عەبدوڵڵا ئۆجەلان، نامەیەك ئاراستەی جڤاتی ئێزدی دەكات و دەڵێت "كۆمەڵگای ئێزدیمان، چونكە نرخێكی هەرەگرنگی جەوهەری كوردەواری لەخۆگرتووە و لەدژی هەموو هەڕەشەكان باوەڕی خۆی پاراستووە، رووبەڕووی گەورەترین هێرش بووەتەوه".
لە بەشێكی ئەو نامەیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە)دا، كە لە میدیاكانی پەكەكە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، "لەدژی سیاسەتی قڕكردن، توواندنەوە و نكۆڵی‌كردن، كە لەبەرامبەر گەلی كورد بەرێوەدەچێت ، دەبێت هەبوونی خۆمان لەبواری كولتووری ، باوەڕی و ناسنامە بپارێزین. ئەمە وەك خاڵێكی ریشەیی و سەركەوتنی ئازادی ، لە رۆژی ئەمرۆماندا كەوتووەتە رۆژەڤەوە و نۆژەن بووەتەوە".
ئۆجەلان هەروەها دەڵێت، "كۆمەڵكوژی شنگال ، دۆخی ژنانی ئێزدی ئەوانەی دەستبەسەكراون و هەوڵدەدرێت بەشێوەیەكی نامەردانە لە بازاڕەكان كۆیلەبكرێن ، دۆخی پەنابەری لە هەڵومەرجی خراپ و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی حەقیقەتی شوێنە پیرۆزەكان، ناچاریی و پێویستیی هێزی جەوهەری ــ بەرێوەبەری بە شێوەیەكی روون دەخاتە بەرچاو".
لە كۆتایی نامەكەیدا، رێبەری پەکەکە دەڵێت "سڵاوی خۆم ئاراستەی ژنانی ئێزدی ، ئەوانەی من شاهیدی هەرە زیندووی قارەمانیی ئەوانم و تەواوی كۆمەڵگای ئێزدیمان دەكەم، دەمەوێت جارێكی دیكە بڵێم، كە سەرەڕای ئەو هەڵومەرجەی منی تێدام، ستایشی هەڵوێستی پیرۆزی ئەوان لەبەرامبەر قڕكردن دەكەم".
rudaw
13/12/2014
یه‌كه‌م رۆژنامه‌نووسی خۆرئاوایی كه چاوی به ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده كه‌وتووه، نهێنی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی بن لادن ئاشكرا ده‌كات.
پیته‌ر بێرگن كه هاوكات نووسه‌ری كتێبی (10 ساڵ گه‌ڕان به‌دوای بن لادن)ه، ده‌ڵێت: ئاشكراكردن و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی بن لادن له‌ڕێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه نه‌بووه كه ئیعتراف به كه‌سێك كرابێت، به‌ڵكو ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه بووه.
رۆژی 2ی ئایاری 2011 له‌گوندی ئه‌بوت ئاباد له پاكستان، ئوسامه بن لادن له‌ماڵێكدا دۆزرایه‌وه و له كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكیدا كوژرا.
بێرگن ده‌ڵێت: ئاشكراكردنی شوێنی بن لادن له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه بووه كه ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی یه‌كێك له خزمه‌تكاره‌كانی بن لادن ئه‌نجامیداوه، له‌ساڵی 2010 دا له پاكستان.
بێرگن به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی وتووه: دۆزینه‌وه‌ی ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی له‌ڕێگه‌ی ئاشكراكردنی چه‌ند ئیفادهیهكهوه بووه له‌لایه‌ن گیراوانی قاعیده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش 4 وڵات به‌شداربوون له‌پێدانی زانیاریی له‌و رووه‌وه.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی ساڵی 2002 له‌گه‌ڵ خالید شێخ محه‌مه‌د ئه‌ندازیاری هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداوه و دوای ئه‌و به‌رواره‌ش به 8 ساڵ هه‌مان كه‌س ته‌له‌فۆنێكی تری ئه‌نجامداوه، پاش لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش، روونبووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سه ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتییه و له پاكستانه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی پێشتر زانیاری وردی له‌سه‌ر كوێتی داوه به ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا، حه‌سه‌ن گوڵ بووه و له هه‌رێمی كوردستان پاش ده‌ستگیركردنی، به‌ند بووه و خزمه‌تكاره‌كه‌ی بن لادنی به‌باشیی ناسیووه.
حه‌سه‌ن گوڵ سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری قاعیده بووه و ساڵی 2004 خراوه‌ته ژێر كۆنترۆڵی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكاوه.
پاش ئه‌و زانیارییانه، توانرا شوێنی ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی له‌مانگی ئابی 2010دا لهبیشاوهری پاكستان دیاری بكرێت و ته‌نانه‌ت جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌شی زانرا كه سۆزۆكییهكی سپی بووه و تایه‌كی یه‌ده‌گ بهپشتكهیهوه بووه، پاش ماوه‌یه‌ك شوێنی بن لادنیش به‌هۆیه‌وه دۆزرایه‌وه.
xendan
13/12/2014
وەزیری دەرەوەی عێراق پێشنیازێكی حكومەتی چینی لەبارەی هاوكاریكردنی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) ئاشكراكرد، بەڵام هاوكاریكردنەكە لەدەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەركردایەتی دەكات.
ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق بە رۆژنامەی فاینانشال تایمزی ئەمریكی راگەیاندووە، لە میانی كۆبوونەوەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كە مانگی ئەیلوولی رابردوو لە نیویۆرك بەڕێوەچوو، (وانگ یی) وەزیری دەرەوەی چین ئەو پێشنیارەی خستووەتەڕوو.
دەشڵێت: "ئەم دەستپێشخەرییەی حكومەتی چین بەرزدەنرخێنین و ئامادەشین لە دەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵ بكەین".
جەعفەری هەروەها دەڵێت: "لە میانی كۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كە هەفتەی رابردوو لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو، وەزیری دەرەوەی چین دووپاتیكردووەتەوە كە هاوكارییەكانی چین بۆ عێراق لە دەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت، بەو پێیەی سیاسەتی وڵاتەكەی رێگەی پێنادات لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێوەگلێت ".
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، وەزارەتی بەرگری چین رەتیكردووەتەوە لێدوان لەسەر لێدوانەكانی جەعفەری بدات، هاوكات روونیشی نەكردووەتەوە ئاخۆ حكومەتی چین لە رێگەی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی یان پێشكەشكردنی مووشەك هاوكاریی عێراق دەكات.
پێشتر وەزیری دەرەوەی چین لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری گوتبووی "چین پشتگیری هەوڵەكانی عێراق دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری هەواڵگری و مەشقپێكردنی هێزە چەكدارەكان.
12/12/2014
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند شەوی پێنجشەممە 12ـی كانوونی دووەمی 2014، چەند گوللە هاوەنێك ئاراستەی ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای كەربەلا كراون و بەهۆیەوە چەند كەسێك بوونەتە قوربانی.
بەپێی هەمان سەرچاوە،" دوو گوللە هاوەن كەوتوونەتە ناوچەی سەیف ئەلسەعد و حەی شوهەدا، گوللە هاوەنێكی دیكەش بەر شوقەیەك كەوتووە، كە بەهۆیەوە هاووڵاتیەك كوژراوە و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوونە".
هاوكات چەند گوللە هاوەنێكی دیكەش لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو ئاراستەی هێڵی ستراتیژی نێوان پارێزگای ئەنبار و كەربەلا كراون.
ئەمە لەكاتێكدایە كە رێوشوێنی ئەمنی تووند لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە گیراوتەبەر، بۆ پاراستنی رەوشی ئەمنی كەربەلا لە كاتی یادكردنەوەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لەو پارێزگایە، كە زۆرتر لە 17 ملیۆن كەس روویان لە كەربەلا كردووە بۆ بەرزراگرتنی یادەكە.
rudaw
12/12/2014
له‌رۆژی جیهانی شاخدا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه گروپێكی شاخه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر لوتكه چیای هه‌ڵگورد هه‌ڵدا كه به‌رزترین لوتكه چیای هه‌رێمی كوردستانی عیراقه.
زۆسك حه‌مه‌د، سه‌رۆكی گروپی شاخه‌وانی هه‌ڵگورد به خه‌ندانی راگه‌یاند: له رۆژی جیهانی شاخه‌كاندا ئه‌مرۆ وه‌ك (گروپی شاخه‌وانی هه‌ڵگۆرد) كه پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك گه‌نجی شاخ دۆست-ی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و سۆران، هه‌ستان به چالاكی سه‌ركه‌وتن و مانه‌وه‌ی شاخ له شاخی هه‌ڵگورد كه به‌رزترین شاخی هه‌رێمی كوردستان و عیراقه.
زۆسك حه‌مه‌د وتیشی: "ئامانج له چالاكیه‌كه‌مان به‌كه‌لتووری كردنی شاخه‌وانی و زیاتر په‌ره پێدانی ئه‌و وه‌رزشه‌یه، هاوكات بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌م رۆژه كه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان كۆنفڕانس و چالاكی جۆراو جۆری په‌یوه‌ست به شاخه‌كان و شاخه‌وانان ئه‌نجام ده‌درێن".
راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكیه ئه‌گه‌ر له وڵاتان ته‌نیا بۆ چونه نێو سرووشت و مانه‌وه له شاخ ئه‌نجامدرابێت، ئه‌وا ئێمه مه‌به‌ستێكی تریشمان هه‌بوو كه به‌ئاڵای هه‌رێمی باشووری كوردستان چووین بۆ سه‌ر به‌رزرترین شاخی عیراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك په‌یامێك بۆ ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌رۆكی ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیهكانمانیان گرتووه".
ئه‌و شاخه‌وانه وتیشی: "ئامانجی داهاتووی گروپه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه له داهاتوودا به‌هاوكاری حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار سه‌رجه‌م شاخه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و وڵاتانی تر بگه‌ڕێن و پیاییدا سه‌ركه‌وین و ئه‌زموونی شاخه‌وانیمان تییایدا به‌هێز بكه‌ین".
خه‌ندان ـ راماڵ قه‌سره‌یی
12/12/2014
یەکێک لە نموونەکانی ئەو بەندکراوانەی ناویان لە راپۆرتی کۆنگرێسی ئەمریکیدا هاتووە، کە تایبەتە بە پرۆگرامی ئەشکەنجەدانی بەندکراوانی نهێنی سێ ئای ئەی، لە باشووری کوردستان دەستگیرکراوە و زانیاری وردی سەبارەت بە ئوسامە بن لادن و نزیکترین هاوڕێکانی بە سی ئای ئەی داوە و بووەتە یەکێک لە هۆکارەکانی دۆزینەوەی شوێنی ئوسامە بن لادن، بەڵام دوای زانیارییەکانیش ئەشکەنجەدراوە و تەندروستی بە تەواوی تێکچووە.
حەسان گوڵ لە مانگی یەنایەری ٢٠٠٤، لەیەکێک لە خاڵەکانی پشکنین لە ناوچەکانی کەلار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی کوردستانەوە دەستگیرکراوە و دواتر رادەستی سی ئای ئەی کراوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی کۆنگرێس، حەسان گوڵ، ئەو کاتەی لە زیندانە نهێنییەکانی (سی ئای ئەی)دا بووە ، هەر زوو زانیارییەکانی بە کارمەندانی سی ئای ئەی داوە، وەک راپۆرتەکە دەڵێت، تەنانەت یەکێک لە بەرپرسانی سی ئای ئەی گووتویەتی حەسان گوڵ وەک بولبول دەمی کردووەتەوە و هەرچی زانیاری بووە سەربارەت بە ئوسامە بن لادن و هاوڕێکانی درکاندوویەتی.
بەگوێرەی ئەوا راپۆرتە، حەسان زانیاری لەسەر شوێن و مانەوەی یەکێک لە نزیکترین هاوڕێکانی ئوسامە بن لادن ئاشکرا کردووە، هەروەها زانیاری تەواو و دروستی سەبارەت بە کەسێک بەناوی ئەبو ئەحمەد ئەلکوەیتی داوە، ئەو کەسەش نزیکترین و متمانەپێکراوترین هاوڕێی بن لادن بووە و بەگوێرەی قسەکانی حەسان هەمیشە لەگەڵ بن لادن بووە.
راپۆرتەکەی کۆنگرێس ئەوەش دەڵێت کە زانیارییەکانی حەسان بووەتە هۆکاری سەرەکی لە ئاشکراکردنی شوێنی ئوسامە بن لادن لە پاکستان‌دا.
بەڵام بەرپرسانی سی ئای دەلێن ئەو جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ بەندکراوانەکاندا هاوکارییان کردووین لە دەستکەتنی زانیاری سەبارەت بە رێکخراوێکی ترسناکی وەک قاعیدە و و زانیارییەکانیش زانیاری دروست و بەسوود بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانە حەسان پێش ئەوەی ئەشکەنجە بدرێت هەموو ئەو زانیارییانەی درکاندووە، بەڵام سی ئای ئەی دوای ئەو زانیارییانە دەستیکردووە بە ئەشکەنجەدانی حەسان و خراپترین جۆری تەکنیکیان لەگەڵیدا بەکارهێناوە، بەشێوەیەک دواتر تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بووەو چەند ئەندامێکی جەستەشی بەتەواوی تێکشکاوە.
11/12/2014
مەرزییە ئەفخەم، گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی بەشێكی راگەیاندراوەكەی كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی، لەبارەی داواكردن و سووربوونی وڵاتی ئیمارات لەسەر خاوەندارێتی هەرسێ دوورگەی تونبی كوبرا، تونبی سوغرا و ئەبوموسا دایەوە.
ئەفخەم رایگەیاند، دووبارەبوونەوەی هەڵوێستەكانی دەستتێوەردانی سەروەریی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئەو سێ دوورگەیە، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر راستییە یاسایی و مێژووییەكان نابێت و جەختیشی كردەوە، كە ئەو سێ دوورگەیە بەشێكی دانەبڕاون لە خاكی ئێران.
مەرزییە ئەفخەم لە رەتدانەوەی راگەیەندراوەكەی وڵاتانی كەنداو، ئاماژە بەوە دەكات، ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بە بەردەوامی سیاسەتی دۆستایەتی و دراوسێیەتی باشی لە پێشینەی سیاسەتەكانی خۆیدا داناوە.
بە گوتەی ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوە، ئێران سیاسەتی دۆستایەتی لەسەر بنەمای دەستتێوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی یەكتری و رێزگرتنی دوولایەنە داڕشتووە و هیچ كۆتوبەندێكیش لەبەردەم پتەوكردن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییە دۆستانەییانەدا نابینێت و پێشوازی لە مامەڵەی تەندروستی نێوان وڵاتان و بنەمای هاوكاری و هاوئاهەنگی دەكات.
11/12/2014
فەرماندارێکی باڵای سەربازی رووسی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا بە پاڵپشتی رێکخراوی داعش تۆمەتباردەکات و سەرۆکی ئەرکانی سوپای رووسیاش هۆشداری دەداتە راوێژکارە سەربازییە بیانییەکانی وڵاتان کە دەستیان لە گەشەکردن و یارمەتیدانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هەیە.
بەپێی ئەو خەمڵاندنەی دەستەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی رووسیا ئامادەیکردووە، ژمارەی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" لەم کاتەدا دەگاتە 70 هەزار جەنگاوەر لە رەگەزنامە جیاجیاکان.
لە کاتی دیداری لەگەڵ چەندین راوێژکاری سەربازی ئەو وڵاتانەی باڵیۆزخانەیان لە رووسیا هەیە، ڤالێری گراسیمۆڤ، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی رووسیا رۆژی چوارشەممە 10ی دیسەمبەری 2014 ، بە راوێژکارەکانی راگەیاند:" ویلایەتە یەکگرتووەکان لە رابردوودا یارمەتی دارایی و تەکنیکی پێشکەشی ئەو گرووپانە دەکرد لە چوارچێوەی جەنگی دژ بە حکومەتی سووریا، ئێستاش هاوپەیمانێتی نێودوەڵەتی بۆ دژایەتیکردنی ئەم رێکخراوانە پێکهێناوە.
ئەو بەرپرسە سەربازییە رووسییە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە "وڵاتە بیانییەکان لەم کاتەداو بەشێوەیەکی بەردەوام پاڵپشتی لەو گرووپە چەکدارانە دەکەن، کە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا‌ن و شەڕ لە دژی حکومەتەکە دەکەن".
ژەنەراڵ گراسیمۆڤ دەشڵێت،" قەبارەی یارمەتییەکانی وڵاتە بیانییەکان بۆ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەشەی بەخۆیەوە بینیوە و فشاری سیاسی میدیای نێودەوڵەتیش لەسەر سەرکردایەتی سووریا زیادیکردووە.
11/12/2014
ماوەی 21 رۆژە 27 زیندانی سیاسی لە گرتووخانەی شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان مانیان لە خواردن گرتووە و ئەو زیندانییانە داوادەكەن بەندی زیندانییانی سیاسی لە زیندانیانی دیكە لە گرتووخانەكاندا جیابكرێتەوە. لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی بەندیخانە هەڕەشەی دوورخستنەوە و جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو زیندانیانەیان كردووە، كە پێشتر سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
26 لەو زیندانیە سیاسییانە كە مانیان گرتووە كوردن و سێیان خەڵكی باكووری كوردستانن.
http://rudaw.net/sorani/kurdistan/1012201412 10/12/2014
وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سووریا و عێراق سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە و شەڕی بەردەوامی داعش و هاوكاریی نێوانیان لە تاران كۆبوونەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی میدیایی ئیدارەی گشتی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، محەممەد جەواد زەریف ، وەلید موعەلیم و ئیبراهیم جەعفەری، رۆژی سێشەممە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە و شەڕی بەردەوامی داعش و هاوكاریی نێوانیان لە تاران كۆبوونەوە.
بە گوێرەی هەمان راپۆرتی میدیایی "وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە سەركۆنەی پەلاماری ئاسمانی ئەم دواییەی ئیسڕائیلیان كردووە بۆ سەر سووریا و دا‌واشیان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە هەوڵی پێویست بۆ وەستانی ئەم دەستدرێژییانە بدەن".
وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سووریا و عێراق لەم كۆبوونەوەیە وێڕای تاوتوێكردنی دوایین پەرەسەندنی رووداوەكانی ناوچەكە، جەختیان لە بەردەوامی هەوڵ و هاریكارییەكانیان كردووەتەوە بۆ وەستاندنی هەڕەشەكانی داعش لە عێراق و سووریا.
rudaw
10/12/2014
شاندێكی كوردانی دانیشتووی ئه‌وروپا بۆ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی شه‌نگال سه‌ردانی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپایان كرد له برۆكسڵ و داوایانكرد كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به شه‌نگال ساز بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، تیایدا هاتووه: شانده‌كه له‌لایه‌ن دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی یاوه‌ری ده‌كران كه پێكهاتبوون له داسن فاروق به‌گ، برای میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزیدیان و كامه‌ران قاسم نوێنه‌ری سه‌نته‌ری لالش له ئه‌ڵمانیا و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری ناوبراو، له لایه‌ن چارلس ته‌نۆك سه‌رۆكی گرووپی دۆستایه‌تی كوردستان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشوازی كراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: شاندی ئێزیدییه‌كان له‌و دانیشتنه ئاماژه‌یان به قه‌تڵ و عام و پرۆسه‌ی جینۆساید و ئه‌نفالی ئێزیدییه‌كان كرد داوایانكرد یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری زیاتری ئێزیدییه‌كان بكات.
دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، شاندی یه‌زیدییه‌كان یاداشتی خۆیان گه‌یاندووه‌ته په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، چارلس تنۆك له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڵێنیداوه له ناوه‌نده فه‌رمییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر گرنگی به‌و پرسه بدرێت.
xendan
10/12/2014
كچهنوسهری به‌ریتانی زویلا به‌ئاشكرا دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌و كتێیهی له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی خستنیه بازاڕه‌وه له‌ڕوی پڕفرۆشییه‌وه پله‌ی یه‌كه‌می كتێبه‌كانی جه‌ژنی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیحی گرتووه، خۆی نه‌ی نوسیوه.
زوێلا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دانی به‌و راستییه‌دا نا كه رۆمانه‌كه‌ی كه به‌ناونیشانی "كچێك له‌سه‌ر ئینته‌رنێت"ه، كه‌سێكی تر نوسیویه‌تی. هاوكات ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی پێنگوین راندهم كه كتێبه‌كه‌ی بۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌و نهێنییه‌ی ئاشكراكرد نا كه زوێلای ته‌مه‌ن 24 ساڵ نوسه‌ری ئه‌و رۆمانه نیه.
ئه‌و رۆمانه له‌ماوه‌ی ته‌نها حه‌وت رۆژدا 78 هه‌زارو 109 نوسخه‌ی لێفرۆشراوه، ئه‌مه‌ش ریكۆردێكه كه ته‌نانه‌ت رۆمانی هاری پۆته‌ر نه‌یتوانیوه تۆماری بكات.
زوێلا له‌سه‌ر تویته‌ر نوسیویه‌تی: "هه‌موو كه‌سێك پێویستی به یارمه‌تییه كاتێك شتێكی نوێ تاقیده‌كاته‌وه. ته‌نها چیرۆك و كه‌سایه‌تییه‌كانی "كچێك له‌سه‌ر ئینته‌رنێت" هی منه" به‌ڵام نوسینی رۆمانه‌كه هی كه‌سێكی تره.
ئه‌م كچه خاوه‌نی كه‌ناڵێكی تایبه‌ته له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی یوتیوب و تێیدا فۆكه‌سی له‌سه‌ر مۆده‌و جوانی و كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان و شێوازه‌كانی ژیان ده‌كات و خاوه‌نی شه‌ش ملیۆن سهبسكرایبهره.
ئه‌و كچه له‌سه‌ر به‌رگی "رۆمانه‌كه‌ی" نوسیویه‌تی: "ئاواتم ئه‌وه بووه كتێبێك بنوسم، بڕواناكه‌م كه ئه‌و خه‌ونه‌م بووه‌ته راستی".
ئه‌و كچه كه به یه‌كێك له‌ئه‌ستێره‌كانی سه‌ر یوتیوب داده‌نرێت، پاش ئه‌و دانپێدانانه، راشیگه‌یاند واز له‌ئینته‌رنێت ده‌هێنێت.
xendan
9/12/2014
گۆڤاری ناسراوی ئەمریکی "تایم" کە یەکێکە لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی جیهان، ناوی کاندیدانی ساڵی ئاشکرا کرد و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لەو کاندیدانە.
بەپێی راپۆرتێکی ئەو گۆڤارە، بۆ کەسایەتی ساڵی ٢٠١٤، گۆڤاری تایم، هەشت کەسایەتی جیهانی دەست نیشان کردووە بۆ ئەو نازناوە کە بڕیارە لە مەراسیمێکدا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ١٠ی کانوونی یەکەم لەشاری نیویۆڕکی ئەمریکی براوەی نازناوەکە ئاشکرا بکرێت.
بارزانی یەکێکە لە کاندیدەکان شان بەشانی ڤلادمیەر پوتنی سەرۆکی رووسیا، تیم کوکی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ، جاک مای دامەزرێنەری کۆمپانیای بازرگانی چینی عەلی بابا، بەڕێوەبەری گشتی خولی تۆپی پێی ئەمریکی رۆجەر گودێل و کچە گۆرانیبێژی ئەمریکی تایلەر سویفت.
هەروەها گۆڤارە ناوی دوو گروپیشی بۆ ئەو نازناوە دەستنیشان کردووە، کە ئەوانیش خۆپیشاندەرانی شاری فێرگسۆنی ئەمریکی، کە تایبەت بوو بە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە بەرامبەر بە سیستەمی دادی ئەمریکی سەبارەت بە کوشتنی گەنجێکی رەشپێستی ئەمریکی بەناوی مایکڵ بڕاون لەلایەن پۆلیسێکی سپی پێستەوە کە دادگای ئەو شارە، پۆلیسەکەی بەبێ تاوان لەقەڵەمدا.
گروپەکەی دیکە بریتییە لەو کەسانەی هاوکاری و یارمەتی تووشبووانی نەخۆشی ئیبۆلایان کردووە، کە نەخۆشییەکی کوشندەیە و ئەمساڵ لە چەندین وڵاتی کیشوەری ئەفریقا پەرەی سەند و بە هەزاران تووشبووی کوشت.
لەبارەی کاندیدەکانەوە و بنەمای دەستنیشان کردنی ئەو کەسانە، نانسی گیبس، یەکێک لە دەستەی بەڕێوەبەری نووسەرانی ئەو گۆڤارە دەڵێ:” کاندیدەکان لە سەر بنەمای ئەوە دەستنیشان کران کە گۆڤاری تایم پێیوایە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر رووداو و هەواڵەکانی ئەمساڵی جیهان هەبووە”.
گیبس ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کەسی براوە لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرانی نووسەرانی گۆڤارەکە دەستنیشان دەکرێت.
ئەم نازناوە لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگییەکی زۆری هەیە و هەموو ساڵێک گۆڤاری تایم، کەسایەتییەکی جیهان بۆ ئەو نازناوە دەستنیشان دەکات و براوەی ساڵی رابردوو پاپا فڕانسیسی پاپای ڤاتیکان بوو، دوو ساڵ لەمەوپێشیش باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا بوو.
گۆڤاری تایم لەساڵی ١٩٢٧وە ئەم نازناوە دابەش دەکات و هەتا ئێستا چەندین کەسایەتی بەناوبانگ و سەرۆکی وڵاتانی جیهان نازناوەکەیان بەدەست هێناوە، لەوانەش:”مەهاتما گاندی سەرۆک و رابەری مێژووی هیندستان، فڕانکلن رۆسڤۆڵتی یەکێک لە سەرۆکە سەرکەوتووەکانی ئەمریکا، وینستن چێرچڵی سەرۆکوەزیرانی بەریتانی”.
سەرچاوە: باس نیوز
9/12/2014
جوانی و رێک‌وپێکی شارەکان زیاتر لەهەمووان لەئەستۆی شارەوانی و بەتایبەت سەرۆکی شارەوانییە. سەرۆکی شارەوانییەکان بەدەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوە هەڵدەبژێردرێن کە ئەوانیش راستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراون. بەپێی بنەماکان، ئەنجوومەنی شارەکان دەبێ بەپێی توانا، لێهاتوویی و رێک‌وپێکی پرۆژەکانی، کەسێک وەکو سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێرن.
نزیکەی ساڵ و نیوێکە دوایین خولی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی شار و گوندەکان لەئێران بەڕێوەچووە و دوای ئەو هەڵبژاردنە، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانی لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ماوەیەکی زۆری خایاند، دوای هەڵبژاردنیشیان لەزۆر شوێن، کێشە لەنێوان سەرۆک شارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکانی سەریهەڵداوە کە پارێزگای لۆرستان نموونەی بەرچاویەتی.
تاوەکو ئێستا سەرۆک شارەوانی 5 شاری ئەو پارێزگایە، دوای نزیکەی چەند مانگ لە دەستبەرکاربوونیان، لەسەرکار لادراون. هۆکاری لادانی سەرۆک شارەوانییەکانی خوڕەم ئاوا، کوهدەشت، ئەلشتەر، دوورود و ئەلیگودەرزی پارێزگای لوڕستان، ناڕازیبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکان لە چالاکییەکانیان راگەیەندراوە، بەڵام لادانی زنجیرەیی سەرۆک شارەوانییەکان و هەروەها لابردنیان دوای 5-6 مانگ کارکردن، گومانی خستووەتە سەر ئەوەی کە لابردنیان تەنیا بەهۆی کار نەزانی بووبێ.
بەپێی هەندێک سەرچاوەی هەواڵ لە پارێزگای لوڕستان، سێبەری گوشاری ناوەندەکانی دەسەڵات، پەیوەندی تاکەکەسی و خزمایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی ئابووری لەگەڵ ئەنجوومەنی شار، بەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانییەکانی ئەو پارێزگایەدا هەبووە و ئێستاش کە بەرژەوەندییەکانیان تێکگیراوە، لایان دەبەن.
دانانی سەرۆک شارەوانییەکان و لابردنیان، بودجەیەکی زۆر لەسەر دەستی شارەکان دادەنێ. هەرکام لە شارەوانە دوورخراوەکانی پارێزگای لوڕستان لەماوەی نزیک شەش مانگەی کارکردنیاندا، هەم بەشێک لە بودجە و داهاتی شارەکانیان خەرجکردووە و هەمیش لەسەر گیرفانی خەڵک چەندین پرۆژەیان دەستپێکردووە کە دیارنییە دوای ئەوان چی بەسەردێ.
ناکۆکی نێوان شارەوان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شار، لە زۆرێک لە شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش سەریهەڵداوە. ئەندامانی ئەنجوومەنی شار زیاتر چاوەڕێن ئەو کەسانەی هەڵیاندەبژێرن، لە قسەیان دەرنەچن و پابەندی بەڵێنەکانیان بن. سەرۆک شارەوانەکانیش زیاتر لە ئازادبوون لە کارەکانیان دەگەڕێن. ئەوە جگە لەوەی کە بەشێک لەوان بە دروستکردنی پەیوەندی گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێن بەو واتایە کە سەرۆک شارەوانی لەگەڵ هەموو یان بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکان رێکدەکەون و چاو لە گەندەڵییەکانی یەکتر دەنووقێنن کە لە ئاکامدا بە نرخی پێشنەکەوتنی شارەکان و خورانی بودجە و موڵکی گشتی تەواو دەبێت.
http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0812201421
9/12/2014
کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی ئەرمەنی بەشێک لە خاکی باکووری کوردستان ( وان، ئەرزەرۆم، قارس و كۆمەڵ ناوچەی دیكە) وەک رۆژئاوای ئەرمینیا نێودەبات و دەڵێت 4 ملیۆن ئەرمەنی لەو ناوچەیە نیشتەجێن.
کەناڵی تەلەڤزیۆنی کەنترۆنی ئەرمەنی لە راپۆرتێکی هەواڵیدا کە لە لایەن رۆژنامەنووس نایری هۆخیکیانەوە ئامادەکراوە، باس لە پرۆسەی چارەسەری دەکات و دەڵێت،" پلانەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێدەچێت ناکۆکی 100 ساڵەی نێوان کورد و تورک کۆتایی پێبهێنێت".
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە 12 ملیۆن کورد، 3 ملیۆن تورک و 4 ملیۆن ئەرمەنی لەو ناوچەیە دەژین کە بەشێکە لە شارەکانی باکووری کوردستان. بەڵام ئەو ناوچەیە بە رۆژئاوای ئەرمنیا نێودەبات.
9/12/2014