چیرۆکی ئەو ژنە کوردەی لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی خارپێت گیریخواردبوو، بووە جێی سەرنجی میدیاکان و بە خێرایی بە باکووری کوردستان و تورکیادا بڵاوبووەوە.
ئەو ژنە کوردە ناوی ئایشێیە، ئەویش یەکێک بوو لەو هاونیشتمانییانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی خارپێتەوە باڵەخانەکەی بەسەردا رووخا و کەوتە لێواری مان و نەمان.
ئەمینە قوشتەپە یەکێکە لە کارمەندانی تیمی فریاگوزاریی ئافاد کە ئەویش کوردە. ئەو دەیەوێ لەڕێی تەلەفۆنەوە دەنگی بەو هاونیشتمانییانە بگەیەنێت کە لە ژێر داروپەردوو گیریان خواردووە، چونکە یەکێک لەوان مۆبایلەکەی لایە کە ناوی عەزیزەیە.
ئایشێ زمانی تورکی نازانێت، بۆیە کاتێک لەلایەن عەزیزەوە بانگدەکرێت
74 ساڵ بەرلەئێستا و لە رۆژی 2ی رێبەندان واتە 22ی كانونی دووەمی 1946 لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد، كۆماری كوردستان لەلایەن پێشەوا قازی محەمەدەوە وەك سەرۆكی ئەو كۆمارە راگەیەندرا.
هەرچەندە دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە هەلومەرجی جەنگی دووەمی جیهانی و دابەشبوونی ئێران بەسەر ئەمریكا و سۆڤیەت و بۆشایی سیاسی لە تاران هاتەئاراوە، بەڵام ئەو كۆمارە بەرگێك بوو بە بەر خەونێكی لە مێژینەی كورددا كرا، كە بریتی‌بوو لە بوونی بە خاوەنی قەوارەیەكی سیاسی.
كۆماری كوردستان لە سەرەتاوە بە پشتیوانی یەكێتی سۆڤیەت پێكهات و لەلایەن ئەو وڵاتە زلهێزەوە، كە یەكێك بوو لە براوەكانی جەنگی جیهانی، دانیپێدانرابو.
20 رۆژ دوای راگەیاندنی كۆمار و لە 11 شوباتی هەمان ساڵدا كابینەی حكومەتی كۆماری كوردستان، كە لە 14 وەزیر پێكهاتبوو بە سەرۆكایەتی حاجی بابەشێخ دەستبەكاربوو، ئەوەش بووە یەكەم
وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی وتووێژێکیدا کە ڕۆژی شەممە بڵاوکراوەتەوە وتووێژکردن لەگەڵ ئەمەریکادا ڕەت ناکاتەوە تەنانەت پاش ئەوەش کە ئەمەریکا لە هێرشێکدا قاسم سولەیمانی کوشت.
محەمەد جەواد زەریف لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری دێر شپیگلی ئەڵمانیدا دەڵێت " هەرگیز شیانی ئەوە ڕەتناکاتەوە کە خەڵکی ڕێگاکانی خۆیان بگۆڕن و ڕاستییەکان ڕەچاوبگرن" ئەو وتووێژە ڕۆژی هەینی لە تاران ئەنجام دراوە.
ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە ساڵی 2018 وە ئاڵۆزتر بووە لەو کاتەوەی کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ ئەمەریکای کشانەوە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە. لەو
ئیسماعیل قائانی له ساڵانی جه‌نگی ئێران و عێراقه‌وه دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای قودس هه‌بووه، وه‌ك خۆی به میدیایه‌كی ئێرانیی گوتووه: "ئێمه منداڵی جه‌نگین". ده‌یه‌یه‌ك دوای ته‌واوبوونی ئه‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره، قائانی و سوله‌یمانی له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوپای قودسدا یه‌كیانگرته‌وه، به‌ڵام قائانی ئاگای له وڵاتانی باڵی رۆژهه‌ڵاتی ئێران بوو، له كاتێكدا سوله‌یمانی ده‌بووایه چاودێریی مه‌له‌فی وڵاتانی عه‌ره‌بی له رۆژاوای ئێران بكات.
قائانى و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان
زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌باره‌ی ژیانی قائانی له‌به‌رده‌ست نییه، ته‌نانه‌ت له‌باره‌ی رێكه‌وت و شوێنی له دایكبوونهكهشی ناكۆكییه‌كی زۆر هه‌یه. به‌گوێره‌ی ئه‌و بیۆگرافییهی ئاژانسی هه‌واڵی كۆماری ئیسلامی (ئیرنا) ئاماده‌ی كردووه، قائانی له 1959 له مه‌شهه‌د له‌دایكبووه، به‌ڵام میدیاكانی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌ڵێن له بۆجنورد، ناوه‌ندی پارێزگای خوراسانی باكوور له‌دایكبووه.
فه‌رمانده نوێیه‌كه‌ی سوپای قودس له ساڵی 2012 وه خراوه‌ته لیستی تیرۆری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه، له به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌و سزایه‌دا قائانی به له‌دایكبووی 1957 دانراوه.
ژیاننامه‌ی زۆربه‌ی فه‌رمانده‌كانی سوپا ورده‌كاری زۆری له‌باره‌ی به‌شدارییان له رووداوه‌كانی پێش شۆڕشی 1979ی ئێران تێدایه، به‌ڵام قائانی ئه‌وه‌شی نییه. له هه‌ڤپه‌یڤینێكی 2015ی له‌گه‌ڵ مانگنامه‌ی (ره‌مزێ عبوور)، قائانی ده‌ڵێ "له سه‌رده‌می شۆڕشدا، من گه‌نجێكی 20 ساڵان بووم و وه‌ك خه‌ڵكانی دیكه ئاماده‌گیم تێدا هه‌بوو... له كۆتاییه‌كانی 1358ی هه‌تاوى (واته سه‌ره‌تاكانی 1980) باسی چوونم بۆ ناو سوپا هاته ئاراوه".
ئه‌وكات فه‌رمانده‌یی باڵی خۆراسانی سوپای پاسداران ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئاینییشی تێدابوو. یه‌كێك له‌وانیش ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی بوو كه ئێستا رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانه. له به‌هاری 1980، قائانی بۆ راهێنانی سه‌ربازی له سوپا رووی له تاران كرد. نزیكه‌ى سێ مانگ دواتر شه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاته پێش. قائانی به مانگنامهكه ده‌ڵێ: "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی رووداوه‌كانی كوردستان، له ناوه‌ڕاستی 1359 (واته هاوینی 1980) رووم له‌وێ كرد".
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فیرقه‌ی نه‌سری پێنجه‌م، 100 ئه‌ندامی سوپای پاسداران له خۆراسانه‌وه ره‌وانه‌ی شاری سنه كرابوون و له ژێر فه‌رمانده‌یی مه‌حموود كاوه‌دا بوون.
دوای هێرشی سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، جه‌نگی ئێران و عێراق ده‌ستیپێكرد كه هه‌شت ساڵی خایاند و تێیدا یه‌ك ملیۆن كه‌س له هه‌ردوو وڵات كوژران. فه‌رمانده نوێیه‌كه‌ی سوپای قودس، له سه‌ره‌تای جه‌نگ له به‌شی راهێنانی سوپا له شاری مه‌شهه‌د كاری ده‌كرد و هه‌ندێكجار ده‌چووه به‌ره‌كانی جه‌نگ، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: "له ساڵی 1980 هه‌تا كۆتایی جه‌نگ له خزمه‌ت دۆستان له به‌ره‌كانی جه‌نگ بووم و له یه‌كه‌كانی خۆراسان به‌رپرسیارێتیم هه‌بوو".
عه‌لی ئهلفونه، شاره‌زای كاروباری سوپای قودس له په‌یمانگه‌ی واشنتن، له راپۆرتێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له كاتی هێرشه‌كانی عێراق له ئه‌یلوولی 1980، یه‌كه‌ی خۆراسان له كوردستان بۆ 250 سه‌رباز زیاد كرا، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه سوله‌یمانی و قائانی له‌و قۆناغه‌دا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان هه‌بووبێ. دواتر یه‌كه‌ی خۆراسان به فه‌رمانده‌یی بابا محه‌ممه‌د رۆسته‌می ره‌وانه‌ی ئه‌هواز كرا بۆ ئه‌وه‌ی رێ له پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق بگرێ.
قائانى و جه‌نگى عێراق - ئێران
به‌پێی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ی (ره‌مزێ عبوور)، دۆستایه‌تی نێوان قائانی و سوله‌یمانی له ساڵانی سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه ده‌ستیپێكرد، به گوته‌ی قائانی "ئێمه منداڵی جه‌نگین، ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ی ده‌به‌ستینه‌وه و هاوڕێیه‌تیمان له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافیا و خاك و شار نه‌بوو، به‌ڵكو ئێمه هاوڕێی مه‌یدانی جه‌نگین و له جه‌نگدا بووین به هاوڕێ. له ساڵی 1361 (واته 1982)ی زاینییه‌وه له دانیشتنه‌كان و دواتر له ناوچه جیاوازه‌كانی ئۆپه‌راسیۆندا كه یه‌كه‌كانمان له ته‌نیشت یه‌ك بوون، بووین به هاوڕێ".
قائانی له ماوه‌ی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌دا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه سهرهكییانهدا به‌شداری كارای هه‌بووه: ئۆپه‌راسیۆنی عاشوورا (تشرینی یه‌كه‌می 1984) كه كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فاسیل و به‌رزاییه‌كانی گاركۆنی له باكووری مهیماكی لێكه‌وتووه، ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌لفه‌جری هه‌شت كه له به‌هاری 1986 داگیركردنی فاوی لێكهوتهوه، كه‌ربه‌لاى یه‌ك (هاوینی 1986) كه كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی میهران له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی لێكهوتهوه، ئۆپه‌راسیۆنی نه‌سری هه‌شت (له كۆتایی 1987) كه پێگه‌ی ئێران له ناوچه‌ی مائووتی به‌هێزتر كرد، ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ربه‌لای پێنج (له سه‌ره‌تای 1987) كه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌له‌مچه‌ی به‌دوادا هات.
قائانی له ئۆپه‌راسیۆنی بهیتولمهقهدس له ناوه‌ڕاستی 1988 فه‌رمانده‌ی هێزه‌كان بوو، بۆیه‌ش شكستی كاره‌ساتباری ئێران له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌خرێته ئه‌ستۆی ئه‌و.
پارێزگای خۆراسانى جاران، ئێستا به‌سه‌ر سێ به‌شی خۆراسانی ره‌زه‌وی، خۆراسانی باكوور و خۆراسانی باشوودا دابه‌شكراوه. له سه‌رده‌می جه‌نگی ئێران و عێراقدا پارێزگای خۆراسان یه‌ك پارێزگا بوو. خامنه‌یی خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌ده كه جاران ناوه‌ندی پارێزگای خۆراسان بوو، ئێستا ناوه‌ندی پارێزگای خۆراسانی ره‌زه‌وییه. به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئهلفونی، ناسیاویی نێوان خامنه‌یی و قائانی بۆ سه‌رده‌می جه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك خامنه‌یی ناوه‌ناوه له به‌ره‌كانی جه‌نگ، سه‌ردانی فیرقه‌ی نه‌سری پێنجى ده‌كرد.
به‌ره‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات
له‌دوای ته‌واوبوونی جه‌نگ، قائانی و سوله‌یمانی ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی خۆیان كرانه‌وه. سوله‌یمانی ده‌بووایه له پارێزگای كرمان به‌ره‌نگاری تۆڕه‌كانی قاچاخی ماده‌ی هۆشبه‌ر ببێته‌وه، له هه‌مانكاتدا قائانیش له پارێزگای خۆراسان خه‌ریكی هه‌مان كار بوو.
له هاوینی 1998 هێزه‌كانی تاڵیبان هێرشیان كرده سه‌ر مه‌زار شه‌ریف له باكووری ئه‌فغانستان، له‌و هێرشه‌دا سه‌دان هاووڵاتیی شیعه‌ی ناوچه‌كه كوژران، له ناو كوژراوه‌كاندا هه‌شت دیپلۆمات و رۆژنامه‌نووسێكی ئێرانیش هه‌بوون. سوپای پاسداران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كوشتاره 250 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ئێران و ئه‌فغانستان خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه. ئه‌و كات پێنج مانگ بوو سوله‌یمانی له پۆستی فه‌رمانده‌یی سوپای قودس ده‌ستبه‌كار ببوو.
سوله‌یمانی دژی پلانی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رات بوو، له جیاتی ئه‌وه پێشنیازی كرد "هاوپه‌یمانێتیی باكوور" به‌هێز بكرێ. هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌رگایه‌كی نوێی په‌یوه‌ندیی له نێوان سوله‌یمانی و قائانیدا كرده‌وه. قائانی ئه‌ركی به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانێتیی باكووری ئه‌فغانستانی گرته‌ئه‌ستۆ. ئهلفونێ پێیوایه قائانی له‌و سه‌روبه‌نده‌دا كرا به كه‌سی دووه‌می سوپای قودس.
موراد وه‌یسی، شاره‌زا و لێكۆڵه‌ری كاروباری ئێران و سوپا له رادیۆى فه‌ردا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات "شێوازی كاركردنی سوپای قودس به پێچه‌وانه‌ی ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی سوپای پاسداران له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می یه‌ك وڵات، یه‌ك مه‌له‌ف، یه‌ك فه‌رمانده‌یه". له‌و سیسته‌مه‌دا مه‌له‌فی هه‌ر وڵات یان ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری ئێران راده‌ستی فه‌رمانده‌یه‌ك ده‌كرێ و ئه‌و خۆی به‌رپرسیاره له سه‌ركه‌وتن یان كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان.
عه‌مید قائانی به‌رپرسیاری مه‌له‌فی ئه‌فغانستان، پاكستان و ئاسیای نێوه‌ڕاسته، واته به‌ره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه دیوی رۆژهه‌ڵاتی سنووره‌كانی ئێرانه‌وه. ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی دواتر له شه‌ڕی نێوخۆی سووریا له پاڵ میلیشیا شیعه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا شه‌ڕی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی رژێمییان سووریایان ده‌كرد، له سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق و ئێرانیش پاڵپشتی ئێرانیان ده‌كرد. زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌فغانییانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا پشتوانی هێزه‌كانی ئێرانیان ده‌كرد، له هێزی 21ی ئیمام ره‌زا و هێزی پێنجی نه‌سردا بوون. قائانی له هه‌ردوو هێزه‌كه‌دا فه‌رمانده بووه.
فۆكه‌سی سه‌ره‌كیی چالاكییه‌كانی سوپای قودس له زیاتر له 10 ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر دیوی رۆژئاوای سنووره‌كانی ئێران بووه كه عێراق، شام و جیهانی عه‌ره‌بی ده‌گرێته‌وه. ئه‌و ناوچه‌یه له ده‌یه‌ی رابردوودا له ژێر چاودێریی راسته‌وخۆی قاسم سوله‌یمانیدا بووه. به‌و پێیه‌ی قائانی له مه‌له‌فی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌رپرسیار بووه، پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كێ ئه‌و بۆشاییه‌ی سوله‌یمانی بۆ سوپای قودس پڕده‌كاته‌وه؟
جێگره‌وه‌ى قائانى
هه‌تا ئێستا پۆستی پێشووی قائانی له سوپای قودسدا پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه. وه‌یسی پێیوایه دوو كه‌س ده‌توانن به‌ربژێری پۆستی جێگری نوێی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس بن، یه‌كه‌میان عه‌مید ئه‌حمه‌د سه‌بوورییه كه ئه‌ركی هاوئاهه‌نگی نێوان هێزه جیاجیاكانی سوپای قودسی له‌سه‌ر شانه.
ئه‌وه‌ی دیكه‌یان عه‌مید ئیره‌ج مهسجدییه كه ئێستا باڵیۆزی ئێران له عێراقه و به به‌رپرسیاری مه‌له‌فی عێراق له سوپای قودس داده‌نرێ. مه‌سجدی ساڵانێكی زۆر له قه‌رارگای ره‌مه‌زان بووه و په‌یوه‌ندیی نزیكی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق و كوردستاندا هه‌یه. هه‌رچه‌ند مه‌سجدی ده‌توانێ له سوپای قودسدا به‌شێك له‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه كه به‌هۆی نه‌مانی سوله‌یمانییه‌وه دروستبووه، به‌ڵام لادانی مه‌سجدی له عێراق خۆی سه‌رئێشه‌ی ئه‌وه بۆ ئێران دروستده‌كات كه كێ له شوێنی ئه‌و دابنێن كه خاوه‌ن هه‌مان په‌یوه‌ندیی دوورودرێژ و نزیك بێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراقدا.
پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی سوله‌یمانی
قاسم سوله‌یمانی داڕێژه‌ر و جێبه‌جێكاری سه‌ره‌كیی سیاسه‌تی فراوانكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بوو كه ئامانج لێی دوورخستنه‌وه‌ی ئێران له ئه‌گه‌رى جه‌نگێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی جه‌نگی هه‌شت ساڵه بوو. هه‌ر بۆیه‌ش سوله‌یمانی راسته‌وخۆ ئیداره‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستى ده‌كرد و چاوی به‌سه‌ر پرۆگرامی پێگه‌یاندن و رێكخستنی میلیشیا شیعه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه بوو، هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ و نزیكی له‌گه‌ڵ میلیشیاكاندا هه‌بوو. دروستكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بۆ فه‌رمانده‌ی نوێی سوپای قودس كات و هاتوچۆی زۆری ده‌وێ.
به‌ڵام سوله‌یمانی ته‌نیا فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی نه‌بوو، به‌ڵكو چاودێڕێكی سه‌ره‌كیی سیاسه‌تی ئێرانیش بوو بۆ عێراق، ئه‌وه‌ش وه‌های له سوله‌یمانی ده‌خواست ئه‌ركه دیپلۆماسییه‌كه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بگرێته ئه‌ستۆ.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری (نیویۆركه‌ری)ی ئه‌مریكی، سوله‌یمانی له 2008 له رێگه‌ی نامه‌یه‌كی ته‌له‌فۆنی بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆككۆماری كۆچكردووی عێراق، ده‌نووسێ كه تێیدا رووی قسه‌ی له ژه‌نه‌راڵ ده‌یڤید پێترایۆسه.
له نامه‌كه‌دا هاتبوو "به‌ڕێز ژه‌نه‌راڵ پێترایۆس، ده‌بێ بزانیت كه من، قاسم سوله‌یمانی، چاودێری سیاسه‌تی ئێران بۆ عێراق، لوبنان، غه‌زه و ئه‌فغانستان ده‌كه‌م. باڵیۆز له به‌غدا ئه‌ندامێكی سوپای قودسه و ئه‌و كه‌سه‌ش كه دێته شوێنی ئه‌و هه‌ر ئه‌ندامی سوپای قودسه". ئه‌و نامه‌یه زۆر به ساده‌یی باس له هه‌ژموونی سوپای قودس به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ناوچه‌كه ده‌كات، واته سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش هه‌ر له په‌راوێزی ئه‌و سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌دا بووه كه قاسم سوله‌یمانی داڕێژه‌ر و جێبه‌جێكاری بوو.
قاسم سوله‌یمانی، چه‌ند رۆژێك دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له ته‌مووزی 2015، سه‌ردانی رووسیای كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای مۆسكۆ كۆبووه‌وه. ئامانج له سه‌ردانه‌كه قه‌ناعه‌تپێهێنانی رووسه‌كان بوو بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌یان ره‌وانه‌ی سووریا بكه‌ن. سێ مانگ دواتر هێزی ئاسمانی رووسیا به‌شداری له شه‌ڕی نێوخۆی سووریادا كرد. ئه‌وه‌ش هاوسه‌نگی هێزی له شه‌ڕی نێوخۆی سووریادا گۆڕی. پرسیارێك كه رووبه‌ڕووی فه‌رمانده‌كانی سوپای قودس ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و بۆشاییه دیپلۆماتیكه‌ی سوله‌یمانی پڕده‌كه‌نه‌وه.
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشووی سوپای قودس په‌یوه‌ندیی نزیكی له‌گه‌ڵ رێبه‌ری شۆڕشدا هه‌بوو، به رووخساری سه‌ره‌كی سوپای قودس ده‌زانرا، به جۆرێك زۆر كه‌س سوله‌یمانییان به كه‌سی دووه‌می ئێران ده‌زانی. هه‌رچه‌ند خامنه‌یی و قائانی خه‌ڵكی یه‌ك ناوچه‌ن، به‌ڵام هێشتا ئه‌و پێگه‌یه‌ی سوله‌یمانیی له‌لای خامنه‌یی نییه. به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندی و متمانه قووڵه‌ی خامنه‌ییه‌وه و كاراكته‌ری كاریزماتیكی خۆیه‌وه، سوله‌یمانی ببوو به هێڵی پێكه‌وه به‌ستنه‌وه سوپای قودس و هه‌موو باڵه‌كانی دیكه‌ی سوپای پاسداران.
عه‌لی ئهلفۆنێ پێیوایه "زه‌حمه‌ته چاوه‌ڕێی ئه‌وه له قائانیی بیرۆكرات بكه‌ین كه هه‌مان نموونه‌ی سه‌ركردایه‌تی كاریزماتیكی سوله‌یمانی دووباره بكاته‌وه"، به‌ڵام "به حوكمی ده‌سه‌ڵاته دامهزراوهییهكهی ئه‌و هێزه‌ی له ژێر ده‌ستییه‌تی، نفووزێكی زۆری به‌سه‌ر چالاكییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئێران‌دا ده‌بێ".
19/1/2020
پێش دەستپێكردنی كۆنگرەی بەرلین لەبارەی قەیرانی لیبیاوە، ژمارەیەك راپۆرت و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوكرانەوە تێیاندا گواستنەوەی چەكدارانی سووریا لە توركیاوە بۆ لیبیا دەردەخەن بۆ پشتگیریكردنی حكومەتی ویفاق بەسەرۆكایەتیی فائیز سەراج.
غەسان سەلامە، نێردەی نێونەتەوەیی بۆ لیبیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، "دەتوانم بڵێم ئەو چەكدارانە لە سووریاوە گەییشتوونەتە لیبیا و ژمارەشیان لەنێوان هەزار تاوەكو 2 هەزاردا دەبێت".
لەبارەی داخستنی بەندەرەكانی نەوتەوە لە رۆژهەڵاتی لیبیا، سەلامە هیوای خواست دیسانەوە بكرێنەوە و پێشبینییش دەكەم لووتكەی بەرلین ئەو پرسی داخستنە تاوتوێبكات بۆ ئەوەی بۆ چەند هەفتە یان مانگێك بەردەوامنەبێت".
نێردەی نێونەتەوەیی بۆ لیبیا ئاماژەی بەوە کرد، "ئەگەر ئەو پرسە لە ماوەی دوو رۆژی دیكەدا چارەسەرنەكرێت، پێشبینی دەكەم بخرێتەڕوو"
هەینیی رابردوو 17-01-2020 روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، "پرۆسەی گواستنەوەی ئەو چەكدارانەی توركیا لەنێو سووریاوە بۆ لیبیا دەستی پێكردووە، تاوەكو ئێستاش هەزار و 750 چەكدار گەییشتوونەتە شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا. هەروەها نزیكەی هەزار و 500 كەسیش بۆ مەشق و راهێنانی سەربازی گەییشتوونەتە سەربازگەكانی توركیا و پرۆسەكانی چەكداركردنیش لە عەفرین و ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی قەلخانی فورات بەردەوامە".
19/1/2020
سەرۆککۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەردەوامیی شەڕی دژی داعش و نەهێشتنی گرژییەکانیان تاوتوێ کرد.
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە توویتەر رایگەیاندووە "جارێکی دیکە لەگەڵ سەرۆککۆمار بەرهەم ساڵح قسەمان لەسەر گرنگیی بەردەوامی رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعش کرد".
پۆمپەیۆ دەشڵێت، هەردوولا پابەندی هەوڵەکانن بۆ نەهێشتنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.
رۆژی 31-12-2019 پاش ئەوەی لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقدا کرد و گوتی "ئەمریکا ئەو خەڵکانەی خۆی دەپارێزێت کە لە عێراقن و بەرگریشیان لێ دەکات".
ئەوکات بەرهەم ساڵح دڵنیایی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دا کە بە جیددی بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێ دەکەن و دڵنیایی دەدەن لەبارەی پارێزگاریکردن لە دابینکردنی ئاسایش بۆ کەس و دامەزراوە ئەمریکییەکان.
19/1/2020
لە سنووری ناحیەی دیانای قەزای سۆران ئافرەتێک گیان لەدەستدەدات و دوای کەمتر لە کاژێرێک هاوژینەکەیشی لە خەفەتاندا گیان لەدەستدەدات.
مەغدید عارف ئەحمەد، بەرێوەبەری ناحیەی دیانای سنووری قەزای سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە دوو هاوژینی گوندی زارگەلیی سنووری باڵەكیان، دوابەدوای یەكدی كۆچی دواییان كردووە.
بەرێوەبەری ناحیەی دیانا ئاماژەی بەوە کرد، "ئافرەتەكە لەپێشدا گیانی لەدەستداوە و دوای كەمتر لە كاژێرێك پیاوەكەش كۆچی دوایی كردووە".
بەرێوەبەری ناحیەی دیانا ئەوەشی خستەڕوو، پیاوەكە ناوی "حیكمەت محموود"ە و تەمەنی 51 ساڵە، هاوژینەكەشی ناوی "سەروین كەسبار"ە و تەمەنی 47 ساڵ بووە. ئەودوو هاوژینە لە ساڵی 1993دا ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە و خاوەنی دوو كچ و كوڕێك بوون و كچە بچكووکەكەیان نۆ ساڵە.
19/1/2020
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، کۆشکی سپی و ئێران هەردوولا بە جیا بانگهێشتنامەیان بۆ ناردووە تاوەکو سەردانی هەردوو وڵات بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی سەردانەکان دیارینەکراوە. دەشڵێت، لە کۆڕبەندی داڤۆس لەگەڵ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات لە پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی سەردانەکەی بۆ هەولێر لە کۆتایی ساڵی رابردوو بانگهێشتنامەی پێگەیاندووە بۆ سەردانی کۆشکی سپی، بەو مانایەی بەر لە کوژرانی قاسم سولەیمانی بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی سەردانەکە دیاری نەکراوە.
سەبارەت بەوەی کە لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس چاوی بە دۆناڵد ترەمپ دەکەوێت؟ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەبێت پێشتر بزانن ترەمپ بۆ ئەمساڵ بەشداری دەکات یان نا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس کە لە 21 تاوەکو 24ـی ئەم مانگە لە سویسرا بەڕێوەدەچێت بەشداردەبێت. سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لە داڤۆس لەگەڵ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
لەبارەی سەردانەکەی هەفتەی رابردووی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەولێر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عەبدولمەهدی لەو باوەڕەدا بووە کە دەبێت ئەمریکییەکان لە عێراق بمێننەوە، بەڵام بۆ شێواز و رێکخستێکی نوێوە، بە تایبەت کە ئێستا فشارێکی زۆر لەسەر حکومەتەکەی هەیە.
لەبارەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیێنێت، عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەخوازن و بە پێویستی دەزانن خۆیان لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەدوور بگرن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرێمی کوردستان لە ئێران ناترسێت، بەڵام رێزی لێدەگرین"، هاوکات ئاماژە بە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت "هێرشە مووشەکییەکە پەیامێکی ئاشکرابوو بۆ هەموو لایەک کە ئێران ئیرادە و توانای ئەوەی هەیە هەر شوێنێکی بوێت لە عێراق بیکاتە ئامانج".
لە پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا ئاماژەیان بە ئارامی و رۆڵی هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەت کە کورد بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی نەکرد سەبارەت بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا. یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، دەیڤد شینکەر، بۆ نموونە بە تەنها سەردانی هەولێری کرد و رایگەیاند، هەولێر بۆ ئەمریکییەکان شوێنێکی پارێزراوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەوبارەوە رایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستووریی لە چوارچێوەی عێراق هەمیشە "پێگەیەکی تایبەتی" هەیە، باڵام سیاسەتی ئەمریکا هیچ نەگۆڕاوە و تاوەکو ئێستا پەیڕەوی "یەک عێراق، یەک سیاسەت" دەکات. هەرێمی کوردستانیش هەمان سیاسەتی ئەمریکای هەیە لە پەیڕەوکردنی یەک سیاسەت بۆ تەواوی عێراق.
17/1/2020
ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر بە خۆپیشاندەرانی عێراقی گوت، دژی گەندەڵی بەردەوامبن و ئێمە لەگەڵتانین، نیشتمان لەگەڵ داگیرکاری و سەروەری لەگەڵ گەندەڵیدا نابێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-01-2020، موقتەدا سەدر لە توویتێکدا لە هەژماری خۆی رایگەیاند، "هەردوو خۆپیشاندانەکە لە یەک درەختی چاکسازیی پیرۆزەوە سەرچاوەیان گرتووە. بە ڕادەیەک چڵەکانی درەختی زەیتوونی عێراق باڵ بەسەر گەل و پێکهاتەکانیدا دەکێشێت، بۆئەوەی ببێتە ئەستێرەیەکی درەوشاوە نە سەر بە رۆژهەڵات بێت و نە سەر بە رۆژئاوا و ستەمی داگیرکاریی و دەستەکانی گەندەڵی و تیرۆر و بانگخوازانی توندوتیژیی و تاریکیمان لەسەر لاببات. بۆئەوەی لە ئازادی و ئاشتی و دۆستی لەگەڵ دراوسێکانماندا بحەوێینەوە".
رابەری رەوتی سەدر لە توویتەکەیدا ئەوە دەخاتەڕوو، "ئەی گەلی رەسەنی عێراق و شۆڕشگێڕانی بوێر، دژی گەندەڵی بەردەوامبن و ئێمەش لەگەڵتانین، چونکە نیشتمان لەگەڵ داگیرکاری و سەروەریی لەگەڵ گەندەڵی و ئاسایش لەگەڵ تیرۆر و ئازادی لەگەڵ توندڕەوی نابێت".
موقتەدا سەدر ئاماژە بەوەش دەکات، "میانڕەوی پەیڕەومانە، ئاشتی ئامانجمانە، سەروەری داواکاریمانە و با هەموو دەنگێکی توندڕەوی و بانگخوازانی ملکەچی بێدەنگبن. نە ئێوە یاخیبوون و نە ئێمەش پاشکۆین، بەڵکو ئێمە و ئێوە عێراقین تاوەکە لە ژیاندا مابین".
زیاتر لە سێ مانگە خۆپیشاندان دژی گەندەڵی، هەژاری، بێ‌کاری و لایەنە سیاسییەکان لە عێراق بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە 492 کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە 23 هەزار کەسیش بەرینداربوونە.
17/1/2020
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەنگۆی سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەیەكی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی هەرێمی سوننە لە عێراق رەتكردەوە و رایگەیاند "هیچ پێشنیازێك لەبارەی پێكهێنانی هەرێمەكان نییە".
محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە "ئێمە پێشتر و ئێستاش بڕوامان بە یەكێتیی عێراق هەیە و كاریشی لەسەر دەكەین، هیچ پێشنیازێكیش بۆ پێكهێنانی هەرێمەكان لە وڵات نییە".
پێشتر حەلبوسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر پەیامێكی ئاراستەی ئەوانە كرد كە بە پاشماوەی پرۆسەی سیاسی و خەڵەفاوان ناویبردن و گوتی "موزایەدە لەسەر ئەوانە مەكەن كە بڕوایان بە یەكێتیی عێراق هەیە، ئەوانە زۆر لە ئێوە نیشتمانپەروەرترن".
پێشتر فەیسەڵ عیساوی، پەرلەمانتاری پارێزگای ئەنبار بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە وڵات‌دا توێژێكی سیاسی هەیە بڕوای بە هاوبەشی پێكهاتەكان نییە و دەیەوێت بەپێی بڕیاری زۆرینە حوكم بكات، دەستووری عێراقیش چۆنییەتی پێكهێنانی هەرێمەكانی دیاریكردووە. ئێمەش وەك پارێزگای ئەنبار رێكارە راستەقینەكانمان بۆ پێكهێنانی هەرێمی سوننە دەستپێكردووە".
17/1/2020
بەهۆی نەخۆشی و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بۆی، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێک بۆ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەنێرێت و هەواڵی تەندروستی دەپرسێت.
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەخۆشیی مەرجەعی گەورەی شیعەكان ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سەید سیستانی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 16ـی 1ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی بۆ خانەوادەی سەماحەتی سەید سیستانی و مەقاماتی مەرجەعییەت نارد".
بەپێی راگەیێندراوەکە، لەو پەیامەدا سەرۆك بارزانی هەواڵی تەندروستی سیستانی پرسی و هیوای شیفا و چاكبوونەوەی خێرای بۆ خواست.
دەقی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی:
سەرۆك بارزانی لە هەواڵی تەندروستیی سەماحەتی سەید سیستانی دەپرسێت
لەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی نەخۆشیی مەرجەعی گەورەی شیعەكان ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سەید سیستانی، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی 1ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی بۆ خانەوادەی سەماحەتی سەید سیستانی و مەقاماتی مەرجەعییەت نارد.
لەو پەیامەدا سەرۆك بارزانی هەواڵی تەندروستی سەماحەتی سەید سیستانی پرسی و لە خودای مەزن هیوای شیفا و چاكبوونەوەی خێرای سەماحەتی سەید سیستانیی خواست.
17/1/2020
مانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و بۆڕیس جۆنسون سەرۆک وەزیری بەریتانیا داوای هێوارکردنەوەی دۆخەکە و کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایان کرد.
سەرۆکی سێ وڵاتەکە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایان کرد ئەمریکا و ئێران بە بەرپرسیاری بجوڵێنەوە و ململانێکان کەمبکەنەوە.
ماکرۆن، مێرکڵ و جۆنسون ناڕەزاییان بەرامبەر بڕیارەکەی ئێران بۆ دەوڵەمەندکردنی یۆرانیوم دەربڕی.
سەرۆکی سێ وڵاتەکە ڕایانگەیاند، پێویستە ئێران خۆی لە توندوتیژی و زیادکردنی یۆرانیوم دووربگرێت.
هەروەها باسی ئەوەیان کرد، پێویستە تێکۆشینی دژی داعش
ئەنتۆنیۆ گوتیریس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتۆکان ڕۆژی دووشەممە نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە زیابوونی گرژییەکانی نێودەوڵەتی وداوای دان بە خۆداگرتنی کرد لەمیانەی زیابوونی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتون و تاران پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی.
گوتیریس لەوتەیەکدا لە بارەگای نەتەوەیەکگرتۆکان لە نیویۆرك گوتی ساڵی نۆی دەستیپێکرد و جیهان بەڕەوشێکی نالەبار تێپەڕدەبێت. ئێمە لە کاتێکی ئێجگار مەترسیدار دەژین، گرژی و ئاڵۆزییەکانی جیۆسیاسی گەیشتۆتە ئەوپەری ئاستی بەرزی لەم سەدەیەدا.
هەروەها گوتی ئەو ڕەوشە وڵاتانی زۆری هانداوە بڕیاری چاوەڕواننەکراو بدەن کە دەرئەنجامی چاوەڕواننەکراوی لێبکەوێتەوە کە ببێتە مایەی مەترسێیەکی گەورە بەهۆی هەڵەکردن لە
ەرپرسێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ ئاماژەی بەوەدا نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتیەکە ڕۆژی دووشەممە لە بڕۆکسل کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە بەغداد.
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ دوای ئەوەی
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای هەشت ساڵ بۆ یەکەمجار گوتاری هەینی خوێندەوە و باسی دۆخی ئێران و ناوچەکەی کرد. لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا گوتی، هێرشەکان شکۆی ئەمریکایان بۆ هەمیشە لەکەدارکرد.
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوتارەکەیدا باسی گەلی ئێرانی کرد و گوتی، گەلی ئێران خۆڕاگر و سوپاسگوزارە، هەروەها گەلی ئێران ستەم و دەستدرێژی داگیرکاران قبووڵناکات، هەر میللەتێک پشت بە خوا ببەستێت سەرکەوتن چاوەڕێی دەکات.
عەلی خامنەیی، لە باسی کوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە رایگەیاند، ئەمریکا نەیتوانی رووبەڕوو شەڕی سولەیمانی بکات، بەشێوازێکی ترسنۆکانە قاسم سولەیمانی "تیرۆرکرد" و گەلانی ناوچەکەش داگیرکاری و "تیرۆرکردنی" سولەیمانییان رەتکردەوە.
لە گوتارەکەیدا خامنەیی باسی هێرشە مووشەکییەکانیانی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوە کرد، سوپای ئێران گورزێکی گەورەی لە سوپای ئەمریکا داوە و شکۆی ئەمریکای شکاند، سوپای قودسیش کەرامەتی هەموو مرۆڤێک دەپارێزێت.
لەبارەی داعش رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی، ئامانج لە دروستکردنی داعش، داگیرکردنی عێراق و سووریا نەبوو، بەڵکو گەیشتن بوو بە ئێران، قاسم سولەیمانیش بەهێزترین فەرماندەبوو لە رووبەڕوبوونەوەی داعش و "دەبێ وەکو قوتابخانە لە مەهدی موهەندیس و سولەیمانی بڕوانین".
رێککەوتنی ئەتۆمی یەکێکی دیکەبوو لەو پرسانەی خامنەیی باسی کرد و لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە دوای دەرچوونی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی، داوامکرد متمانە بە فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا نەکەن، چونکە ئەو وڵاتانە خزمەتی ئەمریکا دەکەن.
لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە کە 176 سەرنشین تێیدا گیانیان لەدەستدا، خامنەیی گوتی، دوژمنانی ئێران دڵخۆشن بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، بەڵام "دڵمان بۆ قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە دەسووتێت".
17/1/2020