نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپـۆرتێـکیدا ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا ٥٥٧٦ که‌سی سیڤیلی عێراقی به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانه‌وه کوژراون و ١١٦٦٥ که‌سی دیکه برینداربوون.
به‌پێ ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌نگی ئه‌مریکا بڵاویکردۆته‌وه به پشت به‌ستن به ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، له‌م مانگه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپـۆرتێـکدا بڵاویکرده‌وه، له کۆی ٢٤٠٠ که‌س که له مانگی شه‌ش له عێراقدا کوژران 1531 که‌سیان که‌سی سیڤیل بوون، له‌مساڵیشدا ٥٥٧٦ که‌سی سیڤیلی عێراقی به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانه‌وه کوژراون و ١١٦٦٥ که‌سی دیکه برینداربوون.
ڕاپـۆرته‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به به‌ڵگه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی خۆیان به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناودهبه به به‌رنامه و به‌ئاشکرا یاسای نێوده‌وڵه‌تیـیان پـێشـێلکردووه.
له‌ڕاپۆرته‌که‌دا ده‌ڵێت" داعش که‌سانی سیڤیلیان له‌سێداره‌داوه و توندوتیژی سێکسیـیان به‌رامبه‌ر ژنان و کچان ئه‌نجامداوه و خه‌ڵکیان ڕفاندووه و که‌سانی سیاسی و ئاینی و خێڵه‌کیـیان تیرۆرکردووه و هه‌روه‌ها منداڵیشیان کوشـتووه".
پاشـان باسی له پـێشـێلکاریـیه‌کانی هێزه‌کانی حکومه‌ت و کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی لایه‌نگری کردووه، ده‌ڵێت" به‌بێ دادگایـیکردن که‌سانی ده‌سـتگیرکراویان کوشتووه که ئه‌مه بۆخۆی تاوانی جه‌نگه".
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ڕه‌وشی خراپی ئاسایش وایکردووه نه‌توانێت ڕاسته‌وخۆ چاودێری ڕووداوه‌کان بکات و لێـیان بکۆڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پـێی ڕاپـۆرته‌که له مانگی ڕابردووه‌وه توندوتیژیـیه‌کان زیادیانکردووه زیاتر له ١.2 ملیۆن که‌س ئاواره بوون.
19/07/2014
بە مەبەستی ئیدانەكردنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غەزه، له شاری ئیستانبوڵ خۆپیشاندان ساز كرا و هێرش كراییە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی(ئەنادۆڵ)كاتێك له‌به‌رده‌م بینای باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له ناوچه‌ی له‌ڤه‌نتی شاری ئیستانبوڵ خۆپیشاندانیكی جه‌ماوه‌ریان ساز كرد، چه‌ند كه‌سێك به دیواری بالیۆزخانهكهدا هه‌ڵگه‌ڕان و چوونه باخچه‌ی بیناكه‌وه.
خۆپیشانده‌ران به به‌رد و دار شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی بیناكه‌یان شكاند، له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی پۆلیس به به‌كارهینانی گازی فرمێسكرێژ و ئاو ڕووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه.
پاش كه‌مێك له بڵاوه‌پێكردنیان، جاریكی دیكه خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م بینای بالیۆزخانه‌ی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به رێگه‌ی ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری كرد و داوای لێ‌كرد به‌زووترین كات هێرشی زه‌مینی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه بوه‌ستێنرێت.
19/07/2014
سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند: "حاڵی حازر بە ھۆی ئۆپەراسیۆن و ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە نزمترین ئاستدایە و لەمەو بەدواوەش ناکرێ ھەڵوێستی تورکیا لە بەرامبەر دەوڵەتی ئیسرائیل کە تیرۆر پەیڕەو دەکا، ھەڵوێستێکی نەرم بێ."
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا و پاڵێوراوی پارتی داد و گەشەپێدان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری وڵاتەكەی
وتی: ئیسرائیل پێشتر لە سنوری ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کردارێکی تیرۆریستی دیکەی ئەنجام دا و دوای ئەو رووداوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کەوتە نێوان ئیسرائیل و تورکیا، ئیسرائیل داوای لێبووردنی کرد و شاھێدی ئەمەیش سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆبامایە و لە بواری قەرەبووکردنەوەش ھەنگاوی باش نران بەڵام لە بواری ھەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکاندا تا ئێستا ئیسرائیل ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە.
ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو ھەنگاوانەی ئەمڕۆی ئیسرائیل لە راستیدا مەسەلەی سێ منداڵ نییە، ئەمە ھەموویان دروون لە راستی، چونکە ئەوەی منداڵ دەکوژێ دەوڵەتی ئیسرائیلە، پێشتریش ئەمەم لە داڤوس ئاشکرا کرد، ئەو کاتەیش لە کەناراوییەکانی غەزەدا فڕۆکەکانی ئیسرائیل منداڵی فەلەستینییان کوشتبوو."
ئەردۆغان دەڵێت: ئێمە وەکو تورکیا ھەڵوێستمان لە بەرامبەر ئیسرائیل روون و ئاشکرایە، ئێمە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانمان سێ مەرجمان دەستنیشان کردبوو. بەڵام لەمەو بەدواوە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و تورکیا ئاسان نابێ.
بەوتەی ئەردۆغان، "حاڵی حازر دەوڵەتی ئیسرائیل تیرۆر پەیڕەو دەکا و کۆمەڵکوژی دەکا و نایەوێ لە نێوان حەماس و فەتح لە فەلەستین دەوڵەتێکی یەکگرتووی نەتەوەیی دابمەزرێ و ھەر چۆن نایەوێ ئەو حکومەتە دابمەزرێ ئەوا ھەر بەو جۆرەیش پەرە بە ھێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی دەدا. لێرەدا ئیسرائیل کارێکی دیکەیش دەکا و لە چوارچێوەی دیدار و دانوستانەکانی لەگەڵ میسردا ھەوڵ بۆ پەراویز خستنی حەماس دەدا، لێرەدا لایەنی بەرامبەر حەماس، غەزە و فەلەستینە."
19/07/2014
نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران مەرجەکانی دامەزراندنی حیزبیان دەستنیشانکرد. بەپێی دەستووری ئەو وڵاتە، ئەو کەسانەی داوای دامەزراندنی حیزب دەکەن دەبێ باوەڕیان بە ویلایەتی فەقیە بسەلمێنن و نابێ پێشتر ئەندامی کاریگەری هیچ حیزب و رێکخراوێکی سیاسی بووبن کە لەلایەن دادگاوە چالاکییەکانی قەدەخەکرابێت.
ئەو مەرجە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی نێو چوارچێوەی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دووردەخاتەوە. ئەو حیزبانە تاوەکو ئێستا نە هیچ کات داوای مۆڵەتی فەرمی چالاکییان لە حکومەتی ئێران کردووە و نە هیچ دادگایەکیش تاوەکو ئێستا بڕیاری لەسەر هەڵوەشانەوەی ئەو حیزبانە داوە.
حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سیستمی ویلایەتی فەقیە و حکومەتی ئایینی رەتدەکەنەوە، کە مەرجێکی سەرەکی پێدانی مۆڵەتە. ئەوان دەڵێن تەنیا بەو مەرجە ئامادەن کە لە پرۆسەی سیاسی ئێران‌دا بەشداربن کە حکومەت دان بە مافە نەتەوەییەکانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دابنێ، هەرچەندە ئەوە بە شتێکی دوور لە چاوەڕوانیان دەزانن و پێیانوایە دەرفەتی ئازادی چالاکی سیاسی لەچوارچێوەی سیستمی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ناڕەخسێت.
جگە لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەپێی هەموارکراوی ئەو یاسایە، مۆڵەت بە بەرپرسانی باڵای سیاسی، ئیداری، ئەمنی و سەربازی حکومەتی پێشووی پاشایەتی ئێرانیش نادرێ کە حیزب دابمەزرێنن. هەروەها ئەو کەسانەی پێشتر تۆمەتی هەوڵدان بەدژی ئاسایشی نەتەوەییان لەسەر ساخببێتەوە یان لە دادگا سزای بێبەشبوون لە مافە کۆمەڵایەتییەکانیان بۆ بڕابێتەوە. دادوەر و فەرمانبەرانی دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکانیش لە وەرگرتنی مۆڵەتی حیزب بێبەشکراون. ئەو کەسانەش کە پێشتر کاروباری سیخوڕی یان قاچاخچێتییان کردبێ بەهیچ شێوازێک مۆڵەتی حیزبیان پێ‌نادرێت.
یاسای پێکهێنان و چالاکی حیزبەکان بە دەنگی 143 نوێنەری پەرلەمانی ئێران پەسندکرا و 13 پەرلەمانتار دەنگیان پێنەدا. ئەو یاسایە لە لایەن ژمارەیەک چالاکڤانانی سیاسی ئێرانەوە رەخنەی لێگیراوە. ئەوان دەڵێن بەو یاسایە دەستی وەزارەتی ناوخۆ و دادگاکانی ئێران بۆ بەرتەسککردنەوەی چالاکی سیاسی ئاوەڵاکراوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی ئێران، زیاتر لە 240 حیزبی سیاسی لەو وڵاتەدا مۆڵەتی فەرمی کارکردنیان هەیە، بەڵام زۆربەیان چالاک نین. ئەو حیزبانەش کە چالاکییان هەیە دەبێ لەچوارچێوەی بەرنامە و پلانە دیاریکراوەکاندا بجۆڵێنەوە و هەڵوێست دەرببڕن، چونکە بەگوتەی چاودێرانی سیاسی، ناڕەزایەتییەکی بچووک دەتوانێ کاریگەری گەورە لەسەر قەدەخەکران و سزادانی ئەندامەکانی هەبێت.
18/7/2014
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، مام جەلال ، سەرۆککۆماری عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سبەی 19/7/2014 دەهێندرێتەوە کوردستان.
مام جەلال کە رۆژی 17/12/2012 بەهۆی جەڵتەی دڵ و مێشکەوە نەخۆشکەوت و گەیەندرایە ئەڵمانیا. تاوەکو ئێستا لەژێر چاودێریی وردی پزیشکدا بووە لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئێستا لە ئامادەکاریدایە بۆ پێشوازیکردن لە هاتنەوەی مام جەلال بۆ کوردستان.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی یەکێتی، نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقیش بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و پشتڕاستیدەکاتەوە کە تاڵەبانی سبەی دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان. هەروەها قوباد تاڵەبانی، کوڕی مام جەلال و جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی کوردستانیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.
18/7/2014
نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار ئەمریكی خەڵكی ویلایەتی كالیفۆرنیا داوادەكەن ویلایەتەكەیان دابەشببێ بۆ شەش هەرێمی سەربەخۆ. چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵی 2016 هاووڵاتیانی ویلایەتی كالیفۆرنیا دەنگ لەسەر پڕۆژەی دروستكردنی ئەو شەش هەرێمە بدەن.
كالیفۆرنیا یەكێكە لە گەورەترین ویلایەتەكانی ئەمریكا و قەبارەی ئابوورییەكەی لە هی رووسیا و بەرازیل گەورەترە. ساڵی 2008 ئابووری ئەو ویلایەتەی ئەمریكا یەكسان بوو بە قەبارەی ئابووری هەموو وڵاتانی ئوسترالیا، چیك، بورما، ئەسیوپیا، ناجیریا، ئۆكراینا و پیرۆ پێكەوە. ئەوانەی كە پشتگیری لە دابەشبوونی كالیفۆرنیا دەكەن دەڵێن هەستناكەین حكومەتی كالیفۆرنیا نوێنەرایەتی هەموو ناوچەكانی كالیفۆرنیا بكات.
كالیفۆرنیا تۆزێ گەورەترە لە ئیتالیا و دانیشتوانی ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاست و باكوور شێوازی ئابووری جیاوازیان هەیە. گۆڤاری تایمزی ئەمریكی دەڵێ ئەگەر زۆرینەی كالیفۆرنیا دەنگ بۆ جیابوونەوەشی بدات، لەوەناچێ حكومەتی فیدراڵی ئەمریكا قەبوڵی بكات. دروستكردنی ویلایەتی نوێ لە ئەمریكا لەوانەیە ناسەقامگیری دروستبكات.
ئەمریكا مێژووییەكی تاڵی هەیە لە بابەتی جیابوونەوەی ویلاتەكان. ئەمریكا پێنج ساڵ لە شەڕی ناوخۆدا بوو و نزیكەی یەك ملیۆن ئەمریكی بوونە قوربانی. 7 ویلایەتی ئەمریكا لە ساڵی 1861 سەربەخۆیی خۆیان لە ئەمریكا راگەیاند، حكومەتی فیدراڵی هێرشی سەربازی كردە سەریان و دوای 5 ساڵ و مردنی ملیۆنێك كەس، ئەو 7 ویلایەتە بەزۆر گەڕێندرانەوە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی.
18/07/2014
له به‌رنامه‌يه‌كى به‌ڵگه‌نامه‌ييدا، له باره‌ى نهێنييه‌كانى سێگۆشه‌ى به‌رمۆدا، زانيارى سه‌رنجڕاكێش خراوه‌ته‌ڕوو
17/07/2014
ئەمڕۆ، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ژمارەیەك كەسایەتی و سیاسەتمەدار و پارلەمانتاری عێراقی كرد.
لە دیدارێكدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە خەبات دژی دیكتاتۆرییەت و بنیاتنانی عێراقی نوێ و پڕۆسەی دیموكراسی و دەستووریی عێراق هیوایان خواست كە ئەو سەردانەیان ببێتە هۆی ڕەواندنەوەی ئەو گومانانەی كە بەهۆی شێواندنی ڕاستیەكان و شەڕی ڕاگەیاندن لەنێوان هەرێم و بەغدا هاتووەتە كایەوە.
شاندی میوان نیگەرانیی قووڵی خۆیشی نیشاندا بەرانبەر بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەروەها دروستبوونی هەڕەشەی جددی كە ژیانی برایانەی پێكهاتەكانی عێراقی كردۆتە ئامانج.
لەم دانیشتنەدا زۆر ڕاشكاوانە قسە لەبارەی هۆكاری قەیرانی چەندساڵەی عێراق و ڕووداوەكانی موسڵ و كەمتەرخەمیی دەستەڵاتدارانی بەغدا و ئیدارەدانی هەڵەی كاروباری سیاسی و هەروەها پێویستیی گۆڕانكاری لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا كرا و سەركۆنەی ئەم هەوڵانەیش كرا كە كار لەسەر گومڕاكردن و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتیی عێراق دەكەن كە بووەتە هۆی دروستبوونی درز لەنێو پێكهاتە ڕەسەنەكانی عێراق و بە پێویست زانرا كە هەموو لایەك كار لەسەر دەرخستنی ڕاستییەكان و وەستانەوە لەدژی دەمارگیریی نەتەوەیی و تاییفەیی بكەن.
17/07/2014
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، تا پێویست بکا لەگەڵ عێراقدان، یان ئەگەر هەر نەشبوو، لەگەڵ ئەو هەرێمەی موسڵی کۆنیش لە خۆدەگرێ بە کەرکوک و هەولێر و موسڵەوە، لە پەیوەندیەکی نزیکادا دەبن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەبارەی عێراقەوە، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە ماوەیەکی نزیکدا سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی پەرلەمانی عێراق سەلیم جبوری سەردانی تورکیا دەکات.
ئه‌و نه‌يشارده‌وه، کە سەرەتا هەموو هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەدابوون کە سەرۆکی پێشووی پەرلەمان ئوسامە نوجێفی بەردەوام بێ لەسەر کارەکەی، بەڵام دوای راوێژکردن بە تورکیا و بە مەبەستی دەستبەرداربوونی نوری مالکی لە پۆستەکەی، هاوکات ناوبراویش دەستبەرداری پۆستەکەی بووە.
داودئۆغڵو لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا، باسی لە پرسە هەنووکەییەکانى عێراق کرد و هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له باره‌يانه‌وه خسته‌ڕوو.
لەبارەی یەکپارچەیی خاکی عێراقەوە، داودئۆغڵو تورکیای بە ناوچەیەک ناوبرد کە دیواری چواردەوری بە خراپی چنراوە و رایگەیاند، ناوبەناو دەبێ بە چەندین هەڵمەتی ئاشتیخوازانە ئەو دیوارە چاک بکرێتەوە.
لەوبارەیەوە وتی: "بۆ ئێمە تا پێویست بکا لەگەڵ عێراقداين، یان ئەگەر هەر نەشبوو، لەگەڵ ئەو هەرێمەی موسڵی کۆنیش لە خۆدەگرێ بە کەرکوک و هەولێر و موسڵەوە، لە پەیوەندییەکی نزیکدا دەبین، کە ئەمە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی ئێمەیە".
وتیشی: "گرنگ ئەوەیە چارەسەرێک بێتە ئاراوە، کە عێراق مافی گەلانی خۆی دابین بکا، لە ناوخۆ و لە دەرەوەی عێراقیش نابێ کەس پەیوەندی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردی یان ئەو پەیوەندییەی لە موسڵ دروست بووە، بە هەڕەشە بۆسەر خۆیانی بزانن".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە رایگەیاند، کە ئەو وڵاتە لەو رێگەیەوە دەیەوێ چاوترسێنی لایەنی بەرامبەر بکا و ناوبەناو ئەو ژێرخانەی بە ماوەیەکی کەم و بە شێوەیەکی گران هاتووەتە ئاراوە، بیڕوخێنێ و هاوکات بە سیاسەتێکی ئیسرائیلی وەسف کرد، بۆ "بەجولەکەکردنی" ناوچەکان.
وەزیرەی دەرەوەی تورکیا هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆسەر غەززەی بە "تاوانێکی نامرۆڤانە" وەسف کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هێرشانە بە هیج شێوەیەک لەباری یاسای نێودەوڵەتییەوە کارێکی یاسایی نییە.
داودئۆغڵو ئیسرائیلی بە دەوڵەتێکی بەرژەوەندیخواز لەقەڵەم دا کە لە ئێستادا "لاوازبوونی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەل دەزانێ بۆ سەرلەنوێ سزادانی گەلی فەلەستین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوە کرد کە هیچ لایەک ناتوانێ رێگر بێ لە ئیرادەی گەلی فەلەستین بۆ دروستبوونی دەوڵەت، بەتایبەت هۆشداری دایە ئیسرائیل و وتی: "ئیسرائیل ئەگەر پێێوایە بەهۆی ئەو خەباتە ناوخۆییەی لە رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا هەیە، دەیەوێ سوودێک وەربگرێ و لە رێی پاکتاوی گەلی فەلەستینەوە بڵێ کۆتایی بە حەماس دێنم و ئیدارەیەکی نزیک لە خۆی دروستبکا، ئەوە دەکەوێتە گەورەترین هەڵەوە و خۆی هەڵدەخەڵەتێنێ".
داودئۆغڵو وتەکانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی بیرهێنایەوە کە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزاندا رەخنەی سەبارەت بە "پێکهاتەی هاوتەریب" گورتبوو و مانشێتی زۆرێک لە رۆژنامەکانی بیرهێنایەوە و وتی : "لە بری ئەوەی وتە دوور و درێژەکانی ئەردۆغان لەسەر پاراستنی فەلەستین زیاتر گرنگی پێ بدەن، هاتوون چواندنی هیتلەریان بە پەرلەمانتارێکی ئیسرائیلی کردووەتە مانشێت". ئەوەشی بە پەیامێک بۆ یەکێک لە لایەنەکان وەسف کرد.
داودئۆغڵو دڵنیایی دایە هەموو لایەک کە رووبەڕووبوونەوەی "پێکهاتەی هاوتەریب" کارێک نییە دژی هیچ رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی بێ، بەڵکو بە "رووبەڕووبوونەوەی ئەو گروپە چەتەگەرییەی" وەسف کرد کە هەوڵ دەدا لە رێی سکاڵاکردن لە دژی حکومەتی تورکیا لە ناوەندەکانی جیهاندا، تورکیا بێ هه‌ژموون بکات.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
17/07/2014
سەرۆك كۆماری پێشوتری كۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەێنێت، نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی بەوە تۆمەتبار دەكات كە ئەو بۆتە هۆی ئەوەی داعش پەرەبسێنێت.
هاشمی رەفسەنجانی سەرۆك كۆماری پێشووتری ئێران لەسەر پێگە تایبەتەیەكەی خۆی نوسیوویەتی" پرۆسەی سیاسی لە عیراقدا بە رێكەوتنی ئەمریكا و ئێران بووە، كاتێك پۆستەكانی عیراقیان دابەشكردووە بەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كوردەكان و سوننە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك وەزیرانی عیراقیش بۆ شیعەكان دەبێت."
لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت" بەڵام ئەمرۆ توندڕەوەكان لەسەر خاكی عیراق هەڕەشە لەسەرجەم ئەو دەستكەوتانە دەكەن كە بەدەستهاتوون."
رەفسەنجانی نایشارێتەوە كە" سوپای عیراق سەركەوتنی بەدەستنەهێناوە، لەبەر ئەوەی خەڵكی دڵیان لەگەڵ حكومەتدا نییە، بەڵام داعش كودەتایەكی گەورەیە بۆ نانەوەی دووبەرەكی لە ناوچەكەدا."
لە كۆتایدا هاشم رەفسەنجانی بۆ یەكەمینجارە كە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عیراق تۆمەتبار دەكات بەوەی لە لایەن خەڵكیەوە نەخوازراوە و ئەوەی لە عیراقدا روودەدات بەرپرسیاریەتیەكەی لە ئەستۆی مالیكیدایە.
17/07/2014
واشنتۆن: چه‌ند به‌رپرسێكی نێوده‌وڵه‌تی پێیان وایه كه مه‌ترسی داعش له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێده‌چێت سعودیه و ئێران له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی وۆڵ سترییت جۆرناڵی ئه‌مریكی له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی خۆرئاوایی و، ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، زیادبوونی مه‌ترسی داعش پێده‌چێت هۆكارێك بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سعودیه و ئێران له‌م ناوچه‌یه‌دا و هه‌روه‌ها هێوركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
له‌درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یدا، رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه" له‌دوای ئه‌وه‌ی سعودیه له ماوه‌ی رابردوودا هانی سه‌رۆك هۆزه سوننییه‌كانی عێراقی ده‌دا بۆ دژایه‌تیكردنی حكومه‌تی مالیكی، له ئێستادا داوا له‌و هۆزانه ده‌كات رووبه‌رووی تیرۆری رێكخراوی توندڕه‌وی داعش ببنه‌وه."
باسیله‌وه‌كردووه، پێكهێنانی حكومه‌تێكی عێراقی نوێ به به‌شداریكردنی راسته‌قینه‌ی سوننه‌كان له‌وانه‌یه جۆرێك له‌رێكه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی سعودیه و ئێران دروست بكات، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ته‌شه‌نه‌كردنی له عێراق.
16/07/2014
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌و پاڵێوراوی پۆستی سه‌ركۆماری توركیا ده‌ڵێت خه‌یاڵی من ئه‌وه‌یه له ناو كۆڵانه‌كاندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا خه‌ونی بوون به سه‌ركۆماری بكه‌ینه راستی.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان و پاڵێوراوی پارته‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌ركۆماری توركیا له میانی به‌شداریكردنی كۆنگره‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری له ئیسته‌نبوڵ توركیا رایگه‌یاند: چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد قۆناغێكه كه هاوكات له‌گه‌ڵ دیموكراتیزه‌كردنی توركیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ووتیشی: ئه‌گه‌ر پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وا توركیا دیموكراتیزهتردهبێت و ئه‌گه‌ر توركیا دیموكراتیزه بكرێت ئه‌وا پرسی كوردیش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری خێراتر ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی ئیراده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌و چه‌ندین ساڵه بۆ ئاشتی تێده‌كوشن ئێمه‌ین و ئه‌و ئیراده له لای هه‌موو هێزه دیموكراتیكه‌كانی توركیادا هه‌یه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئامانجی ئێمه له گه‌یشتن به كۆشكی چانكایا بۆ گه‌یشتنه به ئاشتی و ئارامی، ئه‌مه ئامانجێكی زۆر ستراتیژیه، چونكه ئێمه سه‌راپای توركیا دیموكراتیزه ده‌كه‌ین و داوای قۆناغێك ده‌كه‌ین كه له توركیادا دیموكراسی رادیكاڵ پێی بگات و ره‌گ و ریشه‌ی به‌هێز ببێت.
باسی له‌وه‌شكرد كه ئامانجیان له گۆڕانكارییه‌كان ئه‌وه‌یه جیاوازییه‌كان نه‌بنه هۆی لاوازكردنیان، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ببێته هۆی هێزتربوونیان، له‌وباره‌یه‌وه وتی: هه‌موو پێكهاته‌كانی توركیا پێكه‌وه ده‌بنه پارچه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیك و هه‌ر جۆره سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستێكی تاكڕه‌وانه به كۆتایی دێت و له‌جیاتی هه‌ڵوێستێكی فره لایه‌نی دیموكراتیكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌قامگیر ده‌بێت و له سه‌رده‌می ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌چینه ناو سه‌رده‌می ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵكه‌وه.
ده‌میرتاش پێی وایه كه بانگه‌واز بۆ ژیانی نوێ ئازادی ئاینییه‌و له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: پێویسته هه‌موو ئه‌و گوشارانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر پێكهاته ئاینییه چه‌وساوه‌كان ههڵبوهشێندرێنهوهو هه‌موو كه‌سێك له بواری ئاینیی و جیهانبینییه‌وه ئازادبێت و بتوانێت ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئازادی و به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ دیموكراسی فره بازنه‌ییدا به‌سه‌ر به‌رێت.
ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك بتوانێت به زمانی دایكی نزا بكا و وتی: پێویسته سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئاینی كه تا ئه‌مڕۆ خزمه‌تی ئایدئۆلۆژیای ده‌وڵه‌تی كردووه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و كۆتایی به عه‌قڵییه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر داموده‌زگاكان بهێنرێت له ناو كتێبه‌كانی قوتابخانه و هه‌موو دۆكیۆمێنتهكاندا پێویسته هه‌موو ئه‌و نووسراو و بابه‌تانه‌ی له دژی جیاوازیی ئاینی و ئهتنیكین لاببرێن و روبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێنه‌وه، پێویسته هه‌موو شوێنه ئاینییه جیاوازه‌كان له بواری یاساییدا بگه‌نه ستاتۆیه‌كی گه‌ره‌نتیكراو و ئازادی ئاین و ویژدان بكرێته بنه‌ماو ئاین له ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا رزگار بكرێت و چی دیكه نه‌كرێته ئامرازێك بۆ سیاسه‌تكردن.
PUKmedia ئا/ هه‌ڵۆ جه‌لال
16/05/2014
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى هه‌موو هه‌وڵێكى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنى دانوستانه‌كانى تايبه‌ت به پرسى ناووكى، له به‌رامبه‌ريشدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا داواى فه‌تواى له رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئێران ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامهنهئى كرد.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى پێويستى به ده‌قى نووسراوى فهتوايهكه، كه ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامهنهئى دهريبكات و تێيدا به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ناووكى حه‌رام بكات.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و داوايه‌ى ئه‌مريكادا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى هه‌موو هه‌وڵێكى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنى دانوستانه‌كانى تايبه‌ت به پرسى ناووكى و دۆزينه‌وه‌ى ده‌رچه‌يه‌ك بۆ ده‌ربازبوونى وتوێژه‌كان له چه‌قبه‌ستن.
سه‌باره‌ت به وتوێژى له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مريكاييه‌كه‌ى، زه‌ريف وتى: "وتوێژه‌كانمان زۆر باش بوون و به سروشتى حاڵ ئێمه پێويستيمان به وتوێژى جدى هه‌يه بۆ ده‌ربازبوون له قه‌يرانه‌كان".
16/07/2014
به‌ئامانجى پاراستنى خاکى کۆبانێ لههێرشى گروپه چه‌ته‌کان (300) که‌س له‌باکوورى کوردستانه‌وه به‌رێگه‌ى سنوورى شارى رووحاوه گه‌یشتنه هه‌رێمى کۆبانێ و به‌شدارى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG و یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن YPJ بوون.
چالاکى ئێشکگرى هاوڵاتیانى ناوچه‌ى بێرجوکى شارى روحاى باکوورى کوردستان له گوندى زارێتا که ده‌که‌وێته سه‌ر سنوورى هه‌رێمى کۆبانێ له دژى هێرسى گروپه چه‌ته‌کانى داعش به‌رده‌وامه. ژماره‌ى هاوڵاتیان له‌سه‌ر سنوور هه‌ر ده‌چێت زیاتر ده‌بێت، شه‌وى رابردوو (300) هاوڵاتى سنووره ده‌ستکرده‌که‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیان تێپه‌راند و به‌شدارى رێزه‌کانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG) و یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن(YPJ) بوون .
شه‌وى رابردوو له‌سه‌ر سنوور به بۆنه‌ى ساڵوه‌گه‌رى به‌رخۆدانى 14 ى تهمموز له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ى ''78'' به‌رنامه‌یه‌کى یادکردنه‌وه به‌رێوه چوو .
سه‌لما ئیرماک په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتى گه‌لان(HDP) ووتارێکى پێشکه‌ش کرد و بانگه‌وازى خاوه‌ندارێتى له رۆژئاواى کوردستان کرد. پاشان پانێلێک سه‌باره‌ت به شۆڕشى رۆژئاواى کوردستان پێشکه‌ش کرا. دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى ته‌ڤگه‌رى گه‌نجانى دیموکراتى وڵاتپارێز (YDG-H) تا گوندى ئاشمێ له سێ کیلۆمه‌ترى گوندى زارێتا رێپیوانێک ساز کرا .
گه‌نجان چوونه گوندى ئاشمێ و سه‌ردانى چالاکى ئێشکگرتنهکهیان کرد. پاشان جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و سنوور به‌رێکه‌وت و ته‌لبه‌نده‌کانى سنوورى لابرد. جه‌ماوه‌ره‌که سنووره ده‌ستکرده‌که‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیان تێپه‌راند و به‌ره‌و لاى شه‌ڕڤانانى YPG و YPJ ه‌وه چوون. شه‌ڕڤانانى YPG و YPJ ش به‌گه‌رمى و به‌جۆشه‌وه پێشوازیان له هاوڵاتیان کرد .
یه‌کێک له فهرماندارانى YPG به‌ناوى حه‌قى کۆبانێ له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر ووتارێکى پیشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند که به‌م پشتیوانییه خۆشحاڵن و ئه‌و پشتیوانییه پشتى دوژمن تێکده‌شکێنێت و ووتی:'' ده‌بێت گه‌لى باکوورى کوردستان له یادى نه‌چێت، ئه‌گه‌ر کوبانێ شکست بێنێت، ئه‌وا بۆ سه‌ر ته‌واوى کوردستان مه‌ترسیى دروست ده‌بێت. ئه‌مه هه‌م له بوارى سیاسى و له بواره‌کانى دیکه‌وه کاریگه‌رى له سه‌ر گه‌لى کورد ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێت یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى ساز بکرێت''. شه‌ڕڤانێکى YPJ ش به ناوى ئامارا عه‌فرین رایگه‌یاند که وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ره واتادار بۆ هه‌ڵمه‌تى سه‌رتاسه‌رى لابردنى سنووره‌کانه و ده‌بێت رۆژئاوا و باکورى کوردستان به رۆح و جه‌سته‌وه یه‌ک بن'' .
له‌سه‌ر ناوى ئه‌و (300) هاوڵاتییه‌ش که به‌شدارى YPG و YPJ بوون ئه‌حمه‌د لاله وته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و ته‌ئکیدى کرده‌وه که به ئامانجى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى سه‌رتاسه‌رى به رۆحى 14 ى تهمموز به‌شدارى YPG و YPJ بوون. ووتیشی:'' له‌به‌رامبه‌ر به هێرشى چه‌ته‌کانى داعش، شانبه‌شانى گه‌له‌که‌مان و له‌به‌ره‌کانى به‌رخۆداندا به‌شدارده‌بین. ئه‌گه‌ر هێرش بکرێته سه‌ر خوشک و برایانمان، ناتوانین بێده‌نگ بین، ناتوانین له پشت ئه‌و سنوره بێ واتایانه‌دا وه‌کو بینه‌رێک بین .''
16/07/2014
کەرکووک، شاری ململانێکان، خاکی پیرۆز بە لای کورد و هێڵی سوور لای عەرەب، خاکێکی دەوڵەمەند بە سەرچاوە سرووشتییەکان و بەگوتەی خەڵکەکەی بێ خێر بۆ کەرکووکییەکان. بەدرێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراقیش سەرەڕای نەبوونی سوودی ئابووری، دانیشتووانە کوردەکەی دووچاری راگواستن و تەعریب بوونەتەوە.
چەند رۆژێك دوای ئەوەی شاری کەرکووک بۆ یەکەمجار لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە لە بەهاری ساڵی 1991 کۆنتڕۆڵکرا، هێزەکانی رژێمی بەعس کۆنتڕۆڵی شارەکەیان کردەوە، بەهۆیەوە بەهەزاران هاونیشتمانی کورد ئاوارەی پارێزگەکانی هەولێر و سلێمانی بوون. دانانی هێڵی دژەفڕین و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگیربوونی ئارامی و ئاسایش و رەخسانی هەلی کار لەو بەشەی کوردستان، وایکرد کە کەرکووکییەکانی نیشتەجێی هەولێر و سلێمانی نەگەڕێنەوە شارەکەیان.
دوای رووخانی بەعس لە ساڵی 2003، پێشمەرگە بۆ جاری دووەم چووە ناو کەرکووکەوە، بەڵام ئەمجارە بە پێچەوانەی جاری پێشوو، کۆچی پێچەوانە دەستیپێکرد و زۆرینەی ئاوارە کەرکووکییەکانی نیشتەجێی هەولێر و سلێمانی گەڕانەوە زێدی خۆیان و جگە لەشار زۆربەی گوندە چۆڵکراوەکانیش ئاوەدانکرانەوە.
کێشە و ململانێیکانی هەولێر و بەغدا بەتایبەت لەسەر ماددەی 140 و نادیاربوونی چارەنووسی ناوچە دابڕاوەکان و هەڵواسراوییان لەنێوان دوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، وایکرد کە گەڕانەوەی راگوێزراوەکان بۆ کەرکووک بووەستێت و هەندێکیان لە هەولێر و سلێمانییەوە هیوا بۆ باشتربوونی دۆخی کرکووک بخوازن.
دوای رووداوەکانی 10ی حوزەیرانی 20014 و کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، گشتپرسی بووەتە ئامانجێک بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەو ناوچانە. ئەگەر گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان ئەنجامبدرێت، ئەوکاتە یەک دەنگیش بۆ چارەنووسی ئەو شارە کاریگەر دەبێت و رەنگە کەرکووک ببێتە دەوڵەمەندترین پارێزگای کوردستان و، کوردستانیش لەڕووی یەدەگی نەوتەوە پێش عێراق بکەوێت و ببێتە یەکێك لە سەرەکیترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت.
16/07/2014