کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەۆلێر: رۆژی دووشەمە رێکەۆتی ٣١ ئادار، شاندێکی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرشتی هیوا کوردستانی نوێنەری بزوتنەوە لە هەۆلێر، و کاک سالە برناس و کاک ژیلوان مستەفا چاڵاکوانانی بەشی پەیوەندی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلات، سەردانی ناۆچەی خانزاد پارتی دێموکراتی کوردستانیان لەشاری هەۆلێرکرد کە لە لایان مەسئولی ناۆچە ماموەستا زامناک و مسئولی ڕیکخراوەکانی سەربە ناۆچە زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا
لەسەرەتای دیدار و دانێشتنەکەدا، شاندی بزووتنه‌وه باسێکی سه‌باره‌ت به ئیستراتێژی، پرۆژه‌ی ئاشته‌وانی و سیاسەتەکانی بزووتنەوە، وه هه‌روه‌ها شیواز و مێتۆدی خه‌بات، له‌گه‌ل مکانیزمه‌کانی گوونجا و کارا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجی ئیستراتێژێکی بزووتنه‌وه، روو له‌شاندی خانەخوێ ئاراستەکرد، که له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا شاندی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، له‌گه‌ل به ئیجابی و سەردەمیانە نرخاندنی پرۆژه‌ی ئاشته‌وانی بزووتنه‌وه، ئیستراتێژی بزووتنەوەی کۆماریخوازانیان لەگەل ئەندیشەی ئیستراتێژیکی بەرێز سەرۆکی هەرێم کاک مەسعود بارزانی، لەمەر سوودوەرگرتن لە مکانیزمەکانی دیالۆگ و دانووستاندن بۆ بەئاشتی کردنی کێشەی کوردانی بەشەکانی دیکەی کوردستان، هاۆتەریب نەرخاند، و هێواخوازبوون کە گشت لایه‌نه‌کانی کوردستانی بە گەرمی پێشوازی و پشتگیری لەم پرۆژه‌ی ئاشتەوانی بزووتنەوە بکه‌ن.
لە تەوەرێکی دیکەی دانێشتنەکەدا، ماموەستا زامناک زۆر بە شێوەیەکی زانستیانە لێکدانەوەیەکی سەبارەت بە مێژوویی پەر لە نەهامتی کورد ئاراستەکرد، و لەدرێژەی ئاخەفتنەکەیدا، هەۆلی گشت لایەنەکانی ناۆ گۆرەپانی خەباتی بۆ رێکخستنەوەی ناۆمالی کوردی، وەک پێویستێکی هەرە گرینگ و هەنووکەیی نرخاند، و لەم پەیوەندیەشدا هێوای خواست کە حیزبەکانی رۆژهەلات زیاتر هەۆلی لەیەک نێزیکبوونەوە بدەن، چونکە ئەۆ لێکدابرانە بۆوت بە هۆی ڵاۆازی حیزبەکان و بی هیوابوونی گەڵی کورد لە رۆژهەلـات ..
لە دریژی دانێشتنەکاندا نوێنەری بزووتنەوە چالاکوان هیوا کوردستانی باسی لە دوخی هەنووکەیی کۆردستانی، ناۆچەیی، و جیهانی کرد، و لەم پەیوەندییە بە تایبەت تیشکی خستە سەر رۆلی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کە بە درێژایی مێژوو هەۆلی ئەوەێ داوە ناۆ مالی کورد ڕێکبخات و لە هەمان کاتدا دەست خوشی لە رولی پارتی کرد کە بوتە هوێ حەوانەوەی هەموو بەشەکانی کوردستان بە تایبەت براو خوشکە ئاوارەکانی رۆژئاوەی کوردستان.
شایانی باسە دیدارەکە زیاتر لە یەک سەعاتی خایاند و دوولایەن بریاریاندا کە بتوانن ئاستی هاریکاری و پیوەندییە دێپلۆماسی و دووقۆلیەکانیان پەرە پێبدەن، و بەم مەبەستەش دیدار و سەردانی بەردەوامیان وەک مکانیزمی گوونجاۆ و کارا بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پەیوەندی دووقۆلی بە پێویست دەستنیشان کرد.
31/03/2014
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له باكوری كوردستان، پارتی ئاشتی و دیموكراسی به‌ده‌په، ئامه‌د و ماردین و دێرسیم و وان ده‌باته‌وه و ئۆرفاش به ئاكه‌په ده‌دۆڕێنێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هاوڕێیانی هه‌ستی كوردایه‌تی و ئازادیخوازی له ناخی تاكی كورددا به‌هێزتر كرد، په‌یامی ئاشتی و ره‌وایه‌تیی دۆزی گهلهكهمانیشی دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هاوڕێیانی بڵاوكرده‌وه.
مه‌سعود بارزانی نووسیویه‌تی: "له ساڵیادی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د سڵاو بۆ گیانی پاكی قازی و گشت شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی ده‌نێرین".
بارزانی ده‌ڵێت: "مه‌رگ و فیداكاریی پێشه‌وا قازی له پێناو به‌رده‌وامیی خه‌باتی گه‌لی كورد بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌سێداره‌دانی قازی و هاوڕێیانی هه‌ستی كوردایه‌تی و ئازادیخوازی له ناخی تاكی كورددا به‌هێزتر كرد".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "له‌م یاده‌دا په‌یامی ئاشتی و ڕه‌وایه‌تیی دۆزی گه‌له‌كه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و گه‌لی كورد به هیوایه‌كی زۆر مه‌زنتر سه‌یری داهاتوو ده‌كات".
له 30ی ئازاری 1947دا پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كه‌م كۆماری كوردستان له‌لایه‌ن دادگای سه‌ربازی ئێرانه‌وه مه‌یدانی چوارچرای شاری مه‌هاباد له‌سێداره‌درا.
30/03/2014
ئەحمەد چەلەبی، سەرۆكی حیزبی ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراق رایدەگەیەنێ، فشاری ئێران بۆ سەر جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراق هۆكاری سەرەكی لێنەسەندنەوەی متمانە بوو لە نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ساڵی 2011. ئەحمەد چەلەبی دەڵێت "لە ساڵی 2011 كاتێك بەرەی هەولێر- نەجەف كە هاوپەیمانی كوردستانی و هاوپەیمانی عێراقییە و رەوتی سەدری لە خۆگرتبوو و ویستیان لە پەرلەمان متمانە لە نووری مالیكی بسەننەوە، بەڵام ئێران شكستی بە هەوڵەكانی ئەو بەرەیە هێنا". سەرۆكی حیزبی ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، ئێران فشاری خستەسەر سەرۆك كۆماری عێراق و وایكرد تاڵەبانی نووسراوی لێسەندنەوەی متمانە لە مالیكی نەنێرێ بۆ پەرلەمان و لە ساتە هەستیارەكان بكشێتەوە و شكست بە هەوڵەكانی بەرەی هەولێر و نەجەف بهێنێ. هاوكات حیزەت شابەندەر، سەركردەی پێشووی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، لەبارەی هەوڵەكانی لێسەندنەوەی متمانە لە مالیكی و پێكهێنانی حكومەتی كاربەڕێكەر تاوەكو كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، رایگەیاند "ئەو هەوڵانە دواكەوتن و لەم بارودۆخەی ئێستای عێراق لایەنە سیاسییەكان پێشوازی لێناكەن". ئەمە لەكاتیكدایە ململانێی نێوان نووری مالیكی بە نوێنەرایەتی حكومەتی عێراق و ئوسامە نوجەیفی بە نوێنەرایەتی پەرلەمانی عێراق پێی ناوەتە قۆناخێكی سەختەوە دوای ئەوەی مالیكی پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمان بە پیلانگێڕی لە دژی حكومەت تومەتباركرد. لە بەرامبەردا ئوسامە نوجەیفی، مالیكی بە تاكڕەوی لە دەركردنی بڕیارەكان و كۆكردنەوەی دەسەڵاتەكان و وەزارەتە هەستیارەكان لە دەستی خۆی تۆمەتباردەكات و چاودێران دەڵێن خەڵوزی ئاگری ئەم ململانێیەی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن، گەلی عێراقە.
28/3/2014
نووری ئەبو سەهمەین، سەرۆكی كۆنگرەی نشتمانی كە خاوەنی گەورەترین دەسەڵاتە لە لیبیادا، بەهۆی ئەو كەیسەی كە میدیاكانی ئەو وڵاتە ناویان ناوە "كەیسی لەشفرۆشی" لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت. عەبدولقادر رەزان-ی، داواكاری گشتی لیبیا داوای ڵكۆڵینەوەی كردووە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی، كە رۆژی سێشەممە 25-3-2014 لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەندێك لە كەناڵە تەلەفزیۆنییەكانی ئەم وڵاتە بڵاوكرایەوە. لە گرتە ڤدۆییكەد ناوی چەند ژنێك دەهێندرێت و ئەوانیش لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت، عەلی ئەبو سەهمەینیش بە پەشۆكاوی و نیشانەكانی شەرمكردن لە رووخساریدا دەردەكەوێت و ئەو هۆكارە رووندەكاتەوە كە بەهۆیەوە دەبوایە لەگەڵ ژنەكە بێت. ئۆفیسی داواكاری گشتیش رۆژی چوارشەممە لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، ئەوان لێكۆڵینەوە لە دەستبەسەركردنی نایاساییانەی تۆمەتبار و تاوانە نا ئەخلاقییەكانی ئەبو سەهمەینیش دەكەن ئەگەر بوونیان هەبێت. سەدیق سوور، سەرۆكی بەشی لێكۆڵینەوەكان لە ئۆفیسی داواكاری گشتی دەڵێت "لێكۆڵینەوە لە هەموو كەیسەكە دەكرێت و رەنگیشە ئەو كەیسە زیان بە ئەبو سەهمەین بگەیەنێت، كە سەرۆكی باڵای سوپایە و دەسەڵاتێكی نیمچە سەرۆكی هەیە، ئەمەش لە لەكاتێكدایە كە لیبیا رووبەڕووی چەندین كێشە دەبێتەوە". لە هەندێك بەشی ئەو گرتە ڤیدۆییەدا ئەبوسەهمەین لەگەڵ ژنێك بە جلوبەرگی خەوتنەوە لە شوقەی ژنەكە دەردەكەوێت و كاری نەشیاودەكەن، هەر لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت چۆن گەنجانی لیبی ئەبو سەهمەینیان رفاندووە و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كردووە، ئەمەش لە كاتێكدا ئەو هەمیشە رەتیدەكاتەوە ئەو پێشتر رفێندرابێت، لە بەشی دووەمی ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت چۆن ئەبو سەهمەین لەو گەنجانە دەپاڕێتەوە، كە رفاندویانە بۆ ئەوەی ئاشكرای نەكەن. بەگوێرەی سەرچاوە لیبیەكان ڤیدیۆكە بۆ مانگی كانوونی دووەمی رابردوو دەگەڕێتەوە.
28/3/2014
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی ( به‌ده‌په) داوا ده‌كات كورد بیر له سیسته‌مێكی ئابووری و بازرگانی تایبه‌ت به خۆی بكاته‌وه‌و له سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بازاڕێكی گه‌وره‌ی ئابوری دروست بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی دیجله سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له شاری بدلیسی باكوری كوردستان رایگه‌یاندووه له ئێستادا كورد ده‌توانێت هه‌ر له باشوری كوردستانه‌وه تا ده‌گاته باكور و رۆژئاوای كوردستان سیسته‌می ئابوری و بازاڕێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بكات.
ده‌میرتاش راشیگه‌یاندووه چیتر نابێ بهێڵین 40 ملیۆن كورد له هه‌ژاریدا بمێننه‌وه به‌وپێیه‌ی سیاسه‌ت و حیزبی كوردی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا به‌هێزبوون، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌كرێت كورد ببێته خاوه‌ن ئابوورییه‌كی به‌هێز و كورد خۆی بڕیار له سیاسه‌تی ئابوری خۆی بدات.
26/03/2014
وه‌زیری وزه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی جیهان بكات له‌گه‌ڵ پڕبونی عه‌مباره‌كانی هه‌ڵگرتنی نه‌وت .
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی توركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی NTV توركی ڕایگه‌یاندووه، كاتێك عهبارهكانی هه‌ڵگرتنی نه‌وت پربوون، زیاده‌ی نه‌وت ده‌بێت، ئه‌وكاته‌ش زیاده‌كه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهانی ده‌كه‌ن بۆ فرۆشتن و حكومه‌تی عێراقیش له‌وه ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.
له 24 ئه‌م مانگه‌ش تانه‌ر یڵدز، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گواستنه‌وه و بۆڕییه‌كانی نه‌وت له شارۆچكه‌ی جه‌یهانی سه‌ر به پارێزگای ئه‌ده‌نه‌ی توركیا رایگه‌یاند، توركیا رۆژانه كرێی تێپه‌ڕبوونی 750 هه‌زار به‌رمیل له‌سه‌ر عێراق حیساب ده‌كا بۆیه وا چاكتره نه‌وته‌كه ره‌وانه بكرێ.
پێشتریش تانه‌ر یه‌ڵدز رایگه‌یاندبوو، نزیكه‌ی ملیۆنێك و 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ئه‌مباری (یومورتالك)خه‌زن كراوه و به‌رده‌وامیش زیاتر دهبێتو، له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌یه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كان بكرێت.
26/03/2014
مۆسكۆ: سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمێر پۆتین، رایگه‌یاند، راپرسییه‌كه‌ی خه‌ڵكی قرم هاوڕێك بووه له‌گه‌ڵ هه‌موو پێوه‌ره‌كانی دیموكراسی و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و خه‌ڵكی قرمیش وه‌ك كۆسۆڤۆییه‌كان مافی خۆیانه بڕیار له باره‌ی چاره‌نووسیانه‌وه بده‌ن.
به‌ڵام بۆ شاری سیفاستوبول ستراتیژیی قرم بارودۆخێكی تایبه‌ت له به‌چاو گیراوه له ئیداره‌كردنی له چوارچێوه‌ی كۆماری قرمدا.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی ڕوسیا ئه‌لیكسی چارلی پارێزگاری شاری سیفاستوبول ئاماده‌بوو، ئه‌ویش ئیمزای له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی لكاندنی قرم به ڕوسیاوه كرد.
واشنتن: نووسه‌ری ئه‌مریكایی دانا میلبانك له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، داستانی ده‌ستگرتنی روسیا به‌سه‌ر نیمچه دوورگه‌ی قرم و ونبوونی فرۆكه مالیزیاییهكه به‌ڵگه‌ن بۆ پاشه‌كشێ و لاوازی ئه‌مریكا و سنوورداربوونی ده‌سه‌ڵاتی.
بان كیمۆن ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ردوو لایه‌نی بهشهڕهاتوی سوریای به‌وه تۆمه‌تباركرد كه بوونه‌ته ڕێگر له گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به لێقه‌وماوانی ئه‌و ولاَته.
له‌یه‌كه‌م ڕاپۆرتدا كه له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كانه‌وه ئاماژه به‌وه‌دراوه، كه تائێستاش هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به‌رده‌وامن له ئابڵوقه‌دانی 175 هه‌زار كه‌س، هاوكات هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش له‌ناوچه‌یه‌كی تر 45 هه‌زار كه‌سیان ئابڵوقه‌داوه.
بان كیمۆن وتویه‌تی" تا ئێستا نیوه‌ندگیری تر نه‌كراوه بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئاگربه‌ستێكی تر له سوریا، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ئێستا هه‌یه له‌و ناوچانه پێشێلده‌كرێت".
به پێی راپۆرته‌كه، له‌ئێستادا نۆملیۆنو 300 هه‌زار كه‌س پێویستیان به‌هاوكاری مرۆیی هه‌یه‌و دوو ملیۆن‌و 600 هه‌زار كه‌سی تریش له‌ترسی جه‌نگ زێدی خۆیان جێهێشتووه‌و ئاواره بوون.
له ئێستادا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌نیازه له‌كاتی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی پێشوویدا ڕێوشوێنی نوێ بگرێته به‌ر، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك دیبلۆماتكار ڕایانگه‌یاند پێناچێت ڕوسیا ره‌زامه‌ندی نیشانبدات و ڕێگه بدات ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هیچ بڕیارێك له‌دژی حكومه‌تی سوریا ده‌ربكات، ئه‌گه‌ر هاتو ده‌ركه‌وت حكومه‌ت ده‌ستی هه‌یه له‌و ڕێگرییهدا.
25/03/2014
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا "نیگەرانی و دڵتەنگیی" خۆی بۆ گیان لەدەستدانی رۆژنامەنووس دکتۆر محمد بدێوی رادەگەینێت کە لە رۆژی ٢٢/٣/٢٠١٤ لە شاری بەغدا بووە قوربانی و وه‌لامی وته‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشی دایه‌وه.
به‌رگری ئاسمانی توركیا توانییان فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوریی بخه‌نه خواره‌وه كه به‌شداربوو له شه‌ڕكردن دژ به سوپای ئازاد، كه ده‌یانه‌وێـت ده‌ست بگرن به‌سه‌ر دهروزهیهكی سنووری له ریف لازقییه، وه‌ك روانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سوریا رایگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌كان به كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌یان راگه‌یاند: "توركیا فڕۆكه‌یه‌كی جۆری میگ_ی سه‌ر به رژێمی سوریای كه هاتبووه ئاسمانی ئه‌و وڵاته، خسته خواره‌وه".
سه‌رچاوه‌كان تهئكیددهكهنهوه، فڕۆكه‌كه له ناوچه‌ی سهمهندههای سنووری له‌گه‌ڵ ئه‌نتاكیا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
روونشیده‌كه‌نه‌وه، فڕۆكه میگهكه به گوللـه‌ی به‌رگری ئاسمانی توركیا سووتاوه.
لای خۆیه‌وه، سه‌رچاوه توركییه‌كان ته‌ئكید له‌سه‌ر كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری میگ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا بكه‌ن، كه فڕۆكه‌كه‌ی خستووه‌ته خواره‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رامی عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به فرانس پرێسی راگه‌یاند: "له كاتێكدا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوری بۆمبارانی ناوچه‌ی ریفی لازقیه‌ی ده‌كرد، له لایه‌ن به‌رگری ئاسمانی توركیاوه كرایه ئامانج و خرایه خواره‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌وه‌ش بینراوه فڕۆكه‌كه به سووتاوی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام كه‌وتووه‌ته سنووری سوریاوه.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا دوپاتی كرده‌وه كه هێزه‌كانیان فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوریایان خستۆته خواره‌وه.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغاندا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: فرۆكه‌یه‌كی سوری ئاسمانی توركیای به‌زاندووه‌و فرۆكه‌كانی F16 توركی توانیویانه بیخه‌نه خواره‌وه.
له عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران كه‌ریم
24/03/2014