رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، سەرەخۆشی لە هادەپ دەکات، بە بۆنەی کۆچی دوایی یەکێک لە ئەندامەکانی.
ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هادەپ، پرسە و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە ئەو پارتە کوردییە بە بۆنەی کۆچی دوایی موراد بۆزلاک، پەرلەمانتاری کورد لە ریزی هادەپ لە پەرلەمانی تورکیا.
لە تورکیا هەرچەند گرژیی و ناکۆکی لە نێوان سیاسییەکان هەبێ، بەڵام لە کاتی بۆنەی نیشتیمانی و پرسەدا پەیوەندی گرێ دەدەن.
5/1/2015
بەرپرسی مەڵبەندی پارتی دیموکراسی گەلان لە ئیستەنبوڵ رایدەگەیێنێت ئازادبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان نزیکە و دەڵێت:" تاوەكو ئاپۆ ئازادنەکرێت هیچ پرۆسەیەک قبوڵ ناکەین".
رۆژی 4-1-2014، پارتی دیموکراسی گەلان HDP کۆنگرەی ناوچەیی خۆی لە ئیستەنبوڵ سازکرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە بە بەشداری سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی ئەو پارتە بەڕێوەچوو، ئەمروڵڵا بینگۆل، بەرپرسی مەڵبەندی ئیستەنبوڵی ئەو پارتە گوتارێکی پێشکەشکرد.
بینگۆل لە گوتارەکەیدا باسی پرۆسەی چارەسەری کرد و گوتی: "با پارتی داد و گەشەپێدان و رەجەب تەییب ئەردۆغان و دۆست و دوژمن باش بزانن، گەورەترین داوای ئێمە ئازادی ئۆجەلانە و هەتا ئاپۆ ئازاد نەکرێت بە هیچ شێوەیەک پرۆسەی چارەسەری جێگەی قبووڵ نییە". هەروەها گوتیشی،" ئازادكردنی ئۆجەلان نزیکە".
لە هەمان رێوڕەسمدا دەمیرتاشیش گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند کە بەو نزیکانە گۆڕانکاری یەکلاکەرەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدەن و گوتی:" دەبێت خۆمان لەسەر چارەنووسی خۆمان بڕیاربدەین لەو گۆڕانکارییە یەکلاکەرەوانەدا".
4/1/2015
ئێران رایدەگەیێنێت17 نووسینگەی کەناڵی ئاسمانیان داخستوون کە دروستکراوی "دوژمنانن بەناوی شیعە" و ئەو کەناڵانەش لەپێناو بڵاوکردنەوەی رۆحی دووبەرەکی و ناکۆکی لە نێوان موسڵماناندا كاریان كردووە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران "ئیرنا" لەسەر زاری پور فەلاح، یاریدەدەری وەزیری ئەمنی ئێرانی بۆ کاروباری ناوخۆ گواستوویەتیەوە، کە "سەرکردەی شۆڕشی ئیسلامی پاڵپشتی لە یەکێتیی موسڵمان لە نێوان سوننە شیعەدا دەکات و داواشدەکات دوورکەونەوە لە بڵاوکردنەوەی رۆحی دووبەرەکی و ناکۆکی لە نێوان موسڵماناندا، لەسەر ئەمەش دەستمان بە داخستنی 17 نووسینگەی کەناڵی ئاسمانی کرد، کە لە چوارچێوەی بەرنامەکانیاندا رۆحی دووبەرەکی و فیتنەو ناکۆکییان لە نێوان موسڵماناندا بڵاودەکردەوە".
فەلاح ئەوەشی گوتووە کە "دوژمنانی ئێران لە رێگەی ئەو جەنگە سەپێندراوەی سەر ئێران شکستیان هێناوە، ئەمڕۆ هاتوون جەنگێکی نەرم لە بەرامبەری بەکار دەهێنن و رۆحی دووبەرەکی و ناکۆکی لە نێوان موسڵماناندا بڵاودەکەنەوە وەکو یەکێک لە کەرەستەکانی جەنگ، بەڵام رێگەیان پێنادەین ئامانجەکانیان بهێتەدی لەم جەنگە".
4/1/2015
یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر نووسەرێک تۆماردەکات، بەهۆی ئەوەی "سووکایەتی" بە پێغەمبەری ئیسلام کردووە.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە تۆڕی میدیایی رووداو، رایدەگەیەنێت، کە سکاڵای یاسایی لەسەر حەمەسەعید حەسەن، نووسەر تۆمار دەکات، چونکە "لە یادی مەولودی پێغەمبەری سەروەر، پۆستێكی پڕ لە سووكایەتی بەرامبەر ئەو سەروەرە" بڵاوکردووەتەوە.
ئەمڕۆ حەمەسەعید حەسەن لە پەیجی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلامی بە پێغەمبەری رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ناوبردبوو و نووسیبووی، "سڵاو هاوڕێیانی فەیسبووک، هەر کەسێکتان رێکلام بۆ پەیامبەری داعش بکات، بلۆکی دەکەم".
یەکێتی زانایان پێیوایە ئەم هەڵوێستەی حەمەسەعید حەسەن، "بێرێزیكردنە بەرامبەر خەڵكی كوردستان و هەرەشەیەكی مەترسیداریشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی".
هەروەها یەکێتی زانایان، لە راگەیەندراوەکەیاندا ئاماژە بەوە دەکەن، کە تاوەکو "یاسا رێچكەی خۆی بگرێتە بەر"، بڕیاریانداوە "بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەم پرسە دوور لە بەرپرسیارێتییە بكەین".
4/1/2014
پرۆفیسۆر و ئهکادێمیسیهنی مارکسیست کۆرکوت بۆراتاڤ، کورد به "گهلێکی بێ وڵات" وهسفدهکات و ئاماژه بهوه دهکات، که له داهاتوودا "نهک یهک دهوڵهت، بهڵکو چهند دهوڵهتێكی کوردی دەبینین".
لهمیانی بهشداریکردنی له کۆڕی سیاسی سهربهخۆ، کۆرکوت بۆراتاڤ ههڵسهنگاندنی بۆ داهاتووی سیاسی تورکیا و رۆژههڵاتی ناوهڕاست کرد. له وهڵامی پرسیارێکدا تایبهت بە پهیوهندییهکانی تورکیا لهگهڵ کورد، بۆراتاڤ گوتی: "باشووری کوردستان دووهم وڵاته لهدوای ئهڵمانیا که قهبارهی بازرگانی و ئابووری فراوانی ههبێت لهگهڵ تورکیا، ئهمهش گرنگی ههردوو لایهن بۆ یهکتر دهردهخات".
سەبارەت بە پرۆسهی ئاشتیی لە تورکیا، کە ئایا چی کاریگهرییهکی لهسهر پرسی کورد له تورکیا و پهیوهندی سیاسی نێوان تورکیا و باشووری کوردستان دهبێت، بۆراتاڤ بهم شێوهیه وهڵامی دایهوه:
"ئهگهر سهیری جوگرافیای سیاسی رۆژههڵاتی ناوهڕاست بکهین، له داهاتوودا نهک یهک دهوڵهت، بهڵکو چهند دهوڵەتێکی کوردی دهبینین. بۆ ئهوهی چهند دهوڵهتێکی کوردی ببینین دهبێت چاوهڕوانی کۆمهڵگەیهکی سۆسیالیستی له رۆژههڵاتی ناوهڕاست بکهین و کورد سوود لهمه وهربگرێت. ئهمڕۆ رۆژههڵاتی ناوهڕاست بهرهو سۆسیالیستبوون دهچێت. باشووری کوردستانیش که کاندیدێکی بههێزه له ناوچهکه بۆ ئهوهی ببێت به دهوڵهت، بهڵام ههنگاو بهرهو سۆسیالیستبوون نانێت. ئهگهر بیهوێت ببێت به دهوڵهت نابێت پشت به تورکیای ئاکپارتی ببهستێت و دەبێت ترسی لهو کۆسپانه هەبێت که تورکیای ئاکپارتی بۆی دروستبکهن له داهاتوودا".
rudaw
3/1/2015
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كە جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەکراوە، کە وێڕای ناكۆكییەكانی نێوان واشنتن و مۆسكۆ ، كیری و لاڤرۆڤ بیروڕایان دەربارەی پێشهاتە نوێیەكانی ئۆكراینا و ئەگەرەكانی دەستپێكردنی گەڕی چوارەمی دانوستاندنی نێوان ئۆكراینا و جوداخوازەكان گۆڕیوەتەوە.
بەپێی راگەیێندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لاڤرۆڤ لەگەڵ كیری دەربارەی پێشهاتە نوێیەكانی سووریا گفتوگۆی كردووە، بەتایبەتی لەسەر كۆبوونەوەكانی مۆسكۆ لە نێوان حكومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، كە بە نێوەندگیری رووسیا لەكۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجامدەدرێت.
جگە لە جیاوازییەكان لەسەر ئۆكراینا و سووریا لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمریكا و رووسیا بەهۆی دۆسیەی فەڵەستینەوە ناكۆكی كەوتە نێوانیان، كاتێك رووسیا دەنگی لە بەرژەوەندی پڕۆژە بڕیاری فەڵەستینییەكاندا، بەڵام ئەمریكا دژی وەستایەوە.
3/1/2015
فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمان ئەمڕۆ 23 هێرشیانكردە سەر هێزەكانی داعش لە كوردستان و عێراق و سووریا .
ناوەندی فەرماندەیی هێزەكانی هاوپەیمانان رایگەیاند كە فڕۆكە جەنگییەكان ئەمڕۆ 23 هێرشی ئاسمانییان دژی هێزەكانی داعش ئەنجامداوە .
لە راگەیێندراوەكەی ناوەندی فەرماندەیی هێزەكانی هاوپەیماناندا هاتووە كە ئەمڕۆ فڕۆكەكان 12 هێرشی ئاسمانییان لە شارەكانی كۆبانێ ، رەقە و حەسەكە لە سووریا ئەنجامداون ، كە تێیدا ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان ، بەرەكانی پێشەوەی چەكدارانی داعش و بنكەیەكی گەورەی داعش لەو هێرشانەدا كرابوونە ئامانج.
هەروەها 11 هێرش لە عێراقدا ئەنجامدراون دژی هێزەكانی داعش لە دەوروبەری شارەكانی تاجی ، عەین ئەسەد ، فەلوجە ، بێجی ، قائیم و موسڵ . لەو هێرشانەدا ئۆتۆمبێلی چەكدارانی داعش ، چەكە قورسەكانیان و مەرجەبی چەكی داعش كرانە ئامانج .
rudaw
3/1/2015
کۆمەڵێک گەورە زانا و دانای جیهان، پێناسەی پێغەمبەری ئیسلام محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا (د. خ.) دەکەن و زۆربەیان بە پیاوێکی گەورەی مرۆڤایەتی دەیناسێنن.
گاندی:
ویستم کەسێک بناسم، کە بەبێ کێشە دڵی هەزاران کەسی داگیرکردبێت، بۆم دەرکەوت، کە محەممەد ئەو کەسەیە و لە رێگەی سادەیی، راستگۆیی و دڵسۆزی بۆ پەیامەکەی و هەروەها ئەخلاقێکی زۆر بەرز، کە لەو پیاوەدا هەبوو، دڵی خەڵکی داگیرکردووە.
فەیلەسووفی فەرەنسی لامارتین:
ئەگەر بێتو پێوەرەکانی دیاریکردنی کەسانی ناوازە دیاریبکەین بۆ خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی، ئەوا هیچ کەس جورئەت ناکات بڵێت، من لە محەممەد داهێنەرتربووم، چونکە ئەو خۆشەویستییەکی هەمیشەیی بەسەرزەویدا بڵاوکردەوە و داهێنەرەکانی دیکە چەک و داگیرکارییان بەدوای خۆیاندا هێنا.
تۆڵستۆی:
تەنها ئەوەندە بەسە بۆ محەممەد، کە شەیتانی لە میللەتەکەی دوورخستەوە و لە زەلیلی رزگاریکردن.
بێرناردشۆ:
محەممەد پیشڕەوی ئایینێک دەکات، تاهەتایە بە نەمری دەمێنێتەوە. رۆژێکیش دێت لە کیشوەرەکەی مندا ئایینەکەی ئەو پانتاییەکی زۆر دەگرێتەوە.
ئێدوار مۆنتێیە:
محمەمەد عاقڵترین پیاوی عەرەب بووە لە مێژوودا.
شاعیری فەڕەنسی لامارتین:
گەورەترین رووداو لە ژیانی مندا خوێندنەوەی ژیاننامەی محەممەد، پێغەمبەرەی ئیسلام بوو، دەرکم بە گەورەیی و نەمریشی کرد.
گۆتە، شاعیری ئەڵـمانی:
لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتی بۆ باڵاترین مرۆڤ گەڕام، پێغەمبەرێکم دۆزییەوە ناوی محەممەد بوو.
١٢ی بەفرانباری١٣٩٣ی هەتاویی
٢ی ژانویەی ٢٠١٥ی زاینی
کۆمەڵێک گەورە زانا و دانای جیهان، پێناسەی پێغەمبەری ئیسلام محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا (د. خ.) دەکەن و زۆربەیان بە پیاوێکی گەورەی مرۆڤایەتی دەیناسێنن.
گاندی:
ویستم کەسێک بناسم، کە بەبێ کێشە دڵی هەزاران کەسی داگیرکردبێت، بۆم دەرکەوت، کە محەممەد ئەو کەسەیە و لە رێگەی سادەیی، راستگۆیی و دڵسۆزی بۆ پەیامەکەی و هەروەها ئەخلاقێکی زۆر بەرز، کە لەو پیاوەدا هەبوو، دڵی خەڵکی داگیرکردووە.
فەیلەسووفی فەرەنسی لامارتین:
ئەگەر بێتو پێوەرەکانی دیاریکردنی کەسانی ناوازە دیاریبکەین بۆ خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی، ئەوا هیچ کەس جورئەت ناکات بڵێت، من لە محەممەد داهێنەرتربووم، چونکە ئەو خۆشەویستییەکی هەمیشەیی بەسەرزەویدا بڵاوکردەوە و داهێنەرەکانی دیکە چەک و داگیرکارییان بەدوای خۆیاندا هێنا.
تۆڵستۆی:
تەنها ئەوەندە بەسە بۆ محەممەد، کە شەیتانی لە میللەتەکەی دوورخستەوە و لە زەلیلی رزگاریکردن.
بێرناردشۆ:
محەممەد پیشڕەوی ئایینێک دەکات، تاهەتایە بە نەمری دەمێنێتەوە. رۆژێکیش دێت لە کیشوەرەکەی مندا ئایینەکەی ئەو پانتاییەکی زۆر دەگرێتەوە.
ئێدوار مۆنتێیە:
محمەمەد عاقڵترین پیاوی عەرەب بووە لە مێژوودا.
شاعیری فەڕەنسی لامارتین:
گەورەترین رووداو لە ژیانی مندا خوێندنەوەی ژیاننامەی محەممەد، پێغەمبەرەی ئیسلام بوو، دەرکم بە گەورەیی و نەمریشی کرد.
گۆتە، شاعیری ئەڵـمانی:
لە هەموو مێژووی مرۆڤایەتی بۆ باڵاترین مرۆڤ گەڕام، پێغەمبەرێکم دۆزییەوە ناوی محەممەد بوو.
١٢ی بەفرانباری١٣٩٣ی هەتاویی
٢ی ژانویەی٢٠١٥ی زاینی
سەرتاپای جیهان بەم دیمەنانە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد. بەڵام دانیشتووانی شاری ئامەد لە باکووری کوردستان نەیانتوانی بە هەما شێوە ئاهەنگی سەری ساڵ ساز بکەن.
شەوی سەری ساڵ پلەی گەرما لە ئامەد کەمتر بوو لە 5 پلەی سیلیزی. لەگەڵ ئەوەدا بە هەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکان بۆ پیرۆزکردنی ساڵی نوێ و پێشوازیکردن لە 2015. ئەوەی چاوەڕێ نەدەکرا، ئۆپەراسیۆنی پۆلیس بوو بۆ بڵاوەپێکردنیان، بەڵام روویدا.
پێکدادانی نێوان پۆلیس و هاونیشتمانیان لە چەند گەڕەکێکی ئامەد بووە رێگر لە بەردەم ئاهەنگگێڕان. سەرەتا لە ناوچەی یەنیشەهیر لەو شارە دەمەقاڵە لە نێوان چەند گەنجێک و پۆلیس درووستبوو. دواتر پۆلیس بڕیاری بڵاوەپێکردنی هاونیشتمانیانی دا و بۆ ئەو مەبەستە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی بەکارهێنا.
رووداوەکان بۆ ماوەی چەند کاژێرێک بەردەوام بوون. هەتا دواجار پۆلیس رێگا سەرەکییەکانی ئەو شارەی داخستن. لە یەکەم چرکەساتەکانی ساڵی نوێشدا 4 هاونیشتمانی دەستگیرکران و ئەم دیمەنانە بوون بە یەکەم دیمەنی تۆمارکراو لە ئامەد.
rudaw
2/1/2015
شەپۆلەکانی بزووتنەوەی سەوز زۆر لەمێژە خەوتووە، ئەحمەدی نژادیش لە دەسەڵات کەوتووە ، سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران بە دەنگی زۆرینەی ریفۆڕم خوازەکان لەسەر کورسی دانیشتووە ،بەڵام پرسیارێکی گەورە کە خواستی بەشێک لە کۆمەڵگای ئێرانیشە هەر بێ وەڵام ماوەتەوە ، داهاتووی رێبەرانی بزووتنەوە سەوز چی دەبێت ؟ ئەم پرسیارە بووەتە ژانەسەرێک بۆ لایەنگرانی رێبەری ئێران و سیاسەتمەدارانی موحافزەکاری ئێران .
لەدوایین کاردانەوەدا ، سادق لاریجانی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوڵامی رەخنەی هەندێک کەس سەبارەت بە بەندکردنی رێبەرانی بزووتنەوەی سەوز بێ دادگاییکردنیان رایگەیاند، بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و پێداگری بەندکراوەکان لەسەر قسەکانی خۆیان، ئاستەنگی لەبەردەم بەڕێوەبردنی دادگا کردووە.
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای دادوەریدا گوتوویەتی:" هەرکات بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت، دەسەڵاتی دادوەری ئامادەیە دانیشتنی دادگا بەڕێوەبەرێت، هەڵبەت دەبێ بڵێم کە دادگا جێگای دەردەدڵکردن و قسەفڕێدان و کایەکردن بە دەرونی خەڵک نییە، ئەو کەسانە لە دادگا دەبێ بەرگری لەخۆیان و کردەوەکانیان بکەن ، چوون دۆسیەی ئەو کەسانە پڕە لە تۆمەت".
بەگوتەی خۆی ، لاریجانی ئەو قسانە لە وڵامی کەسانێکدا کردووە کە بەردەوام پرسیاری لێدەکەن بۆچی رێبەرانی فیتنە دادگای ناکرێن و تەنانەت دەسەڵاتی دادوەری دەبەنە ژێر پرسیار و دەڵێن کە دەسەڵاتی دادوەری توانای دادگاییکردنی ئەو کەسانەی نییە"، ناوبراو ئەو قسەیەی رەدکردووەتەوە و گوتوویەتی کە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بەهێزە و دۆسیەی زۆرلەوە گەورەتری چارەسەر کردووە.
بە باوەڕی چاودێرانی سیاسی ئەو گوتانەی لاریجانی وڵامێکی ناڕاستەوخۆن بۆ عەلی موتەهەری، نوێنەری موحافزەکاری پەرلەمانی ئێران کە گوتبووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی تەنیا لە کاتێکدا کە ئاڵۆزییەک هەیە دەتوانێ فەرمانێک دەربکات و بەندکرانی ئەو کەسانە لە چەند ساڵی رابردوودا پێویستی بە بڕیاری دادگا هەبووە .
مێر حوسەین موسەوی و مێهدی کەڕوبی و زەهرا رەهنەوەرد، رێبەرانی بزووتنەوەی سەوز لە زستانی چوار ساڵ لەوە پێشەوە لەماڵەکانی خۆیاندا بەندکراون، بێ ئەوەی دادگایی بکرێن، ئەوە لەکاتێکدایە کە دەیان کەس لە تاوانبارانی ئەو دۆسیەیە هەر ئەوکات بە شێوەی گشتی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دادگایکران و حوکمیان بۆ بڕایەوە.
rudaw
2/1/2014
نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی داعش رایگەیاند، داعش تەنیا بە شەڕ لەناو ناچێت، بەڵکو لە ناوچوونی داعش، بەندە بە چاکسازی سیاسی.
جەنەڕاڵ جۆن ئالن، نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە ریکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، رایگەیاند، كە هاوپەیمانان رۆڵی سەركردایەتی دەگێڕن لە شەڕی دژ بە داعش و توانیویانە پەیوەندیكردنی چەكدارانی بیانی بە داعشەوە رابگرن و هەروەها هەندێك سەرچاوەی دارایی داعش وشكبكەن.
جۆن ئالن دەربارەی رەوشی ئێستای عێراق رایگەیاندووە، داعش بەشی رۆژئاوای عێراقی گەمارۆداوە، بەغدا هەڕەشەی لەسەرە، عێراق دەتوانێت رۆڵێكی كاریگەر بگێڕێت لەشكستپێهێنانی داعش ئەگەر هاتوو بتوانێت بەردەوام بێت لە چاكسازی سیاسی، چونكە داعش بە تەنیا بە جەنگ لە ناو ناچێت.
نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش پێیوایە تەنیا ئەمریكایە، كە دەتوانێت ئەم شەڕە داعش بكات.
بە گوتەی ئالن، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی توانیویانە هێز و تواناكانی داعش سنووردار بكەن، چیتر داعش ناتوانێت هێزی خۆی نمایش بكات یاخود بە ئاسانی جموجوڵ بكات، بە تایبەتی لە سوریا، كە هاوپەیمانان سەنتەری كۆنتڕۆڵ و سەركردایەتی داعشیان تێكشكاندووە.
رووداو- واشنتن
1/1/2015
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئاشكرایكرد، كە دوو مانگ بەر لە گیرانی موسڵ، نێردەی تایبەتی ئەمریكایان لەپاوانخوازیی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئاگاداركردووەتەوە و هۆشدارییان داوە، كە بە دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەكان، داعش ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پەكدەخات.
رۆژنامەی ماكلاتشی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، كە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئەمریكای هانداوە، بەبایەخی زیاترەوە بڕوانێتە ناوچەی رۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەتی لەدوای سەرهەڵدانی داعش لە رەققە و شارەكانی دیكە و دەستبەسەرداگرتنیان.
رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، كە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هۆشداریداوە، ئەگەر داعش پێشی لێنەگیرێت پەلهاوێژیی دەكات بۆ وڵاتانی دیكەی دراوسێ، بەڵام نێردەی ئەمریكا بایەخی بە یاداشتەكە نەداوە و پشتگوێی خستووە.
نوێنەرێكی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، "رەنگە ئەگەر ئەوكات ئەمریكا دوو، تاوەكو سێ ملیۆن دۆلاری بدابووایە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ئێستا بارودۆخەكە بەو شێوەیە نەدەبوو و داعش ئەو پێشڕەوەییەی نەدەكرد".
1/1/2015
نێوانگیری نێوان حكومەتی لوبنان و گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) رایگەیاند داعش سێ مەرجی بۆ ئازادكردنی سەربازە لوبنانییەكان هەیە، كە بریتین لە: پاراستنی ئاوارەكانی سووریا لە دەستدرێژییەكانی حیزبوڵڵا، دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی پێشكەوتوو بۆ چارەسەركردنی برینداران و نەخۆشەكان و دروستكردنی عەمبارێكی دەرمانی پزیشكی.
شێخ ویسام میسری، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئەبو ئەنوار لە شاری تەرابلوس، كە هاوكات نێوانگیری نێوان حكومەتی لوبنان و رێكخراوی داعشە رایگەیاند: "چەكدارانی داعش توڕەن و دەڵێن شەڕی ئێمە لەگەڵ سوپا و حكومەتی لوبنان نییە، بگرە لەگەڵ حیزبوڵڵایە كە دەست لە كاروباری گرووپەكە وەردەدات و منداڵانی چەكدارانی دەكوژێ".
میسری گوتیشی: "داعش سێ مەرجی بۆ ئازادكردنی سەربازە لوبنانییەكان هەیە و بریتین لە پاراستنی ئاوارەكانی سووریا لە دەستدرێژییەكانی حیزبوڵڵا، بە رێگەی دروستكردنی ناوچەیەكی قەدەغەكراوی چەك، دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی پێشكەوتوو بۆ چارەسەركردنی برینداران و نەخۆشەكان و دروستكردنی عەمبارێكی دەرمانی پزیشكی و ئازادكردنی هەموو ئافرەتانی سووریا كە لە بەندیخانەكانی لوبنان زیندانن".
نێوانگیری نێوان حكومەتی لوبنان و داعش دەشڵێ: "داعش داوای ئازادكردنی هاوسەری پێشووی ئەبو بەكر بەغدادی و عولا هاوسەری ئەبو عەلی چیچانی، سەركردەی بەرەی نوسرە دەكات".
31/12/2014
سەرۆکی پارتی حەق و حەقیقەت لە تورکیا، رەخنە لە ناوبردنی رێکخراوی داعش بە "تیرۆریست" دەگرێت و بە بزووتنەوەیەکی میللی ناوی دەبات.
دورسون گونەش، سەرۆکی پارتی "حەق و حەقیقەت"ی تورکیا لە لێدوانێکدا کە دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە، رەخنە لە ناوبردنی رێکخراوی داعش بە تیرۆرست دەگرێت و دەڵێت:" دەکرێ تۆ پێت وابێت داعش تیرۆريستە، بەڵام من دەڵێم تیرۆرست نییە. داعش بزووتنەوەیەکی میللییە کە مافی گەلەکەی خۆی دەپارێزێت".
گونەش سەبارەت بە (ئاک سەرای) کۆشکی سەرۆک کۆماری نوێی تورکیاش قسەی کرد و گوتی:" ئێمە لەگەڵ ئیسراف نین، بەڵام ئەو کۆشکە ئەگەر بیر بکەیتەوە کە خەلیفەی تێدا دادەنیشێت، ئەوا پێدەچێت بۆ ئەو مەبەستە بنیاتنرابێت، ئێمە ئەوەمان پێ باشە و دەمانەوێت سیستمی سەرۆکایەتی بهێنین".
پارتی حەق و حەقیقەت ساڵی 2008 لە تورکیا دامەزرێندراوە و خەبات بۆ بنیاتنانەوەی دەوڵەتی عوسمانی دەکات.
2/1/2014