به‌هه‌زاران كه‌سی ئێرانی روویانكردوه‌ته سنووری نێوان عیراق و ئێران به‌مه‌ستی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ به‌شداریكردنی چله‌ی ئیمام حوسێن له‌شاری كه‌ربه‌لا كه رۆژی شه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێ، له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی سنووری عیراقیشه‌وه ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێ به‌بێ ڤیزا بێنه ژووره‌وه.
زۆرێك له‌وانه‌ی روویانكردوه‌ته سه‌ر سنوور لهزرباتیه چاوه‌ڕێی ئۆتۆمبیلن تا بیانگه‌یه‌ننه كه‌ربه‌لا، به‌شێكیان تابلۆیان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ری نوسراوه "پێكه‌وه تیرۆر تێكده‌شكێنین"، ئه‌وه‌ش وه‌ك په‌یامێك وایه بۆ رێكخراوی داعش.
حسێن ره‌حیمی كه له‌پارێزگای (كرمان)ه‌وه هاتوه، ده‌ڵێت: "ئێمه به‌فه‌رمانی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئایه‌توڵڵا خامنه‌ئی هاتووین بۆ زیاره‌ت".
ئه‌م كه‌سه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هاتووه بۆ زیاره‌ت نه‌ك بۆ شه‌ڕ، وێنه‌یه‌كی بچوكی خامنه‌ئی خستووه‌ته سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی و ده‌ڵێ "ده‌مانه‌وێت له‌ئێستاوه په‌یامه‌كه‌مان بگه‌یه‌نین به‌گروپه تیرۆریسته‌كان كه ئێمه ئاماده‌ین بۆ شه‌ڕ دژ به‌و گروپه تیرۆریسته".
كه‌سێكی تر به‌ناوی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ره‌زایی كه له‌شاری (مه‌شهه‌د)ه‌وه گه‌یشتوه ده‌ڵێ "هاتووین بۆ ئێره تاكو به‌و گروپه تیرۆریستییه بڵێین لێره‌ین له‌گۆڕه‌پانی شه‌ڕ دژ به‌داعش".
عه‌لی ئه‌كبه‌ر جلێكی ره‌شی له‌به‌ردابوو، ئه‌وه‌شی وت: "هاتووین بۆ ئێره له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بوونی خۆمان رابگه‌یه‌نین له‌عیراقدا".
سه‌رچاوه: سایتی المسله.
8/12/2014
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه توركیا جدی نییه له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و په‌كه‌كه و لایه‌نگرانیشی هه‌مان بۆچوونیان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه.
نه‌رمین عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌میانه‌ی به‌ژداریكردنی له به‌رنامه‌ی (گفتوگۆی خه‌ندان) له‌ڕادیۆی خه‌ندان رایگه‌یاند: "په‌كه‌كه وههمولایهنگرهكانی هه‌موو یه‌ك گوتاریان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه توركیا جدینیه له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: تائێستا نه‌توانراوه هیچ مادده‌یه‌ك له ده‌ستوری توركیا جێبكرێته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردا بێت، ئه‌و كارانه‌ش كه تا ئێستا كراون ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بووه و ئه‌نقه‌ره جدی نییه له پرۆسه‌كه‌دا.
نه‌رمین عوسمان وتیشی:" تا ئێستا ئه‌قڵیه‌تی عه‌سكه‌ری له‌ناو ئه‌و حیزبانه‌دا ماوه كه له توركیا دێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دڵی هه‌موولایه‌نێك رازی بكه‌ن، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ده‌شیده‌ن، جێبه‌جێ ناكرێت و ئه‌وه ته‌نها بۆ چاوبه‌ستی هه‌ندێك هێزی كوردیه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێبده‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌دا، ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند:" داود ئۆغڵو ناتوانێت هیچ كارێ بكات و له ڕێبازی ئه‌ردۆغان لابدات، ئه‌و نیشانانه‌ی كهدهردهكهون، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ئه‌ردۆغان هه‌یمه‌نه‌ی له‌سه‌ر ئاك پارتی ماوه و ده‌توانێت ده‌ست له كاروباره‌كان وه‌ربدات، له‌وباوه‌ڕه‌شدام ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له ئاك پارتی ته‌نها ڕوكه‌ش بێت، چونكه ده‌ستور ڕێگه نادات سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆكی حزبیش بێت".
xendan
8/12/2014
سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌كانی سوریا رایانگه‌یاند: فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی "ئه‌لدیماس" به‌ته‌نیشت فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، كه بۆردومانه‌كه دوور بووه له‌زیانی گیانی.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی وتووه: كه 10 جار بۆردومانی ناوچه‌ی "هه‌نگارین"كراوه به‌ته‌نیشت فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق-ه‌وه، دووجاریش ناوچه‌ی "ئه‌لدیماس"ی بردومان كردووه هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی ئیسرائیل لهئاسمانهكانی درعا و قهنیترهش بینراون.
كه‌ناڵی 10ی ئیسرائیلی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل چوونهنهته نێو خاكی سوریاوه، بهلاَم كه‌ناڵی 2ی ئیسرائیل رایگه‌یاندوه، میدیای ڕه‌سمی ئیسرائیلی نهیویسیتوه له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی سوریاوه هیچ پرسیارێكی لێبكرێ له‌وباره‌یوه.
7/12/2014
شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن رایگەیاند پێویستە وڵاتانی هاوپەیمانی دژی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) چەک و تەقەمەنی رەوانەی شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە سووریا بکەن.
شا عەبدوڵڵای دووەم لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی بی بی ئێسی ئەمریکی راشیگەیاند:
"گرووپی داعش هەڕەشەیەکی نێودەوڵەتییە، بەڵام بە پێچەوانەی زۆربەی بۆچوونەکان کە دەڵێن دەبێ هەوڵەکانی لەناوبردنی تیرۆر لە عێراق و سووریا چڕتر بن، دەڵێم پێویستە هەڕەشەی تیرۆر لە میسر و سۆماڵ و نێجیریاش لەبیرنەکرێ".
شای ئوردن ئاماژەی بەوەشدا کە "راستە دۆخی عێراق و سووریا تارادەیەک جیاوازە، چونکە ئەو دوو وڵاتە حکومەتیان هەیە، بەڵام پێویستە هاوپەیمانان بە چەک و تەقەمەنی پاڵپشتی شەڕڤانانی کورد لە سووریا و پەیوەندی بە هۆزەکانی سوننە لە عێراق بکەن".
شا عەبدوڵڵای دووەم هاوکات جەختی کردەوە کە "هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش لە عێراق و سووریا گرنگە، بەڵام داعش تەنها بەو هێرشانە کۆتایی نایەت، بۆیە دەبێ دانیشتووانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش هەوڵی رزگارکردنی ناوچەکانیان بدەن".
7/12/2014
بۆ پرچه‌ككردنی ئه‌ندامانی هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان و پێشكه‌شكردنی چه‌ند داواكارییه‌ك، وه‌فدێكی عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌نبار به‌نیازن سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
حه‌مید ئه‌لهایس، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی رزگاركردنی ئه‌نبار تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌م نزیكانه وه‌فدێكی عه‌شیره‌ته‌كانی پارێزگاكه سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌كه‌ن و داوا له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن پۆلیسی ئه‌نبار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پڕچه‌ك بكه‌ن.
حه‌مید ئه‌لهایس راشیگه‌یاند كه به‌نیازن داوای چه‌كی سووك و مامناوه‌ند و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بكه‌ن و پڕچهككردنهكهش به‌پێی یاسا و له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی رزگاركردنی ئه‌نبار ئاشكراشیكرد جگه‌له پڕچه‌ككردن، به‌نیازیشن داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بكه‌ن وه‌فدێكی ئه‌منی ره‌وانه‌ی شاره‌كه‌یان بكه‌ن كه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوولا بكات.
هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌فده‌كه‌ی ئه‌نبار به‌نیازیشه داوا له ئێران بكات هاوكاریی زیاتری ئاواره‌كان بكات ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی مانگی سوری عیراق و ئێرانییه‌وه.
7/12/2014
ئه‌و پیاوه‌ی له‌وێنه‌كه‌دا ده‌بینرێ، نازناوی به پادشای خێڵی"هۆهۆ" ده‌ركردووه، كه 200 هه‌زار كه‌سن وله وڵاتی گانا له ئه‌فریقا ده‌ژین، به‌ڵام خۆی له ئه‌ڵه‌مانیا، گۆرانیبێژه و فیته‌ری میكانیكیه و كاروباری خێڵه‌كه‌ی له‌ڕێی سكایپه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
سیاڤاس بنساه-ی ته‌مه‌نی 66ساڵه، له‌ساڵی 1970 چووه‌ته ئه‌ڵه‌مانیا بۆ خوێندن، دوای ئه‌وه‌ی كه خوێندنی ته‌واوكردووه هه‌ر له‌وێ هاوسه‌رگیری كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ستهێناوه له‌ئه‌ندازیاری ئۆتۆمبیل و ئامێره‌كانی كشتوكاڵ بڕیاریداوه كه هه‌ر له‌و وڵاته بمێنێته‌وه و ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌یه‌كه له‌شاری "لۆدفیجسهاڤن".
دوای مردنی باپیری له‌ساڵی 1987 مانساه بووه سه‌رۆكی خێڵه‌كه‌یان، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی و براگه‌وره‌كه‌ی نه‌یانتوانی سه‌رۆكایه‌تی خێڵه‌كه‌یان بگرنه ئه‌ستۆ، هه‌ر به‌پێی دابونه‌ریتی خێڵی"هۆهۆ"ش نابێت سه‌رۆكی خێڵ چهپهوانهبێت، به‌بڕوای ئه‌وان دوورنییه خیانه‌ت بكات و سه‌رئه‌نجام نابێت ده‌سه‌ڵاتی خێڵ بدرێ به كه‌سێك چه‌په‌وانه بێت.
پاش ئه‌وه‌ی كه "سیاڤاس بنساه" دانرا به‌پادشا، بڕیاریدا هه‌ر له ئه‌ڵمانیا بمێنێته‌وه و كاروباری خێڵهكهشیان له‌ڕێی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه له‌ڕێی سكایپ به‌ڕێوه‌ببات.
سیاڤاس بنساه له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "له ئه‌ڵمانیاوه ده‌توانێ زۆر كاری باش بكات"، بۆ ئه‌و هه‌رئه‌وه‌ش باشتره تاكو له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵیان بێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لغه‌د پرێس
6/12/2014
سەرەڕای ڕێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق، بەڵام تائێستا ڕێگە بە کەشتیی یونایتد کەلاڤرڤتا نەدراوە بارەکەی لە تەکساس بەتاڵبکاتەوە کە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی پێیە، دادگای ته‌كساسیش له‌وباره‌یه‌وه لیدوان بۆ خه‌ندان ده‌دات.
روواندا مۆر کۆنیچنی، بەڕێوەبەری کەیسەکەی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر کەشتی نەوتی یونایتد کەلاڤرڤتا لە دادگای تەکساس تایبه‌ت بە خەندانی ڕاگەیاند " دوای ڕێککەوتنەکە هیچ بەرەوپێشچوونێک لەسەر کەیسی یونایتد کەلاڤرڤتا ڕووینەداوە ".
" چوارشەممەی پێشووش هەردوو پارێزەرانی هەرێم و عیراق لە دادگای تەکساس بۆ ماوەی 20 خولەک لە هۆڵی دادگا لەگەڵ گرای میلەر، دادوەری فیدڕاڵی دانیشتن، بەڵام هیچ دەرئەنجامێکی نەبووە ".
خەندان پەیوەندیی کرد بە پارێزەرەکانی هەرێم و بەغدا لە دادگای تەکساس، بەڵام وەڵامیان نەبوو.
لەلایەکی دیكه‌وه و بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ-ی ئەمریکی، گرای میلەر لە دانیشتنەکەی چوارشەممەی پێشوو داوای لە هال واتسن، بەرپرسی پارێزەکانی هەرێم لە دادگای تەکساس و جیم لۆفتیس، بەرپرسی پارێزەرەکانی عیراق لە دادگای تەکساس کردووە کە لەماوەی هەفتەیەک یان زیاتر، زانیاریی نوێی پێبدەن سه‌باره‌ت به دوایین هەڵوێستیان لەسەر ناکۆکییەکانی نێوانیان.
ئەمە لە کاتێکدا هەفتەی ڕابردوو هەریەکە لە حکومەتی هەرێم و ناوەند ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی نەوت و بەشە بودجەی هەرێم و بڕیاردرا لەڕێگەی بۆرییە نەوتییەکانی هەرێمەوە 550 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه له ژێر کۆنتڕۆڵی سۆمۆدا هه‌نارده‌ی تورکیا بکرێت و له‌وێشه‌وه بۆ بازاڕه جیهانییه‌کان.
لە ئێستادا یونایتد کەلاڤرڤتا لە دووریی 60 میل-ەوە لەبەندەری گالڤستن لەنگەری گرتووە و بەپێی دوایین داتاکانی شوێنکەوتنی کەشتییەکانی ئاژانسی بلومبێرگ، کەشتییەکە هێشتا بەتاڵنەکراوەتەوە.
xendan
6/12/2014
میخائیل بۆگدانۆف ، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند كە رووسیا دەیەوێت حكومەتی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی سووری كۆبكاتەوە، بەبێ مەرجی پێشینەی هەردوولا.
هەروەها جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لەكاتی سەردانی دوێنیدا بۆ بەیروت رایگەیاند " ئێمە لە پەیوندیداین لەگەڵ حكومەتی سووریا و ئۆپۆزیسیۆنی سووری لەنێوخۆ و دەرەوەی سووریا ، كاری ئێمە ئەوەیە پەیوەندی راوێژكاریی ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی دانوستاندنێكی بێ مەرج ئەنجامبدەین ". جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی ئامانجی ئەوان ئەوەیە هەردوولا دابنیشن و بیروڕا بگۆڕنەوە "چونكە لە كۆتاییدا ، گەلی سووریا بە حكومەت و ئۆپۆزیسیۆنەوە خاوەنی بڕیارە لەسەر چارەنووس و ئایندەی سووریا ".
هەروەها ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیا لەمانگی رابردوودا لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ وەلید موعەلیمی وەزیری دەرەوەی سووریادا ، باسی ئەو بیرۆكەیەی كردبوو .
میخائیل بۆگدانۆف ، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا ، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئۆپۆزیسیۆنی سووریش كۆبووەتەوە لە ئیستەنبوڵ لەوانەش بەدر جاموس . هەروەها وەزارەتی دەرەوەی رووسیاش پێشوازی لە مەعاز خەتیب و قەدری جەمیل و چەند سەركردەیەكی ئۆپۆزیسیۆنی سووری كرد لە مۆسكۆ .
هەروەها بڕیارە جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ، دوای لوبنان سەردانی توركیا بكات ، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ چەند سەركردەیەكی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و بەرپرسانی توركیا لەبارەی سووریا.
rudaw
6/12/2014
حەسەن نەسروڵڵا ، ئەمینداری حیزبوڵڵای لوبنانی ، باسی هەڵوێستی كورد دەكات بەرامبەر داعش ، دوای گرتنی موسڵ و دەڵێت " بۆ نموونە لێكدانەوەكانی كورد هەڵەبوو، دوای ئەوەی روویدا لە موسڵ ، كورد چوونە ئەو ناوچانەی كە لەنێو عێراقییەكاندا ناكۆكیان لەسەرەو، وایاندانا كە چوونە ناوچەكانی دیكە پەیوەندی بەوانەوە نییە ، بەڵكو ئەو بەرپرسیارێتی عێراقییەكانی دیكەیە ، لە شیعە و سوننە و ئێزدی و مەسیحییەكان ، دەبێ ئەوان چارەسەری حاڵی خۆیان بكەن" .
هەروەها دەڵێ " سەركردایەتی كورد لەو بڕوایەدابوو كە داعش لەو شوێنە دەوەستێ كە لێی وەستاوە و، هیچ شتێك هەڕەشە لە كوردستان ناكات . لەوانەیە سەرچاوەی ئەوە شرۆڤەیەك بووبێت یان بەڵێنێك بووبێت یان هەندێك گرەنتی بووبن كە داعش و هاوكارە هەرێمایەتییەكانی دایانبێت ".
حەسەن نەسروڵڵا ، ئەمینداری حیزبوڵڵای لوبنانی لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانیدا، باسی داعش و هێرشی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە دەكات .
حەسەن نەسروڵڵا دەڵێ شەڕی ئەوان لەگەڵ داعش لەسەر خاكی سووریا بۆ پاراستنی خەڵكی لوبنانە ، چونكە پێش ئەوەی هێزەكانی ئەوانیش بچنە سووریا ، چەكدارانی داعش هاتبوونە سەر سنووری لوبنان و دەڵێ لەسەرەتای رووداوەكانی سووریادا ، ناوچەكانی جرود عرسال و جرود بقاعیە " لەلایەن گرووپە چەكدارە سوورییەكانەوە داگیركراون، هەروەها ئەوانە سەربازگەی مەشقكردن و ژووری ئۆپەراسیۆن و نەخۆشخانەی مەیدانی و گردبوونەوەیان لەنێو خاكی لوبناندا دروستكردبوون".
ئینجا بەو شێوەیە دەڕوانێتە كردەوەكانی داعش و دەڵێت " ئاسان نییە كەس بگاتە رادەی رقهەڵگری و سكڕەشیی و ئامادەیی دەروونیی ئەوان بۆ خوێنڕێژی بەوشێوەیە . لەكوێی مێژوودا شتێكی لەو شێوەیە هەیە؟ ئۆباڵ بە ئەستۆی نەتەوەیەكگرتووەكان ، داعش ژن و منداڵی ئێزدییان زیندەبەچاڵكردوون . دەبینین داهێنان دەكەن لەسەربڕیندا". هەروەها دەڵێ " چ لۆژیكێك لە جیهاندا هەیە رێگەبدات هەزاران كەس دەربەدەری چیا بكرێن و، ئابلۆقە بدرێن بۆ ئەوەی لەپێش چاوی جیهاندا لە تینووان و برسان بمرن ".
حەسەن نەسروڵڵا دەڵێ داعش مەترسییەكی زۆر گەورەیە و وەحشێكە بەرەڵڵای ناوچەكە بووە. هەروەها دەڵێ " لایەنگرانی فیكری وەهابی دەیان ساڵ كاریان لەسەركراوە و، ملیارەها دۆلاریان لێ خەرجكراوە . ئەوانە لە هەموو جیهاندا ئاواتی خۆیان لە داعشدا دەبیننەوە". بۆیەش پێیوایە زەمینەیەكی باشی داعش هەیە لە سعودیە و وڵاتانی عەرەبیدا لە كەنداو.
رۆژنامەكە لە حەسەن نەسروڵڵا دەپرسێت ، كە ئەو پێش ئەوەی داعش هێرشبكاتە سەر كوردستان ، لەگەڵ چەند كەسایەتییەكدا پێشبینی ئەوەیكردبوو كە داعش هێرشبكاتە سەر كوردستان و، ئێستاش پێشبینی ئەوەدەكات كە هێرشبكاتە سەر سعودیە و ئوردن و توركیاش . حەسەن نەسروڵڵا دەڵێ توركیا هاوكاری داعشی كرد ، بەڵام نابێ هیچ دەوڵەتێك و لایەنێك خۆی هەڵبخەلەتێنێ كە دەتوانێ ئیدارەی ئەو یاریە بكات .
سەبارەت بە دەركەوتنی ئەبوبەكری بەغدادی ئەمیری داعش ، حەسەن نەسروڵڵا دەڵێ سیاسەتی ئەبوبەكری بەغدای ئەوە نییە لە میدیادا دەربكەوێت " بەڵام دوای ئەوەی داعش خەلافەتەكەی راگەیاند ، گفتوگۆیەك لە جیهانی ئیسلامی‌دا هاتە كایەوە لەنێوان زانایانی سوننەدا ، ئەویش ئەوەبوو چۆن دەبێت بەیعەت بدەینە كەسێك ناوی نەزانین ، كەسایەتییەكەی نەناسین ، هیچ زانیاریمان لەبارەیەوە نەبێت ، چونكە نابێت بەیعەت بدەینە كەسێكی نادیار".
rudaw
5/12/2014
ئازادکردنی دوو کورد کە ئەندامی گرووپێکی چوار کەسی بوون لە ئەمریکا، کۆمیتەی ئاسایشی نێوخۆیی لە پەرلەمانی ئەمریکا هێناوەتە دەنگ.
بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن ئەو چوار کسە ویستوویانە لە سنووری مەکسیکەوە بە شێوەیەکی نایاسایی رووبکەنە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان PKKن، دوای ئەوەی لەلایەن دادوەری کۆچبەرییەوە بڕیاری ئازادکردنی دوو کەسیان دەدرێت، روو دەکەنە کەنەدا و لەوێ داوای مافی پەنابەری دەكەن.
جێهـ جۆن، وەزیری ئاسایشی نێوخۆیی ئەمریکا لەوبارەیەوە رایگەیاند: "ئەگەرچی بە خواستی منیش نەبووبێت، دادوەر دوو لەو چوار کەسەی ئازادکردوون و بەرەو کەنەدا رۆیشتوون و دەیانەوێ لەوێ مافی پەنابەری وەربگرن".
ئەم قسانە ، وەزیری ئاسایشی نێوخۆیی ئەمریکایان لە رەخنەی ئەندامانی کۆمیتەی ئاساییش نەپاراست، جاسۆن چاڤێز، ئەندام پەرلەمانی سەر بە کۆمارییەکان قسەی وەزیری ئاسایشی نێوخۆیی ئەمریکای بیرهێنایەوە کە لە دانیشتنی پێشوو گوتبووی ئەو چوار کەسە سنوورداش کراونەتەوە. چاڤێز گوتی: "گوتتان ئەو چوار کەسەی کە ئەندامی رێکخراوێكی تیرۆریستین سنوورداش کراونەتەوە، بەڵام دەبینین ئەمە رووینەداوە و دوو لەو چوار کەسە ئازادکراون".
جێهـ جۆن خۆی لە بەکارهێنانی دەستەواژەی "گرووپی تیرۆرۆیستی" بۆ ناونانی پارتی کرێکارانی کوردستان پاراست و گوتی: "هێشتا روون نەبووەتەوە ئەو چوار کەسە پەیوەندییان پێوە هەبووە یاخود نا".
وێڕای ئەوەی جاسۆن چاڤێز، ئەندام پەرلەمانی سەر بە کۆمارییەکان چەند جارێک پرسیاری ئەوەی لێکرد کە "ئەو رێکخراوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە وەک رێخکراوێکی تیرۆریستی ناسێندراوە؟" لە وڵامدا وەزیری ئاسایشی نێوخۆیی ئەمریکا گوتی: "من ئێوە ئاراستەی وەزارەتی دەرەوە دەکەم بۆ وڵامی ئەو پرسیارە".
تورکیاش داوای زانیاری لە کەنەدا کردووە، لەمبارەیەوە سەلچوک ئونال، کونسوڵی تورکیا لە ئۆتاوا دەڵێت،" ئەمڕۆ وڵاممان دراوەتەوە و گوتوویانە کە بەدواداچوونی بۆ دەکەن، ئێمەش لای خۆمانەوە لە نزیکەوە چاودێری دەکەین".
5/12/2014
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 5/12/2014، شەڕ و پێکدادان لە کۆبانێ لە نێوان هێزە کوردییەکان و چەکدارانی داعش لە سێ قۆڵەوە روویداوە و فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش بە خەستی بنکە و سەنگەرەکانی داعشیان بۆردومان كردوون.
نەقیب شێروان محەممەد كە فەرماندەیەکی پێشمەرگەیە لە کۆبانێ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە چەکدارانی داعش بەیانی ئەمڕۆ لە سێ قۆڵەقەوە هێرشیان كردووەتە سەر هێزە كوردییەكان و ، پێشمەرگە و شەڕڤانانیش بە تووندی وەڵامیان داونەتەوە.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە هەروەها گوتی،" سەرەتا چەكدارانی داعش بۆردوومانی ناوچەكانی ژێر دەستی هێزە كوردییەكانیان كرد، دواتر هێرشی زەمینیان دەستپێكرد". ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پێشمەرگە و شەڕڤانان بە چەكی قورس وەڵامی هێرشەکانی داعشیان داوەتەوە و تا ئێستاش تەرمی 7 چەکداری داعشیان کەوتووەتە دەست.
وەك ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە باسیدەكات، هاوكات لەگەڵ وەڵامدانەوەی پێشمەرگە و شەڕڤانان فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا بنكە و سەنگەرەكانی داعشیان بۆردومان كردوون.
rudaw
5/12/2014
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە بارودۆخێكی راگوزەر "ئینتیقالی"دا دەڕوات و ململانێكە درێژ دەخایەنێت و پێشیوایە ململانێی سوننە و شیعەکان لە ململانێی عەرەب و ئیسرائیل خراپترە.
باراك ئۆباما، سەرۆكی ویڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە پەراوێزی گفتوگۆكانی دیدارێكیدا لەگەڵ بزنسمانان، گوتی، "كێشە و ململانێ مەزهەبییەكان لە نێوان ئەو وڵاتانەی، كە بە وەكالەت كەوتوونەتە نێو ئەو ململانێیانە، هێند ترسناك و خوێناوین، وەك ئەوەی نێوان عەرەب و جولەكە، ئەوەش ئێستا بە چاوی خۆتان لە عێراق و سووریا دەیبینن".
ئۆباما لە قسەكانیدا باسی لە سەركەوتنی مسۆگەری ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی كرد لە شەڕی دژی تیرۆر لە عێراق، بەڵام گوتی، "بارودۆخی سووریا و سەركەوتن بەسەر داعش، كێشەیە و چارەسەرەكە بەجۆرێكی دیكە دەبێت".
ئۆباما ئاشكرایكرد، كە "سەرکەوتن بەسەر داعش لە سووریا، زەحمەتترە، یەكێك لە هۆكارەكانیش شەڕی ناوخۆییە، كە بارودۆخەكەی ئاڵۆز كردووە و بەرژەوەندی وڵاتانی دەرەوەش یەكانگیر نییە و دژیەكە، كە ئەوش كاتێكی زیاتری دەوێت بۆ ئەوەی ململانێكە لەو وڵاتە خاوبێتەوە".
4/12/2014
سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیێنێت پاڵپشتی تەواوی عێراق دەکەن لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی داعش.
لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا، کە رۆژی چوار شەممە 3ی دیسەمبەری 2014 فرانسوا ئۆلان، سەرۆکی فەرەنساو حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا سازیانكرد، ئۆلاند رایگەیاند:" پاڵپشتی تەواوی عێراق دەکەین لەرووی سیاسی و سەربازییەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی داعش".
ئۆلاند راشیگەیاند کە "فڕۆکەی جەنگیمان لە ئوردن هەیە، لەرێگەی هێرشە ئاسمانییەکانەوە کاردەکەین لە دژی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق"، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە فەرەنسا چەندان ملیۆن یۆرۆی وەک هاوکاری پێشکەش بە خانەوادە ئاوەرەبووەکانی عێراق کردووە.
ئۆلاند ئەوەشی گوت کە پێشنیازێکی داوەتە حیدەر عەبادی بۆ "دروستکردنی سندوقێکی نێودەوڵەتی بۆ دووبارە بنیتنانەوەی ئەو ناوچانەی كۆنترۆڵكراونەتەوە".
ئۆلاند روونیشیکردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ هەماهەنگی لەگەڵ عێراقدا بکات، هەروەها دەیەوێت بەشداربێت لە زۆربەی سیاسەتەکانی کە پەیوەندی بە وزەو گواستنەوەو لایەنەکانی دیکەوە هەیە، بێجگە لەمانەش پاڵپشتی لە حکومەتەکەی عەبادی دەکەن لەرووی سیاسی و سەربازییەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هێمای بۆ ئەوەشکرد کە عەبادی پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپای بەدەستهێناوە.
لە بەرامبەردا حەیدەر عەبادی سوپاسی ئەم داوەتنامەیەی سەرۆکی فەرەنسای کرد‌و دووپاتی کردەوە کە فەرەنسا رۆڵێکی ئەکتیڤ و گرنگی لە ناوچەکە هەیە.
عەبادی راشیگەیاند کە "بەغدا لە رووی سەربازییەوە تەواو پارێزراوە، بەرەو باکوور جوڵەدەکەین و رێگای سەرەکی نێوان بەغداو کەرکووکمان کردووەتەوە، ئێستا هەماهەنگییەکی هاوبەشمان لەگەڵ عەشایرەکانی ئەنبار و نەینەوادا هەیە، سەرکرادیەتی پرۆسەی نەینەوامان بە بەشداری ئەفسەرانی پارێزگاکە دروستکردووە و پرۆسەی گرتنەوەی موسڵیش زۆر ناخایەنێت".
عەبادی ئەوەشی روونکردەوە کە "بنیاتنانەوەی ئەو ناوچانەی داعش وێرانیکردوون، بابەتێکی گرنگە، ئێمە لەهەوڵی ئەوەداین دەستەبەری بنیاتنانەوەیان بۆ بکەین، بەڵام بوودجەی عێراق رووبەڕووی کورتهێنان بووەتەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی باکوور لەلایەن داعشەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لە قۆناغی داهاتوودا داوای توانای زیاتر دەکەین لە زۆربەی بوارەکان، بە تایبەت لە بواری سەربازی و ئابووری و مرۆیی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە "پاڵپشتی چەندین وڵاتمان بەدەستهێناوە لەبارەی پێشکەشکردنی یارمەتییەکانیان بۆ عێراق".
عەبادی ستایشی ئەو رێککەوتنەی کرد کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەدەستیانهێناوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم رێککەوتنە "عێراق لە ناوخۆدا بنیاتدەنێتەوە"، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ئەم رێککەوتنە پشکداری دەکات لە یەکخستنی عێراق و دەتوانێت بەسەر تیرۆر سەربکەوێت، ئێستا حکومەتی عێراق بە شێوەیەکی راست رێدەکات.
rudaw
4/12/2014
ژنێکی چینی کە ناوی ( شیاو ) ە، لە ناوچەی ( شنتشن ) لە وڵاتی چیندا دەژێت، قژە درێژەکەی، کە درێژییەکەی دەگاتە ( دوو مەتر ) .. بە هەڕاجکردنێکی ئاشکرا لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت، بۆ فرۆشتن راگەیاند .. ئەم ژنە، پانگزە ساڵە قژی نەبڕیوە و درێژی دەکات، هۆی فرۆشتنی قژەکەشی، ئەوەیە، بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی لە هەڕاجکردنی قژەکەی دەستی دەکەوێت، دەیبەخشێت بە منداڵە هەژارەکانی، قوتابخانەیەکی ناوەندی لە ( نینغشیا ).
( شیاو ) بە رۆژنامەنووسەکانی گوت : " کاتێ کە زانیم، قوتابییە هەژارەکانی قوتابخانەی ( نینغشیا )لە دۆخێکی خراپدان، بڕیارم دا، کە قژ درێژەکەم، بۆ فرۆشت بخەمە سەر ئینتەرنێت ..ئەو پارەی لە فرۆشتنی قژەکەم دەستم دەکەوێت، دەیبەخشم بە قوتابییە هەژارەکانی قوتابخانەی ناوبراو .. لە قژە درێژەکەم بەولاوە، چیتر شک نابەم بیفروشم بۆ یارمەتیدانی ئەو منداڵانە "
زیاترین نرخی قژە درێژەکەی ( شیاو )، گەیشتە ( ١٠) هەزا دۆلاری ئەمریکی .
3/12/2014
http://rudaw.net/sorani/world/041220146
سەبارەت بە ئەنجامی سەردانەکەی ڤلادیمیر پوتین بۆ توركیا و دانوستاندن و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە و شیکردنەوەی پەیوەندییەکانی رووسیاو تورکیا، لە دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێدا، لە مۆسکۆ پرێسکۆنفرانسێک بۆ ژمارەیەک سیاسەتمەدار و شرۆڤەکاری سیاسی رووسیا سازدەكرێت.
رووسەکان بەشێوەیەک باسیان لە پەیوەندییەکانی تورکیا‌و رووسیا دەکرد کە دوو هاوپەیمانی ستراتیژین و گەشبینبوون بەوەی پەیوەندی ئەو دوو وڵاتە دەگاتە ئاستی زۆر باڵاتر.
تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە، بەڵام رووسەکان بۆچوونییان وایە ئێستا تورکیا لەگەڵ ئەمریکا ئەو هاوپەیمانێتییە گەرموگوڕەی جارانی نەماوە، بۆیە ئەوە ئومێدێکی گەورەی بە رووسیا بەخشیوە.
5/12/2014