وەزیری دەرەوەی یۆنان لە چاوپێکەوتنێکیدا رایدەگەیەنێت لەبەرامبەر هەڵوێستێکیدا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی یۆنانەوە دەستی لە کارپێكێشراوەتەوە .
سایتی حورییەتی تورکی بڵاویکردووەتەوە تیودورۆس پانگۆلاس وەزیری پێشووتری یۆنان لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاندووە لە کاتێکدا لە ساڵی 1999 عەبدوڵا ئۆجەلان لە کینیا لەلایەن دەزگای هەواڵگری میتی تورکییەوە دەستگیرکرا، لەو کاتەدا بە تۆمەتی هاندانی تیرۆر لە پۆستی وەزیری دەرەوەی یۆنان لەلایەن کۆستاس سیمیتیس سەرۆک وەزیرانی پێشووتری یۆنانەوە دەستی لەکارپێكێشراوەتەوە.
هەروەها پانگۆلاس دەڵێت لە پۆست دوورخستنەوەکەی بەهۆی فشاری ئەمریکاوە بووە .
دەشڵێت لەسەردەمی ئیدارەی بیل کلینتۆندا بەهۆی هەڵوێستەکانی لە ڕووداوەکانی ئۆجەلاندا وەکو کارمەندی هەواڵگری مامەڵەی لەگەڵدا کراوە و دوابەدوا ی هاتنی جورج بوش هەڵوێستیان گۆڕاوە.
بە پێی ویکیپێدیاش لە ساڵی 1999 پانگۆلاس یەکێک بووە لەوانەی بە یارمەتی چەند کەسێکی دەزگای هەواڵگری یۆنان ڕێگەیانداوە بە عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان تاوەکو بچێتە کینیا .
سەرچاوە: حورییەت
29/04/2014
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی ههرێمو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكرده‌وه، تێیدا داواده‌كات هاوڵاتیان به‌فراوانترین شێوه به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن، ده‌نگ به‌و كه‌سانه بده‌ن كه ده‌توانن به‌باشترین شێوه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی (مه‌سعود بارزانی)بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتوه، هاوڵاتیانی ئازیزی هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم سوپاس بۆ خودا‌و ئێوه‌ی ئازیز جارێكی دی ئه‌و ده‌رفه‌ته هاته ئاراوه، كه خه‌ڵكی له‌ڕێی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه بڕیار له‌ژیانی سیاسی‌و به‌ڕێوه‌بردنی خۆیان بده‌ن، له‌م قۆناغه‌دا به‌شداریكردنتان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گرنگییه‌كی تایبهتو مێژویی هه‌یه، سه‌نگی سیاسی كورد له‌عێراق به‌هێزتر ده‌كات، بۆ به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی گه‌لی كورد‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ناحه‌زانی گه‌لی كورد له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا داواتان لێده‌كه‌م بهجۆشو خرۆشه‌وه به‌شداربن‌و نوێنه‌ره‌كانتان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێرن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر باشتربونی به‌ڕێوه‌بردنی شار‌و شارۆچكهكانو خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها قوڵتربونی كه‌لتوری دیموكراسی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێت، داواتان لێده‌كه‌م به‌فراوانترین شێوه به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بن‌و ده‌نگ به‌و كه‌سانه بده‌ن كه ده‌توانن به‌باشترین شێوه خزمه‌ت بكه‌ن.
به‌پێویستیشی ده‌زانێت داوا لهلایهنهپهیوهندیدارهكانو ده‌زگاكانی ئاسایش‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن‌و گشت هاوڵاتی بكات، هه‌وڵبده‌ن هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی (30) نیسان به‌باشترین شێوه بهڕێوهبچێتو،وێنه‌ی شارستانییو سه‌رده‌مییانه‌ی كوردستان پێشانی جیهان بده‌ن.
ئه‌ڵوه‌ن ساڵح-NNA
28/04/2014
به‌رهه‌م ساڵح به ئاماده‌بونی مامۆستا نازم نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران له شاری هه‌ولێر پێشوازی كرد له روسته‌م قاسمی به‌رپرسی كۆمیته‌ی په‌ره‌پێدانی ئابوری بازرگانی و پیشه‌سازی كۆماری ئیسلامی ئێران و عیراق و وه‌زیری نه‌وتی پێشووی ئێران و وه‌فدێكی یاوه‌ری و باس له دواین پێشهاته‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كدا باس له‌و په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرا. كه په‌ره‌سه‌ندنێكی باشی به خۆییه‌وه بینیوه، ئه‌وه‌ش له چاو ساڵی پار به هوَی ئه‌و ههمههانگییهی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، به تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابوری و بازرگانی و ئاسان كردنی مه‌رزه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا وا ده‌خوازێت ئه‌و په‌یوه‌ندیه بازرگانییه باشتر بكرێت.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌ی هه‌رێمی كورستان و كۆماری ئیسلامی ئێران خرایه‌به‌ر باس و ته‌ئكید كرایه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه ببێته مایه‌یی خوشگوزه‌رانی نێوان هه‌ر دوو گه‌لی دراوسێ.
28/04/2014
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ی گرتنه‌وه‌و به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ڕوباری فوراتی كرد له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه، كه‌به‌هۆیه‌وه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری فه‌لوجه‌ی كردوه به‌ژێر ئاوه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه سه‌دان خێزان ناچار بون شوێنه‌كانی خۆیان جێبهێڵن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ كانتۆنه‌كانی خۆرئاوای كوردستان‌و به‌نیازه به‌مزوانه بچێته خۆرئاوا، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی خۆرئاوای كوردستانیش ئاشكرایكردوه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دیداریان ئه‌نجامداوه.
(سینه‌م محه‌مه‌د) هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی خۆرئاوای كوردستان كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا سه‌ردانی ئه‌وروپای كردبو ڕایگه‌یاندوه، دیداریان له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامداوه، ئاشكراشیكردوه، ڕۆژی (5)ی نیسان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌پارێزگای (دیلۆك)ی توركیا كۆبونه‌ته‌وه.
سینه‌م ئه‌وه‌شی وتوه، كه ئه‌وان پێشتریش له‌نه‌رویژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامداوه‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكردون، كه ئاخۆ خۆرئاوای كوردستان ده‌یانه‌وێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هاوكارییان بكات، لهوهڵامیشدا شانده‌كه‌ی خۆرئاوا وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌و وتویانه خۆرئاوا پێویستی به‌هاوكای (UN) هه‌یه، هه‌ربۆیه ئه‌وان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی خۆیاندا له‌توركیا بانگهێشتی خۆرئاوای كوردستانیان كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی (فورات) بڵاویكردونه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆئه‌وه‌ی هاوكاری خۆرئاوای كوردستان بكه‌ن چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌بوه له‌وانه؛ ژیانیان پارێزراوبێت لهكوردستانداو هه‌روه‌ها بشتوانن به‌ئاسانی له‌كوردستانه‌وه بچنه شاره‌كانی تری سوریا‌و ژیانیشیان بپارێزرێت، له‌و ڕوهشهوه كانتۆنه‌كانی خۆرئاوا گره‌نتی ئه‌وه‌یان به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوه له‌هه‌مو ئه‌و سنورانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه پارێزراوده‌بن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕایانگه‌یاندوه، ده‌یانه‌وێت هاوكاری خۆرئاوای كوردستان بكهنو له‌و ڕوهشهوه به‌فه‌رمی ناوی (ڕۆژئاوا)یان به‌كارهێناوه لهدانوستانهكانیانداو ڕایانگه‌یاندوه، پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ خۆرئاوای كوردستان هه‌یه.
----------------------------------------------------------------
و: هێرش شۆڕش (/)
26/04/2014
کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ لەندەن: رۆژی هەینی، شاندێک لە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لە دەرەوەی وەلات، پێکهاتوو لە چالاکوانانی هێژا کاک ئیبراهیم بایەزیدی و کاک رێبوار ورمەیی، دەگەل سێ شاندی پێکهاتوو لە: رێزدار ئیحسان قادر گووتەبێژی کۆمیتەی حیزبەکوردستانیەکان لە لەندەن، بەرێز کاک ئیبراهیم مستەفا نوێنەری پارتی یەکییەتی دیمۆکراتی کوردی سوریە، وە بەرێز کاک مستەفا تاشکان لە پارتی سوسیالیستی کوردستان، دیداریان کرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا، شاندی بزووتنەوە دوابەدوای بەخێرهاتنکردنی لایەنەکان، باسێکی کورتی پێناسەیی سەبارەت بە ئیستێراتیژی، ئامانجی ئیستراتێژیک و مێتود و شێوازی خەباتی نەرم و ئاشتیانەی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی، روو لەهەر سێ شاند ئاراستەکرد، کە لە ئەنجامدا هەرسێ شاند، پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوە و رێکارەکانی خەبات لە پێناۆ دەسبەرکردنی ئاشتی و ئازادی لە رێگای دیالۆگ و دانووستاندا، بەرز و سەردەمیانە، وە شیاویی پشگیری و هاریکاری گشت لایەنی و گشت رەهەندی نرخاند.
لەدرێژەی باس و ئاخفتنەکاندا، لایەنەکان چوار قۆلی سەبارەت بە بارودۆخی جیهانی، ناۆچەیی، و کوردستانی، وە رەۆتی گۆرانکارییەکانی ناۆچەیی و کارگەری و کارتێکەری ئەم رەۆتە لەسەر گۆرەپان و ساحەی سیاسی کوردی دووان، و لەسەر پێویستی خۆتەیاری و هاۆتەریبی رەوشی کار و سیاسەتی حیزبەکانی کوردستانی، دەگەل شەپۆلی گۆران و گۆرانکارییەکان کۆک و هاۆدەنگ بوون، لەتەوەرێکی دیکەی باسەکاندا، بارودۆخی گشت رەهەندی کوردستان لە هەموو بەشەکانیدا، خرایە بەر باس و تاۆتوێ و هەلسەنگاندن، و چوار لایەن لەسەر پێویستی ساغکردنەوەی هاۆدەنگی، یەکریزی و هاریکاری نیشتیمانپەروەرانەی کوردان، پێداگریان کردەوە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەر سێ شاند، پشتگیری سیاسی و مەعنەویی خۆیان لە بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان دووپات کردوە و چوارلایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و رەخساندنی دەرفەت بۆ دیدار لە ئاستی رێبەرایەتی و قایمراگرتننی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد
25/4/2014
له چوارچێوه‌ی ڕێزگرتن له کلتوری گه‌لی ئێزیدیان له ڕۆژئاوی کوردستان و به بۆنه‌ی جه‌ژنی چواره‌شه‌مه سوور، په‌یکه‌رێکی فه‌یله‌سوف( زه‌رده‌شت) پێشكه‌ش به گه‌لی ئیزیدیان كرا‌و له عه‌فرینی خۆرئاوای كوردستان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی گه‌لی ئێزیدی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی چاند و هونه‌ر و ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی کانتۆنی عه‌فرین ئاماده بوون، په‌رده له سه‌ر په‌یکه‌ری ( زه‌رده‌شت) له شاری عه‌فرین لادرا .
له مه‌ڕاسمه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له یه‌حیا بریم، شوکری ناسر و عیسمه‌ت ڕه‌شید که په‌یکه‌ره‌که‌یان دروست کردبوو خه‌ڵات کران. ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوزی وا بڵاویكرده‌وه.
مه‌ڕاسمه‌که به پێشکه‌شکردنی گورانی و ئاهه‌نگ گێران له لایه‌ن گروپی چاندی ئێزیداین کۆتایی پێهات.
زه‌رده‌شت له سه‌ده‌ی چواری پێش زاینی ژیاوه و جگه له‌وه‌ی پێشه‌وای خه‌ڵكی خۆی بووه، هاوكات وه‌ك فه‌یله‌سوفێك ناوبانگی هه‌بووه لای به‌شێك له گه‌لانی جیهان.
سێ وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی زه‌رده‌شت كه (بیری چاك، كرداری چاك، وته‌ی چاك)، رێگای رۆشنی بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی دیاری ده‌كات و ئه‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیری چاكی هه‌بێت ئه‌وا وته‌كانی چاك ده‌بن و دواجار ره‌نگدانه‌وه‌ی له كرداریدا ده‌بێت.
سروده‌كانی زه‌رده‌شت، به‌شێكی زۆری له‌كاتی جه‌نگه‌كان له‌ناوبرا، به‌تایبه‌ت له‌كاتی فتوحاتی ئیسلام بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و ئیران، زۆرینه‌ی ئه‌و سرودانه سوتێنران، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه موغه‌كانی زه‌رده‌شت له "خود ناسنكیان"، ئه‌و سرودانه‌یان له بیریاندا هه‌ڵگرتبوو، بۆجارێكی تر نوسرانه‌وه.كه به‌شێكی كه‌می ده‌كرد.
25/04/2014
جێگری سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان دەڵێ، ئەو شاندەی لە چینەوە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد، هەرێمی کوردستانیان لە عێراق بە جیاواز دەبینی.
ناوەڕاستی ئەم مانگە شاندێكی حزبی و حكومی له وڵاتی چینەوە، له‌سه‌ر داوەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
شانده‌كه جێگری سەرۆکی ئاسیای رۆژئاوا و باكووری ئه‌فریقا له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زیی (پارتی كۆمۆنیسی چین)جیانگ جیانهوا، سه‌رۆکایەتیی ده‌كرد.
بێجگە لە پ.د.ک شاندەکەی چین، سەردانی بارەگای سەرەکی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد.
جێگری سكرتێری گشتی حزبی شیوعی كوردستان كاوه مه‌حمود، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی سەردانی ئەو شاندە و په‌یوه‌ندی نێوان چین و هه‌رێمی كوردستان ده‌كا.
ئەو گوتی: "كۆماری چین و حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته، به گرنگی ده‌زانن په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووریی و دیپلۆماسی له‌گەڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌بێ."
کاوە زیاتر گوتی: "شاندی چین باسی ئه‌وه‌یانكرد كه چۆن هه‌نگاو بنێن بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له نێوان ئێمه و خۆیاندا، چونكه وڵاتی چین ئه‌زموونێكی باشی هه‌یه کە موڵكی ته‌نیا چینییەکان نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به هه‌موو جیهانه‌وه هەیه. ئەو وڵاتە توانیویه‌تی له داڕووخانی ئابووریی جیهان، چین به به‌رنامه و به‌و ژماره زۆرهیدانیشتوانەکەی، توانی ئابووریی خۆی به‌ره‌وپێش ببا. خه‌ونی چین ئەوەیە ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵگەیه‌كی به‌خته‌وه‌ر له سایه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی و وه‌به‌رهێنان و ئاشتی به‌دی بێنن تا ساڵی 2020."
ئه‌و شانده چینیه ته‌نیا لایه‌نی سیاسی نه‌بوو، كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا له بواره جیاحیاكاندا هاتبوونه هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه، ژینگه‌ی كاركردن له هه‌رێمی كوردستان تاقیبكه‌نه‌وه.
كاوه مه‌حمود ئاماژەی پێدا، بە کۆپمانیاکانیان گوتووە پێویسته بچنە دهۆك و سلێمانیش.
كاوه مه‌حمود کە وەزیری رۆشنبیریی و لاوانی هەرێمی کوردستانیشە گوتی: "په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان هه‌رێم و چین. بۆ ئێمه گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چین وڵاتێكی زلهێزه و له‌سه‌ر ئاستی دنیا به هێمنی كار ده‌كا. هه‌روه‌ها ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و كورد ده‌توانی په‌یوه‌ندی ئابووریی به‌كاربێنی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. به پێویستی ده‌زانین له هه‌رێمی كوردستان بایه‌خ به‌و په‌یوه‌ندییانه بدرێ و کاتی نەبن یان له‌سه‌ر ئاستی تاكه حزبی و شه‌خسیدا نه‌بن، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی دیپلۆماسی نێوان هه‌رێم و چیندا بێ. سه‌ردانی شاندێكی باڵای چین له‌و ئاسته‌دا، زه‌مینه خۆشكردنه بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی چین له هه‌رێم یان سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی چین بكا، ئه‌مانه هه‌نگاوی گرنگن و ده‌توانین به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش دروست بكه‌ین به قازانجی هه‌ردوولا."
کاوە بەو جۆرە هەڵسەنگاندنی بۆ شادنەکەی چین کرد: " ئه‌وه‌ی له شاندی چین ده‌خوێنرایه‌وه، چین پێیوایه نابێ هه‌رێمی كوردستان له چوار چێوه‌ی عێراقدا حیسابی بۆ بكرێ. چین ده‌یه‌وێ هه‌رێم له عێراق جیابكاته‌وه له مامه‌ڵه‌كردن، بێگومان ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه هه‌رێمی كوردستان بووه به ناوه‌ندێك وڵاتانی دیکە باردۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك جیاده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ده‌توانین بڵێین جیهان به دوو ده‌سته‌واژه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م شوێنێك هه‌یه به ناوی كوردستان، هه‌روه‌ها عێراق. به‌گشتی ده‌سته‌واژه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكه ده‌چێته ناو ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئه‌مه‌یش خزمه‌ت به ئه‌زموونی سیاسی وڵاته‌كه‌مان ده‌کا. بەڵا هێشتا زووه چین پشتگیری له ده‌وڵه‌تی كوردی بکا، چونكه په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی چین له سه‌ره‌تادایه و پێویسته بزانن چین به‌رژه‌وه‌ندی چیه له هه‌رێم."
25/04/2014
وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پێشنیازەکانی نوێنەرانی ئەو شارە لە پەرلەمانی ئێران بۆ بەدەستگرتنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئەو پارێزگایە رەتدەکاتەوە. نوێنەری شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت ئەوان چەندین کەسیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پێشنیازکردووە، بەڵام وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران دەیەوێ، بەڕێوەری گشتییەکەی لە کوردستان، کوردستانی نەبێت. ئەو خەڵکە 8 مانگە چاوەڕێی جێبەجێکردنی لانیکەمی بەڵێنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران دەکەن، رۆحانی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا رایگەیاند خەڵک هەر هیچیان نەبێ، دەبێ بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە لە خەڵکی خۆجێیی هەڵبژێردرێن. دانیشتن لەسەر کورسییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بە کورد رەوا نەبینرا، بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، بە گوتەی وەزیری ناوخۆی ئێران، کەس نەبوو لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا بێ. ئەو فەرماندارانەش کە تاوەکوو ئێستا گۆڕدراون، زۆر کەمیان خۆجێیین. ئەو رەوتە خەریکە بەرۆکی بەڕێوەبەرە گشتییەکانیش دەگرێتەوە. بۆ نموونە تاوەکوو ئێستا چەندین کەس بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای سنە لە لایەن خەڵک و نوێنەرانی ئەو پارێزگایە لە پەرلەمانی ئێران پێشنیازکراون، بەڵام هیچکامیان ئەو بەرپرسیارێتییەیان پێ نەدراوە. ئەوەش بووەتە هۆی دوودڵی و دڵەڕاوکێ. سالار مورادی نوێنەری شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت ئەوان چەندین کەسیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پێشنیاز کردووە، بەڵام وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران دەیەوێ، بەڕێوەری گشتییەکەی کوردستانی نەبێت. بە گوتەی ئەو نوێنەرەی پەرلەمان، سنە پارێزگایەکی کەلتوورییە و دەبێ بەرپرسانی کەلتووری ئەو پارێزگایە لە خەمی کەلتووری ئەو ناوچەدابن. ئەوەش بە خەڵکی خۆجێیی دەکرێ و حکومەتیش دەبێ ئەو مافەی خەڵک لەبەرچاو بگرێت. سالار مورادی رەخنەش لە حکومەتی رۆحانی دەگرێت و دەڵێت دانەنانی بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە خەڵکی خۆجێیی پێچەوانەی بەڵێنەکانی حکومەت بە خەڵکی کوردستانە و بۆ هەڵبژاردنی بەرپرسانی دەبێ لەپێشدا، هێزە ناوخۆیی و هەڵکەوتەکانی کورد لەبەرچاوی حکومەت بن. بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، بەرپرسانی حکومی ئێران نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا بە جیا لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی کورد لە تاران کۆبوونەتەوە و سپاردنی بەرپرسیارێتی پارێزگاکان وەکو جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتییان لەگەڵ تاوتوێ کردوون، بەڵام تاوەکوو ئێستا پێشنیازێکی روون و فەرمییان لەو بارەوە پێنەکردوون.
26/4/2014