هەواڵی جیابوونەوەی فرانسوا هۆلاندی سەرۆكی فەڕەنسا لە دۆستەکەی ڤالێری تریغیلیێ شتێكی چاوەڕوانكراوبوو دوای ئەوەی پەیوەندی سۆزداری نێوان سەرۆك لەگەڵ ژنە ئاكتەرێكی دیكە بەناوی ژولی گایێت بوو بە هەواڵی لاپەڕەی یەكەمی چەندین رۆژنامەی جیهانی، هەرلەبەر ئەوەش فرانسوا هۆلاند رۆژی شەممە 25 ی كانونی دووەم بەشێوەیەكی فەرمی بە ئاژانسی فران پرێسی راگەیاندووە، كە ئەو و دۆستەکەی لەیەكتری جیابوونەتەوە.
هۆلاند بە فرانس پرێسی راگەیاندووە "دەمەوێت ئاشكرای بكەم، كە من كۆتاییم بە ژیانی هابەشم لەگەڵ ڤالێری تریغیلیێ هێناوە ".
لە یەكەم كاردانەوەشی دوای بڵابوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەكەی، ڤالێری لە ئەكاونتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی "من زۆر سوپاسی سەرۆكی فەرەنسا دەكەم و هەرگیز سۆزی ئەو لەبیر ناكەم".
بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی Journal du dimanche هۆلاند و ڤالێری رۆژی پێنجشەممە دانیشتوون و بەیەكەوە بڕیاری جیابوونەوەیان داوە و چەند مەرجێكیشیان بۆ یەكتری داناوە.
هۆلاند و ڤالێری لەساڵی 2007 بوونە دۆستی یەكتر و بەیەكەوە ژیاون، بەڵام هاوسەرگیرییان ئەنجام نەداوە. پێدەچێت هۆكاری هاوسەرگیری نەکردنەكەیان هۆلاند بێت، كە تاوەكو ئێستا ژنی نەهێناوە هەرچەندە خاوەنی 4 منداڵە لەگەڵ یەكێك لە كەپڵەكانی پێشووی بە ناوی سێگۆلێن رۆیال ، كە ماوەی 30 ساڵ لەگەڵی ژیابوو.
27/01/2014
رۆژنامەی تەرەفی توركی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا باس لە وردەكارییەكانی سەردانەكەی دوێنێی لەیلا زانا، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی توركیا و سڕی سورەیا ئۆندەر كاندیدی پارتی دیموكراتی گەلان HDP دەكات بۆ گرتووخانەی ئیمرالی.
پاش گەڕانەوەیان لە دورگەی ئیمرالی سڕی سورەیا ئۆندەر رایگەیاند،عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان نامەیەكی بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نووسیوە.
بەگوێرەی هەواڵەكە بۆ چارەسەركردنی گرژییەكانی نێوان پارتی یەكێتی دیموكراتی-PYD لە رۆژئاوای كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەیلا زانا داوای لە ئۆجەلان كردووە بێتە سەر خەت.
لە كۆبوونەوەكەیاندا لەیلا زانا پەیامی بارزانی گەیاندووەتە ئۆجەلان. لە بەرامبەردا ئۆجەلان نامەیەكی بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان نووسیوە و داوای لە شاندەكە كردووە نامەكەی بگەیەنن.نامەكە هێشتا لای هێزە ئەمنییەكانی ئیمرالییەو بە گوتەی زانا و ئۆندەر سێشەممە یاخود چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەگاتە دەستیان، ئەوانیش سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن دەیدەنە بارزانی.
شاندەكە كۆمەڵێك دیدار لەگەڵ لایەنەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ئەنجام دەدن و بەدواداچوونیش دەكەن بۆ كاردانەوەكانی نامەكەی ئۆجەلان. هەروەها چاوەڕوان دەكرێ زانا و ئۆندەر پێشنیاز و پەیامەكانی ئۆجەلان بگەیەنن بەلایەنەكان.
دوای ئەوەی هەریەك لە سڕی سورەیا و لەیلا زانا دوێنێ شەممە سەردانی گرتووخانەی ئیمرالییان كرد‌و لەگەڵ ئۆجەلان كۆبوونەوە، لەیلا زانا رایگەیاند، كە ئەوان لە كۆبوونەوەكەیاندا تاوتوێی پرۆسەی چارەسەری كێشەی كوردیان لە توركیا كردووەو بە گوتەی زانا، ئۆجەلان گوتوویەتی "پرۆسەی ئاشتی لەوە گرنگترە بكرێتە قوربانیی هەڵبژاردنەكان‌و ئەگەر حكومەتیش ئەوە بكات كارێكی هەڵە دەكات".
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی ئەو دوو پەرلەمانتارەو عەبدوڵڵا ئۆجەلان، باسكردنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد و پەیوەندیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان بووە.
rudaw
26/1/2014
ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتیی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت، بزووتنەوەكەیان داوای جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم و چوار وەزارەت دەكات لە كابینەی داهاتوودا و ئەمەیش بە ئیستحقاقی هەڵبژاردن ناو دەبات.
بڕیاره ئەمڕۆ هه‌ردوو شاندی دانوستانكاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتیی دیموكراتی كوردستان خولێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ست پێ بكه‌ن و ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌ڵێت "به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن، ئێمه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، داوای جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و چوار وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ین."
ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئارام شێخ محه‌ممه‌د، به ماڵپەڕی (سبه‌ی)ـی بزووتنەوەكەی راگه‌یاندووە: "به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن ئێمه دوو وه‌زاره‌تی سیادی و دوو وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاریمان به‌رده‌كه‌وێت."
ماوەی زیاتر لە (120) رۆژ بەسەر دواهەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کوردستان تێپەڕ دەبێت و هێشتا حکوومەتی نوێی پێک نەهاتووە.
سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ی كۆریای باكوور، دوای مامی بڕیاری له‌سێداره‌دانی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی مامیشیدا
ئاژانسی هه‌واڵی ڕێنخاپی كوریای باشوور بڵاوی كردوه‌ته‌وه كیم جان ئیی سه‌رۆكی كۆریای باكوور دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ڕابردوودا جان سۆن تاكی دووه‌م كه‌سایه‌تیی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌و هاوكات مامی خۆی له سێداره‌دا.
بڕیاری له سێداردانیشی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی مامی ده‌ركردوه‌و به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ش بڕیاره‌كه جێبه‌جێكراوه،به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌وه نه‌كردوه كه له چ كاتێكدا بوه، رونیشكردوه‌ته‌وه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌شدا جان گی سونی خۆشكه گه‌وره‌ی مامی كه باڵیۆزی كۆریای باكووره له كوبا بوونی هه‌یه.
له‌مانگی رابردوودا به تۆمه‌تی خیانهتكردنو هه‌وڵدان بۆ دهستبهسراگرتنی ده‌سه‌ڵات سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ی كۆریای باكوور جان سۆن تاكی دوه‌م كه‌سایه‌تیی سیاسیی گه‌وره‌ی وڵات‌و هاوكات مامی خۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی تری حكومیدا به زیندوویی ده‌رخواردی سه‌گ دان.
26/01/2014
سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئێراق د ــ مه‌حمود عوسمان خۆبه‌رێوه‌به‌رى رۆژئاواى کوردستان و راگه‌یاندنى خۆبه‌رێوه‌به‌رى هه‌رێمى جزیره‌ى له‌ته‌واوى گه‌لى کورد و رۆژئاواى کوردستان پیرۆز کرد . هه‌روه‌ها داواشى له حکومه‌تى هه‌رێمى باشوورى کوردستان کرد که به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى دان به خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیموکراتى و راگه‌یاندنى کانتۆنى جزیره دابێت . مه‌حمود عوسمان ده‌رباره‌ى دووه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى جنێفیش ده‌ستنیشانى کرد که هه‌تا مافى گه‌لى کورد له‌رۆژئاواى کوردستان دانى پێدانه‌نرێت ، جنێف ناتوانێت کێشه‌کانى سوریا چاره‌سه‌ر بکات .
سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارى په‌رله‌مانى ئێراق د ـ مه‌حمود عوسمان ده‌رباره‌ى دامه‌زراندنى سیسته‌مى خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیموکراتى و راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌رێمى جزیره ، هه‌روه‌ها دووه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى جنێف 2 بۆ DÎHA قسه‌ى کرد و سه‌ره‌تا راگه‌یاندنى خۆبه‌رێوه‌به‌رى کانتۆنى جزیره‌ى له‌ته‌واوى گه‌لى کورد و رۆژئاواى کوردستان پیرۆز کرد . مه‌حمود عوسمان داواى له حکومه‌تى هه‌رێمى باشوورى کوردستان کرد که پشتگیرى هه‌وڵدانه‌کانى ئازادى له‌رۆژئاواى کوردستان بکات و به‌فه‌رمى دان به خۆبه‌رێوه‌به‌رى رۆژئاواى کوردستان دا بنێت . هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دووه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى جنێفیش ووتى :" به‌شدارنه‌بوونى کوردان به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ ده‌بێته هۆى سه‌رنه‌که‌وتنى ئامانجه‌کانى جنێف 2 و ئه‌گه‌ر بخوازن ئاڵۆزیه‌کانى سوریا چاره‌سه‌ر بکه‌ن ده‌بێت دان مافى کوردان دابنێن و داخوازیه‌کانى کوردان جێ به‌جێ بکه‌ن ."
مه‌حمود عوسمان سه‌رنجى راکێشایهسهر راگه‌یاندنى خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیموکراتى هه‌رێمى جزیره و رایگه‌یاند که پێویسته کوردان لهههرچوارپارچهى کوردستان سیسته‌مى خۆیان دامه‌زرێنن و ووتى :" ئه‌مه هه‌نگاوێکى ئه‌رێنى و مێژوویه بۆ ئه‌وه‌ى کوردانیش له‌ناو سیسته‌مى جیهان ببنه خاوه‌ن ماف و ده‌ستکه‌وتى نه‌ته‌وه‌یی . له‌وچوارچێوه‌یه‌دا راگه‌یاندنى خۆبه‌رێوه‌به‌رى کانتۆنى جزیره له‌گه‌لى کورد و رۆژئاواى کوردستان پیرۆز ده‌که‌م و هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌لى رۆژئاواى کوردستان ده‌خوازم . پێویستبوو که هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌رۆژئاواى کوردستان به‌شداربوان له‌و سیسته‌مه. هاوکارى یه‌کتریان کردبا . من پێم باشبوو که هه‌موو پارته‌کانى ناو ENKS و MGRK ئه‌وانه‌ى له کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ولێر ئاماده‌بوون به‌شدارى ئه‌و سیسته‌مه بووان . هیوامان ئه‌وه‌یه که هه‌موو لایه‌نه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى رۆژئاواى کوردستان به‌شدارى ئه‌و سیسته‌مى خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیموکراتى ببن و رۆژئاواى کوردستان به‌رێوه‌ببه‌ن ."
ده‌رباره‌ى دووه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى جنێفیش د ــ مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند که پێوستبوو که کورد وه‌ک شاندێکى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى دووه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى جنێف بایه و نه‌وه‌ک له‌ناو ئۆپۆزسیۆنى سوریا و ووتى :" به‌بۆچوونى من دروست بوونى جنێف 2 خراپ نیه ، هه‌نگاوێکه بۆ پاشه‌رۆژى سوریا . به‌ڵام به‌ته‌واوى ئاشکرایه که کێشه‌ى سوریا ته‌نیا جنێف 2 ناتوانێت چاره‌سه‌رى بکات . هه‌موو جیهان باش ده‌زانێت یه‌کێک له‌نه‌ته‌وه هه‌ره گه‌وره‌کانى سوریا گه‌لى کورده . له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌شدارنه‌بوونى کوردان بهشاندێکى سه‌ربه‌خۆ کێشه‌کانى سوریا قوڵتر ده‌کاته‌وه . ئه‌وانه‌ى رێگایان نه‌دا کوردان بهشاندێکى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى جنێف ببن ئه‌مریکا و وڵاته‌کانى رۆژئاوا بوون ."
په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى کورد له‌په‌رله‌مانى ئێراق د ــ مه‌حمود عوسمان له‌کۆتاى قسه‌کانى دا ووتى :" له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم : دامه‌زراندنى سیسته‌مى خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیموکراتى و راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆبه‌رێوه‌به‌رى کانتۆنى جزیره بۆ ئازادى گه‌لى کورد له‌رۆژئاواى کوردستان و پارچه‌کانى تر هه‌نگاوێکى گرنگه و لهههمانکاتداههنگاوێکى مێژووى و خاوه‌ن به‌هایه‌کى بێ وێنه‌یه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ش جارێکى تر خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیموکراتى له‌گه‌لى کورد و رۆژئاواى کوردستان پیرۆز ده‌که‌م . دووباره ده‌ڵێم ؛ پێویسته هه‌موو لایهنهسیاسهکان به‌شدارى خۆبه‌رێوه‌به‌رى رۆژئاواى کوردستان ببن . هه‌وره‌ها بانگه‌وازى له حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌م که پشتیوانى سیاسى رۆژئاوا بکات و دان به خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیموکراتى رۆژئاواى کوردستاندا بنێت ، وه‌ک باشوورى کوردستان رزگاربوونى رۆژئاواى کوردستان بهدهستکهوتێکى مێژوووى بۆ گه‌لى کورد و ده‌بینین . هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ ته‌واوى کوردانى رۆژئاواى کوردستان ده‌خوازم ."
26/01/2014
لە ئەڵمانیا پۆلیس جارێكی دیكە هەڵدەكوتێتە سەر بنكەی گرووپێكی كوردی كە دەگوترێ كاری نایاسایی دەكەن. هەفتەی رابردوو بینای پێشووی كۆمەڵەی (كوردستان- سەنتروم) كە دەكەوێتە ماكس شتراسەی شاری بۆنی ئەڵمانیا، لەلایەن پۆلیسەوە كەوتە بەر پشكنین.
ئەم بینایە ئێستا وەكو ساڵۆنی سەرتاشین بەكاردێت، پۆلیسیش پێیوایە گرووپێك لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی كارەكانی لەم شوێنەدا ئەنجامدەدات. هەروەها ئاماژە بەوە دەدەن كە كردنەوەی ئەم شوێنە بۆ مەبەستی پەردەپۆشكردنی كارە نایاساییەكانیانە. پۆلیس لەكاتی هەڵكوتانە سەر ساڵۆنی سەرتاشخانەكە دەستی بەسەر ژمارەیەكی زۆر كاغەزی نووسراودا گرت.
مانگی ئابی ساڵی رابردووش پۆلیس هەڵیكوتابووە سەر ئەو شوێنە و لەو ئۆپەراسیۆنەدا كەسێكی تەمەن 51 ساڵی خەڵكی سووریای دەستبەسەر كردبوو كە گوایە سەرۆكی تۆڕەكە بووە. هاوكارێكی تەمەن 50 ساڵەی ئەو كەسەش كە خۆیشی خەڵكی سووریایە، لەكاتی هەڵمەتەكەدا هەڵاتبوو. بەڵام مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو لە وڵاتێكی دیكەی ئەوروپا دەستگیركرا و رادەستی ئەڵمانیا كرایەوە.
هەڵمەتی ئەمجارەش هەر بۆ دەستبەسەركردنی كەسێكی تەمەن 33 ساڵەی سووری بوو كە دەگوترێ كاری بە قاچاخهێنانی پەنابەران دەكات لە سووریاوە بۆ ئەڵمانیا. لەلایەكی دیكەوە فرێد ئاپۆستێلدا، داواكاری گشتی شاری بۆن رایگەیاند لە كاتی هەڵكوتانە سەر ساڵۆنەكە هیچ كەسێك دەستبەسەر نەكراوە. بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس، ئەم تۆڕە تاوەكو ئێستا نزیكەی 25 كەسیان بە قاچاخ لە سووریاوە بەرێگای بولگاریا، رۆمانیا و نەمسا هێناون بۆ ئەڵمانیا و بڕی 6500 یورۆشیان لە هەر پەنابەرێك وەرگرتووە بەرامبەر گەیاندنیان بە ئەڵمانیا.
26/01/2014
مێژوونووسێکی عێراق کتێبێکی لەبارەی نهێنییەکانی سەردەمی دەسەڵاتداریی سەدام حوسێن نووسیوە، تێیدا باس لە هەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفای بارزانی و دواتر لە سێدارەدانی ئەو کەسەی، کە هەوڵی تیرۆرکردنی دا، دەکات.
سەیف دووری، مێژوونووسی عێراق لە کتێبەکەیدا نووسیویەتی: "لە 29 ئەیلولی ساڵی 1971 و دوای ساڵ و نیوێک لە واژۆکردنی بەیاننامەی ئاداری 70 لە نێوان کورد و حکومەتی ئەوکاتی بەغدا، نازم گزاز، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی گشتی عێراق هەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفای بارزانی، سەرکردەی کوردی دا و هەوڵەکەی شکستیهێنا".
دووری زیاتر دەڵێ، "شاندێک لە 10 پیاوی ئایینی لە بەغداوە چوون بۆ سەردانی بارزانی بۆ نێوانگیری و راگرتنی شەڕی نێوان شۆرشگێرانی کورد و سوپای عێراق و نازم گزاز، ئامێرێکی تۆمارکردنی دا بە یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە و پێی‌گوت، سەرکردایەتی حیزبی بەعس دەیەوێ گوێی لە گفتوگۆکانی بارزانی بێ".
مێژوونووسە عێراقییەکە لە کتێبەکەیدا وردەکاری زیاتر دەخاتەڕوو و دەڵی، "گزاز بەو ئەندامەی شاندەکەی گوتبوو، لە بەردەمی بارزانی دانیشە و هەر دەستی بە قسەکردن کرد دەست بە دوگمەی ئامێری تۆمارکردنەکە بنێ بۆئەوەی دەنگی بارزانی تۆمار بکەی".
بە پێی نووسینەکەی دووری، هەڵگری ئامێری تۆمارکردنەکە یان بۆمبەکە دوو مەتر دوور لە بارزانی دانیشت، "ئەوکاتەی، کە بارزانی دەستی بەقسەکردن کرد، دەنگێکی بەهێز هات و دووکەڵ چوو بە ئاسماندا و شووشەی پەنجەرەکان شکا و بارزانی دەستی برد بۆ دەمانچەکەی و چووە دەرەوە".
سەیف دووری هاوکات ئاماژە بۆ لە سێدارەدانی نازم گزاز دەکات، دوای ئەوەی هەوڵی تیرۆرکردنی ژمارەیەک بەرهەڵستکاری سیاسی عێراقی دا لە قاهیرەی پایتەختی میسر‌و هەوڵەکەی شکستیهێنا و ئەو گروپەی، کە رایسپاردبوو بۆ تیرۆرکردنی ئەو بەرهەڵستکارانە، دەستگیرکران.
رووداو-هەولێر
25/1/2014
گفتوگۆی راسته‌وخۆی نێوان نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆن و حكومه‌تی سوریا له جنێف، به ناوبژیوانیی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، ده‌ستیپێكرد.
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ كاروباری سوریا، پاش كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیای له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سوریا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، ئۆپۆزسیۆن ره‌زامه‌ندیی له سه‌ر ئه‌نجامدانی گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رژێمی ئه‌سه‌د، ده‌ربڕیوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش، یه‌كه‌م دانیشتنی نێوانیان له شاری جنێف ده‌ستیپێكردوه كه پێشبینی ده‌كرێت تاوتوێكردنی داهاتووی شاری حمس، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكه‌ی ئه‌مڕۆیان بێت.
ئیبراهیمی وتیشی: ئه‌گه‌رچی نوێنه‌رانی هه‌ردوولا، له سه‌ر مێزێك كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام پرۆسه‌ی گفتوگۆكان، كارێكی سه‌خت ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه گفتوگۆكان له سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتننامه‌ی جنێف یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه، په‌سه‌ند كراوه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، پێشتر ئۆپۆزسیۆن ڕه‌تیكرده‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕژێمی سوریا، كۆببێته‌وه و وه‌لید موعه‌لیمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریاش، هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی جنێفی كرد.
89 ساڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی دا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا گۆڕه‌کانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه ئاشکرا نه‌کراوه، به‌ڵام به‌دواداچوونێکی مه‌یدانی په‌یامنێری ANF و به پشتبه‌ستن به چه‌ند زانیاريیهکی ئاگادار شوێنی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی ئاشکرا ده‌كرێت .
شێخ سه‌عید و هه‌ڤاڵانی له رۆژی 13ی شوباتی ساڵی 1925 له باکووری کوردستان به‌سه‌رهه‌ڵدان شۆڕ‌شیان له‌دژی رژێم ده‌ستپێکرد. به‌ڵام به هۆی خیانه‌ته‌وه له رۆژی 15ی نیسانی هه‌مان ساڵ واته ته‌نها دوو مانگ پاش ده‌ستپێکردنی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی له‌ناوچه‌ی گمگمی موش، خۆی و ( 46) له هه‌ڤاڵانی له پیلانگێڕیهکدا له لایه‌ن سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه ده‌ستگیرکران و دواتر برانه شاری ئامه‌د و له ناوچه‌ی سور دادگایی کران و بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رکرا . پاشان له رۆژی 27ی حوزه‌یرانی ساڵی 1925 دا له‌سێداره دران . به‌پێی ئه‌و زانیاریيانهى که ده‌ست ANF که‌وتوون، ته‌رمه‌کان له‌باخچه‌ی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی نێژراون . ده‌وترێت به‌مه‌به‌ستی نیشانهبوونی جێی ناشتنی ته‌رمه‌کان ، له کاتی خۆیدا دار توویه‌ک نێژراوه و ئه‌و داره تا ئێستاش له‌و جێگایه‌دا ماوه .که‌سێک که نه‌یوویستووه ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت به ANFی راگه‌یاندووه که له‌نزیک ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌کان نێژراون و کافتریایه‌ک بۆ ئه‌فسه‌رانی بنکه سهربازیيهکه دروستکراوه .هه‌مان ئه‌و که‌سه که چه‌ندین ساڵ وه‌کو فه‌رمانبه‌رێکی مه‌ده‌نی له‌و بنکه‌یه‌دا کاری کردووه، رایگه‌یاندووه که چه‌ندین جار گوێی له ئه‌فسه‌ران بووه باسیان له‌بوونی ته‌رمه‌کان له‌و شوێنه‌دا کردووه که داره‌که‌ی لێ نێژراوه .
25/001/2014
وەزیری دەرەوەی ئێران داوایكرد هەرچی پێكهاتەو لایەنی غەیرە سوریە، بچنە دەرەوە لەو وڵاتە تا هاوڵاتیانی سوریا بتوانن خۆیان ئایندەی خۆیان دەستنیشان بكەن.
لەوەمی پرسیارێكی كەناڵی عەرەبیە سەبارەت بەو داوایەی ئێران ئایا حزبوڵا دەگرێتەوە لەسوریا، جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: داوا دەكەم هەموو لایەنە بیانیەكان سوریا چۆڵبكەن تا رێبدەن بەهاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ئایندەی خۆیان دەستنیشان بكەن.
زەریف داواشیكرد، رەوانەكردنی چەك و پارە بۆ سوریا رابگیرێت و رێبدرێت بەگەلی سوریا چارەنوسی خۆی دەستنیشان بكات، هیواشی خواست ئەو مەسەلەیە لە كۆنگرەی جنێڤ دوو بۆ سوریا یەكلایی ببێتەوە.
كۆنگرەی جنێڤ دوو بۆ چارەسەری سیاسیانەی كێشەكانی ناوخۆی سوریا بەئامادەبوونی ئۆپۆزسیۆن و وەفدێكی رژێمەكەی بەشار ئەسەد سازكرا بەچاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەگەری ئەوە لەئارادایە ئەنجامی چاوەڕوانكراوی بۆ گەلی سوریا لێبكەوێتەوە.
25/01/2014
پالێوراوی BDP بۆ هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی شاری مه‌زنی روحا ( عوسمان بایده‌میر ) له کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ى شارى روحا وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد رایگه‌یاند روحا بۆ ئه‌وان سه‌ره‌تای مێژووه و ووتی :" ئێمه ده‌ستی هه‌موو روحاییهکان ده‌گرین . هه‌موو که‌سێک سه‌رکه‌وتنى گه‌له‌مان ده‌خوێنێت و قسه‌ى له‌سه‌رده‌کات . به رۆحی ئیبراهیم خاوه‌ندارێتی لهروحا و دیموکراسی ده‌که‌ین ".
پالێوراوی BDP بۆ هاوسه‌رۆکی شاره‌داری شاری مه‌زنی روحا ( عوسمان بایده‌میر ) که له‌گردبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری به دروشمی ( به به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر به‌ره‌و ناسنامه‌ی ئازاد ) ووته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و ووتى :" روحا یه‌که‌مین شوێنی چاندنی و شارێکی کۆنه که بۆ یه‌که‌مین جار مرۆڤ تێیدا نیشته‌جی بووه ، بۆیه پالێوراوبوونم بۆ روحا بهکهرامهتێکی مه‌زن ده‌بینم ."
له‌کاتی پێشکه‌ش کردنی وته‌کانی بایده‌میر هه‌زاران که‌سی بێ ناوبه‌ر دروشمی ( روحا به تۆوه سه‌ربه‌رزه )یان وته‌وه و بایده‌میر له‌به‌رده‌وامی وته‌کانیدا وتی :"ئیبراهیم تێکۆشانێکی کرد که مرۆڤی نه‌کرده به‌نده‌ی مرۆڤ ، به‌ڵکوو تێکۆشانی ئازادی کرد . سیاسه‌ت به‌و واتایه نییه که لهسندووقهکاندا پاره بشارنه‌وه ، به‌ڵکوو به واتای خزمه‌ت کردنه . "
بایده‌میر به وته‌ی " ئه‌مڕۆ بۆ روحا و ئه‌مه رۆژێکی مێژووییه " درێژه‌ی به قسه‌کانی دا و وتی :"ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردنی مێژووی و سیاسیمان . هه‌ر که‌س سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مان تۆمار ده‌کات و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات . ئێمه به رۆحی ئیبراهیم خاوه‌ندارێتی لهروحا و دیموکراسی ده‌که‌ین ".
بایدهمیى جه‌ختى کرده‌وه و ووتى :"ئێمه جارێکی تر روحا ده‌گه‌یه‌نینه ناسنامه‌ی خه‌لیل و ره‌حمان ".
بایده‌میر له‌کۆتایی قسه‌کانیدا داوای له‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانى شاره‌که کرد و ووتی :" شه‌ڕ نا به‌ڵکوو ئاشتیان پێشکه‌شى منداڵانی ئه‌م شاره ده‌که‌ین . "
25/01/2014
ئەو پانێڵەی بڕیاربوو لەمیانی كۆڕبەندی داڤۆس بە بەشداری بارزانی، داودئۆغڵۆ و زەریف لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەبچێت، فراوانكراوە و سێ كەسی دیكەشی بۆ زیادكراوە.
پێگەی كۆڕبەندی ئابووری جیهان بڵاویكردەوە، رۆژی 24-1-2014 پانێڵێك لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەحمەد داودئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا و محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری داڤۆسی سویسرا بەڕێوەدەچێت لەسەر دیپلۆماسیەتی خێرا و گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵێ نەوەی نوێ.
رۆژێك پێش پانێڵەكە، بەڕێوبەرایەتی كۆڕبەندەكە 3 كەسی دیكەی بۆ پانێڵەكە زیادكردووە كە بریتین لە ناسر جەودە، وەزیری دەرەوەی ئوردن، ریچارد هاس یەكێك لە نووسەر و شرۆڤەكارە بەناوبانگەكانی ئەمریكا و غەسان سەلامە، سەرۆكی كۆلێژی پاریس بۆ كاروباری نێودەوڵەتی.
سبەی هەینی كاژێر 4:45 بە كاتی هەولێر پانێڵەكە لەلایەن ریما مەكتەبی، پێشكەشكاری بەناوبانگی كەناڵی عەرەبییە بەڕێوەدەچێت.
مەسعود بارزانی دووەمجارە بەشداری لە کۆڕبەندی داڤۆس دەکات و لەوێ بڕیاڕە جگە لەم پانێڵە، چاوی بە چەندین سەرۆک و بەرپرسی وڵاتان بکەوێت.
بارزانی لە پێگەی کۆربەندەکە وەک سەرکردەیەکی کاریگەر لە عێراق ناسێنراوە، کە هەوڵیداوە بۆ دیموکراسی و چەسپاندنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
رۆژی چوارشەممە 22-1-2014 بە ئامادەبوونی زیاتر لە 2500 كەسایەتی سیاسی، سەرۆكی وڵاتان، ئابووریناسان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكانی زیاتر لە 100 وڵات، چالاكییەكانی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا دەستیپێكرد و رۆژی شەممەش 25-1-2014 كۆتایی دێت.
24/01/2014
بە مەبەستی خستنەرووی ئەو هەول و تێكۆشانەی كە لە ماوەی رابردوو داویانە سەبارەت بە دادگایی كردنی ئەو كۆمپانیانەی كە چەكی كیمیاویان بە رژێمی لەناوچووی بەعس فرۆشتووە ئەمرۆ گابریل براون سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی دۆسیەی كیمیاباران كردنی هەلەبجە لە دادگای نێودەولەتی بە یاوەری شاندێك لە پارێزەرانی نێودەولەتی سەردانی كۆمەلەی قوربانیانی هەلەبجەیان كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن هەولەكانیان خستەروو.
لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسیە براون رایگەیاند تا ئێستا توانیویانە سێ كۆمپانیا بدەنە دادگا كە لە 10/6/2013داوایان پێشكەشی دادگای فەرەنسا كردووە و لە 16/82013داواكەیان پەسەند كراوە بۆ دادگایی كردنی ئەو كۆمپانیانە، لە ئێتاشدا بە دوای دیكۆمێنت و بەلگەنامەی پێویستن بۆ ئەوەی ئەو كۆمپانیانەی تر كە هاوكاربوون بۆ فرۆشتنی كیمیاوی بە رژێمی عێراق، ئەوانیش بدرێنە دادگا و بتوانن قەرەبووی شاری هەلەبجە و ناوچەكانی تری كوردستان كە بەر چەكی كیمیاوی كەوتوون، ئاوەدان بكرێنەوە.
سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی نێودەوڵەتی روونیكردەوە، هەنگاوی یەكەمیان لە وڵاتی فەرەنساوە دەستپێكردووە. سەرەتای كاریان دۆزینەوەی ئەو كۆمپانیایانە بووە كە تۆمەتبارن لەدۆزی فرۆشتنی مادەی كیمیایی بە رژێمی سەدام حوسێن. گاڤرێڵ میرۆن گوتی: توانیومانە بەڵگەی پێویست لەسەر كۆمپانیا فەرەنسییەكان كۆبكەینەوە كە دۆسیەكەیان 100 بەشە و زیاترە لە 700 لاپەرە، دادگای فەرەنسا تۆمەتی ئاراستەی هەریەكە لەو كۆمپانیایە كردووە و هەنگاوی دووەمیشمان ئامادەكارییە بۆ تۆماكردنی سكاڵای یاسایی لەدژی حەوت كۆمپانیای ئەڵمانیا.
24/01/2014
حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووریی جیھان کرد لە داڤۆس
رۆحانی لە دیدارێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی RTS کاتێ پێشکەشکار لێی پرسی: ئایا ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی دەکاتەوە لە تاران یان نا؟ لەوەڵامدا دەستەواژەی " مەحاڵ نییە " بە کارھێناو گوتی: "دەبێ رێز لە مافەکانی گەلی ئێران بگیرێ. ئەگەر مامەڵە و هەڵسوکەوتی ئەمریکا ئەرێنی بێ، وەڵامەکانی ئێمەیش ئەرێنی دەبێ."
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاھران، رۆژی٤ ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٩، لەسەر وەختی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، روو بەڕووی ھێرشی خوێندکارانی زانکۆ بوویەوە و ٤٤٤ رۆژ داگیرکرا.
بۆ رزگارکردنی ٥٢ کارمەندی باڵیۆزخانە، ئەمریکا لە هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوو. ئێران رۆژی٢٠ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨١، کارمەندەکانی باڵۆزخانەکەی ئەمریکای ئازادکرد.
حەسەن رۆحانی، لە گوتارەکەیدا لە کۆڕبەندی داڤۆس رایگەیاند: ئامانجی ئێران ئەوەی لە ٣٠ ساڵی داھاتوو، ببێتە یەکێ لە ١٠ ئابوورییە گەورەکەی جیھان.
هەروەها گوتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتەکەی لەگەڵ گروپی ١+٥ پەیوەندیی ئێران و رۆژئاوا ئاسایی دەکاتەوە. لەوبارەیەوە تاران خاوەنی ئیرادەیەکی سیاسی بەھێزە.
سەرکۆماری ئێران باسی بارودۆخی سوریای کرد و گوتی: "تاکە ڕێگا بۆ چارەسەری و کۆتاییھێنان بە قەیرانی سوریا، ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەوەرانەیە. ھەموو جۆرە دەرەنجامێکی ھەڵبژاردن قبوڵ دەکەین. پێویستە چارەنووسی ئەو وڵاتە لەلایەن ھێزە دەرەکییەکان دیاری نەکرێ."
24/01/2014
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەمیانی بەشداریكردنی لە پانێڵی كۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس باسی لە بارودۆخی سووریا كرد‌و رای هەرێمی كوردستانی خستەڕوو. هەموو پشتگیرییەكیشی بۆ كۆدەنگیی لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەربڕی.
ئەمڕۆ هەینی پانێڵێك لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەحمەد داودئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا و محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و ناسر جەودە، وەزیری دەرەوەی ئوردن، ریچارد هاس یەكێك لە نووسەر و شرۆڤەكارە بەناوبانگەكانی ئەمریكا و غەسان سەلامە، سەرۆكی كۆلێژی پاریس بۆ كاروباری نێودەوڵەتی لە شاری داڤۆسی سویسرا بەڕێوەچوو لەسەر دیپلۆماسیەتی خێرا و گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی نەوەی نوێ.
لە پانێڵەكەدا بارزانی ئاماژەی بە بارودۆخی سووریا كرد‌و بە "قەیرانی مرۆیی" وەسفیكردو گوتی "ئەوەی لە سووریا روودەدات قەیرانی مرۆییە، كوردیش بەشێكە لە قوربانییەكانی ئەو قەیرانەو دۆخەكە بەتەواوی ئاڵۆز بووە". ئاماژەی بە ئاوارەبوونی كوردانی رۆژئاوا كرد‌و گوتی 200 هەزار كوردی رۆژئاوا روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە مەترسی شەڕی نێوخۆی سووریا بۆ سەر وڵاتە دراوسێكان كرد‌و رایگەیاند هەمان ئەو گرووپە تووندڕەوانەی لە سووریا دەجەنگن رۆژئاوای عێراقیشیان كۆنترۆڵكردووە. گوتیشی "سووریا بووەتە ناوچەیەك كە زۆربەی لایەنەكان دەتوانن دەستی تێوەربدەن".
بارزانی رای خۆی لەسەر چۆنێتی چارەسەركردنی قەیرانی سووریا دەربڕیو گوتی "لەگەڵ چارەسەری سیاسیدام و چارەسەری سەربازی رەتدەكەمەوە".
مەسعود بارزانی پشتگیریی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی بۆ لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان راگەیاندو گوتی "ئێمە پشتگیریی هەر بڕیارێك دەكەین ئەگەر كۆدەنگی سەرجەم لایەنەكانی لەسەر بێت".
مەسعود بارزانی دووەمجارە بەشداری لە كۆڕبەندی داڤۆس دەكات، ئەو لە پێگەی كۆربەندەكە وەك سەركردەیەكی كاریگەر لە عێراق ناسێنراوە، كە هەوڵیداوە بۆ دیموكراسی و چەسپاندنی مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان.
رۆژی چوارشەممە 22-1-2014 بە ئامادەبوونی زیاتر لە 2500 كەسایەتی سیاسی، سەرۆكی وڵاتان، ئابووریناسان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكانی زیاتر لە 100 وڵات، چالاكییەكانی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا دەستیپێكرد و رۆژی شەممەش 25-1-2014 كۆتایی دێت..
24/01/2014