لەبەردەوامی سەردانییەکانی خەڵک و چین و توێژە جیاکانی کوردستان و وەفدی بیانی و میوانەکانی دەرەوەی وڵات بۆ سەردانی مەزاری نەمران سەرلەبەیاینی ئەمرۆ ئالان گیبرات کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا و گامیلۆ فیکارۆ کونسوڵی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان بە هاوڕێیەتی سەیوان بارزانی کونسلی عێراق لە ئیتالیا و بە و سیروان بارزانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد.
شاندەکە لەلایەن خه‌ڵات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆک بارزانییه‌وه پێشوازییان لێ کرا، دوای دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گڵکۆی نه‌مران، به جیا هه‌ر یه‌ک له کونسوڵی فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا له په‌یڤێکدا ئاماژه‌یان به که‌سایه‌تی مه‌زنی بارزانی نه‌مر له بواری شۆڕشگێڕی و خۆنه‌ویستی له خزمه‌ت دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌یدا کرد وله پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه ره‌واکانی گه‌لی کورد، دواتر شاندی میوان گۆڕستانی ئه‌نفالکراوه‌کانیان به‌سه‌ر کرده‌وه.
د.ع
pna
گه‌نجێكی كورد دەڵێت، پاش هەوڵ و گەڕانێکی زۆر توانیویەتی له وڵاتانی عه‌ره‌بی، 16 له‌و ئافره‌تانه بدۆزێته‌وه كه ساڵانێکی زۆرە بێسه‌روشوێن.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ونبوونی 18 ئافره‌تی كورد له وڵاتی میسر، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیی ونبوونی ئه‌و 18 ئافره‌ته كرد، گه‌نجێكی كورد راگه‌یاندووە 16 ئافره‌تی له كۆی ئه‌و 18 ئافره‌ته دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا گه‌نجێكی كورد بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاندووە "دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆرم دا بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دۆزینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌و ئافره‌ته ونبووانه، بۆ دواجار توانیم له وڵاتانی عه‌ره‌بی 16 له‌و ئافره‌تانه بدۆزمه‌وه كه ماوه‌ی 20 ساڵه بێسه‌ر و شوێنن، ئه‌مه‌ش بۆ دوو شت ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه خۆم كوردم و دووه‌میان وه‌ك هاوكاریكردنێكی حكومه‌ت هه‌ڵساوم به گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ئافره‌تانه‌وه."
هه‌روه‌ها گوتی "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاره‌یه‌كی زۆرم خه‌رج كردووه تا توانیومه بگه‌م به‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه بدۆزمه‌وه و ئێسته‌ش ناوی 16 له‌و ئافره‌تانه‌م به لیست له‌كنه و ئه‌وانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان پێویستیان به‌هاوكاری هه‌یه."
24/08/2013
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی دووپاتی کردەوە کە ناکۆکییەکانی نێوان ئاکەپە و جەماعەتی فەتحوڵلا گولەن دەبنە هۆکاری تێک دانی قۆناخی چارەسەری پرسی کورد.
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی زاپ خەبەر سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی رایگەیاند" حکوومەتی ئاکەپە پێویستە زۆر بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ قۆناخی چارەسەری پرسی کورد بکات و رێگە نەدات کە ئەم قۆناخە ببێتە قوربانی ناکۆکییەکانی نێوان ئاکەپە و جەماعەتی فەتحوڵلا گولەن.
دەمیرتاش وەڵامی رەخنەکانی ئەردوغانی سەبارەت بە پرۆسەی کێشانەوەی هێزە چەکدارەکانی پەکەکەیشی داوەتەوە و جەختی کردۆتە سەرئەوەی کە " پێشتر لە کاتی گفتووگۆکاندا هیچ جۆرە مەرجێک بۆ کێشانەوەی هەر هەمووی هێزە چەکدارەکانی پەکەکە لە نێوان ئوجەلان و حکوومەتدا دەستنیشان نەکراوە بۆیە وتەکانی ئەردوغان سەبارەت بەم پرۆسەیە نیشانەی لاواز بوونی ئیرادەی حکوومەت بۆ هەنگاو نان بۆ بەرەو پێشەوە بردنی قۆناخی چارەسەرییە".
د.ع
حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی پەیامێكی ئاڕاستەی سەرۆك بارزانی كرد و رایگه‌یاند، دڵنیام كە لە ساڵانی داهاتوودا گەشەسەندنی هەمەلایەنەی پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستانی عێراق دەبینین.
ئەمە دەقی په‌یامه‌كه‌یه:
بەڕێز مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بە خۆشحاڵی و پێزانینەوە پەیامی پیرۆزبایی بەڕێزتانم بە بۆنەی هەڵبژاردنم وەك سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێ گەییشت. پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەماكانی هاوسێیەتی و ڕێزگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەش، لە ئەولەوییەتەكانی سیاسەتی دەرەكیی كابینەكەم دەبێت و بە تەواوەتی لەوەش دڵنیام كە لە ساڵانی داهاتوودا گەشەسەندنی هەمەلایەنەی پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستانی عێراق دەبینین. بە دەرفەتی دەزانم هیوای تەندروستی و سەركەوتنتان بۆ بخوازم.
حەسەن ڕۆحانی
سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراو
شایانی ئاماژەپێدانە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە 16ـی 6ـی 2013 بە بۆنەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كە ئەمە دەقەكەیەتی:
ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز دكتۆر حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران
سڵاوی خواتان لێ بێت
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك حەوتەمین سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و گەلی هەرێمی كوردستانتان پێڕادەگەیێنم. ئومێدەوارم ئەمە دەرفەتێك بێت بۆ ئەوەی حكوومەت و گەلی مەزنی ئێران پێشكەوتنی زیاتر مسۆگەر بكەن و بنەماكانی ئاشتی و پێكەوەژیان و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەلانی ناوچەكە پتەوتر ببێت. هیوادارین ماوەی سەرۆكایەتی جەنابتان ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و كولتوورییانەی لەنێوان هەردولامان هەیە.
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
16- 6 - 2013
23/08/2013
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ـی ٨ـی ٢٠١٣ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پێشنیاری کردووە کە لە پێناو یارمەتیدانی زیاتری ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ٢٠%ـی بوودجەی یەک مانگی ھەر سێ سەرۆکایەتی و لایەنە سیاسییەکان و دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی یارمەتیدان و ھاوکاریکردنی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا کە نیشتەجێی ھەرێمی کوردستانن تەرخان بکرێت.
ئەمەی خوارەوەش دەقی نامەکەی سەرۆک بارزانییە:
بۆ/ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان.. بەڕێز
سڵاوێکی گەرم..
یارمەتیدانی ئەو خوشک و برایانەی لە ڕۆژئاوا ھاتوونە و پەنایان بۆ ھەرێمی کوردستان ھێناوە ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەیە. لەپێناو یارمەتیدانی باشتر بۆ ئەو ئازیزانە پێشنیار دەکەم بە ڕێژەی ٢٠%ـی میزانەی یەک مانگی ھەموو حزبەکان و ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان و تێکڕای دامودەستگە کارگێڕییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاوکاری و یارمەتیدانی خوشک و برا پەنابەرەکانی کوردی ڕۆژئاوا تەرخان بکرێت.
مسعود بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
١٨ـی ٨ـی ٢٠١٣
ئههندامێكی کۆمیتەی ئامادەکاریی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی رایده‌گه‌یه‌نێت بانگهێشتی قه‌رمی حكومه‌تی سوریاش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی كۆنگره‌كه ببێتئ.
غەفور مەخموری ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایکرد: زمانی رەسمی کۆنگرە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەبێ و ھەموو لایەنەکانیش کۆکن لەسەر ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان و گوتنی و سرودی ئەی رەقیب.
مەخموری لەبارەی میوانە داوەتکراوەکانی کۆنگرە وتی ” میوانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ٣٠٠ کەسن لەپەرلەمان و یەکێتی ئەوروپا، ھەروەھا کۆمەڵێ پەرلەمانتار کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیریی وڵاتانی ئەوروپا بانگ دەکرێن، ئەمریکاو نەتەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوەکانی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال، کۆمکاری عەرەبی. تەنانەت سەرۆکی وڵاتانی بانگ دەکرێن”.
ھەردوو کەسایەتیی ناسراو ئیسماعیل بیشکچی و نوام چۆمسکی میوانی کۆنگرە دەبن.
ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ئاشکرایکرد ھەریەکە لەحکومەتەکانی سوریا، تورکیا، ئێران و عێراق بەڕەسمی داوەتی کۆنگرە دەکەن و لەوانەیە پەیامیشیان ھەبێ.
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بڕیارە رۆژی ١٥/٩/٢٠١٣ لەشاری ھەولێر دەست پێ‌بکات و سێ رۆژ بخایەنێ.
لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرە رایگەیاند: کۆنگرە ٦٠٠ ئەندامی دەبێ کە بەوجۆرە دابەشکرابوون ٤٥%بۆ ھێز‌و لایەنە کوردستانییەکان
٣٥% بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی
١٠%بۆ گەنجان
١٠% بۆ کەسایەتیی سەربەخۆ
کۆنگرە پێویستە بەگشتی ٤٠% ئەندامەکانی ئافرەت بن.
لەبارەی بەشدارییکردنی کوردەکانی ئیسرائیل، مەخموری گوتی “لەو ٣٠٠ میوانە کە ھێشتا داوەت کەس نەکراوە، پێشبینی دەکەم کوردانی ئیسرائیلیش داوەتی کۆنگرە بکرێن، ئەگەر کێشەی ھاتووچۆشیان ھەبوو پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکات”.
مەخموری ھەروەھا گوتی ” لەبەرنامەدایە کوردانی کازاخستان و ئەرمەنستان و لوبنان و وڵاتانی دیکە بانگبکرێنە کۆنگرە”.
سه‌رچاوه: ئانادۆڵ
22&08&2013
لە پەیامێکدا مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی ھاووڵاتی و چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان بۆئەو یارمەتی و ھاوسۆزی و ئەو بەدەنگەوەھاتنەی بەرانبەر کوردانی ڕۆژئاوا دەریان بڕیوە و دەڵێت دیمەن و وێنەی ئێوەی ئازیز لە بەپیرھاتن و ھاوکاریی ھاونیشتیمانمان مێژوویین و قەت لە یاد ناکرێن.
ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە
خەڵکی سەربەزی کوردستان..
پڕ بەدڵ سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ھەموو ھاووڵاتی و چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت خەڵکی خۆڕاگری ھەولێری پایتەخت و دەورووبەری ڕادەگەیێنم، بۆ یارمەتی و ھاوسۆزی و ئەو بەدەنگەوەھاتنەی بەرانبەر خوشک و برایانی ڕۆژئاوامان ھەیانە و، بووەتە جێگەی سەرنج و خۆشحاڵیی ھەموو لایەک.
ئێوەی سەربەرز لە زۆر وێستگەی مێژوویی دیکەشدا نیشتیمانپەروەری و نەجابەت و سەخاوەتی خۆتان نیشان داوە. دیمەن و وێنەی ئێوەی ئازیز لە بەپیرھاتن و ھاوکاریی ھاونیشتیمانمان مێژوویین و قەت لە یاد ناکرێن.
ئەو ھاوخەمی و بەخشندەییەی ئێوە بە ھیچ وشەیەک وەسف ناکرێت و ھێمایەکە بۆ ئەوەی کە خەڵکی دڵسۆز و قارەمانی وڵاتەکەمان وەک چۆن ھەمیشە ئامادەی بەرگری لە نیشتیمان و قوربانیدان بووە، لە چاکەخوازی و ھەستی مرۆڤدۆستی و وڵاتپارێزیش نموونەی بەرز و بێوێنەن. وڵاتێک خاوەنی ئەو خەڵکە ڕەوشتبەرزە بێت شایانی ھەموو شکۆمەندیێکە.
ھەموو کات ئەو ئومێدەم ھەیە کە گەلی ئێمە ئامادەیە لە ھەموو بارودۆخێکدا لە بەرخودان و نەتەوەپارێزی و مرۆڤسالاری ببێتە وانە و سەرمەشق بۆ ھەموو گەلانی جیھان. کە ئەو ھەست و سۆزە نەتەوەیی و مرۆڤپارێزیی ئێوەی خۆشەویست دەبینم، ئومێدم بە دواڕۆژی گەلەکەمان زیاتر دەبێت. ئەو ھەستەی ئێوە بۆ خوشک و براکانیشمان لە ڕۆژئاوا‌و پارچەکانی دیکەی کوردستان مایەی ئومێدێکی مەزنە.
بەپێویستی دەزانم سوپاسی ھێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی و پۆلیس و ئاساییش و ھاتووچۆ و شارەوانی و کەرتی تەندروستی و گشت لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێم و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و لایەنە سیاسییەکان بکەم کە ھاوشان لەگەڵ ھاووڵاتیانی شاری ھەولێرو دھۆک و سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و شوێنەکانی دی یارمەتیی کوردانی ڕۆژئاوایان داوە. لە خودای گەورە داواکارم پاداشی چاکە و فیداکاریتان بدات و ھەر سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه ره‌تیده‌كاته‌وه كه دواخستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌سه‌ر داوای ئه‌وان بوبێت به‌ڵام جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه پێویسته كۆنگره بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كورد بێت نه‌ك بۆ دروستكردنی كێشه‌ی نوێ.
له‌به‌شی دوه‌می چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان باڵی سیاسیی په‌كه‌كه، رایده‌گه‌یه‌نێت نابێت كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌خزمه‌تی به‌شێكی كوردستان یان ته‌نها حیزبێكدا كۆنگره به‌سترێت وتیشی “پێویسته سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره بهدهوریو هاوسه‌رۆكی ژن‌و پاوێك بێت”.
سه‌ره‌ڕای تێبینیه‌كانی جه‌میل بایك له‌سه‌ر په‌یوه‌ست بونی توركیا به‌ڕێكه‌وتنی ئاشتی نێوانیانه‌وه ئه‌و به‌شدرایكردنی نوێنه‌ری ئهنكههرهو تاران له‌كۆنگره‌ی نیشتیمانیدا به‌گرنگ ده‌زانێت.
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه دژ به‌وه‌یه ئه‌زمونی دوئیداره‌یی هه‌رێمی كوردستانیش لهخۆراوئاوا دوباره‌بێته‌وه به‌هۆی كێشه‌ی نێوان لایهنهكانهوهو ره‌خنه‌ش له‌هه‌رێم ده‌گرێت له “گه‌مارۆدانی خۆرائاواو” ده‌ڵێت “تورك‌و به‌ره‌ی نوسره‌و بیانویان هه‌یه بۆ گه‌مارۆدانی خۆرئاوا، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت گه‌مار بسهپێنێتو هیچ هۆكارو بیانویه‌ك بۆ ئه‌وه قبوڵناكرێت”.
hawlati
20/08/2013
لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بڕیاریدا له رۆژانی 15و16و17-9-2013 لە هەولێر یه‌كه‌مین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ببەسترێت.
بەپێی راگەیاندندراوێكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، كه ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه كۆبونه‌ته‌وه بڕیاردراوه له كۆنگره‌كه‌دا 600 ئەندام به‌شداری بكهنو بەسەر باكوور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان و دەرەوەی وڵات دابەش دەكرێن، هاوكات 300 میوانی بیانیش بانگهێشتی كۆنگره‌كه ده‌كرێن.
بەپێی راگەیەنراوەكە پێكهاتەی ئەندامانی كۆنگرە بەم شێوەیە دەبێت رێژەی لە 10% بۆ رێكخراوەكانی گەنجان، لەسەدا 10 بۆ كەسایەتییەكان، لەسەدا 35 بۆ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و لەسەدا 45 بۆ پارتە سیاسییەكان دەبێت”.
دواخستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی 24ی ئه‌م مانگه به‌واده‌ی به‌ستنی دیاریكرابو، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشنیاری زۆربه‌ی پارته به‌شداربوه‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی كاتی زیاتر بۆ بانگهێشتنی میوانانی كۆنگره‌و ته‌واوكردنی ئاماده‌كاریه‌كان.
كۆنگرەی نەتەوەیی لەڕێگەی لیژنەیەكی 21 كەسیەوە ئامادەكاری بەستنی دەكرێت‌و یەكەم كۆبونەوەی راوێژكاری بەبەشداری 39 پارتی چوارپارچەی كوردستان بەئۆپۆزسیۆنیشەوە 22ی مانگی رابردودا لەهەولێر بەڕێوەچوو.
20/08/2013
سه‌رۆكی رێكخراوی ئیسلامیی ئیخوان موسلیمینی میسر، به تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵك بۆ ئاژاوه و توندوتیژی، دوای مانگێك خۆشاردنه‌وه، ده‌ستگیر كرا.
به‌پێی راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومه‌تی میسر، محه‌مه‌د به‌دیع، سه‌رۆكی رێكخراوی ئیسلامیی ئیخوان موسلیمینی میسر، له شوقه‌یه‌ك له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، ده‌ستگیر كراوه.
محه‌مه‌د به‌دیع، له یه‌كه‌م رۆژی هه‌ینیی دوای رووخانی حكوومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د مورسی، به تۆمه‌تی هه‌ڵخڕاندنی خه‌ڵك بۆ توندوتیژی و ئاژاوه، فه‌رمانی گرتنی ده‌رچوو.
سه‌رۆكی ئیخوان دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی گرتنه‌كه‌ی، خۆی حه‌شار دا و له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا، چه‌ند جار هاته ناو خۆپیشاندانی ئه‌ندامانی ئیخوان و بۆ به‌رده‌وامبوون هانی ده‌دان.
20/08/2013
د.فه‌رهاد پیرباڵ له كافێی چرای تاران، به زمانی فارسی به‌شێك له شیعره‌كانی كۆمه‌ڵه شیعری "مهجنوونامه"ـی خوێنده‌وه.
فه‌رهاد پیرباڵ به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك شیعری فارسی له هۆنراوه‌كانی خۆی به ئاماده‌بوونی 60 ـ 50 شاعیر و نووسه‌ری ئێرانی و هۆگرانی شیعر، به زمانی فارسی خوێنده‌وه.
گوتیشی: له رێگای شیعره فارسی و كوردییهكانیهوه كه وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی فارسی، به نیازه نه‌ته‌وه‌ی كورد و فارس له یه‌ك نزیك بكاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "من پڕۆژه‌یه‌كم نییه و خاوه‌نی رێكخراوه‌یه‌ك نیم، رۆژنامهشم نییه، هه‌روه‌ها ملیۆنێر و میلیاردێریش نیم، به‌ڵام باوه‌ڕم به خۆم هه‌یه كه ئه‌و شیعره فارسیانهم به هاوكاری چه‌ند براده‌رێكی نزیك و خۆشه‌ویست كه له تاران دیارن و ناسراون، به تایبه‌ت هاوكاریم بكه‌ن كه چاپ و بڵاویان بكه‌مه‌وه.
پیرباڵ، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "له لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌ندێك كه‌س پێیان ناخۆش بێت كه بۆچی به زمانی فارسی شیعر پێشكه‌ش ده‌كه‌م، ده‌ڵێین ئێمه بۆچی خزمه‌تی فارس بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه بیرووبۆچوونێكی كۆنه و گرینگییه‌كی ئه‌وتۆی پێناده‌م".
روونیشی كرده‌وه "نیوه‌ی زیاتری كۆمه‌ڵگای كوردستان له مۆدێرنزمی من و له فه‌رهاد پیرباڵ تێناگه‌ن، به‌ڵام من رێگای خۆم درێژه پێده‌ده‌م و گوێشم له‌و قسانه نییه".
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا كه به پێشكه‌شكاری شاعیری لاوی ئێرانی مێهدی وهزیربانی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی ئەنستتیوتی فه‌رهه‌نگی كوردستان به‌هرام وه‌له‌دبه‌یگی، شاعیری كورد ئه‌نوه‌ر هۆژهبرهیی، رۆژنامه‌نووسی كورد سوله‌یمان محه‌مه‌دی، قوتابیانی كوردی زانكۆكانی تاران و چه‌ندین شاعیری ئێرانی، ئاماده‌بوون، له‌وانه: ره‌سووڵ یۆنان، عه‌لیڕه‌زا راهیب، عه‌لیڕه‌زا به‌هرامی، هۆرموز عه‌لیپوور، به‌همه‌ن زێدوار، مه‌هدی ئه‌شره‌فی و چه‌ندین شاعیری و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی دیكه.
مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف