سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا باری نائاسایی لە ترسی کۆرۆنا بۆ 15 رۆژ راگەیاند و دەڵێت، تەنیا بۆ کاری پێویست خەڵک بۆیان هەیە بچنە دەرەوە.
پێدرۆ سانچێز، لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رێوشوێنی تەندروستیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا خستەڕوو و رایگەیاند، تەنیا ئەوانەی پێویستیان بە سەردانکردنی ناوەند و دامەزراوە و نۆرینگە پزیشکییەکان هەیە دەتوانن لە ماڵ بچنە دەرەوە.
ئەوە یەکەم گوتاری بەرپرسانی باڵای ئیسپانیایە دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوون لە وڵاتەکە گەیشتە شەش هەزار و 315 کەس و لە ماوەی کەمتر لە 48 کاژێردا هەزار و 83 تووشبوون بە ڤایرۆسەک
هیندیستان شانازی بەوەوە دەکات یۆگا و چالاکی ئارامییە دەروونییەکانی وڵاتەکەی لە وڵاتانی جیهاندا بەنێوبانگ بوون و جێی خۆیان گرتووە. ئێستاش لەوە دەڕوانێت شێوازی سڵاوکردنی هیندییەکان کە هەردوو دەستیان جووت دەکەن و ناسراوە بە نەمەستێ،ببێتە دیاردەیەکی جیهانی لەکاتێکدا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تەوقەکردن لە نێو ڕێبەرانی جیهاندا کەمبۆتەوەو ئەوان نەمەستێ لەیەکتر دەکەن لە کاتی پێشوازی کردن لە یەکتر.
بەپێی ڕێنوماییەکانی تەندروستی دەبێت خەڵکی دووربکەونەوە لە تەوقەکردن و باوەشکردن بەیەکدا بۆئەوەی ڕێگریبکەن لەبڵابوونەوەی زیاتری ئەو ڤایرۆسە کە درمێکە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە.
سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و شازادەی بەریتانیا شازادە چارلی هەر لەم هەفتەیەدا بەشێوازی نەمەستێ کردن پێشوازیان لە میوانەکانیان
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە قوم و بڵاوبوونەوەی بە شارەکانی تری ئێراندا و گەیشتنی بۆ کوردستان، ئێستا شاری کرماشانیش کەوتۆتە بەر مەترسیی جیدی و ئەم پەتایە بە شێوەیەکی بەربڵاو تێیدا تەشەنەی کردوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە زیاتر دەبن.
دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی تەرخانکردنی نەخۆشخانەی “گولستان” لە کرماشان بۆ وەرگرتنی تووشبووانی کۆڕۆنا، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم نەخۆشخانەیە پڕ بووە و توانای وەرگرتنی
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، هاووڵاتییەکیان کە بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گوێزرابووەوە نەخۆشخانە، ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هەواڵەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، نەخۆشەکە کوڕێکە، تەندروستی جێگیرە و راستەوخۆ کەرەنتینە کراوە.
وەزیری تەندروستیی تورکیا دەشڵێت، ئەندامانی خێزانەکەی ئەو تووشبووە کەرەنتین کراون و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوە نەکردووە تووشبووەکە لە چی شارێکە، بەڵام دەڵێت بەم دواییانە سەردانی ئەوروپای کردووە.
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا داوا لە هاووڵاتیانیان دەکات کە
گوتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 43 کەس. ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 593 کەس.
کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی گوتی: "تەنیا لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو 205 تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمارکراون. داوای لە خەڵک کرد خۆیان دوور بگرن لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان و ه
راسپاردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ بەرهەمی خۆپێشاندانەکان، گوشارە سیاسییەکان و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رێککەوتنی رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی فەتح بوو کە بە باڵی سیاسیی گرووپە چەکدارەکانی نێو حەشدی شەعبی ناو دەبرێت. راسپاردنەکە دوای رەتکردنەوەی چەند بەربژێرێکی دیکە هات کە دیارترینیان ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە بوو.
دوای چەند کاژێرێک لە راسپاردنی، محەممەد تۆفیق عەللاوی لە وتارێکدا بەڵێنی دا حکومەتێکی سەربەخۆ و دوور لە گوشاری لایەنە سیاسییەکان پێکبهێنێت و وەزیرانی حکومەتەکەی بەبێ راوێژکردن بە هیچ لایەنێک دەستنیشان بکات و بکوژانی خۆپێشاندەران
رێوشوێنەکان بۆ تەواوکردنى نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە پشکنین و چارەسەر بۆ هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانى تەواوبوون؛ بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا لەمڕۆوە ئەوانەی دەیانەوێ پشکنین بکەن یان گومانیان لەسەرە، لەو نەخۆشخانەیە ببینرێن.
هێرش حەیدەر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لەبارەی نەخۆشخانەکەوە گوتی "ئێرە نەخۆشخانەیەکى ورد و پێشکەوتووە، هەموو ئەوانەى کە دێنە ئێرە لەپێشدا لە فریاکەوتنەکاندا پشکنینى دیکەیان بۆ کراوە، لێرەش بە ئامێرى پێشکەوتوو جارێکى دیکە دەپشکنرێن".
زۆربەى ئامێرەکان لە دەرەوەى وڵاتەوە هێنراون، نرخەکانیشیان گرانە، لێرە هەموو ئەو شتانە بەردەستن کە وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاریدەهێنن، پێشتر
کۆنسوڵی کەنەدا لە هەولێر سەردانی چێشتخانەیەکی خواردنە ئاسیاییەکانی کرد و لە توویتێکدا هاوسۆزیی خۆی بۆ ئەو خاوەنکارانە دەربڕی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بازاڕەکەیان وەستاوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-2-2020 ئولریک شانۆن، کۆنسوڵی کەنەدا لە هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر هاوپێچ لەگەڵ دوو وێنەی خۆی و رێستورانتەکە کە پیشانیدەدەن لەگەڵ ئاشڵی دورێک، سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتیی کەنەدا لە عێراق، خەریکی خواردنی شەعریە و خواردنە ئاسیاییەکانن، نووسیویەتی "لەنێو قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خاوەنکارە ئاسیاییەکانین کە لەبەر هێسیتریای گشتی، تووشی زەرەر و زیان بوون".
ئولریک شانۆن ئاماژەی بەوەش کردووە "کاتێک کە لە هەولێرم، پێم باشبوو هاوسۆزی خۆم بۆ یەکێک لە چێشتخانە ئاسیاییەکانی شارەکە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە هاوسەرۆکانی یەکێتیی دەکات و هیوا دەخوازێت هەڵبژاردنیان "خزمەت بە ئاواتەکانی سهرۆك مام جەلال بکات".
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ چوارشهممه، 26/2/2020 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان له پهيوهندييهكى تهلهفۆنيدا لهگهڵ بافڵ تاڵهبانى و لاهوور شێخ جهنگى، بهبۆنهى ههڵبژاردنيانهوه به هاوسهرۆكانى يهكێتيى نيشتمانيى كوردستان، پيرۆزبايى لێكردن و هيواى سهركهوتنى بۆ خواستن.
له پهيوهندييه تهلهفۆنييهكهدا نێچيرڤان بارزانى، هيواى سهركهوتنی بۆ يهكێتيى نيشتمانيى كوردستان خواستووە و، باسى له رۆڵى "ديارى يهكێتى له قۆناخهكانى خهباتى گهلى كوردستاندا" كرد و جهختى له "گرنگيى پێگه و ههوڵهكانى يهكێتى لهپێناو تهبايى و يهكڕيزيى پێكهاته و لايهنه كوردستانييهكاندا" كردهوه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ههروهها هيواى خواست هەڵبژاردن و دهستبهكاربوونی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگیی، "خزمەت بەو یەکڕیزییە و ئاواتەکانی خوالێخۆشبوو جەنابی سهرۆك مام جەلال بکات".
26/2/2020
یەکێک لە رێکارە تەندروستییەکان کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەگیرێتەبەر خۆپاراستنە لە قەرەباڵخی، بۆ هێشتنەوەی خەڵکی لە ماڵەوە و دووربوونیان لە تێکەڵاوی و قەرەباڵخی، حکومەتی ئێران لە هەندێک پلاتفۆڕمی ئینتەرنێتی فیلم و زنجیرەی بێبەرامبەر بۆ خەڵک دابین دەکات.
وەزیری پەیوەندیەکانی ئێران رایدەگەیێنێت، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتە بەرنامەکانی تایبەت بە منداڵان لە هەندێک پلاتفۆرمی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر دەبێت و ئەو کارە بۆ ئەوەیە خەڵک بە گشتی و منداڵان بە تایبەتی لە ماڵەوە بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.
ئازەری جەمهوری، وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی چەند کەناڵێکی ئینتەرنێتی ئێران قسەی کردووە و ئەوانیش بڕیاریانداوە بەرنامە و بڕگە تایبەتەکانی منداڵان و هەندێک فیلم و زنجیرەکانیش بۆ کەسانی گەورە بێبەرامبەر بەردەستدەبێت تاوەکو خەڵک لە ماڵەوە سەرگرەم ببن و نەچنە دەرەوە.
ئەو وەزیرە دەڵێت "تکاتان لێدەکەم لە ماڵەوە بمێننەوە و مەڕۆنە دەرەوە. ئاگاتان لە خۆتان و منداڵەکانتان بێت لە دژی کۆرۆنا".
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بەخێرایی بڵاوبووەوە و گەیشتووەتە ئێران و بەپێی دوایین ئامارەکان، نزیکەی 100 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 15 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لەوانەیە رژێمی ئێران وردەکاریی گرنگی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکەی شاردبێتەوە.
26/2/2020
بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق، کەمپێک بۆ کەسوکاری چەکدارانی داعش لە سنووری شنگال دروستدەکرێت و ئێستا 50%ی پرۆژەکە تەواوبووە؛ بڕیارە زیاتر لە 31 هەزار لە کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلەوە بگوازرێنەوە ئەو کەمپە.
خودێدا چوکێ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوون بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە نزیک ناحیەی سنوونێی سەر بە قەزای شنگال، کەمپەکە دروستدەکرێت کە بڕیارە 31 هەزار و 400 کەس لە کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلی سووریاوە بگوازرێنەوە بۆی.
بەڕێوەبەری ناحیەی سنوون گوتیشی "ئەو کەسانە خەڵکی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەلاحەددین و ئەنبارن، پێشتر خەڵکی ئەو پارێزگایانە قبووڵیان نەکردنەوە، بۆیە حکومەتی عێراق بڕیاریدا لەنزیک سنوون کەمپێکیان بۆ دروستبکات".
خودێدا چوکێ ئاماژەی بەوەش کرد، زانیارییان هەیە و خەڵکیان ناردووەتە نێو کەمپی هۆل، بۆیان دەرکەوتووە کە بەشێکیان تاوەکو ئێستاش وابەستەی داعشن و هەمان بیرکردنەوەیان هەیە، دەشڵێ "بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا دەبنە مەترسی بۆسەر ئێزدییەکان".
هاوکات مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە رووداوی راگەیاند، لە رابردوودا پەیوەندیمان بە حکومەت و پەرلەمانی عێراقەوە کرد و بڕیاردرا بڕیاری دروستکردنی ئەو کەمپە هەڵبوەشێتەوە، بەڵام دواتر دروستکرا. باشتروایە حکومەتی عێراق لەجیاتی هێنانی کەسوکاری چەکدارانی داعش، کارئاسانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بکات.
17/2/2020
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە 24ـی شوبات سەردانی هیندستانی کرد؛ هەرچەندە ماوەی سەردانەکە لە دوو رۆژ کەمتری خایاند (36 کاژێری خایاند)، بەڵام نزیکەی 18 ملیۆن دۆلار خەرجکرابوو بۆ رێوڕەسمی پێشوازی و مانەوەی ترەمپ.
لەکاتی گەیشتنی ترەمپ بۆ هیندستان پێشوازییەکی گەورەی لێکرا و لە گەورەترین یاریگەی کریکێتی جیهان بە ئامادەبوونی 100 هەزار کەس لەگەڵ نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان گوتارێکیان پێشکەشکرد.
لە شەقامەکانی شاری ئەحمەدئابادیش نزیکەی 30 هەزار کەس بە گوڵەوە چاوەڕێیان دەکرد و 12 هەزار پۆلیس چاودێریی دۆخەکەیان دەکرد؛ گوتارەکەی تەنیا سێ کاژێر بوو، بەڵام 11 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرابوو.
لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا لەگەڵ مێلانیا ترەمپی هاوژینی، چوونە مۆنۆمێنتی تاج مەحەل، لەوێشدا زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلار خەرجکرابوو بۆ گەورەکردنی شەقامەکان و گۆڕینی ئاوی رووبارەکان لەپێناو کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی ناوچەکە.
هەروەها 840 هەزار دۆلار بۆ بەشێک لە شەقامەکان دابینکرابوو بۆ دروستکردنی دیواری گەورە و شاردنەوەی دیمەنە ناشرینەکانی شارەکە.
خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ سەردانەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە نزیکەی 200 ملیۆنی کەس لە دانیشتووانی هیندستان لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و هیندستان لەڕووی داهاتی ساڵانەی تاک لە ساڵی 2019 لە پلەی 119ـیەم بوو لەسەر ئاستی جیهان.
26/2/2020