پەرلەمانتاری سەربەخۆی شاری ماردین ئەحمەد تورک سەبارەت بە لێدوانی پەکەکە بۆ راوەستاندنی کێشانەوەی ھێزە چەکدارەکانی خۆی رایگەیاند کە کۆتایی بە قۆناغی چارەسەری نەھاتووە بەڵام قۆناغەکە رووبەرووی کێشە بووەتەوە.
لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێ خوێندنەوە لە بەردەم ھۆڵی کۆبوونەوەکانی سۆمەرپارکی تورکیادا ساز کرابوو ئەحمەد تورک ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری، بێدەنگ کردنی چەکەکان و جێبەجێ کردنی ماف و داواکارییە رەواکانی گەلی کورد دەکەن و پێویستە حکوومەتیش ئەرکی سەر شانی خۆی جێبەجێ بکات.
.ئەحمەد تورک لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ناکرێت خۆبەرێوەبردنی کورد و قەبووڵ کردنی زمانی کوردی وەکو زمانی رەسمی لە قۆناغی چارەسەری جیا بکرێنەوە چونکە ئەم داواکارییانە داواکاری سرۆشتین و سەرچاوەیان نەتەوەبوونی گەلی کورد و یاسا نێونەتەوەییەکانە و ئەم ماف و داواکارییانە بە ھیچ شێوەیەک نابنە بابەتی مامەڵە کردن.
تورک جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بریاری ئاگر بەست کە پێشتر لە لایەن پەکەکەیەوە بۆ رای گشتی ئاشکرا کرابوو و گرێ‌دراو بوونی پەکەکە بەم بڕیارەی خۆی گرنگە و ئەوانیش پشتگیری لێوە دەکەن.
ناوبراو وتیشی “لێدوانی پەکەکە سەبارەت بە راوەستاندنی کێشانەوەی ھێزەکانی خۆی نیشانەی کۆتایی ھاتنی قۆناغی چارەسەری نییە بەڵکو نیشانەی ھەبوونی کێشە لە نێو ئەم قۆناغە دایە و ئەم کەسانە کە ھاووڵاتی کۆماری تورکیان دەبێت ھاوکات لەگەڵ قۆناغی چارەسەریدا بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی بکەن و بۆ ئەمە مەبەستەیش پێویستی بە گۆڕانکاری بە پەلەی یاسایی ھەیە و بۆ باشتر بەرێوە بردنی ئەم قۆناغە دەبێت رۆلی ئوجەلانیش لە بەرچاو بگیڕدرێت و ئاستەنگییەکانی بەردەم پەیوەندی کردنی بە رای گشتییەوە چارەسەر بکرن و گیراوانی دۆزی کەجەکەیش بە پەلە ئازاد بکرن و رێژەی سەدا ١٠ی ھەڵبژاردنەکانیش کە کاریگەری زۆری لە سەر قۆناغی چارەسەری دەبێت ھەڵبوەشێنرێتەوە.
تورک باسی پەروەردە بە زمانی زگماکیشی کرد و گوتی” پێویستە بە پەلە گفت‌وگو لە سەر پەروەردە بە زمانی زگماکیش بکرێَت و حکوومەت و بەرپرسانیش واز لە لێدوانە نائیجابییەکانی خۆیان لەمبارەوە بھێنن، بۆیە داوا لە گەلی کورد دەکەم کە بە مەبەستی گرنگی دانی دەوڵەت بە زمانی زگماکی و بەکار ھێنانی زمانی کوردی لە ھەر ھەمووی بوارەکاندا پێویستە بەشداری لە ھەڵمەتی بایکوت کردنی یەک حەفتەیی پەروەردە بکات.
ئه‌نادۆڵ
14/09/2013
یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی CHP، سەزگین تانرکولو، نیگەرانە لەوەی هێشتا رووداوە خوێناوییەکەی رۆبۆسکێ ئەنجامێکی دەرنەکەوتووە و، دەڵێت "ھەموو کەس دەزانێ کاتێ دز لە ماڵەوەبێ پێویستی بە کلیل نییە."
شاندێکی پارتیی گەلی کۆماری CHP سەردانی گوندی رۆبۆسکێیان کرد و لەگەڵ خێزانی ٣٤ قوربانیی ئەو گوندە کە دوو ساڵ لەمەوبەر بە ھۆی بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە کوژران.
شاندەکە بە سەرۆکایەتیی (حەسەن ئۆرەن) بە ھاورێیەتی ھەریەکە لە (سەزگین تانرکولو) یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی CHP و چەند پەرلەمانتار لە رۆبۆسکێ سەرەخۆشیان لە ماڵباتی قوربانیان کرد.
حەسەن ئۆرەنی سەرۆکی شاندەکە لە ناو کەسوکاری قوربانیان گوتی "ئەمە ئازارێکی بەسوێیە ھەست بە ئازارەکانتان دەکەین. نامانەوێ چیتر دایکان رەشپۆش بن، ئێمە باش دەزانین ماڵباتی قوربانییان چاوەڕێی دەکەن حکومەت ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە بدرێنە دادگا، ئەمە پرسی گوندێک یا ناوچەیەک نییە بە تەنیا، بەڵکو ئەمە پرسی تورکیایە بەگشتی و حیزبەکانی تورکیایە. ئەو کەسانەی فرمێسک بۆ میسر و رابیعە دەڕێژن چۆن دەبێ ھەست بە ئازاری دایکێکی جەرگ سووتاوی رۆبۆسکێ نەکەن. ئەمە نیشانی دەدا ئەو کەسانە ھیچ دڵسۆز نین."
هاوکات سەزگین تانرکولو، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی CHP نیگەرانیی خۆی دەرخست بۆ ئەوەی تا ئێستا لەبارەی ئەو رووداوە خوێناوییە ھیچ ئەنجامێک دەرنەکەوتووە، تانرکولو گوتی "بۆ ئەم پرسە تا ئێستا ھیچ چارەسەرێ نەدۆزراوەتەوە ٦٢٥ رۆژە رووداوەکە قەوماوەو ئەنجامدەرانیش دەستگیر نەکراون. ئەگەر حکومەت بیوستایە لە١٥ رۆژدا دەیتوانی ئەنجامدەران دەستگیر بکا، بەڵام ھەموو کەس دەزانێ کاتێ دز لە ماڵەوەبێ پێویستی بە کلیل نییە. لەبەر ئەوە ئەنجامدەران لەناو ماڵن. ھەمووان داوا لە حکوومەت دەکەن بە زووترین کات ئەنجامدەران دەستگیر بکرێن و ئاشتی بێتە ئاراوە."
شرنەخ - AA
14/09/2013
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاره‌سه‌ری سیاسی ئاشتیانه به باشترین رێگا بۆ قه‌یرانی سوریا دهزانێتو هه‌رچه‌نده جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ده‌كاته‌وه رژێمی سوریا چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێناوه.
له شاری جنێفی سویسرا گفتوگۆكانی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و روسیا له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی روسیا بۆ چاودێریكردنی چه‌كه كیمیاوییه‌كانی سوریا دهستیپێكردو هه‌ردولاش هیواخوازن گفتوگۆكان بگه‌نه ئه‌نجام له پێناو دووركه‌وتنه‌وه له رێگا چاره‌ی سه‌ربازی.
جۆن كیری- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند،گه‌یشتن له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه له سوریا باشتره له چاره‌سه‌ری سه‌ربازی، وتیشی “رژێمی سوریا له رووبه‌رێكی فراواندا چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێناوه‌و رێگاناده‌ن جارێكی دیكه دووباره ببێته‌وه”.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شار جه‌عفه‌ری- نوێنه‌ری سوریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بۆته ئه‌ندامی په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی، ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌م هه‌نگاوی رژێمی سوریا داده‌نرێت بۆ خۆ به‌دوورگرتن له هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا.
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا به مه‌به‌ستی رێگرتن له هێرشی سه‌ربازی بۆ سوریا، حكومه‌تی روسیا پرۆژه‌یه‌كی ئاماده كردوه كه تێیدا داوای كرد چه‌كه كیمیاییه‌كانی سوریا بخرێنه ژێر كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، توانای بهكارهێنانیانی نه‌بێت، ئه‌و پێشنیازه‌ش له لایه‌ن ئه‌مریكا و سوریاوه پێشوازی لێكرا.
باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به گومانێكی قوڵه‌وه پێشوازی له پرۆژه‌كه‌ی روسیا ده‌كات و ئه‌گه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ئاماده بێت چه‌كه كیمیاییه‌كانی راده‌ستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بكات، ئه‌وا ئه‌مریكاش له بڕیاری هێرشی سه‌ربازی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه.
وه‌لید موعه‌لمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریاش، پێشوازی له پرۆژه‌كه‌ی روسیا كرد و رایگه‌یاند، پرۆژه‌كه‌ی روسیا، وڵاته‌كه‌ی له گورزی سه‌ربازی رزگار ده‌كات.
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ هیومان رایتس وۆچ سێشەمەی رابردوو 10/9 لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی راپۆرتێكەوە دوا بزماریدا لەتابوتی رژێمی سوریا ئەویش بەئاشكراكردنی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دژ بەهاوڵاتیانی مەدەنی.
هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند «دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد لەسەر دوو هێرشی كیمیایی بەرەبەیانی رۆژی 21ی ئاب لەسەر رۆژهەڵاتو رۆژئاوای ناوچەی گوتەی سەر بەدیمەشقی پایتەخت بۆیان دەركەوتوە كە سوپای رژێمی سوریا بۆمبی هەڵگری كڵاوەی كیمیاییان لەو ناوچانەدا تەقاندوە«، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ئهمریكاو چه‌ند وڵاتێكی هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازییان كرد له‌سوریا.
hawlati
13/09/2013
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ئێوارەی دوێنێ پێشوازی له خانه‌واده‌ی شاعیری گه‌وره‌ی کورد خوالێخۆشبوو مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س کرد .
له دیدارێکدا خانه‌واده‌ی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س؛ سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکه‌ش به نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ به‌پیره‌وه‌چوون و به‌سه‌رکردنه‌وه و له‌ئه‌ستۆگرتنی چاره‌سه‌ری و سازدانی ڕێوڕه‌سمی پێشوازی و هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی بۆ کوردستان و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان به وه‌فا و ئه‌مه‌کداری بۆ خه‌بات و ماندووبوون و به‌رهه‌م و پێگه‌ی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س له قه‌له‌م دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆکوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشی پێشکه‌ش به خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان کرد و ڕایگه‌یاند: " که مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س مرۆڤێکی مه‌زنی کورد و موڵکی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه، بۆیه هه‌رچییه‌کی بۆ کراوه، به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین و ناکاته تۆزقاڵێک له‌و خزمه‌ته مه‌زنه‌ی که مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س بۆ گه‌ل و ووڵاته‌که‌ی و بۆ مرۆڤایه‌تی کردوویه‌تی".
ئاماژه‌یشی به‌وه دا که مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س به شیعر و ووشه و دیوان و به‌رهه‌م و کتێبه‌کانی؛ تا هه‌تایه به نه‌مری و زیندوویی ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان شانازی پێوه ده‌که‌ن. پشتگیریی خۆیشی بۆ بیرۆکه‌ی کردنی ماڵه‌که‌ی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س له سلێمانی به مۆزه‌خانه‌یه‌ک که که‌لوپه‌له‌کانی تیادا نمایش بکرێت ده‌ربڕی و ئاماده‌یی بۆ هه‌ر هاوکارییه‌ک بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه نیشان دا.
له کۆتایی دیداره‌که‌دا، دوو به‌رگی بیره‌وه‌رییه‌کانی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س له لایه‌ن خانه‌واده‌که‌یه‌وه به دیاری پێشکه‌ش به نێچیرڤان بارزانی کران.
د.ع
بڕیارە هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق هەفتەی داهاتوو لەسەر بانگهێشتانەمەیەکی فەرمی تورکیا سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
ئوسامە نوجێفی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە ئێستا لەسەردانێکدایە بۆ تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تورکیا دەکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا".
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار زیباری لەمیانەی سەردانەکەا بۆ تورکیا چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی تورک دەکەوێت لەپێشەوەی هەموویان ئەحمەد داود ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە چۆنێتی پەرەپێدان و پێشخستنی پەیوەندییەکان نێوان هەردوو وڵات.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە کە وەزیری دەرەوەی تورکیان بەنیازە لە داهاتوودا سەردانی بەغداد بکات بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نیوان هەردوولا.
جێگەی ئاماژە پێکردنە ئوسامە نوجێفی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چوارشەممەی رابردوو بەسەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئۆردۆغان سەرۆکوەزیرانی تورکیا کۆبووە.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی داوا لەدامودەزگا پەیوەندیدارەكان دەكات لێكۆڵینەوەی جددی و ئیجرائاتی یاسایی وورد لەڕووداوەكانی تەقەكردن و كوژرانی “ڕوپاك عومەر” ئەنجامبدەن و سزایی سەرپێچیكار و تاوانباران بدەن .
شەوی رابردو 10/9 لەشەقامی توی مەلیكی سلێمانی لەكاتی بانگەشەی لایەنگرانی یەكێتی‌و گۆڕان، روپاك (50ساڵ) بەفیشك برینداركرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمرۆ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش گۆمانلێكراوێكیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی كوشتنی روپاك عومەر دەستگیركردوەو لەسەر فەرمانی دادوەر، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كراوە.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەبەیاننامەیەكدا نیگەرانی خۆی لەوە نیشانداوە “ماوەی چەند ڕۆژێكە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەگشتی و لەچەند شەقامێكی شاری سلێمانی بەتایبەتی پێكهەڵپژان و بەریەككەوتن و لەوەش ناخۆشتر ڕووداوی تەقەكردن لەنێوان هەوادارن و لایەنگرانی لایەنەكان لێكەوتۆتەوە”.
هێرۆ ئیبراهیم داواش لەدەزگا ئەمنییەكانی پۆلیس و ئاسایش لەهەوڵدانیان بۆ پاراستنی هێمنی و ئاسایشی شار و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بەردەوام بن و چاوكراوەتر ئەركەكانیان ڕابپەڕێنن.
لیژنەی ئەمنی سلێمانی ئاماژە بەوەكرد گومانلێكراوەكە ناوی “سوارە عبدالـلە سەعید” ناسراوە بەسوارەی عەبە هەرەمەو لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت تا بەپێی یاسا مامەڵەی پێویستی لەگەڵدا بكرێت.
hawlati
12/09/2013
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیری پەروردە و کاربەدەستانی پەروەردە و ماموستایان لە یەکێک لە قوتابخانەکای پایتەخت زەنگی کردنەوەی قوتابخانەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣- ٢٠١٤ لێدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، رێکەوتی ١٠/٩/٢٠١٣ ساڵی خویندنی قوتابخانەکانی کوردستان دەستی پێ‌کرد و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتیی روخسار لە پایتەخت بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەدە و کاربەدەستانی وەزارەتی پەرەوەردە و ماموستایان، یەکەم زەنگی دەسپێکردنی خوێندنی قوتابیانی بۆ ئەمساڵ لێدا.
هاوکات لە گەڵ پایتەخت، ساڵی نوێی خۆێندن لە هەموو شار و شارۆچەکە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ‌کرد.
م.ش
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بەردی بناخەی بەنداوی دەربەندی گۆمەسپانی دانا كە مەبەست لێی سوود وەرگرتنە بۆ بەراوكردنی رووبەرێكی زۆری زەویی كشتوكاڵ لە گوندەكانی ناوچەكە و بووژاندنەوەی ئاوی ژێر زەوییە.
بەنداوی گۆمەسپان(بەستۆرە) كە بە دووری 30 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێرەوە و ئەمڕۆ چوارشەممە لە لایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەیەوە بەردی بناخەی دانرا و مەبەست لێی سوود وەرگرتنە لێی بۆ بەراوكردنی رووبەرێكی زۆری زەویی كشتوكاڵ لە گوندەكانی ناوچەكە، وێڕای بووژاندنەوەی ئاوی ژێر زەوی، لە هەمان كاتدا بە دروستكردنی ئەم بەنداوە سیمایەكی جوانی گەشتوگوزاریی بە ناوچەكە دەبەخشێت كە دواتر وەك پرۆژەیەكی گەشتوگوزاریش سوودی لێ وەردەگیرێت ئەمە وێرای ئەوەی كە مەڕدارانی ئەو گوندانە بۆ ئاودانی مەڕ و ماڵاتەكانیان سوودی لێ وەردەگرن.
پرۆژەی بەنداوی گۆمەسپان(بەستۆڕە) بە بەهای 7,293,420.000(حەوت ملیار و دووسەد و نەوەدوسێ ملیۆن و چوارسەدوبیست هەزار دینار) بە ماوەی 1800 رۆژ تەواو دەكرێت. بەرزیی بەنداوەكە 70 مەترە و لە جۆری RCC كۆنكریتییە و درێژییەكەی لەسەرەوە دەگاتە 590 مەتر و بەرزیی لە ئاستی رووی دەریاوە 874 مەترە، پانیەكەی 13 مەترە، هەروەها بەرزیی بەنداوەكە لە كاتی لافاو دەگاتە 671 مەتر، دوای تەواوبوونی پرۆژەكە لە توانایدایە 75,000,000 م3 ئاو گل بداتەوە.
گرێبەستی پڕۆژەکە ٢٩ـی حوزێران – یۆنیۆ، لە لایەن پرۆفیسۆر سیروان بابان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و خەلیل حیكمەت ئاتامات بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیایAtach ی توركی و عەبدولڵا حەمەد گەردی بەڕێوەبەری گشتی گروپی سێنكی كوردییەوە واژۆ کرا.