سەرکردەیەکی گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكانی روومادی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، شەڕ لە شارەکانی فەللوجە و روومادی بەردەوامەو هەوڵەکانی دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتیانە بۆ قەیرانی پارێزگاکە شکستیهێنا. شێخ قاسم كەربولی، ئەندامی لیژنەی رێكخستنی خۆپێشاندانەكانی روومادی لە پارێزگای ئەنبار بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "هەوڵەکانی دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی ئاشتییانە بۆ قەیرانی ئەنبار، چەقی بەستووە، دوای ئەوەی حکومەتی عێراق لە رێککەوتنی کشاندنەوەی سوپا لە شارەکانی ئەنبارو رادەستکردنی کاروبارەکان بە پۆلیسی ناوخۆیی پارێزگاکە کشایەوە". كەربولی گوتیشی: "سوپای عێراق شەوی رابردوو ناوچەی ئالبوفەراجی شاری روومادی موشەکباران کرد و ئێستا شەڕوپێکدادان لە نێوان سوپا و چەکدارانی هۆزەکان لە ناوچەی گەرمەی شارۆچکەی فەللوجە و دەورووبەری شارۆچکەکە بەردەوامە". بە پێی گوتەی کەربولی، "شەڕوپێکدادان لە نێوان سوپا و چەکدارانی هۆزەکانی ئەنبار لە ناوچەکانی مەلعەب، شەقامی شەستی، ئالبوفەراج و جەرایشی شاری روومادیش بەردەوامە و سوپا بەردەوامە لە هەوڵی هاتنە نێو روومادی و فەللوجە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە". ئەو ئەندامەی لیژنەی رێكخستنی خۆپیشاندانەكانی روومادی ئاماژەی بەوەشدا، کە "سوپای عێراق بەردەوامە لە موشەکبارانکردنی چەند ناوچەیەکی فەللوجە و روومادی بە موشەکهاوێژو فرۆکەی بێ فرۆکەوان". كەربولی ئاشکراشی کرد "ئەنجامدانی هەر دانووستانێک لە نێوان حکومەت و هۆزەکانی ئەنبار ئێستا لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی سەربازی هۆزەکانی ئەنبارە، کە لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی ئەنبار پێکهێنرا". ئەمە لەکاتێکدایە سەرکردەکانی خۆپێشاندەرانی روومادی باس لە چوونی سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵی عێراق و هێزی ئامادەی پارێزگاکانی واست، میسان و موسەننا دەکەن بۆ ئەنبار بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق لەو پارێزگایە. هاوکات باس لەوە دەکەن، کە ئەحمەد ئەبو ریشە، سەرۆکی ئەنجوومەنی هێزەکانی (سەحوە) لە عێراق و یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی خۆپێشاندەرانی ئەنبار چووەتە بەرەی نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
8/1/2014
گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری به‌ریتانی رۆجه‌ر واتێرز، له وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی بی بی سی رایگه‌یاند: فیلمه‌كانی به‌همه‌ن قوبادی زۆر جوانن و یه‌گجار زۆر بینه‌ر راده‌چڵه‌كێنن.
شاعیر، گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری ناوداری به‌ریتانی و ئه‌ندامی سه‌ره‌كی گرووپی موزیكی "پینك فلۆید" جۆرج رۆجه‌ر واتێرز له وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی بی بی سی رایگه‌یاند: سینه‌ما ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی زۆر به‌هێزه و من یه‌كێكم له لایه‌نگرانی به‌رهه‌مه‌كانی به‌همه‌ن قوبادی. "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" و "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌توانن بفڕن" ... ئه‌م فیلمانه له ئه‌مه‌ریكا شایه‌د كه‌سێك نه‌یانناسێت، به‌ڵام فیلم گه‌لێكی زۆر جوانن و یه‌گجار زۆر بینه‌ر راده‌چڵه‌كێنن، له راستیدا هه‌ر ئه‌و شته باس ده‌كه‌ن كه من سه‌باره‌ت به "له‌قه لێدانی چه‌كمه‌كان له ده‌رگا" باسی ده‌كه‌م و ئه‌وه‌ی كه ئه‌م باروودۆخه تا چ راده‌یه‌ك ناخۆش و هه‌ست بزوێن و نامرۆڤانه‌یه.
گوتیشی: هه‌ر كه‌س تا ئه‌و جێگایه‌ی كه بۆی ده‌گونجێت ده‌بێت هه‌وڵبدات ئه‌م باروودۆخه بگۆڕێت و هه‌رچی زیاتر له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان له دنیادا كاریگه‌ری ئه‌وتۆ دابنێت. قوبادی ئه‌م كاره ده‌كات به بێ ئه‌وه‌ی كه كه‌سێك تاوانبار بكات، چونكه چیرۆكه‌كانی له‌وپه‌ڕی ئاسایی‌دا كاریگه‌رن و پنچكی قووڵیان له‌و كه‌لتووره‌دا هه‌یه كه ئه‌و به باشی لێی ده‌گات.
واتێرز ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد: به‌همه‌ن قوبادی له هونه‌ر و پسپۆڕیه‌كه‌ی وه‌كوو فیلمسازێكی گه‌وره كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت تا ژیان بۆ ئێمه به شێوه‌یه‌ك بگێڕێته‌وه و ئێمه له جاران زیاتر مرۆڤتر بكات.
به‌همه‌ن قوبادی به‌نیازه بانگهێشتی واتێرز بكات تاكوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و هاوكات له‌گه‌ڵیاندا قسه بكات بۆ پڕۆژه‌كانی داهاتووی و هاوكاری و دروستكردنی كلیپ له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ره به‌ریتانییه.
مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف
pna
8/1/2014
کۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان رایگه‌یاند که ده‌روازه‌ی سنووری سێماڵکا له‌نێوان رۆژئاوا و باشووری کوردستان ، بۆ هاوکاری مرۆیی کراوه‌ته‌وه . به‌ر پرسیاری ده‌روازه‌ی سنووری سێمالکا له‌لایه‌ن رۆژئاواى کوردستانه‌وه ( مسته‌فا عه‌بدولعه‌زیز ) رایگه‌یاند که ئه‌وان رێگا ناده‌ن ده‌روازه‌که ببێته ده‌روازه‌ی کۆچکردنی هاوڵاتیان .
وته‌بێژی UNHCR ( مه‌لیسا فلهمینگ )یش کۆنگره‌یه‌کی راگه‌یاندنیدا له‌جنێف رایگه‌یاند که له‌و دۆخه‌ی ئێستادا تاکه رێگای هاتووچۆی نێوان ئێراق و سووریا ، ده‌روازه‌ی سنووری سه‌ر رووباری دیجله‌یه .
راگه‌یه‌ندرا دوای ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌که له‌رۆژی یه‌کشه‌ممه کرایه‌وه ، ( 2 ) هه‌زار و ( 519 ) که‌س لهرووبارهکه په‌ڕیونه‌ته‌وه و هاتوونه‌ته باشووری کوردستان . له دووه‌مین رۆژدا هیچ که‌سێک سنووری تێنه‌په‌ڕاند . به پێی زانیاریه‌کانی UNHCR له‌رۆژی سێشه‌ممه به هه‌زاران که‌س له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سنوور راوه‌ستاون .
( 350 ) که‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه رۆژئاوا
به پێی وته‌کانی فلهمینگ زۆربه‌ی په‌نابه‌ران ده‌یانه‌وێت بچنه باشووری کوردستان نه‌ک هه‌رێمه‌کانی تری ئێراق و ده‌ستنیشانیشی کرد له رۆژی دووشه‌ممه ( 350 ) په‌نابه‌ر به مه‌ولیده ، مه‌کینه‌ی گه‌رمکه‌ره‌وه و پێویستیه‌کانی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه رۆژئاوا .
له ئه‌یلولی 2013دا کاتێک ده‌روازه‌که کرایه‌وه به ده‌یان هه‌زار که‌س کۆچبه‌ری باشووری کوردستان بوووبوون و پاشان به هه‌زاران که‌سیان گه‌ڕانه‌وه .
رێگا ناده‌ین ده‌روازه‌ی سێماڵکا ببێته ده‌روازه‌ی کۆچبه‌ری
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی سنووری سێماڵکا ( مسته‌فا عه‌بدولعه‌زیز ) ده‌رباره‌ی کرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری و شێوازی به کارهێنانی ووتی : "ده‌روازه‌که بۆ بردنی هاوکاری مرۆیی ، هاتووچۆی شاندی سیاسی ، ره‌وشی مرۆیی و سه‌ردانه‌کان کراوه‌ته‌وه ".
عه‌بدولعه‌زیز جه‌ختى کرده‌وه که به پێی رێککه‌وتنی نێوان ئه‌نجومه‌نی گه‌لی رۆژئاوای کوردستان ( MGRK ) و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کورد له‌سوریا ( ENKS ) دا ده‌روازه‌که نابێته ده‌روازه‌ی کۆچکربهربوون .
سه‌باره‌ت به دره‌نگ کردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌که‌ش عه‌بدولعه‌زیز رایگه‌یاند که ئه‌وان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌روازه‌که‌یان کردۆته‌وه و به پێى په‌یمانه‌که هه‌ڵسوکه‌وتیان کردوه، به‌ڵام لایه‌نى باشورى کوردستان وه دره‌نگى که‌وتن .
عه‌بدولعه‌زیز ده‌ستنیشانى کرد که رێگا ناده‌ن ده‌روازه ببێته ده‌روازه‌ی کۆچبه‌ری هاوڵاتیانی رۆژئاوا و رایگه‌یاند که پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمى باشووری کوردستان ده‌روازه‌که بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی کۆچبه‌ر بهکراوهى بهێڵێته‌وه و ووتی :"له‌ناو هه‌وڵداندان تا ده‌روازه‌که نه‌بێته ئامرازى سیاسه‌ت و نه‌بێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌کان . ئێمه به باشی ده‌زانین که پێویستی گه‌له‌که‌مان به هاوکاری مرۆیی هه‌یه ، به پێی ئه‌وه کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌روازه‌که بۆ هاوکاری مرۆیی کراوه بێت ".
عه‌بدولعه‌زیز ئاشکراى کرد که سه‌باره‌ت به درهوازهکه دوێنێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی باشووری کوردستان کۆبۆته‌وه‌و و ووتی :"خه‌باتکارانی ده‌روازه‌که ، خه‌باتکارى پێشوون ، به‌ڵام ئێمه سیستمێکی نوێ به‌ڕێوه ده‌به‌ین تا ده‌روازه‌که نه‌بێته دره‌وازه‌ی کۆچبه‌ری هاوڵاتیان ".
08/01/2014
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی پۆلۆنییا و سیناتۆرێکی ئەو وڵاتە پێیان وایە کاتی ئەوە هاتووە کوردستان هاوشێوەی کۆسۆڤۆ و هەندێ وڵاتی دیکەی یەکێتی سۆڤێتی جاران ببێتە دەوڵەت. هەر یەک لە ستیڤان نییی شۆفسکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی پۆڵۆنییا و ماچەی گرۆبسکی، سیناتۆری پۆڵۆنی ئامادەی پاڵپشتین بۆ بوونی کوردستان بە دەوڵەت. بەرپرسانی پۆڵۆنییا، هەرێمی کوردستان و گەلی کورد، بە هاوشێوەی گەلی پۆڵۆنی وەسف دەکەن، بەو پێیەیەی لە رابردوودا وەکو یەک رووبەڕووی نەهامەتی بوونەتەوە لە ژێر دەستی داگیرکەران، ستیڤان نییی شۆۆفسکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی پۆڵۆنییا زانییاری تەواوی لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کورد‌و هەڵەبجەو جینۆساییدی گەلی کورد هەیە، هەر لە دەسپێکی قسەکانیدا باسی شۆرشی کوردی کرد بە رابەرایەتی مستەفا بارزانی لە شەستەکانی سەدەی رابردوو، تاوەکو شکستهێنانی شۆرش و دووبارە سەرهەڵدان. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی پۆلۆنییا بۆ رووداو دەڵێ "کاتی ئەوە هاتووە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی خۆی وەرگرێت، بەڵام بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەگەڵ حکومەتی بەغدا"، دەشڵێ پێویستە یەکێتی ئەوروپاش رەزامەندی بە دەوڵەتبوونی کوردستان بدات، نیی شۆفسکی دەشڵیت هەرکاتێک پرۆژەی بە دەوڵەتبوونی کوردستان بێتە پەرلەمان ئەوا دەنگی بۆ دەدەم. ماچەی گرۆبسکی، ئەندامی ئەنجوومەنی سیناتی پۆڵۆنییا بوونی پەیوەندییەکی بەهێزی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە باش دەزانێت،بۆ بەدەوڵەتبوونی کوردستانیش دەڵێ، "بۆ کوردەکانی تورکیا نا‌توانیین پشتگیری‌یان بکەین و داوا بکەین سەربەخۆیی خۆیان وەربگرن، چونکە تورکیا لە هاوپەیمانی ناتۆیە، بەڵام پۆلۆنییا پشتگیری تەواو لە کوردانی ئێران و عێراق و سوریا دەکات بۆ گەشتن بە مافی رەوای خۆیان، ئەویش ئاواتەکەیانە کە دەوڵەتی کوردییە". بەرپرسانی پۆڵۆنییا لە چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن، بۆ ئەوەی رەزامەندی بداتە کۆمپانییا پۆڵۆنییەکان تاوەکو کاری وەبەرهێنان لە کوردستان ئەنجامبدەن، وەک خۆیان دەڵێن پەیوەندییەکانییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەکو پێویست نییە، هەرچەندە کونسولخانەی وڵاتەکەیان لەهەولێرەو حکومەتی کوردستانیش نوێنەرایەتی لە پۆلۆنییا هەیە، بۆ بەهێزبوونی پەیوەندی نێوان هەردوولا بەرپرسانی پۆلۆنییا ئامادەن بێنە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دیدار‌و چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن.
لەلایەن سەهین موفتی
7/1/2013
بڕیاردەری لیژنەی راگەیاندن و رۆشنبیری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمان ئەمڕۆ پرۆژە یاسای زمانە فەرمییەکانی پەسەند کرد، بۆیە ئێستا بەپێی دەستوورو یاسایەکی تایبەت، زمانی کوردی بووە دووەم زمانی فەرمی عێراق. موئەیەد تەیب، بڕیاردەری لیژنەی راگەیاندن و رۆشنبیری پەرلەمانی عێراق بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا پرۆژە یاسای زمانە فەرمییەکانی پەسەند کرد، بۆیە ئێستا بەپێی دەستوور و یاسایەکی تایبەت زمانی کوردی بووە دووەم زمانی فەرمی عێراق". موئەیەد تەیب گوتیشی "بەپێی ئەو یاسایە لەمەودوا دەبێ هەموو دامودەزگاکانی عێراق مامەڵە بە زمانی کوردی بکەن ونووسراوی فەرمی پێ ئاراستە بکەن، بۆیە پێشبینی دەکرێ بە جێبەجێکردنی یاساکە زیاتر لە 10 هەزار هەلی کار بۆ گەنجانی کورد برەخسێ، چونکە زۆربەی ئەو هاووڵاتییانەی زمانەکانی کوردی و عەرەبی پێکەوە دەزانن لە عێراق کوردن". پڕۆژە یاسای زمانە فەرمییەكانی عێراق لە خولی یەکەمی پەرلەمانی عێراق رەوانەی ئەم خولەی پەرلەمان کراوە.
7/1/2013
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆر به‌توندی باوێشكی دا، پیاوێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له‌چین دووچاری كونبوونی سیه‌كانی هات و به‌وهۆیه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
رۆژنامه‌ی گلۆباڵ تایمز، چاپی چین بڵاویكرده‌وه، پیاوێكی دانیشتووی ناوچه‌ی ووهانی چین، به‌هۆی باویشكێكی زۆر تونده‌وه له‌كاتی به‌یانیدا دووچاری كونبوونی سییه‌كان هاتووه و له‌ئه‌نجامدا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
پزیشكه‌كانی چین، هۆكاری كونبوونی سیه‌كانی ئه‌و پیاوه‌یان به‌هۆی باوێشكه‌وه گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پیاوه باڵای به‌رزه و لاشه‌ی لاوازه بۆیه دووچاری ئه‌و حاڵه‌ته بووه، پێشیان وایه به‌هۆی باوێشكهكهوه گیرفانی هه‌وای سیه‌كانی ته‌قیون.
سه‌ره‌تا پیاوه چینیه‌كه بایه‌خی به‌و ئازاره نه‌داوه كه به‌هۆی باوێشكدانهكهوه دووچاری هاتووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ی زیادی كردووه‌و نه‌یتوانیوه هه‌ناسه بدات، به‌ناچاری گه‌یاندوویانه‌ته لای پزیشك و ده‌ركه‌وتووه دووچاری ئه‌و حاڵه‌ته هاتووه.
07/01/2014
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا نیگه‌رانی خۆی پیشاندا له‌به‌رامبه‌ر زیادبوونی كرده‌و هێرشی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان له‌هه‌ردوو شاری فه‌لوجه و پشتیوانیی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دووپات كرده‌وه.
له‌كۆنفرانسێكی روژنامهییدا، رۆمان نادال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی زۆر نیگه‌رانه له‌و بارگرژییه ئه‌منیانه‌ی به‌م دواییانه چه‌ند شارێك عیراقی گرتۆته‌وه‌و و پشتیوانی خۆی بۆ هێزه‌كانی عیراق بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی ئه‌و گروپ و تاقمه توندڕه‌وانه دووپات ده‌كاته‌وه، وتیشی: به‌رده‌وامی بارگرژییه‌كان له‌ناو عیراق ره‌وشی ژیانی هاوڵاتیان تێكده‌دات.
به‌وته‌ی رۆمان نادال،" فه‌ره‌نسا پێی وایه وتوێژیی سیاسی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراق تاكه رێیه بۆ چاره‌سه‌ری به‌رده‌وانی نائارامی و به‌رده‌وامی بارگرژییه‌كان له‌عیراقدا".
ماوه‌یه‌كه چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ( داعش) له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای ئهنباردان، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای عیراق به‌توندی به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه.
07/01/2014
حكومه‌تی توركیا له‌رووداوه ئه‌منیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوخۆی عیراق ده‌پرسێته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا راسته‌وخۆ به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیكرد به ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئوسامه نوجه‌یفی، كه‌كۆپیه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وت، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی كرد و ده‌رباره‌ی هه‌ردوو دۆسیه‌ی ئه‌منی و سیاسی عیراق له‌گه‌ڵ نوجه‌یفی وتوێژی كرد.
لهتهلهفۆنهكهدا، داود ئۆغڵو، به‌وردی له‌باره‌ی دواگۆڕانكارییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار پرسیاری كردووه‌و گوێبیستی دوا گۆڕانكاریی ئه‌منیی هه‌ردوو شاری رومادی و فه‌لوجه بووه، مه‌به‌ستی بووه بزانێت ره‌وشه‌كه به‌چ ئاراسته‌یه‌كدا رۆیشتووه.
هه‌ر به‌پێی بهیاننهمهكه، نوجه‌یفی ورده‌كاری دواڕووداوی ئه‌و دوو شاره‌ی بۆ داد‌و ئۆغڵو باس كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و زیانانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته‌وه به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سوپا و چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ( داعش)، هه‌روه‌ك ئاماژه دراوه به‌هه‌وڵی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و وتوێژ و دانوستانی به‌رده‌وامیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێچاره‌ی گونجاوو پێویست بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عیراق.
له‌په‌یوه‌ندیه تهلهفۆنیهكهیاندا، داود ئۆغڵو، نوجه‌یفی، به‌پێویستیان زانی هه‌موو هه‌وڵێك بخرێته‌گه‌ڕ له‌پێناو راگرتنی توندوتیژی به‌زووترین كات له عیراق، ئه‌ویش له‌ڕێی هاریكاریی سه‌رجه‌م و پێكهاته‌و لایه‌نه سیاسیه عیراقیه‌كان بۆ پشتیوانیی پرۆسه‌ی سیاسیی و بنیاتنانه‌وه‌ی عیراقی نوێ.
070/1/2014
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی پیاوێكی تەمەن (80) ساڵەی ئێرانیی،کە لەپارێزگای فارس دەژی، بۆماوەی زیاتر لە (60) ساڵە بەهیچ جۆرێك خۆی نەشۆردووە نەشۆردوەو بە خواردنی لاشەی گیانلەبەرە مردووەکان دەژی
ماڵپەڕی ئیرنا بڵاویکردووەتەوە کە ئەو پیاوە بە مامە حاجی ناسراوە، خەڵکی گوندی دەژگاهی ناحیەی دەهرومی قەزای فەراشبەندیی پارێزگای فارسە کە لە باشووری رۆژئاوای ئێران هەڵکەوتووە و بۆ ماوەی ٦٠ ساڵە خۆی نەشۆردووە.
مامە حاجی دوو شوێنی هەیە بۆ حەوانەی خۆی کە یەکێکیان چاڵێکە کە وەکوو گۆڕ هەڵی کەندووە و ئەویدیکەشیان خانوویەکە کە خەڵک بە بلۆک بۆیان ساز کردووە.
6/1/2014
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ساڵی 2015 سه‌رژمێری گشتیی دانیشتوان ئه‌نجام ده‌دات، گه‌ر ئاماده‌كاریه‌كانیش له‌مساڵدا ته‌واو كران، ئه‌وا پرۆسه‌كه له‌مساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت.
مه‌هدی عه‌لاق بریكاری وه‌زیری پلاندانان و سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی سه‌رژمێریی به‌رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاند، گه‌ر هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی دانیشتوان له‌مسالدا نه‌درا، ئه‌وا ساڵی داهاتوو سه‌رژمێرییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، وتیشی: پێویسته چاوخشانه‌وه بكرێت به‌سه‌رجه‌م چالاكیه هونه‌ری و ته‌كنیكیه‌كانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی كردنه‌كه‌دا له‌پاڵ له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانكاریی له‌چڕی دانیشتوان له‌ناوچه‌كاندا .
به‌وته‌ی بریكاری وه‌زیری پلاندانانی عیراق، ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی پێویسی به‌ساڵێك رێكخستن هه‌یه، هه‌روه‌ك پرۆسه‌ی ژماره لێدان و گه‌مارۆدان ده‌بێت سه‌رله‌نوێ دووباره بكرێته‌وه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گۆڕان به‌سه‌ر شوێن و چڕی دانیشتوان و چه‌ند شتێكی دیكه‌دا هاتووه.
هاوكات وه‌زاره‌تی پلاندانان سه‌رجه‌م ژماره‌ی دانیشتوانی عیراقی به 35 ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده كردووه و رێژه‌ی نێرینه‌ی به سه‌دا 51 خه‌مڵاندووه، وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ی دانیشتوان پشتی به‌ستووه به بنه‌مای رێژه‌ی ساڵانه‌ی گه‌شه له‌عیراق كه به سه‌دا 3 مه‌زه‌نده كراوه، هه‌روه‌ك هه‌مان پێوه‌ره‌كانی پێشووتری بۆ رێژه‌ی مردن له‌به‌رچاو گرتووه.
مه‌سه‌له‌ی سه‌رژمێریی دانیشتوان یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و كێشانه‌ی روبه‌روی هه‌رێمی وكوردستان و به‌غدا بۆته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان و پارێزگاكانی هه‌رێم كه سه‌رژمێریی دانیشتوان تیایاندا به‌رزه به‌هۆی ره‌وشی ئارامی هه‌رێم، به‌پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق كه به‌رده‌وام ته‌قینه‌وه‌و كردهخۆكوژییهكان گیانی هاوڵاتیان ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌مه‌ش وایكردووه حكومه‌تی به‌غدا مه‌ترسی له‌ئه‌نجامدانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سه‌رژمێریی بكات له‌ئێستادا نه‌وه‌ك رێژه‌ی كورد له‌و ئاسته زیاتر بێت كه مهزهندكراوه.
06/01/2014
لە رۆژهەڵاتی كوردستان خەڵك بە هیواوە دەنگیان بە ئەنجوومەنی شارەكان دا، بەڵام ئێستا ئەو ئەنجوومەنانە خۆیان لە كێشەكانەوە گلاندووە، ئەنجوومەنی شارەوانی بانە بەدەست كێشەی دووبەرەكییەوە دەناڵێنێت، بەشێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنەكەش دەڵێن سەرۆكی شارەوانی شارەكەیان بەسەردا سەپێنراوە. ئەنجوومەنی شارەكان، كە بڕیاربوو چارەسەری كێشە و گرفتەكان بن و خەڵكیش هەر بەو هیوایە دەنگیان پێ دان، بەڵام ئێستا خۆیان لە باتڵاقی كێشە و گرفتەكان دا. ئەنجوومەنی شارەكانی ژمارەیەك لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان تووشی كێشەی جدیی هاتوون. ئەنجوومەنی شاری بانە لە مێژە بە دەست دووبەرەكییەوە تووشی كێشە بووە، كێشە لەسەر دیاریكردن یان هەڵبژاردنی سەرۆكی شارەوانی. كێشەكان لە شورای شاری بانە كاتێك تەقینەوە كە پارێزگای پێشووی سنە، سەرۆكی شارەوانی ئەم شارەی دیاریكرد. بەشێك لە ئەندامانی ئەنجوومەن دەڵێن سەرۆكی شارەوانی سەپێنراوە، لەجیاتی ئەوەی كە هەڵبژێردرێ. ئەنجوومەنی شورای شارەكان سەرۆكی شارەوانییەكان هەڵدەبژێرن، یەكێك لە كارە گرینگەكانی ئەوانیش ئەمەیە. ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەكانی پارێزگای كرماشانیش لە دیاریكردنی بەرپرسی دەستەی سەرۆكایەتی ناڕازین، چونكە بەرپرسی دەستەی سەرۆكایەتی بە تیروپشك دیاریكراوە، بەڵام ئێستا ئەندامانی شورای شارەكانی پارێزگای كرماشان دەڵێن: "بەرپرس دەبێت لە رێگای هەڵبژاردن و دەنگدانەوە دیاریبكرێ". ئەندامانی ئەنجوومانی شاری جوانڕۆش هێشتا سەرۆكی شارەوانییان دیاری نەكردووە، شاری پاوەش رەوشێكی هاوشێوەی هەیە. ئەندامانێك لە ئەنجوومەنی شارەكانی بۆكان و مەهابادیش دوای وەگرتنی بەرپرسیارێتی، دەستیان لە كارەكانیان كێشایەوە.
رووداو - بانە 6/1/2014
لە ماوەی ساڵی رابردوو تەنها لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران زیاتر لە 400هەزار تۆن خواردن و خواردنەوە لە ئێرانەوە گەیشتۆتە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران و دوای ئەنجام دانی نزیكەی 20هەزار پشكنین زیاتر لە 1500تۆن گەرێندراوەتەوە وڵاتی سەرچاوە.
سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران مەسعود باتێلی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەوپێیەی تاكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان پشت بە كاڵا‌و كەل و پەل و خۆراك و ماددە هاوردەبوەكان دەبەسترێت رۆژانە لە رێگەی سنورەكانەوە دەیان كامیۆنی بارهەڵگر دەگەنە هەرێمی كوردستان سەرجەمی ئەو كاڵا‌و كەل و پەلانەش پشكنینی كیمیایی و فیزیاییان بۆ ئەنجام دەدرێت و رێگە بە خۆراك و ماددە نەشیاوەكان نادرێت هاوردەی هەرێم بكرێن و لە ماوەی ساڵی رابردوشدا پشكنین بۆ 400 هەزار تۆن خۆراك و خواردنەوە كراوەو لەو رێژەیەش 1 هەزارو 550 تۆن لە گەڵ 7هەزارو 743 كارتۆن و 9هەزارو 674پارچەو 2 هەزارو 76دانە لە پشكنینەكان دەرنەچوونەو رێگەی هاوردەكردنیان پێ نەدراوە.
لای خۆشیەوە بەرێوەبەری تەندروستی چۆمان خستیەروو بۆ دڵنیابوونی ئەو ماددە خۆراك و خواردنەوانەی هاوردە كراوون 3 رۆژ پێش گەیشتنیان بۆ دەستی بەكار بەر 19هەزارو 822پشكنینیان بۆ كراوە.
بەختیار چۆمانی/ج
pna
6/1/2014
گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لهعێراقو شام (داعش)، لهكارخانهكانی شاری حه‌له‌ب له‌سوریادا، ده‌ستیكردووه به‌دروستكردنی چه‌ندین جۆر ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌شێوه‌ی حه‌بدا.
ئاژانسی (فارس نیوز) بڵاویكرده‌وه، هاوشێوه‌ی گروپه تیرۆرستیه‌كانی (قاعیده‌و تاڵیبان) كه له‌سنوری ئه‌فغانستان، كێڵگه‌ی چاندن‌و دروستكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ری (هیرۆین) په‌ره‌پێده‌ده‌ن، له‌سوریاش چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌هه‌مان كاری قاعیده كردووه‌و له‌هه‌وڵی چاندن‌و دروستكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ردان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌دوای مانگێك له‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ند كارگه‌یه‌كی ده‌رمان له‌شاری حه‌له‌ب، داعش ده‌ستیكردووه به‌دروستكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌شێوه‌ی حهبو ناسراوه به‌حه‌بی (میت)، كه به‌مه‌ترسیدارترین حه‌بی هۆشبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش زانراوه، داعش ئه‌و ماده هۆشبه‌ره‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنێت، هه‌نارده‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهانی ناكات، به‌ڵكو ته‌نها بۆ ئه‌ندامانی داعش سودیان لێوه‌رده‌گیرێت.
5/1/2014
NNA
ره‌وشی مرۆیی سوریا و برسێتی له سوریا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و بووه‌ته‌هۆی تۆماركردنی حاڵه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌تایبه‌ت له نێو منداڵاندا.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی عه‌ره‌بیه، نه خۆپیشاندان و نه هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان، سه‌ركه‌وتوونه‌بوون له شكاندنی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ماوه‌ی زیاتر له پێنچ مانگه به‌سه‌ر كامپی یه‌رموك-ی تایبه‌ت به ئاواره فه‌له‌ستینییه‌كان سه‌پاندوویه‌تی.
به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌وه، كامپی یه‌رموك، بێ خۆراك و كاره‌با و ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی و ئاو ماونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له‌و كامپه، به‌جۆرێك كه نرخی یه‌ك كیلۆ برنج گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار لیره‌ی سوری كه ده‌كاته 42 دۆلار.
دوای شكستهێنانی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیش بۆ گه‌یاندنی خۆراك و كه‌لوپه‌لی سه‌ره‌تایی، دانیشتووانی كامپه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌لیكترۆنییان له تۆڕی ئینته‌رنێت له‌ژێر دروشمی (كامپی یه‌رموك رزگار بكه‌ن) ده‌ستپێكردووه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌لیكترۆنییه زانیاریی ته‌واوی له‌سه‌ر ره‌وش و گوزه‌رانی كامپی یه‌رموك بڵاوكردووه‌ته‌وه هه‌ر له ژماره‌ی خه‌ڵكی گه‌مارۆدراو و ژماره‌ی بریندار و كوژراوه‌كان.
بڕیاریشه به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، 11ی ئه‌م مانگه بكه‌نه رۆژێكی میدیایی سه‌رتاسه‌ری بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان تا چالاكی و بانگه‌وازه‌كانیان هه‌ر له سنووری تۆڕی ئینته‌رنێت و دنیای گریمانه‌دا نه‌مێنێته‌وه.
06/01/2014