بەئامادەبوونی مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوێنێ لە بارزان رێوڕەسمی یادکردنەوەی 30 ەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانیان بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لە وەزیرانی حکوومەت و نوێنەر و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە کوردستان ئامادەی بوون ، بەرەڤان حەمدی سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری یادەکە لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەر مێژووی ئەم کارەساتە و نیشانی‌دا" لەم ڕۆژەدا یادێکی خەمناک دەکەینەوە کە تیایدا 8000 پیر و گەنج ومێرد منداڵ لە کۆمەڵگە زۆرە ملێکان بردرانە چارەنووسێکی نادیار وجەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی عیراق وەکو واریسی حکومەتی پێشوو خانەوادەی ئەنفالکراوان قەرەبۆ بکاتەوە تا تاوانی لەمجۆرە دووبارە نەبێتەو".
دواتر نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە پەیڤەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کوردستان قەرزداری ئەو خانمە عەبا ڕەشانەیە کە بە شەرەفەوە منداڵ ونەوەی خۆیان گەیاندە ئەم رۆژە و دووپاتیکردەوە هەولێر وەک چۆن لە دوای ساڵی 1983لە باوەشی گرتن هەمیشە ئامادەی هەمان هەڵوێستە بۆ پاراستنی کورد وکوردستان وئەمڕۆش هەولێر شوێنی ئارامیە بۆ هەموو عیراق
پاشان د.حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ستایشی رۆڵی هەولێری کرد بۆ ئەم هەڵوێستە کوردانەیان بە داڵدەدانی کەسوکاری جینۆسایدی بارزان هاوکات دووپاتیکردەوە پەرلەمان درێغی لە بە جیهانی ناساندنی ئەم تاوانە ناکات.
لە بەشێکی تری رێورەسمەکەدا ئارام ئەحمەد وەزیری کاروباری شەهید وئەنفالکراوان بەناوی حکومەتی هەرێمەوە سوپاسی هەموو ئامادەبوانی کرد بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکە و داوای‌کرد ئەم تاوانە بکرێتە بابەتێکی گرنگی کۆنگرەی نەتەوەیی.
پاشان وتاری کەسوکاری خانەوادەی ئەنفالکراوان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بارزان لەلایەن لێهات بارزانی خوێندرایەوە.
لە کۆتایی رێورەسمەکەشدا سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان و حکومەت و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری شەهیدانی جینۆسایدی بارزانیان دانا.
شایەنی باسە بەر لە دەستپێکردنی رێوڕەسمەکە نوێنەری وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان بەیاوەری دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد ولەلایەن شێخ خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی پێشوازیان لێ‌کرا.
د.ع
هاوسه‌رۆکى PYD (ئاسیا عه‌بدوڵڵا) رایگه‌یاند که پرۆژه‌که‌ى ئه‌وان سه‌باره‌ت خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیموکراتى له رۆژئاواى کوردستان له‌لایه‌ن چه‌ندین که‌س و لایه‌نى سیاسى به‌شێوه‌یه‌کى ئه‌رێنى لێى دهروانرێ و ووتى : "ئێمه له‌و خه‌باته‌دا پێمان ناوه‌ته قۆناخى دووه‌مین . "
هاوسه‌رۆکى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى PYD له ناوه‌ندى پارته‌که‌ى له‌شارى قامیشلۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى راگه‌یاندنى ئه‌نجامدا و ده‌رباره‌ى ئه‌و بابه‌ته چه‌ندین زانیارى گرنگى دا ، ئاسیا عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند که ئه‌وان پرۆژه‌که‌یان پێشکه‌شى چه‌ندین لایه‌ن و ده‌زگاکانى مه‌ده‌نى کردووه و به‌شێویه‌کى ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگێنراوه و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ پارته‌سیاسیه‌کان ، رێکخستنى ژنان و گه‌نجان ، ده‌زگاکانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى که پێکهاتوون له نه‌ته‌وه‌ى کورد ، عه‌ره‌ب ، سریانى ، ئاشوورى ، ئه‌رمه‌نى و کهساتیهسهربهخۆکان چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن . ئاسیا عه‌بدوڵڵا ده‌ستنیشانى کرد که له‌و چاوپێکه‌وتنه‌کاندا هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى ئه‌رێنى پێشوازیان له پرۆژه کردووه .
هاوسه‌رۆکى PYD جه‌ختى کردووه که دواى ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه ئه‌وان پێده‌نێنه قۆناخى دووه‌مینى خه‌باتى خۆبه‌رێوه‌به‌رى کاتى و ووتى :" ئێمه له‌ئێستا به‌دواوه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى ئه‌رێنى نزیکى پرۆژه‌که بوونه‌ته‌وه چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له‌سه‌ر خۆبه‌رێوه‌به‌رى کاتى گفتوگۆ ده‌که‌ین ، له‌ئه‌نجامى ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا هه‌یکه‌لى کۆتاى پرۆژه‌که ئاماده‌ده‌کرێت ."
پاشان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى PYD (به‌شیر ده‌وێش) لێدوانێکى دا و ده‌رباره‌ى کاروخهباتى قۆناخى دووه‌مین چه‌ندین زانیارى گرنگى دا و رایگه‌یاند که ئه‌وان پێ ده‌نێنه قۆناخى دووه‌مین و له‌و قۆناخه‌شدا بۆ دانانى یاسا ئه‌نجومه‌نێک داده‌مه‌زرێت که ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش بهرێوهبهریهکى کاتى هه‌رێمى داده‌مه‌زرێنێت .
ده‌روێش ده‌ستنیشانى کرد که ئه‌وان ماوه‌ى (2) ساڵه وه‌ک PYD و ئه‌نجومه‌نى گه‌لى رۆژئاواى کوردستان به‌رێگه‌ى کۆمیتهسیاسیهکان ، پاراستن ، ئابوورى ، کلتوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌وڵده‌ده‌ن بهرێوهبهریهکى کاتى دروست بکه‌ن که هه‌موو به‌شه‌کانى کۆمه‌ڵگا به‌شێویه‌کى یه‌کسان بگرێته‌وه و هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگ له‌ناویدا هه‌بن . ده‌روێش رایگه‌یاند که وه‌ک هه‌ندێک لایه‌ن بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و پرۆژه‌یه پارچهبووین دروست ده‌کات ، وانیه به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه و بۆ ده‌وڵه‌ته‌کانى جیران هه‌ره‌شه نیه ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و پرۆژه رێگالهبهردهم سوریایه‌کى دیموکرات ده‌کاته‌وه .
ئه‌و پرۆژه‌ى پێشکه‌شى هه‌موو ده‌زگا و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان کراوه که بڕیاره گفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێت ، هه‌روه‌ها چاوه‌روان ده‌کرێت که هاورابوونێکى گشتى له‌سه‌رى دروست بکرێت به‌و شێوه‌یه‌یه:
1 ــ بۆ دروستکردنى هاوپه‌یمانێکى کۆمه‌ڵایه‌تى شاندێکى ئابوورى داده‌مه‌زرێت . ئه‌و شانده‌ش له‌هه‌موو پارت و لایه‌نه‌کانى ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان په‌سه‌ند کردووه ، پێکدێت .
2 ــ هه‌موو لایه‌نێک پێنج ئه‌ندام بۆ شاندى ئابوورى ئاماده ده‌کات .
3 ــ ئه‌و شانده دواى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌که په‌سه‌ند کرا ، له‌ماوه‌ى (40) رۆژدا پێویسته بهرێوهبهریهکى کاتى دامه‌زرێنێت .
4 ــ ئه‌و شانده له‌ژێر چاودێرى ده‌زگا کوردستانى و شاره‌زایانى ناوتهوهى یاساکانى هه‌ڵبژاردنى دیموکراتى دروست ده‌کات .
5 ــ به‌رێوه‌به‌رى هه‌رێمى کاتى ، بۆ به‌رێوه‌به‌ردنى کاروبارى سیاسى ، ئابوورى ، سه‌ربازى ، کۆمه‌ڵایه‌تى و کلتوورى ده‌زگاى تایبه‌ت به‌و کارانه داده‌مه‌زرێنێت .
6 ــ به‌رپرسیارى هێزى سه‌ربازى و پاراستن ئه‌وه‌یه که رۆژئاواى کوردستان به‌هه‌موو پێکهاته‌کانه‌وه بپارێزێت . ئه‌و ده‌زگایانه‌ش سه‌ربه هیچ پارتێک نین و به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌یینه . سه‌ربه به‌رێوه‌به‌رى هه‌رێمین .
7 ــ دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌کان پرۆژه‌که‌یان په‌سه‌ند کرد ، له‌ماوه‌ى (6) مانگ دا هه‌ڵبژاردنى دیموکراتى به‌رێوه‌ده‌چن . ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ چاودێرانى هه‌موو ده‌زگاکانى ناوتهوهى کراوه ده‌بن .
8 ــ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کان داده‌مه‌زرێت نوێنه‌رى هه‌موو پێکهاته‌کانى رۆژئاواى کوردستان ده‌بێت .
9 ــ په‌رله‌مانى رۆژئاواى کوردستان ده‌ستوورێکى بنه‌ره‌تى دیموکراتى ئاماده‌کات که هه‌موو مافه‌کان بپارێزێت برایه‌تى گه‌لان به بنه‌ما وه‌ربگرێت .
14/08/2013
بڕیارە ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهیدانی ئەنفالی بارزان رێوڕەسمی 30ـەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی بارزانیان کە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە هاوکاری سەرۆکی یەکەی ئیداری و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە دەڤەری بارزان ئەنجامی دەدات بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکومی و ئیداری و حزبی و میوانی بیانی بە ڕێوەبچێت.
بەرەڤان حەمدی بەڕێوەبەری گشتی وەزارەت و سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری ساڵیادەکە راگەیاند " ئامانجی سەرەکی ساغکردنەوەی ئەم یادە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی دیکەی ڕەشی تاوانکاری رژێمی بەعسی لە ناوچووە کە لە 1983/7/31 لەدژی خەڵکی بێتاوانی بارزان لە کۆمەڵگەکانی بەحرکە و قوشتەپە و هەریر بە ئەنفالکردنی 8000 مێردمنداڵ و پیاو و پیر ئەنجامیدا بە بردنیان بۆ بیابانەکانی باشووری عیراق و زیندە بەچاڵکردنیان".
دووپاتیشیکردەوە ئەم یادکردنەوەیە دەبێتە پەیامێک بۆ هەموو جیهان بەوەی ئەو تاوانەی لە دژی ئەم گەلە ئەنجامدرا تەنها بۆ ئەوە بوو ئەم خەڵکە کوردن و ناوچەی بارزانیش هەمیشە ناوچەی شۆڕش و بەرخودان بووە و گەلی کوردیش هیچ کاتێک ئەم تاوانە لەیاد ناکات.
د.ع
ئەنوەر حوسێن پەناهی، گیراوی سیاسیی کورد پاش نزیک بە ٦ ساڵ زیندان، ئازاد کرا.
"ئەمجەد حوسێن پەناهی"، برای ئەو گیراوە سیاسییە لە لێدوانێکی کورت‌دا، هەواڵەکەی بۆ ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ پشتڕاست کردەوە و گوتی کە ئەنوەر حوسێن پەناهی، ئەمڕۆ دووشەممە[٢١ی گەلاوێژ]، بە سپاردنی بارمتەی ماڵی، لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.
"ئەنوەر حوسێن پەناهی"، لە پاییزی ۱۳۸۶ی هەتاویدا قۆڵبەست کرا و پاش لێکۆڵینەوەیەکی چەند مانگە و زەخت و گووشاری ئیتلاعات، بە تۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و شەڕ لەگەڵ خوا، سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا.
بەدواداچوونی بنەماڵە و پارێزەرانی ئەو گیراوە کوردە و دژکردەوەی هەمەلایەنەی ناوەندەکانی پارێزڤانی مافی مرۆڤ بەرانبەر بەو حوکمە قورسە، دادگای پێداچوونەوەی سنەی گەیاندە ئەو قەناعەتە کە ئێعدامەکە هەڵبوەشێنێتەوە و سزاکەی بۆ ٦ ساڵ زیندان کەم بکاتەوە.
ئەنوەر حوسێن پەناهی، لە ماوەی نزیک بە ٦ ساڵی رابردوودا، لە ژێر زەخت و گووشاری قورس دابووە و رەوشی نالەباری زیندان، تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی کردبوو بەڵام لەو ماوەیەدا، تەنیا دوو جار[هاوینی ساڵی رابردوو وبەهاری ئەمساڵ]، بە دانانی بارمتەی قورسی ماڵی، بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی، مەرەخەستیی چەند رۆژەی پێ‌درابوو.
nnsroj
12/08/2013
سەمیع زوبێر
رووداو ـ سۆمەریە
12/08/2013
بۆ ڕای گشتی کوردستانی وجیهانی.
کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستانی مەزن!
تامەزرۆیانی ئاشتی و تەبایی و یەکڕیزی نەتەوەی گەورەی کورد!
دوای تێپەڕبوونی نزیک بە ساڵێک و پاش چەندین دانیشتن و کۆبونەوە لە نیۆان سەرکردایەتی هەردوو پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی ئازادی و دیمۆکراسی کوردستان و بۆ هەرچی زیاتر خزمەت بە نەتەوەی کورد و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی نەتەوە و وڵاتەکەمان لە لایەک و؛ لە پێناو وەسەریەک خستنەوەی هێز و تواناکانمان و بۆ هەرچی زیاتر مەحکەمکردنی سەنگەری خەباتی نەتەوایەتی لە لایەکی دیکەوە، هەردوو لایەن لە سەر ئەوە ڕێکەوتین کە وەک یەک لایەنی سیاسی و لە ژێر ناوی* پارتی سەربەستیی کوردستان* درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆمان بدەین.
هەر لێرەوە داوا لە سەرجەم هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستانی دەکەین کە بە کەڵک وەرگرتن لە خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیان و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی نەتەوەکەمان دا، با چاوپۆشی لە قازانج و بەرژەوەندیە تاکەکەسی و گروپیەکان بکەن و پێکەوە لە یەک ریکخراو و بۆ یەک ئامانج کە ئەمیش سەربەخۆیی کوردستانە درێژە بە تێکۆشانیان بدەن، چونکە هەلومەرجی ئەمرۆی کوردستان پێویستی بە یەکریزی، تەبایی، هاوهەڵوێستی و پاڵپشتی یەکتری هەیە .
هەر لەم راستایە و وەک هەردوو لایەنی پادک و پ س ک داوا لە گشت لایەنە سەربەخۆخوازەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و داوایان لێدەکەین: کە بۆ هەرچی زیاتر خزمەت بە نەتەوەکەمان و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دا، با لەگەڵ یەکتر دڵپاک و بە دیالۆگ و دانیشتن ڕێگای یەکگرتن و لێکنزیکبوونەوە خۆشبکەین، گومانی تێدانی یە کە هەمچون هەنگاوگەلێک کە ئەمرۆ پسک و پادک ناویانە، گەورەترین خزمەتە بە نەتەوەکەمان و ڕێگاخۆشکەری ڕەوتی خەباتی نەتەوایەتی یە لە پێناو رزگاری کوردستان.
هەر شەکاوە بێت ئاڵای خەباتی یەکڕیزی ڕٶڵەکانی نەتەوەی گەورەی کورد لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و دێمۆکرات و سەربەخۆدا.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان:
عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پ س ک :
قادری خەندەڕەش سەرۆکی پادک
ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی ئازادی ودیمۆکراسی کوردستان
11/08/2013
تەرمی شاعیری گەورەی كورد شێركۆ بێكەس لەرێگەی فرۆكەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.
بڕیارە له‌ڕێوره‌سمێكدا ته‌رمه‌كه‌ی ببرێته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و ئه‌مشه‌ویش له‌شاری هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه‌و دواتریش بەرەو سلێمانی بەڕێبکرێت.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبەینێ لە مەراسیمێکی جەماوەریی و بە پێشوازیکردن لە تەرمەکەی، لە ناو پارکی ئازادی شاری سلێمانیدا، لە سەر وەسیەتی خۆی بە خاکبسپێردرێت
شێركۆ بێكه‌س رۆژی یه‌كشه‌ممه 4-8 دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌سێ مانگ له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌ی كارۆلینسا له‌ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید كۆچی دوایكرد.
شێركۆ بێكه‌س (73 ساڵ) ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی تێكچونی ژێكانی ده‌نگیه‌وه باری ته‌ندروستی تێكچوه‌و زۆرجار ده‌نگی نوساوه، تاوه‌كو نه‌خۆشی زۆری بۆ دههێنێتو بۆ چاره‌سه‌ر 17ی نیسانی ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ی سوید ده‌كرێت.
به‌پێی پشكنینه پزیشكیه‌كانی سوید یه‌كێك لهژێكانی قورگی شێركۆ توشی پچڕان بوه له‌ئه‌نجامی مانوبونی زۆره‌وه، به‌هۆی جگه‌ره كێشانی زۆریشه‌وه سییه‌كانی توشی هه‌وكردن بوه تاهكو روبه‌ڕوی شێرپه‌نجه‌ی كردۆته‌وه.
شێركۆ بێكه‌س پێش نه‌خۆشكه‌وتنی لهوهسێتنامهیهكدا شوێنی به‌خاكسپاردنی دیاریكردوه‌و چاره‌نوسی كتێب‌و هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌ڕو.
شارەوانی سلێمانی رەزامەندی نيشاندا لەسەر ناشتنی تەرمی شێركۆ بێكەس لەپاركی ئازادی.
hawlati
11/08/2013