بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەكانی ئەو ریفراندۆمەی لە كریمیای ئۆكڕاینا ئەنجامدرا، 93% دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دەنگیان بۆ چوونە پاڵ رووسیادا.
ئەمڕۆ ریفراندۆمێك لە نیمچە دورگەی كریمیا بۆ دەنگدان لەسەر چوونە پاڵ رووسیا یان مانەوە لەگەڵ ئۆكڕاینا بەڕێوەچوو، بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەكان 93% دانیشتوانی كریمیا بە بەڵێ دەنگیان بۆ چوونە پاڵ رووسیا داوە.
لە ئەنجامی راگەیاندنی ئەو ئەنجامانە، كۆشكی سپی رایگەیاند ''بە هەموو شێوەیەك بردنەناوەوەی هێزی سەربازی رووسیا و بەزاندنی سنوورە نیودەوڵەتییەكان رەتدەكەینەوە، لەئەنجامیشدا سزایەكی قورسی لێدەكەوێتەوە و هەروەها ئەنجامی ئەو ریفراندۆمەش رەتدەكەینەوە''.
میخائیل مالیشیڤ، سەرۆكی لیژنەی هەڵبژاردنەكانی كریمیا رایگەیاند، لە ماوەی بەڕێوەچوونی پرۆسەكەدا هیچ سكاڵایەكیان بەدەست نەگەیشتووە و هیچ تانەیەك لە شێوازی دەنگدانەكە نەدراوە، دروستبوونی هەندێ گرژی و ئاڵۆزییش كاریگەری لەسەر رەوایەتی ئەو ریفراندۆمە ناكات.
لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دان نەنانی ئەنجوومەنەكە بە ریفراندۆمەكەی كریمیا، رووسیا ڤیتۆی دژی بڕیارەكە بەكارهێنا.
17/03/2014
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر منداڵانی تازه له‌دایكبوو له عێراق، ده‌ركه‌وتوه هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كاریگه‌ریی چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر بوه‌و به‌هۆی كاریگه‌ریی چه‌كه‌كه‌وه مندالاَن له‌و شاره به‌ناته‌واوی له دایك ده‌بن، یاخود له سكی دایكیاندا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، شاره‌زایه‌كی بواری ته‌ندروستیش حكومه‌تی هه‌رێم به كه‌مته‌رخه‌م وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه‌كه ئاستی دواكه‌وتویی چاودێری ته‌ندروستی منداڵ پیشان ده‌دات.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ناسراو به who به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق توژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌نجامداوه‌و تێیدا لێكدانه‌وه‌و كاریگه‌ری ئه‌و چه‌كانه‌ی خستۆته ڕوو كه له عێراقدا له به‌كار هێنراون.
توێژینه‌وه‌كه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی 10 هه‌زار و 8 سه‌د كه‌س به‌شدارییان تێدا كردووه‌و له مانگی 11ی ساڵی 2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه منداڵانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌ك قوربانیه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كی كیمایی ده‌رخستووه، كه تائێستاش كاریگه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر منداڵی تازه له دایك بوو ماوه.
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ئه‌ومنداڵانه‌ی كه‌له سكی دایكیاندا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن واته پێش له دایكبونیان ده‌مرن، هه‌ڵه‌بجه له پله‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه كه ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته له سه‌دا 27 ی ئه‌و منداڵانانه.
له به‌شێكی تری توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به گیان له ده‌ستدانی ئه‌و منداڵانه كراوه كه‌له دوای له دایك بونیان گیان له‌ده‌ستده‌ن و شاری هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئاستی عێراق له دوای پارێزگای قایم به پله‌ی دووه‌م دێت و ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه پێش له دایكبون گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن له‌سه‌دا 16 یه.
هاوكات باسیشی له‌و منداڵانه كردوه كه به ناته‌واوی له دایك ده‌بن و به‌پێی توێژینه‌وه‌كه هه‌ڵه‌بجه به پله‌ی دووه‌م هاتوه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ڕێژه‌ی منداڵی ناته‌واو گه‌یشتۆته ڕێژه‌ی له سه‌دا 34 له دوای پارێزگای قایم-ه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه 77 تیمی ته‌ندروستی پسپۆڕ كاریان تێدا كردووه و به شێوهیهیكی مه‌یدانی ئه‌نجامدراوه و ده‌ریخستوه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ڕێژه به‌رزه‌ی له‌ناوچونی منداڵی كۆرپه له هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی چه‌كی كیمیاییهوهیه كه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر دایكان و باوكانی ئه‌و منداڵانه و به‌هۆیه‌وه منداڵه‌كانیان یا له بار ده‌چن و یا به ناته‌واوی له دایك ده‌بن.
دكتۆر ڕێباز فه‌تاح شاره‌زای بواری ته‌ندروستی، ڕه‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت به‌وه‌ی له دوای 26 ساڵ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئه‌وپرسه هۆكاری مانه‌وه‌ی كێشه‌كانه به شاراوه‌یی له‌سه‌ر هه‌ر دوو ئاستی ژینگه و ته‌ندروستی.
ئه‌وه‌ش واده‌كات له غیابی زانیاری و ڕوننهكردنهوهی هۆكاری ئه‌و ڕێژه به‌رزه‌ی مردنی منداڵ، له‌هه‌ڵه‌بجه نه‌توانرێت چاره‌سه‌ر پێویست بۆ حاڵه‌ته‌كان بدۆزرێته‌وه.
ده‌شلێت، توێژینه‌وه‌كه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دواكه‌وتویی ئاستی چاودێری ته‌ندروستی و به تایبه‌ت چاودێری ته‌ندروستی منداڵ و له دایك بونیان پیشان ده‌دات له هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی، هه‌ڵه‌بجه به حوكمی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له ناوچه‌كه‌دا پێویستی به توێژینه‌وه‌و چاودێری چڕ هه‌یه بۆ پارێزگاری كردن و دروست كردنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست له داهاتوودا.
16/03/2014
توێژینەوەیەکی نوێی زانستی ئاشکرایکردوە، کە بەشێکی زۆر لە سەربازانی ئەمەریکا بەدەست نەخۆشییەکانی مێشک و خەمۆکییەوە دەناڵێنن.
ئەو توێژینەوەیە کە لە گۆڤاری (جاما) بۆ نەخۆشییە دەرونییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردوە، رێژەی خەمۆکی لە نێو سەربازانی ئەمەریکادا پێنج هێندە زیاترە بەبەراورد بە هاوڵاتیانی مەدەنی و جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە کاریگەری کردوەتە سەر روداوەکانی خۆکوشتن لە نێو سەربازەکاندا.
باسلەوەشکراوە، لەو توێژینەوەیەدا (5500) سەرباز بەشدارییان تێدا کردوە و رێژەی (14%)یان بیریان لەوەکردوەتەوە کە سنورێک بۆ ژیانیان دابنێن و (5.3%)شیان بیری لە خۆکوشتن کردوەتەوە، هاوکات رێژەی (2.4%)ی ئەو سەربازانەش جارێک یاخود زیاتر هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.
16/03/2014
بە دەیان كافێ و شوێنی حەسانەوە لە تارانی پایتەختی ئێران كراونەتەوە و تێیدا خەڵكی بەئازادی كۆدەبنەوە و بیرورایان ئاڵوگۆڕدەكەن، ئەمەش بە ئاماژەیەكی گرنگ دادەنرێت بۆ پێشڤەچوونی ئازادی كۆمەڵایەتی لە ئێران، كە زۆرجار بە پێشێلكاری بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ تۆمەتباردەكرێت.
لەیەكێك لە كافێكانی ناوەڕاستی تاران، گەنجانی ئەو وڵاتە خەریكی بیروڕاگۆڕینەوەن و بەئازادی جگەرەدەكێشن ، جگە لەمانەش ئینتەرنێت بە خۆڕایی بەكاردەهێنن.
ماوەی زیاتر لە سەدەیەكە كافێ و قاوەخانەكان لە ئێران هەن، بەڵام بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران هەردەم ویستوویانە كە شێوازی رۆژئاوایی باڵ بەسەر ئەو قاوەخانانە نەكێشێت و رێگربوونە لەبەردەم گۆڕانی شێوەی قاوەخانەكان، بەتایبەت لەدوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1979.
لەسەردەمی مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆكۆماری پێشووی ئێران چەندین قاوەخانە بە بیانووی بوونی شێوازی رۆژئاوایی تێیدا داخران، بەڵام ئێستا بەشێك لەسەركردەكان بەبەراورد لەگەڵ سەردەمی پێش خۆیان كراوەترن و هەندێك بەلایانەوە ئاساییە كە قاوەخانەكان شێوازی رۆژئاواییان هەبێت.
فەرزین یەكێك لەو گەنجانەیە كە كاتێكی زۆر لەو قاوەخانانە بەسەردەبات، بە بڕوای ئەو ئازادی كۆمەڵایەتی لە وڵاتەكەی تاوەكو راددەیەك پێشكەوتووە.
فەرزین كە دانیشتووی تارانە، لەبارەی بوونی ئازادییەوە دەڵێت" ئازادیی كۆمەڵایەتی تاوەكو رادەیەك هەر هەبووە، بەڵام ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەڵ ئێستا، ئەوا ئازادییەكە هەندێك باشترە و زۆرترە لە جاران، شتەكان ئێستا باشترن و خەڵكێكی زیاتریش دەچنە كافێكان، هەروەها كافێكانیش باشبوونەو شتی سەرنجڕاكێشتریان تێدایە".
بەرپرسی یەكێك لە كافێكان دەڵێت، بە بەراورد لەگەڵ پێشتر كافێكان دوو ئەوەندە زیاتربوون بەتایبەت لە دووساڵی رابردوودا.
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەكان، ئێستا تەنیا لە تاران زیاتر لە 4 هەزار و 800 كافێ هەن، لەشارێكدا كە ژمارەی دانیشتووانەكەی 12 ملیۆن كەس دەبێت.
لەكافتریاكان دەنگی موزیكی رۆژئاوا بەتایبەت رۆك و پۆپ دەبسترێت، دیوارەكانیش بە وێنەی رەنگاڕەنگ داپۆشراون، هەندێك لە وێنەكانیش هی هونەرمەندە ئەمریكییەكانن، جگە لە بوونی پۆستەری شانۆ و فیلمە ئێرانییەكان.
هەرچەند تاوەكو رادەیەك ئازادی كۆمەلایەتی لە ئێران دەستەبەر بووە، بەلام هێشتا وڵاتان كرانەوەی ئێران بە رووكەشی دەبینن و پێیانوایە كە لەو ئاستە نییە جێگای دڵخۆشی و دەستخۆشی بێت. -
16/03/2014
سایتی ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی بڵاویکرەوە نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا دانیشتنێکی تایبەت بە یادی ٢٦-مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە ڕێکدەخات .
ئەمڕۆ ١٥-ی ئازاری ٢٠١٤ سایتی ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی بڵاویکردەوە لەلایەن نێردەی عێراقەوە لە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارە ڕۆژی ١٧-ی ئازار دانیشتنێکی تایبەت بۆ ٢٦-مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە ڕێکدەخات کە تیایدا زیاتر لە ٥٠٠٠ هەزار هاوڵاتی شەهیدبوون.
ڕۆژنامەکە ئاماژەشی بەوداوە لە دانیشتنەکەدا وێنەکانی وێنەگری ناوداری تورک رەمەزان ئۆزتورک کە لە ژێرناونیشانی ( هەڵەبجە شایەتێکی بێدەنگ) دا لە کاتی ڕوداوەکانی هەڵەبجەدا وێنەی گرتبوون پیشاندەدرێت .
بەڵگەنامەییەکەی رەمەزان ئۆزتورک لە ١٢ خولەک پێکدێت .
پیش‌تر وێنەکانی ئۆزتورک لەکاتی دادگایکردنی (عەلی حەسەن مجید) ناسراوە بە عەلی کیمیاوی وەکو بەڵگەنامە بەکارهێنراوە.
16/03/2014
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین پێی وایه هه‌ندێك له‌بیریان كردووه كه سه‌دام حسێن سه‌رۆكی رژێمی پێشووی به‌عس، كوه‌یت-ی داگیركرد و بۆردومانی وڵاتانی كه‌نداویشی كرد، وتیشی: بێمێشكیهكانی سه‌دام بوو وایكرد تا ئێستا عیراق بۆ ئێران بێت.
له‌دوای نمایشكردنی كورته فیلمێك له‌باره‌ی سه‌دام حسێن، له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی عیراق له‌زانكۆی به‌حره‌ین ، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه كاردانه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆری لێكهوتهوه.
شێخ خالد بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌لیفه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له‌وباره‌یه‌وه له په‌یجی تهغریده له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی: بیره‌وه‌ری هه‌ندێك زۆر كورت مه‌ودایه‌و شته‌كانی زوو له‌بیر ده‌چێته‌وه، له‌بیری نه‌ماوه كه سه‌دام چۆن كوه‌یت-ی داگیر كرد و دهستیشیكرد به بۆردومانی ریاز و ده‌مام و به‌حره‌ین به سه‌دان موشه‌كی دوورهاوێژ.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه شێخ خالد وتی،" ئێمه كه‌سانی وه‌ك سه‌دام به به‌رزو پیرۆز نازانین ، بگره بمێشكێكانی سه‌دام بوو وایكرد تا ئێستا عیراق بۆ ئێران بێت"، وتیشی: ئه‌وانه‌ی شانازی به سه‌دام ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه لاوازن، هه‌روه‌ك به‌داخاوه كه هێشتا كه‌سانێك هه‌ن بته‌كان ئهپرستن و به‌پیرۆز ده‌یانبینن.
له كورته فیلمه‌كه‌ی ره‌وه‌ندی عیراق له زانكۆی به‌حره‌ین كه له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا نمایشكرا، تیایدا سه‌دام له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له گوندنشینانی ناوچه‌كانی خوارووی عیراق سه‌ما ده‌كات، دوای ته‌واو بوونی فیلمه‌كه جه‌ماوه‌ر بهچهپڵهیهكی قایم پێشوازیان له فیلمه‌كه كرد.
15/03/2014
کونفرانسێک له یۆئێن بۆ به نێۆ نه‌ته‌وه‌یی کردنی کیمیابارانی حه‌ڵه‌بجه
به ئامانجی به نێۆ نه‌ته‌وه‌یی کردنی کیمیابارن و کۆمه‌ڵکوژی حه‌ڵه‌بجه، کۆنفرانسێکی تایبه‌ت له ژێر ناوی " یادکردنه‌وه‌ی قۆربانیانی تراژیدیای حه‌ڵه‌بجه"، له لایه‌ن ١٠ ڕێکخراوی کوردستانی و به هاوکاری باڵوێزخانه‌ی عیراق بۆ کار و باری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ، له ڕۆژی ١٧ مارسی ٢٠١٤ به‌ڕێوه ئه‌چێ.
له‌و یادکردنه‌وه‌یه‌دا که هاوکاته له گه‌ڵ ٢٦هه‌مین ساڵرۆژی کیمیابارنی حه‌ڵه‌بجه زیاتر له ٣٠ باڵوێزی وڵاتانی دونیا و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ڕێکخرا و که‌سایه‌تیه ناسراوه جیهانیهکان به‌شدار ده‌بن.
پێویسته بگۆترێ که بۆ یه‌که‌مجاره کۆنفرانسی له‌و چه‌شنه له بنکه‌ی سه‌ره‌کی یۆئێن له ژنێڤ به‌ڕیوه بچێ.
ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه که وه‌کو قسه‌که‌ری کونفرانسه‌که به‌شدار ده‌بن به‌و شێوه‌یه ده‌بێ:
1- چارلز گراڤێس – مۆدێراتۆر، خه‌ڵکی سویس
2- ئه‌لیکساندێر فاسێل – باڵوێزی سویسرا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
3- ژارمۆ ساریڤا – به‌ڕێوه‌به‌ری له‌قی ژنیڤی یۆئێن بۆ کار‌و باری داماڵینی چه‌ک
4- خاتوو ماریانجێلا زاپیا – باڵوێزی یه‌کیتی ئۆروپا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
5- دوکتور گیرهارد فرهیلینگێر – دوکتوری چاره‌سه‌ری بریندارانی کیمیایی خه‌ڵکی وڵاتی ئۆتریش
6- ستێفان ڕۆبینسۆن – سه‌رۆکی ڕێکخراوی خاچی شین
7- ڕه‌مه‌زان ئۆزتۆرک – وێنه‌گر و شایه‌تی کاره‌ساتی حه‌ڵه‌بجه، خه‌ڵکی تورکیه
8- نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی عیراق
9- نوێنه‌رایه‌تی گرووپی ١٦/٣
10- حاکم ئاسۆ قادیر- سه‌رۆکی یه‌کێک له دادگاکانی که‌یسی حه‌ڵه‌بچه و ئه‌نفال
11- عه‌دنان ئه‌سکه‌نده‌ر – شایه‌ت و قوربانی کیمیابارانی حه‌ڵه‌بجه
ناوی ڕێکخراوه‌کانی پێک هێنه‌ری گرووپی ١٦/٣ که هه‌ستاون به گرتنی ئه‌و کونفرانسه به هاوکاری باڵویزخانه‌ی عیراق بۆ کار و باری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ به‌م شێوه‌یه:
1- ناوه‌ندی کوردوساید – چاک
2- ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ
3- ڕێکخراوی زیندانیانی سیاسی
4- ڕێکخراوی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان
5- ڕێکخراوه دیمۆکراتیکه‌کانی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان
6- کومیته‌ی ڕێکخستنی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان
7- ڕیکخراوی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان
8- گرووپی چالاکی هه‌ڵگژان
9- زانست په‌روه‌رانی کوردستان
10- کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی کورد
قسه بێژی گرووپی ١٦/٣
ئازاد سه‌ڵواتی
0041764454903
Email group : This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it. "> This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
14/3/2014
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت ، كه‌می به‌رهه‌می خۆراكی جیهانی هه‌ره‌شه له‌ئاسایشی جیهان ده‌كات و ره‌نگه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی رووبه‌روی كۆمه‌لێك ئاسته‌نگی گه‌وره بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی فاو ، پێویسته له‌ناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا ئاستی به‌رهه‌می خۆراكی جیهانی به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 60 به‌رزبكرێته‌وه ، چونكه چاوه‌رێده‌كرێت كه‌می خۆراك له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا مرۆڤایه‌تی رووبه‌روی جه‌نگی ناوخۆ‌و لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی بكاته‌وه.
(هیرۆیۆكی كۆنۆما) به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی فاو له‌ناوچه‌ی ئاسیا‌و زه‌ریای ئارام ده‌لێت ، هاوشان له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی زه‌وی بۆ 9 ملیار كه‌س ، له‌چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوودا داوای جیهانی له‌سه‌ر خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌رزده‌بێته‌وه .
كۆنۆما راشیده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌گه‌ر هاتوو شكستمان هێنا له‌به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانماندا و كه‌موكورتی له‌به‌رهه‌می خۆراكی جیهانیدا روویدا ، ئه‌وا سه‌رله‌نوێ مه‌ترسیی پێكدادانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و جه‌نگی ناوخۆ‌و تیرۆوتۆقاندن سهرههلدهدهنهوه ، ئه‌وه‌ش واده‌كات ئاسایشی جیهانی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
رێكخراوی فاو هۆشداری له‌سه‌ر وڵاتای جیهانی سێیه‌م ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت ، مه‌ترسییه‌كانی كه‌موكورتی به‌رهه‌می خۆراك له‌وڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا زۆرتره‌و پێویسته ئاستی به‌روبومی كێڵگهییان به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 77 به‌رزبكه‌نه‌وه.
13/02/2014
دوای ئه‌وه‌ی له كه‌رتی غه‌زه‌وه 30 مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی ئیسرائیل كرا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته داوای داگیركردنه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌زه‌ی كرد.
سوریا: وه‌فدێكی روسی له سوریا مه‌دالیای رێزلێنانیان به‌خشییه به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا وه‌ك رێزلێنانێك به‌رامبه‌ر به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتیمانیه‌كانی سوریا.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا ڕایگه‌یاند "ڕۆڵی ڕوسیا له‌جیهاندا بۆته كارێكی گرنگ و كاریگه‌ر له‌دوای ساڵانێكی زۆر، حكومه‌تی مۆسكۆ سه‌رله‌نوێ هاوسهنێگێتی له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌ڕانده‌وه".
ئاژانسی هه‌واڵی سوریا بڵاویكردوه كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ڕوسیا له‌شاری دیمه‌شق، وه‌فده ڕوسییه‌كه میدالیاو بڕوانامه‌ی ئه‌ندامێتیان له میدالیای (ئه‌كادیمیای پوتروسی گه‌روه) بۆ زانسته‌كان، به به‌شار ئه‌سه‌د به‌خشرا.
به‌خشینی مه‌دالیای رێزلێنان به ئه‌سه‌د، وه‌ك ڕێزلێنانێك بووه بۆ به‌رگریكردنی له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی و هه‌وڵه‌كانی له‌پته‌وكردنی توانا حكومی و به‌رگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ روسیا.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه گه‌لی سوریا هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی مۆسكۆ به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت لهپشتگیریكردن له سوریا.
ئه‌سه‌د وتویه‌تی" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی خۆرئاوا نایانه‌وێت هاوبه‌شییه‌كی ڕاسته‌قینه بنیادبنێن، به‌ڵكوو وڵاتانی پاشكۆیان ده‌وێت كه ببنه دارده‌ستیان، هه‌ربۆیه كار بۆ تێكدانی ئاسایشی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن".
به‌خشینی مه‌دالیای رێزلێنان به سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د، له‌كاتێكدایه كه ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستی رژێمی سوری كوژراون، و وڵاتی سوریا كه‌وتۆته جه‌نگی ناوخۆییه‌وه.
12/03/2014
سووریا ترسناكترین ناوچەی جیهانە بۆ منداڵان، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەهۆێ شەڕ و پێكدادانەكان رژێمی سووریا و ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، زیاتر لە 10 هەزار منداڵ كوژراون، هەروەها كاریگەری لەسەر زیاتر لە 5 ملیۆن و 500 هەزار منداڵ دروستكردووە، هاوكات لە نێو هەر 5 كچێكی پەنابەری سووریا لە ئوردەن، یەكێكیان لە وادەی دیارییكراوی خۆیدا زووتر شوو دەكات.
رێكخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، راپۆرتێكی لەبارەی رەوشی منداڵانی سووریا بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا سووریا بە ترسناكترین ناوچەی جیهان بۆ منداڵان وەسفدەكات.
یونسێف رایدەگەیەنێ، سەدان منداڵ كوژراون و لە خوێندن و قوتابخانەكانیان دابڕاون و لە بری یاریی و فێركردن، زۆربەیان ناچارن كاربكەن و یان كراونەتە چەكدار. قوربانیانی منداڵانی سووری ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە و لایەنی كەم 10 هەزار منداڵ لە جەنگی سووریا كوژراون .
هەروەها ئاماژە بەوەكراوە كە منداڵی 12 ساڵ لە شەڕەكان بەشداریان پێدەكرێت و هەندێكی دیكەیان وەك پاسەوان یاخود بۆ قاچاخبردنی چەك سوودیان لێوەردەگیرێت.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە، دوو ملیۆن منداڵ پێویستیان بە هاوكاری یاخود چارەسەری دەروونی هەیە، ئەو شەڕ و پێكدادانانەش كاریگەری لەسەر زیاتر لە 5 ملیۆن و 500 هەزار منداڵ دروستكردووە كە هەندێكیان لە نێو سووریا و هەندێكی دیكەیان لە دەرەوە سووریا‌ن وەك پەنابەر.
یونسێف، ئەو منداڵانەی كە لە ناوخۆی سووریا ئاوارەن بە نزیكەی 3 ملیۆن دەخەمڵێنێ، ئەمە لە كاتێكدایە ساڵێك لەو مەبەر 920 هەزار منداڵ بووە، هاوكات ژمارەی منداڵانی پەنابەران لە دەرەوەی سووریا ملیۆنێك و 200 هەزار منداڵ بووە.
هاوكات زیاتر لە 323 هەزار منداڵی خوار تەمەن 5 ساڵ لە ناوچە گەمارۆ دراوەكانن، یاخود لەو ناوچانەن كە گەیاندنی فراگوزاری مرۆیی پێیان كارێكی ئەستەمە.
وەك راپۆرتەكەی یونسێف ئاماژەی بۆ دەكات، لە نێو هەر 10منداڵی پەنابەری سووری یەكێكیان بە ناچاری كاردەكات، هاوكات لە نێو هەر 5 كچێكی پەنابەرانی سووریا لە ئوردەن، زووتر لە وادەی دیارییكراوی خۆیاندا شوو دەكەن.
12/03/2014
سەردانی کاترین ئاشتۆن، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، لە رووی دیدار و بابەتەکانی گفتوگۆشەوە، سەردانێکی فراوان بووە و لە میانەی بینینی چەندین بەرپرسی باڵای ئێران، جگە لە پرسی پەیوەندیدار بە دانوستاندنە ئەتۆمییەکان، پرسگەلی وەک مافی مرۆڤ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و 28 وڵاتی ئەوروپی گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
ئاشتۆن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند جگە لە گفتوگۆکردن لە بارەی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان، لە بارەی قەیرانی سووریا و داهاتووی ئەفغانستان و بەرەوڕووبوونەوەی مادەی هۆشبەر و پێوەندییەکانی نێوان ئێران و یەکێتی ئەورووپا و هەندێک پرسی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤ گفتوگۆیان کردووە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە میانەی کۆنفڕانسەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە رێکەوتننامەی جنێف زۆر گرنگە، بەڵام گرنگییەکەی ناگاتە گرنگی (چارەسەری گشتگیر)، هاوکات گوتیشی بابەتەکانی گفتوگۆ لە خۆیاندا هەڵگری قەیرانن و گەرەنتییەک لە ئارادا نییە، لەگەڵ ئەوەش هیوای خواست بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
کاترین ئاشتۆن لەو سەردانەیدا لەگەڵ حەسەن رووحانی، سەرۆک کۆماری ئێرانیش کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا رووحانی ئامادەیی ئێرانی پێشاندا بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندی ئابووری لە نێوان ئێران و یەکێتی ئەورووپا، لە بەرامبەردا ئاشتۆن گوتی پەیامی نیازپاکی 28 وڵاتی ئەورووپی بۆ هێناوە و رووحانیش سەردانەکەی بە ئیرادەی یەکێتی ئەورووپا بۆ ئەنجامدانی جووڵەیەکی نوێ وەسفکرد.
ئاشتۆن هەروەها بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی ژنی ئێرانی دیداری سازدا‌و بە گشتی لە سەردانەکەیدا هەر یەک لە عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، سەعید جەلیلی نوێنەری رابەری باڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی، عەلی ئەکبەر ویلایەتی سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دیدار و گفتوگۆی کرد.
11/03/2014
سەردانی کاترین ئاشتۆن، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، لە رووی دیدار و بابەتەکانی گفتوگۆشەوە، سەردانێکی فراوان بووە و لە میانەی بینینی چەندین بەرپرسی باڵای ئێران، جگە لە پرسی پەیوەندیدار بە دانوستاندنە ئەتۆمییەکان، پرسگەلی وەک مافی مرۆڤ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و 28 وڵاتی ئەوروپی گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
ئاشتۆن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند جگە لە گفتوگۆکردن لە بارەی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان، لە بارەی قەیرانی سووریا و داهاتووی ئەفغانستان و بەرەوڕووبوونەوەی مادەی هۆشبەر و پێوەندییەکانی نێوان ئێران و یەکێتی ئەورووپا و هەندێک پرسی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤ گفتوگۆیان کردووە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە میانەی کۆنفڕانسەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە رێکەوتننامەی جنێف زۆر گرنگە، بەڵام گرنگییەکەی ناگاتە گرنگی (چارەسەری گشتگیر)، هاوکات گوتیشی بابەتەکانی گفتوگۆ لە خۆیاندا هەڵگری قەیرانن و گەرەنتییەک لە ئارادا نییە، لەگەڵ ئەوەش هیوای خواست بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
کاترین ئاشتۆن لەو سەردانەیدا لەگەڵ حەسەن رووحانی، سەرۆک کۆماری ئێرانیش کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا رووحانی ئامادەیی ئێرانی پێشاندا بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندی ئابووری لە نێوان ئێران و یەکێتی ئەورووپا، لە بەرامبەردا ئاشتۆن گوتی پەیامی نیازپاکی 28 وڵاتی ئەورووپی بۆ هێناوە و رووحانیش سەردانەکەی بە ئیرادەی یەکێتی ئەورووپا بۆ ئەنجامدانی جووڵەیەکی نوێ وەسفکرد.
ئاشتۆن هەروەها بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی ژنی ئێرانی دیداری سازدا‌و بە گشتی لە سەردانەکەیدا هەر یەک لە عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، سەعید جەلیلی نوێنەری رابەری باڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی، عەلی ئەکبەر ویلایەتی سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دیدار و گفتوگۆی کرد.
سەردانی کاترین ئاشتۆن، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، لە رووی دیدار و بابەتەکانی گفتوگۆشەوە، سەردانێکی فراوان بووە و لە میانەی بینینی چەندین بەرپرسی باڵای ئێران، جگە لە پرسی پەیوەندیدار بە دانوستاندنە ئەتۆمییەکان، پرسگەلی وەک مافی مرۆڤ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و 28 وڵاتی ئەوروپی گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای 13-ی سزا قورسه‌كانی ئسیتانبوڵهوه داوایه‌ك بۆ ئازادكردنی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ڕه‌تكرایه‌وه، دادگاكانی 20-21ی سزا قورسه‌كان چه‌ند تۆمه‌تبارێكی كه‌یسی ئه‌رگه‌نه‌كۆنیان ئازادكرد.
ئه‌مرۆ 10-ی ئازاری 2014 سایتی میللیه‌تی توركی بڵاویكرده‌وه له‌لایه‌ن دادگاكانی 20-21ی سزا قورسه‌كانی توركیا بڕیاری ئازادكردن بۆ ڕۆژنامه‌نووس تونجای ئۆزكان و پارێزه‌ر كه‌مال كیرنچسیز و جه‌نه‌رال لێڤێنت گۆكتاش و ڕێكخه‌ری هێرشی سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌تی توركیا ئالپارسلان ئه‌سلان و جێگری یه‌كه‌ی هێزه تایبه‌تییه‌كان ئیبراهیم شاهین و زیندانیكراو به تێوه‌گلانی له كه‌یسی باڵیۆز ئالبای، دورسون چیچێك دەرکرا.
ئه‌م بڕِیارانهی دادگای 20-21-ی سزا قورسه‌كان دوای ئه‌وه‌هات كه له‌لایه‌ن دادگای 13-ی سزا قورسه‌كانه‌وه داوایه‌كی ئازادكردنی بۆ چه‌ند تۆمه‌تبارێك له كه‌یسی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ره‌تكرده‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی سایتی جیهان سه‌رۆكی دادگای 13-ی سزا قورسه‌كان حه‌سه‌ن حسین ئوزاسا ڕایگه‌یاند كه بڕیاری داخستنی دادگا تایبه‌تییه‌كان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و رایده‌گه‌یه‌نێت كه داوایه‌ك له دژی ئه‌و بڕیاره به‌رزده‌كه‌ینه‌وه.
به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای 9-ی سزا قورسه‌كان، داوایه‌ك بۆ ئازادكردنی سیدات پێكار كه به‌تۆمه‌تی دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی ده‌ستگیركرابوو، ره‌تكرایه‌وه.
11/03/2014
فەتحوڵڵا گویلەن لە رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز وتارێك بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات "گرووپێكی بچووك لە بەرپرسانی حكومەت پێشكەوتنی وڵاتیان بەستووەتەوە بە وەرگرتنی خەراجەوە". هاوكات وەڵامی داواكاریی ئەردۆغان دەداتەوە كە گوتبووی بگەڕێتەوە توركیا و لەو بارەیەوە دەڵێ، كە لە ئەمریكا سەرقاڵی سرووتە رووحانییەكانە و پشتیوانی لە هیچ پارتێكی سیاسی ناكات.
فەتحوڵڵا گویلەن، رێبەری جەماعەت ، كە دانیشتووی ویلایەتی پەنسلڤانیایە گۆشەیەكی لە رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز-ی بەریتانی لەبارەی رووداوە نێوخۆییەكانی توركیاوە نووسیوەو دەڵێ: "بۆ پاراستنی دیموكراسی لە توركیا، پێویستیمان بە دەستوورێكی نوێ هەیە". دەشڵێ: "باوەڕ و پشتیوانیی ئەو كەسانەی لە توركیا باوەڕیان بە حكومەت هەیە بەرەو كارەسات براوەو دەرفەتی ئەندامێتی یەكێتیی ئەوروپای لەدەست توركیا داوە".
گویلەن رەخنە لە سیستمی دادوەری و یاسای نوێی ئینتەرنێت دەگرێت و دەنووسێت: "سەروەری و متمانەی دەرەكی و نێوخۆیی توركیا لەرێگەی پابەندبوونی توركیا بە بنەماكانی مافی مرۆڤ و سەروەریی یاسا و بنەماكانی حكومەتێكی بەرپرسیار دەپارێزرێن".
ئاماژە بەوە شدەكات: "لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتننامانە توركیا پێویستی بە یاسایەكی دیموكراتی نوێ هەیە كە هەڵقوڵاوی خەڵك بێت، دیموكراسی ناكۆك نییە لەگەڵ بنەماكای دەسەڵاتێكی ئیسلامی، ئامانجە ئەخلاقییەكانی ئیسلام لە رێگەی نێوەندگیری دیموكراسییەوە، دەكرێ خزمەت بە ژیان و ئازادی ئاینی خەڵك بكرێ".
گویلەن لە وتارەكەیدا ئاماژە بە ئازادی بیروڕا و میدیا دەكات و لەو بوارەشدا پێیوایە خواستی ئازادییەكان تووشی خەیاڵشكان و نائومێدی بووە، هاوكات دەڵێ بزووتنەوەی گویلەن لە ساڵی 170وە بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتی هاوبەش دامەزراوە و ئامانجی گرتنە دەستی دەسەڵاتی نییە.
گویلەن دەڵێ سەرقاڵی دوعا كردنە بۆ ئەوەی توركیا لەو بارە ناهەموارەی تێیكەوتووە رزگاری ببێت و دوعا خوازی ئەوەیە كە دیموكراسی لە توركیا جێگیربێت و ئومێدەوار بوو كە ئەگەر بنەما سەرەتاییەكانی دیموكراسی بنەجێ بكرێن، توركیا دەبێتە سرووشبەخشی وڵاتانی ناوچەكەو جیهان.
12/03/2014