بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێی ده‌كرێت، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه عیراق پێویستیی به هاوكاریی به په‌له‌یه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیلما رۆسیف، خانمه سه‌رۆكی به‌ڕازیل، جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌پێویستی زانی عیراقییه‌كان به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه، پێكه‌وه بكه‌ونه جووڵه بۆ روبهڕٍووبوونهوهی ئه‌و كێشه تایه‌فییانه‌ی بوونه‌هۆی ئه‌وه‌ی عیراق به‌م دۆخه‌ی ئێستادا بڕوات.
به‌وته‌ی بایدن، له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسیی سه‌رتاسه‌ری، ئیداره‌ی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی: بێگومان ئێستا عیراق پێویستی به هاوكاریی به‌په‌له هه‌یه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره له‌سه‌ریه‌تی، واشنتۆنیش له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه بۆئه‌وه‌ی عیراقییه‌كان بگه‌یه‌نێته چاره‌سه‌رێكی سیاسیی سه‌رتاسه‌ری.
18/06/2014
بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت تا رادەی زۆر دڵنیان لەوەی کە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.
ناڤی پیللای، بەڕێوەبەری بەشی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا گوتی: “هەرچەندە هێشتا ناتوانین ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە پشتڕاست بکەینەوە، بەڵام ئەو کوشتنانەی بە مێشکێکی ساردەوە و بەشێوەیەکی سیستماتیک و زنجیرەیی، لە ناوچەی جیاجیای دەوروبەری تکریت ئەنجامدراون، تا رادەیەکی زۆر دڵنیاماندەکاتەوە کە تاوانی جەنگ ئەنجامدراوە”.
لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دیمەنی کوشتنی بەکۆمەڵی خەڵک لەو ناوچانەی لەلایەن ئەو گرووپەوە کۆنترۆڵکراون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو فەیسبووک و تویتەردا بڵاوکرانەوە.
16/06/2014
ئەوەی بۆ یەكپارچەیی عێراق دەگری با رێز لەدەستوورەكەی بگرێت
ژەنراڵ پیتەر مەنسور كە ئەفسەری جێبەجێكاربووە لەگەڵ ژەنراڵ پەتریۆس لەماوەی ساڵانی 2007- 2008 لە عێراقدا، هەفتەی رابردوو لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، جۆرج دەبلیو بوش وەك كۆریای باشوور سەیری عێراقی دەكرد، ئەمەش بەو مانایەی بوش بەنیاز بوو ماوەی 60 ساڵ هێزەكانی لەعێراقدا بمێنێتەوە و سەرەنجام عێراقیش وەك كۆریای باشوور بەرەو سەقامگیری و دیموكراتی هەنگاو هەڵبگرێت، بەڵام عێراق بۆ ئیدارەی ئۆباما وەك ڤیتنام سەیری لێكرا و ئۆباما بەهەرنرخێك بووبێت هەوڵیدا لە عێراق پاشەكشە بكات.
ئەم قسەیەی پیتەر مەنسور دەكرێت لەو چوارچێوەیە بخوێنرێتەوە، بەوەی ئیدارەی ئۆباما وەك شەڕێكی دۆڕاو سەیری شەڕی عێراقی كردووە، بۆیە بەكشانەوەی هێزەكانیشی لە عێراق، هەروەك چۆن ریچارد نیكسۆن دوای كشانەوەی هێزەكانی لە ڤێتنامی باشوور بە تەواوەتی وازی لە ڤێتنام هێنا، باراك ئۆباماش دوای ساڵی 2011 و كشانەوەی هێزەكانی لەعێراق، بەهەمان شێوە مامەڵەی لەگەڵ عێراقدا كرد.
دیارە شێوازی سیاسەتی ئەمریكا لەدوای كشانەوەی هێزەكانی لە 2011ـەوە تائێستا ئەو راستیە دەسەلمێنن كە ئیدارەی ئۆباما بە هاوشێوەی سیاسەتی ریچارد نیكسۆن لەگەڵ ڤیتنامی باشوور دوای 1973 مامەڵە لەگەڵ عێراقی دوای 2011 دەكەن.
ئاشكرایە دوای كشانەوەی ئەمریكا لە ڤێتنامی باشوور، هەردوو ڤێتنامی باكوور و باشوور یەكیان گرتەوەو لەبەرەی بلۆكی سۆشیالیستی دژ بە ئەمریكا خۆیان بینییەوە، راشكاوانەتر هەردوو ڤێتنام بووەوە بەیەك ڤێتنام و یەك دوژمنی ئەمریكا، لە عێراقی دوای 2011ش، نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەر لەیەكەم رۆژەوە هەوڵیدا هەیبەت و شكۆی سەركردەكانی عەرەبی سوننەی عێراق بشكێنێت، ئەمەش بە راوەدوونانی تاریق هاشمی جێگری سەرۆك كۆمار و دوای ئەویش بە دەستگیركردنی رافع عیساوی وەزیری دارایی ئەوكاتی عێراق كۆتایی پێهات، ئەمە جیا لەوەی لەناو گرین سەربازگەی شەرەفی كردە بەندیخانەیەكی نهێنی و تێیدا ئەشكەنجەی ئەو بەندكراوانەی عەرەبی سوننە دەدران بەوەی ئیعتراف بكەن و بە كار و كردەوەی تیرۆیستی تاوانباریان بكەن و پاشان ئەم دانپێدانانە بە ڤیدیۆ تۆمار دەكران و نەیارە سیاسییەكانی بە تیرۆریست پێ تۆمەتبار دەكرا و لە پرۆسەی سیاسیی دوور دەخرانەوە.
نوری مالیكی تارادەیەكی زۆر لەناو شاری بەغدا بەم سیناریۆیەی سەركەوت، بۆیە دوای بەغدا و سنورداركردنی دەسەڵاتی عەرەبی سوننە لە پرۆسەی سیاسی‌دا، هەوڵیدا ئەمجارەیان بەناوی دروستكردنی فەرماندەیی دیجلە خۆی لەگەڵ كورد تاقی بكاتەوە، بەڵام ئەمەی بۆ نەچووە سەر و هێزی پێشمەرگەی كوردستان زوو سنوری بۆدانا.
بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا نوری مالیكی وازی لەو خەیاڵ پڵاوییە هێناوە بەوەی ناتوانێت ئەوەی 1973 لە ڤێتنام روویدا، ئەو لە 2014 ئەمەی لە عێراقدا بۆ دووبارە نابێتەوە؟ لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا رەفتارەكانی نوری مالیكی پێمان دەڵێت: فەرامۆشكردنی عێراق لە سیاسەتی ئەمریكادا وایكردووە هێشتا لە خەیاڵی مالیكدا ئەم شەڕە بەردەوام بێت و دەیەوێت بەهەر نرخێك بێت، سیناریۆكەی بەرامبەر كورد سەركەوتنێك بەدەست بهێنێت هەر وەك چۆن بەرامبەر عەرەبی سوننە سەركەوتنی بەدەست هێنا.
لەوانەیە هەندێك هەبن ئەم بەراوردكردنەی نێوان كشانەوەی 1973ی ئەمریكا لە باشووری ڤێتنام لەگەڵ كشانەوەی 2011ی ئەمریكا بەوجۆرە سەیر بكەن، كە كارێكی شیاو نییە ئەم دوو حاڵەتە بە یەكتری بەراورد بكرێت، بەڵام ئەو رووداوانەی لەسەر ئەرزی واقیعی پرۆسەی سیاسیی عێراق روودەدەن و هەڵوێستی ئەمریكا وەك بینەرێك بەرامبەریان، ئەو راستیە دەردەخەن كە ئیدارەی ئۆباما بە هاوشێوەی كشانەوە لە ڤێتنام مامەڵە لەگەڵ عێراق دەكات، وەك ئەوەی چۆن ڤێتنام چووە دەرەوەی میحوەری سیاسەتی ئەمریكا لە دوای 1973، بە هەمان شێوە ئیدارەی ئۆباماش ئێستا بە شێوەیەك لە شێوەكان عێراق لەدەرەوەی میحوەری سیاسەتی خۆی سەیر دەكات.
دوای كشانەوەی ئەمریكا
عێراق كەوتۆتە بەردەم شەش بژاردەی خراپ
پرۆفیسۆر دانیال بایمەن گەورە تۆژەری ئەمریكی لە ساڵی 2005 توێژینەوەیەكی بڵاوكردەوە بەناونیشانی (پێنج بژاردەی خراپ بۆ عیراق. Five Bad Options for Iraq)، بەپێیی بۆچوونی بایمەن ئەو پێنج بژاردە خراپە بریتی بوون لە:
1. مانەوە لەسەر هەمان رێچكەو ئاراستەی سیاسیی و ئاستی ئەو هێزانەی لەعێراق بوونیان هەیە.
2. فراونكردنێكی دراماتیكی هێزەكانی ئەمریكا لەگەڵ بوونی هاوپەیمانەكانی.
3. فراوانكردنی كەم، لەگەڵ وەرچەرخانێكی گەورە لەشەڕی یاخیبوواندا.
4. دانانی بەرنامە بۆ مانەوەی هێزێكی كەم، بەڵام ئەو هێزە ئەركەكانی سنوردار بێت.
5. كشانەوەی تەواو لە عێراقدا.
پرۆفیسۆر دانیاڵ بایمەن لەم توێژینەوەیەدا هۆشداری ئەوەی پێشوەختە داوە، پەنابردن بۆ هەریەكێك لەم پێنج بژاردانە پێویستی بە ستراتیژیەت و دووربینیەكی لەرادەبەدەر هەیە، لەبەر ئەوەی هەریەك لەم بژاردانە، بژاردەی خراپن و دەبێت هەوڵبدرێت زیرەكانە جڵەوگیری لایەنە خراپەكانیان بكرێت.
ئەگەر سەرنجی ساڵانی 2005- 2009ی ئیدارەی بوش بدەین، هەست دەكەین لەگەڵ چوار بژاردەی یەكەم زۆر زیرەكانە مامەڵەی كرد، هەر بۆ نموونە:
* لە ساڵی 2005-2006 لەسەر هەمان سیاسەت و ئاستی هێزەكانی كە لەعێراقدا هەیبوو، بەردەوام بوو.
* لە ساڵی 2007 لەچوارچێوەی پرۆسەی زیادكردنی بەپەلەی هێز، هێزەكانی بەشێوەیەكی دراماتیكی زیادكرد.
* دوای سەركەوتنی لە پرۆسەكە، هێزەكانی لەناو شارەكان كەمكردەوە و ئەركی هێزەكانی ئەمریكای سنوردار كرد.
* وەرچەرخانی لەشێوازی رووبەڕووبوونەوەی یاخیبووان دورستكرد، كە ئەویش دامەزراندنی هێزەكانی سەحوە بوو.
بەڵام بە هاتنی ئۆباما بۆ كۆشكی سپی، تێڕوانینی ئیدارەی ئۆباما بۆ عێراق گۆڕانكارییەكی ریشەیی بەسەرداهات، ئیدارەی ئۆباما دەستبەرداری چوار بژاردە خراپەكەی یەكەمی بوو، پەنای بۆ هەرە خراپترین بژاردە برد كە ئەویش كشانەوەی هێزەكانی بوو لە عێراق.
ئەم هەڵبژاردنەی ئیدارەی ئۆباما بۆ هەرە خراپترین بژاردە كە پێنج ساڵ لەوەو پێش مەزندەی بۆ كرابوو، بژاردەیەكی دیكەی خراپی لەبەردەم عێراق دروست كرد، كە ئەویش دروستبوونەوەی دیكتاتۆریەت بوو كە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بەتەواوەتی سەرەتاكانی لە عێراقدا دەركەتووە و ئێستاش ئەو حاڵەتە گەیشتۆتە ئەوەی هەموو پێكهاتە سیاسییەكانی عێراقی پەرت كردووە بە پێكهاتەی سەرەكی شیعەشەوە.
دەوڵەتێكی داڕماو لەبەردەم
بژاردەی خراپی دیكتاتۆریەتدا
ئەگەر ئەو پرسیارە لەخۆمان بكەین بەوەی بۆچی لە توێژینەوەكەی بایمەن ئاماژە بە بژاردەی شەشەم نەكراوە كە سەرهەڵدانەوەی دیكتاتۆریەت و تاكڕەوییە؟ ئایا ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەوكات مەزندەی ئەوە نەكراوە دیكتاتۆریەت لە عێراقدا سەرهەڵبداتەوە؟ تاكڕەوی مالیكی لە حكومڕانی كارێكی لەناكاوو لەپڕ بووە و بیرمەندان و سیاسەت داڕێژەرانی ئەمریكا حسابیان بۆ نەكردووە؟
لەوانەیە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێویستی بە ئاراستەكردنی پرسیارێكی دیكە بێت، بەوی ئەگەر ئەمریكا بۆ رووخاندنی دیكتاتۆریەتی بەعس و سەدام حوسێن لەژێر چەتری نێودەوڵەتی هاتبێتە دەرەوە و ئەو هەموو خەرجی و قوربانییەی دابێت بۆ ئەوەی لە عێراقدا دیكتاتۆریەت نەمێنێت، پرسیارەكە ئەوەیە مەزندەكردن بۆ دروستبوونەوەی دیكتاتۆریەتێكی دیكە چ مانایەك بە سیاسەتی ئەمریكا دەبەخشێت؟ یان ئایا ئەمریكا كە ئەو هەموو قوربانییەی داوە بۆ رزگاركردنی عێراق، ئایا مانای رزگاركردن لە فەرهەنگی سیاسیی ئەمریكادا گۆڕینی دیكتاتۆرێكی سوننی مەزهەبە بۆ دیكتاتۆرێكی شیعە مەزهەب؟
ئەم پرسیارانە كە هەر یەكەیان لەبری وەڵامدانەوە چەندین پرسیاری دیكەی بەدوای خۆیدا دەهێنن، نەك ئێمەی سەرسام كردووە، بەڵكو ناوەندەكانی توێژینەوەشی لەسەر ئاستی جیهان سەرسامكردووە، لەمەش زیاتر بۆ ئەوەی رای گشتی ئەمریكا لە بەهەدەردانی زیاتر لە 6 ترلیۆن دۆلار و دەیان هەزار سەرباز لە كوژراو بریندار ئاگادار نەبێت، لەدوای 2011ـەوە تەعتیمێكی ئیعلامی خراوەتە سەر بارودۆخی عێراق لەنێو میدیاكانی ئەمریكا بۆ ئەوەی رای گشتی لەو بەهەدەردانە گەورەیە ئاگادار نەبێت.
بەڵام پرسیاری گرنگتر لێرەدا ئەوەیە ئەگەر ئەم بەهەدەردانە لەرای گشتی ئەمریكا شاردرایەوە و ئەگەر دیكتاتۆریەت عێراقی بەرەو لێكترزان و لەبەریەكهەڵوەشان برد، كە پریشكەكانی لەوانەیە ناوچەكە بەتەواوەتی بگرێتەوە، ئایا ئەوكاتە چۆن ئەم حاڵەتە دەشاردرێتەوە؟
وەڵامی ئەم پرسیارە پێش ئەوەی عێراقیەكان بیدەنەوە، دەبێت ئیدارەی ئەمریكا بیداتەوە، لەبەر ئەوەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە 2011 و فەرامۆشكردنی عێراق لە سیاسەتی ئەمریكادا لەماوەی سێ ساڵی رابردوو ئەو بژاردە خراپ و تاڵەی دروستكردووە، عێراق وەك دەوڵەتێكی داڕماو پێناسە بكرێت، دەوڵەتی داڕماویش كە دوایین و خراپترین حاڵەتی دەوڵەتی فاشیلە، مەترسییەكانی سنوری دەوڵەت دەبەزێنێت و ئاسایشی ئیقلیمی و جیهانیش دەخاتە مەترسییەوە.
هەتا ئێستاش عێراق كلیلی
سیاسەتی ئەمریكایە لەناوچەكە
دەوڵەتان زۆرن كە دەگەنە لێواری هەڵدێر و داڕمان و كۆتاییشیان نایەت، بەڵام گرنگ ئەوەیە رزگاركردنی دەوڵەت لە حاڵەتی داڕمانەوە، گواستنەوە نەبێت بۆ حاڵەتی دەوڵەتی لاواز و لەرزۆك، بەڵكو بەپێی نەخشەی رێگەیەك بێت، كە دەوڵەتەكە قۆناخی شكست تێپەڕێنێت و هەنگاو بەرەو دەوڵەتێكی بەهێز هەڵبگرێت.
بۆ ئێستای عێراق كە قۆناخی دوای هەڵبژاردنەكان و دەسپێكی دانوستاندنە لەنێوان پێكهاتەكانی عێراقدا بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ، ئاكامی هەڵبژاردنەكان ئەوەیان دەرخستووە كە نوری مالیكی و لیستەكەی و ئەوانەشی بەرێگەی جیاواز بوونە هاوپەیمانی كەمینەن و لەبەرامبەردا زۆرینەیەك كە مەزندە دەكرێت نزیكەی 200 كورسی پەرلەمانی لە هاوپەیمانیەكدا كۆبكەنەوە بوونیان هەیە، هەروەها دەستوورێكیش بوونی هەیە كە نەخشەی رێگەی ئەو دەستوورە عێراق لەسەر بنەمای دەوڵەتێكی فیدرالی و فرەیی و دیموكراتی و پەرلەمانی بونیاد دەنێتەوە، كەواتە ئەگەر هاوكاری عێراقیەكان بكرێت، رزگاركردنی عێراق زۆر قورس نییە. بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەم هەنگاوە بۆ رزگاركردنی عێراق بێت لە قۆناخی دەوڵەتێكی فاشیل و هەنگاو هەڵگرتن بێت بەرەو دەوڵەتێكی بەهێز، دەوڵەتی بەهێزیش بە مانا كلاسیكیەكەی سەدەی بیست نا، بەڵكو بە مانا تازەكەی دەوڵەتی هاوچەرخ لەسەدەی بیست و یەك، ئەمەش مانای دەوڵەتی بەهێز ئەوەیە كە ئەو دەوڵەتە بتوانێت رێز لە پێكهاتەی فرەیی نەتەوەیی و ئایینی هاووڵاتیانی بگرێت و توانای ئەوەی هەبێت ئاسایش و سەقامگیری دابین بكات و خزمەتگوزارییە سەرەكیەكان دابین بكات.
ئەم تێگەیشتنە بەم ئاراستەیە بۆ رزگاركردنی عێراق لە حاڵەتی دەوڵەتی داڕماو، ئەوەمان بەراشكاوی بۆ دەخاتەڕوو، كێشەی ئێستای عێراق ئەوە نییە كە هەڕەشە لەسەر یەكپارچەیی عێراق هەبێت، بەڵكو كێشەی سەرەكی ئەوەیە هەڕەشە لەسەر دەستوورەكەی عێراق هەیە و نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو دەستوورە پێشێل دەكات كە یەكپارچەیی عێراق مسۆگەر دەكات.
لەم چوارچێوەیەدا لەبری ئەوەی باسی دەرەنجام بكرێت كە ناویان لێناوە هەڵوەشانەوەی عێراق، باشترە باس لە چۆنیەتی جێبەجێكردنی دەستوورەكەی بكرێت كە رێگە لە هەڵوەشانەوەی عێراق دەگرێت، بۆیە قسەكردن لەسەر مانەوە و نەمانەوەی عێراق بەندە بەوەی تاچەند ئەو دەستوورەی عێراقیەكان دەنگیان بۆداوە لەلایەن هەموو پێكهاتەكانەوە رێزی لێدەگیرێت و وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت، هەروەها تاچەند ئەو دەوڵەتانەی كە مەبەستیانە عێراق بە یەكپارچەیی بمێنێتەوە، هەوڵدەدەن هاوكاری عێراقیەكان بن بۆ ئەوەی دەستوورەكە جێبەجێ بكەن.
بەهەردوو بارەكەدا، ئەمریكا هاوكاری عێراقیەكان بێت بۆ ئەوەی دەستووری عێراق جێبەجێ بكرێت، یان وەك دووسێ ساڵی رابردوو بارودۆخەكە فەرامۆش بكات و رێگە بۆ دروستبوونەوەی دیكتاتۆریەت خۆش بكات، ئەوا هەتا ئێستاش ئاكامی عێراق دەبێتە ئەو كلیلەی كە ئاراستەی سیاسەتی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەكات، هەر بۆ نموونە ئەگەر هەڵوەستەیەك لەسەر هەردوو حاڵەتەكە بكەین و وەك گریمانە راڤەیان بكەین:
1. گریمان ئەمریكا هاوكاری عێراقیەكانی كرد بۆ جێبەجێكردنی دەستوور.
ئەگەر ئەمریكا هاوكاری عێراقیەكان بێت بۆ جێبەجێكردنی دەستوور، ئەوا ئەمریكا دەبێتە خاوەنی نموونەیەكی دەوڵەتی لێكدراو (دولە المركبە) لەناو نەخشەكەی سایكس پیكۆ، ئەوجا لەبەر ئەوەی لەناو نەخشەی سایكس پیكۆدا نەتەوەكان پێكەوە لكێنراون بەبێ ئەوەی حسابی ناسنامە و مافی چارەنووس كرابێت، ئەوا بەبوونی عێراق بەدەوڵەتێكی فیدرالی، واتە بەچەند هەرێمێكی فیدرالی خاوەنی ئیدارەیەكی نیمچە سەربەخۆی دەسەڵات فراوان و حكومەتێكی فیدرالی دەسەڵات سنوردار، ئەوا ئەمریكا كلیلێكی دەكەوێتە دەست كە كێشەی سوریا و تەنانەت چەند وڵاتێكی دیكەش دەتوانێت چارەسەر بكات و لەو مەترسیە دوور دەكەوێتەوە كە شەڕ و توندوتیژی سنورەكان لەبەریەك هەڵبووەشێنێت.
لەلایەكی دیكە ئەگەر ئەمریكا هاوكاری عێراقیەكان بێت بۆ ئەوەی دەستوور جێبەجێ بكرێت، ئەوا وەك ساڵی 2007 و 2008 عێراقیەكان بە تایبەتی عەرەبی سوننەی عێراق هاوكار دەبن بۆ نەهێشتنی تیرۆریستان لە عێراق، بەمەش زۆنێكی گەورەی تیرۆریستان كە ئێستا ناوەڕاستی عێراقەو ئێستا تیرۆریستان توانایان گەیشتۆتە ئەو ئاستەی شارەكانی عێراق داگیر بكەن، ئەوا ئەو زۆنە پاكدەكرێتەوە، بەمەش سەركەوتنێكی گەورە لە شەڕی دژە تیرۆر بەدەست دەهێنێت و دەبێتە سەرەتایەك بۆ سەركەوتنی شەڕی دژە تیرۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
2. گریمان ئەمریكا لەسەر لایەنی فەرامۆشكردنی عێراق بەردەوام بێت و زەمینەی زیاتر خۆش بكات بۆ پێشێلكردنی دەستوور.
ئەگەر ئەمریكا لەسەر ئەم سیاسەتەی بەردەوام بێت، ئەوا بارودۆخی ئێستای سامەڕا، بەغدا، دیالە، فەلوجە، ئەنبار، موسڵ وەك خۆی بەردەوام دەبێت و رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو خراپتر دەچێت، هۆكاری سادە بۆ مەزندەكردنی ئەوەی بارودۆخەكە بەرەو خراپتر دەچێت، ئەوەیە كە شێوازی شەڕی تیرۆریستان لە ئێستادا بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەیەك یان بەشێكی دیاریكراو نییە لە عێراقدا، بەڵكو شێوازێكی هەڵكوتانە سەر و پاشەكشەكردنە، بۆ ئەوەی لەبەشێكی فراوانی عێراقدا ترس و تۆقاندن دروست بێت و ژیانی تێدا نەمێنێت.
ئەوجا لەبەر ئەوەشی پێكهاتەی عەرەبی سوننە لەلایەن حكومەتی ئێستای عێراقەوە پەراوێزخراون و خواست و داواكارییەكان لە چوارچێوەی شەڕی دژە تیرۆردا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، ئەوا ئەگەر هاریكاری تیرۆرستانی (داعش)یش نەكەن، ئەوا هاوكاری حكومەتی عێراق ناكەن لە هێرشەكانی بۆ سەر (داعش) لەم حاڵەتەشدا زەمینەیەك دروست دەبێت بۆ ئەوەی بازنەی توندوتیژی لە ناوەڕاستی عێراقەوە درێژ بێتەوە تا لوبنان، ئەم توندوتیژییەش وادەكات، عێراق و سوریا پێكەوە لەبەریەك هەڵوەشێن، كە ئەمەش روویدا لە كۆنترۆڵی ئەمریكا دەردەچێت.
هەرێمی كوردستان
لە ناو عێراقێكی داڕماودا
هەرێمی كوردستانی عێراق لە چوارچێوەی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەشێك نەبووە لە عێراقێكی دیكتاتۆری و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەو مافەی پێبەخشیوە، ئەمەش وەك رێزگرتن لە كۆڕەوە مێژووییەكەی بەهاری 1991 كە خۆی لە خۆیدا ریفراندۆمێك بوو بۆ هەڵبژاردنی مەرگ، یان جیابوونەوە لە دیكتاتۆریەت.
بەدرێژایی ساڵانی 1991-2003 كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەكگرتووەكان رێزیان لەم تایبەتمەندیەی هەرێمی كوردستان گرتووە، تەنانەت دوای دەرچوونی بڕیاری 986ی ئەنجوومەنی ئاسایش كە بە بڕیاری (نەوت بەرامبەر خۆراك) ناسراوە، بەشە داهاتی كوردستان بەرێژەی 13% جیاكرابۆەوە و راستەوخۆ لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بۆ كوردستان خەرجدەكرا.
كەواتە پرسی كورد و جیابوونەوە لە دیكتاتۆریەت نزیكەی چارەكە سەدەیەكە بە بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەو مافە بەكورد دراوە كە لەژێر دەستی دیكتاتۆریەت نەژی و بڕیاری جیابوونەوە بدات و ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە ئەو بڕیارە و جیابوونەوەی كورد لە دیكتاتۆریەت بپارێزێت.
بۆیە عێراقی ژێر دەسەڵاتی دیكتاتۆریەت لە ساڵی 2003 ئەو بەشەی عێراق بووە كە كوردستان هاوپەیمانی هاوپەیمانان بووە بۆ رزگاركردنی لە دیكتاتۆریەت، پاش ئەوەی عێراق لە دیكتاتۆریەت ئازاد كراوە، لە چوارچێوەی دەستوورێكی تازەدا، هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە ببێتەوە بەبەشێك لە عێراق، بەڵام ئەم بوونەوە بەبەشێك مەرجدارە بە جێبەجێكردنی ئەو دەستوورەی دوای بڕیاری 688 و 986ی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆتە گرێبەستی مانەوەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراقدا.
ئەم حاڵەتە بۆتە ئەمری واقیع لەسەر ئاستی ناوچەكە و ئەوروپا و جیهانیش، هەربۆیە هەموو جیهان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق كە گرێبەستێكە بۆ مانەوەی كوردستان لە عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكەن و دەوڵەتان كونسوڵگەری خۆیان لە هەولێر دەكەنەوە.
بۆیە ئەگەر هەر كەسێك حكومڕان بێت لە بەغدا، ئەوجا مالیكی بێت یان هەر كەسێكی دیكە، دەبێت ئەوە باش بزانێت، لەدوای ساڵی 1991ـەوە كێشەی كورد بەگشتی و كیانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی تایبەتی شەرعیەتێكی نێودەوڵەتی هەیە و مەرجدارە بە شێواز و جۆری حكومڕانی لە بەغدا، ئەگەر بەغدا حكومڕانیەكی دەستووری پیادە بكات و بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات، ئەوا كوردستان ئارەزوومەندانە بەشێك دەبێت لە عێراق، خۆ ئەگەر حكومڕانانی بەغدا ئەو مافە پێشێل بكەن، ئەوا ناتوانن لە حەمرین ببپەڕنەوە و ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە ریز لەو شەرعیەتە بگرن كە بەدوو بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش بە هەرێمی كوردستانیان داوە.
بۆیە لە كاتێكدا سیاسەتی تاكڕەوی و دیكتاتۆری ئێستای حكومڕانانی عێراق، عێراقیان وەك دەوڵەتێكی داڕماو خستۆتە ناو تونێلێكی تاریكەوە، ئەوا هەقە ئەو راستیە ببینین كە هەرێمی كوردستان لەدەرەوەی ئەو تونێلە تاریكەیەو، هەرێمی كوردستان بەخۆیی و ئاڵای كوردستانەوە لە كۆشكی ئەلیزی و تین داون ستریت هاوشانی ئاڵای بەریتانیا و فەرەنسا دادەنرێت، راستە ئێستا لەگەڵ ئاڵای كوردستان ئاڵای عێراقیش دادەنرێت، بەڵام ئەگەر عێراق بەتەواوەتی بووە دیكتاتۆریەت، ئەوا ئاڵای عێراق لادەبرێت و بەتەنیا ئاڵای كوردستان هاوشانی ئاڵای دەوڵەتانی دیموكراتی دەشەكێتەوە.
16/06/2014
سەرچاوە گوڵـان میدیا
نیوەڕۆی ئەمرۆ د . بەرهەم ساڵح بە هاورێیەتی هەڤال د. ئەرسەلان باییز سەردانی شاری كەركوكی كرد
لە سەرەتای سەردانەكەدا سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی دووی كەركوكی كرد و بەئامادە بونی هەڤاڵان رزگار عەلی و ئاسۆ مامەند و ژمارەیك لە بەرپرسان و هەڤاڵانی یەكێتی لە كەركوك كۆبونەوە.
پاشانیش سەردانی پاریزگای كەركوكی كرد‌و لە لایەن د. نەجمەدی كەریم پارێزگاری كەركوك پێشوازی لێكرا.
د. بەرهەم رایگەیاند، ناوچەكە رووبەڕووی هەژانی گەورە و بنەڕەتی دەڕوات بۆیە ئەركی سەرەكیمان پاراستنی كوردستانە لەم ساتە مێژویەدا لە كەركوك هێزی پیشمەرگەو ئاسایش و گشت لایەنە سیاسەكان دەبێت هەماهەنگ و هاوكار بین بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە و پارێزگاریكردن لە سەرو ماڵی هاولاتیان و دام ودەزگا گشتیەكان.
راشیگەیاند، ئەمڕۆ شاڵاوی تیرۆر و توند و تیژی زور ناوچەی عیراقی گرتۆتەوە ناكرێت بێ‌باك بین لە جێگیر بوونی توندرەوەكان لە دەروازی وڵاتی خۆمان. بۆیە هەموو پێكهاتەكان عیراق دەبێت هاوكار بین بو روبەروبونەوەی تیرۆر و باش بزانین كە مەترسیە بو سەر هەمووان بێ جیاوازی , لە هەمان كاتیش‌دا پێوستە زوو بە زوو ئەو كێشە بنەڕەتیانەی عیراق چارەسەر بكرێت كە بوونەتە هۆی تەشەنە كردنی تیرۆر و نا ئارامی و قەیرانی گەورە لە پرۆسەی سیاسی عیراقدا.
لەم قۆناغەشدا لە بەرامبەر ئەركەكاندا , ئەركمان یەكڕیزی خەڵكی كوردستان و پاراستنی كوردستانە بە ناوچە دابڕێنراوەكانەوە بۆیە هەمووان هاوكار ئەبین لەگەڵ سەرجەم پێكهاتەكانی عیراق و ناوچەكە لە رووبەرووبونەوەی نا ئارامی و تیرۆر تیرۆرستان.
دواتریش، لەگەل ژمارەیك لە هۆزە عەرەب و توركمانەكانی كەركوك كۆبووەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا، د. بەرهەم رایگەیاند، ئێمە وەكو كورد لە بەر رۆشنایی هەڵویستی نەگۆڕی جەنابی مام جەلال بە ئەركی خۆمانی دەزانین هاوكاری گشت پێكهاتە رەسەنەكانی شاری كەركوك بین و بیان پارێزین دوور لە هەموو جیاكارییەك ك و دەزگاكانمان لە خزمەتی هەموو هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە دەبێت.
16/06/2014
سێ پێشمەرگە لە نزیك موسڵ بەهەڵە دەچنە بازگەیەکی چەکدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە "داعش" و دەستبەسەردەکرێن.
رزگار عەباس سمایل، ئەفسەر لە هێزەکانی زێرەڤانی كە ئێستا لە ناوچەی گۆگجەلیلی نزیک شاری موسڵە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە 3 پێشمەرگەی لیوای 4 ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە هەڵە، بە ئۆتۆمبێلی سەربازی و بە چەکەوە رۆیشتوونەتە ناو بازگەیەکی چەکدارانی داعش لە مەعمەلۆن و دەستبەسەرکراون."
سەبارەت بە دۆخی ئەو پێشمەرگانە، ئەو ئەفسەرەی زێرەڤانی گوتی "بە پێی زانیارییەکانی ئێمە زۆریان لێداون، بەڵام زیندوون و ئێستا دەستبەسەرن". ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئازادکردنیان.
15/06/2014
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) فه‌رمانیدا، كه‌شتیه‌كی هه‌ڵگری فڕۆكه رووبكاته كه‌نداو، به مه‌به‌ستی خۆئامادهكرد بۆ بڕیاری
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له عیراق.
جۆن كیریی، وته‌بێژی په‌نتاگۆن، رایگه‌یاند :" ئه‌مریكا كه‌شتی هه‌ڵگری فڕۆكه (جۆرج بۆش)ی ره‌وانه‌ی كه‌نداو، كرد.
ئه‌و وته‌بێژه، وتیشی :"ئه‌و فه‌رمانه‌ی چاك هیگڵ، وه‌زیری به‌رگری ده‌ریكردووه، نه‌رمی زیاتر ده‌به‌خشێته فه‌رمانده‌ی باڵا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی له پێناو پاراستنی گیانی ئه‌مریكییه‌كان و هاوڵاتییان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق، ئه‌نجام بده‌ین.
لای خۆیه‌وه، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی ئێران، دوێنێ نیگه‌رانی خۆی و سه‌ركرده‌كانی ئێرانی ده‌ربڕی به هاتنی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام (داعش) بۆ شاری موسڵ و شاره‌كانی تری عیراق.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، روحانی روونیكرده‌وه، "جیاوازی هه‌یه له نێوان هاوكریكردن و ده‌ستێوه‌ردان". جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی هێ.ه‌كانی ئێران، له‌ئارادا نییه، ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ره‌تكرده‌وه گوایه هێزه‌كانی له سه‌ر خاكی عیراق بڵاوه پێكردبێت، وتیشی :" ره‌نگه پرس و راوێژمان پێبكرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر".
سه‌رۆكی ئێران به‌دووریشی نه‌زانی، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "داعش"، به پێكه‌نینیشه‌وه، وتی " چه‌ند رێگایه‌كی فه‌رمی و نا فه‌رمی هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به لایه‌نی ئه‌مریكییه‌وه".
له عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران كه‌ریم
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت
15/06/2014
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی سنوری ئێران ئاشكرایكرد، رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر له‌سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی نێوان ئێران و عیراق و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانیش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێكهێنراوه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر پالامارێكی داعش.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێران له‌زاری عه‌مید حسێن زولفه‌قاری، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی سنوری ئێران بڵاویكرده‌وه،" رێوشوێنه‌كانی چڕكراونه‌ته‌وه له‌سنوری نێوان ئێران - عیراق"، وتیشی: له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانیش ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پارێزگاكان پێكهێنراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر په‌لامارێكی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ئێران.
به‌وته‌ی حسێن زولفه‌قار،" هه‌موو رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر، وه‌ك ئاماده‌كاریی پێشوه‌خت"، وتیشی: ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیانی عیراق به‌هۆی بارگرژیی ئه‌منی ناوچه‌كانیان به‌ناچاری روویانكردۆته ناوچه سنوریه‌كانی ئێران، ئێمه‌ش سه‌روو خۆمان له ئه‌گه‌ری زیادبوونی ئه‌و حاڵه‌ته ئاگادار كردۆته‌وه.
حسێن زولفه‌قار، ئه‌وه‌شی وت كه،" به‌ره‌نگاریی هه‌موو هاتوچۆیه‌ك ده‌بنه‌وه بۆ كه‌سانی نایاسایی و ئه‌وانه‌ی گومانده‌كرێت سه‌ربه گروپه توندڕه‌وه‌كان بن، بۆیه هه‌موو رێوشوێنێكی ئه‌منی توندوتۆڵ گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ چاودێریی كردنی سنوره‌كانی ئێران".
15/06/2014
ئه‌وه‌ی له عیراق روو ده‌دات مه‌ترسیداره و ره‌نگه ببێته رووداوێكی مێژوویی، به‌ڵام به‌لای هه‌ندێك كه‌سه‌وه شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بووه و له‌خۆیه‌وه دروست نه‌بووه، چونكه پێشتر شاره‌زایان و پسپۆڕان هۆشدارییان دابوو له‌و پێنچ خاڵه مه‌ترسیداره كه ئه‌وانیش: ده‌وڵه‌تی خه‌لیفه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عیراق و په‌شیمانیی ئه‌مریكا و جه‌نگی سوریا و دابه‌شبوونی عیراق.
به‌درێژایی ماوه‌ی رابردوو، شاره‌زایان هۆشدارییان داوه و هاواریان كردووه و پێشبینییان كردووه كه چه‌ند هۆكارێكی مێژوویی و هه‌ندێك هۆكاریش كه بڕٍیاری سیاسی‌یان له‌پشته، ره‌نگه ببنه ئه‌و به‌نزینه‌ی كه ده‌وترێت ده‌كرێت به ئاگردا.
سایتی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه: ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌و پێنچ هۆشدارییهیه كه پێشتر شاره‌زایان زۆریان له‌سه‌ر وتن و كه‌س گوێی پێ نه‌دا:
1- هۆشداریی یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای سه‌دام، ده‌بێته‌هۆی بێسه‌روبه‌ره‌یی و نانه‌وه‌ی پشێوی:
هه‌رچه‌نده سوپاكه‌ی سه‌دام وه‌ك ساڵانی پێش 1991 به‌و گه‌وره‌یی به‌هێزییه نه‌مابووه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا له ساڵی 2003 هێرشی كرده سه‌ر عیراق، هێشتا ئه‌و سوپایه 430 هه‌زار سه‌ربازی به ئه‌زموونی هه‌بوو كه نزیكه‌ی 400 هه‌زاری دیكه له شێوه‌یه یه‌كه‌ی نیمچه سه‌ربازیدا، پشتیوانیی ده‌كرد.
هۆشداریی زۆر به پۆڵ بریمه‌ر-ی حاكمی مه‌ده‌نیی ئه‌و كاته‌ی عیراق درا كه سوپا هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام دواجار بڕیاره له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سوپایه و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و راگه‌یاندنی رژێمی به‌عس درا و ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌زاران كه‌س كاره‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن و چه‌ندین پله‌داری گه‌وه‌ره به په‌لی عه‌قید و به‌ره‌وژوور كه ئه‌زموونی باشیان له شه‌ڕدا هه‌بوو، له حكومه‌تی نوێ‌دا بێ به‌ش بكرێن و بێكار بن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌و پله‌دارانه روو له شوێنی دیكه بكه‌ن و به‌دوای كاردا بگه‌ڕێن.
به‌پێی وته‌ی فه‌واز جه‌رجیس، پرۆفیسۆر له په‌یمانگای له‌نده بۆ زانیستی سیاسی و ئابووری، سه‌دان له‌و پله‌دار و ئه‌فسه‌ره به ئه‌زموونانه‌ی سه‌دام، په‌یوه‌ندییان كرد به رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك داعشه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه داعش و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌گه‌ر بیانیش بن، زۆر شاره‌زای جوگرافیا و ناوچه‌كانی عیراق بن و ئه‌زموونه‌كه‌یان بۆ ئه‌و رێكخراوه به‌كاربهێنن.
2- هۆشداریی دووه‌م: شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، قه‌یران و ئاژاوه له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌نێته‌وه:
داعش هه‌ر شه‌ڕ ناكات، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنیش تۆمار ده‌كات، پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ش له عیراق و سوریا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه داعش هێزێكی شه‌ڕكه‌ری گورزوه‌شێنه. ئه‌م هێزه‌ی داعش له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه سوریا كه‌وته شه‌ڕی ناوخۆوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه داعش بواری مه‌شق و راهێنانی بۆ ره‌خسا و سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی باشی ده‌ستكه‌وت.
ره‌مزی ماردینی، توێژه‌ر له سه‌نته‌ری ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵه‌سی له ئوردن له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌وڵێكی ئاشكرا هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی عیراق و سوریا بكرێته گۆڕه‌پانێكی تایه‌فی، ئه‌جیندای داعش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته و بۆئه‌وه‌ش چاوی له رووبه‌رێكی فراوان بڕیووه و ده‌یه‌وێت سوریا و عیراق بخاته ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌وه."
ئه‌م قسانه‌ش، ویلیا‌م هیگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پشتڕاستی كرده‌وه كه وتی: "قه‌یرانی سوریا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت عیراق، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك بگه‌نه جۆره رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به سوریا ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌موو ئامانجه‌كانیشی نه‌پێكێت. بۆیه ئه‌مه‌ی ئێستا له عیراق رووده‌دات، ئه‌وه زیندوو ده‌كاته‌وه كه پێویسته له چه‌ند مانگی داهاتوودا چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی سوریا بدۆزرێته‌وه.
3- هۆشداریی سێیه‌م: كێشه‌ی سوننه و شیعه به‌هیچ جۆرێك چاره‌سه‌ر ناكرێت:
به‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆ "پێشكه‌وتنی سیاسی" كرد، ویلیا‌م هیگ، مه‌به‌ستی دابه‌شبوونی تایه‌فی بوو له عیراق كه چووه‌ته ناو كرۆكی چینی سیاسییه‌وه، ئه‌و چینه‌ی كه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی شیعه مه‌زهه‌ب سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و تیایدا سوننه‌كان په‌راوێز خراون.
وه‌ك جه‌یمس جێفری، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عیراق ده‌ڵێت: " سوننه‌كان مێژوویان له عیراقی نوێ‌دا هه‌یه به‌تایبه‌ت له سوپادا، زۆربه‌ی جه‌نڕاڵه‌كانی سوپا له پێكهاته‌ی سوننه بوون، كه‌چی ئێستا هیچ هه‌وڵێك نادرێت بۆ هێنانی سوننه‌كان بۆ ناو حكومه‌ت."
دووباره فه‌واز جه‌رجیس، پرۆفیسۆر له په‌یمانگای له‌نده بۆ زانیستی سیاسی و ئابووری، داعش ململانێی نێوان سوننه و شیعه‌ی قۆستووه‌ته‌وه و زیاتر به‌ناوی سوننه‌وه شه‌ڕ ده‌كات، بۆیه ده‌كرێت سوننه‌كان له‌وه تێبگه‌یه‌نرێن كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدا بن، داهاتوویان باشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بواری بدرێت، به‌شداریی زیاتر له حكومه‌تدا بكه‌ن.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه جه‌یمس جێفری پێی وایه، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، سوننه‌كان پێیان خۆش نییه داعش ببێته سه‌ركرده‌یان، له ساڵی 2004 ئه‌زموونێكی تاڵیان بینی، له‌ملاشه‌وه سوننه بێ هیوا بووه له حكومه‌تی به‌غدا و متمانه‌یان پێ نه‌ماوه و پێیان وایه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته "وههم"ه، هه‌ربۆیه كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو مه‌زهه‌به، ئاسته‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت.
4-هۆشداریی چواره‌م: ئه‌مریكا په‌شیمان ده‌بێت له جێهێشتنی عیراق:
سوپای ئه‌مریكا له عیراق كشایه‌وه و هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ ئه‌وه نییه كه دووباره ئه‌و سوپایه بگڕێته‌وه، مایكڵ هیدن، فه‌رمانده‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری له‌سه‌رده‌می جۆرج بوشی كوڕ، له‌كاتی خۆیدا، ره‌خنه‌ی توندی له باراك ئۆباما گرت كه بریاری كشانه‌وه‌ی بۆ سوپاكه‌ی له عیراق ده‌كرد و وتی: "ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و كاریگه‌رییه‌كی كه‌می له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌بێت."
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه جه‌یمس جێفری پێی وایه مه‌گه‌ر كاتێك ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه عیراق كه ئه‌گه‌ر توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسنووری و به‌بیانووی رفاندنی ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكاره‌كانی له‌لایه‌ن داعشه‌وه، له‌شكركێشی بكاته‌سه‌ر عیراق، یان كاتێك ئێرانی شیعه‌ی هاوپه‌یمانی مالیكی بێته عیراقه‌وه، ئه‌گینا به لێخۆشبوو‌ن له هه‌ندێك چه‌كداری سوننه، یان پیكهێنانی حكومه‌تی هاوبه‌ش، كێشه‌كه له ره‌گه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌یه بوو كه له‌پای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عیراق كه‌وته‌وه.
5- هۆشداریی پێنجه‌م: دابه‌شبوونی عیراق:
جه‌یمس جێفری ده‌ڵێت: رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه دڵخۆشكه‌ر نین، عیراق ناتوانێت یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی بپارێزێت، ئه‌وه‌تا سوپاكه‌ی هه‌رچی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی له موسڵ هه‌یه به‌جێیان هێشت.
ده‌شڵێت: سوپای عیراق ناتوانێت یه‌ك فیشه‌ك بته‌قێنێت و فهرماندهكانیشیان له به‌غداوه متمانه‌یان پێ ناكه‌ن.
ره‌مزی ماردینی، توێژه‌ر له سه‌نته‌ری ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵه‌سی له ئوردن، پێی وایه حكومه‌تی عیراق نایه‌وێت جگه‌له شیعه، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكی دیكه‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌ب یان كورد هه‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌سته‌م بێت به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو له دژی داعش پێك بێت.
ئه‌وه‌ی له هه‌مووی زیاتر ترسناكتره، ئه‌وه‌یه كه عیراقییه‌كان ئێستا ئینتیمایان بۆ گروپه چه‌كداره‌كان زیاتره وه‌ك له ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش قسه‌كانی جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌بیرده‌هێنێته‌وه كه تاكه هۆكار بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ئه‌وه‌یه هه‌ر گروپێكی عیراقی به‌پێی ئایین و مه‌زهه‌ب و تایه‌فه‌كه‌ی خۆی، مافی ئه‌وه‌ی پێ بدرێت، خۆی ئیداره‌ی خۆی بكات، به مانایه‌كی دیكه واته عیراق بكرێته چه‌ند هه‌رێمێك و هه‌ریه‌كه و به‌شی خۆی پێ بدرێت.
14/08/2014
ئێران ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاریكردنی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق پیشان ده‌دات، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیش ده‌ڵێت، تێكشكانی سوپا به‌ڵگه‌ی سیاسه‌ت و سه‌ركردایه‌تی شكستخواردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه، تاران هه‌ست به قه‌له‌قی و نیگه‌رانییه‌كی زۆر ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا له عێراق ده‌گوزه‌رێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌یه هاوكاری ئه‌مریكا بكات سه‌باره‌ت به پشتیوانیكردن له حكومه‌تی عێراق بۆ روبه‌روو بوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی كوتله‌ی مواتنی سه‌ر به عه‌مار حه‌كیم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری به‌غداد رایگه‌یاند، تێكشكانی سوپای عێراق ناكه‌وێته ئه‌ستۆی لێنه‌هاتوویی ئه‌فسه‌ران، به‌ڵكو به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شكستی سیاسه‌ت و سه‌ركردایه‌تیی سوپای عێراق، كه له‌ماوه‌ی 8 ساڵی رابردوودا 41 ملیار دۆلاری بۆ خه‌رجكراوه.
14/06/2014
زەڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق، پێیوایە بە چوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ناوچە دابڕاوەکان کورد کێشەی خاکی نەماوە و گەیشتووەتە ئەو داواکارییەی کە هەیبووە.
خەلیلزاد لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو لە واشنتنەوە گوتی: “ کوردەکان گەیشتن بەو داواکارییەی هەیانبوو بۆ خاک لە عێراقدا، مەبەستم لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانە، بەتایبەتیش شاری کەرکووک کە کوردەکان بڕوایان وابوو لەلایەن سەدامەوە لێیان سەندرابوو و تەعریب کرابوو”.
بەگوتەی باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق: “کوردەکان ئێستا ئەو ناوچانەیان وەرگرتووەتەوە بۆئەوەی لە داعش بیپارێزن. ئەوان یارمەتیدەر بوون لە هاریکاریکردنی پەنابەران و وەخۆگرتنی سەربازانی عێراقی. بۆیەش ئێستا کوردەکان دەتوانن بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە دەیانەوێ سەربەخۆ بن یان بۆ ماوەیەکی دیکەش بێدەنگ بن و چاوەڕێ بکەن بزانن چیدیکە روودەدات”. بەڵام وەک خەلیلزاد گوتی: “ئێستا بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە بە کام ئاراستەدا دەڕۆن، کوردەکان وەکو شۆفێری ئۆتۆمبێل وان و پێگەیەکی تا رادەیەک بەهێزیان هەیە لە عێراقدا”.
14/06/2014
دوای هێرشی چەكدارانی گرووپی (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام - داعش) سوپای عێراق لە زۆربەی ناوچەكان بەبێ شەڕ و پێكدادان پاشەكشەیانكرد یان رایانكرد و چەكیان دانا.
لەگەڵ دروستبوونی ئەو بۆشاییە سەربازییە ، هێزی پێشمەرگە بەرەو ناوچە گەرمەكان جوڵەی پێكرا و لەو شوێنانەی سوپای عێراق كشابوونەوە جێگیربوو.
سنووری خانەقین و جەلەولا
لەو ناوچەیە پێشڕەوییەكی زۆری پێشمەرگە روویداوە. بەڵام هێشتا ناوچەیەكی زۆری باشووری كوردستان نەكەوتووەتە ژێر كۆنترۆڵی پێشمەرگە و، داعش دەستی بەسەرداگرتووە ، كە پێشتر لەژێر دەستی سوپای عێراقدابوون .
پێشمەرگەی هێزی 70( یەكێتی) لەگەڵ دژە تیرۆر شەوی رابردوو چووە بۆ كوباتشی ، كە 2 كلیۆمەتر لە سەعدییە دوورە . ئێستا سەعدییە لەژێر دەستی داعشدایە .
لە قەرەتەپە سوپای عێراق خۆی تەسلیمی هێزی 70ی پێشمەرگە كرد بە چەكەكانیانەوە ، بەپێی رێككەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق ، چەكەكانی ئەو هێزانە بە زیمە وەرگیراون لە سوپای عێراق ، زۆر لە سەربازەكانیش لەلای پێشمەرگەن .
جەلەولا ئێستا لە دەست پێشمەرگەدایە ، لە گەڕەكی تەجنیدی كۆن ، كە داعش و هەندێك چەكداری دیكەی تێدابوون، پێشمەرگە لە شەڕدا بوو و سەركەوت.
خەڵكێكی زۆر لەو ناوچەیە رادەكات بەرەو كەلار ، دەگوترێ ئێستا 20%ی جەلەولا ئاوەدانە ، هەمووی چۆڵكراوە .
هەر لەگەڵ پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەكان هێزی پێشمەرگە بەرەو جەلەولا جوڵەیان پێكرا و ئێستا ناوچەی كوباشی، قەزای جەلەولا و ناوچەی ناودۆمان لەژێر كۆنتڕۆڵی تەواوی هێزی پێشمەرگەدانە و وەك وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت "ئامانجمان چوونە ناو سەعدییە و كۆنتڕۆڵكردنی ئەو شارۆچكەیەیە".
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە "هێزی پێشمەرگە لە سنوورەكانی زنجیرە چیای حەمرین بڵاو بوونەتەوە و كۆنتڕۆڵی سەرجەم ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیان بەدەستەوە گرتووە و جگە لە پێكدادان لە دوو خاڵ (تەل وەرد و سەعدیە) ئەمن و ئاسایش لە سەرجەم ناوچەكان سەقامگیرە".
لەكاتی رووخانی رژێمی بەعس هێزی پێشمەرگە لەساڵی 2003 كۆنتڕۆڵی سەرجەم ناوچە دابڕاوەكانی بەدەستەوە گرت، بەڵام بەهۆی رێككەوتنە سیاسییەكان هێزی پێشمەرگە لە هەندێك ناوچە لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی بازگەی هاوبەشیان دانا و لە هەندێك ناوچەش كشانەوە لەساڵی 2008دا ، لەو رووداوانەدا جارێكی‌تر هێزی پێشمەرگە چووەوە پێشەوە.
ئێستاكە و دوای 11 ساڵ، وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت "پێشمەرگە جارێكی دیكە لەو شوێنانەی لێی جێگیر بووە ناكشێتەوە".
موسڵ
پێشمەرگە لە هەموو ئەو خاڵە سنووریانە لەگەڵ ناوچە عەرەبنیشنەكانی پارێزگای موسڵ هەیە ، كە بریتین لە ناوچەی شەلالات ، گوندی وەلید ، قەزای سنوون ، سیبا شێخ خدر ، گرد زەرك و ئوم شەبابیت ، هەمووی پێشمەرگەی لێیە. لەو ناوچەیە هیچ گوندێكی كورد نییە پێشمەرگەی لێ نەبێت .
لە 10/6/2014 هێزی پێشمەرگە چوونە ناو رەبیعە لە سنووری پارێزگای نەینەوا و كۆنتڕۆڵی ئەو ناوچە سنوورییەیان كرد . دواتر هێزی پێشمەرگە سەرجەم ناوچە كوردستانییەكانی پارێزگای نەینەوای كۆنتڕۆڵكرد و وەك وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت "بەری رۆژهەڵات تاوەكو لای چەپی موسڵ هێزی پێشمەرگەی لێ جێگیربووە و ئاسایشی ناوچەكە سەقامگیرە".
كەركووك
رۆژی چوارشەممە 2014/6/11، هێزەكانی فیرقەی 12ی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە لە ناوچەی كەیوانی كەركووك كشانەوە و هێزی پێشمەرگە كۆنتڕۆڵی سەربازگەی كەیوان و فڕۆكەخانەی سەربازی حوڕییەیان بەدەستەوەگرت، دواتر وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "ناو شاری كەركووك لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدایە" و ئێستا هێزی پێشمەرگە لە سەرجەم ناوچە كوردستانییەكانی پارێزگای كەركووك بڵاوبووەتەوە.
هەر یەك لە ناحییەكانی مولتەقا، یایتی، فەتحە، تەلوەرد، تازە خورماتوو، ناحیەی بەشیر، گوندی مەلا عەبدوڵڵا، قەزای داقوق تاوەكو سنووری خورماتوو و بازگەی سلێمان بەگ لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدان و تەنیا لە نزیك ناحیەی تەلوەرد و مەلا عەبدوڵڵا شەڕ و پێكدادان هەیە و لە زۆربەی ناوچەكانی دیكە ئارامی هەیە .
14/06/2014
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دەستبەسەرکردنی فەرماندەی فیرقەی چوار دەدات کە کوردە.
سەرچاوەیەکی تۆڕی میدیایی رووداو لەناو سوپای عێراق رایگەیاند: "لیوا نەزیر گۆران، فەرماندەی فیرقەی چواری سوپای عێراق، بە فەرمانی نووری مالیکی لە (بنکەی ئاسمانیی بەکر) لەنزیک بەغدا دەستبەسەرکراوە".
بەپێی زانیارییەکانی رووداو لیوا نەزیر گۆران خەڵکی ناوچەی بەردەڕەشە لە پارێزگای دهۆک. سەرچاوەکەی رووداو دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو فەرماندەی فیرقەیەی سوپای عێراق گوتی: "بڕیارەکە پەیوەندیی بە کۆنترۆڵکردنی تکریت و دەوروبەرییەوە هەیە کە فیرقەی چوار بەرپرسیار بووە لە پاراستنی".
13/06/2014
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کەرکووک کۆبووەتەوە و باسی قۆناخێکی نوێیان لە ناوچە دابڕاوەکان کردووە. هەروەها لە "هەندێک هەنگاوی پارتی" لەو ناوچەیەدا نیگەرانە.
رۆژی 12/6/2014 مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لە شاری کەرکووک کردووە. بەگوتەی سەرچاوەیەکی تۆڕی میدیایی رووداو لە مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی خۆئامادەکردن بۆ ئەو قۆناخە نوێیە کراوە کە دوای کۆنترۆڵکردنی تەواوی پارێزگای کەرکووک لەلایەن پێشمەرگەی کوردستانەوە هاتووەتە گۆڕێ.
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە "مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیگەرانە لەو هەنگاوانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوو رۆژی رابردوودا لەو ناوچەیە هەڵیهێناون. چونکە یەکێتی پێیوایە دەبێ پارتی بەپێی قەبارەی خۆی، کە بنەماکەی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، لە پارێزگای کەرکووک هەنگاو بهاوێژێت".
سەرچاوەکەی رووداو ئەوەی ئاشکرانەکرد کە ئەو نیگەرانییەی یەکێتی گەیەندراوەتە پارتی دیموکراتی کوردستان یان نا.
13/06/2014
له سه‌روبه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی كوژرانی رۆژنامه‌نووس و فۆتۆگرافه‌ر، كامه‌ران نه‌جم له میدیاكانه‌وه، تائێستا به ره‌سمی هیچ لایه‌ك كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌گه‌رچی پێشتر سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه كامه‌ران كوژراوه، به‌ڵام تائێستا هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی نه پێشمه‌رگه و نه داعش به ره‌سمی كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌یان رانه‌گه‌یاندووه.
خه‌ندان زانیوویه‌تی كه ئێستا یه‌كێك له هاوڕێیانی كامه‌ران نه‌جم په‌یوه‌ندیی كرد به وته‌بێژی داعش له سنووری پارێزگای كه‌ركوك و پێی راگه‌یاند ئێمه ناتوانین تاوه‌كو سبه‌ینێ كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ماوه یان نا.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، وته‌بێژی داعش له سنووری پارێزگای كه‌ركوك به هاوڕێكه‌ی كامه‌رانی راگه‌یاندووه كه كه‌س ناتوانێت له‌مشه‌ودا بزانێت چاره‌نووسی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌چی گه‌یشتووه و سبه‌ینێ ده‌توانین به‌دوادواچوونی زیاتر بكه‌ن له‌سه‌ر رووداوی كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی خه‌ندان، له سنووری ناوچه‌ی ریاز هێزێكی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه گه‌مارۆ ده‌درێن و ئا له‌وێدا كامه‌ران نه‌جم وه‌ك فۆتۆگرافه‌رێك وێنه‌ی دۆشكه‌یه‌ك ده‌گرێت كه ته‌قه ده‌كات، له‌و كاته‌دا فیشه‌كێك به‌ر ملی ده‌كه‌وێت و پاشان به برینداری ده‌یخه‌نه ناو میك زهمینییهكهوه، له‌كاتی ده‌رچوونی ئۆتۆمبیله‌كه و به‌هۆی خێراییه‌وه، كامه‌ران نه‌جم ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
له‌كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كامهراندا، شه‌ڕ له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت و هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كشێنه‌وه و (كامه‌ران نه‌جم)یش له مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌دا به برینداری به‌جێ ده‌مێنێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی شه‌ڕی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و داعشی تێدا روویداوه، تائێستا به‌ده‌ست ئه‌و گروپه چهكدارهوهیه و له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌شدا بارانێكی زۆر باریووه.
هاوڕێكانی كامه‌ران، په‌یوه‌ندییان به ژماره مۆبایله‌كه‌یه‌وه كردووه‌و كه‌سێكی سه‌ربازی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، وه‌ڵامی مۆبایله‌كه‌ی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "كه‌لوپه‌له‌كانی كامه‌ران لای من پارێزراوه كه له‌ناو میكه زهمینییهكهدا لێی به‌جێماوه."
ئه‌و كه‌سه سه‌ربازییه به‌وپێیه‌ی كه خۆی له شوێنی رووداوه‌كه بووه، هه‌مان چیرۆكی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
له‌ئێستاشدا، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڕێیانی كامه‌ران نه‌جم له به‌رده‌م ماڵی ئه‌و رۆژنامهنووسهن له گه‌ڕه‌كی چوارچرا و چاوه‌ڕوانی زیانیاریی زیاتر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر رووداوه‌كه.
كامه‌ران نه‌جم، یه‌كێكه فۆتۆگرافه‌ره ناسراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی بێلایه‌ن، چووه بۆ رووماڵكردنی رووداوه‌كان.
خه‌ندان ـ هۆگر كه‌مال
13/06/2014
ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای دیالە تا ئەم بەیانیەش بەدەستی سوپای عیراقەوە بوو، بەڵام لە ئێستادا سوپا خۆی و ناحیەكەشی رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له قه‌ره‌ته‌په، به خه‌ندان_ی راگه‌یاند :" دوای وتوێژ له‌گه‌ڵیاندا، دواجار هێزه‌كانی سوپای عیراق له قه‌ره‌ته‌په كه بریتیبوون له فه‌وجێك، خۆیان و ئه‌منییه‌تی شارۆچكه‌كه‌یان راده‌ستی هێزه‌كانی 70ی هێزی پێشمه‌رگه"
پێشتر، سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه له قه‌ره‌ته‌په‌وه، به خه‌ندان_ی راگه‌یاند :" فه‌وجێكی سوپای عیراق له‌قه‌ره‌ته‌په له شوێنی خۆیاندا ماونه‌ته‌وه و پێداگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه و داعش ناكه‌ن".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، شه‌وی رابردوو سه‌ركرده‌كانی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیانكردووه به وتوێژ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فه‌وجه‌كه‌ی سوپای عیراق و ئه‌فسه‌ر باڵاكانی ئه‌و فه‌وجه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان راده‌ست بكه‌ن، به‌ڵام فه‌وجه‌كه رازی نه‌بووه.
13/06/2014