ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ئەو خاڵانەی ئاشكراكرد كە ئیدارەی ئەنبار بەنیازە بیخاتە بەردەم نوری مالكی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق بۆ چارەسەری قەیرانی ئەنبار، لەدیارترینیان پاشەكشە پێكردنی هێزەكانی سوپایە لەو پارێزگایە.
یەحیا محەمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار بەخەندانی راگەیاند،" ماوەیەك لەمەوبەر، ئەنجومەنی پارێزگا پێشنیازەكانی ئیدارەی ئەنباری ئاراستەی سەعدون دلێمی وەزیری بەرگریی عیراق بەوەكالەت كردووە"، وتیشی: رەشنووسی پێشنیازەكان، چەند خاڵێكی لەخۆ گرتووە، لەوانە راگرتنی بۆردومانی هەڕەمەكی ناوچە نیشتەجێكان و كشانەوەی هێزە سەربازییەكانە لەناو شارەكانی ئەنبار.
بەوتەی محەمەدی، " جێبەجێ كردنی داواكاری خۆپیشاندەران، بەشێكی دیكەی ناوەڕۆكی رەشنووسی پێشنیازەكان لەخۆ دەگرێت"، ئەوەشی خستەڕوو كە ئەو پێشنیازانە بەراوێژ لەگەڵ كەسایەتی و شێخی عەشیرەتەكان و ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ئامادە كراون.
محەمەدی باسی لەوەشكرد كەلەماوەی دوو رۆژدا پاكنوسی پێشنیازەكان ئامادە دەكرێت و دەخرێتە بەردەم نوری مالكی بۆ گێڕانەوەی ئۆقرەیی بۆ پارێزگاكە.
پێشتر نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەكردبوو كە ئیدارەی ئەنبار لەهەوڵی ئامادە كردنی چەند پێشنیازێكدایە بۆ چارەسەری قەیرانی ئەمنی ئەو پارێزگایە.
07/02/2014
بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی ڕۆژنامەی زەمانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە شاری ئیزمیر و لە ناوچەی ئورلا چەند ڤیلایەکی نهێنی هەیە کە بەشێوەیەکی نایاسایی دروستکراون و لەلای خۆشییەوە ئەندام پەرلەمانی سەربەخۆی ئیزمیر (ئیرتوغرول گیونای) ڕایگەیاندووە کە پێشتر شارەوانی ئورلایان ئاگادارکردووەتەوە لە جێبەجێنەکردنی ئەو پرۆژەیە بەڵام گوێ لەداواکەیان نەگیراوە.
ڕۆژنامەی ڕادیکاڵی تورکی بڵاویکردووەتەوە ، دوای ئەوەی ڕۆژنامەی زەمانی تورکی لە ڕاپۆرتێکی تایبەتیدا ئاماژەی بەوادابوو دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی پارێزگای ئیزمیردا ، سەردار دێهیرمێنجی سەرۆکی گشتی ئەنجومەنی پارێزگا لە میانەی بەدواداچوونەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی گەندەڵی و بەرتیلداندا باسی ڤێلاکانی گوندی زەیتینلی ناوچەی ئورلای هێنابووە ناو گفتوگۆی ئەنجومەنەوە کە بەشێوەیەکی نایاسایی دروستکراون ئەندامانی ئەنجومەن لەسەر بابەتەکە کەوتونەتە گفتوگۆ، دێهیرمێنجی ئاماژەی بەوەداوە لە نێوان ئەو شانزدە ڤیلایەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی دروستکراون دووانیان هی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا.
دێهریمێنجی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەداوە کە پێشتر نووسراوێکیان ناردووە بۆ دادگا بەمەبەستی ڕاوەستاندنی پرۆژەکان بەڵام گوێیان لێنەگیراوە ، دەشڵێت "لە ئێستادا پێویستمان بە پاڵەوانێکە بۆ ڕووخاندنی ئەو ڤێلایانە". هەروەها دەڵێت بە پێی یاساکانی پاراستنی ناوچە سروشتییەکان جێبەجێکردنی هەرپرۆژەیەک لەوناوچانە نایاساییە.
لەلای خۆشییەوە پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئیزمیر (ئیرتوغرول گیونای ) کە پێشتر وەزیری کەلتور و گەشتوگوزار بووە ڕایگەیاندووە دەڵێت لە ساڵی ٢٠١٠-دا بە شارەوانییەکانی ئیزمیرمان ڕاگەیاندووە کە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە لە یاسا دەرچوونە و هەروەها لە سالێ ٢٠١١ جارێکی تر ئاگادارمان کردوونەتەوە بەڵام گوێمان لێنەگیراوە.
06/02/2014
وەرگێرانی : هەڵوێست ئەنوەر
سەرچاوە : ڕادیکاڵ
له یادی 10 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی فه‌یسبوكدا، مارك زوبێرگ خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بابه‌تێك بڵاو ده‌كاته‌وه و تیایدا رایده‌گه‌یه‌نێت، شتێكی ده‌گمه‌نه مرۆڤ بتوانێت ده‌ستی به‌ر ژیانی زۆرێك له خه‌ڵكی بگات، "به‌ڵام من هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌وه به‌بیری خۆم بهێنمه‌وه كه گه‌وره‌ترین سود ببینم له هه‌موو رۆژه‌كان و كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بێت.
له‌و بابه‌ته‌دا كه له یادی فه‌یسبوكدا له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی پۆستی كردوه، مارك زوبێرگ ده‌ڵێت: "
شتێكی ده‌گمه‌نه مرۆڤ بتوانێ ده‌ستی به‌ر ژیانی زۆرێك له خه‌ڵكی بكه‌وێت، هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌وه بیر خۆم بهێنمه‌وه گه‌وره‌ترین سود ببینم له هه‌موو رۆژه‌كان و كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بێت به‌پێی توانا هه‌میشه خه‌ڵكی پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بمزانیبایه فه‌یسبووك ده‌بێته ئه‌م فه‌یسبووكه‌ی ئێستا هه‌یه چی؟ به هه‌رحاڵ.
بیرمه دوای چه‌ند ساتێكی كه‌م له كردنه‌وه‌ی فه‌یسبووك شه‌وێك بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له كۆلێژ پیتزامان ده‌خوارد وتم، من به په‌رۆشی به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی خوێندنه‌م به‌ڵام رۆژێك دێت پێویسته كه‌سێك هه‌موو جیهان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه.
هه‌میشه باوه‌ڕم وابوو ئه‌وه زۆر گرنگه كه توانا ببه‌خشیته خه‌ڵكی بۆ به‌شداری كردن و مانه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندیدا هه‌روه‌ها خه‌ڵكی بتوانن خۆیان بنیادی كۆمه‌ڵگاكانیان بنێن.
له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا هه‌میشه ئه‌و پرسیاره‌م له‌خۆم ده‌كرد بۆچێ ئێمه ئه‌م تۆڕه‌مان دامه‌زراند؟ ئێمه ته‌نها خوێندكارین و سه‌رچاوه‌كانمان زۆر كه‌متره به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش هه‌مان رێگه بگرنه به‌ر چاره‌سه‌ری زۆرێك له كێشه‌كانیان بۆ ده‌كات.
تاكه وه‌ڵامیش بۆ ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌بوو: ته‌نها ئێمه زیاتر بایه‌خ به بابه‌ته‌كه ده‌ده‌ین
هه‌ندێك كه‌س گومانیان له‌وه هه‌یه كه به‌ستنه‌وه‌ی جیهان له‌لای ئێمه له سه‌ره‌تای دروست كردنی فهیسبووكهوه ئامانجمان بووه و هه‌ندێكی تریش پێیان وایه من په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامم دروست كردووه.
ئێمه ته‌نها گرنگی زیاتر به په‌یوه‌ندی زیاتری جیهان ده‌ده‌ین له هه‌ر كه‌سێكی تر كه تائێستاش به‌رده‌وامین.
له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه تا ئێستا گڕوتینم زیاتر ده‌بێت بۆ 10 ساڵی داهاتوو له 10 ساڵی رابردوو، 10 ساڵی یه‌كه‌م
ته‌نها وه‌ك خۆگۆڕین بوو بۆ تۆڕه‌كه ئه‌و 10 ساڵه‌ش ته‌نها پێڵاوه‌كانمان بۆ له‌پێ كرد، چونكه ئێستا سه‌رچاوه‌ی زۆر و ته‌واومان له‌به‌ر ده‌سته بۆ یارمه‌تی دانی خه‌ڵكی له ته‌واوی جیهان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانیان و زیاتر گرنگی پێدانیان.
ئه‌مڕۆ ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر سێی هه‌موو دانیشتوانی جیهان په‌یوه‌ستن به ئینته‌رنێته‌وه، له داهاتوودا چانس و لێپرسراوییهتیمان هه‌یه بۆ په‌یوه‌ست كردنی دوو به‌شه‌كه‌ی تر كه تا ئێستا په‌یوه‌ست نه‌بوون به ئینته‌رنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ته‌نها چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی كه‌ممان هه‌یه بۆ ئاڵوگۆڕی شارهزاییهكانمان به‌ڵام له داهاتوودا ته‌كنه‌لۆژیا ده‌توانێت چه‌ندین رێگای نوێ بنیاد بنێت بۆ به‌یه‌ك گه‌یاندن.
هه‌ست به لێپرسراوییه‌كی گه‌وره ئه‌كه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی گه‌وره‌ترین سود له كاتی خۆم و خزمه‌تكردنی ئێوه به باشترین شێوه به‌پێی توانا.
سوپاستان ئه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگاتان پێدام به‌شێك بم له‌م گه‌شته
ئاماده‌كردنی: ئارام ئه‌حمه‌د
سه‌رچاوه: په‌ڕه‌ی تایبه‌تی مارك زوبێرگ خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك
06/02/2014
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه پێشبینی ده‌كات رێژه‌ی ساڵانه‌ی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه له دوو ده‌یه‌ی داهاتوودا بگاته 22 ملیۆن.
رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت له 20 ساڵی داهاتوودا ساڵانه 8 بۆ 13 ملیۆن كه‌س له جیهاندا ببنه قوربانیی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و ئاشكرایكرد كه له ساڵی 2012دا 14 ملیۆن كه‌س دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه بوون، دیارترین ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه‌ش كه بووه‌ته‌هۆی گیانله‌ده‌ستدان، شێرپه‌نجه‌ی سی و جگه‌ر و ریخۆڵه بوون.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه رێژه‌ی 60%ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی جیهان و 70%ی رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌و نه‌خۆشییه له كیشوه‌ره‌كانی ئه‌فریقا و ئاسیا و ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و باشوورن.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا، ئه‌و رێكخراوه باس له تێچوونی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه ده‌كات كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابووریی وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش هه‌بووه، به‌جۆرێك ساڵانه یه‌ك تریلیۆن و 16 ملیار دۆلاریان بۆ چاره‌سه‌ر خه‌رجكردووه، هه‌ربۆیه ئه‌مه وایكردووه كه ئه‌و وڵاتانه یاسای توند بۆ پاراستنی ته‌ندروستی ده‌ربكه‌ن تا هاوڵاتیان خۆیان له‌و نه‌خۆشییه بپارێزن.
هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ر نییه له‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌رۆژی جیهانی شێرپه‌نجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری حه‌وت ساڵی رابردووی تووش بوون به‌و نه‌خۆشییه‌ی خسته‌ڕوو كه ساڵ له‌دوای ساڵ ژماره‌ی تووشبوان به‌و نه‌خۆشیه روو له‌زیاد بوونه.
د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، له‌هه‌وڵی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 1200 قه‌ره‌وێڵه‌یی دان بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردن و گه‌یاندنی چاره‌سه‌ری پێویست به‌نه‌خۆشه‌كان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، " ژماره‌ی تووشبوان به‌و نه‌خۆشیه له‌ساڵی رابردوو گه‌یشتۆته دوو هه‌زارو 283 كه‌س له‌كاتێكدا كه حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌ی تووش بوان به‌و نه‌خۆشیه ته‌نها 788 كه‌س بوون" .
به‌پێی ئه‌و ئامارهیهی د. میران خستیه روو: له ساڵی 2007 دا 788 كه‌س توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون و هاتونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركرد، له‌ساڵی 2008 دا رێژه‌كه بووه به یه‌ك هه‌زارو 225 كه‌س و له‌ساڵی 2009 دا رێژه‌كه بۆته یه‌ك هه‌زارو 346 كه‌س و له‌ساڵی 2010 دا دووباره رێژه‌كه به‌رزبۆته‌وه بۆ یه‌ك هه‌زارو 443 توشبوی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و له‌ساڵی 2011 دا رێژه‌ی توشبوانی نه‌خۆشییه‌كه گه‌یشتۆته یه‌ك هه‌زارو 718 كه‌س و له‌ساڵی 2012 دا رێژه‌كه بووه به یه‌ك هه‌زارو 900 كه‌س و له‌ساڵی رابردووش‌دا به‌داخه‌وه ژماره‌ی توشبوان زۆر به‌رزبۆته‌وه‌و گه‌یشتۆته دوو هه‌زارو 283 كه‌س .
به‌به‌راورد به حه‌وت ساڵی رابردوو، ژماره‌ی تووش بوان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌شاری سلێمانی به‌نزیكه‌ی سێ هێنده به‌رز بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی مه‌ترسیداره به‌به‌راورد به به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دیكه.
د.میران محه‌مه‌د رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا ژماره‌ی توشبوان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه گه‌یشتۆته 10 هه‌زارو 703 كه‌س، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه دانیشتووی سنوری پارێزگای سلێمانین نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س ده‌بێت و ئه‌و ژماره‌یه‌ی تریش كه ماوه‌ته‌وه له‌شاره‌كانی خوارو ناوه‌ڕاستی عیراقه‌وه هاتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌شاری سلێمانی.
06/02/2014
6/2/2014
سەرۆك وەزیرانی پێشووتری مالیزیا دروستكردنی دەوڵەتی كوردی بە مافی رەوای نەتەوەی كورد دەزانێ. هاوكات پێشیوایە لەكاتی دابەشكردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەوڵەتانی رۆژئاوا "گەورەترین هەڵە"یان كردووە، كە كوردیان لەو مافە بێبەشكردووە. دكتۆر مەهاتیر محەممەد، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری مالیزیا‌و سیاسەتمەداری ناسراوی جیهانی ئیسلامی، لەكاتی پێشوازیكردنی خوێندكارێكی كورد كە لەو وڵاتە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر دەخوێنێ گوتوویەتی "كورد مافی دەوڵەتی خۆیان هەیە". بڕوایشی وایە كورد چانسی زیاترە لە عێراق بۆ پێشكەوتن. دكتۆر مەهاتیر محەممەد كە 22 ساڵ سەرۆك وەزیرانی مالیزیا بووە و بە باوكی مالیزیای مۆدێرن دادەنرێ، گوتیشی: "كوردستان لە بەشەكانی دیكەی عێراق سەقامگیرترە، لەبەرئەوە چانسی كورد بۆ پێشكەوتن زیاترە". دكتۆر مەهاتیر محەمەد، كە لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا بە رەخنەگرێكی سەرسەختی سیاسەتەكانی ئەمریكا و ئەوروپا دادەنرێت، دەشڵێ: "گەورەترین هەڵەی رۆژئاوا ئەوە بوو كە ئەو كاتەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دابەشكرد، كوردستانیان نەدا بە كوردەكان و دەوڵەتێكیان بۆ كوردەكان دروست نەكرد". ئێستا پێكهێنانی دەوڵەتی كوردی لە زۆر رۆژنامەو ناوەندە ئەكادیمییەكانی جیهان باسی لێوەدەكرێ، كە هەندێك دژی دەوەستن و هەندێكیش پاڵپشتی دەكەن. یەشار یاكیش، كە یەكێكە لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان AKP و یەكەم وەزیری دەرەوەی توركیا بووە، گوتی "میلـلەتێكی گەورەی وەك كورد خەیاڵی دامەزراندنی دەوڵەتی خۆیان هەیە، ئەم خەیاڵەش رەوایە، پێویستە دانی پێدان بنێین، بەڵام بەدیهاتنی ئەم خەونە بەستراوەتەوە بە هەوڵەكان". یاكیش ئاماژە بەوە دەكات "لە عێراق هەرێمی كوردستان درووستبووە، لە سووریاش ئەو قۆناخەی پێیگەیشتوون بە ئاسانی دەستبەرداری نابن، ئەگەر بێت و رژێمی بەشار ئەسەد سەركەوتووش بێت، ناتوانێ لەوەی ئێستا هەیە زیاتر بەسەر كوردەكان بسەپێنێ". هەروەها پیتەر لیوكیمسۆن، نووسەر و رۆژنامەنووسی ئیسرائیلی، لە وتارێكدا باس لە بەهێزبوونی پێگەی كورد دەكات لە ناوچەكەو پێیوایە خەونی گەلی كورد بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی لە باشووری كوردستان نزیكە. ئەو نووسەرە رەخنە لەوە دەگرێت، كە لایەنە كوردییەكان زۆبەی جار یەكدەنگ نین و پێیشیوایە پارتەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان هەریەكەو بەشێوەیەكی جیاواز بیر لە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی دەكەنەوە، شكستهێنانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردیش بە نموونە دەهێنێتەوە.
5/2/2014
نوێنەرانی پارێزگای ورمێ لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانی ئێران کۆبوونەوە، لەو کۆبونەوەیەدا هانی سوپای پاسداران درا هێزی زیاتر لە سنوورە نێودەوڵەتییەکانی پارێزگای ورمێ جێگیر بکات و کەڵک لە هێزی خەڵکی خۆجێیی وەربگرێت. عابید فەتاحی، نوێنەری ورمێ لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، نوێنەرانی پارێزگای ورمێ لە پەرلەمانی ئێران رۆژی دووشەممە لەگەڵ محەممەد پاکپور، فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران کۆبوونەوە و کۆمەڵێک پرسی سیاسی و ئەمنی ئەو پارێزگایەیان تاوتوێ کردووە. نوێنەرانی پارێزگای ورمێ لەو کۆبوونەوەدا باسیان لە جێگیرکردنی زیاتری هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوورە نێودەوڵەتییەکانی پارێزگای ورمێ و هەروەها کەڵک وەرگرتنی سوپای پاسداران لە هێزی خەڵکی خۆجێیی کردووە. فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسدارانیش داوای لەو نوێنەرانە کردووە، لە پەسندکردنی بودجەی ساڵی داهاتوودا، ئاگایان لە بودجەی هێزی وشکانی سوپا بێ، چونکە بە گوتەی ئەو فەرماندەیە، هێزی وشکانی سوپای پاسداران رۆڵی سەرەکی لە پاراستنی سنوورەکانی ئێران دەگێڕێت. نوێنەرانی پارێزگای ورمێ و فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران هەروەها بڕیاریانداوە هەر سێ مانگ جارێک لە تاران یان ورمێ کۆبوونەوەیان هەبێ و پرسە سیاسی و ئەمنییەکانی پارێزگای ورمێ پێکەوە تاوتوێ بکەن. پارێزگای ورمێ لە باکوور و باکووری رۆژئاوا لەگەڵ وڵاتانی ئازەربایجان و تورکیا و لە رۆژئاواوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان سنووری هاوبەشی هەیە. هێزی وشکانی سوپای پاسداران لە ماوەی ساڵانی رابردوودا رایگەیاندووە کە بەشێکی بەرچاو لە سنوورەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی کۆنترۆڵکردووە. سوپا دەڵێت بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش لە سنوورەکان و پێش‌گرتن لە چالاکی ئەو هێزانەی بە دژە شۆڕ‌شیان دەناسێنێ، بەو شێوەیە گرینگی بەو ناوچەیە دەدات.
rudaw
5/2/2014
موراد یەتکین نووسەر و شرۆڤەکاری تورک، لە نووسینێکیدا، کە لە ماڵپەری حوڕییەت دەیلى نیوزى تورکی بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکات رۆژێک پەکەکە شوێنی گولەنییەکان بۆ ئەردۆغان بگرنەوە، هەرچەندە ئەوە بەزوو دەزانێ، بەڵام پێشیوانییە مەحاڵ بێت. یەتکین نووسیویەتی "شاراوە نییە کە گیولەن و هەوادارەکانى (لە ریزەکانى پۆلیس و دادگا و کەرتى پەروەردەدا) وەکو هاوپەیمانێکى شاراوەى ئەردۆغان کاریان دەکرد. لە هەمانکاتدا بزووتنەوەکانى سەر بە فەتحوڵڵا گیولەن لە باشوورى رۆژهەڵات (کوردستان)ى تورکیا هەمیشە لە کێبڕکێدان لەگەڵ پەکەکە و بەدەپەدا لەسەر درووستکردنى زۆرترین کاریگەرى لە ناوچە کوردییەکاندا". ئاماژە بە سەرەتای لێکدوورکەوتنەوەی گیولەن و ئەردۆغان دەکات و دەڵێ "یەکەمین لێکدوورکەوتنەوەى نێوان گیولەن و ئەردۆغان لەساڵى 2010 دەستیپێکرد، ئەوکاتەى ئەردۆغان حەقان فیدانى بەرپرسى دەزگاى هەواڵگرى میتى راسپارد لەگەڵ ئۆجەلان گفتوگۆ بکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرى کێشەى کورد. ئەوەبوو ساڵى 2012 دادوەرەکانى نزیک لە گیولەن چەند کەیسێکی دادوەرییان لەدژى فیدان ورووژاند، بەتایبەت دەربارەى دۆسیەى کەجەکە (کۆما جڤاتێن کوردستان)". ئەو شرۆڤەکارە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەردۆغانیش دواى زاڵبوون بەسەر ئەو زەبرەى لە 17ى دیسەمبەرى رابردوو تووشى هات و تێیدا چوار وەزیرى لەدەستدا، جووڵانەوەکەى بە هەوڵى کودەتاى کەس و گرووپگەلێک ناوبرد کە دەیانەوێ پلانى چارەسەرى ئاشتییانەى پرسى کورد لەبار ببەن. بەپەلەش کەوتە کردنە دەرەوەى گیولەنى و هاوسۆزەکانیان لە حکومەت و دەسەڵاتى دادوەریدا. دەشڵێ "هەرچى ئۆجەلانیشە دواى پەیوەندییەکانی لەگەڵ حەقان فیدان، لە رێگەى پەرلەمانتارەکانى بەدەپەوە پەیامى خۆى گەیاندە هەوادارانى و پێى راگەیاندن ئەو ئاگربەستە دیفاکتۆیەى لەگەڵ حکومەت هەیانە هەتا دواى هەڵبژاردنەکانى 30 ى ئازار درێژە دەکێشێت". بەپێی نووسەر پەیامەکە روونتر دەرکەوت دواى ئەوەى جەمیل بایک، کەسى دووەمى ناو پەکەکە، لە چاوپێکەوتنێک کە رۆژنامەى وەتەنى تورکى لەگەڵى سازدابوو لە چیاکانى قەندیلەوە پەیامێکى راگەیاند، کە زۆر لە گوتارى ئەردۆگانەوە نزیک بوو، بەوەى گوتى " بەڵێ لەژێر سایەى ئاکپارتیدا گەندەڵى هەبووە، بەڵام کەیسەکەى ئەم دواییە (پارە بەدەستهێنانى نایاسایى) پیلانێک بوو دژى ئەردۆغان، بەوەى ویستیان حکومەت هەر هى ئاکپارتى بێت، بەڵام بەبێ ئەردۆغان. بایک لە گوتەکانیدا گوتبووى گیولەن بە پشتیوانى ئەمریکا ئەو کەیسەى جووڵاندووە. وەک سوودبینێکیش لەو هەلە دەگمەنەى بۆیان رەخساوە و بە لەبەرچاوگرتنى ئەو پشتیوانییە جەماوەرییەى ئەردۆغان بۆ چارەى کێشەى کورد هەیەتى، بایک پشتیوانیى هێڵى ئەردۆغانى کرد، بەوەى لەڕووى مەبدەئییەوە گوتى "بەبێ ئەردۆگان پرۆسەى گفتوگۆ شکستدێنێت". موراد یەتکین دەڵێت: "تۆبڵێى پەکەکە بیەوێت ببێتە هاوپەیمانە شاراوەکەى ئەردۆغان و جێگاى گیولەنى بۆ بگرێتەوە؟، هێشتا بەڵگەى پێویست بۆ ئەم هەنگاوە گەورەیە نییە، بەڵام بیریشمان نەچێت کەیسى (پارە بەدەستهێنانى نایاسایى) زۆر پەیوەندى نوێ لە سیاسەتى تورکیادا و لەپشت دەرگاکانەوە پێکدەهێنێت!".
رووداو-حوڕییەت 4/2/2014
"با شەرمەزاری ئەمریكا بم نەك میللەتەكەی خۆم". ئەمە وەڵامی فەرمی مەسعود بارزانی بووە بۆ ئیدارەی ئەمریكا پاش رەتكردنەوەی داوەتێك بۆ سەردانیكردنی ئەمریكا. بارزانی هەروەها گوتبووی "تاوەكو كێشەی پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان چارەسەر نەكرێ سەردانی ئەمریكا ناكەم". وا بڕیار بوو رۆژی 27/1/2014 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بكات و لە 31/1/2014 لەگەڵ باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا و جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە، بەڵام بارزانی خۆی سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە. هۆی هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی بارزانی بۆ ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێكی ولایەتە یەكگرتووەكان كە بەر لە 13 ساڵ دەرچووە و بەپێی ئەو بڕیارە، هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە لیستی رەشی ئەمریكادان. پارتیت یان یەكێتی؟ كونسولخانەی ولایەتە یەكگرتووەكان لەكاتی پێشكەشكردنی داوای ڤیزا كێشە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دروست دەكات و كۆمەڵێك پرسیاری زۆر شەخسی و تایبەتییان لێدەكات، لەوانەش پرسیاری ئەوەی كە ئایا سەر بە كام حیزبی سیاسین، پارتی یان یەكێتی؟ ئەگەر پارتی بن یان یەكێتی، ئەوا پێدانی ڤیزاكەیان زەحمەت دەكرێ و دوادەكەوێ. سەرچاوەیەكی نزیك لە بارزانی بە (رووداو)ی گوت "سەرۆك كاتێك زانی كە ئەو كێشەیە هەیە، بڕیاری دا سەردانی ئەمریكا نەكات تاوەكو ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێ". فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەیشاردەوە كە ئەو كێشەیە هەیە و گوتیشی كە سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن "لەساڵانی رابردوودا لەسەر ئەو بابەتە چەندین نامەمان بۆ كونسوڵخانە و باڵیۆزخانە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ناردووە". پارتی و یەكێتی و لیستی رەش فەلاح مستەفا دەڵێت پارتی و یەكێتی لە لیستی رێكخراوە گومانلێكراوەكاندان. لەوبارەوە بە (رووداو)ی گوت "لەدوای رووداوەكانی 11ی سێپتێمبەری 2001 لە نیویۆرك و واشنتن، هەر گرووپێك لە دوو كەس زیاتر بووبێ و دەستیان دابێتە چەك و لەدژی حكومەتەكەیان جەنگابن خراونەتە ئەو لیستەوە". ئەو گوتی "لیستەكە لە سێ خانە پێكدێت، خانەی یەكەم و دووەم گرووپە تیرۆریستەكان دەگرێتەوە، خانەی سێیەم ئەوانە دەگرێتەوە كە خەباتی چەكداری دەكەن لە دژی حكومەتی وڵاتی خۆیان". گوتیشی "بە ئەمریكییەكانمان گوت خۆتان سەددامتان لادا، دەبێ ناوی كوردیش لەو لیستە دەربهێنرێ". بەرپرسەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە ئەمریكا دەكات كە ناوی كورد لەو لیستە دەربهێنرێ. فەلاح مستەفا دەڵێ "كورد لەگەڵ حكومەتی ئەمریكا هیچ كێشەیەكی نییە و باشترین پەیوەندیمان هەیە، بەڵام ئەوە دەبێ لە كۆنگرێس لابدرێ". لە دەسەڵاتی ئۆبامادا نییە ئیدارەی ئەمریكا گوتوویەتی كە ئەو كێشەیە لەدەستی ئەوان نییە، بەڵكو لە دەستی كۆنگرێسە. بەپێی زانیارییەكانی (رووداو)، ئیدارەی ئەمریكا لەسەر خەت بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە. چونكە كاتیان دیاری كردبوو بۆ دیداری سەرۆكی ئەمریكا، باراك ئۆباما و جێگرەكەی جۆ بایدن لەگەڵ بارزانی، تەنانەت جۆبایدن بە بارزانی گوتووە كە ئۆباما خۆی تەدەخولی كردووە بۆئەوەی كێشەكە چارەسەر بكرێ، بەڵام بارزانی رەتیكردووەتەوە ئەو سەردانە بكات و بە بایدنی گوتووە "تاوەكو ئەو كێشەیە چارەسەرنەكرێ سەردانی ئەمریكا ناكەم". بارزانی ئەوەشی بە بایدن گوتووە "ئەگەر ئەمڕۆ ئەو كێشەیە چارەسەربكرێ سبەینێ سەردانی ئەمریكا دەكەم". "جێی داخە كە نەهاتی" فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئەنجامنەدانی سەردانی بارزانی بۆ ئەمریكا بە (رووداو)ی گوت "ئەو سەردانە كە ئەنجام نەدرا ئەوە نییە كە سەرۆكی ئەمریكا گوتبێتی دەرفەتم نییە و ناتوانم بتبینم، بەڵكو سەرۆك بارزانی خۆی گوتی ئێستا ناتوانم ئەو سەردانە ئەنجام بدەم". هەروەها گوتی "سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە جێگری سەرۆكی ئەمریكای راگەیاندووە كە ماوەیەكی دیكە سەردانی ئەمریكا دەكات، بایدنیش بەبارزانی گوت جێی داخە كە نەهاتی و سەردانەكە دواكەوت". بەڵام فوئاد حوسێن ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەكی دیكە دەربارەی هۆی ئەنجامنەدانی سەردانەكە باس بكات. پێشتریش سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاندبوو "بڕیارە سەرۆك بارزانی و سەرۆك ئۆباما لە كۆشكی سپی كۆببنەوە، بەڵام رەنگە سەردانەكە هەندێ دوابكەوێ بۆ كاتێكی دیكە". "با شەرمەزاری ئێوە بم نەك میللەتەكەم" بەڵام بەپێی زانیارییەكانی (رووداو) كە لە ئەمریكاوە دەستیكەوتووە، بارزانی بە ئیدارەی كۆشكی سپی راگەیاندووە كە "من شەرمەزار دەبم بەرامبەر میللەتی خۆم، من كە سەرۆكی حیزبێكم و سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌م، ئەندامەكانی حیزبەكەی من بچن داوای ڤیزا بكەن و پێیاننەدەن و بڵێن ئێوە پارتین، لە ئەمریكاش پێشوازی لە من بكەن ئەوكات چی بە خەڵكی خۆم بڵێم. هەروەها حیزبێكی دیكە كە هاوپەیمانە بە هەمانشێوە بەئەوانیش دەڵێن. خۆ ئەم دوو حیزبە خەباتی چەكداری و شۆڕ‌شیان كردووە و ئەمە ئیهانەیە بۆ ئێمە. بۆیە تاوەكو ئەو كێشەیە چارەسەر نەكرێ سەردانی ئەمریكا ناكەم، با شەرمەزاری ئێوە بم، نەك میللەتەكەم". كونسولخانەی ئەمریكا لە هەولێر لەبارەی ئەو كێشەیە تەنیا ئەوەندەی بە (رووداو) گوت "ئێمە لێدوان لەبارەی بابەتی پەیوەندیدار بە ڤیزا نادەین".
rudaw
3/2/2014
بڕیار بوو لە شاری مەهاباد پیشانگەیەكی گەورەی بەرهەمی نووسەرانی كورد بكرێتەوە، بەڵام لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە مۆڵەتی كردنەوەی پیشانگەكە نەدراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەنجومەنی فەرهەنگی- فێركاریی ئەدەب لەشاری بۆكان و وەزرارەتی روشنبیری هەرێمی كوردستان، لە کاتێکدا لە هەوڵی ئەوەدا بوون پیشانگایەكی كتێبی كوردی لەشاری مەهاباد بكەنەوە، بەرەوڕووی ئاستەنگ بوونەوە.
نامق هەورامی بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی فێركاریی ئەدەب، بە مەبەستی كردنەوەی پیشانگەكە سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەكانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا و شاری مەهابادیان كردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ناوەندە پێوەندیدارەكان بەبێهۆكارێكی روون و بەرچاو، دژایەتیان لەگەڵ ئەو كارە فەرهەنگییە دەربڕیوە.
هەر لەو پێوەندییەدا چالاكێكی فەرهەنگی كە نەویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتی: "ئەگەری ئەوە هەیە دژایەتییەی ناوەندە پێوەندیدارەكان لەگەڵ كردنەوەی پیشانگەكە، بوونی سەرجەم كتێبەكان بە زمانی كوردی بووبێت".
بڕیار بوو كتێبەكان بەرهەمی نووسەرانی كورد و یەک لەوان نووسەرانی هەرێمی كوردستان، شاری بۆكان و مەهاباد بێت.
بە وتەی سەرچاوەكە، پیشانگەكە زیاتر كتێبەكانی بواری مێژووی كورد، جوغرافیای كوردستان و شێعری لەخۆ دەگرت.
kurdpa
3/2/2014
لە ساڵانی پەنجاكانی سەدەی رابردوو چەندین داوودەزگا و رێكخراوی كوردی لەلایەن كوردی جۆرجیاوە دامەزران، یەكێك لەو رێكخراوانەش یەكێتی لاوانی كوردی جۆرجیا بوو كە تاوەكو ئێستاش لە چالاكییە كەلتووری و فەرهەنگییەكانی بەردەوامە. ئەو رێكخراوە كە لە ساڵی 1957 لە جۆرجیا لەلایەن كەرەمێ ئانقۆسێ دامەزراوە، ماوەی چەندین ساڵە بەهۆی پرۆژە، كار‌و چالاكییەكانیەوە هەوڵدەدات پەیوەندی دروستبكات لەنێوان لاوانی كوردی جۆرجیا و لاوانی وڵاتانی دیكە. ئامانجە سەرەكییەكانی ئەم رێكخراوە كوردییە سازكردنی فێستیڤاڵی رۆشنبیری كوردی و دروستكردنی پەیوەندییە لەنێوان لاوانی كورد لەسەرانسەری جیهان. هەروەها پاراستن و پەرەپێدانی كەلتوور، زمان و هونەری كوردی. ئەلێنا خودۆیانی، سەرۆكی لاوانی كوردی جۆرجیا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت كە ئامانجیان ئەوەیە كارەكانیان لە چوارچێوەی جۆرجیا دەربچێ و لەسەرانسەری دونیا پەیوەندی دروستبكەن. خودۆیانی ئاماژە بەوە دەدات كە رێكخراوەكەیان لە جۆرجیا، كوردستان و ئەوروپاش كاردەكەن بۆ یەكێتی و تێكەڵبوونی لاوانی كورد. لەوبارەوە گوتی "پاراستن و پەرەپێدان بە كەلتوور و هونەری كوردی بۆ ئێمە وەكو نان و ئاو گرنگە." ئەندامێكی دیكەی چالاكی ئەم رێكخراوە بەناوی بائیا ئەحمەدۆڤا باسی (رۆژانی رۆشنبیریی كوردی جۆرجیا) دەكات كە 6 مانگ لەمەوبەر لە تبلیسی پایتەخت لەلایەن ئەوانەوە ساز كرابوو "ماوەی چەند ساڵە ئێمە رۆژانی رۆشنبیری كوردی سازدەكەین. دواهەمینیان لەسەر رادیۆی كوردی، شانۆی كوردی و كۆمەڵی كوردی بوو كە چالاكییەكی زۆر خۆش و رێك‌وپێك بوو. رادیۆی كوردی ماوەی 35 ساڵە كاردەكات، بەڵام بەداخەوە شانۆی كوردی ئێستا نەماوە كە ماوەی 13 ساڵ كاری كرد." خودۆیانی و ئەحمەدۆڤا دڵخۆش و رازین لە ئاستی كاری لاوانی كورد. ئەوان ئەگەرچی لە جۆرجیا دەژین، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن دڵ و هۆشیان لە كوردستانە. چاوەڕێش دەكەن دامودەزگای كوردی لە باكوور و باشوور ئاگاداری كار و چالاكییەكانیان بن و بتوانن بەیەكەوە كاری هونەری، رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی بكەن.
3/2/2014
ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی نه‌بیل عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، كۆنگره‌ی جنێڤ دووی تایبه‌ت به ئاشتی له سوریا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، ئاشكراشیكرد، ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له میانی چه‌ند رۆژه‌ی گفتوگۆدا داواكارییه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ له قاهیره، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نه‌بیل عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی به كۆنگره‌ی جنێڤی تایبه‌ت به سوریا كرد و وتی، شاندی حكومه‌تی سوریا پێداگری له‌سه‌ر نه‌هێشتنی تیرۆر ده‌كرده‌وه و ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنیش داوای ده‌سه‌ڵاتی گواستنه‌وه‌ی ده‌كرد.
عه‌ره‌بی داوایكرد هه‌وڵ و كۆششه‌كان بۆ هاریكاری سورییه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ، چونكه قه‌یرانی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته سنوری تێپه‌ڕاندوه و چاره‌سه‌ری زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته له‌سه‌ر كۆمكاری عه‌ره‌بی پابه‌ندی ته‌واوكردنی گفتوگۆكان بێت، كۆمكاریش هێچ پێشنیارێكی بۆ گفتوگۆی داهاتووی جنێف نییه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كۆمكاری عه‌ره‌بی میكانیزمی سه‌پاندنی سزای نییه.
روسیالیه‌وم / س . س