دوای سووتاندنی فڕۆكەوانە ئوردنییەكە بە شێوەیەكی دڕندانە، كاردانەوەیەكی توند لە سەر ئاستی جیهان، لە دژی ئەم كارەی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش دروست بووە و چاوەڕوانی گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند دەكرێت.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، داعش فڕۆكەوانە بارمتە وردنییەكەی سووتاند و گرتەیەكی ڤیدیۆییشی لێ بڵاو كردەوە، بەو هۆیەوە كاردانەوەی توند لە ئاستی ئوردن و ناوچەكە و جیهانیش دروست بوو و شای ئوردنیش سەردانەكەی بۆ واشنتۆن دواخست و ڕایگەیاند: “لە یەك ڕیزی تونددا لە دژی داعش دەوەستینەوە”.
هاوكات لە بەیاننامەیەكدا، عەقید “مەمدووح ئەلعامری”، گوتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئوردن ڕایگەیاند: “خوێنی مەعاز كەساسیبەی فڕۆكەوانی ئوردنیی بە فیڕۆ ناڕوات و تۆڵەی دەكەینەوە”.
لە لایەن خۆشیەوە، “باراك ئۆباما”ی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، بڵاو كردنەوەی ڤیدیۆكە و شێوازی كوشتنی فڕۆكەوانەكە، دڕندەییی داعش زیاتر دەردەخات. دووپاتیشی كردەوە، ڤیدیۆكە ئەمریكا و وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جددیتر دەكات، لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.
دوای ڕووداوەكە، كاردانەوەیەكی زۆر لە سەر ئاستی جیهان ڕوویدا. لە هەرێمی كوردستانیشدا، “مەسعود بارزانی”، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی شا “عەبدوڵڵای دووەم”، پادشای شانشینی ئوردن كرد و تێیدا زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو كردەوە نا مرۆڤانەیەی شەرمەزار كرد. دووپاتیشی كردەوە، خوێنی شەهید مەعاز و هەموو ئەو شەهیدە قارەمانانەی لە ڕێی بەرگری كردن لە بەهاكان و پێكەوەژیان و ئاسایشی خەڵك و شەڕی دژی دوژمنانی مرۆڤایەتی گیانی خۆیان بەخت كردووە، بە فیڕۆ ناچێ و تیرۆریستان باجی هەموو تاوانەكانیان دەدەن و سەرئەنجامیان لەناوچوون و شكستە.
هەر لەمبارەیەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا بە ئەركی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێزە ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەكانی دونیای زانی، كار بۆ وشككردنی سەرچاوەكانی وزە و هێزی تیرۆریستان و بنەبڕكردنیان بكەن، ئەویش لە پێناو فەراهەمكردنی دونیایەكی هێمنتر و پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ گەلانی جیهان و ئایندەی مرۆڤایەتی.
چاودێران چاوەڕێی ئەوە دەكەن، هەر لەمشەوەوە، كاردانەوەی توندی سەربازیی بەرانبەر بە ڕێكخراوی توندڕەوی داعش بگیرێتە بەر و هێرشی ئاسمانیی بەرفراوان بكرێنە سەر پێگەكانی داعش. دووریش نییە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، كۆبوونەوەیەكی بە پەلەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە دژی داعش ئەنجام بدرێت و تێیدا بڕیاری ئۆپەراسیۆنی زەمینیی بەرفراوان بدرێت. تەنانەت بەشێك لە چاودێران پێیانوایە، چیتر داعش وەك پێشوو، ڕێكخراوێكی مەركەزیی نامێنێتەوە و بەشێك لەوانەی، كە هەستی نەتەوەییی عەرەبییان زاڵە، لە بەرانبەر سووتاندنی ئەو فڕۆكەوانەدا، هەڵوێست وەردەگرن و دووبەرەكی و ئینشیقاق لە نێو داعش سەرهەڵدەدات.
سەرەڕای ئەوەی چاوەڕوان دەكرێت شەڕی دژی داعش لە ناوچەكە سەختتر ببێت، بەڵام بە كارابوونی زیاتری وڵاتانی جیهان لە شەڕەكەدا، ئەركی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان هەندێك سووكتر دەبێت.
باسنيوز | دیار عەزیز
4/2/2015
لە شاری نیسی فەرەنسا هێرشكرایە سەر ناوەندێكی جوولەكە و بەهۆیەوە سێ سەربازی فەرەنسی برینداربوون.
دوای هێرشەكە پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند كە هێرشەكە بە چەقۆ ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە سێ سەربازی سەر بە یەكەی دژە تیرۆر بە سووكی برینداركراون.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا دەستگیركردنی تۆڕێكی 8 كەسی راگەیاند كە كاریان ناردنی گەنجان بووە بۆ سووریا و عێراق بەتایبەت بۆ ناو ریزەکانی چەکدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش).
دوای هێرشەكانی مانگی رابردوو بۆ سەر گۆڤاری چارلی ئیبدۆ و فرۆشگایەكی جوولەكە، ناوەندەكانی جوولەكەو شوێنە گشتییەكان لەلایەن سەربازانی دژە تیرۆری فەرەنسییەوە دەپارێزرێن.
3/2/2015
به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌ر سێكیوریتییان ئاگادارده‌كرێنه‌وه.
نوێترین هه‌ڕه‌شه‌ی سێكیوریتی بۆ سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك به‌رنامه‌یه‌كی ڤایرۆساوی (ماڵوێر)هو به‌هۆیه‌وه سكامێكی سێكسی له‌ماوه‌ی ته‌نیا دوو رۆژدا به‌ناو زیاتر له 110 هه‌زار ئه‌كاونتی فه‌یسبووكدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه ڤایرۆساوییهوه به‌كارهێنه‌رانی به‌ركه‌وتوو، ده‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی كلیككردن له‌سه‌ر لینكی دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی سێكسی و دواتریش داوای دابه‌زاندنی نوێترین ڤێرژنی ڤلاش پله‌یه‌ر ده‌كرێت بۆ بینینی. هه‌ر كه كلیكت كرد كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ترۆجانی تێده‌كه‌وێت و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌كرێت شته‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بدزرێن.
مه‌ترسییه‌كه زۆر ترسناكه چونكه هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه ڤایرۆساییهوه لینكی ڤیدیۆكه له‌گه‌ڵ هه‌ر جارێك پۆستكردنیدا بۆ 20 فرێند تاگ ده‌بێت و به‌هۆی ئه‌مه‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌نده به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه.
تائێستا فه‌یسبوك هیچ لێدوانێكی ره‌سمی له‌باره‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه نه‌داوه، به‌ڵام چاودێران ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌كه‌ن كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌و لینكانه نه‌ك كه ناوه‌ڕۆكی سێكسییان هه‌یه و و ئه‌دۆب فلاش پله‌یه‌ر له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی ره‌سمی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه نه‌بێت، داونلۆد نه‌كه‌ن.
له ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: dailystar.co.uk
3/2/2015
ئاژانسی ئەسۆشێیتد پرێسی ئەمریكا رایگەیاند، سستیی ئەمریكا لە پڕچەككردنی پێشمەرگە و بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی ئەمدواییەی داعش، كوردی دڵگران كردووە.
ئاژانسی ئەسۆشێیتد پرێس لە بابەتێكدا لەبارەی كوردەوە نووسیویەتی، دوای رزگاركردنی شارۆچكەی شنگال لەلایەن پێشمەرگەوە، یەكینە سەربازییەكانی كورد چوونە نێو شەقامە خاپوورەكانی شارۆچكەكە، ئەوكات شارێكی چوڵیان بینییەوە، كە دانیشتووانی لە مانگی ئابی ساڵی 2014 بەرەو چیا هەڵهاتن. سەگ و باڵەخانە نیمچە رووخاوەكان و نووسراوی "دەوڵەتی ئیسلامی ماوەو فراوانتر دەبێت" تاقە شتە لە شارۆچكەكە ماوە، دوای ئەوەی بە تەواوی لە هەموو مرۆڤێك چۆڵكرا.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدرێژایی ئەو رێگایەی بەرەو هەرێمی كوردستان دەروات، پێشمەرگە بە هەموو ناوچەكاندا بڵاوبوونەتەوەو لە ئامادەباشیدان بۆ هەر هێرشێكی چەكدارانی داعشم کە بیانەوێ ئەنجامی بدەن، ئەم ناوچانەی كە هێزەكانی پێشمەرگە تێیاندا بڵاوبووەتەوە، ناوچەی ستراتیژین، كە چەكدارانی تووندڕەو بەردەوام هەوڵی كۆنترۆڵكردنیان دەدەن.
ئەسۆشێیتد پرێس ئاماژەبەوەشدەكات، كە ئەو پرسیارەی لەگەڵ ئەم دەستكەوتە بینراوانەی پێشمەرگە دەخرێتەڕوو ئەوەیە، هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هاوكاریی لایەنی كوردی كردووە بۆ گرتنەوەی چەند گوندێك یان نا؟ بەتایبەت لەو دەمەی هەواڵەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە هێزەكانی پێشمەرگە لە مانگی رابردوو رووبەڕووی هێرشێكی چەكدارانی "داعش" بوونەوەو فێۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە هیچ شێوەیەك هاوكارییان نەكردن.
خستنەڕووی ئەم پرسیارانەش هاوكاتن لەگەڵ سەركەوتنەكانی ئەم دواییەی هێزە كوردییەكان بەسەر چەكدارانی داعش لە شاری كۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، كە چەكدارانی گرووپەكەیان ناچار كرد لە شارەكە بكشێنەوە، هەرچەندە سەرمای سەخت و قوڕ رێگربوون لە پێش پێشڕەوی هێزە كوردییەكان.
ئەو ئاژانسە باسی لەوەکردووە، کە لە نێوەڕاستی شەوی شەممەی رابردوو، هێزی کوردە ئێزیدییەكان توانییان شكست بە هێرشیكی چەكدارانی داعش بهێنن، کە کردییانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان زیانی زۆری بەركەوت، دوای ئەم هێرشانەش ئێستا پرسە یەكلابووەتەوە، كە رۆڵی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە لاوازەو لە ئاستی ئەو رێكلامە نییە، كە لە راگەیاندنی ئەمریكا بۆی دەكرێت.
هاوكات لەگەڵ هەوڵەكانی هێزە كوردییەكان بۆ بەدەستهێنانی ئەو چەكەی، كە ئەمریكا بەڵێنی پێداون بۆیانی رەوانە بكات، چەكدارانی داعش سوود لە كەمیی چەك بەلای هێزە سەربازییەكانی كوردەوە وەردەگرن، بە شەڕكردن لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بۆ لەناوبردنی تەقەمەنییەكانی پێشمەرگە بەرێگەی شەڕی پارتیزانی.
3/2/2015
له سه‌ردانی فه‌رمیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ جۆرج ده‌بڵیو بۆش، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.
له‌میانی بانگهێشتی فه‌رمیی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، بە مه‌به‌ستی به‌شداری كردنی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، وه‌كوو تاكه ده‌زگای خێرخوازیی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له خزمه‌ت كردنی په‌نابه‌ران له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، شاندی ده‌زگاكه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه خێرخوازی و مرۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام دا و له دیدارێكی تایبه‌تدا له ویلایه‌تی ته‌كساس چاویان به جۆرج ده‌بڵیو بوش، سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وت و لهنزیكەوە چه‌ندان پرسی تایبه‌ت به بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ره‌وش و گوزه‌رانی په‌نابه‌ران و چه‌ند بابه‌تێكی تریان تاوتوێ كرد.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، په‌یامی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانیان به جۆرج بوش راگه‌یاند، له به‌رانبه‌ردا جۆرج بۆش، به شاندی ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاند كه شه‌ره‌فمه‌نده چاوی به شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌وێت و ده‌شڵێ: “به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ پشتگیری كردنی گه‌لی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر و هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ پشتگیریی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ گه‌یاندنی هاوكاریی زیاتر له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئاواره نیشته‌جێكانی هه‌رێمی كوردستان”.
2/2/2015
له ڕ‌اپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى (Los Angeles Times) دا هاتووه، هه‌فته‌ى ڕابردوو ئیداره‌ى ئۆباما ستایشى شه‌ڕڤانانى كوردى سوریاى كرد، كه توانیان دواى 4 مانگ شه‌ڕى به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش), سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌وان به‌ده‌ست بێنن و شارى كۆبانى ئازاد بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان كات دا, به‌رپرسانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا هه‌ڵوێستێكى تر ده‌نوێنن كه كه‌متر دۆستانه‌یه.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت: به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا داواكارى ساڵح موسلیم بۆ ڤیزه‌ى ئه‌مریكا ره‌تده‌كه‌نه‌وه. ساڵح موسلیم به نیاز بوو سه‌ردانى ئه‌و وولاته بكات و وتارێك پێشكه‌ش بكات. به‌ڵام سه‌نته‌رى (Carnegie Endowment) بۆ ئاشتى نێوده‌وڵه‌تى و كریس ڤان هۆڵن, ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكا داوایان كردووه، كه ووڵاتهكهیهن ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پێدانى ڤیزه به ساڵح موسلیم بكات.
هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌كه دا هاتووه: كاترین ویلكنس, كه ساڵح موسلیمى وه‌ك جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆگرامى (Carnegie) بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بانگێشت كردووه ده‌ڵێت: “ره‌تكردنه‌وه‌ى ڤیزه‌ى ساڵح موسلیم له‌كاتێك دا روویدا كه ئێمه خه‌ریكى ئاهه‌نگگێڕان بووین بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆبانى. هیوادارین به‌رپرسانى ئه‌مریكا پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌یان دا بكه‌نه‌وه”.
ڕاپۆرته‌كه‌ى (Los Angeles Times) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دواى ئه‌وه‌ى هاوكارییه‌كانى پێنتاگۆن و هێرشه پشتیوانییه‌كان له ڕێگه‌ى ئاسمانه‌وه بۆ كورده‌كان دابین كرا, شەڕڤانانی کورد توانییان كۆبانى ڕزگار بكەن.
ویڵكێَنس هه‌روه‌ها زیاتر ده‌دوێت و ده‌ڵێت: “له كاتێك دا كه به‌رپرسانى پێنتاگۆن هاوكارى میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كداره سوونه‌كان, ته‌نها هێزه كورده‌كان بوون كه به شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر له گۆڕه‌پانه‌كه بوونیان هه‌بووه”.
ئه‌وه له كاتێك دایه كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان, سه‌رۆكى توركیا و هه‌روه‌ها سوپاى توركیاش زۆر به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ل كه‌یسى پارتی یەکێتی دیموکراتیک (په‌یه‌ده) ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و پارته به هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) داده‌نرێت كه ئه‌ویش له لیستى گروپه تیرۆریستییه‌كانى توركیا و ئه‌مریكا دا بوونى هه‌یه.
لایه‌نگرانى ساڵح موسلیم ئه‌وەش ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه ئه‌مریكا چونكه بۆ شه‌ڕى دژ به ده‌وڵه‌تى ئیسلامى پێویستى به توركیا هه‌یه بۆ به‌كار هێنانى بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌و ووڵاته بۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى و نایه‌وێ توركیا زویر بكات، هه‌ر بۆیه‌ش داواكارى ڤیزه‌ى ساڵح موسلیمى ڕهتكردووەتهوه.
سه‌نته‌رى (Carnegie Endowment) پێشووتر له ساڵى 2012 بانگێشتى ساڵح موسلیمى كردبوو, هه‌رچه‌ند ئه‌وكاتیش ڤیزه‌ى پێ نه‌درا، به‌ڵام كه‌یسه‌كه به كراوه‌یى هێڵرایه‌وه.
ڤان هۆڵن و مارشا بلهكبرن, هاوسه‌رۆكانى لێژنه‌ى كوردى-ئه‌مریكى له كۆنگرێسى ئه‌مریكا, مانگى ڕابردوو له نامه‌یه‌ك دا داوایان له جۆن كێرى, وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كرد ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ڤیزه‌ى ساڵح موسلیم ده‌ربڕێت.
ئه‌وان هه‌روه‌ها گوتوویانه ڕه‌تكردنه‌وه‌ى داواكارى ڤیزه‌ى ساڵح موسلیم په‌یوه‌ندى به نیگه‌رانییه‌كانى توركیا هه‌یه, ئه‌وه له كاتێك دایه كه به‌رپرسانى توركیا دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ساڵح موسلیم و ته‌نانه‌ت عبدالله ئۆجه‌لان, سه‌رۆكى به‌ند كراوى په‌كه‌كه ئه‌نجام داوه.
Basnews
2/2/2015
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردی له‌كۆبانێ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هۆكارانه‌ی بوه هۆی ئازادكردنی كۆبانێ له‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌هاوشانی كورد مایه‌وه له‌گه‌ڵ رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه به‌شداریكرد له‌لێدانی مۆڵگه‌كانی داعش.
مسته‌فا عه‌بدی، كۆبانێ: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌كۆبانێ، عه‌لی ئیبراهیم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌میانه‌ی لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌نیوز رایگه‌یاند، به‌بڕوای من هیچ لایه‌نێك به‌ته‌نها ناتوانێت پارێزگاری له‌هیچ شارێك بكات نه‌ك ته‌نها كۆبانێ. پاراستنی ناوچه كوردییه‌كان پێویستی به‌یه‌كێتی هێزه كوردییه‌كان هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكه‌وتن له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌كوردستانی سوریا، كه ره‌نگه ببێته زامنی یه‌كه‌می به‌رگریكردن له‌كوردستان‌و رۆڵه‌كانی.
وتیشی، روداوه‌كانی كۆبانێ سه‌لماندنی كه هیچ لایه‌نێك به‌ته‌نها ناتوانێت پارێزگاری له‌هیچ ناوچه‌یه‌ك بكات، ئه‌م روداوانه بوه‌هۆی یه‌كبونی لایه‌نی كوردی
ئیبراهیم ئاماژه‌شیدا، هیچ شتێك رامانناگرێت له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆبانێ، هه‌روه‌ها له‌ئه‌ركه نهتهوهییو نیشتیمانیهكانمانه كه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كۆبانێ ئه‌وه‌ی له‌تواناماندایه پێشكهشیدهكهین بۆ هاوكاریكردنی رۆڵه‌كانی كۆبانێ تا به‌ئارامی بژین.
ئه‌وه‌شی وت، له‌ئه‌ركه له‌پێشینه‌و ستراتیجییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان پێشكه‌شكردنی تواناكانه له‌روی نێودهوڵهتیو هه‌رێمایه‌تی بۆ كۆبانێ، بۆیه ئه‌نجومه‌نی گشتی له‌سه‌ره‌تای روداوهكانهوه سندوقی پشتیوانی پێكهێناوه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌لایه‌نه بهخشهرهكانهوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه وتیشی، له‌سه‌ره‌تای روداوه‌كانی كۆبانێ ئاماده‌یمان نیشاندا بۆ پارێزگاری له‌كۆبانێ، چه‌ند جارێكیش چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ برایانمان له YPG ئه‌نجامداوه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی پارێزگاریكردن له‌شاره‌كه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان سه‌ركه‌وتو نه‌بون.
ئه‌و داواشیكرد په‌له‌بكرێت بۆ كاركردن‌و رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌نده‌كانی رێكه‌وتنی دهۆك به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی دڵنه‌وایی بهرۆڵهكانی گه‌له‌كه‌مان تا ببێته هۆكارێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان.
2/2/2015
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی وەڵامیان داونەتەوە و نووسینگەی داواکاری گشتی داوا و سکاڵاکەی بەهەند وەرگرتووە، لە نامەکەدا کە بۆیان ناردووین دەڵێن:" داواکەتانمان یاخود درەنگ بڕیاردانمان لەم جۆرە کەیسانە لەبەر ئەوەیە کە کەیسێکی گرنگە و تەنها پێویستمان بە کاتە بۆ دیراسەکردنی وردتری ئەو دۆکیۆمێنتانەی پێشکەشتان کردوون".
سۆران عومەر، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، هیچ تێبینییەکیان نەبووە، بەڵکو دادگاکە هاوسۆز و هاوڕان لەگەڵمان، بەپێی تایبەتمەندی ئەم دادگایە کە بنەمای سەرەکی نیزامی رۆمایە، تەواوی ئەو تاوانەی داعش ئەنجامیداون بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی دەچێتە خانەی کۆمەڵکوژی، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاوانی جەنگ و چەندین جۆری دیکە، تاوانێکن تەنها مەترسییان بۆسەر کوردانی ئێزدی نییە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش مەترسیان هەیە، بۆیە باوەڕی تەواومان هەیە، داواکاری گشتی داخڵی کەیسەکە دەبێت".
سۆران عومەر گوتیشی: "هۆکاری درەنگ وەڵامدانەوەیان، ئەندام نەبوونی عێراقە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بەڵام ئێمە ئەو رێگایەمان چارەسەرکردووە و ئەوەش بەوەی ئەو چەکدارانەی داعش کە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە یان دەزگا ئەمنییەکان گیراون یەک کەسیان کە هەڵگری رەگەزنامەی یەکێک لەو وڵاتانە بێت کە ئەندامن لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی داواکاری گشتی بێتە سەرخەت".
rudaw
2/2/2015
سەرۆکی پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران داوای پاراستنی 1600کم سنووری خۆی دەکات لەگەڵ حکومەتی عێراق و رایدەگەیەنێت، داعش گۆڕ بۆخۆی هەڵدەکەنێ ئەگەر بیر لە بەزاندنی سنووری ئێران بکاتەوە.
قاسم رەزایی، سەرۆکی پاسەوانانی سن‌و,ری ئێران لەکاتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و ئاسایشی عێراق لە بەسرە، جەختی لە سەر پاراستنی سنوورە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران کردەوە.
دوای تەواوبوونی کۆبو,نەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئێران داوای دڵنیایی پاراستنی سنووری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات بە درێژای 1600کم لە بەرامبەر هەر مەترسییەکی چەکدارانی داعش بۆ سەر سنووری هاوبەشی هەردوولا"
دەربارەی داعش رەزایی هەڕەشەی لە داعش کرد و گوتی " داعش گۆڕ بۆ خۆی هەڵدەکەنێت، ئەگەر بیر لە بەزاندنی سنووری نێوان ئێران و عێراق بکاتەوە". ساڵی رابردووش بەرپرسانی ئێران هەڕەشەیان لە چەکدارانی داعش کرد، ئەگەر لە سنووری ئێران لە ناوچەی خانەقین نزیكببنەوە.
١/٢/٢٠١٥
دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا وادە و ژمارەی ئەو پارتە سیاسییانە ئاشکرادەکات کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەکەن و بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت. لەنێو ئەو ژمارەیەشدا تەنیا 2 پارتی سیاسی کوردین.
پەرلەمانی تورکیا لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەکو ئێستا 24 خولی تێپەڕاندووە و ئێستا خۆی بۆ خولی 25هەمین ئامادە دەکات. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە رۆژنامەی فەرمی دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا بڵاوکراونەتەوە، هەڵبژاردنەکە لە 10 ی مانگەوە دەستپێدەکات، کە لەو رێککەوتە هەڵبژاردنی پەرلەمانتاران دەستپێدەکات.
بڕیاریش وایە 31 حیزبی سیاسی بەشداری هەڵبژاردن بکەن:
1- پارتی داد و گەشەپێدان
2- پارتی ئەلتەرناتیڤ
3- پارتی ئەنادۆڵ
4- پارتی سەربەخۆیی تورکیا
5- پارتی یەکێتی مەزن
6- پارتی گەلی کۆماری
7- پارتی دیموکراتی
8- پارتی گەشەپێدانی دیموکراسی
9- پارتی چەپی دیموکراسی
10- پارتی رێگای راست
11- پارتی کار
12- پارتی گەنج
13- پارتی ماف و دادپەروەری
14- پارتی ماف و یەکسانی
15- پارتی ماف و ئازادییەکان
16- پارتی رزگاری خەڵک
17- پارتی سەرخستنی خەڵک
18- پارتی دیموکراتی گەلان (کوردیە)
19- پارتی دۆزی ئازاد (كوردییە)
20- پارتی کرێکاران
21- پارتی لیبرالی دیموکراتی
22- پارتی ناوەندی
23- پارتی میللەت
24- پارتی میللەت و دادپەروەری
25- پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا
26- پارتی سەرخستنی پارێزکاری
27- پارتی ئازادی و هاوکاری
28- پارتی سەعادەت
29- پارتی چاکسازی ئاشتەوایی و گەشەپێدان
30- پارتی کۆمۆنیستی تورکیا
31- پارتی نیشتمانی
1/2/2015
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەڵامی موژدەنامەكەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری دەداتەوە، كە تێیدا موژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی راگەیاندبوو.
رۆژی شەممە 31ی كانوونی دووەمی 2015 كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا، كە ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستانی كردووە ئاماژە بە سەركەوتن و پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووە.
كۆسرەت رەسول عەلی دەڵێ:" پێم خۆشە مژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانتان پێ رابگەیەنم كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجامماندا و بە خوێنی گەشی چەندەها فەرماندەو پێشمەرگەی قارەمان ئەم سەركەوتنە تۆماركرا".
بارزانی ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی شوباتی 2015 وەڵامیدایەوەو دەڵێ "موژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری كەركووك بەسەر تیرۆریستانی داعش هەموو كوردستانییەكی خۆشحاڵ كرد. سوپاس بۆ خوای مەزن، سوپاس بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانمان و دەستی هەموو لایەك خۆش بێت".
دەقی نامەكەی بارزانی:
برای بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
موژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری كەركووك بەسەر تیرۆریستانی داعش هەموو كوردستانییەكی خۆشحاڵ كرد. سوپاس بۆ خوای مەزن، سوپاس بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانمان و دەستی هەموو لایەك خۆش بێت.
سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدە قارەمانەكانمان كە بە خوێنی خۆیان بەرگرییان لە خاك و كەرامەتی كوردستان كرد. هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی شەڕەكانی میحوەری كەركووك و هەموو بەرەكانی جەنگی دژی تیرۆریستان دەخوازم.
سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ جەنابت و گشت فەرماندە و پێشمەرگە دلێرەكان بۆ ئەو هیمەتەی كردتان لە شكاندن و ڕاوەدونانی تیرۆریستان. دەستتان خۆش بێت.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
1ـی 2ـی 2015
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان مژدەی سەركەوتنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لە سنووری كەركووك راگەیاند.
رۆژی شەممە 31ی كانوونی دووەمی 2015 كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا، كە ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستانی كردووە ئاماژە بە سەركەوتن و پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووە.
كۆسرەت رەسول عەلی دەڵێ:" پێم خۆشە مژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانتان پێ رابگەیەنم كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجامماندا و بە خوێنی گەشی چەندەها فەرماندەو پێشمەرگەی قارەمان ئەم سەركەوتنە تۆماركرا".
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات "كەركووك پاروویەكی ئاسان نییە بۆ قوڕگی دوژمنان و دەیانخنكێنێ". دەشڵێ:" پێویستە دوژمنان باش بزانن نزیكببنەوە لە كەركووك گڕی بە تینی باباگوڕگوڕ دەیانسووتێنێ".
دەقی راگەیێندراوەکە
بەڕێز/ جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان- كاك مەسعود بارزانی
جەماوەری خۆڕاگری كوردستان
سڵاوێكی گەرم...
پێم خۆشە مژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانتان پێ رابگەیەنم كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو دژی تیرۆرستانی داعش ئەنجاممان دا و بە خوێنی گەشی چەندەها فەرماندەو پێشمەرگەی قارەمان ئەم سەركەوتنە تۆماركرا، لەوانە:
1- لیوا حسێن مەنسور- فەرماندەی هێزی پشتیوانی دوو
2- عەمید شێركۆ فاتیح- فەرماندەی لیوای یەك
3- عەقید نەریمان دۆشكە- فەرماندەی فەوج لە لیوای 3ی تایبەتی جێگری سەرۆكی هەرێم
4- عەقید شێرزاد زەنگەنە- جێگری لیوای 134ی هێزەكانی 70
هەر لەم نەبەردییەدا بە بەشداری و هەوڵ و ماندووبوون و تێكۆشانی چەندین فەرماندەی قارەمانی تر و پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەكان توانرا سەرجەم ئەو ناوچانە ئازاد بكرێنەوە كە لە ژێر دەستی تیرۆرستانی داعش بوو.
بەم بۆنەیەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و كەسوكاری شەهیدە نەمرەكان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و لێرەوە رایدەگەیەنین كە پێویستە دوژمنان باش بزانن نزیك ببنەوە لە كەركووك گڕی بە تینی باباگوڕگوڕ دەیانسووتێنێ، چونكە كەركووك پاروویەكی ئاسان نییە بۆ قوڕگی دوژمنان و دەیانخنكێنێ، پاراستنی بست بە بستی خاكی پیرۆزی كوردستان بە ئەركی خۆمان دەزانین، كوردستان جێگای تیرۆرستان و شەمشەمەكوێرەكانی تێدا نابێتەوە.
بژی كورد و كوردستان
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدان
رووڕەشی و نەمان بۆ تیرۆرستان
كۆسرەت رەسول عەلی
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
كرێكارانی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە بۆ كاركردن روویان لە باشووری كوردستان كردووە لە چاوەڕوانی پەیداكردنی پاروویەك ناندان، بەڵام ئێستا كێشەیەكی دیكە بەرۆكی گرتوون، ئەویش پێدانی مۆڵەتی مانەوەیە، كە زیاتر لە 50 كرێكار بۆ وەرگرتنی ئەو مۆڵەتە لەلایەن كارگەیەكی ئاسنەوە لە سلێمانی پارەیان لێ وەرگیراوە بەبێ ئەوەی مۆڵەتەکەیان بۆ كرابێت.
بە گوتەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەو كەسەی كە پارەكەی لە كرێكارەكان وەرگرتووە دەستگیركراوەو بڕیاری دەستگیركردنیش بۆ كەسێكی دیكە بەهەمان تۆمەت دەركراوە، بڕیاریشدراوە پارەكە بۆ كرێكارەكان بگەڕێنرێتەوە.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ رووداو گوتی: "دەستگیرکراوەکە دانی بەوەدا ناوە كە پاسپۆرتەكەی لێوەرگرتوون تا ئیقامەیان بۆ بكات، ئەو كەسە ئێستا لای ئێمە بەندە، فەرمانی گرتن بۆ كەسێكی دیكەش دەرچووە و نووسراویشمان بۆ ئێرانییەكان كردووە بۆئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".
ئەو كرێكارانەی لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە هاتوونە باشوور تەنیا ماوەی 15 رۆژیان لەبەردەستدایە بۆ مانەوەو كاركردن، ئەگەر لەماوەی دیاریكراودا نەگەڕێنەوە بە بڕی 100 هەزار دینار سزا دەدرێن. وەك كرێكاران خۆیان دەڵێن ماوەی دوو مانگە بەهۆی بێكاری و وەرنەگرتنی مۆڵەتی مانەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە.
31/1/2015
زیاتر لە ١٥ هەزار کرێکار لە کارگە کانزاییەکاندا لە تورکیا دەستیانکردووە بە مانگرتن و داوای کرێی زیاتر و یەکسانیی لە کرێ لەنێوان کرێکارەکاندا دەکەن، چونکە هەندێک لە کرێکارەکان کرێیەکی زیاتریان دەدرێتێ لەچاو کرێی هەندێک لە کرێکارەکانی دیکە.
زیاتر لە ١٥ هەزار کرێکار لە ٢٠ کارگە لە نێوانیشیاندا ئەوانەی لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کار دەکەن، یەکەم مانگرتنی خۆیان دژ بە کەمیی کرێ و جیاوازیی لە کرێدا دەستپێکرد، بڕیار وایە مانگرتنی دووەمیش لە ١٩ی شووبات ئەنجام بدرێت، ئەم خۆپیشاندان و مانگرتنەش دەگەڕێتەوە بۆ شکستهێنانی دانوستانەکان لەنێوان ئەو دوو لایەنانە کە یەکیان نوێنەرایەتی کرێکار و یەکیان نوێنەرایەتی فەرمانبەرەکانی کردووە.
ئەم مانگرتنە کاریگەری نەرێنی دەبێت نەک تەنها لەسەر ژمارەیەک لە کەرتە تایبەتەکان و ئابووری تورکیا، بەڵکو کاریگەری نەرێنیشی دەبێت لەسەر کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وەک دێلفی ، ئالستۆپم، ئەی بی بی و ژمارەیەکی دیکە لە کۆمپانیا جیهانییەکان . یەکێک لە پرۆفیسۆرەکان لە زانکۆی ئیستەنبوڵ کە مامۆستای ئابووریە دەڵێت ئەگەری هەیە ئەم مانگرتنە ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی شتومەک.
بەپێی بانکی جیهانی پرۆسەی هەناردەکردن بەشداری لە زیاتر لە چارەکێکی داهاتی ساڵی ٢٠١٣ کردووە و تا ئێستاش باری ئابووری تورکیا لە بەردەوامە لە گەشەسەندن و لە ساڵی ٢٠١٥ گەشەی سەندووە بۆ 3.5% ، لە کاتێکدا کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا 3.1% بووە .
31/1/2015
ئەو وڵاتەی رۆژێک لە رۆژان خۆر تێیدا ئاوانەدەبوو، ئێستا دەیەوێت هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ پێشمەرگە بێ‌سنوور بێت، کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر نیگەرانە کە نوێنەرانی کورد بە هەر هۆکارێک بێت بەشداریی کۆبوونەوەکەی لەندەنی نەکرد، کە تایبەت بوو بە رووبەڕبوونەوەی داعش.
گەرچی لەسەرەتادا حکومەتی هەرێمی کوردستان رەخنەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبوو، بەڵام ئیستا ئاراستەی رەخنەکانی روو لە بەغدان بەو پێیەی "بەشی خۆم بۆخۆم و بەشی تۆش دەخۆم" مامەڵەی کردووە.
بەشدارنەبوونی کورد لە کۆبوونەوەی ٢٢ی ئەم مانگەی لەندەن، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی نیگەران کرد و رەخنەی تووندی لە رێکخەرانی کۆبوونەکە گرت و پێیگوتن "ناکرێت قوربانیدان بەشی خەڵکی کوردستان بێت و ئیعتیبارەکەش بۆ خەڵکی دیکە بێت".
1/2/2015