومەتی عێراق و لەهەمانکاتدا بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش، لەسەرەتای داگیرکردنی موسڵ لە لایەن چەکدارانی داعش، ئێران وەک وڵاتێکی دراوسێی عێراق رۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش و یارمەتیدانی عێراق هەبووە.
9/2/2015
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی ئاسایش لە میونشن وتارێکی پێشکەشکرد. ئەو باسی لە ستراتیژییەتی لەناوبردنی رێکخراوی دەوڵەی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) کرد و گوتی: "پێویستە لەسەرمان بەرامبەر ئەو دوژمنە هیچ هەڵەیەک نەکەین". جەختیشیکردەوە کە "لە داهاتووی سووریا شوێنێک نییە بۆ بەشار ئەسەد".
جۆن کیری، ئاماژەی بەو تاوان و کۆمەڵکوژییانە کرد کە رێکخراوی داعش ئانجامیاندەدات و گوتی: "ئێمە ئێستا شایەتی هەموو ئەو تاوانانەین کە بەرامبەر منداڵ و ژن و هەموو کەسێک ئەنجامدەدرێ، ئەم جۆرە تاوانە پێویستی بەوە نییە لێی خۆشبین، ئەمە دەبێ رووبەڕووی ببینەوە و تێکبشکێندرێ".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە بەشداریی هاوبەشەکانی وەک ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا کردەوە لە شەڕی دژەتیرۆر و گوتی: "دەبێ بزانین لە هەموو سوچێکی ئەم جیهانەدا هەڕەشەی تیرۆرمان لەسەرە، ئەو 60 وڵاتەی کە بەشداری شەڕی دژ بە داعش دەکەین بەردەوامین لە شەڕکردن دژی ئەو گرووپە و نیازی خۆمان ئاشکرا کردووە، کە تێکشکاندنی داعشە".
کیری ئاشکرایشیکرد: "قسەمان لەسەر ستراتیژییەتێک کردووە کە بتوانێ داعش تێک‌بشکێنێ و سەرچاوە داراییەکانی لاواز بکات، چونکە ناوچەیەکی زۆریان کۆنتڕۆڵکردووە و دەتوانن سەرچاوە سروشتییەکان لە نەوت و گاز وەک سوودێکی ئابووری بۆخۆیان بەکاربهێنن، هەروەها پێویستە رێگری لەو پڕوپاگەندەیە بکەین کە بەهۆیەوە ترس و تۆقاندن بڵاودەکەنەوە".
جۆن کیری باسی سەرکەوتنی هێزە کوردییەکانی کرد لە کۆبانێ و گوتی: "دەبێ گوشار بخەینە سەر داعش بۆ ئەوەی تاکتیکەکانیان بگۆڕن، وەک چۆن لە کۆبانێ ئەنجامماندا، هەروەها دەبێ هاوپەیمانێتییەکەمان فراوان بکەین و دیبلۆپاتییەکی وا بەکاربهێنین کە هاوکاری هەموو ئەو هێزانە بکەین کە وەک هێزی کوردی لە عێراق رووبەڕووی داعش دەبنەوە، چونکە دەزانین کە ئەو هێزە پێویستی بە هاوکاری هەیە". جەختیشی لەوە کردەوە لە داهاتووی سووریادا هیچ شوێنێک بۆ بەشار ئەسەد نییە و گوتی "دیتکاتۆرییەتێک کە بە خوێنڕشتن دەستیپێکردووە نابێ جارێکی دیکە لەو شوێنە سەرهەڵبداتەوە".
کیری مەترسی خۆی خستەڕوو لەبارەی ئەوەی کە ئەگەری هەیە داعش وڵاتی دیکەش بکاتە ئامانج و ئاماژەی بەوەکرد: "پێویستە ئاوڕ لە هەموو ئەو خاڵانە بدەینەوە کە بوونەتە هۆی دروستبوونی هێزێکی لەمشێوەیە".
8/2/2015
وه‌كیلى میرى ئێزدیان بەهۆى دهستنیشاننهكردنى شوێنێك له كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ ئایندەی ئێزدی و مەسیحییەكانی عێراق، كه ئه‌مڕۆ لە شاری هەولێر به‌سترا، كۆبوونه‌وه‌كەی به‌جێهێشت.
حازم ته‌حسین به‌گ، وه‌كیلى میرى ئێزدیان به (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: " كۆنگره‌كه لەسه‌ر ئاینى ئێزدى و مه‌سیحییه، كه چووین بینیمان زور بێسه‌ر‌وبه‌ر‌ە بوو، كه‌س پێمانی نەگوت شوێنه‌كه‌مان کوێیە، بۆیه ئێمه‌ش وتمان ماده‌م كۆنگره‌كه وایه، هه‌ر به‌شدار نه‌بین باشتره".
وه‌كیلى میری ئێزدیان رهتیدهكاتهوە ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنگره‌كه و گوتى: "دیاره پێویستیان به ئێمه نییه".
ئه‌مڕۆ (كۆنگرەی كۆمەڵكوژی و پاكتاوی نەژادیی، ئایندەی ئێزدی و مەسیحییەكان لە عێراقدا) لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا بە بەشداری 32 دەوڵەتی جیهان بەڕێوەچوو و سبەیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
8/2/2015
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نیگەرانییەکانی خۆی لە بارەی ئەگەری جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی کورد لە ئێران، بە ناوی سامان نەسیم، تەمەن 18 ساڵ، دەربڕی و لە داواکارییەکی گشتیی‌دا خوازیاری هەوڵدانە لە پێناو رزگارکردنی ئەو زیاندانییە سیاسییەیە لە پەتی سێدارە.
ئەو رێکخراوە داوا لە خەڵک و هاونیشتمانیانی ئەو زیندانییە سیاسییە دەکات، کە بە زووترین کات پەیوەندی بکەن بە بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەو بەڵێنە لە بەرپرسان وەربگرن کە سزای لە سێدارەدانی سامان نەسیم رابگیرێت و بە شێوەی دادپەروەرانە دادگایی بکرێتەوە .
لە بەیاننامەکەدا رێکخراوەکە داوا لە هاونیشتمانیانی نەسیم دەکات، بەڵێنەکانی ئێران لە بارەی رەچاوکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مەدەنی و سیاسی و کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان وەبیر بەرپرسانی حکومەتی ئێران بێننەوە، چونکە لەو پەیماننامەیەدا هاتووە کە ئەو کەسانەی تەمەنیان خوار18 ساڵە و تووشی تاوان دەبن نابێت لە سێدارە بدرێن و حکومەتی ئێرانیش واژۆی کردووە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا داواکراوە کە بەرپرسانی ئێران لەوە ئاگاداربکرێنەوە، دانپێدانانەکانی سامان نەسیم لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە و پێویستە لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکرێت و لە کاتی دادگایی‌کردنیدا بە دژی بەکارنەهێندرێن.
لێبوردنی نێودەوڵتی پێشنیازی کردووە، هەموو ئەم داواکارییانە ئاراستەی باڵاترینی بەرپرسی حکومەتی ئێران، واتە عەلی خامنەیی بکرێت، هەتاوەکو 20 مارسی 2015 .
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە بەیاننامەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا راگەیێندراوە، دەستبەسەرکردن و دیاریکردنی سزای لە سێدارەدانی سامان نەسیمی لە ساڵی 2011 بووە، لەوکاتەدا کە تەمەنی 18 ساڵ بووە دانی بەوەداناوە کە تەقەی لە هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کردووە، بەڵام دواتر گوتوویەتی کە ئەو تەقەی ئاسمانی کردووە و لە ژێر گوشاردا بەناچاری ئەو قسانەی کردووە.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە رایگەیاندووە کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا رێگەیان پێ نەداوە پارێزەری هەبێ و بۆ ماوەیەکی زۆر بە قاچ هەڵیانواسیووە و ئەشکەنجەیان داوە.
9/2/2015