لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە زاناكانی زانكۆی هارڤەردی ئەمریكا و NSW ی ئوسترالیا ئەنجامیاندا، زاناكان رێگایەكیان بۆ بەتەواوەتی پێچەوانەكردنەوەی بەتەمەنبوون لە خانە ماسولكەییەكان دۆزییەوە. لە لێكۆڵینەوەكەدا، كە لەسەر مشكی تەمەن 2 ساڵ ئەنجامدراوە، تێیدا مشكەكان بۆ ماوەی هەفتەیەك گیراوەیەكیان پێدراوە و دواتریش مشكەكان لە تاقیكردنەوەكاندا وادەركەوتن كە تەمەنیان 6 مانگە. لێكۆڵەرەوەكان دەڵێن "ئەمە وەك ئەوە وایە مرۆڤێكی تەمەن 60 ساڵ هەست بكات تەمەنی 20 ساڵانە". لێكۆڵینەوەكە، كە ئەنجامەكەی لە گۆڤاری Cell بڵاوكراوەتەوە، تێیدا لێكۆڵەرەوەكان هیوایان خواستووە زۆر بەزوویی ئەم گیراوەیە بۆ مرۆڤیش دەستەبەربكەن و ساڵی داهاتوو لەسەر مرۆڤ تاقیبكەنەوە. لە لێكۆڵینەوەكەدا سەرنج دراوەتە بەشێكی خانە، كە پێی دەگوترێت "مایتۆكۆندریا" و بەرپرسە لە دروستكردنی وزە لە خانەدا، بەڵام بەتێپەڕبوونی كات پەیوەندی نێوان مایتۆكۆندریا و خانەكە كەمدەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی پپیربوونی جەستە. لێكۆڵەرەوەكان هەستاون بە تێكردنی مادەی NAD، كە خۆی لە جەستەدا هەیە، بەڵام لە كاتی پیربووندا جەستە بەڕێژەیەكی كەمتر بەرهەمی دەهێنێت و تێكردنی ئەم مادەیەش لە جەستەی مشكەكان بووە هۆی هەڵگێڕانەوەی پرۆسەی پیربوون لە جەستەیاندا. یەكێك لە لێكۆڵەرەوەكانی سەر بە زانكۆی NSW لەم بارەوەیە دەڵێت " خەڵك پێیانوایە كاتێك ئێمە باسی هەڵگێڕانەوەی تەمەن دەكەین مەبەستمان ئەوەیە تەمەنی خەڵكی تاوەكو 200 ساڵی زیاد بكەین جا ئەگەر وایان لێبێت یان نا ئەوە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە، كە مرۆڤ 20 یان 30 ساڵی كۆتایی تەمەنی لە تەندروستییەكی خراپ‌دا نەباتەسەر".
21/12/2013
دوای ( 14 ) ساڵ یه‌که‌مین وێنه‌ی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکی BDP ( سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی BDP ( په‌روین بوڵدان ) بڵاو کرایه‌وه .
که‌مێک به‌ر له‌ئێستا له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تویته‌ر و فه‌یسبووک وێنه‌ی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان و شاندی دانوستانکاری BDP ( سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و په‌روین بوڵدان ) که چه‌ند مانگ پێش ئێستا گیراوه ، بڵاو کرایه‌وه .
دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه له‌سه‌رجه‌م تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تویته‌ر و فه‌یسبووک و میدیاکان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی مه‌زنی به‌دوای خۆی هێنا و خۆشحاڵییه‌کی مه‌زنی لای هاوڵاتیان دروست کرد .
ANF
20/12/2013
حکومەتی سووریا رایگەیاند، هیچ کەسێک ناتوانێ رێگری لە خۆکاندیدکردنەوەی ئەسەد بکات و موسکۆ پێوایە رەوشەکە ئاڵۆزدەکات. فەیسەڵ میقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا رایدەگەیەنێ، هیچ کەسێک ناتوانێ رێگە لە بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا بگرێ خۆی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی کاندید بکات. جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا پرسیاری ئەوە لە ئۆپۆزیسیۆن دەکات، کە "چۆن هاونیشتیمانییەکی سووریا مافی خۆکاندیدکردنی نەبێ و رێگری لێبکرێت". ناوبراو دەڵێ هەموو هاونیشتیمانییەکی سووری مافی خۆکاندیدکردنی هەیە. رۆژی پێنجشەممە 19.12.2013 میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا داوای کرد، پێش جوونەی شانی سووریا بۆ کۆنگرەی جنێف 2، ئەسەد باسی خۆکاندیدکردنەوە بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی نەکات، چونکە ئەو لێدوانانە رەشەکە ئاڵۆزتر دەکات و بەهیچ شێوەیەک خزمەت بە هێورکردنەوەی رەوشەکە ناکات.
20/12/2013
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 20.12.2013 سەڵاحەدین دەمیرتاش، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP سەردانی قەندیل بكات. شاندەکەی پارتی ئاشتی و دیموكراسی BDP بەسەرۆكایەتیی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی BDP سەردانی قەندیل دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانیکۆما جڤاکێن کوردستان KCK كۆدەبنەوە. دوێنێ دەمیرتاش لە لێدوانێكیدا رایگەیاند "بڕیارە رۆژی هەینی سەردانی قەندیل بكەین"، گوتیشی "پێش چەند رۆژێک نامەیەكی عەبدوڵا ئۆجەلانمان ناردبوو بۆ قەندیل، ئەگەر شتێكی لەناكاو نەیەتە پێش دەچینە قەندیل و وەڵامی ئەو نامەیە لەبەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK وەردەگرینەوەو دەیبەینەوە بۆ ئۆجەلان لە ئیمرالی". شاندی باڵای بەدەپە لە هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتەکە و پەرلەمانتاران مولكیە بیرتانە، نازمی گور پێكهاتوون و لەسەر بانگهێشتی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان رۆژی پێنجشەممە 19.12.2013 گەیشتنە شاری سلێمانی، بۆ ئەوەی سەردانی قەندیل بکەن.
رووداو- ئەنادۆڵ 20/12/2013
سەرۆکی روسیا رایگەیاند، پێویستە لەرۆژە سەختەکاندا ھاوکاری گەلی ئۆکرانیا بکەین، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەگەر ئۆکرانیا هەموو دەرگاکانی خۆی بۆ یەکێتی ئەوروپا بکاتەوە، ئەوا رووسیا دەرگاکانی خۆی بەسەر ئەو وڵاتە دادەخات. لە کۆبوونەوەی ساڵانەی لەگەڵ رۆژنامەنووسان، کە 1327 رۆژنامەنوس ئامادەبوون، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوەوە و دەرەوەی رووسیا لەرووی سیاسی، ئابووری و کولتووری دایەوە. پوتین نکوڵی کرد رووسیا دژی پەیوەندیی نێوان ئۆکرانیا و یەکێتی ئەوروپا و بێت، گوتی: "دەمانەوێ بەئۆکرانیا بڵێین با ئابووریی خۆمان بپارێزین، ناتوانین پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ ئۆکرانیا لەژێر ئەو مەرجانەدا واز لێ بێنین، ئەگەر ئۆکرانیا دەرگا بۆ یەکێتی ئەوروپا بکاتەوە، ئەوا بەناچاری ئێمە دەرگای لەسەر دادەخەین." سەرۆکی رووسیا جەختی لەوە کردەوە، بەھیچ شێوەیەک کەمکردنەوەی نرخی گازی سروشتی بۆ ئۆکرانیا پەیوەندی بەم مەسەلەیەوە نابێ، تەنھا دەمانەوێت لەرۆژانی سەختدا ھاوکاری ئۆکرانیا و گەلی ئەو وڵاتە بکەین، ئێمە لەنێوان خۆمان گەلی برا زۆر بەکاردەھێنین، ئەگەر بەڕاستیمانە، دەبێت لە رۆژانی ناخۆشدا ھاوکاری گەلی ئۆکرانیا بکەین.
20/12/2013
جێی کارنی گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: ئەگەر کۆنگرە سزای نوێ دژی ئێران پەسند بکات، باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڤیتۆی دەکات.
ئەو هۆشدارییەی کۆشکی سپی لە کاتێکدایە کە ٢٦ سێناتۆری ئەمریکا رایانگەیاندووە کە پرۆژەیەکی نوێیان بۆ زیاتر گەمارۆدانی ئێران ئامادە کردووە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، جێی کارنی گوتەبێژی کۆشکی سپی، دوێنی پێنجشەممە لەگەڵ ئاماژەدان بەو پرۆژە نوێیەی ئەو سێناتۆرانە، گوتی:" ئەگەر ئەو پرۆژەیە پەسەندیش بکرێت، سەرۆک کۆمار ڤیتۆی دەکات".
جێی کارنی دەڵێ: پەسندکردنی گەمارۆ تازەکان لە کۆنگرەدا لە هەر چوارچێوەیەک دابێت زیان بە دیپلۆماسی ئەمریکا دەگەیەنێت و ئەو مەترسییە هەیە کە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە رێگە چارەیەکی دیپلۆماتیک لەگەڵ ئێران، لە ناوبچێت.
لە رێککەوتنی ژنێڤدا کە لە نێوان ئێران و گروپی ٥+١ کرا، بریاردراوە کە هیچ کام لە لایەنەکانی گفتوگۆ لە ماوەی شەش مانگدا، گەمارۆی نوێ تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئیران پەسند نەکەن.
ش.ب
رووداو - مەنگۆلیا
20/12/2013
سەرۆکی پێشووتری ئیران دەزگاکانی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات، کە گوێ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی دەگرن، گوتیشی لە ئێران کەشێکی وا خولقاوە هەموو خەڵک وا هەست دەکات، کە لەلایەن دەوڵەتەوە چاودێری دەکرێت و گوێ بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنیەکانی هەلدەخرێت. محەممەد خاتەمی، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران لە دیداری چەند پارێزگارێکی پارێزگاکانی سەردەمی سەرۆکایەتی خۆیدا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی گوێیان لێگیراوە و بە زمانێکی گاڵتەجاڕییەوە گوتی "ئەگەر گوێش لە پەیوەندییەکانمان دەگرن، زانییارییەکان وەک خۆی بگوازنەوە". خاتەمی هیواخوازبووە پەیوەندییەکان، کە "گوێشیان لێدەگیرا زانییارییەکانی وەک خۆی بگوازرابانەوە و بە نهێنی هێڵدرابووانەوە، کەچی رۆژنامە و وێبسایتەکان درۆ و دەلەسە لە زمانی بەرپرسان دەگوازنەوە و بڵاوی دەکەنەوە". خاتەمی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، گوێگرتن لە پەیوەندییەکانی ئەو کاتە چڕتر بووەتەوە، کە ئەو پشتیوانی میر حوسێن موسەوی، کاندیدی ریفۆرمخوازەکانی کردووە لە ململانێی هەڵبژاردنی ساڵی 2009، کە تێیدا مەحموود ئەحمەدی نەژاد بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا، کە ئەو کاتە دەسەڵاتدارانی ئێران رێگای سەفەری دەرەوەی ئێرانیشیان لێگرتووە. لەبەشێکی دیکەی گوتەکانیدا خاتەمی گوتوویەتی، "دەسەڵاتدارانی تووندرەوی ناو ئێران، ناکۆکیان دروستکردووە لەنێو خەڵکدا، بەهۆی ئەوەی هەرکەسێک هاوڕا نەبووبێت لەگەڵ ئەوان بە چەندین جۆر تۆمەتباریان کردووە و ناو و ناتۆرە و گومانیان خستووەتەسەر"، بەگوتەی ئەو، خەڵکانی دیکەش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانییان خراوەتە ژێر چاودێری، بەڵام لەبەر نائومێدییان لە ئەنجامەکانی دادگا نەکەوتوونەتە دوای بەرزکردنەوەی سکاڵا. خاتەمی ئارەزووی بەشداریکردنی مەراسیمی رێزگرتن و ناشتنی ماندێللای هەبووە، بەڵام گوتوویەتی "بەهۆی رێگا لێگرتنی سەفەری دەرەوە نەیتووانیوە بەشداری مەراسیمەکە بکات".
19/12/2013
مەرزی كیلێی سنوری شارۆچكەی پشدەر بنكەی كۆنتڕۆڵی جۆری نیەو سەرچاوەیەكیش لە دەستەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری هەرێم دەڵێت كاری پێویستمان بۆ كردنەوەی ئەو بنكەیە دەست پێكردوە.
مەرزی كێلێ رۆژانە كەلوپەل و پێویستی جۆراوجۆری هاوڵاتیانی لێوە هاوردە دەكرێت بەڵام بۆ پشكنینی زۆرێكیان دەبێت نمونەیان ببرێت بۆ رانیە یان شاری سلێمانی و دوای ئەنجامەكەی ئەوجا رێگە بە هاوردەكردن یان رەتكردنەوەی دەدرێت، ئەوەش كات و ماندوبونێكی زۆری دەوێت.
كارزان فەقێ محەمەد، لێپرسراوی بەشی هاوردەكردن لە دەستەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری هەرێم بە پەیامنێری راگەیاند، داوامانكردوە بنكەی كۆنتڕۆڵی جۆری لە 4 مەرزی تری هەرێم بكرێتەوە لەوانە مەرزی كێلێی تێدایە و پێویستی زۆری پێیەتی.
گوتیشی،ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی لەسەر جێبەجێكردنی دامەزراندنی ئەو بنكانە داوە كە خۆی لە بیناو ئۆتۆمبیل و تاقیگەو فەرمانبەری شارەزاو كەلوپەل و پێویستی تر دەبینێتەوە بۆیە هەموو ئەوانە وردەكاری و رۆتیناتی پێویستەو دوای تەواوكردنیان بنكەكە بەرەسمی دەكرێتەوەو دەست بەكار دەبن كە بەهۆیەوە كاڵا‌و كەلوپەل و پێویستیەكان بەشێوەی زانستی و تەندروستی و خێرا بە هاوشێوەی سنورەكانی تری هەرێم لە مەرزی كێلێوە دەگەنە هەرێمی كوردستان.
دڵشاد ئەحمەد
.لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نوێترین سودی سێ‌و ئاشكرا ده‌كات
"خواردنی سێوێك له‌ڕۆژێكدا له‌چون بۆ لای پزیشك ده‌تپارێزت" فۆتۆ: مكتوب
19 کانونی یەکەم, Magazine جيهان - م. ع -
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانیی نوێ هانی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه، رۆژانه سێوێك بخۆن. ماڵپه‌ڕی BBC دوێنێ چوارشه‌ممه، له‌زاری لێكۆڵه‌رانی زانكۆی ئۆكسفۆرده‌وه بڵاویكرده‌وه، پابه‌ندبون به‌خواردنی سێوێك رۆژانه، ده‌كرێ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌هۆی كێشه‌ی دڵ و جه‌ڵته به نزیكه‌ی 8500 حاڵه‌ت له‌شانشینی یه‌كگرتوو كه‌مبكاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه گۆڤاری پزیشكیی به‌ریتانی BMJ بڵاویكردووه‌ته‌وه، سێ‌و یارمه‌تی باشكردنی ته‌ندروستیی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن ده‌دات و كاریگه‌رییه‌كه‌ی هاوتای هه‌ندێك ده‌رمانی وه‌ك ستاتین-هو به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌رمانیشه‌وه، جێكاری لاوه‌كی نیه.
ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئامۆژگاری پزیشكه‌وه، دوو له‌سه‌ر سێی كه‌سانی پێگه‌یشتوو، رۆژانه پێنج جار سه‌وزه‌و میوه ناخۆن.
ئه‌گه‌رچی له‌هه‌موو 10 كه‌سێك نۆیان لانیكه‌م رۆژانه ژه‌مێك میوه‌و سه‌وزه ده‌خۆن به‌ڵام ئه‌دام بریجزو هاوكاره‌كانی له‌دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی به‌ریتانیی دڵ ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ زیادبونی ئه‌و ژه‌مه میوانه‌دا سوده‌كانیش زیادده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سانی پێگه‌یشتوو له‌سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كاندا بۆیان كرا رۆژانه ژه‌مێكی زیاده سه‌وزه‌و میوه بخۆن، ئه‌وا ده‌كرێت تێكڕای مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی بۆرییه‌كانی خوێن به رێژه‌ی 11 هه‌زار حاڵه‌ت بۆ هه‌ر ساڵێك كه‌مبكات.
پزیشكان جهختدهكهنهوه كه ئه‌و حیكمه‌ته كۆنه‌ی ده‌ڵێت، "خواردنی سێوێك له‌ڕۆژێكدا له‌چون بۆ لای پزیشك ده‌تپارێزت" بۆ كه‌سانی سه‌روو ته‌مه‌ن 50 ساڵ كه مه‌ترسی نه‌خۆشی بۆرییه‌كانی خوێنیان زیاتره، زۆر پێویسته.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه نوێیه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌و سه‌رنجی پزیشكی بنیاتنراوه كه سه‌دان هه‌زار نه‌خۆشی له‌خۆگرتووه.
بریجز ده‌شڵێت، هه‌رچه‌نده هیچ كه‌سێك له‌ئێستادا ناڵێت له‌بری ستاتین سێ‌و بخۆن به‌ڵام ده‌توانین هه‌موو سودێك له‌زۆر خواردنی میوه‌دا ببینین.
سێ‌و مادده‌ی دژه ئۆكساندن و ئاوێته كیمیاییه‌كانی فلاڤانۆیدی تێدایه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ پاراستنی ژیانێكی ته‌ندروستی باشتر، به‌سودن.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه/ bbc.co.uk
awena
19/12/2013
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بارمته‌گرتنی هاوڵاتیانی کورد له رۆژئاوای کوردستان و سوریه ئیدانه ده‌کات
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بارمته‌گرتنی هاوڵاتیانی کورد له رۆژاوای کوردستان له لایه‌ن هێزه جیهادی و ئیسلامیه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به توندی شه‌رمه‌زار ده‌کات و ئه‌و کاره به پێچه‌وانه‌ی نرخه مرۆییه‌کان و هه‌ر وه‌ها پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا و بنه‌ماکانی مافه‌کانی مرۆڤ و کۆنواسیۆنه‌کانی ژینێڤ و مافه‌کانی مرۆڤ ده‌زانێت.
به پێی ئه‌و هه‌واڵ و راپۆڕتهکانهی که بڵاوکراونه‌ته‌وه له لایه‌ن راگه‌یه‌ندراوه‌کان و سازیه‌کانی مافی مرۆڤ له سوریه، له رۆژانی رابردوودا لانیکه‌م 300 که‌س له دانیشتوانی رۆژاوای کوردستان له هه‌رێمه‌کانی "جه‌رابلوس و عهززازی" نزیک شاری حه‌ڵه‌ب له گوندی "ئه‌حره‌س" 170 که‌س و له گوندی "قهعرکهعبهین" 20 که‌س و له گوندی "لدویاو" 15 که‌س و له گوندی کیدریش" 30 که‌س و له گوندی "تل بتال" 70 که‌س له لایه‌ن توندئاژۆ ئیسلامیه‌کانه‌وه به بارمته گیراون و رفێندراون.
به پێی ئه‌و راپۆرتانه له نێوان بارمته‌کاندا که‌سانی به‌ساڵاچوو و منداڵ و ژنیش هه‌ن که به توندترین شێوه‌ی مومکین هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و به وته‌ی شاهیده‌کانی رووداوه‌که که‌سانی سه‌ر به سوپای ئازاد و هێزه‌کانی گرێدراوی به‌شێک له پارته کوردیه‌کانیش له‌و بارمتهگرتنهدا ده‌ستیان هه‌بوه.
شایانی باسه هێزه جیهادی و ئیسلامیه‌کانی له چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین جار کاری دژه مرۆییان ئه‌نجامداوه و هاوڵاتیانی کوردیان رفاندوه خه‌ساری گه‌وره‌ی گیانی و ماڵیان لێداوان. ته‌نانه‌ت له هێنده‌ک حاڵه‌تدا بۆ ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵک هاوڵاتیانی کوردیان رفاندوه و به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه کۆمه‌ڵکوژیان کردوون و به‌پێی پێناسه‌کانی جیهانی و پێوانه‌کانی مافی مرۆڤ ئه‌و کاره ده‌که‌وێته خانه‌ی تاوانه‌کانی شه‌ڕ و ژینوساید. ئه‌و گرووپه جیهادیه ئیسلامیانه‌ی گرێدراوی وڵاته جیرانه‌کان ترسیان هه‌یه له هه‌بوونی هه‌رێمێکی دیموکراتیک له رۆژاوای کوردستان و هه‌بوونی هه‌رێمێکی ئاوا له دژی به‌رژه‌وه‌ندیه دژه مرۆییه‌کانی خۆیان ده‌زانن. ئه‌و گرووپانه هاوکات رێگرن له چوونی یارمه‌تیه مرۆییه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌و بارودۆخه له قازانجی سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌کی و ناوه‌وه‌ی خۆیان ده‌زانن و به خوڵقاندنی ترس و ئاژاوه و بارمته‌گرتن ده‌یانهه‌وێ ئارامش و ئاسایش رۆژاوای کوردستان تێکبده‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان به پێویست ده‌زانێت ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه وه‌بیر بێنێته‌وه:
به پێی ماده‌ی 5ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ هیچ که‌س نابێت بکه‌وێته به‌ر ئه‌شکه‌نجه و بێڕه‌حمی و ئازار و موجازاتی نائینسانی و ره‌فتاری به جۆرێک که ئاستی شه‌ئنی ئینسانی ده‌به‌زێت.
ماده 9: هیچ که‌س نابێت بکه‌وێته به‌ر راوه‌دوونان و گرتن و دوورخرانه‌وه‌ی خۆسه‌رانه.
ماده 12: هیچ که‌س نابێت له چوارچێوه‌ی ژیانی تایبه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی و شوێنی ژیان و پێوه‌ندیه‌کانی شه‌خسی بکه‌وێته ژێر ده‌ستێوه‌ردان و موزاحیمه‌ت. هه‌ر به‌و پێیه‌ش شه‌رافه‌ت و ئابرووی هیچکه‌س نابێت بکه‌وێته به‌ر ده‌ستدرێژی. هه‌مو که‌س شایسته‌ی پاراستنی دادوه‌ری و یاساییه له هه‌مبه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و ده‌ستدرێژی.
که‌وابوو بارمته‌گرتنی دانیشتوانی رۆژاوای کوردستان کارێکی نائینسانی و دوور له هه‌موو پێوانه‌کانی مافی مرۆڤه و داوا له هه‌موو کاربه‌ده‌ستانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ده‌که‌ین که هه‌رچی زووتر بارمته‌کان ئازاد بکه‌ن بیانگڕێننهوه شوێنی خۆیان.
کونوانسیۆنی ژنێڤ به روونی عه‌مه‌ڵیاته‌کانی شه‌ڕی له‌و بوارانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه کردوه:
هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که راسته‌وخۆ له شه‌ڕدا به‌شدار نه‌بوونه.
هه‌روه‌ها که‌سانی چه‌کدار که چه‌کی خۆیان داناوه.
که‌سانێک که به هۆی نه‌خۆشی، برینداری و گرتن و یان هه‌ر هۆیه‌کیتر نه‌توانن شهر بکه‌ن ده‌بێ له هه‌موو حاڵه‌ت دا به بی هه‌ڵاواردن و پێشێلکردنێکی مافه ئینسانیه‌کان هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکرێت.
به پێی ماده‌ی 3ی کۆنوانسیۆنی ئه‌و کارانه‌ی خواره‌وه مه‌منووع کراون:
خه‌سارلێدان له ژیان و گشتی جه‌سته‌یی له‌وانه‌ش کوشتن به هه‌موو جۆرێک و بریندارکردن، هه‌ڵسوکه‌وتی بێره‌حمانه، ئه‌شکه‌نجه و ئازار و بارمته‌گرتن.
دابه‌زاندنی حه‌یسیه‌تی که‌سه‌کان و له‌وانه‌ش ته‌حقیر و بچوککردنه‌وه
مه‌حکومکردنی بێ دادگایی و بڕیاری دادوه‌ری
هه‌ر به‌و پێیه‌ش کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان داوا له سازی و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ وه‌کوو نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ییکیتی ئه‌وروپا و هه‌موو رێکخراوه‌کانی جیهانی و هه‌رێمی ده‌کات که پابه‌ند بن به هه‌موو ئه‌رکه‌کانیان له مه‌ڕ ئاسایش و سه‌لامه‌تی تاک و نه‌ته‌وه‌کان و هه‌نگاوی شیاو بنێن بۆ ئازادکردنی ئه‌و هاوڵاتیه کوردانه‌ی به بارمته گیراون و کاره‌ک بکه‌ن که ئه‌و کرده‌وه نامرۆییانه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه دووباره نه‌بێته‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان
18/12/2013
وەزیری كولتوور و رێنوێنی كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریی دەدات لە تێكچوونی كۆمەڵگەی ئێران و دەڵێ چەندین دیاردەی نەشیاو روو لە زیادبوون دەكەن. پێشیوایە پێویستە حكومەتی وڵاتەكەی كێشەی قەدەخەكردنی سەتەلایت چارەسەربكەن. عەلی جەننەتی، وەزیری كولتوور و رێنوێنی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند:"ئێستا 71% خەڵكی تاران سەتەلایتیان هەیە". گوتیشی: "درۆ و خیانەت لە ئەمانەت لە كۆمەڵگەی ئێران بوونەتە دیاردە و دەبێت رێگەچارەیەكی بۆ بدۆزرێتەوە." جەننەتی هۆشداریدا و گوتی: "كۆمەڵگەی ئێران بەرەوە هەرەسهێنانی ئەخلاقی دەڕوات. زۆربەی هەنگاوەكان لە پرسی كولتووری ئێران گاڵتەئامێزن و با كارێك نەكەین 5 ساڵی دیكە بە هەنگاوەكانی خۆمان پێبكەنین". وەزیری رێنوێنی ئێران كە لە مەراسیمی رۆژی بەدواداچوون، لە ناوەندی بەدواداچوونی كولتوور،هونەر و پەیوەندییەكان گوتاری دەدا، ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونەكانی جیهان كرد و رایگەیاند: "لە داهاتوویەكی نزیكدا 2 هەزار كەناڵی ئاسمانی لە رێگەی مۆبایلەوە دەبینرێت، ئایا دەمانەوێت هەر تەشویش بەكاربهێنین یان رێگەچارەیەكی دیكەمان لەبەردەستە". لە ئێران بۆ هەر ماوەیەك جارێك هێزەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستدەدەنە كۆكردنەوەی سەتەلایت لەسەر ماڵەكان و هەروەها هەوڵدەدەن بە تەشویش خستنەسەر كەناڵەكانی سەتەلایت رێگر بن لە بینینی ئەو كەناڵانە. ماوەیەك پێش ئێستا حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە وەڵامی پەیامنێری bbc كە پرسیاری لە قەدەخەبوونی سەتەلایت لە ئێران كردبوو، رایگەیاند:"ئێستا گوندەكانی ئێرانیش سەتەلایت بەكار دەهێنن، تەنها بەسە چاوتان بە سەربانی ماڵەكان بكەوێت". لە ئێران‌دا بەكارهێنانی سەتەلایت و كڕین و فرۆشتنی كەرەستەی سەتەلایت قەدەخەیە، بەڵام بە شێوەیەكی نایاسایی زۆربەی خەڵكی ئەو وڵاتە بەكاریدەهێنن و زۆرجاریش روبەڕووی هێزەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتە دەبنەوە.
18/12/2013
مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی ئالای کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی ھاولاتیان دەکات و تێیدا دەڵێت پێویستە کار بە پەیامی ئاڵا جوانەکەی کوردستان بکەین، کە بریتییە لە ئاشتیخوازی و خەبات و ھیواو ئاوەدانی. ئەرکی سەرشانی ھەموو لایەکمانە ئاڵاکەمان بپارێزین و ڕێزی لێ بگرین.
ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە
لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان. ئاڵاکەمان بەھایەکی ھاوبەشە و ھێمای یەکدەنگیی گەلی کوردستانە. پێویستە کار بە پەیامی ئاڵا جوانەکەی کوردستان بکەین، کە بریتییە لە ئاشتیخوازی و خەبات و ھیواو ئاوەدانی. ئەرکی سەرشانی ھەموو لایەکمانە ئاڵاکەمان بپارێزین و ڕێزی لێ بگرین. ڕۆژی ئاڵا لە ھەموو گەلی کوردستان پیرۆز بێت.
17/12/2013
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا شاری هەڵەبجە بۆ میوانداری كۆبوونەوەی هەرێمیی نەهێشتنی چەكی كیمیایی دەستنیشان بكات. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا لە بارەی بڕیارەكانی دوایین كۆبوونەوەی هەفتانەی كە بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی بەڕێوەچوو، رایگەیاند:"ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بریاریدا شاری هەڵەبجە بۆ میوانداری خولی سیازدەهەمی كۆبوونەوەی هەرێمیی نەهێشتنی چەكی كیمیایی دەستنیشان بكات و بودجەیەكی تایبەت بۆ گرێدانی ئەو كۆبوونەوە تەرخان بكات. هاوكات لیژنەیەك لە وەزارەتەكانی دەرەوەو زانست و تەكنەلۆژیای عێراق بۆ ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەكە پێكبێنێ". هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە "دەستنیشانكردنی شاری هەڵەبجە بۆ میوانداری ئەو كۆبوونەوە بەهۆی كیمیابارانكردنی شارەكەوەیە بە چەكی كیمیایی لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق". هاوكات بەیاننامەكە ئاشكرایكرد كە "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كەسوكاری قوربانیانی بڵاوەپێكردنی خۆپێشاندانەكانی شارۆچكەی حەویجە لە پارێزگای كەركووك لەلایەن سوپای عێراقەوە لە مانگی نیسانی رابردوو قەرەبوو بكاتەوە".
rudaw
18/12/2013