دوای 39 ساڵ له ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له نێوان عێراق و ئێران، ئێستا جارێكی تر باس له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ده‌كرێته‌وه، چاودێرانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه به سوودی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و عیراقی شیعه و زیانی كورد و سوننه ته‌واو ده‌بێت .
د.بوخاری عه‌بدوڵا مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر دوولایه‌نی هه‌یه، ئه‌وانیش: لایه‌نی سیاسی و لایه‌نی جوگرافی، سه‌باره‌ت به لایه‌نی جوگرافی، عیراق له‌و رێكه‌وتنامه‌یه‌دا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، چونكه به‌شێكی زۆر له خاكی عیراق ده‌درێت به ئێران كه پێشتر له‌به‌رمبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی ئێران له شۆرشی كوردی باشور سازشی له‌سه‌ر كردووه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كوردستانه‌وه هه‌یه "پێموایه جێبه‌جێكردنی زیانی سیاسیی له سه‌ر باشوری كوردستان نییه ، چونكه بارودۆخی ئێستای باشوری كوردستان له حه‌فتاكان له‌گه‌ڵ ئێستا زۆر جیاوازه ، بۆیه زه‌حمه‌ته ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر بنه‌مای كورد ئه‌و سه‌نگه‌ره ببه‌ستنه‌وه كه كاتی خۆی لێیان دا."
هاوكات عوسمان ریشه رۆژنامه‌نوس و چاودێری سیاسی پێیوابوو: ئه‌گه‌رچی ساڵی 1980 رێككه‌وتننامه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه وجهنگێكی هه‌شت ساڵه‌ی لێكهوتهوه، به‌ڵام له‌ئێستادا كاریگه‌ری ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه له سنوری هه‌رێمی كوردستان به‌دیده‌كرێت و ئێران له سنووری زنجیره چیای قه‌ندیل له كۆیستانهكانی مه‌نگورایه‌تی و ئاكۆیایهتی زۆر هاتۆته پێشه‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌و رێككه‌وتنه نه‌بوایه، ئه‌وا نه‌یده‌توانی ئه‌و كاره بكات.
عوسمان ریشه وتیشی: خاڵێكی دیكه‌ی گرنگی سودمه‌ندبوونی ئێران به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر ئه‌وه‌یه‌كه له‌كاتی ئێستادا هه‌ژموونی شیعه‌گه‌رایی له ئارادایه و سوریا ده‌روخێ و حزبوڵا له مه‌ترسیدایه و بزووتنه‌وه ئیسلامیه توندڕهكانیش له سوریا و عێراق رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنن، به‌مه‌ش عێراق له رێگای نوری مالیكی كه كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه، ده‌یه‌وێ ئه‌و سێكوچكه‌یه بپارێزێت و قودسیه‌ت و گرنگیی سنوری خۆی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌هێلێت.
به‌واتایه‌كی دیكه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه به سودی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێرانی شیعه و عیراقی شیعه كۆتایی دێت و هه‌ریه‌كه له سوننه و كوردیش زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وكاته مالیكی جارێكی دیكه ده‌توانێت چهكوشهكانی به ئاره‌زووی خۆی به‌كاربێنێت، بۆیه پێویسته كورد و سوننه به هه‌ر جۆرێك بێت رێگر بن له جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتننامه‌كه.
ساڵی 1975 رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر به مه‌به‌ستی كۆتایی هێننان به شۆرشی كورد له له هه‌رێمی كوردستان له نێوان عیراق و ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن-ی سه‌رۆكی له‌ناوچووی رژێمی به‌عس و مه‌حه‌مه‌د ره‌زا شای له‌سه‌ر كارخراوی ئێران ئیمزاكرا ، به‌ڵام دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، سه‌دام له‌و رێككه‌وتننامه‌یه پاشگه‌ز بۆوه و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی لێكهوتهوه كه تائێستاش كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر هه‌ردوولا ماوه.
01/03/2014
ره‌هێل سه‌مه‌د
پەرلەمانی ئەوروپا پێی وایە كێشەكانی بەردەم هەرێم و بەغدا بەدانوستان و وتوێژ چارەسەر دەبن و داواشیكرد، هەرچی زووە هەردوولا لەوپێناوەدا هەنگاوی زیاتر بنێن.
لەو پرۆژە بڕیارەی رۆژی ( 26 و 27) ئەم مانگە پەرلەمانی ئەوروپا ئامادەیكرد، لەبارەی رەوشی ناهەمواری عیراق، ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تیشكی خراوەتەسەر و تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو كە پێویستە كێشەكان بەدانوستان و وتوێژ چارەسەر بكرێن.
لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی ئەڵمانیا، ژمارەیەك لەئەندام پەرلەمانانی ئەوروپا پەنجەی تۆمەتیان بۆ حكومەتی عیراق درێژكرد، بەوپێیەی بەغدا نەیتوانیوە كۆتایی بەبارگرژییەكان بێنێت، هەروەك هەنگاوی نەناوە بەئاراستەی بەدیهێنانی ئاشتەوایی نیشتمانییدا.
بەوتەی چەند ئەندام پەرلەمانێكی ئەوروپا، هەرێمی كوردستان مافی دەستوری خۆیەتی پارێزگاریی لەبەرژەوەندییەكانی بكات و ئەو دەستكەوتانە بپارێزێت كەبەدەستی هێناون، هەروەك ئاماژەیان بەوەشدا كە هەرێمی كوردستان رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە بۆ داڵدەدانی سەدان هەزار كەس لەئاوارەو لێقەوماوانی خەڵكی سوریا و پارێزگای ئەنبار.
چارلس تنۆك، ئەندامێكی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند،" ئەو گەشە سەندنەی هەرێمی كوردستان بەخۆیەوە بینیوە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، مافی ئەوە دەدات بەهەرێم كە بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت و داوای ئەو مافانەی بكات كە دەستور بۆی دەستەبەر كردوون"، وتیشی: گرنگە ئەو مافانە لەسایەی سیستمی فیدراڵی یا كۆنفیدراڵی بێنە ئاراوە یا هەرێم دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی رابگەیەنێت.
پەرلەمانی ئەوروپا لەپرۆژە بڕیارەكەیدا وێڕای تیشك خستنە سەر مەسەلەی ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، رەوشی نالەباری پارێزگای ئەنباریشی خستەڕوو، داواشیكرد حكومەتی بەغدا گیانی هاوڵاتیان بپارێزێت و خۆی بەدوور بگرێت لەبەركارهێنانی توندوتیژی و هێزی زۆر دەرهەق بە نەتەوە تایەفە و لایەنەكانی دیكە.
سەرچاوە: سایتی حكومەتی هەرێم
01/03/2014
بۆ لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌بات به دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری شه‌ڕی ئه‌ربیلا گۆگامیلا، كه 331 پێش زاین روویداوه، ئه‌مڕۆ له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ۆركشۆپێك ئه‌نجامدرا.
د. عه‌بدوڵا خورشید، سه‌رۆكی سه‌ندیكای شوێنه‌وارناسانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ به هاوبه‌شی به‌شی شوێنه‌واری كۆلیژی ئه‌ده‌بیات زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی قوبرسی یۆنانی و قوتابیانی زانكۆ و شاره‌زایانی به‌شی شوێنه‌وار ۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌چوو.
وتیشی:"نوێنه‌ری زانكۆی قوبرسی یۆنانی پێكهاتبوون له دوو پسپۆر به ناوی سیۆدۆر مارڤكۆیان مامۆستا له زانكۆی قوبرس له رووی تایبه‌تمه‌ندی مێژووی كۆن و شوێنه‌وار ئه‌وه‌ی تر به‌ناوی ئه‌ندریاس پارپاس نوسه‌ر و مێژوونووس، له بواری شوێنه‌وار كه تایبه‌تمه‌ندن به دیراسه‌كردنی مێژو و شوێنه‌واری ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی".
ناوبراو راشیگه‌یاند: "له 231 پێش زانینی، سوپای ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی و داریوش شێخ میمی، له نزیك شاری هه‌ولێر رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه سوپای ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ئه‌خمینییه‌كان واته فارسه‌كان".
ئه‌م شه‌ڕه گرنگی خۆی هه‌یه له مێژووی شاری هه‌ولێر و میلله‌تی كورد، چونكه شاری هه‌ولێر له سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان پێیان ده‌وترا ئۆربیلۆ، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كان پێیان ده‌وت ئه‌ربیلا یان عشار ئه‌ربیلا، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می یۆنان و رۆمان پێیان ده‌وت ئه‌ربیلا گۆگامیلا، چونكه ئه‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی و داریۆش شێخ میمی به‌ناوی ئه‌ربیلا تۆمار كرا.
به‌ڵام تا ئێستا مێژوو نووسان و شوێنه‌وار ناسان شوێنی ئه‌و شه‌ڕه‌یان دیاری نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ زۆر له ئه‌مریكییه‌كان و یۆنانییه‌كان و پسپۆڕه‌كان و مێژوو نووسه عه‌ره‌به‌كان زۆر له‌و بواره لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه تا ئێستا نه‌زانراوه شوێنه‌كه‌ی له كوێ بووه.
د. زێدان سه‌رۆكی به‌شی شهێنهوار له زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتی: "ئامانجی ئه‌م ۆركشۆپه دۆزینه‌وه یان ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و شوێنه بوو كه شه‌ڕه‌كه‌ی تێدا روویدا، كه نوێترین لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه پێشكه‌ش كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئه‌م شه‌ڕه له‌وانه‌یه كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین شه‌ڕه‌كان له جیهاندا كه 10 شه‌ڕ له جیهان به‌ناوبانگترین شه‌ڕن، ئه‌م شه‌ره‌ش یه‌كێكه له‌و 10 شه‌ڕه‌ی جیهان، شوێنی ئه‌م شه‌ڕه له‌و ۆركشۆپه‌دا ده‌ست نیشان كرا كه له نێوان چیایی مه‌قلوب و به‌ره‌و به‌رده‌ره‌ش له‌ناوچه‌ی ته‌ل گۆمه‌ل له‌و شوێنهشهرهكه روویداوه".
شوێنی ئه‌م شه‌ڕه له داهاتوودا ده‌توانرێت بكرێته شوێنێكی گه‌شتیاری و مێژوویی كه گرنگی زۆری ده‌بێت بۆ ناوبانگی كوردستان ئابووری وڵات.
28/02/2014
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق مه‌ترسی ده‌كات به‌رده‌وامی كێشه‌كانی به‌رده‌م دۆسیه‌ی نه‌وت، سه‌ربكێشێت بۆ لاوازكردنی ده‌وڵه‌تی عیراق.
فورات شه‌رع، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی نوێنه‌رانی عیراق له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند،" پێشتریش وریایماندا و به‌رده‌وامین له‌وه‌ی پشتگوێ خستنی بڕیاردان له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و گاز به‌رده‌وام ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كه‌رتی نه‌وتی عیراق دروست ده‌كات"، وتیشی: به‌رده‌وامی جیاوازییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌وت سه‌رده‌كێشێت بۆ لاوازكردنی ده‌وڵه‌تی عیراق.
به‌وته‌ی شه‌رع، یاسای نه‌وت وگاز، پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت و شێوزای مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌ستنیشان ده‌كات، هه‌روه‌ك له‌نه‌بوونی یاسادا به‌رده‌وام قه‌یرانه‌كانی به‌رده‌م هه‌نارده و میكانیزمی ده‌رهێنانی سامانه سروشتیه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
شه‌رع وتی: جیاوازییه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای نه‌وت و گاز دوو ساڵی خایاند، بێئه‌وه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه، ئه‌م جیاوازیانه‌ش قه‌یرانی دیكه‌ی به‌دوای خۆیاندا دێنن له‌نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌كانی نه‌وتدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی لاوازكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی عیراق له ناوخۆ و ناوچه‌كه‌دا.
شه‌رع ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه،" ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی داوای له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كردووه هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، له‌ڕێی سه‌ردانی ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ، پێنج شه‌ممه، ئوسامه نوجه‌یفی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم كۆبۆوه.
28/02/2014
لە راپۆرتی ساڵانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربارەی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا، رووداوەکانی ١٧ کانوونی یەکەمی تورکیا و ئاشكرابوونی گەندەڵیەكان بە ئابڕوچوون وەسف دەکات.
كەمێك پێش ئێستا، ڕۆژنامەی حورییەتی تورکیا بڵاویکردەوە، لە راپۆرتی ساڵانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە هەموو ساڵیک دەربارەی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا بڵاوی دەکاتەوە، ڕوداوەکانی ١٧ کانوونی یەکەمی تورکیا و تێوەگلانی بەرپرسان لە دۆسییەكانی گەندەڵی و دەرکردنی یاساکانی گۆڕانکاریی لە دادگا و چاودێری خستنە سەر ئینتەرنێت، بە ئابڕوچوون وەسف كرد .
ڕاپۆرتەکەی ئەمساڵی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٥١ لاپەڕە پێکهاتووە و لە ڕاپۆرتەکەدا سەرەڕای باسکردنی ڕووداوەکانی پارکی گێزی، بەرپرسانی واشنتۆن بۆ یەکەمجار دەرئەنجامەکانی دوای دۆسییەكانی گەندەڵی لە ١٧ کانوونی یەکەمی پارساڵ بە ئابڕووچوون وەسفکرد.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە کراوە بە نیگەرانییەكانی ئەمریكا لەبارەی جێگۆڕکێکردنی هەزاران پۆلیس و پارێزەر و دەستوەردانە كاروباری ناوخۆی دادگا و یاسای چاودێری کردنی ئینتەرنێت .
ئەمە لەكاتێكدا لەماوەی دوو رۆژی رابردوو، دوو تۆماری دەنگی لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا و بیلال ئەردۆغانی كوڕی بڵاوبۆوە، ناڕەزاییەكی زۆری لەلایەن پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا لێكەوتەوە بەهۆی ئەوەی گوایە ئەردۆغان لەدۆسیەی گەندەڵی وڵاتەكەی تێوەگلاوە.
28/02/2014
د.به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند: پێویسته سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق له رێگای دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێت.
نیوه‌ڕۆی ئهمڕوَ 26ی شوباتی 2014 د. به‌رهه‌م ساڵح له شاری سلێمانی پێشوازی كرد له فاروق كامهیكجی باڵیوزی نوێی توركیا له عیراق و محه‌مه‌د ئاكیف نینام كونسوڵی توركیا له ههرَیمی كوردستان.
له دیدارێكدا د. به‌رهه‌م ساڵح و فاروق كامهیكجی و محه‌مه‌د ئاكیف نینام گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به بارودوَخی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و دواپێشهاته‌كان.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق خرانه‌به‌رباس و ته‌ئكیدیش كرایه‌وه كه سه‌رجه‌م كێشه‌كان له رێگای دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌ردوولاش جه‌ختیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا كرده‌وه تا ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی بوَ هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ.
27/02/2014
موه‌فه‌ق روبه‌یعی، سكرتێری گشتی ره‌وتی وه‌سه‌ت بۆته ناوبژیوان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، پێشتریش باس له‌وه‌كرابوو كه ئیبراهیم جه‌عفه‌ریی به‌نیازه ئه‌ركی ناوبژیوانیی ببینێت له‌ونێوه‌نده‌دا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م دۆسیه‌ی نه‌وت و مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی گشتیی .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، " پێشتریش موه‌فه‌ق روبه‌یعی، نه‌خشه رێگایه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا خستۆته‌ڕوو، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی به‌ئاكام نه‌گه‌یشتوون به‌هۆی ناله‌باری بارودۆخه‌كه‌وه"، وتیشی: روبه‌یعی به‌ئاگایه له داواكاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌شی كه به‌غدا ده‌یه‌وێت جێبه‌جێی بكات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و نه‌خشه رێیه‌ی روبه‌یعی ده‌یخاته‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌رده‌م دۆسیه‌ی نه‌وت و مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی گشتیی، هاوكارێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه،" روبه‌یعی له‌وپێناوه‌دا ده‌ستیكردووه به‌كاره‌كانی و به‌م نزیكانه چاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسی باڵا ده‌كه‌وێت له‌به‌غدا".
پێشتریش مەنال فنجان، سەركردەیەكی رەوتی چاكسازی نیشتمانیی بەخەندانی راگەیاندبوو،" هیچ دوور نیە ئیبراهیم جەعفەریی، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی نیشتمانیی، رۆڵی ناوبژیوان ببینێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم هەرێم و بەغدا لەبارەی دۆسیەی نەوت و بودجەی گشتی ئەمساڵ" .
27/02/2014
وه‌ك نمایشێكی هێزه‌كانی، سه‌رۆكی روسیا بڕیاری دا سوپای وڵاته‌كه‌ی له سنووری خۆرئاوای روسیا بخاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی روسیا بڵاویانكرده‌وه كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی له به‌ره‌ی خۆرئاوای روسیا به‌تایبه‌تی وڵاتی ئۆكرانیا هه‌یه، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا بڕیاری داوه به‌په‌له ده‌ستبكرێ به مه‌شقی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوپا له ناوچه‌كانی خۆرئاوا.
ئاژانسی ئینته‌رفاكس له زاری سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری روسیا بڵاویكرده‌وه كه "به فه‌رمانی سه‌رۆكی روسیای ئیتیحادی، له سه‌عات 10ی ئه‌مڕۆ به‌كاتی گرینیچ، هێزه‌كان له ناوچه‌ی سه‌ربازی خۆرئاوا خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه".
وه‌زیری به‌رگری روسیا وتی: "سه‌رۆك فه‌رمانی داوه سه‌رجه‌م هێز و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی خۆرئاوا بخرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه".
ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی روسیا دوای ئه‌وه دێت كه له ماوه‌ی رابردوودا و له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا گۆڕانكاری له وڵاتی ئۆكرانیای هاوسنووری روسیا روویدا و به‌مشێوه‌یه‌ش هاوسه‌نگی هێز له‌و وڵاته له به‌رژه‌وه‌ندی روسیا نه‌ما.
27/02/2014
به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایانكرد، په‌نابه‌رانی سوریا رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌یان له‌زیادبووندایه و نزیكه له‌وه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكه‌ن.
هاوكات رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری منداڵان (یونیسێف) رایگه‌یاند، نزیكه‌ی هه‌زار منداڵی سوریا ئاواره‌ی لوبنان بوون و به‌هۆی به‌دخۆراكیه‌وه، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدان.
بان كیمۆن، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، رێكخراوه‌كه هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ناردنی كۆمه‌كی مرۆیی بۆ په‌نابه‌رانی سوریا، وتیشی: پێویسته لایه‌نه بهشهڕهاتووهكانی سوریا رێگریی نه‌كه‌ن له‌گه‌یاندنی هاریكارییه مرۆییه‌كان بۆ لێقه‌وماوانی سوریا.
به‌وته‌ی بان كی مۆن، كۆمه‌كه مرۆییه‌كان ئاماده‌كراون بگه‌یه‌نرێنه ده‌ست دانیشتوانی ناوچه كاره‌ساتباره‌كانی سوریا ئه‌وانه‌شی به‌ده‌ست ئابڵوقه‌ی ئابوریه‌وه ده‌ناڵێنن، راشیگه‌یاند كه، پێویسته زامنی گه‌یاندنی ئه‌و كۆمه‌ك و هاریكارییه مرۆییانه بكرێت له‌ڕێی هاتوچۆ سهرهكیهكانهوه.
به‌پێی سه‌رژمێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 9 ملیۆن و 300 هه‌زار هاوڵاتی سوریا كه ده‌كاته نزیكه نیوه‌ی ژماره‌ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی ئه‌و وڵاته، پێویستیان به كۆمه‌ك كردن هه‌یه.
27/02/2014
میدیاکانی تورکیا تۆمارێکی ده‌نگی ڕه‌جه ته‌یب ئه‌ردۆغان و بیلالی کوڕییان بڵاوکرده‌وه که تێیدا ئه‌ردۆغان داوای له کوڕه‌که‌ی کردبوو بڕێکی زۆر پاره بشارێته‌وه ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش ده‌ڵێت تۆماره ده‌نگییه‌که کارێکی به‌ته‌واوی بێڕه‌وشتییه .
ئه‌مرۆ 25-ی شوباتی 2014 ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵی تورکی بڵاویکرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگانێکی شه‌وی 24-25-شوباتی 2014 تۆمارێکی ده‌نگی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و بیلال ئه‌ردۆغانی کوڕی بڵاوبووه، تۆماره ده‌نگییه‌که ده‌نگۆیه‌کی زۆری له میدیا جیهانییه‌کاندا دروستکرد و به‌شێوه‌یه‌ک سایتی (Liveleak ) دێر به دێر تۆماره ده‌نگییه‌که‌ی وه‌رگێرابووه سه‌ر زمانی ئینگلیزی و له پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب له که‌متر له 24 کاتژمێردا زیاتر له ملیۆن و نیوێک جار بینراوه ، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش ئه‌مرۆ له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی پارته‌که‌یدا له په‌رله‌مانی تورکیا ڕایگه‌یاند که تۆماره ده‌نگییه‌کان مۆنتاژکراون و پیشانیشتان ده‌ده‌ین که چۆن مۆنتاژکراون ، وتی تۆماره ده‌نگییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پارهلێلهوه مۆنتاژکراوه .
به پێی ئاژانسی ڕویته‌رز له تۆماره ده‌نگییه‌که‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له 17-ی کانوونی یه‌که‌می 2013 کاتژمێر 8:02 خوله‌کی سه‌ر له‌به‌یانی په‌یوه‌ندی ده‌کات به بیلال ئه‌ردۆغانی کوڕییه‌وه و داوای لێده‌کات بڕێکی زۆر پاره بشارێته‌وه که به‌پێی تۆماره ده‌نگییه‌که بڕه‌که‌ی نزیکه‌ی 40 ملیۆن دۆلاربووه.
به‌پێی ڕادیکاڵ که‌مال کیلیچدارئۆغلۆ ئه‌مڕۆ له کۆبوونه‌وه‌ی پارته‌که‌یدا داوای له ئه‌ردۆغان کردووه یان به‌ره‌و ده‌ره‌وه هه‌ڵبێت یان ده‌ستله کاربکێشێته‌وه .
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی نه‌ته‌وه په‌رستی تورکیا ڕایگه‌یاند تۆماره ده‌نگییه‌که‌ی دوێنێ شه‌و وه‌کو ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبایاک وابووه.
سایتی حورییه‌تیش بڵاویکردووه‌ته‌وه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په-ش ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر تۆماره‌که مۆنتاژ بێت ئه‌وا باوه‌ڕکردن به‌مه له ڕووی ته‌کنیکییه‌وه کارێکی ئاسان نییه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاست بێت ئه‌وا تێگه‌یشتنی زۆر ئاسان ده‌بێت.
ده‌میرتاش له درێژه‌ی قسه‌کانیدا به ئه‌ردۆغان ده‌لێت ئه‌گه‌ر متمانه‌تان به خۆتان هه‌یه واز له په‌لاماردانی راست و چه‌پ بێنن ده‌ست له دادگا وه‌رمه‌ده‌ن و ئاسته‌نگی بۆ دروست مه‌که‌ن ، په‌یمانی ده‌ستورێکی نوێ و پاکێجی دیموکراسی بده‌ن و باشه له چ وڵاتێکی دیموکراتیدا که تیایدا گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌ده‌جێت سه‌رۆکوه‌زیران داوا له کوڕه‌که‌ی ده‌کات پاره‌کانی بشارێته‌وه ، ئه‌مه‌یه کاردانه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران ، یان ئه‌مه کاردانه‌وه‌ی دزێکه که تاوانێکی کردووه و مه‌ترسی ده‌ستگیرکردن ده‌کات ، هه‌رکه‌سه‌و خۆیبکاته شوێنی سه‌رۆک وه‌زیران.
پارێزه‌ره‌که‌ی فه‌تحوڵا گیوله‌نیش نوروڵاه ئه‌لبایراک ده‌ڵێت له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێک له میدیاکان به‌مه‌به‌ستی ناوزڕاندنی فه‌تحوڵا گیوله‌ن و بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت ئه‌م هه‌واڵانه بڵاوده‌که‌نه‌وه له‌وانه ڕۆژنامه‌کانی یه‌نی شه‌فه‌ق و ستار دووره له ڕاستییه‌وه و ده‌ڵێت به‌م هه‌واڵه‌یان فه‌تحوڵا گیوله‌ن و بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت کراون به قوربانی که‌سانی تر.
له‌لای خۆشیانه‌وه چه‌ند شاره‌زایه‌کی ده‌نگ ده‌ڵێن که تۆماره ده‌نگییه‌کان ڕاستین و ده‌نگه‌کان ده‌نگی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و کورهکهین.
که‌ناڵی هه‌به‌ر7-یش ئه‌مڕۆ بڵاویکرده‌وه له تاقیگهیهکهی شیکارکردنی ده‌نگ له ئه‌مریکا ده‌رکه‌وتووه که تۆماره ده‌نگییه‌که مۆنتاژکراوه و دووره له ڕاستییه‌وه .
دوێنێ میدیاکانی تورکیا بڵاویانکرده‌وه که گوێگرتن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌کانی زیاتر له 7000 که‌س له تورکیادا کراوه که له نێویاندا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و که‌مال کیلیچدارۆئۆغلۆشی تێدابووه .
وه‌رگێران : هه‌ڵوێست ئه‌نوه‌ر
26/02/2014
كۆمیساری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، باشوورى كوردستان به نموونه‌یه‌كی جوانى پێكه‌وه ژيان ناو ده‌بات و داوا له وڵاتانى دنیا ده‌كات گرنگيی به‌رچاوی پێ بده‌ن.
كاترین ئاشتون، كۆمیساری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌ییدا رایگه‌یاند، ئه‌و ئۆقره‌ییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، نموونه‌یه‌كی جوانی بهرقهراربوونهو یاسا‌و رێوشوێنه‌كانی بواری پاراستنی ئاسایش له‌هه‌رێم، كاریگه‌ریی باشیان له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێم به‌گشتی دروستكردووه.
ئاشتون داواشیكرد وڵاتانی دنیا، هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ند وه‌ربگرن، وتیشی: خراپی ره‌وشی ئه‌منی و گه‌نده‌ڵیی و نه‌بوونی دڵنیایی له‌مافی كۆمپانیاكان، هۆكارن له‌پشت پاشه‌كشه كردنی سه‌رمایه‌گوزاریی له‌عیراق.
له‌لێدوانه رۆژنامهییهكهیدا، كه له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاماده‌كراوه، ئاشتون ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه، ئه‌نجومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا لهوتوێژهكانی مانگی شوبات له‌باره‌ی عیراق پێشنیازی كردووه كه ئۆقره‌یی بۆ عیراق به كاری هاوبه‌شی سه‌ركرده مه‌ده‌نیه‌كان و سیاسیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه وتیشی: پێویسته ئاستی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌سه‌روو ئاستی ململانێ و كرده توندوتیژییه‌كانه‌وه بێت، هه‌روه‌ك پێویسته جیاوازییه‌كانی سوننه‌و شیعه به مامه‌ڵه‌كردن به‌دانایی چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌وته‌ی ئاشتون، هاوڵاتیانی عیراق خوزایارن ئاشتی و ئۆقره‌یی باڵ بكێشێت به‌سه‌ریاندا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ، وتیشی: قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی سوریا كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر زیادبوونی بارگرژییه‌كان له‌عیراق دروستكردووه‌و به‌هۆی بارگرژییه ئه‌منیه‌كانی سوریاوه رۆژانه هاوڵاتیان ماڵوحاڵی خۆیان جێ‌دێڵن و رووده‌كه‌نه وڵاتانی دراوسێ.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا، ئاشتون ئاشكرایكرد، یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆی 21 ملیۆن یۆرۆی له‌ماوه‌ی 2012 – 2013 ره‌وانه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا كردووه له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاریكاریی بۆ ئاواره‌كانی سوریا.
25/02/2014
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا تاووتوێی بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته له دواڕۆژی سوریادا مافه‌كانی گه‌لی كورد مسۆگه‌ر بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سه‌ڵاحه‌دین مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جۆڕج سه‌برا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له سه‌ره‌تادا وه‌فدی میوان خۆشحاڵیی خۆیان راگه‌یاندووه بۆ ره‌خساندنی دیداره‌كه و سوپاسی مه‌سعود بارزانی و هه‌رێمی كوردستانیان كردووه بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی سوریا له‌به‌رامبه‌ر شۆڕشی گه‌لی سوریا نیشانیانداوه و پێزانینی خۆشیان راگه‌یاندووه بۆ رۆڵی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یارمه‌تیدان و حه‌واندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی میوان بارودۆخی مه‌یدانی و سیاسیی سووریایان خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به بارودۆخی ناله‌باری ئینسانی و ئه‌و ئێش و ئازارانه كرد كه له لایه‌ن هێزه‌كانی رژێم به‌سه‌ر هاوڵاتیانی سوریا ده‌سه‌پێندرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سعود بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی وه‌فده‌كه، هێمای به‌وه‌دا كه هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ روداوه‌كانی سوریا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه روون و ئاشكرا بووه و هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی سوریا بێت و یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانی سوریاشی به ئه‌ركێكی گه‌وره زانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست زوڵم و وێرانكارییه‌كی زۆره‌وه ناڵاندوویانه و زۆر به باشی له نه‌هامه‌تیی و بارودۆخی گه‌لی سوریا ده‌گه‌ن.
له‌باره‌ی ڕۆڵی كورد له سوریا، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند كه گه‌لی كورد له كه‌مترین مافه‌كانی خۆی له سوریا بێبه‌ش بووه و پێویسته له دواڕۆژی سوریادا مافه‌كانی گه‌لی كورد مسۆگه‌ر بكرێت.
بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان و ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی جێنێڤ 2 ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بوون.
25/02/2014