به‌رپرسی ئاژانسی خۆراكی جیهانی WFP
له هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، ئه‌مساڵ تا ئێستا 420 ته‌ن هاوكاری مرۆییان گه‌یاندوه‌ته ئاواره‌كانی سوریا و ئاماژه به به‌رده‌وامی گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانیشیان ده‌كات بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌و وڵاته.
له‌دیدارێكی كه ئه‌مڕۆ پێتنجشهممه له نێوان د.دیندار زێباری، جێگری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و محه‌مه‌د حاج فه‌ره‌ح، به‌رپرسی ئاژانسی خۆراكی جیهانیWFP له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری، باس له به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی گه‌یاندنی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی به‌رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه بۆ ناوچه‌ی حه‌سه‌كه‌ی سوریا كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی بارودۆخی په‌نابه‌رانی رۆژئاوا به‌گشتی له‌ناو كه‌مپه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاژانسی WFP له‌بواری زیاتر باشتركردنی ره‌وشی په‌نابه‌ران و پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی و به‌تایبه‌تی كه‌لوپه‌لی خۆراك ته‌وه‌رێكی تری ئه‌م دیداره‌بوو.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رپرسی ئاژانسی WFP له هه‌ولێر راگه‌یاند: له‌ساڵی نوێیه‌وه گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناوچه‌ی حه‌سه‌كه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌رده‌وامن و له‌سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه تائێستا به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی كه لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دارێژاوه بڕی 420 ته‌نی هاوكاری مرۆیی به‌رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گهیێندراونه ناوچه‌ی حه‌سه‌كه و بڕیار وایه تا رێكه‌وتی 9/3/2014 بڕی 1200 ته‌ن له‌و هاوكاریه مرۆییانه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه بگه‌یه‌نرێنه ئه‌م ناوچه‌یه و نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س له‌م هاوكاریه مرۆییانه سوود مه‌ند ده‌بن.
له به‌رامبه‌ردا جێگری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌ستی هاوكاری مرۆیی به گه‌لانی سوریا به‌گشتی و ناوچه‌كانی رۆژئاوا به‌تایبه‌تی.
20/02/2014
له‌میانی چاوپێكه‌وتنی سێرگی لافرۆڤ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ته‌ئكیدی كرده‌وه كه عیراق به‌تایبه‌ت پێویستی به هاوكاریی لایه‌نی روسیایه بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه 20ی شوبات به‌ڕێوه‌چوو، نوری مالیكی سه‌رۆكی وه‌زیران بۆ سێرگی لافرۆڤ-ی روونكردووه‌ته‌وه كه به‌غدا پێ,یستی به چه‌كی تایبه‌ت و گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه بۆ راوه‌دوونانی گروپه توندڕه‌وه‌كان و ریشه‌كێشكردنیان.
هه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، نوری مالیكی و سێرگی لافرۆڤ، قه‌یرانی سوریا و چۆنێتی گه‌یشتنی به چاره‌سه‌ری سیاسی‌یان له‌و وڵاته تاوتوێكردووه.
له‌لای خۆشیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا پشتیوانیی مۆسكۆی له سه‌رجه‌م بواره‌كان بۆ عیراق ده‌ربڕیووه و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عیراقی له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كان و سه‌قامگیركردنی باری ئاسایش، به هه‌نگاوێكی گونجاو وه‌سفكردووه.
20/02/2014
بزوتنه‌وه‌یه‌ی گه‌نجانی چێ گیڤارا له ئه‌رجه‌نتین، له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆیدا پۆستی سه‌رۆكی فهخريان به‌خشى سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان عه‌بدوڵا ئۆج ئالان.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی(فورات نیوز) ته‌ڤگه‌ری گه‌نجانی چێ گیڤارا له‌ئه‌رجه‌نتین كه هه‌موو ساڵێك له‌كۆنفراسی خۆیاندا به‌ئامانجی رێزلێنان و فه‌خر سه‌رۆكێك هه‌ڵده‌بژێرن ، ئه‌مساڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجالانیان وه‌ك سه‌رۆكی فه‌خر هه‌ڵبژارد .
له ساڵانی رابردوودا كه‌سانێكی وه‌ك چێ گیڤارا، فیدل كاسترۆ، هۆگۆ چاڤێز و رۆبرتۆ سانتۆس و چه‌ند پێشه‌نگێكی تری هێزه چه‌پ و گهریلاییهكان وه‌ك سه‌رۆكی فه‌خری هه‌ڵبژێردران .
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه، گه‌نجانی ئه‌رجه‌نتین رایده‌گه‌یه‌نن :" له 10 ساڵی رابردوو رێبه‌ر ئۆج ئالان له دوورگه‌ی ئیمراڵی بهگهلهكۆمهیهكی نێوده‌وڵه‌تی زیندانی كرا ، رووبه‌رووی توند‌و تیژی و سیاسه‌تی گۆشه‌گیری بوه‌وه .له‌هه‌مان كاتدا هه‌موو ته‌ڤگه‌ره دیموكراته‌كان رووبه‌رووی گرتن و كۆمه‌ڵكوژی و زوڵم بوونه‌وه . له رۆژی ئه‌مرۆماندا به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا له‌زیندانه‌كاندان ."
20/02/2014
رزگارکردنی دەریاچەی ورمێ، چیرۆکی نەبڕاوەی شۆرەکاتبوونی دەریاچەیەکە کە هەنگاوی جدیی بۆ نانرێت، هاوکات بووەتە باسێکی رۆژانەش.
یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی رزگارکردنی دەریاچەی ورمێ رۆژی دووشەممە بە پەیامی مەعسومە ئیبتکار، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران لە پەردیسی زانکۆی ورمێ دەستیپێکرد.
لەو پەیامەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 13 ساڵ لەمەوبەرەوە لەبارەی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە، بەڵام پێشی پێ نەگیرا و لەمەودوا بۆ دەربازبوون لە قەیرانی وشکبوونی ئەو دەریاچەیە، دەبێ بەرنامەیەکی ژیرانە، گشتگیر، خێرا و بە بەشداری هەمە لایەنە جێبەجێ بکرێت.
مەعسومە ئیبتکار هەروەها دەڵێت: "رێکخراوی پاراستنی ژینگە بە لەبەرچاوگرتنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی، وێڕای هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگا بەرپرسیارەکان، کارناسانی نێوخۆیی و دەرەکی، هەوڵدەدا ئیمکاناتی هونەری، زانستی، پسپۆری و خەڵکی بۆ رزگارکردنی دەریاچەی ورمێیە".
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران گوتیشی "بێ گومان رەوشی دەریاچەی ورمێ ئاگادارکردنەوەیەکی مەترسیدارە بۆ هەموو گۆل و دەشەتە کشتوکاڵییەکانی دیکە و ئەگەر بتوانرێ ئەو گرفتە چارەسەر بکرێ، چارەسەرێکیشە بۆ قەیرانەکانی دیکە".
چالاکوانانی ژینگەپارێز رەخنە لە لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکانی ئێران دەگرن، بەوەی درەنگ بەدەم چارەسەرکردنی گرفتەکانی دەریاچەی ورمێ رۆیشتوون و پرۆژەکانیشی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە یان هەڵە بوون یانیش بە پێی پێویست نەبوون.
کۆنگرەی نێودەوڵەتی رزگارکردنی دەریاچەی ورمێ بە بەشداری پسپۆرانی ئێران، ئەڵمانیا، ئەمریکا، بەلجیکا و تورکیا رۆژی دووشەممە لە نازلوی زانکۆی ورمێ دەستی بەکارەکانی کرد و دوو رۆژ دەخایەنێت.
لەو کۆنگرەیەدا رێکارەکانی رزگارکردنی دەریاچەی ورمێ و دەرەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە دەریاچەی ورمێ تاوتوێ دەکرێت.
رووداو
19/02/2014
شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عیراق ئه‌و ناوچانه‌یان بۆردومانكردووه كه‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێدا نیشته‌جێیه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌قه‌زای خورماتوو به PUKmediaی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عیراق شاخ و به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی خورماتوویان بۆردومانكردووه كههێزهكانی پێشمه‌رگه‌ی تێدا نیشته‌جێیه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ بۆردومانكردنهكهدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه‌وتونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه كه سنوری بۆردومانكردنهكهیان به‌زاندووه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی:پێده‌چێت ئه‌م بۆردومانكردن كردنه‌ی سوپای عیراق هه‌ڵه تێگه‌شتنێك هه‌بێت له شاره‌زانه‌بوونی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له‌و ناوچانه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێدا نیشته‌جێیه.
هه‌مان سه‌رچاوه رونیشیكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه زانراوه ئه‌و شوێنه‌ی بۆردوماندهكرێت هێزی پیشمه‌رگه‌ی تێدا نیشته‌جێیه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عیراق كشاونه‌ته‌وه و له‌ئێستادا بارودۆخی ناوچه‌كه ئاسایی بۆته‌وه.
PUKmedia عومه‌ر غه‌ریب / كه‌ركوك
19/02/2014
به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران، 20 كه‌س له‌ئۆكرانیا كوژران.
به‌رده‌وامی مانگرتن و ده‌نگی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریی له كیف، پایته‌ختی ئۆكرانیا دژی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته، سه‌ریكێشا بۆ شه‌ڕو پێكهه‌ڵپژان له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و مانگرتوان و به‌و هۆیه‌وه 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه 7 سه‌ر به‌هێزه‌كانی پۆلیسن.
بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، كه‌ماوه‌ی 3 مانگه له‌گۆڕه‌پانی ئازادی له كیف مانگرتنیان راگه‌یاندووه، پۆلیس ئاو‌و گوللـه‌ی پلاستیكی به‌كار هێناوه، هه‌روه‌ك چه‌ند خێمه‌یه‌كی گۆڕه‌پانه‌كه سوتێنران و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ش بیستراوه.
به‌هۆی ناڕه‌زایی له‌سیاسیه‌تی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان، به‌هه‌زار هاوڵاتی به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌گۆڕه‌پانی ئازادی كیف ماوه‌ی 3 مانگه كۆبوونه‌ته‌وه.
فیتالی كهلچیكۆ، به‌رپرسێكی نه‌یاری حكومه‌تی ئۆكرانیا وتی: سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌نها یه‌ك رێچاره‌ی خستۆته به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران، ئه‌ویش چۆڵكردنی گۆڕه‌پانی ئازادیه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ڤیكتۆر یانۆكۆڤیچ، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند،" سه‌رۆك به‌نیازه وته‌یه‌ك ئاراسته‌ی گه‌لی ئۆكرانیا بكات"، جگه له‌وه سه‌رچاوه‌كه هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی نه‌دركاند.
سه‌رچاوه: بی بی سی
19/02/2014
له ناوه‌ندی دۆڵێكی پڕ له تمیساح و ده‌ورگیراو به ته‌ڵه‌زم و قامیش، به‌رپرسانی ولایه‌تی فلۆریدا، گوندێكیان به‌ناوی (میراكڵ ڤیلج) بۆ ئه‌و ئه‌و كه‌سانه ته‌رخانكردووه كه به تاوانی سێكسی سزا دراون.
سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی كه ماوه‌ی زیندانی ته‌واو ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ولایه‌تی فلۆریداوه بۆ گوندی میراكڵ ڤیلج دوورده‌خرێنه‌وه و له ماڵێكدا نیشته‌جێ ده‌كرێن كه 300 مه‌تر له خوێندنگه و سه‌یرانگای منداڵانه‌وه دوور بێت، بۆیه زۆرجار دۆزینه‌وه‌ی خانووییهك به‌و تایبه‌تمه‌ندییه بۆ تاوانباره‌كان كارێكی سه‌خته.
پات پاوه‌رز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌و گونده ده‌كات، ئاشكرایكرد، نزیكه‌ی 115 بۆ 120 كه‌س له‌وانه‌ی كه تاوانی سێكسی و گێچه‌ڵیان به‌رامبه‌ر منداڵ و هه‌رزه‌كار و نه‌وجه‌وانان ئه‌نجام داوه، له‌و گونده‌دا ده‌ژین.
پات پاوه‌رز، كه خۆشی یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی به‌تاوانی سێكسی دژی منداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ، ماوه‌ی 12 ساڵی له زیندان به‌سه‌ربردووه، باس له‌وه ده‌كات كه دادگا كه‌س ناچار ناكات بڕواته ئه‌و گونده، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و تاوانه سزا ده‌درێن، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌مدا نامێنێت، بۆیه به‌ناچاری روو له گونده‌كه ده‌كه‌ن و زۆرجاریش خاوه‌ن ماڵه‌كان رازی نابن خانووه‌كانیان به‌وجۆره كه‌سانه به كرێ بده‌ن.
سه‌رجه‌م ولایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا هه‌میشه زانیاری و داتای ته‌واو سه‌باره‌ت به تاوانبارانی سێكسی به وێنه و ناوه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست هاوڵاتیان و له رێی ئینته‌رنێته‌وه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت زانیاری‌یان له‌سه‌ر بخوێنێته‌وه، هه‌ربۆیه زۆربه‌ی شوێنكاره‌كان، وێنه‌ی ئه‌و تاوانبارانه له كۆگا و دوكان و سوپهرماركێتهكانیان هه‌ڵده‌واسن تا بناسرێنه‌وه و هه‌لی كاریان پێ نه‌درێت.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌یڤد وود، یه‌كێك له‌و تاوانبارانه رایگه‌یاندووه كه وێنه‌ی خۆی له كۆگایه‌كدا بینیووه و هه‌ركه خه‌ڵكه‌كه ناسیوویانهتهوه، ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندییان به پۆلیسه‌وه كردووه تا بگه‌نه سه‌ری و ده‌ستگیری بكه‌ن.
19/02/2014
ڕۆژنامەیەکی یۆنانی، بە پشتبەستن بە بەڵگەیەکی نهێنیی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، بڵاوی کردەوە کە بازرگانێکی ئیسراییلی ویستوویەتی لە ڕێگای یۆنانستانەوە کەلوپەلی سەربازی ڕەوانەی ئێران بکا.
بە گوێرەی بەڵگەنامەیەکی نهێنیی "هۆوملاند سێکیوریتی ئینڤەستیگەیشن"، کە دامەزراوەیەکی هەواڵگریی ئەمریکییە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی یۆنان و ئەمریکا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ و ناوەڕاستی ٢٠١٣دا، دەست بەسەر بڕێک کەلوپەلی سەربازیدا گیراوە کە بازرگانێکی ئیسراییلی ویستوویەتی بۆ ئێرانی بنێرێ.
لەو بەڵگەنامە نهێنییەدا، کە نموونەیەکی دەست ڕۆژنامەی "دەیلی خاتیمەرینی"ی یۆنانی کەوتووە، ئەوەش ئاشکرا کراوە کە کەلوپەلەکە پارچە و پێداویستیی فڕۆکەی شەڕکەری "F-4 فانتۆم" بووە کە فڕۆکەی سەرەکیی هێزە ئاسمانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
کەلوپەلەکە لە شارۆچکەیەک بەناوی "بینیامینیا گیڤات ئادا"، هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای ئیسرایلەوە بۆ کۆمپانیایەکی یۆنانی بە ناوی "تاسۆس کاڕڕاس" ڕەوانە کراوە کە بە گوێرەی کاربەدەستانی یۆنانی "کۆمپانیایەکی وەهمی" و ناوێکی بێ ناوونیشان بووە.
دادگەیەکی یۆنانی لە نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا بڕیاری دەست بەسەردا گرتن و ناردنی ئەو کەلوپەلانە و ڕەوانە کردنیان بۆ کاربەدەستانی ئەمریکیی دابوو.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩و دوای دامەزرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئابڵۆقەی ئابووریی خستووەتە سەر ئەو وڵاتە، لە ساڵی ١٩٩٥دا ئابڵۆقەکانی بەرفراوانتر و هەموو چەشنە دان و ستاندنێکی دەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا دەوڵەتی ئەهلییەکانی ئەو وڵاتە قەدەغە کرد. ئابڵۆقە ئابوورییەکان، بە پشتبەستن بە چەند بڕیارنامەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان، نزیک بە هەموو کەرتەکانی بازرگانیی ئێران دەگرنەوە.
ک.م
NNSROj
19/02/2014
وێبسایتی ویکیلیکس لەلایەن چالاکوانی ئوستورالی جولیان سانگ ەوە ساڵی ٢٠٠٦ دامەزرا بەمەبەستی ئاشکرا کردنی گەندەڵی و کردەوە ئابڕوبەرەکانی لایەنە جیاوازەکانی دەسەڵات لە تەواوی جیهاندا ئەمیش لە ڕێگەی ملیۆنەها بەڵگەنامەو ڕاپۆرتی نهێنی دزە پێکراو
وێبساتی ویکیلیکس ئاشکرای کرد ئێستا خوێنەرانی وێبسایتەکەیان دەتوانن لەڕێگەی
بگەڕی تایبەت بە وێبسایتەکەیان لە تەواوی فایلە نهێنەییەکانی نێو داتا بەیسی تایبەت بە وێبسایتەکەیان بگەڕێت، ئەمەش بۆ ئاسانکاری بۆ بەکارهێنی ئاسایی وێبسایتەکەیان
بەکارهێنەری ئاسایی دەتوانێت لەڕێگەی نوسینی ووشەیەک یان ڕستەیەک کە خۆی مەبەستێتی بە ئاسانی فایلەکان بدۆزێتەوە
هەروەها ویکیلیکس چەند تایبەتمەندییەکی تریشی زیاد کردووە لەوانە دەرئەنجامی گەڕانەکانی پێشوو ئەمەش بۆ ئەوەی وا لە بەکارهێنی ئاسایی بکات بە ئاسانی و بە تەواوی بگات بەو فایلەی کە خۆی دەیەوێت
هەروەها بەکارهێن دەتوانێت هەر فایلێک ، بەڵگەنامەیەک ، ڕاپۆرتێکی نهێنی بڵاو بکاتەوە
پێشکەشکردنی ئەم تایبەتمەندییەی ویکیلیکس بۆ ئەو ڕاپۆرتانەیە کە پەیوەستن بە چەند بابەتێکی دیاری کراوەوە وەک دزەکردنی ڕاپۆرتە سەربازییە نهێنییەکان سەبارەت بە جەنگی عێراق یان جەنگی ئەفغانستان و ڕەوشتی سوریا
ئامادەکردنی :ئارام احمد
18/02/2014
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا داوایكرد گه‌نجانی توركیا نه‌بنه كۆیله‌ی ئینته‌رنێت وپێشی وایه به‌كار هێنانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره.
له‌كاتی دابه‌شكردنی ئامێری كۆمپیوته‌ر به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خوێندكاری قوتابخانه‌كاندا، ئه‌ردۆغان وتی: حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره رێوشوێنی زیاتر ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاودێریی كردنی ئینته‌رنێت، هاوكات داواشیكرد، گه‌نجان و هاوڵاتیانی توركیا نه‌بنه كۆیله‌ی ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر.
له‌به‌رده‌م خوێندكاران و مامۆستایانی ژماره‌یه‌ك له قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره، ئه‌رۆدغان وتی: ئینته‌رنێت ده‌زگایه‌كی زۆر گرنگه له‌ژیانی مرۆڤدا، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "گه‌ر ئینته‌رنێت بهعهقڵهیهتێكی شهڕهنگێزیهوه به‌كار بهێنرێت، ئه‌وا ده‌بێته كاره‌سات و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا".
هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره بۆ چاودێریی زیاتری ئینته‌رنێت، بۆته مایه‌ی ره‌خنه‌و گله‌یی فراوانی ناوه‌نده جه‌ماوه‌ریه‌كانی توركیا.
18/02/2014
د. به‌رهه‌م و باڵیۆزی ئێران له هه‌ولێر دۆخی ناوچه‌كه‌و دواین گۆڕانكارییه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ن و ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌نه‌وه.
له دیدارێكدا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی عیراق و كوردستان و رووداو و گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا به‌بایه‌خه‌وه باس له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامی ئێران كرا‌و ته‌ئكید له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان كرایه‌وه بوَ خزمه‌تی هه‌ردوو گه‌لی دراوسێ.
هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه د . به‌رهه‌م ساڵح له شاری هه‌ولێر پێشوازی كرد له وه‌فدێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانی به سهروَكایهتی ئه‌لیسته‌ر بورت.
له‌دیدارێكدا د . به‌رهه‌م باسێكی كورتی بارودوَخی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ی كرد بوَ وه‌فده‌كه.
لای خۆشیانه‌وه وه‌فدی میوان وێڕای سوپاسكردنی بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربری كه سه‌ردانی كوردستانیان كردووه تا له نزیكه‌وه ئاشنای بارودوَخهی ناوچه‌كه بن.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ر دوو لا به بایه‌خه‌وه باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵاتی به‌ریتانیا كرد.
18/02/2014
بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان رایگەیاند، 16 كەس، كە بەسزای لەسێدارەدان حوكمدرابوون، لەبەركردنی قورئان ژیانی دووبارەی بۆیان بە دیاری هێنا.
رەزا سادقی، بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان گوتی: "ئەو 16 كەسە، كە 5یان ژن و 11یان پیاو بوون، لە ماوەی زیندانیكردنیان، توانیان 5 بەش یان زۆرتر لە قورئانی پیرۆز لەبەر بكەن".
رەزا سادقی زیاتر گوتی: "هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی حوكمەكەیان هەمواركرایەوە و كرا بە زیندانی هەتاهەتایی، كە یەكێكیان حوكمەكەی كرا بە 15 ساڵ زیندانیكردن".
بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان سەبارەت بە چۆنێتی ئەو یاسایە گوتی: "بەپێی پەیڕەوی ئەوقاف، ئەو زیندانیانەی لە ماوەی زیندان تاوەكو جێبەجێكردنی حوكمەكەیان، هەوڵبدەن قورئان لەبەر بكەن و كارناسانی ئێمە دانی پێدابنێن، لە هەندێك سزای تووند وەك لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی رزگار دەبن".
كۆماری ئیسلامی ئێران لەو وڵاتانەیە، كە زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانی تێدا تۆماردەكرێت و بە پێی ئاماری مافی مرۆڤ، لە دوای چین دووەم وڵاتی جیهانە لە رووی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانیەوە.
17/02/2014
بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان رایگەیاند، 16 كەس، كە بەسزای لەسێدارەدان حوكمدرابوون، لەبەركردنی قورئان ژیانی دووبارەی بۆیان بە دیاری هێنا.
رەزا سادقی، بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان گوتی: "ئەو 16 كەسە، كە 5یان ژن و 11یان پیاو بوون، لە ماوەی زیندانیكردنیان، توانیان 5 بەش یان زۆرتر لە قورئانی پیرۆز لەبەر بكەن".
رەزا سادقی زیاتر گوتی: "هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی حوكمەكەیان هەمواركرایەوە و كرا بە زیندانی هەتاهەتایی، كە یەكێكیان حوكمەكەی كرا بە 15 ساڵ زیندانیكردن".
بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان سەبارەت بە چۆنێتی ئەو یاسایە گوتی: "بەپێی پەیڕەوی ئەوقاف، ئەو زیندانیانەی لە ماوەی زیندان تاوەكو جێبەجێكردنی حوكمەكەیان، هەوڵبدەن قورئان لەبەر بكەن و كارناسانی ئێمە دانی پێدابنێن، لە هەندێك سزای تووند وەك لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی رزگار دەبن".
كۆماری ئیسلامی ئێران لەو وڵاتانەیە، كە زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانی تێدا تۆماردەكرێت و بە پێی ئاماری مافی مرۆڤ، لە دوای چین دووەم وڵاتی جیهانە لە رووی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانیەوە.
بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای ئەسفەهان رایگەیاند، 16 كەس، كە بەسزای لەسێدارەدان حوكمدرابوون، لەبەركردنی قورئان ژیانی دووبارەی بۆیان بە دیاری هێنا.
سەنتەرێکی نێودەوڵەتی توێژینەوە لەبارەی تیرۆر و ململانێی چەکداری رایگەیاند، ژمارەی هێرشە خۆکوژییەکان لە عێراق لە دوو ساڵی رابردوو چوار هێندە بەرزبووەتەوە و عێراق لە ساڵی رابردوو سێ هێندەی سووریا هێرشی (تیرۆریستی) بەخۆیەوە بینیوە.
ماسیۆ هینمان، بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوە لەبارەی تیرۆر و ململانێی چەکداری رایگەیاند: "رێژەی هێرشی تیرۆریستی لە 2013 لە ئاستی هەموو جیهان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2009 لە 150% بەرزبووەتەوە و ژمارەی ئەو هێرشانە لە ئاستی جیهان لەهەمان ساڵ گەیشتە 18 هەزار و 524 هێرش".
هینمان گوتیشی "ژمارەی هێرشە خۆکوژییەکان لە عێراق لە دوو ساڵی رابردوو چوار هێندە بەرزبووەتەوە و عێراق لە ساڵی رابردوو سێ هێندەی سووریا هێرشی (تیرۆریستی) بەخۆیەوە بینیوە".
ئەمە لەکاتێکدایە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی)، پێشتر رایگەیاند، لە ساڵی 2013، عێراق بەهۆی تەقینەوە و کردەوەی چەکداری، 2 هەزار و 104 کوژراوی هەبووە.
17/02/2014
دوای ئه‌وه‌ی له‌دوو ساڵی رابردوو یادی رۆژی جیهانی زمانی دایك له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، به‌رپرسانی ئه‌كادیمیای كوردی رایده‌گه‌یه‌نن بۆ ئه‌م ساڵ ئه‌و یاده ناكرێته‌وه و به‌رنامه‌ی بۆ دانه‌نراوه.
نه‌جات عه‌بدوڵا، سكرتێری ئه‌كادیمیای كوردی به خه‌ندانی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده له دوو ساڵی رابردوودا له رۆژی جیهانی زمانی دایك كه ده‌كاته 21/2 رێوره‌سمی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو و یادی ئه‌و رۆژه كرایه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ له لایه‌ن ئه‌كادیمیای كوردی ئه‌و یاده ناكرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هیچ به‌رنامه‌یه‌ك دانه‌ندراوه.
له لایهنخۆیهوه تارق جه‌مباز، شاره‌زا له‌بواری یاسای زمان راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن له زمانی دایك و گرنگیدان به زمانی نه‌ته‌وه‌كان كه ژماره‌یان شه‌ش هه‌زار زمانه، ماوه‌ی 14ساڵه رۆژی جیهانی زمانی دایك كه ده‌كاته 21/2 له لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆوه له هه‌موو جیهان ده‌كرێته‌وه، بۆیه هه‌رێمیش یه‌كه‌مجار له ساڵی 2012 له كوردستان ئه‌و یادهكرایهوه.
له‌باره‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایك د. نوری تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای كوردی پێیراگه‌یاندین: ئه‌و رۆژه تایبه‌ته به زمانی جیهانی دایك، كاتێك له ساڵی 1952 له وڵاتی پاكستان ویستیان زمانه‌كه‌یان به‌سه‌ر هه‌موو وڵات بسه‌پێنن، به‌ڵام له‌و به‌شه‌ی كه ئێستا وڵاتیكی سه‌ربه‌خۆیه به‌ناوی به‌نگلادش، دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستان و سه‌ربه‌خۆیی زمانی خۆیان راگه‌یان كه زمانی (بهنگۆلیه) ئه‌وكاته خوێنێكی زۆر رژا، ئه‌مه‌ش وایكرد رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی یونسكۆ، ساڵانه یادی ئه‌و رۆژه وه‌ك زمانی دایك بكاته‌وه، به‌و مانایه‌ی هه‌موو گه‌لانی جیهان مافی خۆیانه به زمانی دایك قسه بكه‌ن.
18/02/2014