سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، داوای له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئاسانكاری له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران‌دا بكات و هه‌ڕه‌شه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره یاسایه‌كیشی كرد بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا.
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له لێدوانێكیدا داوای له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كرد، هه‌لی زیاتر بدرێت به كاره دیپلۆماسیه‌كانی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.
ئۆباما، هۆشداریشی دایه كۆنگرێسی ولاتهكهیو رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌نگ له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر تاران‌دا بده‌ن، ئه‌وا په‌نا ده‌باته به‌ر به‌كارهێنانی مافی ڤێتۆو سزاكان ره‌تده‌كاته‌وه.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر كۆنگرێس ئه‌و كاره بكات، ئه‌وا گفتوگۆكانی به‌رهه‌می ده ساڵی رابردوی ئهمریكاو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی شكستدههێننو هیچ هیوایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نامێنێته‌وه".
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڵێنی به‌كۆنگرێس دا، ئه‌گه‌ر ئێران پاپهندنی مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنامه‌كه نه‌بێت، ئه‌وا خۆی داوا له‌كۆنگرێس ده‌كات، سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنن.
دواجار بە مەرجی ئەوەی نەبرێنە سەر سنووری نێوان ھەرێمی کوردستان یان دژی ھیچ لایەنێکی ناوخۆ بەکار بێن، ھەوڵەکانی عێراق سەریگرت بۆ گرێبەستی کڕینی کۆپتەری ئەپاچی و موشەکی ھیلفایەر لەگەڵ ئەمەریکا.
لەدواکۆنگرەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، بڕیاریان دا بە ڕەزامەندی بۆ ئەو گرێبەستەی وڵاتەکەیان بەتەمایە لەگەڵ عێراق ئیمزای بکات کە بریتین لە ٢٤ کۆپتەری ئەپاچی، ٤٨٠ موشەکی ھیلفایەر، راداری پێشکەوتوو و زۆر کەلوپەلی سەربازی دی کە بڕی گرێبەستەکە دەگاته ٤،٨ ملیار دۆلار.
ئه‌و لێژنەیه‌ی کۆنگرێس کە بۆ گرێبەستەکه دانراوه، رازیی بوون لەپێشدا شەش لەو کۆپتەرانە لەھاویندا بگاتە عێراق، تەواوی کۆپتەرەکان لە ماوەی چەند ساڵی داھاتوو ده‌گه‌ن، ئەمەش دوای راھێنانی تەواوی فڕۆکەوانەکان لەلایەن پەنتاگۆنەوە.
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکایی پێشتر دژی ئەو گرێبەستە بوون و لە ئێستاشدا زۆریان بۆچوونی جیاوازیان ھەیە، چونکە دەترسن حکوومەتی مالیکی لە دژی نەیارەکانی بەکاری بھێنێت، بەتایبەتی ترسی ئەوەیان ھەیە له دژی ھەرێمی کوردستان به‌کار بێن.
ئەم گرێبەستە مەرجدارە لەلایەن کۆنگرێسەوە، مەرجەکان ئەوەیە کە ھەرگیز نەبرێنە سەر سنووری نێوان ھەرێمی کوردستان یان دژی ھیچ لایەنێکی ناوخۆ بەکار بێن، مەرجی دووەم ئەوەیە کە بۆ ئاسایشی نیشتیمانی بەکار بێن، بۆ نمونە دژی تیرۆریستانى رۆژئاوای عێراق. لەترسی جێبەجێ نەکردنی ئەم مەرجانەشە کە ئەمەریکا لەمساڵدا ئامادە نییە لە ٦ دانە زیاتر بداتە عێراق.
لە باسەوە
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە كۆبوونەوەی نێوان شاندی حكومەتی سووریا و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێكنەهات و، بڕیارە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە نێوانگیریی ئەخزەر ئیبراهیمی كۆببنەوە.
كۆبوونەوەی بەیانی رۆژی سێشەممە ناكۆكییەكی زۆری بەخۆیەوە بینی، بەتایبەتی دوای ئەوەی شاندی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا بەردەوامبوو لە رەتكردنەوەی ئەو گەڵاڵەنامەیەی كە لەلایەن شاندی حكومەتی سووریاوە پێشكەشكرابوو، چونكە باسی دەستەی گواستنەوەی دەسەڵات ناكات.
لەو دانیشتنەدا وەزیری دەرەوەی سووریا وەلید موعەلیم و ئەحمەد جەربا سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا بەشدارییان نەكرد. بەشێوەیەكی گشتیی دانووستاندنەكانی جنێڤ 2، لەسەر گواستنەوەی دەسەڵات گیریان خواردووە.
شاندی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا، كە گەوەرەترین بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایە دەڵێ، شاندی حكومەتی سووریا هیچ هاوكارییەك نیشان نادات بۆ هیچ پرسێك، ئینجا پرسەكە پەیوەستبێ بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان یاخود گواستنەوەی دەسەڵات و، دەڵێ " ئێمە دانووستاندنێكی بیَسوود دەكەین".
ئەخزەر ئیبراهیمی، نوێنەری نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری كێشەی سووریا رایگەیاند، دانووستاندنەكانی جنێڤ2 "تاوةكو ئێستا هیچی نوێیان لێنەكەوتووەتەوە"، بەڵام " نیازێك هەیە" بۆ درێژەدان بە دانووستاندنەكان.
حكومەتی سووریا لەو گەڵاڵەنامەیەی پێشكەشیكردووە بەناوی "جاڕنامەی پرەنسیپەكان"، باسی گواستنەوەی دەسەڵات ناكات، بەڵكو داوادەكات سوورییەكان ئازادبن لە هەڵبژاردنی رژێمی سیاسی خۆیان" بەبێ هیچ سەپاندنێك لەدەرەوە"، وەك ئاماژەیەك بۆ هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ دوورخستنەوەی بەشار ئەسەدی سەرۆك كۆماری ئێستای سووریا لە دەسەڵات .
لەبەرامبەردا ئۆپۆزیسیۆنی سووریا داوادەكات دەسەڵاتدارێتی ئێستای سووریا پابەندبێت بە بڕیارەكانی كۆنگرەی جنێڤ 1، كە قۆناخی گواستنەوەی دەسەڵات دەستپێبكات و سەرۆكایەتی كۆمار بدرێتە كەسێكی دیكە، تاوەكو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد .
رووداو – جنێڤ
29/01/2014
سەرۆك وەزیرانی توركیا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە28-1-2014 دەگاتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی كۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیاریی باڵیۆزخانەی توركیا لە تاران، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەردانەكەیدا بۆ ئێران ئەحمەد داودئۆغڵو وەزیری دەرەوە، جەودەت یڵماز، وەزیری گەشەپێدان و نیهات زیبكچی وەزیری دارایی و تانەر یڵدز، وەزیری وزە لەگەڵی دەبن.
كۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات كۆدەبنەوەو تاوتوێی پرسە گرینگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان دەكەن. هەروەها پێشبینیدەكرێت بارودۆخی سووریا یەكێك بێت لەو پرسە گرینگانەی كە گفتوگۆی لەسەر بكرێت.
لەدوای دەستبەكار بوونی حەسەن رۆحانی وەك سەرۆكی ئێران، ئەمە یەكەمجارە ئەردۆغان سەردانی ئێران دەكات و بڕیاریشە شەوی چوارشەممە 29-1-2014 تاران بەرەوە ئەنقەرە جێبهێڵێت.
28/1/2014
حكومه‌تی دیمه‌شق رێده‌دات له‌مڕۆوه، دووشه‌ممه ( 27 كانونی دووه‌م 2014) ژنان و منداڵانی شاری حومس به‌زووترین كات شاره‌كه چۆڵبكه‌ن تا چیتر له‌ژێر فشاری ئه‌و ئابڵوقه‌یه نه‌مێنن كه ماوه‌یه‌كه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د خستویه‌تیه سه‌ر دانیشتوانی شاره‌كه.
له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌ییدا، ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری سوریا ئاشكرایكرد،" حكومه‌تی دیمه‌شق پێی راگه‌یاندوون كه ژنان و منداڵان ده‌توانن ده‌ستبه‌جێ شاری حومس چۆڵ بكه‌ن"، وتیشی: هیوای ئه‌وه ده‌كرێت له‌مڕۆوه حكومه‌ت ئه‌و رێیه بكاته‌وه تا ژنان و منداڵانی حومسی كۆن له‌ژێر ئابڵوقه‌ی حكومه‌ت بێنه ده‌ره‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ، هه‌ردوو وه‌فدی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سوریا ده‌ست بهوتوێژهكانیان بكه‌نه‌وه له كۆنگره‌ی جنێڤ دوو تا هه‌ردوولا له‌باره‌ی چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی مرۆیی بگه‌نه رێكه‌وتن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك كۆتای بێت، بۆ به‌رده‌وامیدان بهدانوستانهكان.
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، ئه‌وه‌شی وت كه، هه‌ردوو لایه‌نی سوریا لهدانیشتنهكانیان په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به ئه‌نجامی دانوستانه‌كان پیشانداوه، رژێمی سوریاش داوای له ئۆپۆزسیۆن كردووه لیستی ئه‌وانه‌ی پێ بدات كه له‌لای چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستبه‌سه‌رن، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئۆپۆزسیۆن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه پیشانداوه.
28/01/2014
رووداو- ensonhaber
28/1/2014
دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی و وه‌زیره كورده‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی و وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی سازكرد و تیایدا باسی له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت، ڕایگه‌یاند: گفتوگۆکان له‌باره‌ی رونکردنه‌وه و بیروڕاگۆڕینه‌وه بووه سه‌باره‌ت به بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2014 و به‌رهه‌مهێنان و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕوی زانیاری به‌ڵگه‌کان و رێڕه‌وی گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیدا.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم گوتی: مالیكی داوای كردووه ئه‌و نه‌وته‌ی که هه‌رێمی کوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات بخرێته ژێرده‌ستی حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه و ئه‌وان به ئاره‌زوی خۆیان مامه‌ڵه‌ی پێوه بکه‌ن، ئه‌مه به‌لای ئێمه‌وه وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم قابیلی قبوڵ نیه. هه‌روه‌ك ڕاشیگه‌یاند كه برینی بودجه‌ی كوردستان مایه‌ی نیگه‌رانییه چونكه عیراق و كوردستانیش له‌و بڕیاره زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره بگاته سه‌رو به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕدرێت ئه‌وا ئێمه بێده‌نگ نابین و كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت.
هه‌رله كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم گوتی: پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌ت كاتی پێویسته و ئێمه‌ش له كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامین.
27/01/2014
ھەولێر ٢٧ کانونی دووەم / یەنایەر (PNA) -
کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى یاسادانانى خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیموکراتى کانتۆنى کۆبانێ سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ ده‌ستى پێ‌کرد و وه‌زیره‌کان سوێندى یاسایان خوارد .
کۆبوونه‌وه‌که کاتژمێر 09:00 له‌ناوه‌ندى کلتوور و هونه‌رى ( باقى خدۆ ) به‌به‌شدارى هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى یاسادانان ده‌ستى پێ‌کرد . له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى یاسادانان نیهاد محه‌مه‌د ووته‌ى کردنه‌وه‌ى پێشکه‌ش کرد و به‌خێرهاتنى میوانانى کرد . دواى خوله‌کێک رێزگرتن هاوسه‌رۆکانى ئه‌نجومه‌نى یاسادانان نیهاد محه‌مه‌د و فه‌وزیه ئه‌حمه‌د ووته‌یان پێشکه‌ش کرد .
دواتر سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رى کانتۆنى کۆبانێ ئه‌نوه‌ر موسلم ناوى ده‌سته‌ى وه‌زیرانى خوێنده‌وه ، ئه‌و وه‌زیرانه‌ى ناوه‌کانیان خوێندرایه‌وه یه‌ک به‌یه‌ک چوونه سه‌ر سه‌حنه و پاشان ناوه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندکران .
دواى سوێندخواردنه‌که سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌به‌رى یاسادانان ئه‌نوه‌ر موسلم ووته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و ناوى پارته سیاسیه‌کان ، رێکخستن و که‌سایه‌تى که به‌شدارى خۆبهرێوهبهرایهتییهکه بوونه خوێندرایه‌وه .
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کان کرا و کۆبوونه‌وه‌که کۆتایی هات . هاوکات ئه‌مرۆ ئاهه‌نگێکى مه‌زن بۆ پیرۆزبایی راگه‌یاندنى خۆبه‌رێوه‌به‌رى کانتۆنى کۆبانێ به‌رێوه‌ده‌چێت سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کان به‌شدار ده‌بن .
ANF
27/1/2014
جێگری سەرۆكی ئەمەریكا جوبایدن لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنی دا سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالكی ئاگاداركردەوە : ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هاوكاری عێراق دەكات بۆدژایەتیكردنی چەكدارانی ( داعش ) داواشی لێ‌كرد پێویستە رێككەوتن بكەن لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت .
لەبەیاننامەیەكی كۆشكی سپی دا هاتووە ، جوبایدن رایگەیاندووە حكوومەتی عێراق پێویستە پابەندبێ به ڕێكخستنەوەی هۆزە عەشایەرەكان و لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بجەنگن دژی چەكدارانی داعش هەروەها حكومەتی عێراق هاوكاری بریندارەكان بكات و پاسەوانی هاووڵاتیان بكات دووبارە شوێنە خاپوور كراوەكانی شەڕ لەم شارە دوای تەواوبونی شەڕ بونیات بنێتەوە كەزیانی زۆر بەر ئەم شارە كەوتووە .
هەرلەبەیاننامەكەدا هاتووە ، بایدن تەئكید لەوە دەكاتەوە كەلەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی بەورێككەوتنە بدەن و بەقەبوڵكردنی دوولایەنە نەوتی عێراق هەناردەی دەرەوە بكەن.
س/شەفەق نیوز
و/ج
pna
27/1/2014
بۆ جاری دووه‌م حكومه‌تی عیراق رێگه له‌و فڕۆكه ئه‌مركییه ده‌گرێت كه دیاری منداڵانی ئه‌مریكای بۆ منداڵه ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان هێنابوو.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 18ی كانوونی دووه‌می 2014 حكومه‌تی عیراق رێگه‌ی به نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر نه‌دا كه 65 هه‌زار پاكه‌ت دیاری منداڵانی ئه‌مریكای ده‌هێنا بۆ منداڵانی رۆژئاوای كوردستان كه له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له هه‌رێم نیشته‌جێن ، دوێنێش هه‌مان هه‌ڵوێستی دووباره كرده‌وه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه یه‌كه‌مجار حكومه‌تی عیراق به‌بیانووی نه‌بوونی داواكاری ره‌سمی بۆ نیشتنه‌وه‌ی، رێگه‌ی به فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كه نه‌داوه، وتیشی: "شه‌وی رابردووش جارێكی دیكه رێگه به‌نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه نه‌دراوه له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بنیشێته‌وه".
نه‌قشبه‌ندی نووسیویه‌تی: "ئه‌و فڕۆكه‌یه كه له‌شاری (شا‌رلۆت)ی ویلایه‌تی (كارۆلاینای باكوور) له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكاوه هاتبوو، به‌ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌ی (دوبه‌ی)له‌ئیماراتی عه‌ره‌بی نیشته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "بڕیاره باره‌كه‌ی دابگرێت و به فرۆكه‌ی ئیماراتی ئه‌و دیاریانه بێته شاری هه‌ولێر".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی پێیوایه "ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حكومه‌تی عیراق جگه له حه‌ساسیه‌ت و ململانێی سیاسی به‌رامبه‌ر به‌ره‌وشی ئارامی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان و سوریای جێگهكردۆتهوه، هیچ تهفسیرێكی تری بۆ ناكرێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان، "ئه‌م فڕۆكه‌یه له‌لایه‌ن (فرانكلین بیلی گراهام) به‌رپرسی رێكخراوی (سهمیریتان پێرس)ی خێرخوازی ئه‌مریكی كه گه‌وره‌ترین رێكخراوی خێرخوازی جیهانه و له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مه‌سیحییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاربوو بێته فڕۆكه‌خانه‌ی شاری هه‌ولێر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌زامه‌ندی پارێزگاری هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به نووسراوی ره‌سمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق كرابوو، كه بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌ت كورده و له‌م كێشه‌یه‌ش ئاگاداركراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێكی ئیجابی نه‌بووه".
27/01/2014