سه‌رۆكی شاره‌وانی دیار به‌كرد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خه‌ڵك رێگه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی براكوژی نادات و رایگه‌یاند كه ئیتر هه‌رگیز به‌هار به زستان ناگۆڕنه‌وه و ئاشتی ده‌پارێزن.
له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئامه‌ددا، سەرۆكی شارەوانیی گەورەی دیاربەكر و كاندیدی ئێستای شارەوانیی گەورەی ئورفا، عوسمان بایدەمیر وتارێكی پێشكه‌شكرد و بە ھۆی ئەوەی كە دوای ھەڵبژاردن لە ئامەد نامێنێ، داوای گەردەن ئازادی كرد و جەژنی خه‌ڵكی پیرۆز كرد.
عوسمان بایدەمیر ئاماژەی بەوەدا كە ئیتر خەڵك رێگا نادا رۆژانی براكوژی بگەڕێتەوە ورایگه‌یاند" ئیتر ھەرگیز بەھار بە زستان ناگۆڕینه‌وه .. بە ھەموو رەنگەكانمان ئەم ئاشتییە دەپارێزین."
سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربهركر ئاماژه‌ی بهوهشكد كه ئه‌وان ئاشتی و ئازادی و ژیانێكی یەكسان بۆ منداڵ و گەنجانی دیاربەكر وەكو میرات بەجێ دەھێڵین.
بایدەمیرباسیلهوهكرد كە نەورۆز رۆژێكی نوێی ساڵە و سیمبۆلی ئاشتییە لە رۆژھەڵاتی ناوەراستدا .
عوسمان بایده‌میر، وتی"لە دیاربەكر 10 ساڵان خزمەتم كرد و ئێستا دەڕۆمەوە. دەمەوێ بۆ ھەموو شتێ گەردەنم ئازاد بكەن. ئێستا ئاڵای خزمەت ده‌ده‌مه ده‌ستی گولتان كشاناك و فرات ئانلی له‌و باوه‌ڕه‌دام ھەڤاڵانم ئەم ئاڵایە لەمن گەورەتر راده‌گرن."
بایدەمیر رونیكرده‌وه "لە سەرانسەری ئەم وڵاتە، واتە ئیتر نە بۆ ئامەد، ھەكاری، و نەش بۆ ئیستەنبوڵ واتە نە بۆ كوردستان نە بۆ ئەناتۆڵیا نە بۆ كارادەنیز و نە بۆ ئەگە، تەرمی كوژراوان ناگه‌ڕێنه‌وه و هیچ كەسێك نابێتە قوربانی. سوپاس بۆ خوا ئیتر فرمێسك لە چاوی دایكەكان نایەتە خواره‌وه."
ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئۆپه‌راسیۆنێكدا بە ناوی "ئەنفال" ده‌ست به‌سه‌ر بەشێكی گەورەی دەروازەی سنوری كەسەبدا ده‌گرێ.
عەلی شەھیرلی فەرماندەی یەكەكانی زاھیر بیبرس سەر بە بەرەی ئیسلامی لە ناوچەكەدا، به ئاژانسی (ئانادۆڵو) ی توركی راگه‌یاند، ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئۆپه‌راسیۆنێكدا بە ناوی "ئەنفال"، كۆنترۆڵی بەشێكی گەورەی دەروازەی سنوری كەسەب، سەحرا، ناوەندی كەسەب، نابی نامی، سامارا، بنكەی سەربازیی لە شاخی عەقرا، جەبەل ناسیر و گوندی سامارایان كردوه.
هه‌روه‌ها وتی "لە پێكدادانی توندی نێوان چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن و ھێزەكانی رژێمی ئەسەددا، 15 سەربازی رژێم كوژران. چوار زرێپۆشی رژێم تێك شكان و ده‌ست به‌سه‌ر سێ دۆشكهدا گیرا".
شەھیرلی ئاشكرای كرد، ھێشتا چەند باڵه‌خانه‌یه‌كی سنووره‌كه بە دەست ھێزەكانی ئەسەدهوهن، كه بە ھۆی قەناسەكانهوه ناتوانن لێیان نزیك بكه‌ونه‌وه. ئەگەر بتوانن لە ماوەیەكی كورتدا ئەو شوێنانه‌ش بگرێن، ئەوكاتە دوایین قەڵای ئەسەد دەڕووخێ.
شەھیرلی ئاماژەی بەوەدا خەڵكی گونده‌كانی كەرسانا، مشكیتا و دەمسۆ كە لە ناوچەی كەسەبی سنوورن و لە ژێر ده‌ستی ھێزەكانی رژێمدان، بە كۆمەڵ بەرەو شاری لازقییە كۆچ دەكەن.
23/03/2014
کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەۆلێر: رۆژی چوارشەمبە رێکەۆتی ١٩/٣/٢٠١٤، هەیئەتێکی بزووتنەوەی کوماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرەشتی هیوا کوردستانی نوێنەری بزووتنەوە، بەیاوەری چالاکوانان ئازاد رەزائی چالاکی بەشی میدیای "*کۆمار تیڤی*" کاک ژیلوان و کاک هیوا غونچەگوڵان چالاکوانانی بەشی پێوەندییەکانی بزووتنەوە، لەسەر دەعوەتی "یەکیەتی نەتەوەیی و دێمۆکراتی کوردستان"، بەشداری بۆنەی ١٩هەمین سالیادی دامەزرانی ئەم حیزبە و جێژنی نەۆرۆز و سەری سالی ٢٧١٤ی کوردی کرد، و پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان و ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەیان ئاراستەی هەڤالانی مەکتەبی سیاسی کڕد.
لەهەمانکاتدا نوێنەری بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان لەکوورتە ئاخەفتنێکدا خوازیاری ئەوە بوو کە لایەنەکانی کوردستانی جێژنی نەۆرۆز و سالی نوێ ٢٧١٤ وەک هەوێنی ئاشتی و پێکەوە ژیانی بەئاشتی تەبدیل بکەن و هێوای خواست گەڵی کورد لەۆ رۆژە مێژویی و نەتەوەییەدا بۆ رێکخستنەوەی ناۆمالی کورد ئەۆپەری هەۆلی خۆی بدات و سوودی لێوەربگرێت، و لەم راستایەشدا بە هەموو هێزو تووانایەوە کار بۆ پاراستنی ئازموونی هەرێم کوردستان بکات کە بوتە جی مانەوە و حەسانەوە بو کوردی بەشەکانی دیکەی کوردستان ....
23/3/2014
دوای جموجۆڵه‌كانی حكومه‌تی مۆسكۆ بۆ لكاندنی نیمچه دۆرگه‌ی قرم له‌ئۆكرانیا به‌خاكی روسیاوه، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر 12 كه‌سایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا بسه‌پێنێت.
هاوكات (ڤان ڕۆمبۆی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا هۆشداریدا له‌هه‌ر هه‌نگاوێكی تر كه روسیا بۆ تێكدانی ره‌وشی ئه‌منی ئۆكرانیا بیدات ئاسه‌واری خراپ و درێژخایه‌نی لێبكه‌وێته‌وه، وتیشی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌نیازه مه‌ودای سزاكان دژ به‌ڕوسیا فراوانتر بكات.
ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند سه‌عاتێك دێت له‌راگه‌یه‌ندراوێكی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا به سه‌پاندنی سزای نوێ دژ به مۆسكۆ.
دوای ئه‌و ڕاپرسییه‌ی كه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی نیمچه دورگه‌ی قرم به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵا له په‌رله‌مانی مۆسكۆ په‌سه‌ندی بكات، ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی كه‌زیاتر له 95% ی دانیشتوانی دورگه‌كه به‌جیابوونه‌وه له ئۆكرانیا ده‌نگیان له‌سه‌ردابوو.
22/03/2014
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هۆشداری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره له ئه‌وروپا ده‌دات و رایگه‌یاند پێویسته رووسیا باجی سیاسه‌ته‌كانی ئێستای بدات كه به‌رامبه‌ر به ئۆكرانیا گرتویه‌تیه به‌ر.
مارتین شۆڵتز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا،له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"رووداوه‌كانی دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئۆكرانیا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدارن بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره له ئه‌ورووپا".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد راشكاوانه بۆ گه‌له‌كانی خۆیانی روون بكه‌نه‌وه، له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا و هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕدا رووبه‌ڕووی چ زیانێك ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به یادی سه‌د ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی كرد و، وتی" له یادی سه‌د ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕدا كێ بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دراوسێی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئارادایه". ره‌خنه‌شی له‌وانه گرت كه پێیانوایه ئه‌گه‌ری هیچ شه‌ڕێك له ئارادانییه.
مارتین شۆلتز داوای له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا كرد به روونی ئه‌و په‌یامه بده‌نه رووسیا كه "پێویسته ئه‌و وڵاته باجی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی بدات كه له قه‌یرانی ئێستای ئۆكرانیادا گرتوویه‌ته‌به‌ر".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوای جموجۆڵه‌كانی حكومه‌تی مۆسكۆ بۆ لكاندنی نیمچه دۆرگه‌ی قرم له‌ئۆكرانیا به‌خاكی روسیاوه، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر 12 كه‌سایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا بسه‌پێنێت.
22/03/2014
جه‌ژنی نه‌ورۆز له شاری ئامه‌د به به‌شداری ملیۆنان که‌س ده‌ستیپیکرد و بۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز چوونە گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز، تیایدا په‌یامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان خوێنرایه‌وه.
پەیامه‌كه‌ی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ، سه‌رۆكی زیندانیکراوی په‌كه‌كه، لەلایەن پەروین بوڵدان بەزمانی کوردی و سری سورەیا ئۆندەر بەزمانی تورکی خوێنرایەوە.
له په‌یامه‌كه‌دا ئۆجەلان جەژنی نەورۆزی لە سه‌رجه‌م گەلانی خۆرھەڵاتی ناوەراست و گەلانی ئاسیا پیرۆز كرد و رایگەیاند: نەورۆزو ئاشتی نیشانەی سەرکەوتنی گەلی کوردە، داوای سیستمێکی دیموکراسی و یاسایشی كرد بۆ تورکیا.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه ئاشكرایكردووه كه تائێستا پرۆسەی ئاشتی ھەنگاوی گرنگی بڕیووە.
لە به‌شێكی دیكه‌ی پەیامەکەیدا، ئۆجه‌لان وتی: "ئاشتی ئێمە بۆ دەستخستنی دەسەڵات نییەو بۆ بەرژەوەندیی خەڵکە، ئەگەر پرۆسەی ئاشتی نەبوایە قوربانی زیاترمان دەدا." ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه ئاشتی لە شەر سەختترە.
نه‌رۆزی ملیۆنی ئه‌مساڵی ئامه‌د که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دوو ملیۆن که‌س تێیدا ئاماده بێت، له‌لایه‌ن سه‌دان ده‌زگای راگه‌یاندنی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له وڵاتانی ئه‌مریکا، ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووماڵ ده‌کرێت.
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی ئامه‌د له رۆژی 21 ی ئادار له گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له میوانانی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه ده‌چێت.
22/03/2014
جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، جەخت لەوەدەكەنەوە كە پێویستە كێشەكانی هەولێر و بەغدا لەڕێی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن چارەسەربكرێن. بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی 3ـی 2014، جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە. لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جێگری سەرۆكی ئەمەریكا پیرۆزبایی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و گەلی كورد كردووە و هیوای بەختەوەری و سەركەوتنی بۆ خەڵكی كوردستان خواستووە. هەر لەم پەیوەندییەدا وێڕای باسكردنی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا تاوتوێ كراون و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە كێشەكانی هەولێر و بەغدا لەڕێی دیالۆگ و لێكتێگەییشتن چارەسەربكرێن.
21/3/2014
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی پیرۆزبایی له هه‌موو گه‌لى كورد و ته‌واوى كوردستانیان ده‌كات و هیوای خواست كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كان پێك بێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامهكهیه:
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى نوێى كوردى، جه‌ژنى به‌هار و ئازادى و نوێبوونه‌وه‌ى ژیان، به گه‌رمى له خانه‌واده و كه‌سوارى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و هه‌موو گه‌لى كورد و ته‌واوى كوردستانیان له هه‌موو شوێنێك؛ پیرۆز ده‌كه‌ین.
هیوادارین نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ جه‌ژنى كامه‌رانى، پته‌وبوونى پێكه‌وژیان و لێبورده‌یى و به‌دیهاتنى هه‌موو ئومێد و خه‌ون و خۆزگه‌كانى كوردستانیان له سه‌ركه‌وتنى یه‌كجاره‌كى، ئازادى و به‌دیهاتنى ته‌واوى مافه‌كانیان له هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستان بێت.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا هیواخوازین كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كان پێك بێت و پێكه‌وه هه‌نگاوى گه‌وره‌تر بۆ خزمه‌تگوزاریى باشتر و دابینكردنى خۆشگوزه‌رانى و ئاوه‌دانى بۆ كوردستانیان بنێین.
دووباره جه‌ژنى نه‌ورۆز له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز و هه‌موو ڕۆژێكتان هه‌ر جه‌ژن و خۆشى و ئازادى بێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
20ى ئازارى 2014
په‌نابه‌رانی ئێرانی وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك به‌رامبه‌ر به خراپی ره‌وشی په‌نابه‌ران له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
به‌هۆی ناله‌باری ره‌وشی ژیانیان و قورس بوونی مه‌رجه‌كانی ژیان له توركیا، ده‌یان په‌نابه‌ری ئێرانی له به‌رده‌م نووسینگه‌ی نه‌وته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و داوایان له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد ره‌وانه‌ی وڵاتێكی دیكه‌یان بكات.
زیاتر له 500 په‌نابه‌ری سیاسی ئێرانی و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له توركیا نیشته‌جێن و به هۆی توندبوونی یاساكانی توركیا له دژی په‌نابه‌ران له ئێستادا ره‌وشی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌ران ناله‌باره و داوای گواستنه‌وه‌یان بۆ وڵاتی سێهه‌م ده‌كه‌ن.
توركیا گه‌وره‌ترین پردی په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی په‌نابه‌رانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقایه بۆ ئه‌وروپا و به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنێكی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا له ساڵانی داهاتوودا په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له توركیاوه بۆ ئه‌وروپا ئه‌سته‌م ده‌بێت.
19/03/2014
یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا سزایان به سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی روسیا و ئۆكرانیا سه‌پاند، فلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی روسیاش سه‌ربه‌خۆیی كڕێمی به ره‌سمی ناساند و ئۆكرانیاش 40 هه‌زار هێزی یه‌ده‌گ بانگهێشت ده‌كاته‌وه.
ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كڕێم، كه تێیدا نزیكه‌ی له 96%ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به جیابوونه‌وه له ئۆكرانیا و چوونه سه‌ر روسیا دابوو، جه‌نگی ساردی نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای توندتر كرد، له‌و چوارچێویه‌شدا یه‌كێتیی ئه‌وروپا سزای به سه‌ر 21 به‌رپرسی روسیا و ئۆكرانیادا سه‌پاند، كه ده‌ستیان هه‌بوه له خولقاندنی قه‌یرانی ئۆكرانیا و دوورگه‌ی كڕێمدا، بڕیاریشه سه‌رجه‌م داراییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسانه بلۆك بكرێت و سه‌ردانیان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا قه‌ده‌غه بكات.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاش سزای به سه‌ر 11 به‌رپرسی ئۆكرانیا و روسیادا سه‌پاند، كه 2 راوێژكاری پوتین و 4 به‌رپرسی باڵای ئۆكرانیا، كه ڤیكتۆر یانۆكۆڤیچی سه‌رۆكی پێشوو و چه‌ند به‌رپرس و په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێمی كڕێمیان تێدایه، باراك ئۆباماش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای توندتری له روسیا كرد.
حكومه‌تی كاتی ئۆكرانیاش ته‌ئكیدی كرده‌وه، هێزه‌كانیان له كڕێم ناكشێنه‌وه و بانگهێشتی 40 هه‌زار هێزی یه‌ده‌گی سه‌ربازی كرده‌وه.
هاوكات فلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی روسیا بڕیارنامه‌ی به ره‌سمی ناسینی هه‌رێمی كڕێمی واژۆ كرد.
19/03/2014
دوای ئەوەی فەتحوڵا گولەنی ڕابەری بزوتنەوەی خزمەت لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی زەمانی نزیک لە بزووتنەوەی خزمەت بە ئەکرەم دومانلی سەرنوسەری گشتی ڕۆژنامەی زەمانی ڕاگەیاندبوو "لە ژیانمدا هیچ کات دوو چاکەتم نەبووە"، ڕۆژنامەکانی( سەباح و تەقویم و یەنی شەفەق و ستار و کەناڵی ئاهەبەر) نزیک لە پارتی داد و گەشەپێدان بە شێوەیەکی تر ئەم قسەیەیان لە یەکدایەوە.
چیرۆکەکە بەمشێوەیەبوو؛ ئەکرەم دومانلی دەڵێت گرانترین کاتی دیمانەکە ئەو کاتەبوو کە داوامان لە فەتحوڵا گولەن وێنەمان لەگەڵ بگرێت و ویستمان وێنەیەکی بە چاکەتەوە لەگەڵ بگرین، لەو کاتەدا یەکێک رای‌کرد و چو چاکەتێکی هێنا فەتحوڵا گولەن وتی: " ئەمە هی من نییە " و داوای چاکەتەکەی خۆیکرد، دواتر فەتحوڵا گولەن وتی: " لە ژیانمدا هیچ کات دوو چاکەتم نەبووە".
عوسمان شیمشێکی بەرپرسی سایتی herkul.org ئەو سایتەی وتارە هەفتانەکانی فەتحوڵا گیولەن بڵاودەکاتەوە دەڵێت: " فەتحوڵا گولەن ئەو دیارییانەی بۆ دێت یەکسەر دەیکات بە دیاری بۆ کەسێکی تر یان بۆ دڵ ڕاگرتنی ئەو کەسە تەنها یەکجار لەبەری دەکات، بۆیە ئەو ڕەسمانەی کە بڵاوبوونەتەوە و هی فەتحوڵا گولەنن بە چاکەتی جیاوازەوە لەمەوە سەرچاوەی گرتووە، لە ڕاستیدا فەتحوڵا گولەن خۆی یەک چاکەتی هەیە، بۆیە ئەگەر ئەوەی لەبەربکردایەتەوە لە کاریگەری دیمانەکە کەمدەبویەوە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له وتارێكیدا له كه‌رنه‌ڤاڵی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، له‌باره‌ی چاكهكهتهكهی فه‌تحوڵا گوله‌نه‌وه وتی: كه‌سێك چه‌ندین كۆمپانیا و پرۆژه‌ی له ئه‌مریكا هه‌بێت و له كه‌نار ده‌ریاكان بخه‌وێت، كێ بڕوای پێده‌كات بڵێت ته‌نها یه‌ك چاكه‌تم هه‌یه؟!
19/03/2014
ئه‌ڵمانیا: وته‌بێژی ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ڕوسیا به‌دان نان به ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌كه‌ی نیمچه دورگه‌ی قرم خۆی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوور خستۆته‌وه و خۆی رووبه‌رووی كه‌نارگیری نێوده‌وڵه‌تی كردۆته‌وه.
شتیڤن زایبرت وته‌بێژی مێركڵ ڕایگه‌یاند" به‌دانپێدانانی ڕوسیا بهڕاپرسیهكهی قرم رووبه‌ڕووی كه‌نارگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆته‌وه".
وته‌بێژی مێركڵ ئاماژه‌ی به ده‌نگدانه‌كه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه له كۆی 15 ئه‌ندام 13 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه ڕاپرسیه‌كه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه‌و چین بێده‌نگی هه‌ڵبژارد و به‌ته‌نها ڕوسیا خۆی ڕه‌زامه‌ندی به‌رامبه‌ری نیشاندا‌و مافی ڤیتۆی به‌كارهێنا.
زایبرت وتیشی"ئه‌ڵمانیا داوای له‌ڕوسیا كردووه خۆی به‌دوور بگرێت له‌هه‌ر چالاكییه‌كی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر خاكی ئۆكرانیا به‌بێ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی حكومه‌تی كیێڤدا."
ئه‌و داوایه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌كاتێكدایه كه مۆسكۆ حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی ئۆكرانیا به‌ناشه‌رعی ناوده‌بات.
18/03/2014
دادگای ئه‌ورپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌داته‌وه كه له دژی حكومه‌تی توركیا تۆماریكردبوو.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، له داواكهیدا كه له دژی حكومه‌تی توركیا تۆماریكردبوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو به پێی ماده‌كانی 2،3،8 ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه ، مافه‌كانی پێشێلكراوه پێشێلكردنهكهش خۆی له جیاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێگریكردن له ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و رێگریكردن له سه‌ردانیكردنی له لایه‌ن كه‌س و كاری و پارێزه‌ره‌كانییه‌وه، داوای ئه‌وه‌شی له دژی حكومه‌تی توركیا تۆماركردبوو كه توركیا هه‌وڵیداوه هێواش هێواش له‌ڕێگه‌ی سۆدیۆم و كرۆمه‌وه ژههراویبكهن .
به پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، توركیا له مادده‌ی 3-دا هه‌ندێك له بڕگه‌كانی پێشێلكردووه و هه‌ندێكی تری جێبه‌جێكردوون.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌م شێوه‌یه بوو :
1- دادگا به‌كۆی ده‌نگ بابه‌تی هه‌وڵدان بۆ ژه‌هراویكردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان قبوڵ ناكرێت.
2- به چوار ده‌نگ به رامبه‌ر به سێ دادگا بڕیاری ئه‌وه‌یدا توركیا له ماده‌ی سێ-دا كه تایبه‌ته به مافه‌كانی دۆخی ده‌ستبه‌سه‌ركردن پێشێلی مافه‌كانی ئۆجه‌لانی كردووه .
3- به شه‌ش ده‌نگ به رامبه‌ر ده‌نگێك بڕیاری ئه‌وه‌یان دا توركیا له ماده‌ی سێ- پێشێلی مافه‌كانی ئۆجه‌لانیان كردووه له رووی دۆخی زیندانییه‌وه.
4- به چوار ده‌نگ به‌رامبه‌ر به سێ ده‌نگ بڕیاری ئه‌وه‌درا له رووی سهردانیكردنهوه پێشێلی مافه‌كانی نه‌كراوه.
5- به كۆی ده‌نگیش بڕیاردرا كه توركیا پێشێلی ماده‌ی حه‌وتی نه‌كردووه .
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی زنیدانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له ساڵی 1999 له شاری نه‌یروبی پایته‌ختی كینیا ده‌ستگیركرا و سزای زیندایكردنی هه‌میشه‌یی بۆده‌كرا.
سه‌رچاوه: DHA
18/03/2014
رۆژنامەی زەمان و تودەیس زەمان لە مانشێتی راپۆرتێكیاندا دەڵێن "رێككەوتنێكی سەیر لەنێوان ئاكەپە و پەكەكە هەیە لەدژی بزووتنەوەی خزمەت".
جووڵانەوەی لایەنگرانی بانگخواز فەتحوڵڵا گیولەن ناوێكی فەرمی نییە، بەڵام لەناو ئەندامانی خۆی بە "خزمەت" و لەناو رای گشتی توركیاش بە "جەماعەت" ناسراوە.
رۆژنامەی زەمان و تودەیس زەمان كە زمانحاڵی گیولەنییەكانن، دەڵێن لێكنزیكبوونەوەی ئاكەپە و پەكەكە لەگەڵ دەستپێكردنی هەوڵی سەقامگیری كێشەی كورد دەستیپێكرد، بەڵام ئێستا ئەو دووانە لە دژایەتیكردنی بزووتنەوەی خزمەتیشدا هاوڕان.
میدیاكانی گیولەن دەشڵێن، وادیارە هەنگاوەكانی ئەم دواییەی ئاكەپە بە رێككەوتن لەگەڵ پەكەكە ئەنجامدەدرێن و هەروەها بە "تیرۆریست" ناوی دەبەن.
دوا هەنگاوی بەهێزی ئاكەپە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری گیولەنییەكان، داخستنی خوێندنگا و پەیمانگاكانیانە، كە لە رێگەی رەشنووسی یاسایەكەوە رێكخرا كە حكومەت ناردییە پەرلەمان، پەرلەمانیش پەسەندیكرد و دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو سەرۆك كۆمار واژۆی كرد، بووە یاسا.
میدیاكانی گیولەن سەرەڕای ئەوەی ئەو كارەی دەوڵەت بە نادەستووری دادەنێن، دەڵێن پەكەكەش خۆشحاڵە بەم هەنگاوە، چونكە وەك ئەو میدیایانە باسی دەكەن، ئەو قوتابخانانە وایاندەكرد ئەو گەنجانەی كورد كە روویان لەو قوتابخانانە دەكرد، پشت بكەنە چەكداری و میلیشیاگەری.
17/03/2014
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئیدانەی بڕیارەكانی ئەمریكا دەكات و رایدەگەیەنێت، بڕیارەكانی ئەمریكا خۆدزینەوەن لە راستییەكان.
ئەمڕۆ دووشەممە، باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بڕیارێكی تایبەتی سەرۆكایەتی، بەبیانووی تێكدانی بارودۆخی ئۆكڕاینا و دژایەتی پرۆسەی دیموكراسی، بڕیاری سزادانی چەند بەرپرسێكی رووسی راگەیاند.
وەك لە راگەیەنراوێكی كۆشكی سپی‌دا هاتووە، ئەم بڕیارەی ئۆباما پەیامێكی تووندە بۆ رووسیا، بۆئەوەی تێبگات لە ئەنجامی هەركارێك كە دەیكات.
هاوكات لە میانەی كۆبوونەوەكانی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل، گفتوگۆ دەربارەی سزادانی سەركردەكانی رووسیا و كریمیا كرا، یەكێتی ئەوروپا بڕیاریدا بیست بەرپرسی رووسیا و كریمیا سزابدات.
ئەم هەنگاوەی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا تەنیا رۆژێك دوای ئەنجامدانی راپرسییەكەی نیمچە دوورگەی كریمیا دێت، كە زۆرینەی دانیشتوانی بڕیاریاندا هەرێـمەكەیان بە رووسیاوە بلكێندرێت..
18/03/2014