لەماوەی هاتنە سەرکاری حەسەن روحانییەوە تا ئێستا، ئەمرۆ نرخی فرۆشی دۆلاری ئەمریکایی لەئێران نزمترین ئاستی دابەزینی بە خۆیەوە دیت.
دوای ئەوەی گەمارۆی سەر هاتووچۆی کەشتیەکانی ئێران راگیرا و سزای سەرهێندێک لە بانکەکانی ئێرانیش وەستێنرا، نرخی دۆلاری ئەمریکایی لە بەرانبەر تومەنی ئێرانی‌دا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، حەسەن روخانی، بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە فڕۆکەخانەی تارانەوە بەرەو ئامریکا کەوتە ڕێ.
لەسەردەمی حکومەتی مەحموود ئەحمەدی نەژادی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران‌دا بە هۆی توندتر بوونی گەمارۆکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ سەر ئێران، نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکایی تا نزیکەی ٤هەزار تومەن بەرز بۆوە، بەڵام دوای هاتنەسەرکاری حەسەن روحانی و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دانووستانی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا، رۆژبەڕۆژ بایەخی دراوی ئیرانی زیاتر دەبیت.
بە پێی هەواڵی ئاژانسەکان، دوێنێ ئێوارێ، لە بازاڕی شەقامی ئەستەمبوڵی تاران کە ناوەندی بازاڕی دراو گۆڕینەوەیە، نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکایی تا ٢هەزار و ٩٠٠ تومەن دابەزی کە لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا وێنەی نەبووە.
بە پێی چاوەڕوانیی چاودێرانی بارودۆخی ئێران، هەرچەندە بواری ئابووریی ئێران زۆر شەپڕێوە، بەڵام رەنگە چاوپێکەوتنی روحانی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ببێتە هۆی دابەزینی زیاتری دۆلاری ئەمریکایی لە بەرانبەر تومەنی ئێرانی‌دا.
چاودێران، پێشتر ئەم شیمانەیان بڵاو کردووەتەوە کە رەنگە روحانی و ئۆباما لە نیویۆرک راستەوخۆ چاویان بە یەکتری بکەوێت.
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، فازڵ میرانی ڕایدەگەیەنێت، ئەوان پابەندی ڕێككەوتنی ستراتیژی دەبن لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لەگەڵ ئەوەن كە حكوومەتی داهاتوو لە پارتی و یەكێتی و ئیسلامییەكان و كەمینەكان پێك بهێنرێت.
فازڵ میرانی نەیشاردەوە كە ئەگەرچی پارتی و یەكێتی بە جیا لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستانتدا بەشدار بوون، بەمەیش یەكێك لە بەندەكانی ڕێككەوتنی نێوان گۆرانكاری بەسەردا هاتووە، كە ئەویش لەسەر داوای یەكێتیی خۆی بووە، بەڵام پارتی ڕێزی لێ دەگرێت و نیەتیشی وایە كە حكوومەت لە پارتی و یەكێتی و ئیسلامییەكان و كەمینەكان پێكگ بێت.
میرانی بۆ ڕووداو زیاتر گوتی، "پێمان خۆشە یەكگرتووی ئیسلامی بەشداری لە حكوومەتی داهاتوودا بكات و خۆیشیان ئەوەیان نەشاردووەتەوە كە حەز دەكەن لە حكوومەتی داهاتوودا بەشدار بن." بەڵام میرانی باسی لە كۆمەڵی ئیسلامی نەكرد كە لە ڕێزبەندی براوەكانی هەڵبژاردنە و لە پاش یەكگرتووەوە دێت.
دەربارەی بزووتنەوەی گۆڕانیش كە براوەی دووەمی هەڵبژاردنە سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی گوتی، "هاتنی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ نێو حكوومەتی داهاتوو پێویستی بە گفتوگۆ هەیە؛ چونكە ئەوەی دێتە نێو حكوومەت نابێ لە هەمانكاتدا ئۆپۆزسیۆن بێت و لە نێو حكوومەتیشدا بێت." بە گوتەی میرانی ئەوەی دەچێتە نێو حكوومەتەوە دەبێت پاربەندی بەرنامەی حكوومەت بێت.
میرانی هاوكات ئاشكرای كرد كە، سەرۆكی حكوومەتی داهاتوو هەر نێچیرڤان بارزانی دەبێت، "چونكە لە نێو پارتی و لە دەرەوەی پارتی‌یش ئەو داوایە هەیە."
21/9/2013 كە دەكاتە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، ئەو ڕۆژەیە كە نەخشەی سیاسیی لە هەرێمی كوردستاندا گۆڕی و، چیدی ئەو هێزەی كە 37 ساڵ ڕكابەری پارتی بوو وەك هێزی دووەم نەما و جێی بۆ ڕكابەرێكی چۆڵ كە چەند ساڵێكی كەمە لێی جیا بووەتەوە، كە ئەویش بزووتنەوەی گۆڕانە.
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پارتیی دیموكراتی كوردستان زیاتر لە 40 كورسیی پەرلەمانی بردووەتەوە، بزووتنەوەی گۆڕانیش لە پلەی دووەمدا دێت و یەكێتیی نیشتمانیش پلەی سێیەمی بە دەست هێناوە و هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی‌یش لە پلەی چوارەم و پێنجەمدان.
ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسیBDP گولتان کشاناک،ده‌ڵێت، دەکرێت زمانی فەرمی بەڕێوەبەریی ناوەندی تورکیا تورکی بێ بەڵام دەبێ خەڵک لە ھەڵبژاردنی زمانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریه ناوچەیییەکاندا ئازاد بێ.
ئاوێنه‌نیوز، ئه‌نادۆڵ: گولتان کشاناک لە کۆنفرانسی (بەڕێوەبەرایەتییە ناوچەییەکان لە بەرقەرارکردنی ئاشتیدا)دا کە لەلایەن یەکێتیی شارەوانیەکانەوە سازکرابوو ئه‌مڕۆ(یه‌ك شه‌ممه) گوتی"دەکرێ زمانی فەرمیی بەڕێوەبەریی ناوەندی تورکیا تورکی بێ بەڵام دەبێ خەڵک لە ھەڵبژاردنی زمانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریی ناوچەیییەکاندا ئازاد بێ".
وتیشی، "پرسی کورد لە تورکیا بە مۆدێلی بەڕێوەبردنی ھەرێمی، ناوچەیی، چارەسەر دەبێت، بڕوا بەوە دەکەین کە بەم رێگایە ئاشتی دێت، بۆیە بەم شێوە سیاسەت دەکەین".
کشاناک ئاماژەی بەوەشدا كه رۆلی دەوڵەتی نەتەوەیی لە مێژوویی مرۆڤایەتیدا زۆر درێژ نییە، "ئەم شێوە سیستمە مرۆڤ ئازار دەدا. دەمانەوێ سیستمی خۆڕێبەریی ناوچەیی بە تورکیا بناسێنین، تا ئەمە نەکرێ ھەر بەو حاڵە دەمێنین".
کشاناک گوتی، زمانی فەرمیی تورکیا تورکییە بەڵام زمانی کوردی ئەگەر فەرمیش نەبێ ئێستا بەکردەوە لە لە فەرمانگە فەرمییەکانی دیاربەکر، ھەکاری، شرنا‌خ و وان ھەر بەکار دێ.
ھەروەھا وتیشی، "بەڕێز سەرۆک وەزیران دەڵێت (ئایدیۆلۆژیا سک تێر ناکات، ئێوە واز لەو سیاسەتە کوردپەرستییە بێنن و پشتگیری پارتی ئێمە بکەن) ئەمە چ جۆرە قسەیەکە، واتە دەڵێ (واز لە زمان، کەلتوورو باوەڕی خۆت بێنە چونکە ئەمە کوردچێتیی سیاسییە، وا مەکە بەیعەت بە من بدە، من تێرت دەکەم). ئیتر ئەمە نابێ. کەسێک ناتوانێ بە سووکایەتیکردن بەو کەسانەی داوای رێزلێگرتن لە زمان و کەلتووری خۆیان دەکەن، بەھیچ بگا".
هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌دا، سەرۆکی شارەوانی گەورەی دیاربەکر، عوسمان بایدەمیر، سوپاس‌و دەستخۆشیی ئاراستەی بەشداربووان کرد کە لە ھەرێمەکانی کاتا‌لۆنیا، باسک، ھەروەھا لە ئێرلاندا و ھۆڵەندا و وڵاتانی‌تری ئەوروپاوە ھاتبوون.
دواتر ھەریەکه له بەشداربوان (جۆن ئەندۆنی لێکو ئێگورێن) بەرپرسی کارورباری دەرەوەی ھەرێمی باسک، جەمیل سافییە سەرۆکی دەستەی ئاشتی لوبنان، پرۆفیسۆری یاریدەدەر (ئایتەن وئویساڵ) مامۆستا لە زانکۆی دۆکووز ئەیلولی ئیزمیر، (موزاففەر کوتای) سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی دیگۆری پارێزگای قارس، نوسەر مستەفا سۆنمەز و (ئەندرایس پیتەر ھەیدەما) سەرۆکی شارەوانی (دەڤەنتەر) قسەیان کرد.
23/09/2013
ڕاگه‌یندراوی کوتایی که‌مپه‌ینی "دژ به له سێداره‌دان و بۆ ئازادی زیندانیانی کورد له ئێران"
ڕۆژانی ١٧، ١٩ و ٢١/٠٩/٢٠١٣، هاوکات له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ٢٤مین خۆلی کۆبوونه‌وه‌کانی شۆرای مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ، که‌مپه‌ینێک له ژێر ناوی "دژ به له سێداره‌دان و بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و به‌رگریکارانی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له ئێران" به‌ڕێوه‌چوو. مه‌به‌ست له‌و که‌مپه‌ینه ڕاکێشانی ڕای گشتی و ئاگادار کردنه‌وه‌ی به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌کانی شۆرا بوو له دوایین بار ودۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له قاودانی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی دژ به چالاکانی کورد له ئێران‌دا. که‌مپه‌ین به دامه‌زراندنی چادرگه‌یه‌کی ته‌بلێغی، پوسته‌ر و وێنه‌ی چالاکان و گیراوانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک له نێوان ڕێبواراندا، ده‌ستی پێ‌کرد. له ماوه‌ی که‌مپه‌ینه‌که‌دا چه‌ندین چاوپێکه‌وتن کرا له گه‌ڵ به‌رپرسان و کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ده‌فته‌ری مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. له چاو پێکهوتنهکاندا لیستی چالاکانی ده‌ست به سه‌ر کراو و زیندانیانی چاوه‌ڕوانی په‌تی سێداره، درایه به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و داوای هه‌نگاوی به په‌له‌یان لێ‌کرا بۆ پێشگیری له جێ به جێکرانی سزا به سه‌ردا سهپێندراوهکانیان. هه‌ر وه‌ها داوا کرا که زه‌خت بخرێته سه‌ر حکوومه‌تی ئێران بۆ ئازادی چالاکانی کورد، ڕۆژنامه نووسان و به‌رگریکارانی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له‌و وڵاته‌دا. پێویسته بگوترێ له یه‌کێک له دانیشتنه‌کاندا خاتوو مینا ئه‌حه‌دی، چالاکی مافی مرۆڤ و به‌رپرسی کومیته‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی دژ به به‌ردبارانکردن، به‌شدار بوو و له سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا دۆسیه‌یه‌کی پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد.
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ
٢٢/٠٩/٢٠١٣
دوابەدوای تەواوبوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ، زۆربەی میدیا عەرەبیەکان بە گرنگیەوە باسیان لە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێمیان کرد.
رۆژنامەی ئەلحەیاتی لەندەنی لە ژمارەی ئەمرۆیدا تیشکی خستۆتە سەر وتەی جۆرجی بۆستن نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کە لە میانەی ئامادە بوونی لە کۆنگرەی رۆژنامەنوسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کە پاش تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان لە هەولێر سازی کردبوو،تێیدا بۆستن دەستخۆشی لە ئەنجامدانی پرۆسەکە وبەرێوەچوونی لە هەرێم کرد و پیرۆزبایی لە حکومەتی هەرێم وگەلی کوردستان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەکە کە بە داهێنان وەسفی کرد.
بەپێی سەرچاوەیەکی تر هەواڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووە دووپاتیکردۆتەوە کە توندوتیژی لە پرۆسەکەدا نەبووە و ئەمە بەپێ پێوەرە نێودەوڵەتێکان ئەنجامێکی باشە .
هەر لەمیانەی کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەدا جۆرجی بۆستن روونیکردۆتەوە" هاتنی ئەو ژمارە زۆرە لە خەڵک بۆ دەنگدان داهێنانێکی گەورەیە و پرۆسەی دیموکراسی بەهێز دەکات.
لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی ئەلرایەی قەتەری ئەمرۆ بە گرنگیەوە باسی لە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە و تێیدا هاتووە "ئەو پێشکەوتنانەی کوردەکانی هەرێم بەدەستیان هێناوە هێمایەکی جیاکەرەوەیە بەبەراورد لەگەڵ دەیەکانی رابردوو کە کوردەکان لە عێراق و ئێران و سوریا و تورکیا رووبەرووی لەسێدارەدان دەبوونەوە".
لەبەشێکی دیکەی راپۆرتەکە ئاماژە بۆ سەقامگیری و ئارمی باردۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان لە چاو ناوچەکانی دیکەی عێراق کردووە ، هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناوی بەرەوە پێشچوونی بواری ئابوری و نەوت خستۆتەروو .
رۆژنامەی سیاسەی کوێتیش لە زاری شاندێکی چاودێری یابانیەوە گیرایەتیەوە کە سەبارەت رابۆچوونی لەسەر بەرێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی لە هەنرێمی کوردستان تێیدا شاندەکە دەڵێن "لەکاتی گەراندا بەسەر بنکەکانی دەنگدان هیچ جۆرە پێشێلکاریمان نەبینیوە و پرۆسەکە بەرێکوپێکی بەرێوەدەچیت".
د.ع
22/09/2013
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی بەرین لە میدیا فارسیەکانی ئێران و ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە و هەروەها بەشی فارسی زمانی میدیاکانی جیهاندا دەنگی دایەوە. لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆری میدیا فارس زمانەکان ئەم رووداوەیان خستووەتە ژێر تیژبینییەوە و زۆربەیان تەنیا باسیان لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن کردووە و هێندێکیشیان هەواڵەکەیان لە یەکتر وەرگرتووە، لێرەدا ئاماژە بە هەواڵی چەند میدیایەک دەکەین.
ئاژانسی هەواڵی فارس، فارس نیوز، لە کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا رایگەیاند: ٧٤ لەسەدی ئەوکەسانەی لە تەمەنی بەشداری کردندان، لە هەڵبەژاردنەکانی ئەمجارەدا بەشدارییان کردووە.
فارس نیوز لە زمان کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە نووسیویەتی: هەر ئەنجامێک ئەم کۆمسیۆنە پەسەندی نەکات بایەخی نییە.
ئەم ئاژانسە نیوەفەرمەیەی ئێران، ئاماژەی بە وتەکانی نوینەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردوە کە وێڕای پیرۆزبایی ئەنجام دانی ئەم هەڵبژاردنە، هیوای خواستووە هەڵبژاردنی پارێزگانیش لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
دویچەڤیلەی زمانی فەرمیی حکومەتی ئەڵمانیاش، لە بەشی فارسی‌دا وێڕای ئاماژە بە تەقینەوە خوێناویەکەی رۆژی شەممەی گەڕەکی سەدری بەغدا، رایگەیاند: ئەم هێرشە تیرۆرسیتییانە لەگەڵ هەڵبزاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان هاوکات بوون.
دوێچەڤیلە بەرلە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، رایگەیاند: چاوەڕان دەکرێت لەم هەڵبژاردناندا نوێنەرانی دوو لایەنی یەکیەتیی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی جەلال تاڵەبانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتیی مەسعوود بارزانی دەنگی زیاتر بەدەست بهێنن.
ئاژانسی ئیرنا کە ئاژانسی فەرمیی حکومەتی ئێرانە، لە زمان جێگری یەکیەتی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاوی کردەوە: ئەم هەڵبژاردنانە بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی خەڵک لەم ناوچەیەدا هەنگاوێکی گرنگە و دەبێ لایەنەکان سەر بۆ داخوازی خەڵک نەوی بکەین.
بەشی فارسیی بی.بی.سی، بەرلە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، پێشبینی دەکات دوو لایەنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان زۆربەی دەنگەکان ببەنەوە.
بی.بی.سی دەڵیت: هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات خۆی لە توندی و تیژیەکانی ناوچەکانی دیکەی عێراق دوور بخاتەوە کە بەردەوام بەرەو زیادبوونن.
سەقامگیرییەکی باش بەسەرهەرێمی کوردساندا زاڵە و ئەمەش بووەتە هۆی پەرەسەندنی سەرمایەی دەرەکی لەم ناوچەیەدا کە لەبواری سامانی ژێرزەویی نەوتەوە دەوڵەمەندە.
بەشی فارسیی کەنالی جیهانیی ئەلعەرەبیەش رایگەیاند: هەڵبژاردنەکانی نوێنەرانی چوارەمین خولی کوردستان دەستی پێ‌کرد و نزیکەی ٢ملیۆن و ٣٠٠هەزار کەس بۆ هەڵبژاردنی ١١١ نوێنەری پەرلەمان دەنگ دەدەن.
ئەلعەرەبییە، دەڵێت: یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەجیا لەم هەڵبژاردنانەدا بەشداری دەکەن.
بەشی فارسیی دەنگی ئەمریکا، ڤی. ئۆ. ئەی، لەهەواڵێکی درێژدا باس لە زیانەکانی تەقینەوەی رۆژی شەممەی بەغدا دەکات و لە کۆتاییدا دەڵێت: لە رووداوێکی دیکەدا، دانیشتوانی هەرێمی کوردستان خەریکی دەنگدان بە نوێنەرانی پەرلەمانن.
بە پێی راپۆرتەکەی دەنگی ئەمریکا، پارتە بچووکەکانی پەرلەمانی کوردستان کەوتوونەتە بەرانبەر پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان ولە پەرلەماندا خوازیاری دەستەڵاتی زیاترن.
رادیۆ فەرداش کە رادیۆیەکی فارسی زمانی سەر بە ویلایەتە یەکترتووەکانی ئەمریکایە و بەرنامەکانی لە ئەوروپاوە بڵاو دەکاتەوە، ئاماژەی بە کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردسان کرد و رایگەیاند: لەم هەڵبژاردناندا یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتیکوردستان هەوڵ دەدەن دەستەڵاتی خۆیان لە پەرلەماندا بپارێزن و گۆڕانیش هەوڵ دەدات کورسی زیاتر بەدەست بهێنیت.
ماڵپەری "خانەی میللەت"ی سەر بە مەجیلیسی ئێرانیش لە زمان "قادر مەرزیی" نوێنەری شاری قوروە لە مەجلیسی ئێران‌دا، نووسیوەیەتی: لەکاتێکدا ٣١ حزب و کەسایەتیی سیاسی لەم هەڵبژاردنەدا بەشدارن، بەهۆی ریشەدار بوونی دوو حیزبی مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی، ئەم دوو حزبە زۆرترین دەنگەکان دەبەنەوە.
لە ناو چەندین رۆژنامەو رادیۆ و تەلەفزیۆن و ماڵپەڕی فارسی زماندا کە هەریەکە و لە روانگەی خۆیانەوە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان هەواڵیان ئامادەکردوە، رادیۆ فەرەنسا، رایگەیاند: هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لەهەرێمی کوردستان هەنگاوێکە بۆ پێشەوە بەرەو سەربەخۆیی و دیموکراسی.
رادیۆ فەرەنسا د‌ڵێت: خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان تا نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێرن. هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە بە سەرنجدا بە گرژیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی ناوەندی و هەل و مەرجی تایبەتی کوردستانی سوریا لەشەڕی ناوخۆیی ئەم ولاتەدا، بابەتی سەربەخۆیی نەتەوەی کورد جارێکی دیکە دێتەوە سەر زاران.
م. ش
pna
22/09/2013
ئه‌ندامێکی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاشکرای کرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ست ده‌کرێت به جوداکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و له 26ی مانگیشدا ئه‌نجامی گشتی راده‌گه‌یه‌نرێت.
"سیروان ئه‌حمه‌د" ئه‌ندامی کۆمیسیارانی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق تایبه‌ت بۆ رادیۆ و ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گوتی: هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای داخستنی بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌ست ده‌کرێت به جوداکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان.
زیاتر روونی کرده‌وه: دوای جوداکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، له سنووری هه‌ر پارێزگایه‌ک ته‌واوی فۆڕمه‌کان ده‌بردرێنه ناوه‌ندێک و 26ی ئه‌م مانگه‌ش دیارکراوه بۆ راگه‌یاندن و ئاشکراکردنی ئه‌نجامی گشتیی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان.
له کاتژمێر حه‌وتی سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم تاوه‌کوو کاتژمێر پێنجی ئێواره بنکه‌کانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌ران کرایه‌وه که دوو ملیۆن و 818هەزار و 699کەس مافی دەنگدانیان هه‌بوو.
سه‌عید عه‌بدوڵا/X.A
"نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان و رێكخراو و چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
"ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات، سوپاس بۆ خوا و هه‌موو گه‌لی كوردستان كه هه‌ڵبژاردنه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو و وێنه‌یه‌كی جوانی له دیموكراسیبوونی گه‌له‌كه‌مان و هه‌رێمی كوردستان پیشانی هه‌موو جیهان دا.
به‌ڕاستی ئێمه سه‌ربڵندین به وشیاريی گه‌له‌كه‌مان. ده‌نگده‌رانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی نموونه‌یه‌كی زۆر باشیان پێشان دا له به‌شداری كردنێكی زۆر جوان له هه‌ڵبژاردندا، ته‌نانه‌ت بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه لایه‌نه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه بجووڵێنه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له پێشكه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان و جێگه‌ی رێزه و له‌بیرناكرێت.
ده‌مه‌وێ سوپاسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاسایش و پۆلیس و هه‌موو هێزه‌كانی ناوخۆ بكه‌م. هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و رێكخراوه مه‌ده‌نی و چاودێره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیانه بكه‌م كه چاودێريی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان كرد.
داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی گه‌لی كوردستان به جووڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسیانه‌ی باش ته‌واو بكه‌ن و دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان، زوو بكه‌ونه خۆیان بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی تازه كه شایانی ئه‌و وشیاری و سه‌ركه‌وتنه‌ی گه‌لی كوردستان بێت."
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
21.9.2013
X.A
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك یه‌كه‌مین ده‌نگده‌ر به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
كه‌مێك به‌ر له ئێستا كاتژمێر حه‌وت له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان، له هۆتێل رۆتانای له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌بیله خان به‌شداریان له ده‌نگدان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگدانی گشتی ده‌ستی پێكرد كه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم، دوو ملیۆن و 803 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
21/09/2013
هه‌ریه‌ك لهنهوشیروان مستهفاو عه‌لی باپیر به‌جیا به‌شدارییان له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كرد‌و ده‌نگیاندا. له‌لێدوانێكیشدا نه‌وشیروان مسته‌فا دوپاتیكرده‌وه كه حكومه‌ت بۆ ئه‌وان ده‌بێت.
سلێمانی، ئاوێنه‌نیوز: كاتژمێر حه‌وتی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه، ده‌نگدانی گشتی په‌رله‌مانی كوردستان دهستیپێكردو كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌بنكه‌ی ئازادی شاری سلێمانی ده‌نگیدا.
پاش ده‌نگدانه‌كه‌ش له‌لێدوانێكی كورنی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی، "ئومێدەكەم پرۆسەكە بەسەركەوتوییو ئارامی بەڕێوەبچێت‌و سەرەتای ژیانێكی سیاسی نوێ بێت بۆ خەڵكی كودستان".
نه‌وشیروان مسته‌ف وتیشی، "حكومه‌ت بۆخۆمان ده‌بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و هه‌ر ئه‌مرۆ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌بنكه‌ی گوڵان له‌شاری هه‌ولێر ده‌نگیدا.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا 30 قه‌واره‌ی سیاسی كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی 111 كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن. هاوكات دو ملیۆن‌و 803 هه‌زار كه‌س له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌جۆرێك پارێزگای سلێمانی زۆرترین ده‌نگده‌ری له‌خۆگرتوه‌و ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیۆن‌و 195 هه‌زار كه‌س. پارێزگای هه‌ولێر به‌پله‌ی دووه‌م دێت له‌ڕوی ژماره‌ی دهنگدهرهوهو ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته 991 هه‌زارو له‌پارێزگای دهۆك-یش 615 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌یان ڕێكخراوی بیانی‌و عه‌ره‌بی هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی پرۆسه‌كه، جگه له‌تۆماركردنی سه‌دان چاودێری قه‌واره سیاسیهكانو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگهیاندنو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
awene
21/09/2013
که‌مێك پێش ئێستا مه‌لا بهختیارو كۆسره‌ت ره‌سوڵ له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان ده‌نگیاندا.
كاتژمێر حه‌وتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکردو به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان ئێستا لهبنكهكانیدهنگداندان.
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای ده‌نگدان به رۆژنامه‌نوسانی وت “كاتێك مرۆڤ دێت دەنگدەدات، دەنگ بۆ ویژدانی خۆیی و دەنگ بۆ خزمەتی نیشتمانەكەی دەدات، دەنگ بۆ خزمەتی وڵاتەكەی دەدات. ئەمەش نوێكردنەوەی پەیمانی كۆمەڵایەتییە”
هه‌ر ئه‌مرۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان ده‌نگیدا.
hawlati
21/09/2013
21 رێكخراوی مه‌ده‌نی و چالاکی بواری مافه‌كانی مرۆڤ و راگه‌یاندن له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا داوای پشتیوانیان له رۆژئاوای كوردستان و ئاواره‌كانی کردووە.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگهیهنراوهكەیه:
پێویسته پشتیوانی له رۆژئاوای كوردستان و ئاواره‌كانیان بكه‌ین
بۆ:
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
كۆمیسیاریای باڵای په‌نابه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كوماری فێدرالی عیراق
وزاره‌تی دهرۆهی تۆركیه
راگه‌یاندراوی هاوبه‌شی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستان له باره‌ی دۆخی ناله‌باری هاووڵاتییه ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان له وڵاته دراوسێكانیاندا. قه‌یرانی كه‌میی خۆراك و ده‌رمان بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه، كه هێشتا ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ نه‌بوون بووه‌ته مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ژیانیان.
له ئێستادا رۆژانه بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان له وڵاتانی دراوسێیاندا بووه‌ته باسی ناو میدیا جیهانییه‌كان. هه‌مومان له‌وه‌ش ئاگادارین، ئه‌و دۆخه تاقه‌ت پڕوكێنه له‌رووی ئاسایش و ئابوورییه‌وه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ژیانی په‌نابه‌رانی ئه‌و به‌شه‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات.
چه‌ندینجار له رێگه‌ی مانگی سووری كوردستانه‌وه، كه رێكخراوێكی فریاگوزارییه و هاوكاریی لێقه‌وماوانی كوردستان ده‌كات، له‌باره‌ی بارودۆخی خراپ و مه‌ترسییه‌كانی ژیانی ئه‌و هاووڵاتییانه، كه هێشتا له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن راپۆرت بڵاوكراوه‌ته‌وه. هاوكات ریكخراوه‌كانی بواری مافی مرۆڤ چه‌ندین راپۆرتیان له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه تێكڕای هه‌واڵ و راپۆرته‌كان ئاماژه به كه‌میی خۆراك و ده‌رمان به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن. بۆیه ئێمه وه‌ك رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نی به خستنه‌ڕووی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه داوا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆمیسیاریای باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ین:
1. وڵاتانی دراوسێی سوریه و به‌تایبه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زوترین كات گه‌مارۆی ئابووری و خۆراك و ده‌رمان له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان هه‌ڵبگرێت.
2. تێكڕای ئه‌و كه‌سانه، كه به‌هۆی نه‌خۆشی و زیانه‌كانی جه‌نگ به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ژیانیان له مه‌ترسیدایه رێگای هاتنیان بۆ وڵاتانی دراوسێ پێبدرێت و به‌پێی یاسا مرۆییه‌كان هاوكارییان بكرێت.
3. داوا له كۆمیسیاریای باڵای په‌نابه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ین، كه به‌پێی یاسا و كۆنڤانسیۆنهكانی ساڵی (١٩٥١) و رێكه‌وتننامه‌ی ساڵی (١٩٦٧)، كه به بنه‌مای كاركردنی ئه‌و رێكخراوه ده‌ناسرێت ئه‌ركه‌كانی به جێبهێنێت و هاوكاریی مرۆیش به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به په‌نابه‌ران بگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌پرسیاریه‌تیی سه‌ره‌كیی له‌بواری دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان و نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كان له وڵاته دراوسێكانی سوریادا له ئه‌ستۆ بگرێت و په‌نابه‌ران بخاته ژێر چه‌تری مرۆدۆستانه‌ی رێكخراوه‌كه‌یانه‌وه.
4. به‌پێی هه‌واڵی بڵاوكراوه له میدیاكاندا په‌نابه‌ران كه‌وتونه‌ته بۆسه‌ی تۆڕه‌كانی قاچاخچێتیی مرۆڤه‌وه، كه له‌و نێوه‌دا ژنان و منداڵان بوونه‌ته قوربانیی سه‌ره‌كیی ئه‌و تۆڕه مافیایانه و ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی پێوانه‌كانی مافی مرۆڤه. بۆیه دابینكردنی دۆخێكی له‌بار و ته‌ندروست و دابینكردنی ئاسایشی په‌نابه‌ران له رووی ئه‌خلاقی و به‌رپرسیاریه‌تی مرۆییه‌وه له‌و وڵاتانه، كه په‌نابه‌ره‌كان روویان تێده‌كه‌ن پێویسته به‌خێرایی بچێته بواری جێبه‌جێكردن و حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركه‌كانیان به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران به جێبهێنن. هه‌روه‌ها پێویسته ژنان و منداڵان به پێی بڕیاری (١٣٢٥)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پارێزراو بن.
5. داواش له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ین له‌ناوچه ئارامه‌كانی رۆژئاوای كوردستان (له‌ناو خاكی سوریادا) كه‌مپ بۆ نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ران بكرێته‌وه تاوه‌كو له‌ئه‌گه‌ری ره‌خسانی هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا په‌نابه‌ران بتوانن به‌خێرایی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له وڵاته‌كه‌یاندا.
6. رێگای هاتوچۆكردن بۆ رۆژئاوای كوردستان بۆ رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و بواری مافی مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر بكرێت. هاوكات رێگای هاتۆچۆش بۆ تێكڕای رێكخراوه‌كانی بواری مرۆیی و به تایبه‌تی رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنور به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كراوه بێت تاوه‌كو بتوانن به ئاسانی هاتوچۆ بكه‌ن و ئه‌ركه مرۆدۆستانهكانیان له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا به جێبهێنن، چونكه رۆژئاوای كوردستان یه‌كێكه له چوارپارچه‌كه‌ی كوردستان، كه له‌نێوان وڵاتانی سوریا، عیراق، ئێران و توركیادا دابه‌شكراوه.
1. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد له ئوروپا
2. رێكخراوی دهستپێشخهرێی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
3. كۆمپانیای ئاوێنه بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه
4. رێكخراوی ده‌نگی پیران و خێزان
5. رێكخراوی ئه‌وروپی میزۆپۆتامی
6. گه‌نجێن كورد بۆ گوهرتین
7. كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی میزۆپۆتامیا
8. رێكخراوی په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی
9. گروپی چرا
10. مافــــــــــی ژنــــــــــــی كـــــــــــــــورد
11. كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
12. فیدراسیۆنی زیندانیان سیاسی كوردستان
13. ناوه‌ندی باڵای زه‌رده‌شتیان كوردستان
14. ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌ر مێهر
15. كۆمیته‌ی دیفاع له مافی گه‌له‌كان ئیرانی
16. رێكخراوی هاوار بۆ مافه‌كانی په‌نابه‌رانی كورد – سوریه
17. رێكخراوی شیرین
18. ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه ستراتژییه‌كانی كوردستان
19. كوردۆساید واچ - چاك سوید
20. هۆزه‌ی زه‌رده‌شتیان كوردستان
21. ڕێكخراوی نه‌هێشتنی ئه‌شكه‌نجه و له‌سێداره‌دان ئۆڕته
رووداو – گاردییەن
20/09/2013
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له یه‌کێک له بنکه‌کانی ده‌نگدان له پیرمام ده‌نگی خۆی دا.
هاوکات مه‌سروور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له یه‌کێک له بنکه‌کانی ده‌نگدان له پیرمام ده‌نگی خۆی دا.
کاتژمێر7ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پرۆسەی دانگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم شار‌و شارۆچکەکانی هەرێم دەستی پێ‌کرد.
د.ع