پەرلەمانی روسیا کە ناسراوە بە ( دوما) بوو بەیەکەم وڵات کە بەفەرمی دانی بەمافی کوردا ناو دژی قڕکردنی گەلی کوردو کەمایەتییەکانی تر لە سوریا وەستایەوە.
بەپێی راگەیەنراوی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەکۆی ٤٥٠ ئەندامی هێزە سەرەکییەکانی پەرلەمان بەراست و چەپەوە، ٤٤٢ ئەندام پەرلەمانیان لەگەڵ ناساندنی مافی نەتەوەی کوردابوون بە فەرمی.
ڕاگەیەنرا کە لە کۆی ٤٥٠ پەرلەمانتاری ڕووسیا ٤٤٢ پەرلەمانتاری دەنگی بەلێیان دا.
ئەو پرۆژەیە پێشکەش پەرلەمان کرابوو لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان سەرگی ناریشمین ەوە کە سەرۆک پارتی رووسیای یەکگرتووە ئامادەکرابوو.
سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی پەرلەمانی ڕوسیا ئەلەکسی پوشکۆڤ دوای بڕیارەکە بەمیدیاکانی راگەیاند " لە رۆژهەلاتی ناوەراست، دەبێت بزانرێ کە لە عێراق و سوریا تەواوی کورد لە ژێر هەرەشەی قرکردن دایە بەدەستی ئیسلامی رادیکال".
پوشکۆف وتیشی " چەتەکانی داعش دوژمنی مرۆڤایەتین و سنورناناسن ، ئەو دۆخەکە خراپە ئەنجامی سیاسەتی دەوڵەتانی رۆژئاوایە دەبێ ئەو پرسە بە پێی پەیماننامەی نێونەتەوەیی ، حقوقی گەردوونی و بە ئەرێکردنی مافی گەلان و لە ژێر چەتری نەتەوەیەکگرتووەکان دا چاەرسەر بکرێ".
17/11/2014
دوای 20 رۆژ وەستانی پڕۆسەی ئاشتی، ئەمڕۆ جارێكیتر شاندی پارتی دیموكراتی گەلان HDP و حكومەتی توركیا كۆدەبنەوە.
ئیدریس بالوكەن، یەكێك لە ئەندامانی شاندی HDP رایدەگەیەنێت: "تاوەكو هەلومەرجی كاركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەگۆڕدرێ، ناگەینە هیچ رێككەوتنێك".
بالوكەن، كە هاوكات سەرۆكی گرووپی پەرلەمانتارانی HDPیە گوتی: "تاكە دەروازەیەك كە ئۆجەلان لێیەوە پەیوەندی لەگەڵ دونیای دەرەوە هەبێت، شاندی پارتەكەی ئێمەیە، بەم تێگەیشتنەشەوە ناكرێ بگەینە ئەنجامی رێككەوتنێك، ئەگەر باس لە رێككەوتن دەكرێ دەبێ سكرتاریەتێك بۆ ئۆجەلان پێكبێ كە نووسین و نامەكانی بپارێزێ".
بڕیار وایە یاڵچین ئەكدۆغان، یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی توركیا كاژێر 13:00 لەگەڵ شاندی هادەپە لە بینای ئەنجوومەنی وەزیران كۆببێتەوە، وەك چاوەڕوانیش دەكرێ شاندی هادەپە لە پەروین بوڵدان، ئیدریس بالوكەن و سری سورەییا ئۆندەر پێكدێن.
یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی توركیا لە بارەی خۆپێشاندانەكانی 6 و7 ی تشرینی یەكەمی 2014 گوتی: "وامەزانن ئەمە جووڵانەوەیەكی دەرەوەی كۆنتڕۆڵە، ئەمە ستراتیژییەتێكی زانراو و دیاریكراوە، دەیانەوێ ئەوانەی وەك خۆیان بیرناكەنەوە لە ناوچەكە (باكووری كوردستان) وەدەربنێن".
هەروەها گوتی: "ئەو كەسانەی بە باری ئەوان ناگۆڕێن، ئەو پیاوانەی كار كە پشتگیریان ناكەن، سەندیكا، پارتە سیاسییەكان، رێكخراوە ناحكومییەكان و هەر كەسێك وەك ئەوان بیر نەكاتەوە دەیانەوێ كۆچی زۆرەملێی پێبكەن".
رووداو - ئەنکەرە 17/11/2014
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی داوەتنامەیەكی ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی وەزیرانی راگەیاندنی وڵاتانی ئەندام لە نێو رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا گوتی: "باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران لە كۆبوونەوەی ئامادەكاری ئەنجامدانی كۆنگرەی وەزیرانی راگەیاندنی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بەشداریكردووە، كە بڕیارە لە 3ی مانگی داهاتوو لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەبچێت".
گوتیشی: "بەمەبەستی بەشداریكردنی عێراق لەم كۆنگرەیەدا وەزارەتی رێنوێنی ئێران بە فەرمی داوەتنامەیەكی ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە".
رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی 57 وڵات و رێكخراو لەخۆدەگرێت، ئامانجی یەكدەنگی و كۆكردنەوەی سەرجەم مسوڵمانانی جیهانە كە ژمارەیان لە نێوان 1.3 تاوەكو 1.5 ملیار كەس دەبێت. رێكخراوێكی نێودەوڵەتییەو ئەندامی هەمیشەیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانە.
17/11/2014
وەزیری دەرەوەی عوممان رۆژی یەكشەممە 16/11/2014 بە بێ راگەیاندنی پێشوەخت و لە ناكاو، سەردانی تارانی كردو لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كۆدەبێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عوممان بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستاندن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران گەیشووەتە تاران. هەروەها ئاشكرای كردووە بەرپرسی دەزگای دیپلۆماسی عوممان لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران كۆدەبێتەوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا عوممان میوانداری دانوستانە ئەتۆمییەكانی ئێران و وڵاتانی 5+1 كرد و هەندێك لە ئاژانسەكان گریمانەی ئەوە دەكەن سەردانی لەناكاوی وەزیری دەرەوەی عوممان بۆ ئێران پەیوەندی بە دانوستانەكانەوە هەبێت.
16/11/2014
دوای ئهوهی ئهفسهرێكی باڵای ئێران بهشداری جهنگی داعش دهكات، ئێرانییهكان وهك ئهفسانه لهو پیاوه دهڕوانن و پێیان وایه، رزگاری ههموو ئێرانه، تهنانهت باوهڕیان وایه ئیتر دایكان له جیاتی لایه لایه و داستانه ئهفسانهیهكانی رۆستهم و زۆراب، باسی باسی ئهو ئهفسهره باڵایه بۆ منداڵهكانیان دهكهن.
به پێی ههواڵێكی پێگهی ئهلیكترۆنی بهناوبانگی(جام نیوز) تیایدا هاتووه: "قاسم سولهیمانی پیاوێكی خۆشهویسته و ئهگهر سهیری مێژووی ئهو پیاوه بكهین پڕ پڕه له سهروهری، ئهو یهكێكه له كهسایهتیه خۆشهویستهكانی ئێران ئهگهر چی له قاسم سولهیمانی لهناو كهسایهتیه هونهری و وهرزشیهكاندا نییه، بهڵام یهكێكه لهو دهموچاوانهی كه له خۆشهویسترین كهسی ئێرانه".
له درێژهی ئهو ههواڵدا هاتووه: "له كۆندا فارسهكان له داستانهكانیاندا باسی ئهوهیانكردوه چۆن پاڵهوانهكان رووبهرووی دێو و دژه پاڵهوانهكان بوونهتهوه، دواتریش ئهو داستانانه بوونهته جێگای لایه لایهی دایكان، بهڵام ئهم رۆژانه ئهفسانهیهكی زیندوو ههیه كه ناوی (سردار قاسم سولهیمانی) و له جیاتی رۆستهم و زۆراب دایكان باسی ئهویان بۆ دهگێڕنهوه".
رۆژنامهیهكی بهریتانیش له وهسفی قاسم سولهیمانی نووسیویهتی: "سهردار سولهیمانی تهمهن 57 ساڵ له لیستی رهشی ئهمریكا هێنراوهته دهرهوه و و وهك پاڵهوانێكی نهتهوهیی له ئێران دهناسرێتهوه".
لهماوهی رابردوودا هادی عامری سهرۆكی رێكخراوی بهدر، له چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ گۆڤاری (فۆرین پۆلیسی) نكۆڵی له پهیوهندییهكانی لهگهڵ ئێراندا ناكات، بهڵكو خۆی پێوه ههڵدهكێشێت و رایدهگهینێت: "قاسم سولهیمانی جهنگاوهرێكی باش و هاورێمه و پیاوێكی باشه، رێكخراوهكهمان شانازی بهوه دهكات كه هاوپهیمانی ئێرانه، شتێك نییه بیشارێتهوه ئێمه به درێژایی 1400 كم سنوورمان لهگهڵ ئێران ههیه و دراوسێمانن، چی بكهین؟ ئێمه له عیراقدا به كرێ دانهنیشتووین و ناشكرێت بۆ شوێنێكی دیكه بگوازینهوه".
قاسم سلیمانی سیاسهتمهدار و سهركردهی سهربازی ئێران له ماوهی چهند ساڵی رابردوودا وهك ئهفسانهیهك سهیری دهكرێت و ههمیشه به پیاوه پۆڵاینهكه ناسراوه، چهند رۆژێك بهر له ئێستاش، سادق خرازی باڵیۆزی پێشووی ئێران له فهرهنسا و نهتهوه یهكگرتووهكان لهسهر پێگهی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك بڵاویكردووهتهوه، كه وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا ویستی خۆی به وهزیری دهرهوهی ئێران راگهیاندوه بۆ دیدار لهگهل قاسم سولهیمانی، كه "ئهگهر بۆ تهنیا جارێكیش بێت".
دیبلۆماته ئێرانیهكه له زاری جۆن كیری بڵاویكردووهتهوه: "حهزدهكهم لهگهڵ قاسم سولهیمانی كۆببمهوه، ئهگهر بۆ تهنیا جارێكیش بێت".
خهندان ـ نهبهرد فوئاد
16/11/2014
گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) سێیەمین بارمتەی ئەمریکیی سەربڕی. پیتەر کاسیگ بۆ رێکخراوێکی فریاگوزاری کاریدەکرد و ساڵێک پێش ئێستا کەوتە دەست داعش.
ئەمڕۆ سەرلەبەیانی داعش ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە و تێیدا پیتەر کاسیگ بە سەربڕدراوی دەردەکەوێت. تیمی فاکت چێکینگی رووداو دوای بینینی ڤیدیۆکە و لێکۆڵینەوە لێی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو ڤیدیۆیە پڕ تووندوتیژیترین ڤیدیۆیە کە تاوەکو ئێستا داعش بڵاویکردبێتەوە.
لە رۆژانی رابردوودا دەنگۆی برینداربوونی سەربڕی ئەمریکییەکان، کە بە (جۆن) دەناسرێت و گومان دەکرێت راپەڕێکی خەڵکی بەریتانیا بێت، لە میدیاکاندا بڵاوبووەوە، بەڵام لەو ڤیدیۆیەدا کە ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە جۆن سەرلەنوێ دەردەکەوێتەوە و سەری سێیەمین بارمتەی ئەمریکیی بە بڕدراوی لەبەردەم خۆیدا داناوە.
پێشتر داعش هەریەکە لە جەیمس فۆڵی و ستیڤ سۆلتۆڤ-ی ئەمریکیشی سەربڕی. هەروەها جۆن کامتڵ، کە ئەویش بارمتەیەکی ئەمریکییە و لەدەست داعشدایە، هەڕەشەی سەربڕینی لەسەرە.
16/11/2014
یوسف قەرزاوی، سەرۆكی یەكێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان پێشوازی لە لێدوانەكانی هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران دەكات، كە رەخنەی لە شیعە گرتبوو بەوەی قسەی نەشیاو بە هاوەڵانی پێغەمبەری ئیسلام دەڵێن.
قەرزاوی لەبەیاننامەیەكدا رۆژی شەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2014 رایگەیاند، قسەكانی رەفسنجانی چاوەڕواننەكراوبوون و درەنگیش كەوتن و هاوكات لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی ئەو قسە ئازادانە و ئازایەتی ئەو دەكەین.
قەرزاوی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە كردار شەرتە نەك گوفتار شیبكاتەوە لە رێگەی مامەڵەكردنی ئێرانی شیعە مەزهەب لەگەڵ مسوڵمانانی سوننەدا و داواشی لە پیاوانی ئایینی شیعە و دەوڵەتی ئێران كرد بێڕێزیكردن بە مسوڵمانانی سوننە حەرام بكەن.
هاشمی رەفسەنجانی رۆژی 10 تشرینی دووەم رایگەیاندبوو، كە بەهۆی ناكۆكی نێوان شیعەو سوننە و بێڕێزیكردن بەرامبەر بە پیرۆزییەكانی سوننە لەلایەن شیعەوە، گرووپەكانی وەكو قاعیدە و داعش و تاڵیبان و چەندین گرووپی هاوشێوە دروستبوون.
rudaw
15/11/2014
سەرمایەدارانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانن ئۆتۆمبێلی گرانبەها هاوشێوەی رۆلز رۆیس و بوگاتی بکڕن، بەڵام کڕینی ئۆتۆمبێلی سەرۆکی ئۆرۆگوای لە جۆری بیتل، کە کۆمپانییای ڤۆڵکس واگن لە ساڵی 1987 بەرهەمی هێناوە ، بووەتە خەونی ئەو سەرمایەدارانە.
مۆخیکا لەم دواییانەدا رایگەیاندووە شێخێکی عەرەب بڕی یەک ملیۆن دۆلاری لە بەرامبەر فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە شینەکەی پێداوە، کە لە زۆربەی ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کە لە مانگی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو، بەنێو دەنگدەرانیدا دەسووڕایەوە.
مۆخیکا رۆژی هەینی لە رادیۆیەکی لۆکاڵی بڵاویکردەوە کە ئۆتۆمبێلە 3000 دۆلارییەکەی هەرگیز نافرۆشێت و هەموو داواکاری فرۆشتنەکانیش رەتدەکاتەوە.
ئەو ئۆتۆمبێلە بووەتە هێمای ژیانی ئاسایی ئەو سەرۆکەی کە رەتیکردووەتەوە لە کۆشکی سەرۆکایەتی ژیان بەسەر بەرێت و خانووی گووندەکەی هەڵبژاردووە و زۆربەی مووچەکەشی لە بەرنامەی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی تەرخان دەکات لە وڵاتەکەی.
سەرۆکی ئۆرۆگوای دەشڵێت: "نازانم ئەو رۆژە دێت کە ئۆتۆمبێلەکەم بفرۆشرێت یاخوود نا، بەڵام تامن لە ژیاندابم ئەو لەلای خۆم دەبێت".
15/11/2014
جەنەڕاڵ مارتین دێمپسی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ دەگاتە هەرێمی کوردستان.
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ جەنەراڵ مارتین دێمپسی، سەرۆک ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی سوپای ئەمریکا بگاتە هەولێری پایتەخت و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە کۆببێتەوە".
مارتین دێمپسی لە ساڵی 1952 لەداییکبووە و هەژدەمین فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی سوپای ئەمریکایە و ئێستا بەرزترین پلەی سەربازی هەیە لەناو هەموو هێزەکانی سوپای ئەمریکا.
15/11/2014
لە ئەمریکا، خەڵکی بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ٢٤ ی ئەم مانگە دەکەن. لەسەنتەری ویڵسن، رۆژی چوارشەممە، هۆڵەکە جێگەی کەسی دیکە نەدەبووەوە. خەڵکی هاتوون بۆ گوێگرتن لە گفتوگۆیەکی پسپۆڕان لەسەر ئەگەری دروستبوونی رێککەوتن لەنێوان ئەمریکا و ئێران لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا.
کۆتایی هەفتە، لە مەسقەتی پایتەختی عومان، سێ رۆژی گفتوگۆ لەنێوان ئێران و ئەمریکاو وڵاتانی دیکەی گرووپی پێنج کۆ یەک نەیتوانی گۆڕانکارییەکی بەرچاو بەرهەمبهێنێت. بەڵام هێشتا پسپۆڕان تەواو بێئومێد نین.
درێژکردنەوەی گفتوگۆکان کەمترین دەسکەوتە، بۆیە ئێران و ئەمریکا لە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی گەورەترین ئامانج کە لابردنی تەواوی ئابڵوقە ئابوورییەکانە لەسەر ئێران لەبەرامبەر دروستبوونی دڵنیایی لای رۆژئاواییەکان کە ئێران چەکی ئەتۆمی دروستناکات.
کۆتایی هەفتە سەرۆک باراک ئۆباما گوتی لە هەردوو وڵات خەڵکانێک هەن کە دژی دروستبوونی رێککەوتنن لە نێوان وڵاتەکەی و ئێران. لە وڵاتەکەی بە ئاشکرا مەبەستی کۆمارییەکان بوو کە ئێستا دەسەڵاتیان زیاتربووە دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە رێگەی هەڵبژاردنەوە کۆنترۆڵی تەواوی کۆنگرێسیان گرتە دەست.
کۆنگرێس دەتوانێت ئابڵوقەی زیاتری ئابووری دژی ئێران پەسەندبکات.
14/11/2014
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان HDP ئاشکرای دەکات، پێشنیازی دانانی چەک لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە مانگی ئادار تا نیسانی 2015 دەکرێت و لەلایەن پەکەکەوەشەوە چرای سەوزی بۆ هەڵکراوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان HDP لە كاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: "ئەگەر لەنێوان شاندی حکومەت و ئۆجەلان رێککەوتن بکرێت، پەکەکە هەرە درەنگ مانگی ئادار تا نیسانی 2015 چەک دادەنێ و لەلایەن پەکەکەشەوە چرای سەوزی بۆ هەڵکراوە".
دەمیرتاش پێیوایە کە حکومەتی تورکیا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن PKK یەکی بێچەکی دەوێت و دەڵێت: "حکومەتی تورکیا لەسەرەتاوە داوای پەکەکەی بێچەک دەکات، ئەمەش چاوەڕوانییەکی سرووشتی حکومەتە، بەڵام پرسی گرنگ ئەوەیە بە چ رێگایەک دەگەینە ئەو قۆناغە".
دەمیرتاش لەسەر زاری ئۆجەلانەوە دەڵێت: "بۆ گەیشتن بە رێککەوتن ئێمە ساڵەهای ساڵ درێژی ناکەینەوە، پێشنیازی من بۆ دەوڵەت ئەوە بووە کە ئەوان بە بەرنامەی چارەسەری خۆیان و نەخشەڕێگای خۆیانەوە بێن و منیش لەئیمرالی لەگەڵ راوێژکار و هاوڕێیانم تاوتوێی دەکەم، ئێوە نەخشەڕێگای خۆتان پێشکەش بکەن، منیش نەخشەڕێگای خۆم، رۆژێک دادەنیشین و و کۆتایی پێدەهێنین و دەگەینە رێککەوتن، منیش لە مانگی ئادار و نیسان داوا لە پەکەکە دەکەم و بانگەوازی چەکدانانیان بۆ دەکەم".
دەمیرتاش هەروەها دەڵێ: "قەندیل پشتیوانی لەم نەخشەڕێگایەی ئۆجەلان کردووە و بەرپرسانی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK گوتوویانە: "ئێمە لەسەر ئەم شێوازە، ئەنجامدانی رێککەوتن بەم رێگایە ئامادەین و دەرەنجامەکەی هەرچی بێت، لەپشت رێبەرەکەمانین".
14/11/2014
بۆ یەکەمجار دوای زۆرتر لە سێ مانگ لە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر داعش، کۆشکی سپی دان بەوەدادەنێت کە ستراتیژیەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش ناکارایە و باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا داوا لە تیمی ئاسایشی نەتەوەیی دەکات کە ستراتیژییەتێکی دیکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دابڕێژن.
لەماوەی هەفتەیەکدا تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا چوارجار بۆ هەڵسەنگاندنی ستراتیژیەتی چارەسەری بنەڕەتی کە بە ستراتیژیەتی ئۆباما دژ بە داعش ناسراوە، کۆبووەتەوە. سەرچاوەیەک لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە سێ ئێن ئێنی راگەیاندووە، باراک ئۆباما داوایکردووە ستراتیژیەتێک دابڕژرێت کە بتواندرێت داعش لە عێراق و سووریا تێکبشكێندرێت، هاوکات ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی راگەیاندووە، کە کار بۆ گۆشەگیرکردنی حکومەتی سووریا و بەهێزکردنی ئۆپۆزیسیۆنی میانەڕەو دەکەن.
دەڤید فرانسیس و شابین موسکات لە گۆڤاری فۆرین پۆلیسی راپۆرتێکیان دەربارەی کۆبوونەوەکانی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئامادەکردووە، ئەو دوو پسۆڕە پێیانوایە یەکێک لە بژاردەکانی بەردەم ئەمریکا بریتییە لە هەڵکشان و چڕکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر داعش، هەروەها کۆشکی سپی و ئەندامانی کۆنگرێس ئەو باوەڕەیان لا دروستبووە ئیدی پێویستە هێزێکی وشکانی نێودەوڵەتی لە عێراق هەبێت بۆ لەناوبردنی داعش. ئەوەی ئەرکی ئەمریکای سەختترکردووە، بێهەڵوێستی تورکیایە بەرامبەر بە داعش.
لە راپۆرتەکەی فۆرین پۆلیسیدا هاتووە، کە وەزارەتی گەنجینە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شکستیان لە وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی داعش هێناوە.
داعش بەلایەنی کەم خاوەن 400 ملیۆن دۆلارە. ئەم بڕە پارەیەش ناکرێت وەکو کاش هەڵبگیرێت، بەڵکو لە یەکێک لە بانکەکانی ناوچەکە لە تورکیا یان لە وڵاتانی کەنداوە. وێڕای ئەوەی ئەمریکا ژمارەیەک بزنسمانی خستوونەتە لیستی رەشەوە، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە ئەو بانکانە بدۆزێتەوە کە مامەڵە لەگەڵ داعش دەکەن.
لە راپۆرتەکەی فۆرین پۆلیسیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، وێڕای ئەگەری گۆڕینی ستراتیژیەتی ئەمریکا بەرامبەر بە داعش، بەڵام عێراق و دەرکردنی داعش دەبێت بە ئامانجی یەکەم لە ستراتیژیەتەکەدا، بۆئەم مەبەستەش دەبێت ستراتیژییەتەکەی هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ پێشهاتەکانی سووریادا.
لە کۆتاییدا کۆشکی سپی دانی بەوەدانا بەم ستراتیژیەتە داعش لە ناونابرێت، لە ئێستا بەدواوە عێراق بە تایبەتی و جیهان بە گشتی چاویان لە واشنتنە کە چ پلانێکی دیکەی ستراتیژی دادەڕێژێت.
rudaw
14/11/2014
تۆماس فریدمان لە دوایین وتاریدا بەراوردێک لە نێوان هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر داعش و کوردستان دەکات و پێیوایە ئەنقەرە داعشی لە کوردستانی سەربەخۆ بەلاوە باشترە.
تۆماس فریدمان، نووسەری بەناوبانگی ئەمریکی لە وتارێکدا كە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویكردووەتەوە، پەردە لەسەر گومانەکانی سەبارەت بە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لادەدات. فریدمان دەڵێت ئەردۆغان خەون بە بنیاتنانی دەوڵەتێکی سوننی دەبینێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە مەرجێک خۆی ببێت بە خەلیفەی. هەتا ئەوەش دێتەدی مانەوەی داعشی پێ باشترە لە بری کوردستانی سەربەخۆ.
فریدمان لە وتارەکەدا باس لە بنیاتنانی پردی سێیەمی ئیستەنبوڵیش دەکات و سەرنجی خوێنەرانی رادەکێشێت بۆ ناوی "یاوز سوڵتان سەلیم" کە ئەردۆغان دەستنیشانیکردووە بۆ ئەو پردە. سوڵتان سەلیم سوڵتانێکی سوننی مەزهەبی دەوڵەتی عوسمانییە کە لە ساڵی 1514 شەڕی لە سەفەوییە شیعە مەزهەبەکان بردووەتەوە.
فریدمان دەڵێت نە دەستنیشانکردنی ئەم ناوە و نە ناڕەزایی عەلەوییەکان رێکەوت نین. بەڵکو ئاماژەیەکن بۆ ئەو خواستەی لە دڵی هەموو موسوڵمانێکی سوننیدا هەیە بۆ بوون بە خەلیفە.
rudaw/
13/11/2014
گروپێكی چهكداریی مهسیحی بهناوی ئهسیریانی نیشتمانی له عیراق، توانیویانه كۆنتڕۆڵی شارۆچكهی (باكوفه) له باكووری عیراق بكهن.
حزبی ئهسیریانی نیشتیمانی، یهكێكه لهو گروپه چهكدارییانهی كه لهم چهند مانگهی دوایدا دروست بوونو لهچهند ناوچهیهكدا شانبهشانی هێزهكانی پێشمهرگه دژی چهكدارانی داعش دهجهنگن.
دوای ئهوهی هێزهكانی پێشمهرگه توانیان ئهو شارۆچكهیه لهدهستی چهكدارانی داعش رزگار بكهن، كه ناوچهیهكی مهسیحی نشینهو نزیكهی 30 كیلۆ مهتر له موسڵهوه دووره و 22 گوندی لهسهره، زیاتر له 120 ههزار دانیشتووی مهسیحی ههیه، له ئێستادا ئهو گروپه بهتهواوهتی كۆنتڕۆڵیان كردوه.
زۆربهی ئهو كهسانهش كه بهشدارن لهو حزبهدا خهڵكی ناوخۆینو ئهمهش یهكهمینه جار بێنه ناو مهیدانی شهڕكردنهوه. چهند كهسانێكی ناو ئهو حزبهش باس لهوه دهكهن كه هۆكاری بهشداریی كردنیان بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه كه زیاتر پارێزگاری له ناوچه مهسیحی نشینهكانیان بكهنو هاوشێوهی هێزهكانی پێشمهرگه رۆڵیان ههبێت له پارێزگاریكردن.
ئامادهكردنی : خهنده مهجید
13/11/2014
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران دەڵێت، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی رێکكەوتنی ئێران و هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی کەڵک وەرنەگرتن لە خاکی باشووری کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر یەکدی، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس کە تایبەتە بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی ئێرانی سوپای پاسداران، نوێنەری ئێران بووە لەو رێکكەوتنەدا.
نازم عومەر دەباغ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی هەمشەهری ئێرانی لەبارەی کەسایەتی قاسم سولەيمانی و رۆڵی لە پێشهاتە سیاسییەکانی کوردستاندا ئاماژەی بەوە داوە، بنکەی حیزبەکانی کۆمەڵە و دیموکرات لە خاکی باشووری کوردستان دایە و پەکەکە و پژاکیش لەسەر سنوورەکان بارەگایان هەیە، بەڵام حکومەتی هەرێمی رێکكەوتنی لەگەڵ ئەو لایەنانە و هەروەها ئێران کردووە کە لە خاکی باشووری کوردستان بۆ هێرشکردنە سەریەکتری کەڵک وەرنەگرن.
دەباغ هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، ئەگەر ئێران بەڕاستی پابەندی ئەو رێکكەوتنە نەبێ، دەتوانێ بە تەقاندنەوەی نارنجۆکێک لە بنکەکانی کۆمەڵە و حیزبی دیموکرات، ئەو رێکكەوتنە بشکێنێت. بەگوتەی نازم دەباغ، لەسایەی سەری ئێرانە کە ئەو رێکكەوتنە ناشکێندرێت، چونکە وەک خۆی دەڵێت قاسم سولەیمانی کە نوێنەری ئێران بووە بۆ ئەو رێکكەوتنە، پیاوێکی راستە و ئەگەر بەڵێنێکیدا جێبەجێی دەکات و پابەندی قسەی خۆی دەبێت.
لایەنەکانی حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە کە زیاتر لە 20 ساڵە بنکە و بارەگاکانیان بۆ قوڵایی باشووری کوردستان گواستوونەتەوە، دەڵێن بەهۆی پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد لە باشوور و ئەزموونی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیان لە چالاکییەکانیان هەڵگرتووە. هەروەها ناڕاستەوخۆ باس لە هەبوونی رێکكەوتنێک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ هێرش نەکردنە سەر هێزەکانی ئێران لە خاکی باشووری کوردستانەوە. بەرپرسانی ئێرانیش بێ ئەوەی ئاماژە بەو رێکكەوتنە بدەن، دوورخستنەوەی بنکەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستکەوتێکی سیاسی و سەربازی بۆ ئەو وڵاتە دەزانن و دەڵێن یەکێک لە گەورەترین سەر كارەكانی چەند ساڵەی دوای شۆڕشیان لەکۆڵ خۆیان کردووەتەوە. بەڵام حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوە رەتدەکەنەوە و دەڵێن ئەگەرچی بنکەی بەڕێوەبەرییان لە جوگرافیای رۆژهەڵاتی کوردستاندا نەماوە، بەڵام پەیوەندییان لەگەڵ نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان نەبڕاوە و وەک خۆیان دەڵێن زۆربەی ئەندامانیان تاوەکوو ئێستاش لەنێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستاندان.
rudaw
14/11/2014