کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: چالاکانی سیاسی کورد ئازاد بکەن
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دوهەمین بەیانیەی خۆی دا نیگەرانی خۆی لە درێژە پێدان لە دەستبەسەری چالاکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان رادەگەیێنێ.
چەند چالاکی سیاسی کورد مستەفا شێخە،عەلی ئیسماعیل نیژاد،چیا مەلاک، پێشەوا عەلیپور، رامان پیرۆتی، ئامانج سەلەواتی و محەممەد فەرهادزادە ماوەی مانگێکە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی هەریمی باشوری کوردستان دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هەنگاوێک لە لایەن حکوومەتەوە بۆ ئازادیان نەنراوە.
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە هەڵسوکەوتی نایاسایی لەگەڵ ئەو گیراوانە کراوە و لە وەزعێکی نالەبار دانە ، هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو مژارە دا لێپرسینەوەی لە بنەماڵەی ئەو گیراوانە کردووە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین و خستونێتە ژێر فشار و وادیار دەکەوێ کە هێشتنەوەی ئەر گیراوانە لە گرتووخانەش بە پێی داخوازای ئێرانەوە بێت.
تا ئێستا چالاکی زۆر و بەردەوام لە پێناو ئازادکردنی ئەو گیراوانە ئەنجام دراوە و چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردستان بە کردەوەی هاوبەش و جیاواز خوازیاری ئازادکردنیان لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان بونە. بەڵام هەتا ئێستاش دەزگا و لایەنە پێوەندیدارەکان هیچ کاردانەوەیێکیان نیشان نەداوە.
شایانی باسە دوای لەسێدارە دانی چەند چالاکی سیاسی کورد (شێرکۆ مەعارفی، رەزا ئیسماعیلی، حەبیبوڵڵا گوڵبەری پور،... لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، خەڵکی کورد لە کوردستان و وڵآتانی دیکەشەوە نارەزایەتیان دەربڕی و خوازیاری راوەستاندنی ماشێنی سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون. دەکرێ بڵێین ئەو نارەزایەتیانە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپیشی گرتەوە و لە هێندێک لەو وڵاتانەش دژکردەوەهایێک هاوشێوەی هەولێر رویدا کە بە پێی ئەو پێشبینیانەی لە یاسای ئەو وڵاتانە دا بۆ ئەو نارەزایەتییانە کراوە بە رووحیەی لێبوردەیی و نەرمونیانی لەگەڵیان رەفتار کرا و هیچ کەس نەگیرا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لە یەکەم بەیانیەی خۆیدا خوازیاری ئازادی ئەو دەسبەسەرکراوانە ببوو و رووی داواکاریەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندە پێوەندیدارەکان بوو و خوازیاری ئەوە بوو کە رێز دانێن بۆ بەها و مافە مرۆڤیەکان، ئازادی رادەربرین و ئازادی رێپێوان و گردبوونەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایدەگەیێنێ کە گرتنی ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنیانە دژیاسایی بووە و بە مانای لەبەرچاو نەگرتنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و یاسای کۆروکۆبوونەوەکان بووە و درێژە پێدان بە راگرتنی ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنیانە شەرمەزار دەکات و خوازیارە هەرچی زووتر ئازاد بکرێن.
13/13/2013
13/12/2013
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو ( كیومەرس حوسێن )
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس (كیومەرس حوسێن)ـم بیست كە بەهۆی نەخۆشییەكی كوشندە گیانی بەخشی و چووە بەر دلۆڤانیی خودا. ئەم هەواڵە دڵتەزێنە هەموومانی خەمبار كرد. زۆر بە پەرۆش بووین بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسی جوانەمەرگ چارەسەری نەخۆشییەكەی بكرێت و لە ژیان و كارەكەیدا بەردەوام بێت.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خواڵێخۆشبوو و گشت ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم و لە خودای میهرەبان داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكاری ببەخشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
12/12/2013
(سبەی):
فۆتۆ/ زمناکۆ ئیسماعیل
شەپۆلێكی تری بەفر بارین دەڤەری باڵەكایەتی گرتەوەو بەوهۆیەشەوە ئاڵ‌و گۆری بازرگانی و گەشتیاری نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی وەستاند، هەروەها پرۆسەی پەروەردەی لە سنوری قوتابخانەكانی حاجی ئۆمەران پەك خست ئەمە وێرایی نەمانی هاموشۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان دەیان گوند‌و ئاوایی باڵەكایەتی.
سەرۆكی تیمی راماڵینی بەفر لە حاجی ئۆمەران بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە ئێستادا ئێمە سەرقاڵی راماڵینی بەفرین بۆ كردنەوەی رێگای سەرەكی چۆمان حاجی ئۆمەران، بەڵام بە دەیان كامیۆنی بارهەڵگر لە ناوەراستی رێگاكە چەقیون و بەهۆشیەوە رێگای ئامێرەكانی راماڵینی بەفر گیراوە.
وەك عادل باسی لێوەكرد، لە شەوی رابردوو تاكو ئێستا 80 سانتیمەتر بەفر لە سەر رێگای گشتی راماڵدراوە، بەڵام بەهۆی رێگرتن و پەككەوتنی كامیۆنە بارهەڵگرەكان و خێرا دابارینی بەفرەوە تاكو ئێستا هاموشۆ لە سەر رێگای گشتی هاملتۆن لە نێوان چۆمان حاجی ئۆمەران و گوند‌و ئاوایەكان نەبۆتەوە.
لای خۆشیەوە بەرێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران مەغدید عەریف ئەحمەد بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی تیمەكان بە شێوەی بەردەوام سەرقاڵی راماڵینی بەفرن، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی بەفر كە نزیكەی 80 سانتیمەتر باریوە، لە شەوی رابردووەوە تاكو ئێستا ئاڵ‌و گۆری بازرگانی و گەشتیاری نێوان كوردستان و ئێران پەكی كەوتوە و هەوەها لەو دیو سنوری تەمەرچینی ئێران لە لایەن تیمەكانی ئێرانەوە بەفر رانەماڵدراوە بۆیە چاوەرێ ناكرێت ئەمرۆ لایەنی گەشتیاری و بازرگانی بكەوێتە كار، بۆیە داوا كار بوو لە رێبوار‌و هاموشۆكاران كە ئەمرۆر سەفەر نەكەن.
لە لایەكی تر، لە ئێستادا رێگای دەیان گوند‌و ئاوایی دەڤەری باڵەكایەتی پەكی كەوتوەو چاوەرێن كە تیمەكانی راماڵینی بەفر رێگاكانیان لە بەفر رابماڵێت.
بەختیار چۆمانی/ج.ع
لەسەرپێشنیازی لێژنەی داکۆکی کردن لەمافی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان،ئەمشەو تەلەفزیۆنەکانی هەرێمی کوردستان ماوەی یەک خولەک پەخشی ئاسایی خۆیان دەوەستێنن ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک دژی تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووسان.
لەنووسراوێکی ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان هاتووە:"له‌سه‌ر پێشنیازی لێژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی‌و مافی رۆژنامه‌نووسان له‌كوردستان، بڕیاردرا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ناڕهزاییو مانگرتنێك به‌رامبه‌ر به‌تیرۆركردنی میدیاكاران رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 12/12 سه‌عات 19:59 كه ده‌كاته حهوتو په‌نجاو نۆ ده‌قه سه‌رجه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك خولهك په‌خشی ئاسایی خۆیان بوهستێننو ناوبڕێكی یه‌ك خوله‌كی كه ده‌ربڕی ئیدانه‌كردنی تیرۆكردنی رۆژنامه‌نووسانه له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانه‌وه ئاماده‌كراوه په‌خش بكرێت.
زیرەک عەبدولڕەحمان/ج.ع
دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كەمێك پێش ئێستا رۆژنامەنووس كیومەرس حسێن كۆچی دوایكرد.
سەرچاوەیەك لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بەشارپرێسی راگەیاند كاتژمێر 9:10 ئەمشەو چوارشەممە رۆژنامەنووس كیومەرس حسێن كۆچی دوایی كردووە.
هەروەها وتی ئەم مردنە دوای چەند مانگێك لەگیرۆدبوونی بەنەخۆشییەكی سەختەوەبوو كە بووبوویە هۆی وشككردنەوەی خوێنی‌و لەم دواییەدا ئەو چارەسەرانەشی بۆی دەكرا نەتوانرا فریای نەخۆشییەكەی بكەوێت.
وتیشی ئەو خوێنەشی كە ئەمڕۆ بۆی هات نەتوانرا سوودی لێببینرێت.
هــ . ح
شارپرێس 11/12/2013
ئه‌مڕۆ له پرۆژه‌ی ده‌شتی به‌هه‌شت، سێ ته‌رمی كرێكارانی ئه‌و پرۆژه‌یه دۆزرانه‌وه و دواتر ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادنووس كران.
كاروان شێخ عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر، بۆ پەیامنێر گوتی: ئه‌مرۆ به‌یانی هێزه‌كانی پۆلیس به بوونی سێ ته‌رم له‌ناو یه‌كێك له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی ناو پرۆژه‌ی ده‌شتی به‌هه‌شت ئاگاداركراونه‌ته‌وه و پۆلیس ته‌رمه‌كانی هه‌ڵگرتووه‌و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كردوون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری ئه‌و هاووڵاتییانه كه به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانینه و به‌هۆی ئه‌و خه‌ڵووزه‌ی شه‌وی ڕابردوو به‌كاریان هێناوه خنكاوون و ته‌رمه‌كانیش ناسنامه‌یان پێ نه‌بووه.
سه‌عید عه‌بدوڵا/ش.ب
رۆژی دووشه‌ممه ڕێوڕه‌سمی ناساندنی پارێزگاری سنه به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیرێكی ئێرانیش که له ڕێوڕه‌سمه‌که به‌شداربوه، رایگه‌یاندوه “کوردێكی شایسته‌یان ده‌ست نه‌كه‌وتوه كه پۆستی پارێزگاری پێبده‌ن”.
ڕه‌حمان فه‌زڵی وه‌زیری ئێران بۆ كاروباری ده‌وڵه‌ت له حكومه‌ته‌كه‌ى ڕوحانی كه له‌رێوڕه‌سمی ناساندنی پارێزگاری تازه‌ی سنه به‌شداری کرد، سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانکردنی پارێزگاری ناخۆجێی وتی “زۆر حه‌زمان ده‌کرد که‌سێکی خۆجێی وه‌کو پارێزگار ده‌ستنیشان بکرێت به‌ڵام که‌سێکمان به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ویستویانه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه”.
وته‌کانی فه‌زڵی ڕوبه‌ڕوی ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌ک له ئاماده‌بوان بۆته‌وه که یه‌کێکیان به ناوبراویی ووتوه، “کوردستان که‌سی به توانای زۆره به‌ڵام تۆ و نوێنه‌ران نهتانویستوە ئه‌وان هه‌ڵبژێرن”.
یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین به‌ڵێنه‌کانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له سه‌ردانی بۆ ئه‌و شاره ده‌ستنیشانکردنی که‌سانی خۆجێی بوو . سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ر له هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی رایگه‌یاندبوو کوردستان ده‌بێ پارێزگارێکی کوردی هه‌بێت، ناوبراو سه‌باره‌ت به ناوچه‌کانی دیکه‌ش وه‌کوو سیستان و به‌لووچستان هه‌مان شتی ڕاگه‌یاندبوو .
حه‌سه‌ن ڕووحانی به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌کانی له کاتی بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌رپرسیارێتی هیچ یه‌ک له چوار پارێزگای کورده‌کانی به کوردان نه‌سپاردوه.
11/12/2013
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كان پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پارتی دهبێتو جێگره‌كه‌شی بۆ یه‌كێتی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه هاوكات سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ گۆڕان‌و جێگره‌كه‌شی بۆ پارتی یهكلاكراوهتهوهو كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوش هه‌ریه‌كه‌یان سكرتێر به‌حه‌قی خۆیان ده‌زانن.
ئاهێمن مامه‌ند:
كابینه‌ی هه‌شته‌م یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان ده‌بێت كه تێیدا دو هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی پێش‌و (پارتی‌و یه‌كێتی) رۆڵی سه‌ره‌تاو كۆتایی تێدا نابینن‌و له‌ئێستادا لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی پێشوی ئۆپۆزسیۆنیش (گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتو)، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ به‌شداربون له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 21ی ئه‌یلولی رابردودا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌و ده‌ست ئاوێنه كه‌وتون، هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ نێچیرڤان بارزانی بێت له‌سه‌ر پشكی پارتی، له‌به‌رامبه‌ریشدا پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ یه‌كێتی بێت‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ناو پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه، چونكه ناوبراو له‌و پۆسته ئه‌زمونی هه‌یه‌و وه‌ك كه‌سێكی میانڕه‌ویش لێی ده‌ڕوانرێت. به‌ڵام له‌ناو یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین كه جارێكی تر عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه، چونكه له‌رابردودا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی له‌ئه‌دای ئه‌و رازی نهبونو "نه‌رمیی زۆری به‌رامبه‌ر به‌پارتی نواندوه".
سه‌باره‌ت به‌پۆستی سه‌رۆكی پهرلهمانو جێگر‌و سكرتێره‌كه‌ی، زانیاریه‌كانی ئاوێنه ئاشكرای ده‌كه‌ن كه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ گۆڕان یهكلاكراوهتهوهو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: "پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن به‌گۆڕان بدرێت تائێستا له‌ناو گۆڕان یه‌كلانه‌بۆته‌وه كه كێ ئه‌و پۆسته وهربگرێتو هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و پۆسته‌ش باس له‌د.یوسف‌و د. شێركۆ ده‌كرێت".
هاوكات پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش كه بۆ پارتی دانراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌فراكسیۆنی زه‌رد بۆ ئاوێنه وتی: "پارتی یه‌كلایكردۆته‌وه كه د. جه‌عفه‌ر ئیمنكی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت".
هه‌ریه‌ك له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆیان بۆ پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان داناوه‌و به‌حه‌قی خۆیانی ده‌زانن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئاوێنه وتی،"ئه‌گه‌ر به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن بێت، ئێمه له%10ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانمان هێناوه‌و حه‌قی خۆمانه پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانمان پێبدرێت".
له‌به‌رامبه‌ریشدا فه‌خره‌دین قادر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی: "به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن بێت كه ئێمه سه‌رۆكی حكومهتو جێگرهكانمان به‌رناكه‌وێت هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی پهرلهمانو جێگرهكهشیمان به‌رناكه‌وێت، به‌ڵام حه‌قی خۆمانه سكرتێری په‌رله‌مان بۆ ئێمه بێت".
فه‌خره‌دین وتیشی: "ئه‌گه‌ر پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانیشمان پێنه‌درا، ئه‌وه پێویسته یه‌كێك له‌وه‌زاره‌ته سیادیه‌كان وه‌كو قه‌ره‌بو بدرێت به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی".
له‌دواین هه‌ڵبژاردندا كه له 21ی ئه‌یلولی 2013 به‌ڕێوه‌چو، پارتی به‌بردنه‌وه‌ی 38 كوسی براوه‌ی یهكهمو گۆڕان به 24 كورسی دوهمو یه‌كێتی به‌بردنه‌وه‌ی 18 كورسی سێیه‌م بون‌و یه‌كگرتوش 10 كورسی به‌ده‌ستهێناو كۆمه‌ڵیش 6 كورسی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بڕیاره ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكات‌و له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كۆببێته‌وه.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، باسكردنه به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوو و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه ده‌بێت.
له‌باره‌ی كۆبونهوهكهوه ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم رێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی گۆران راگه‌یاند، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كاری پێكهێنانی حكومه‌ت، وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له‌شاری هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه.
له‌ڕێكه‌وتی 18/11/2013 له‌شاری سلێمانییه‌وه گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەكەی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێكردو نێچیرڤان بارزانی ڕاسپێردراوی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتوی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و حزبی شیوعی كوردستانی كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و حزبانه گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی كرد.
ئاوێنە نیوز
11/12/2013
لە بەشی دووەمی هەڤپەیڤینیدا لەگەڵ رووداو، شڤان پەروەر وێڕای بایەخدانی بە پرۆسەی ئاشتی، هاوكات رەخنە لە هەندێك لایەنی سیاسیی باكووری كوردستان دەگرێت بەوەی خواستیان بەشداریی ئەو بووە لە بۆنە حیزبییە تاكلایەنەكانیان و رێزیشیان لێ نەگرتووە. هەروەها دەشڵێت "ناسری رەزازی لە سیاسەت نازانێت".
لە گەڕانەوەی یەكەمی هونەرمەند شڤان پەروەر بۆ باكووری كوردستان و سەردانی شاری ئامەد چەند نهێنییەك ئاشكرا بوو. لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان و وڵاتی توركیا، شڤان پەروەر بۆچوونی تایبەتی هەیە و بەخەمەوە باس لە رۆڵی بەشێكی كوردان دەكات كە نەرێنی بووە و ئاشكراشی كرد هەر یەك لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عەبدوڵڵا ئۆجەن، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا رۆڵیان لە پرۆسەكەدا هەبووە و لای ئەو جێگەی رێزە و پشتیوانی دەكات.
شڤان پەروەر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد لە كاتی پێشوازیكردنیان لەلایەن شارەوانی دیاربەكر، وەك پێویست رێزی لێ نەگیراوە و ئەوەشی ئاشكرا كرد كە تەنیا لە بۆنە حیزبییە تاكلایەنەكاندا بەسەر كراوەتەوە. بەبڕوای شڤان پەروەر ئەمە رێزنەگرتنە لەخەباتی 40 ساڵەی هونەریی نەتەوەیی ئەو.
گەڕانەوە و سەردانی شڤان بۆ باكووری كوردستان و شاری ئامەد وەك رووداوێكی سیاسیی لێكدەدرێتەوە و بۆچوونی جیاوازی هێنایە كایەوە.
لەبارەی هەڵوێست و لێكدانەوەی هونەرمەند ناسری رەزازی، شڤان پەروەر وێرای پشتگیریكردنی لە رەزازی و هونەرمەندانی دیكە، گوتی "ناسری رەزازی لە سیاسەت نازانێ".
11/12/2013
ئەو 8 كوردەی رۆژهەڵاتی كوردستان كە بە تۆمەتی بەردبارانكردنی كونسولخانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری هەولێر دەستگیركران، هەڕەشەی مانگرتن لە خواردن دەكەن و دەڵێن “بەپێی بڕیاری دادگا نەگیراوین”. هەروەها دەڵێن “لە رۆژهەڵاتی كوردستان لێپێچینەوە لەگەڵ كەسوكارمان كراوە”.
ئەو خۆپێشاندانە رۆژی 8/11/2013 لە بەردەم پاركی شانەدەری هەولێر كرا، كاتێك بۆ ئیدانەكردنی فەرمانی لەسێدارەدان لە ئێران گردبوونەوەیەك رێكخرا و زۆربەی بەشداربووانی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون، دوای تەواوبوونی خۆپیشاندانەكەش هەندێك لە بەشداربووان هێرشیان كردە سەر كونسوڵگەری ئێران و بە بەرد كامێرای چاودێری و پەنجەرەكانی كونسولخانەكەیان شكاند.
هەمان رۆژ، پۆلیسی هەولێر 8 كەسی دەستگیر كرد كە سەرپەرشتی ئەو خۆپێشاندانەیان كردبوو. گیراوەكان خەڵكی شارەكانی (مەهاباد، سنە، بۆكان، سەردەشت، ورمێ و شنۆ)ن، 3 لەوانەش خێزاندارن، یەكێكیان كە قوتابی زانكۆیەكی ئەمریكییە لە رێگەی ئۆنلاین دەیگوت “خەمی خوێندنەكەمە”.
ئەو 8 كەسە لە نێو یەكەم هۆڵی راگیراوان لە زیندانی محەتە زیندانیكراون، هەموویان خۆیان لە شیشەكەی زیندان نزیككردبووەوە، تا نزیكترببنەوە لەو كەسانەی سەردانیان دەكەن، بەلانیكەم بتوانن تەوقەیان لەگەڵ بكەن، ئەوان هەموویان تەمەنیان لەیەك نزیكە، نزیكەی 25 ساڵ تاوەكو 30 ساڵی دەبن.
ئەو گیراوانە بە (رووداو)یان راگەیاند كە بە بڕیاری دادگا نەگیراون و گیرانەكەیان سیاسییە، چیا حەسەن یەك لە گیراوەكان دەڵێت “تا ئێستاش دادگایی نەكراوین، تەنیا لە كاتی گیرانەكەمان چووینە بنكەی پۆلیس و ئیفادەكانمان وەرگیرا، ئێمە هیچمان لە كاتی بەردبارانكردنی كونسولخانە لەوێ نەبووین، شایەتمان بۆ قسەكانمان هەیە، هیچمان لەوێش نزیك نەبووین، بەڵكو ئەو كەسانە دوای خۆپیشاندانەكە چوونەتە ئەوێ، ئەگینا خۆپیشاندانەكەمان تەواو كردبوو، كەسی وامان لەگەڵ گیراوە لەكاتی بەردهاویشتنەكە لە رادیۆ بەرنامەی پێشكەش كردووە”.
لە هەولێر هەمووان خاوەن كارن، وەك چیا دەڵێت بەهۆی گیرانیانەوە خەریكە كارەكانیان لەدەست دەدەن “ئەوە مانگێكە گیراوین، قوتابیمان لەگەڵە خەریكە دەردەكرێت، لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە لە ئێران، كەسوكاری بەشێكمان دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە و دواتر ئازادكراون”.
ئەو گیراوانە گوتیان “بەرپرسانی ئەمنیی ئێران چوونەتە ماڵی باوكی یەكێك لە گیراوەكان و پێیانگوتووە كوڕەكەت دەستگیر كراوە و بەم نزیكانەش دەیهێنینەوە ئێرە”.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەو گیراوانەی بە “گێرە شێوێن” ناوبرد و گوتی “دەبێت سزای ئەو كارەیان وەربگرن”، لەبەرامبەردا پێشەوا عەلی، كە یەكێكە لە گیراوەكان لە زیندانەوە گوتی “سەرۆكی حكومەت بێ بڕیاری دادگا بۆی نییە بە ئێمە بڵێت گێرەشێوێن، با دادگا یەكلایی بكاتەوە ئێمە كاری تێكدەرانەمان كردووە یان نا”.
پێشەوا باسی لەوە كرد كە ئەگەر كۆماری ئیسلامی ئێران نیگەرانە لەو كارانەی بەرامبەریان كراوە، ئەوا “پێشتر خۆشیان لە ئێران هێرشیان كردووەتە سەر باڵیۆزخانەكان، لەناو باڵیۆزخانە لە تاران كارمەندیان بە بارمتە گرتووە، كەچی لێرە باسی كامێرا شكاندن دەكەن”.
ئەوانەی سەردانی ئەو 8 كەسە دەكەن، زیاتر خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانن، چەند كەسێكیش لە هاوڕێكانی هەولێریان سەردانیان كردوون، بەڵام چیا گلەیی لەوە دەكرد “خەڵكی باشوور لە زیندانیش سەردانمان ناكەن، تەنیا چەند كەسێك هەڵوێستیان هەبووە بەرامبەر بە گیرانمان، بۆیە گلەیی لە رۆشنبیرەكانی باشوور دەكەین”.
چیا وەكو یەكێك لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەكە، پێی ناخۆشبوو كە بەرد گیراوەتە كونسوڵگەری ئێران، بەڵام دەڵێت “دەبێت ئەو راستییەش لەبەرچاو بگیرێت، ئەوانەی بەردیان هاوێشتووە كەسوكاریان لە ئێران لەسەر كاری سیاسی لەسێدارە دراوە، ئەوان كەسی داخ لەدڵن بەرامبەر بە رژێمی ئێران، بۆیە خۆیان پێڕانەگیراوە و ئەو كارەیان كردووە”.
ئەو گەنجانە پێشتر هەموویان لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە دەستگیركراون، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان دەستگیر دەكرێن. ئەوان یەكدەنگ بوون لەسەر ئەوەی ئەگەر ئازاد نەكرێن هەڵوێستی دیكەیان دەبێت، پێشەوا گوتی “ئەگەر ئازاد نەكرێین، مان لە خواردن دەگرین”.
سەبارەت بە ئەگەری رادەستكردنەوەیان بە ئێران، ئەوان هیچ ترسێكیان نیشان نەدا، تەنانەت رامان كە یەكێكە لە گیراوەكان گوتی “باكمان نییە تەسلیم بكرێینەوە، ئامادەین بۆ پەتی سێدارە”.
11/12/2013
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی تازه‌ترین وێنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌دوای باشتربونی ته‌ندروستی، جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌گشتی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌تایبه‌تی دڵخۆشبون و وه‌ك خۆشیان ده‌ڵێن جارێكی تریش هیوایان بۆ گه‌ڕایه‌وه.
سعود سه‌نگاوی نوێنه‌ری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان هیوای ته‌واومان به سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌یه، به خراپبونی ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ش هه‌موومان نیگه‌رانبووین، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام نزاماندهكرد بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر ئه‌و سه‌رۆكه ماندو نه‌ناسه باری ته‌ندروستی باشبێته‌وه.
نوێنه‌ری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ وتیشی: دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی تازه‌ترین وێنه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌وه‌ك له‌وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه ته‌ندروستی زۆر باشه، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و بۆ جارێكی تر هیوامان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌و دڵخۆشبوین.
رێبوار محه‌مه‌د وه‌ك كه‌سوكاری ئه‌نفال وتی: به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ئێمه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان دڵخۆشبوین بۆ گوزارشتكردن له خۆشیهكهشمان ته‌نها رشاندنی فرمێسكمان شكده‌برد بۆ ئه‌و سه‌رۆكه مه‌زنه .
وتیشی: سوپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌ین كه هیوای به‌خشیه‌وه به كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، هه‌روه‌ها بڵاوبونه‌وه‌ی تازه‌ترین وێنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ڵامێكیش بوو بۆ نه‌یارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان .
PUKmedia هه‌ردی ئه‌بو به‌كر / چه‌مچه‌ماڵ
11/12/2013