سەرۆك وەزیرانی توركیا لە سەردانێكیدا بۆ مالیزیا دەڵێت، ئێمە و مالیزیا سەلماندمان ئیسلام و دیموكراسی پێكەوە دەگونجێن.
بە پێێ هەواڵێكی ئاژانسی(ئەنادۆڵ) سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت" توركیا و مالیزیا لە مەسەلەی سەقامگیری جیهان و ناوچەكە وەكو یەك بیردەكەنەوە، بۆ ئەمەش لەم چوارچێوەیە لەسەر ئاستی ھەردوو وڵات و ھەروەھا لەسەر ئاستی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوی ھاوكاری ئیسلامی و لەچوارچێوەی رێكخراوی نێونەتەوەیی وەكو D8 دەربارەی پرسە رۆژانەیەكان ھەنگاوی ھاوبەش دەنێین.
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، ئەردۆغان دەڵێت "گفتوگۆی شاندی ھەردوو وڵات بە ئەنجامی باش كۆتایی پێھاتووە و بە بیری ھێنایەوە كە پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان مالیزیا و توركیا لە ساڵی 2014 تەمەنی دەبێتە 50 ساڵ، بۆیە ئەو سەردانە لەم ساتەوەختە واتای تریش دەبەخشێ. ئەردۆغان ئاشكراشیكرد لەو كاتەی ئەو سەرۆك شارەوانی گەورەی ئیستانبۆڵ بووە تا ئەمڕۆ ئەمە چوارەم جارە سەردانی مالیزیا دەكا، ھەروەھا دەڵێ بە سەردانی رەزاق لە ساڵی 2011 بۆ توركیا، ھەموو سەردانەكان كە لە ئاستێكی باڵا ئەنجامدران بەرھەمی باشیان لێكەوتەوە".
11/1/2014
باس‌نیوز
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:له‌ئه‌مرۆوه ئاهه‌نگه‌كانی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و هه‌تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی:" وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم رێنمایی داوه‌ته سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم كه به‌شێوه‌یه‌كی شایسته ئه‌م یاده زیندو بكه‌نه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زیاتر له 800مزگه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاهه‌نگی جۆراوجۆری تێدا ده‌بێت"
گوتی: زۆرترین ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ش له‌پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌مزگه‌وت و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كاندا ئاهه‌نگی ئاینی به‌ڕێوه‌بچێت.
شایانی باسه له‌سعودیه و زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی‌دا زیندوكردنه‌وه‌ی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)به بیدعه و زیاده‌ڕۆیی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و ئاهه‌نگ ناگێڕدرێت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌وه ناسراوه كه گرنگیه‌كی زۆر به‌م یاده ده‌دات
زیرەک عەبدولڕەحمان/ش.ب
به مه‌به‌ستی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی بۆ رۆژهه‌لاتی کوردستان، ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی 19ی به‌فرانبار 1392، لەژێر درووشمی "نەوەی نوێی شۆڕش، ژیلەمۆی سەربەخۆیی کوردستانە" سێمینارێک له‌لایه‌ن ڕێکخروای ئاشتی بۆ دێموکراسی بۆ 15 ڕێکخراوی لاوان، ژنان، حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کۆمه‌ڵێک مامۆستای زانکۆ له هه‌ولێر پێک هات.
شایه‌نی باشه، لەم سمینارەدا بزوتنه‌وه‌ی کۆماریخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به نوێنه‌رایه‌تی " کاک هیوا کوردستانی و کاک ئازاد ره‌زایی" که وه‌کوو میوان ده‌عوه‌تی ئه‌و سێمیناره کرابوو، به‌شدار بوو.
سه‌ره‌تای سێمینارکه کاتژمێر 2 و 30ی خوله‌کی دوانیوه‌ڕۆ، به سروودی ئه‌ی ره‌قیب و یه‌ک خوله‌ک بێ ده‌نگی و راوه‌ستان بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان، ده‌ستی پێ کرد.
دواتر کاک کۆماس شەهبازی پێشکەشکاری سیمینارەکە، کورتەباسێکی لەسەر باروودۆخی سیاسی هەرچوار پارچەی کوردستان و گرنگی دۆخی رۆژهەڵات و هەروەها گرنگیدان بەشووناسی نەتەوەیی، ئاراستەی کۆرەکە کرد.
پاشان کاک هێما سۆفی ئیسماعیلی بەرپرسی رێکخراوەکە، پاش باسی گرنگی یەکڕیزی پارتەکانی رۆژهەڵات، وتی: دەبێ هەوڵ بدەین بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی.
کاک حیسام دەستپیش یەکەم وتاردەری سیمینارەکە بوو. ناوبرا لە سەرەتای قسەکانیدا بەگلەییەوە لەمەڕ نەبوونی هەندێ لە حزبەکان بۆ ئەم پرسە گرنگەوە، وتی: "باسی ئەم سمینارە کاتێ دەکرێ کە خانەخوێ لە ماڵەوە نییە".
ناوبراو سێ ئاستی دیاریکرد بۆ نەهاتنەئارای بەرەی کوردستانی رۆژهەڵات:"
١_ ئاستی نێودەوڵەتی چەند پاڵنەرە بۆ درووست‌کردنی بەرە؟
٢-هاوکێشە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین ئیمکاناتی بەرە ئەدا و کورد هەتا چەند قورسایی هەیە لە ناوچەکەدا؟
٣-هەتا چەند، نێوخۆیی وڵات و بزاڤی رزگاریخوازی بەستێنە بۆ هاتنەئارای ئەم بەرەیە؟"
هه‌روه‌ها ناوبراو رای وابوو درووسکردنی بەرە زۆر ئەستەمە و نابێ.
کاک زریان رۆژهەڵاتی دووەم وتاردەری سیمینارەکە بوو. قسەکانی بەوەوە دەسپێکرد "بۆ بەرەی کوردستانی رۆژهەڵات درووست نابێ؟" و پاشان باسی "پاشەکشەی ناسیۆنالیزمی کورد و گەشەی ئیسلامییەکان لە هەرچوار پارچە"دا کرد. ناوبراو هەروەها وتی: "گۆڕانکاری جددی لە ناوچەکەدا هەیە و پێویستە بەرە درووست بکرێ چونکە دەبێ تەعریفێ لەم قورساییەی ناوچە، بۆ خۆمان بدۆزینەوە و دیارە میکانزیم زۆرن. ئێمە کاتێ هیچمان لەبەر دەستدا نییە شەڕ دەکەین، و تووشی نەخۆشی یەکێتی و پارتی لە باشوور بووین و بێگومان ناکرێ پاساو بۆ درووستنەبوونی بەرە بێنینەوە".
سێهه‌م وتاردەر کاک دکتۆر بێهزاد خۆشحاڵی بوو، که ئه‌ویش بەم مانشێتەوە: "ئایا ئێمەی کورد وەک تاک یان رێکخراو و کۆمەڵگە لە قەیرانداین؟" وتاره‌که‌ی ده‌ست پێ کرد، و ناوبراو پاش باسێکی تێروتەسەلی ئاکادیمی لەم بارەوە باسی ئەوەی کرد پارتەکانی رۆژهەڵات دان بەقەیراندا نانێن، و هەروەها مۆدیلەکانی چارەسەری ئەم قەیرانەی هێنایە بەر باس.
له‌م نێوه‌دا به پێێ قسه‌کانی هێما سۆفی وته‌بێژی رێکخراوی ئاشتی بۆ دێموکراسی، ئامانج له پێکهێنانی ئه‌و سێمیناره کۆکردنه‌وه‌ی حیزب و رێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ژێر چه‌تری به‌ره‌یه‌کی کوردستان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه، و بۆ لێک تێگه‌یشتن و لێک نیزێکبوونهوهی زیاتری ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه ئه‌نجامدراوه.
هه‌ر به پێی لێدوانه‌کانی هێما سۆفی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که رێکخراوی ئاشتی بۆ دێموکراسی هیچ کام له رێکخراو و حیزبه‌کانی نه‌خستۆته په‌راوێزه‌و به بێ جیاوازی بانگێشتی هه‌موو لایه‌کی کردوه، به‌ڵام له کۆی ئه‌و 15 رێکخراوه ته‌نیا 9 له‌و رکخراوانه به‌شدار بوون، و هه‌ریه‌ک له " حیزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیمكوراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان و سازمانی خەبات و پژاک" رێكخراوەكانی ژنان و لاوانیان ئامادەنەبوون .
هه‌ر به پێی قسه‌کانی به‌ڕێز هێما سۆفی ده‌ڵێ: ئامادەنەبوونی رێكخراوەكان وادەكات نەتوانین لەو سێمینارە هیچ بڕیار یان راسپاردەیەک دەربەكەین، بەڵام ئێمە وەک رێكخراوی ئاشتی بۆ دیموكراسی بەردەوام دەبین لەهەوڵەكانمان تا ئەو كاتەی دەتوانن پارتەكوردیەكانی رۆژهەڵات لەژێر یەک بەرەی كوردستانی كۆدەكەینەوە.
کۆبوونەوەکە ساعەت ٦ی ئێوارە، پاش پرسیار و وڵامگەلێکی زۆر و جۆراوجۆرەوە بەداواکاری و پەسندکردنی ئەوەی کە بۆ درووست کردنی وەها بەرەیەک درێژەدانی ئەم دانیشتن و سیمینارگەلە زۆر پێویستە، کۆتایی پێ هات و بەڵێنی ئەوەش لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە درا کە درێژەی ئەم دانیشتنانە هەتا درووستبوونی دەستەیەک بۆ "هەوڵدان بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی رۆژهەڵات" هەبێ.
10/1/2014
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی دیاریكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه، ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعودییه خراپه و سعودییه پاڵپشتی هێزه توندڕهكانی سوریا و عیراق ده‌كات.
به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (انتخاب) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی دیاریكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی رایگه‌یاندووه" په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران –سعودییه زۆر خراپه و ئه‌مه‌ش كاری ئه‌مڕۆ نییه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر توندڕه‌وه‌كانی هه‌ردوو وڵاته".
ره‌فسه‌نجانی ده‌ڵێت" سعودییه پاڵپشتی توندڕه‌وه‌كانی سوریا و عیراق ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به نیازه بچێت بۆ حه‌ج، ره‌فسه‌نجانی رونیده‌كاته‌وه"بڕیار وایه بچم بۆ حه‌ج ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه، بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سعودییه ده‌ڕۆم، به‌ڵكو ئه‌و بابه‌ته به ده‌ست رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامییه‌وه‌یه".
له كۆتایدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ده‌بێت باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له رێگه‌ی پسپۆرانه‌وه ئه‌نجامبدرێت و هێڵی سور دیاری بكرێت و هه‌ردوو لا بزانن داواكارییان چییه.
10/01/2014
وەزیری پێشووی نەوتی عیراق وای دەبینێت بەردەوامی دانوستان لەنێوان وەفدی هەرێمی كوردستان و بەغدا لەبارەی كێشەكانی نەوت، ئاماژەیەكی باشە بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانیان، هەروەك بەباشی دەزانێت هەناردەی نەوت لەیەك سەرچاوەوە بێت.
ئیبراهیم بەحرلعلوم، وەزیری پێشووی نەوتی عیراق بەخەندانی راگەیاند، پێدەچێت خولی یەكەمی دانیشتنی نێوان وەفدی دانوستانكاری هەرێم و بەغدا ئیجابی بووبێت، بۆیە دانیشتنی دووەمی وەفدەكان لەئارادایە، وتیشی: بەردەوامی دانوستانەكان متمانەی چارەسەر لەلای بەغداو هەرێم پتەوتر دەكات، هەروەك ئاماژەیە بۆ هەوڵی جددی هەردوولا لەچارەسەری كێشەكانی نێوانیان.
بەوتەی بەحرلعلوم، بودجەی گشتی ساڵی 2014 پەسەند ناكرێت گەر كێشە بنچینەییەكانی بەردەم بودجە چارەسەرنەكرێت، بەپێویستیشی دەزانێت هەناردەی نەوت لەیەك شوێنەوە بێت باشترە و كۆمپانیای ( سۆمۆ) سەر بە وەزارەتی نەوتی عیراق، ئەركی سەرپەرشتی هەناردەی نەوت بگرێتە ئەستۆ.
مەسەلەی داهاتی نەوت و گرێبەستەكانی هەرێم لەگەڵ توركیا یەكێكە لەو كێشانەی بەردەم هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا، لەپێناو چارەسەری گرفتەكانی بەردەم كەرتی نەوت، هەردوولا وەفدی دانوستانكارییان پێكهێناوە.
10/01/2014
خەندان – عەلی ناجی
10/1/2014
به‌رپرسێكی سه‌ربازی عێراق ده‌ڵێت له‌سه‌دا 60ی توانای چه‌كداره‌كانی داعش و قاعیده‌یان له ئه‌نبار تێكشكاندوه، واشنتۆنیش داوا له مالكی ده‌كات ئاشته‌وایی رابگه‌یه‌نێت.
ماوه‌ی هه‌شت رۆژه هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ پاككردنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار له گروپه چه‌كداره‌كانی داعش و قاعیده به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه ئارامی بۆ شاره‌كه بگه‌رێنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له ئاكامی بلاَوهپێكردنی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌شایه‌ره‌كان له دژی حكومه‌ت، شاری فه‌لوجه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌نبار كه‌وته ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كان.
ئه‌نوه‌ر ئه‌مین- فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراق به سكای نیوزی راگه‌یاند، له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا فرۆكه جه‌نگیه‌كان 400 گورزی ئاسمانیان دژی چه‌كداران له ئه‌نبار وه‌شاندوه‌و سوپاش توانیویه‌تی له‌سه‌دا 60ی توانای ئه‌و چه‌كدارانه تێكبشكێنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه جای كارنی- وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد له پاڵ هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كان دژ به قاعیده كاربكات بۆ به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی، لای خۆیه‌وه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌وته‌یه‌كدا به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی پۆلیسی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، له‌ناوبردنی تیرۆر كۆتاییه‌و داواشی له وڵاتان هاوكارییه‌كانیان بۆ تیرۆر رابگرن
10/01/2014
پیاوێكی تەمەن 66 ساڵ بەناوی (ئینری كریستۆ) خەڵكی وڵاتی بەڕازیلە بۆ ماوەی 35 ساڵ قەشەیە، وتاری ئایینی بۆ خەڵكی دەخوێنێتەوەو خۆی بە حەزرەتی عیسا دەزانێت.
ئەم پیاوە بە تەمەنە پێی وایە رۆحیانەتی حەزرەتی عیسا جارێكی تر كراوەتەوە بە بەری ئەودا، هەر بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ سەدەها ژن‌و پیاو بە دونیادا گەشت دەكەن بۆ بڵاوكنەوەی ئەو پەیامەی كە پێیەتی.
ئێستا ئەم پیاوە سەدەها دواكەوتوویی هەیەو بە زۆری لە وڵاتانی فەڕەنساو بەریتانیاو وڵاتانی تری ئەوروپا، هەندێكیتریشیان ئەو كەسانەن كە پێشتر هاوكاریبوون لە ناو كەنیسەدا.
ئەو پیاوە، لە ساڵی 1979 ـەوە سەردانی 27 وڵاتی كردووە بۆ بڵاوكردنەوەی پەیامەكەی، بەڵام لەلایەن چەند وڵاتێكی وەك، ڤەنزویلاو، ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەرپەرچدرایەوەو كرایە دەرەوەی ئەو وڵاتانە.
10/01/2014
بزاڤ پرێس
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی تورکیاوە بۆ بازارەکانی جیھان بەپێی ماددەکانی دەستوری عێراق دەجوڵێینەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو باسی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق و ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ تورکیا‌و فرۆشتنی لە بازارەکانی جێھان کرد‌و گوتی: "رووداوەکانی عێراق مایەی نیگەرانیە، پێویستە سەرجەم عێراقیەکان بەشداری لە پرۆسەی سیاسی وڵاتەکەیان بکەن."
لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا داودئۆغڵو وەڵامی پرسیار رۆژنامەنووسانی دایەوە، لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا لە بارەی قەیران و ئاڵۆزیەکانی پارێزگای ئەنبار لە عێراق گوتی: رووداوەکانی عێراق مایەی نیگەرانییە، بەداخەوە لەگەڵ چەشتنی ئەوەندە ئازار‌و ناخۆشیە لە ساڵانی رابردوو گەلی عێراق ھێشتا لە ژیانێکی ترسناک و نیگەرانیدا دەژین، زوڵمی سەدام و شەڕی سارد و شەڕی ئێران – عێراق و ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، خوازیار بووین دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بارودۆخی وڵات بەرەو ئاساییبوونەوە و خەڵکی ناوچەکە لە نیگەرانی و ترس دوربکەونەوە و ژیانێکی ئاسایی بگوزەرێنن، سەرجەم مەزھەبەکان وەک برا یەکتر قبوڵ بکەن و لە سەر ئەو خاکە بژین، بەڵام بەداخەوە رووداوەکان و گۆڕانکاریەکان رێگە بەوە نادەن بەرەو ئاڕاستەیەکی تری دەبەن، بەپێچەوانەوە بە تەقینەوەی قەیرانی سوریا ناکۆکی و ناسەقامگیریەکان زیاتر بوون، بە نیگەرانیەوە چاودێری رووداوەکان دەکەین، لەھەمان کاتدا بەئومێدەوە ھەوڵ دەدەین ھەوڵی چارەسەرکردن و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە دەدەین، بەدوای رێگا چارەی دیبلۆماسیەوەین و بۆ ھەر کارێک کە لە توانای ئێمەدا بێ ئامادەین.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لە ناکۆکی و پێکدادانەکانی فەلوجە کرد و بە دوری خستەوە ئەوە شەڕی سونەو شیعە بێ، ئاماژەی بەوەیش دا لایەنە سوننەکانیشلە ناوچەکە روبەڕوی قاعیدە دەبنەوە. وەک ھەموو کات تورکیا ھەمیشە رووبەڕووی تێرۆر بوەتەوە و یەکپارچەیی خاکی عێراقی ویستووە، پشتگیری لەسەرجەم نەتەوەکانی عێراق دەکا.
داود ئۆغڵو گوتی: ئەو رووداوانە دیوێکی تری ھەیە، نابێ بەشوێن سیاسەتی مەزھەبی بکەوین، پێویستە سەرجەم عێراقیەکان بەشداری لە پرۆسەی سیاسی وڵاتەکەیان بکەن، لەو چوارچێوەیەدا سەرەتا ئەحمەد عەلوانی و گرتنی سیاسەتمەدارە سییڤیلەکان نیگەرانی لایی ئێمە دروست دەکا، بەگرتنی ئەو کەسانە مەودای سیاسی تەسک دەبێتەوە، ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی گروپە تیرۆریستەکان چالاکیان گەشە پێبدەن و رێ‌یان بۆ دەکرێتەوە، کاتێ سەردانی نەجەف و کەربەلا و ناوچەکانی ترم کرد ئامانج ئەوەیە بەسونەو شیعەوە یەک بگرین و کەلێن بۆ دروستکردنی فیتنە نەکەینەوە. ئامانجی دووەمممان پێکەوەژیانی سەرجەم نەتەوەکانی عێراقە بە کورد‌و تورکمان و عەرەب شیعە و سوننەوە و پیکەوە بەرەو ھەڵبژاردنی ٣٠ نیسان لە عێراق هەنگاو بنێن، نابێ ھیچ کەسێ لەو قۆناغە بەلاوە بنرێ، کاتێک ھەموو لایەنەکان چوونە نێو ئەو قۆناغەوە دڵنیام بواری ئەنجامدانی چالاکی تیرۆری نامێنێ.
ناکۆکی مەزھەبی
وەزیری دەرەوەی تورکی لە قسەکانیدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان گوتی: ناکۆکی نێوان شیعەو سوننە و بەلاوەنانی ھەندێ لایەنی ناسراو لە قۆناغەکە، بووەتە ھۆی ئەوەی گروپە تیرۆریستیەکان ئەو بۆشاییە بۆ چالاکیە تیرۆریستیەکانیان بقۆزنەوە، بەرەنگاربوونەوە لە دژی تێرۆر دەبێ بە ھاوکاری ھەموو لایەنەکان بکرێ، بەشداریی سەرجەم لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسی و دووربوون لە کێشەت تایفی، ئەوەیشکاریگەریی گرنگی بۆ پرۆسەکە دەبێ.
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق نوری مالیکی باسی لە و مەسەلانە کردووە، داودئۆغڵو گوتی: دڵ خوازیار بوو کە برا عێراقیەکانمان لە ناو خۆیان کێشەکانیان لەرێگەی لێکتێگەیشتن و یەکێتیەکی پتەو چارەسەر بکەن، ھەمیشە تورکیا لە پشتیانەوە دەوەستێت و ھاوکاریان دەبێ.
رەوشی کرێکارە تورکەکانی عێراق
لەبارەی رەوشی کرێکار و کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی لە ناوچەکانی فەلوجە و روومادی وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: لەگەڵ گیرخواردنی زۆرێک لە کرێکارانی تورکی لە فەلوجەو رومادی دەست بەجێ بالێۆزخانەکەمان ھەستان بە رزگارکردن و پاراستنی گیانی ئەوان، تائێستا ھاوڵاتیانی وڵاتەکەمان رووبەڕووی رووداوێکی ناخۆش نەبونەتەوە، ٢٥ لە فەلوجە و ٧٥ ھاوڵاتیی تورک لە روومادی بۆ ناوچە ئارامەکانگوێزراونەتەوە، بەشێک لەوانە بۆ ھەولێر و بەشێکیشیان بۆ وڵات گەڕێنراوتەوە ، زۆر بەوردی چاودێری ھاوڵاتییە تورکەکان ئەوانەی لە ناوچەکە مانەتەوە دەکەین، لێرەوە دەمەوێ بە کەسوکاری ئەوانە رابگەیەنم کە ھیچ نیگەران نەبن و حکومەتی تورکیا بەسەرجەم ھەوڵەکانی ھەوڵی رزگارکردنی کۆمپانیا و ھاوڵاتیەکانی لەو ناوچانە دەدا.
سەرچاوە کانی وزەی عێراق
لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا داودئۆغڵو باسی لە دەمەقاڵەکان لە بارەی سەرچاوەکانی وزە لە ناوەوەی عێراق کرد‌و گوتی: حکومەتی تورکیا لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق گفتوگۆی کردوە، دوای ١٠ ساڵ لە شەڕ کارەبا لەعێراق نیە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی لایەنە سیاسیەکانی وڵات، بۆ سەقامگیرکردنی رەوشی سیاسی وڵات دوو رێگا ھەیە: (دابەشکردنی ھێز و دابەشکردنی سەرچاوەی وزە)، بەداخەوە بۆ دابەشکردنی سەرچاوە ھیدرۆکاربۆنەکان تائێستا یاسایەک دەرنەکراوە، رەوشێکی ناجێگر رەخساوە، لە نێو ئەو رەوشە ناجێگیرەدا گەلی عێراق دەدۆڕێ. لە مەسەلەی نەوت و ھەناردەکردنی لە رێگەی تورکیاوە بۆ بازارەکانی جیھان بەپێی ماددەکانی دەستوری عێراق دەجوڵێینەوە و لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراقیشدا بەو شێوەیە رێک کەوتوین.
کاتێ لەگەڵ نوری مالیکی دیدارمان کرد ھەمان شتیشمان بەوان راگەیاند نەک تەنیا بۆ ناوچەکانی باکوری عێراق، بەڵکو بۆ باشوریش دەمانەوێ لەگەڵ ئێمە رێک بکەون وئیمزاکردنی گرێبەستی چاڵەنەوتی ھێلکەیی کەرکوک دەستکەوتێکی سەدەییە بۆ تورکیا، ھیوادارین ھەمان شت دووبارە ببێتەوە.
10/01/2014
لە راگەیەندراوی پەیمانگایەکی رووسیدا هاتووە، كە ئەو هەورە پلازماییەی، كە لە ئەنجامی تەقینەوەكە روویداوە، دوای دوو رۆژی دیكە واتا " ئەمڕۆ، پێنج شەممە" دەگاتە هەسارەكەمان و رەنگە ببێتە هۆی شەپۆلێكی زۆر گەورەی موگناتیسی. دوو رۆژ پێش ئێستا، سەرچاوەیەك لە پەیمانگای جیۆفیزیای رووسی رایگەیاندبوو، كە تەقینەوەیەكی خۆریی گەورە، كە لە جۆری ئێكسە، كە "بەرزترین پلەی پێوەری تەقینەوە خۆرییەكانە" لە رۆژی 7ـی کونوونی دووەم روویداوە". سەرچاوەكە راشیگەیاند، كە سەنتەری تەقینەوەكە كەوتبووە نێو كۆمەڵەیەک، كە ناوی 1944ـی لێنراوە، ئەم كۆمەڵە پەڵەییەش لەم ساڵانەی دواییدا دۆزراوەتەوە. قەبارەی گەورەترین پەڵەش لەم كۆمەڵەیەدا دوو ئەوەندەی زەوییە و سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە، كە ئەم كۆمەڵەیە دەكەوێتە هێڵی لادانی ناوەڕاستی خۆر و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە ئەو تەقینەوە خۆرییانەی، كە دروستیدەكەن، دەبنە هۆی دروستكردنی شەپۆلی موگناتیسی زۆر گەورە
9/1/2014
کچە شێوەکارێکی تەمەن 13 ساڵەی رۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵ و ماندووبوونی خێزانێکی کورد لەکاتی سێوڕنین دەخاتە چوارچێوەی کارە هونەرییەکانییەوە و بە هۆیەوە سەرنجی ژاپۆنییەکان بەرەو خۆی رادەکێشێت. بەڕێوەبەرانی چوارەمین کێبرکێی نێودەوڵەتی شێوەکاری پاراستنی ژینگە(کائۆ)لە وڵاتی ژاپۆن، تارا عیزەتیزادە، تەمەن 13 ساڵەی گەیلانی رۆژئاوای پارێزگای کرماشان، بە شایستەی خەڵاتکردن لەو کێبرکێ هونەرییە دەستنیشانکرد. تارا بە تەنها خەڵاتکراوی بەشداربووی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی لەو کێبرکێیەیە، کە لە ژێر ناوی "پاراستنی سامانە سرووشتییەکان بە یارمەتی یەکتر" لە ساڵی 2013 بەڕێوەچوو. لە شێوەکارییەکەیدا پیاوان و ژنانێکی کێشابوو، کە جلی کوردی‌یان لەبەرە و لە باخێکی پڕ لە رەنگ، سێوە سوورەکان لە دارەکان دەڕنێنەوە و لە نێو وێنەی ئەو سێوانەی، کە لە پێی دارەکان رژاون لە پەنای گوڵە رەنگییەکان، زەوی باخی ئەو شیوەکارییەیان، بە فەرشێکی رەنگی و سرنج‌راکێش دەرهێناوە. لەهەمانکاتدا دایکێک، کە خەریکی چای تێکردنە و باوکێک، کە خەریکی خواردنی نانی بەیانییە، منداڵێک، کە کتێب دەخوێنێتەوە و یاریکردنی منداڵێکی دیکە لە پەنای رووبارێکدا، جوانیەکی زۆری بەخشیوەتە ئەو دیمەنە. کێبرکێی نێودەوڵەتی شێوەکاری ژینگە پارێزی کائۆ لە وڵاتی ژاپۆن، لە چوارەمین خولی بەڕێوەچوونی، بە پێشوازی بەشداربووانی 49 وڵاتی جیهان ،8 هەزار و 516 بەرهەمی شێوەکاری بۆ بەڕێوەبەرانی ئەو کێبڕکێیە نێردرابوو. هەروەها لە سالی 2011 و لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی شێوەکاری منداڵان و مێرمنداڵان لە وڵاتی تورکیا، تارا عیزەتیزادە خەڵاتی زیوی ئەو کێبڕکێیەی بە دەستهێنا.
8/1/2013
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی كه له جه‌مسه‌ری باكوره‌وه ڕوویكردۆته‌وه وڵاتی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا، پله‌ی گه‌رمی له‌و ناوچانه‌دا بۆ نزمترین پله نزم بۆته‌وه‌و بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌س هه‌روه‌ها به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین ئیش و كاری هاوزڵاتیان له‌و وڵاتانه په‌كی كه‌وتووه، حكومه‌تی ئه‌مریكاش هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتیانی چه‌ندین شار.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سه‌رمایه‌كی زۆر وڵاتانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دای گرتۆته‌وه كه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه سه‌رمای له‌و جۆره رووینهكردۆته ئه‌و ناوچانه‌و ناوی نراوه (به‌رازی به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌رگیر)ی به هۆی ئه‌و سه‌رماو سۆڵهیهشهوه له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه ،چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت پله‌ی گه‌رمی بۆ 51 پله‌ی خوار سفری سیلیزی نزمبێته‌وه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له وڵاتی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه دكتۆره‌كانی ئه‌و وڵاته داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و پله گه‌رمییه نزمه‌دا نه‌مێننه‌وه چونكه ته‌نها چه‌ند خوله‌كێك مانه‌وه ده‌بێته هۆی ڕه‌ق بوونه‌وه و تووش بوون به چه‌ندین نه‌خۆشی ترسناكی پێست.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێشبینی كه‌ش و هه‌وا له‌و وڵاته رایگه‌یاند كه ئه‌م شه‌پۆلی سه‌رمایه زۆر به چڕی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی گرتۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی یه‌ك شه‌مه‌وه ناوچه‌كانی باكور و رۆژئاواشی گرتۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رماو سۆڵه‌یه‌ی كه وڵاتی ئه‌مریكای گرتۆته‌وه چه‌ندین ئیش و كاری هاووڵاتیانیش په‌كیان كه‌وتووه چه‌ندین خوێندنگا و فه‌رمانگه‌ی حكومی و تایبه‌ته‌كان داخراون، هه‌روه‌ها چه‌ندین گه‌شتی ئاسمانیش له‌و وڵاته په‌كی كه‌وتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌رهێنانی نه‌وت له‌و وڵاته وه‌ستاوه، له‌هه‌مانكاتدا ئاژانسی ناسا (NASA) بڵاویكرده‌وه كه به هۆی سه‌رماوه بڕیاریان داوه به دواخستنی ناردنی ئه‌و كه‌شتییه ئاسمانییه‌ی كه ده‌بوو له چه‌ند رۆژی پێشوودا ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكرێت.
08/01/2014
بزاڤ پرێس
کەمپینی چاکسازی مەراسیمی حەج
دیاردەیەک لە هەندێک ناوچەی کوردستان هەیە ، کە پارە بەفیرۆدانە، ئەویش ئەوەیە کە هەندیک کەس کاتێک دێنەوە لە حەج ، پارەیەکی زۆر خەرجدەکەن لە گرتنی هۆل و نانخواردن و پێشوازی لە میوان .
ئیمە داواکاری لە هەموو ئەو بەریزانەی کە پەیامی ئەم کەمپینەیان بەلاوە باشە، کاربکەن بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتی ئەو دیاردەیە.
تکایە ئەگەر لە خزم و ناسراوەکانتان کەسێک ئەروات بۆ حەج ، پێیان بلێن ئەو پارەیەی کە تەرخانی دەکەن بۆ میوانی لە هۆڵدا ، با دایبنێن بۆ خزمەتی ئەو میوانانەی کە لە شارەکانی ترەوە دێن ، بەڵام تکایا هەر لە ماڵەکانی خۆتاندا میوانداریان بکەن ..
هەروەها لەبری ئەو پارەیەی سەرفی دەکەن لە گرتی هۆل و میوانداری ناو هۆل ، دەتوانن یەکیک لەم کارا خیرخوازییانە بکەن:
1- دەتوانن ئەرکی چارەسەری نەخۆشێک لە ئەستۆبگرن.
2- خەرجی بکەن لە پەرەپێدانی نەخۆشخانەکان.
3- یارمەتی ئەو کوری کچانەی پێ بکەن کە دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن.
4- پیداویستی بۆ قوتابخانەکان بکرن. (بەتایبەت زۆپای ئستاندارد کە مەترسی گرکەوتنەوەی نەبێت)
.....
تکایە هاوکاریمان بکەن لە گەیاندنی پەیامی ئەم کەمپینەدا و هاوکارمان بن لە وشیارکردنەوەی کۆمەلگاکەمان.
هەلسوراوی کەمپین :
فەرشاد سەعیدی
٠٧٧٠١٥٦٢٥٩٤
فەیسبوکی کەمپین
https://www.facebook.com/
8/1(2014
نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی ئێران بۆ نووسینی هەواڵ یان کاروچالاکییەکانیان لە ماڵپەرەکانیان زمانی کوردی بەکار ناهێنن. ئەوە لە حاڵێکدا، کە زۆربەی ئەو نوێنەرانە داوای جێبەجێکردنی یاسای ئێران تایبەت بە خوێندن و نووسین بە زمانی دایکیی بۆ پێکهاتە نەتەوەییە جیاوازەکانی نێو ئێران دەکەن. جێبەجێکردنی ماددەی تایبەت بە نووسین و خوێندن بە زمانی دایکیی بۆ پێکهاتە نەتەوەییە جیاوازەکان، زۆرجار لێرە، لە پەرلەمانی ئێران، باسی لێکراوە. نوێنەرانی کورد لە هەمووان زیاتر ئەو باسەیان بەلاوە گرنگ بووە، بەڵام خۆشیان بەرەو پیلی ئەو گرنگییە نەچوون. لە ماڵپەری فەرمی هیچکام لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی ئێران‌دا، زمانی کوردی بەکار ناهێندرێت. ئەوان لە زمانی فەرمی ئێران واتا فارسی کەڵک وەردەگرن. بۆخۆیان دەڵێن لەباری یاساییەوە دەتوانن بە زمانی کوردیش لەسەر ماڵپەرەکانیان باسی کار و چالاکییەکانیان بکەن و هۆکارێکی تایبەتی نییە کە تا ئێستا ئەو کارەیان نەکردووە. بە پێی دەستووری ئێران، نەتەوە جیاوازەکان دەتوانن لە تەنیشت زمانی فارسی، زمانی دایکیشیان بخوێنن، پێی بنووسن یان لە راگەیاندنەکاندا بەکاری بهێنن. ئەو یاسایە مافی یەکسانیشی بۆ لەبەر چاوگرتوون، بەڵام دوای 34 ساڵ، کورد و نەتەوەکانی دیکە هێشتاش هەر چاوەڕوانن. زمان کۆڵەکەی بەهێزی کەلتووری هەر نەتەوەیەکە و یەکێک لە خواستە سەرەکییەکانی خەڵکیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پاراستن و گەشەپێدانی شوناسی نەتەوەییەتی. نوێنەرانی کوردیش ئەگەر بێ و یاسا جێبەجێ نەکراوەکەی ئێران بەکاربهێنن، خواستێکی سەرەکی خەڵکیان لەبەر چاو گرتووە.
لەلایەن ناسر پیرۆتی rudaw 9/1/2014