دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی كرد، بارزانی پێییان راده‌گه‌یه‌نێت، كه كورد ناتوانێت تاهەتایە لەنێو ئاگری توندڕۆیی مەزهەبی و ئیدارەدانی هەڵە و پێشێلكردنی دەستوور و خۆسەپاندنی دەستەڵاتدارانی بەغدادا بمێنێتەوە.
شانده‌كه‌ی ئێران كه سه‌ردانی بارزانیان كرد، به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر ڕەزا ئەمیری موقەدەم یاریدەدەری سكرتێری ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه به هاوڕێیایه‌تی شاندێك.
له‌و باره‌وه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 7ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دكتۆر ڕەزا ئەمیری موقەدەم یاریدەدەری سكرتێری ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا یاریدەدەری سكرتێری ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیی كۆماری ئیسلامیی ئێران سوپاس و خۆشحاڵیی خۆی بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە نیشان دا و ئاماژەی بەوەدا كە پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستان پەیوەندیی مێژوویین و نیگای كۆماری ئیسلامیی بەرانبەر هەرێمی كوردستان نیگایەكی ڕوون و دۆستانەیە و هیوایشی خواست كە قسەی لابەلا و ئەو كەشوهەوایەی لەنێو ڕاگەیاندنەكاندا لەدوای ڕووداوەكانی موسڵ دروست بووە كاریگەری لەسەر پەیوەندیی برایانەی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا نەبێت.
هەر لەم دانیشتنەدا یاریدەدەری سكرتێری ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق هیوای خواست كە بە زووترین كات كۆتایی بە گرفتەكان بهێندرێت و ئارامی بۆ خەڵكی عێراق بگەڕێتەوە.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژوویی و سیاسییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی و هەرێمی كوردستان دا و ڕایگەیاند، كە هەرێمی كوردستان هەردەم لەگەڵ برایەتی و ئاشتەوایی نێوان پێكهاتەكان و گەلان بووە و سەبارەت بە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ڕووداوەكانی موسڵ و ئەو واقیعەی ئێستا لە عێراقدا هاتووەتە كایەوە بە ڕاشكاوی بۆچوونی هەرێمی كوردستانی خستەڕوو و هۆكاری هەموو ئەو قەیرانەكانی عێراق بۆ بوونی فەرهەنگی خۆسەپاندن و تاكڕەوی و ئیدارەدانی هەڵەی كاروبارەكان گەڕاندەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر لەسەر عێراق و كوردستان و ناوچەكە ئەوەیشی بۆ شاندی میوان ڕوون كردەوە كە شەش مانگ بەر لە كەوتنی شاری موسڵ، لەبارەی بوونی هەڕەشەی تیرۆر لەم شارە هۆشداری داوەتە دەستەڵاتدارانی بەغدا، بەڵام بە جدییان وەرنەگرت و لە دوای شكستیشیان هەوڵیاندا شكستی خۆیان بە تۆمەتباركردنی هەرێمی كوردستان پەردەپۆش بكەن.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆك بارزانی هێمای بەوەدا كە هەرێمی كوردستان ناتوانێ تاهەتایە لەنێو ئاگری توندڕۆیی مەزهەبی و ئیدارەدانی هەڵە و پێشێلكردنی دەستوور و خۆسەپاندنی دەستەڵاتدارانی بەغدادا بمێنێتەوە.
16/07/2014
بۆجاری دوەم لەزیندانی چاكسازی گەورانی سلێمانیەوە هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە دەكرێت لەبەرەكانی جەنگدا.
ئەوان ئەگەرچی دەست و پێوەند كراون و لە كونجی زیندانن ، بەڵام بەخوێن و مادە خۆراكیەكان هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن و پێشتیوانی خۆیان بۆ هەموو هاوكاریەك دەردەبڕن.
شیرَكۆ عارف، بەڕێوبەری گرتوخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی كەناسراوە بە زیندانی مەعسكەر سەلام لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردی‌و وتی" ئەمڕۆ سزادراوانی چاكسازی گەوران مادە خۆراكیەكانی سێ ژەمەی سێ ڕۆژی خۆیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە نارد لەبەرەكانی جەنگدا كە تەواوی مادە خۆراكیەكانەو خواردنی زیاتر لە (1000) سزادراوە".
بەڕێوبەری گرتوخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی وتیشی"ئێمە سوپاسی هەڵویستی زیندانیان دەكەین و هێوادراین حكومەت ئاوڕی جدی تریان لێ بداتەوە بەتایبەت بۆ لێبوردنی گشتی لەگەڵ نزیك بوونەوەوی جەژن كە زیندانیان چاوەڕوانن".
مادە خۆراكیەكان لە زیندانەوە بەچوار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ڕەوانەی ئەو ناوچانە كرا كە پێشمەرگەی تێدایەو نزیكن لە جەنگە.
دوو هەفتەش بەر لە ئێستا لە هەمان گرتوخانە زیندانیان هەڵمەتێكی فراوانی خوێن بەخشینیان دەستپێكرد بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی جەنگدا .
16/07/2014
میدیا جیهانییەکان لە راپۆرتەکانیان سەبارەت بە دۆخی عێراق و بەهێزیی پێگەی کورد لە دۆخی ئێستای عێراقدا بەردەوامن و بەگوێرەی ئەو راپۆرتانە کورد تا دێت لە سەربەخۆیی نزیکدەبێتەوە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە تازەترین راپۆرتیدا لەو بارەیەوە نووسیویەتی "کورد هیوای بەوەیە گەشەی نەوت داهاتوویەکی سەربەخۆ بۆ کورد مسۆگەربکات". باس لەوەش دەکات کوردستان خەون بەوە دەبینێت بەهۆی داهاتی نەوتەوە ببێتە نەرویج نەک ڤەنزوێلا و سعودیە.
ئەو راپۆرتە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە مستەفا بارزانی لە چەند قۆناخێکی جیای ژیانی سیاسی‌دا لە تاراوگە، لە ئێران و لە رووسیا، هەوڵی ئەوەی دەدا دەوڵەتێکی کوردی دابمەزرێنێت، بەڵام ئێستا وا دیارە ئەوە کاتی هاتووە.
باس لەوەش دەکرێت، ئێستا تورکیا وەک دراوسێیەکی بەهێزی باشووری کوردستان بووەتە هاوبەشێکی ستراتیژی دیپلۆماسی و ئابووری و نابێتە رێگر لەبەردەم سەربەخۆیی کورددا لە باشووری کوردستان.
هەرچەندە زۆربەی میدیاکانی جیهانی باس لە پشتگیرییەکەی ئیسرائیل دەکەن بۆ سەربەخۆیی کورد و ئاماژە بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و دۆستایەتی کورد و ئەو وڵاتە دەدەن، بەڵام ئاژانسی هەواڵی میدڵ ئیست ئای، لەراپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات هەموو کوردی باشووری کوردستان پێشوازی لەو پشتیوانیکردنەی ئیسرائیل ناکەن. هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە هەندێک کەس لەناو کورددا پێیانوایە پشتگیریکردنی ئیسرائیل بۆ کورد دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کردەی خۆکوژی و تەقینەوە و هێرشی گرووپە جیهادییەکان لە کوردستانی سەربەخۆی داهاتوودا. جگە لەوەش ئێران دەبێتە دراوسێیەکی پڕ کێشە بۆ کوردستان.
رۆژنامەی واشینتۆن پۆست هەر سەبارەت بە پرسی کورد و پێگەکەی لە عێراقدا، باسی لەوە کردووە کەمینەکانی ئەو ناوچە دابڕاوانەی بەم دواییان کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی کوردەوە پێیان باشترە، لەژێر دەسەڵاتی کورددا بمێننەوە نەک حکومەتی عێراقی یان دەوڵەتی ئیسلامی و میلیشیا سوننەکان.
لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە، کەمینەکانی ئەو ناوچەیە، پەسەندکردنی ژیان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقیدا دەخەنە پلەی سێیەمەوە، واتە دوای دەوڵەتی ئیسلامیش، چونکە ئەوان دوای بژاردەی مانەوە لەژێر دەسەڵاتی کورد، دەوڵەتی ئیسلامی‌یان لە حکومەتی عێراقی پێباشترە.
15/07/2014
تاران: ل گۆره‌ى دووماهى ئامار كو ژ بال رێكخراوا تۆماركرنا ناسنامەیا ئیرانی ڤه هاتییه بلاڤكرن، د هه‌یاما 9 مه‌هێن سالا بۆرى دا 31 هزار زاڕۆیێن كچ یێن ژیێ وان لژێر 15 سالیێ دا، هه‌ڤژینى پێكئیناینه. ل گۆره‌ى هه‌مان ئامار ب رێژه‌یا زێده‌تر ژ ئێك لسه‌ر سێیێ ههڤژینییا ڤێ هه‌یامێ؛ كچێن لژێر19 سالیێ دانه.
ژ بال خوه ڤه رێكخراوا (دادپەروەرى بۆ ئیرانێ) بلاڤكرییه كو ل گۆره‌ى ئامارێن فەرمی ب ئاوایەكێ گشتی د هه‌یاما 9 مه‌هێن سالا بۆرى دا زێده‌تر ژ 178 هزار كچان پرۆسه‌یا هه‌ڤژینیێ پێكئینایه كو ژیێ وان د ناڤبه‌را 15 بۆ 19 سالیێ دایه.
ههڤبهرییا ڤێ ئامارێ دگه‌ل ئامارا ساله‌كا به‌رى نوكه وێ ئێكێ نیشان دده‌ت كو شووكرنا كچێن لژێر ژیێ 15 سالیێ دا ل ئیرانێ زێده‌بوویه.
ل گۆره‌ى كۆنوانسیۆنا نێڤده‌وله‌تى یا مافێن زاڕۆیان كو ده‌وله‌تا ئیرانێ ژى ئیمزا كرییه؛ هەموو ئەو كەسێن ژیێ وان نهگههشتییه ژیێ 18 سالیێ، ب زاڕۆ دهێنه هژمارتن و هەروەسا ل گۆره‌ى وان قانوونێن نه‌ته‌وه‌یێن ئێكگرتى، ئه‌ڤ جۆره ههڤژینییه قه‌ده‌غه و بنپێكرنا مافێن مرۆڤییه.
15/07/2014
ڤایرۆسێكی نوێی كۆمپیوته‌ر به‌مدواییانه ده‌ركه‌وت، كه وه‌كو په‌تایه‌ك به خێرایی به ناو كۆمپیوته‌ره‌كاندا بڵاوه‌ی كردووه، ئه‌م ڤایرۆسه كارده‌كات له‌سه‌ر داخستنی كۆمپیوته‌ره‌كه و رێگه‌گرتن له كردنه‌وه‌ی، تا ئه‌و كاته‌ی بڕێك پاره ده‌خرێته سه‌ر حسابى هاككه‌ران، ئه‌م جۆره ڤایرۆسه له‌و جۆرانه‌یه كه زۆر به قورسی له‌ناو ده‌برێت، وه‌ك له راپۆرتێكی تۆڕی CNN دا هاتووه.
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدڕالی له ئه‌مریكا FBI له مانگی ئایاری رابردوودا، كاریانكرد له‌سه‌ر راگرتنی پرۆسه‌ی Cryptolocker ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌وڤایرۆسه ده‌كه‌ن، كۆمپیوته‌ره‌كانیان ده‌گۆڕن.
شاره‌زایان رایده‌گه‌یه‌نن، نووسینگه‌ی لێكۆلێنه‌وه‌كانی فیدڕاڵی له گۆڕینی ئامێره‌كانی هاككه‌ران به ئامێره‌كانی خۆیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی FBI ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م كاتێك هاككه‌ران شیفره‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌گۆڕن و كۆمپیوته‌ری تر به‌كار ده‌هێنن.
ئه‌م پرۆسه‌یه ئاسان نییه، چونكه سه‌رپه‌رشتیكارانی Cryptolocker توانییان ده‌ست به‌سه‌ر فایلی 400 هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی نۆ مانگدا بگرن، بۆ هه‌ر یه‌كه له‌وانه داوای 300 دۆلاریان كردووه و پێویسته له ماوه‌ی 3 رۆژدا بۆیان بنێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژماره نهێنییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكانێكی كه‌م ئه‌و برِة پاره‌یه‌یان داوه، به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كان، هاككه‌ران توانیویانه نزیكه‌ی چوار ملیۆن دۆلار به‌ده‌ست بهێنن، هه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌ش كه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر فایله‌كانی و كۆمپیوته‌ره‌كه‌یدا، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دياريكراودا پاره‌كه ره‌وانه نه‌كات، ئه‌وا ئه‌و فایلانه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی ده‌سڕنه‌وه.
شاره‌زایانی نووسینگه‌ی سه‌لامه‌تی ئه‌منی بۆ زانیارییه‌كان له كۆمپانیای Dell رایده‌گه‌یه‌نن:" سامپڵیان له كۆمپیوته‌ره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان وه‌رگرتووه، ده‌ركه‌وتووه كه 9 هه‌زار كۆمپیوته‌ر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه هاتوون، ره‌نگه وه‌كو رێژه بگاته نیوه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانی ئه‌مریكا".
یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌كانی نووسینگه‌كه به‌ناوی كیس گارفیس، ده‌ڵێت :" سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و ڤایرۆسه هه‌فتانه بڕی 150 هه‌زار دۆلاریان، ده‌ستده‌كه‌وێت".
15/07/2014
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(یەپەگە) رایدەگەێنێت، چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام(داعش) له شه‌ڕ و پێکدادانی هه‌رێمی کۆبانێ چه‌کی کیمیایان به‌کارهێناوه و بانگه‌وازی هه‌ستیاری له رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی کرد .
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی (فورات نیوز) رێدور خه‌لیل وته‌بێژی فه‌رمی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(یەپەگە) له‌باره‌ی دوایین دۆخی شه‌ڕوپێکدادانی هه‌رێمه‌کانی کۆبانێ رایگه‌یاند:'' ماوه‌یه‌که کانتۆنی کوبانێ رووبه‌روی هێرشی چەكدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لە عیراق و شام(داعش) ده‌بێته‌وه. له هێرشه‌کاندا چەكدارانی داعش هه‌ر جۆره چه‌کی قورس وه‌ک موشه‌کی فۆسفۆر(ئاگرین)ی ئه‌مریکاییش به‌کارده‌هێنن. "
رێدور خه‌لیل وتیشی :" له‌سه‌ر جه‌سته‌ی برینداران و شه‌هیدانمان بینیمان چه‌كدارانی داعش چه‌کی کیمیاییان به‌کارهێناوه. له دوای لێکۆلینه‌وه پزیشیکی و یه‌کینه‌ی ته‌ندروستی کانتۆنی کوبانێ، سه‌لمێندرا که چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه چه‌تانه به کارهاتووه. به‌پێی لێکۆلێنه‌وه‌ی پزیشکه‌کان له‌سه‌ر ته‌رمی سێ شه‌هید شوێنی سوتان و خاڵی سپی بینراوه که ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت چه‌کی کیمیایی به‌کارهاتووه'' .
هه‌روه‌ها سه‌ره‌نجی راکێشایهسهر نه‌بوونی ئامێری پێویستی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌کانی کۆبانێ و وتی :'' ئه‌و هۆکارانه بوون به هۆی ته‌واو نه‌ناسینی جۆری ئه‌و ماده کیمیاییه‌ی به‌کارهاتووه.، به هۆی گه‌ماڕۆ و ئابڵۆقه‌کانی سه‌ر کانتۆنی کۆبانێ ئه‌و ئامێرانه په‌یدا نابن '' .
له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا رێدور خه‌لیل بانگه‌وازی هاوکاری به‌په‌له‌ی له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، داموده‌زگا و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ کرد و راشیگه‌یاند که پێویسته سه‌ردانی کانتۆنی کۆبانی بکه‌ن و لێکۆلینه‌وه له دۆخه‌که بکه‌ن . هاوکاتیش داواشی له داموده‌زگا راگهیاندنییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیش کرد که دۆخی سه‌ختی خۆرئاوای کوردستان به رای گشتی جیهان رابگه‌یه‌نن .
15/07/2014
ئاڵۆزی و هێرشه موشه‌كییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پێی نایه ڕۆژی پێنجه‌م و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌ی كرد‌و به‌هۆیه‌وه 3 فه‌ڵه‌ستینی كوژران.
هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل 20 هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌زه ئه‌نجامداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس نزیكه‌ی 520 موشه‌ك و گولله هاوه‌نیان ئاراسته‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی ئیسرائیل كردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ڕۆژه‌دا 121 كه‌س كوژراون و زیاتر له 900 ی تریش برینداربوونن هه‌روه‌ها 200 خانووش به‌ته‌واوه‌تی خاپوركراون.
15/07/2014
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی رێکەوتنی ئەتۆمی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی 5+1 رایگەیاند: یەکشەممەی داهاتوو رۆژێکی مێژوویی دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دانیشتنی ڤیەننا لە بارەی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، کە لە پرسی رێکەوتنی ئەتۆمیدا ئەمجارەیان دەتوانن تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مێژوویەک دروستبکەن.
محەممەد جەواد زەریف روونیشی کردووەتەوە، کە متمانە شەقامێکی دوو سایدە و بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، پێویستە نیگەرانییەکانی هەردوو لا لە پێش چاو بگیرێت.
زەریف جەختی لەوەکردووەتەوە، کە ئەوان ناچنە ناو گەمەی یەکتر تۆمەتبارکردن و بەشداری هەوڵی دلسۆزانە دەکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
خولی شەشەمی دانوستاندنە ئەتۆمییەکانی ئێران بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، رووسیا، چین و فەڕەنسا لە ڤییەنیا بەردەوامە و گفتوگۆکان بە دژوار و چڕ‌وپڕ وەسفکراون.
14/07/2014
به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی داعش و گروپه چه‌كدارییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كوبانێ له رۆژئاوای كوردستان، ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی کانتۆنی جزیره بڕیارێكی ده‌ركرد.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی کانتۆنی جزیره له شاری عاموده کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ساز کرد. له دوای خوێندنده‌وه‌ی راپۆرتی دیوانی ئه‌نجومه‌ن، کۆبونه‌وه‌که له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان حه‌که‌م خهلۆوه ده‌ستیپێکرد.
ناوبراو له‌میانه‌ی وته‌کانیدا رایگه‌یاند "ئه‌و هێرشانه له‌به‌رامبه‌ر به ئیراده و به‌رخۆدانی گه‌ل هیچ کاتێک سه‌رکه‌وتو نابن و ئه‌نجام ناگرن و ده‌بێت هه‌موو پێکهاته‌کان به‌شداری کاروخه‌باته‌کانی پاراستنی هه‌رێمه‌کانی رۆژئاوا ببن".
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌روه‌ها پرۆژه‌یاسای (له هه‌رێمه‌کانی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتی ئه‌رکی خۆپاراستن) گفتوگۆی له‌سه‌ر کراو په‌سه‌ندكرا.
به پێی یاساکه، داوا له هه‌ر خێزانێک ده‌کرێت که ئه‌ندامێکیان له نێوان 18-30 ساڵان به‌شداری خۆپاراستن بکات. ماوه‌ی ئه‌و ئه‌رکه‌ش شه‌ش مانگه. ئه‌و یاسایه که‌سانی که‌م ئه‌ندام، نه‌خۆش، ئه‌و ماڵباتانه‌ی ئه‌ندامانیان له ناوی ریزه‌کانی ته‌ڤگه‌ری رزگاری کوردستان و له ناو ریزه‌کانی YPG و YPJ دا هه‌یه، له ناو خۆیدا ناگرێت.
یاساکه له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه په‌سه‌ند کرا و له رۆژی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتییه‌وه ده‌که‌وێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
14/07/2014
غه‌ززه: ئاڵۆزی و هێرشه موشه‌كییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پێی نایه ڕۆژی پێنجه‌م و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌ی كرد‌و به‌هۆیه‌وه 3 فه‌ڵه‌ستینی كوژران.
هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل 20 هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌زه ئه‌نجامداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس نزیكه‌ی 520 موشه‌ك و گولله هاوه‌نیان ئاراسته‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی ئیسرائیل كردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ڕۆژه‌دا 121 كه‌س كوژراون و زیاتر له 900 ی تریش برینداربوونن هه‌روه‌ها 200 خانووش به‌ته‌واوه‌تی خاپوركراون.
14/07/2014
له وه‌ڵامى رۆژنامه‌وانێكى ياوه‌رى دانياڵ ميتراندا، كه باسى له راجيايى كورد ده‌كرد و له يه‌كهه‌ڵوێستى سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردى پرسيار كردووه، مه‌سعود بارزانى له‌و كاته‌دا وه‌ك سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌ڵێت "پێم خۆشه برام كاكه نه‌وشيروان وه‌ڵامبداته‌وه"، له وه‌ڵاميشدا، نه‌وشيروان مسته‌فا ده‌ڵێت: "كاك مه‌سعود به‌ناوى هه‌موو كورد قسه ده‌كات".
دانياڵ ميتران، هاوسه‌رى سه‌رۆكى پێشووترى فه‌ره‌نسا "فرانسوا ميتران" دواى راپه‌ڕينى ئازارى 1991 سه‌ردانى ناوچه رزگاركراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد.
له ميانهى دانيشتنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان مه‌سعود بارزانى و جێگرى سكرتێرى گشتى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان نه‌وشيروان مسته‌فا له‌و كاته‌دا، بارزانى پوخته‌يه‌ك له باره‌ى داواكارى كورد ده‌خاته‌ڕوو.
له وه‌ڵامى ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ى له‌گه‌ڵ ميتراندان، بارزانى ده‌ڵێت: "داواكارين وڵاتانى جيهان پشتيوانى سياسى پرسى كورد بكه‌ن و ئه‌م پرسه سياسييه و ته‌نيا مرۆيى نييه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى سياسى هاته ئاراوه بێگومان ئاوارهكانيش ده‌گه‌ڕێنه‌وه و لايه‌نه مرۆييه‌كان باش ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه داواى سه‌ربه‌خۆيى و ئينفيساڵمان نه‌كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبارمان ده‌كه‌ن، ئێمه داواى مافى نه‌ته‌وه‌يى خۆمان له چوارچێوه‌ى عێراقێكى ديموكراتييدا ده‌كه‌ين".
يه‌كێك له رۆژنامه‌وانه‌كان ده‌پرسێت، زۆر گه‌ل و وڵات نايانه‌وێت هاوكاريتان بكه‌ن چونكه ئێوه له نێو خۆتاندا يه‌ك نيين، له وه‌ڵامدا بارزانى ده‌ڵێت: "پێم خۆشه برام كاكه نه‌وشيروان جوابى ئه‌مه به تهفسيڵ بداته‌وه و ته‌نيا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم، ئه‌وه‌ى كراوه به زۆر به‌سه‌ر ئێمه‌دا فه‌رز كراوه".
له لايه‌ن خۆيه‌وه، نه‌وشيروان مسته‌فا، ده‌ڵێت: "يه‌ك له سه‌به‌بى هه‌ر ئه‌ساسى بۆ ئه‌وه‌ى كه كورد نه‌گه‌يشتووه‌ته ئامانجى خۆى ناكۆكى ناوخۆيى بووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه به ته‌جروبه‌ى خۆمان گه‌يشتووينه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى يهكبگرين و به يه‌كگرتووى كاربكه‌ين، هه‌رچه‌نده به‌عس توانى بووى خه‌ڵكى ئێمه دابه‌ش و پارچه پارچه بكات، به‌ڵام له‌م راپه‌ڕينه هه‌موو هێزه كوردستانييه‌كان و خه‌ڵك بوونه‌وه يه‌ك".
ئه‌و كاته كه شاندى دانووستاندنى به‌ره‌ى كوردستانى له به‌غدا بووه، نه‌وشيروان مسته‌فا ده‌ڵێت: "ئه‌و شانده‌ى چووه‌ته به‌غدا
نوێنه‌رى كورده و كاك مهسعوديش به‌ناوى هه‌موو كورده‌وه قسه ده‌كات".
14/07/2014
چەکدارانی داعش، 10 کوردی شەبەک دەڕفێنن و 52 ماڵی عەرەب لە شوێنی ماڵە کوردەکان نیشتەجێ دەکەن. سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ـی موسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە ناحیەی گۆگ جەلیلی شاری موسڵ، 10 هاووڵاتی کوردی شەبەکیان رفاندووە. بەپێی زانیارییەکان، ژمارە ئەو کوردە شەبەکانەی لە دوای رووداوەکانی موسڵ رفێنراون، ژمارەیان گەیشتە 105 کەس، کە 7ـیان کوژراون. هاوکات سەعید مەموزینی راشیگەیاند، چەکدارانی داعش 52 ماڵی عەرەبیان لە دیالەوە هێناوەتە گوندی عومەرکانی سەر بە ناحیەی نەمروود و لە شوێنی کوردانی شەبەک نیشتەجێیان کردون. مەموزینی ئاماژەی بەوەشکرد، کە رۆژانە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە ئاسمانی شاری موسڵ دەسووڕێنەوە، کە گومان دەکرێت ئەو فڕۆکانە ئەمریکی بن.
13/07/2014
ئێوارەی 12-7-2014 هەزاران کەس لە ناوەندی شاری وان کۆبوونەوە بۆ پشتگیریی لە هاونیشتمانیانی رۆژئاوای کوردستان لە کۆبانی، کە رووبەڕووی هێرشی چەکدارانی رێکخراوی داعش بوونەتەوە.
مو‌سا ئیتاح، بەرپرسی مەڵبەندی وان-ی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان DBP کە لە رێپێوانەکەدا بەشداربوو، گوتی: "19 ی تەمموز ساڵیادی راپەڕینی کۆبانییە و داعش دەیەوێت لەو رۆژەدا ئەو شارە کۆنترۆڵ بکات و شەرەفی کورد بخاتە ژێر پێوە". بەڵام ئیتاح پێی وابوو "کۆبانی قەڵای شۆڕشی کوردە لە رۆژئاوای کوردستان و بە هیچ شێوەیەک ناکەوێت".
دواتر بەشێک لە بەشداربووانی رێپێوانەکە روویان کردە شەقامێکی سەرەکی لە وان و هاتووچۆیان راگرت. لە بەرامبەردا هێزەکانی پۆلیس بە بەکارهێنانی ئاو و گازی فرمێسک‌ڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنیانی دا.
زیاتر لە هەفتەیەکە چەکدارانی داعش هێرشی چڕ‌وپڕیان دەستپێکردووە بۆ سەر کۆبانێ و هەتا ئێستا چەند گوندێکی دەوروبەری ئەو شارەشیان کۆنترۆڵکردووە.
13/07/2014
گوتارخوێنی رۆژی هەینی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند "بەپێی ئەو بەراوردانەی کە کراون داهاتی کانی بڵ لە داهاتی نەوتی کەرکووک زۆرترە و دەبێت لە هەر رێگایەکەوە بێت رێگە نەدەین لەناوبچێت".
مەلا قادر قادری، گوتارخوێنی رۆژی هەینی شاری پاوە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی کرماشان رایگەیاند "بە پێی ئەو قسانەی کە لەسەر گرنگی کانی بڵ کراون، بازرگانانی ئەبوزەبی و دوبەی لەگەڵ خاوەنی ئاوی کانزایی بڵ قسەیان کردووە و خوازیاری ئەوەبوون کە بە مۆڵەتی بەرپرسانی وڵات، ئاوی ئەو کانییە بە ئیجارە لە رێگەی عێراق و موسڵەوە ببەن بۆ دوبەی".
قادر قادری جەختیکردەوە کە ئەو کانییە دەبێت بە هەر شێوەیەک بێت لە هەجیج بمێنێتەوە و رێگە بگیرێت لە لەناوبردنی بە مەبەستی دروستکردنی بەنداو بە هۆی ئەوەی داهاتی ئەو کانییە لە نەوتی کەرکووک زیاترە.
کانی بڵ یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. کانییەک کە لە دڵی شاخەکانی شاهۆوە دێتەدەرو بە کورتترین رووباری جیهان ناوبانگی دەرکردووە کە درێژیەكەی 15 مەترە. یەکێکە لە پاکترین ئاوەکانی خواردنەوەی جیهان.
کانی بڵ له ئه‌نجامی به‌ستنی به‌نداوی داریان ده‌خرێته ژێر ئاو و نوقم ده‌بێت، له حاڵێکدا که ئه‌م کانییه توانای دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی دوو میلیۆن که‌سی هه‌یه.
12/07/2014
ماوەی چەند رۆژێکە ئیسرائیل و کەرتی غەززە شەڕێکی قورسیان دەستپێکردووە و خەڵکێکی زۆر بوونەتە قوربانی ئەو شەڕە، حیزبە ئیسلامییەکانی کوردستانیش ئیسرائیل بە تاوانباری ئەو شەڕە دادەنێن و بە دەوڵەتێکی زاڵمی دەزانن.
محەممەد حەکیم، گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە ئیسرائیل لەگەڵ هەر کەس شەڕی هەبێت ئیسرائیل بە خەتابار دەزانین، ئیسرائیل پێی ناخۆشە فەتح و حەماس رێککەوتوون و حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی دامەزراوە. هەر لە سەرەتاشەوە هەڕەشەی لەو حکومەتە کردووە، کە نابێت فەتح لەگەڵ حەماس رێکبکەوێت".
دەربارەی ئەو هێرشە مووشەکییانەی حەماس دەیکاتە سەر ئیسرائیل، محەممەد حەکیم دەڵێت" ئیسرائیل منداڵ نەما نەیکوژێت، ئەوە بەرگرییە لەخۆیان دەکەن، کە من پێموایە هێشتا کەمیان بەکارهێناوە و مافی خۆیانە بەرگری لە خۆیان بکەن."
محەممەد رەئووف، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "چەند ساڵێکە لە مانگی رەمەزاندا ئیسرائیل ئەو شەڕە لەگەڵ فەلەستینییەکان دەکات و مەگەر کورد لە ئازار و مەینەتییەکانی گەلی فەلەستین تێبگات."
محەممەد رەئووف، سەبارەت بەوەی لە دروستبوونی ئەو دۆخەدا، کێ بە تاوانبار دەزانێت، گوتی، "خەڵکێکی مەدەنیین، کە لە ماڵی خۆیان دانیشتوون و ئەوانیش بە فڕۆکە بۆمببارانیان دەکەن و بە درێژایی ئەم 60 بۆ 70 ساڵە، ئەوە بارودۆخیانە، ئایا دەتوانی بڵێی خەتای گەلی فەلەستینە".
عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بە دڵنیاییەوە ئیسرائیل هێزێکی زاڵمە و زوڵم لە فەلەستینییەکان دەکات و بۆمببارانکردنی خەڵکی بێ تاوان و مەدەنی، خۆی بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە کە ئیسرائیل تاوانبارە".
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی، ئیسرائیل بە دەستپێشخەڕی شەڕەکان دادەنێت و دەڵێت، "هەموو کاتێک دەوڵەتی جوولەکە دەستپێشخەر بووە لە لێدانی فەلەستینییەکان و ئەم جارەشیان وەک خالید مەشعەل، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئیسرائیل دەستپێشخەری ئەو شەڕە بووە."
عەبدولڵا وەرتی گوتیشی، "فەلەستین کۆمەڵێک کەتیبە و گرووپی تێدایە و ئەگەر لە هەندێک شوێنەوە مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکرێت، بەو مانایە نییە، کە ئیسرائیل بە هەموو هێزیەوە و بە زەمینی و ئاسمانی لە خەڵکی مەدەنی بدات."
13/07/2014