بهرهی نوسره خۆی ئاماده دهكات بۆ هێرشێكی خوێناوی دژی كوردانی خۆرئاوا و بۆ ئهو مهبهسته سهرقاڵی خۆكۆكردنهوهیه.
لهلێدوانێكی تهلهفۆنیدا بۆ خهندان ، باسم هاشم چاودێرو چالاكوانی سیاسی سوریا رایگهیاند:" بهرهی نوسره لهههوڵی دروستكردنی بنكهیهكی سهربازیی فراواندایه لهناوچه كوردنشینهكانی باكوری خۆرههڵاتی سوریا و بهوهۆیهوه لهبهرنامهیدایه هێرشێكی دڕندانه بۆسهر كوردانی خۆرئاوا دهست پێبكات ".
بهوتهی باسم هاشم پلانه نوێیهكهی بهرهی نوسره لهوهوه سهرچاوهی گرتووه كه" كورد بهدوژمنی سهرهكی خۆی دهزانێت لهجهنگی روبهروبوونهوهی هاوڵاتیانی سوریا – سوریاو بۆ مهبهستی ئهنجامدانی ئهو پهلاماره خوێناوییهش سهرقاڵی كۆكردنهوهی هێزه بهپشتیوانیی گروپه چهكداره شۆڤێنیهكانی دیكه".
بهوتهی چالاكوانه سیاسیهكهی سوریا، ئامانجی بهرهی نوسره لهدامهزراندنی ئهو بنكه سهربازییه لهباكوری خۆرههڵاتی سوریا بۆ ئهوهیه له رێی سنوورهكانی ئهو ناوچهیهوه لهگهڵ توركیا درێژه بهچالاكیهكانی بدات.
چالاكوانهكهی سوریا ئهوهشی راگهیاند كه، بهرهی نوسره لهئێستادا دهستی ناپارێزێت لههیچ كام له پێكهاته جیاوازه مهزههبی و ئهتنیكیهكانی سوریا، لهوانهی لهگهڵ بۆچوونهكانی ئهودا نین و "ئامادهیه لهپێناو سهپاندی خۆیدا دهستبداته سهربڕین و قهتلوعام كردنی سهدان كهس له خهڵكی بێدیفاعی ناوچه كورد نشینهكان و ناوچهكانی دیكهش".
پێشتر مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان رایگهیاندبوو ، گهر راستی ههواڵی سهربڕین و قهتلوعام كردنی ژنان و منداڵانی كورد بهدهستی بهرهی نوسره یهكلایی بێتهوه، ئهوا ههرێمی كوردستان ههموو تواناكانی دهخاتهگهڕ بۆ پاراستنی سهروماڵی ژنان و منداڵانی کورد له خۆتئاوای کوردستان.
خهندان
10&08&2013
نەوزاد مەحموود
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، له شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ زیاتر له یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووه و ئەمساڵیش جیاواز له ساڵانی رابردوو به ستاندارێکی جیهانی پێشوازی له گەشتیاران دەکرێت.
"نادر رۆستایی" بەرپرسی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان سەبارەت به پلانی جەژن به رادیۆ و ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار له هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان ئەمساڵ ئامادەکارییەکی بەرفروانیان کردووه. لێژنەکانمان له بازگەکانی ئەم شارانه به دابەش کردنی شیرینی و ئاو پێشوازییان له گەشتیاران کردووه و هەروەها برۆشەریشیان دراوەتێ که رێنمایی تەواوی لەسەر شوێنه گەشتیارییەکان و هۆتێل و مۆتێل و... تێدایه.
نادر رۆستایی گوتی: هەروەها ئەمساڵ جیاواز له ساڵانی دیکه، به شێوەیەکی سەردەمیانه ئامادەکاری کراوه و به رێبەری ئەلکترۆنیی گەشتیاریمان بۆ گەشتیاران ئاماده کردووه که دەتوانن لەسەر مۆبایل دایبەزێنن و دواتر بەبێ ئینتەرنێت بەکاری بێنن که رێنماییەکه زیاتر له ٦٠٠شوێنی گەشتیاری لەخۆ دەگرێت که بریتین له هۆتێل، شوێنی مێژوویی، هاوینەهەوار، بازاڕ، مۆڵ و چەندین شوێنی دیکەی تایبەت به گەشتیاری. ئەم پرۆگرامانەش هەوڵی ٨مانگی رابردووی دەستەی گەشتوگوزاره.
رۆستایی روونی کردوه: پێشبینی دەکەین ژمارەی گەشتیاران زیاد بێت، له شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار گشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووه که به بەراورد لەگەڵ شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو، سەدا٢٩ زیادی کردووه. ساڵی رابردوو٢٦٠هەزار گەشتیار بۆ جەژن هەبوو و چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ زیاد بکات چونکه بەردەوام له جێژنەکان ژمارەی گەشتیاران به بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێش خۆی زۆرتر بووه.
بەرپرسی دەستەی گەشتوگوزاری ئاشکراشی کرد: فستیڤاڵ و کەرنەڤاڵ کاریگەریی لەسەر هاتنی گەشتیاری و ناساندنی هەرێمی کوردستان دەبێت. فستیڤاڵ بەبازاڕ کردنی هەولێر که دوای جەژن لەلایەن دەستەی گەشتوگوزار به هاوکاریی کۆمپانیای بابیلیۆن بۆ دووەمین ساڵ ئەنجام دەدرێت، ماوەی مانگێک دەخایەنێت که یەکێک له بڕگەکانی تایبەت به هەڵبژاردنی شاجوانی هەرێمه. هەروەها کۆمەڵێک چالاکیی دیکەشمان دەبێت که دواتر رایاندەگەیەنین.
X.A
پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە!
به نێوی خودای مەزن و دلۆڤان
خەڵکی موسڵمانی کوردستان!
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان، واتە ئەۆ جێژنەی کە پاش مانگیک عیبادەت و خواپەرستی و خۆماندووکردن بۆ ڕامکردنی نەفس و دەروون، وه سەرکەوتنی ئیرادەی باوەڕمەندانهی موسلمانان به ئایینی پیرۆزی ئیسلام، وەک نیشانەی کۆتایهاتنی ئهم مانگه پیرۆزه، و ههروهها وهک رەمزی خێرو بەرەکەت، خۆشی و شادی، تەبایی و ئاشتی، بەهەموو پیرۆزیەکانیەوە، ناۆ مالی گشت موسلمانانی جیهان و کوردستان، پیرۆز و رازاوە و نوورانی دەکات، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی ئاراستەی گشت لایەک دەکات، و ئاواتەخوازە تاعەت و خواپەرستیی هەموو خوشکان و برایانی موسڵمان، پەسندی پەروەردگاری بێهاۆتا و بەخشەندە و میهرەبان بێت.
شووڕای ههماهەنگیی بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
16 گەلاوێژی 1392ی کۆچیی- هەتاوییی
7ی ئەگۆستی2013ی زاینی
رووداو-ئاژانسەكان
6/08/2013
سەرۆكی كۆمپانیای گازی نیشتمانی ئێران رایگەیاند: وڵاتەكەیان لەسەدا ٣٠ پێداویستیی گازی عێراق دابین دەكات و ئەمە دابین کردنی لەسەدا ٧٠ی پێداویستی گازی شاری بەغدا دەگرێتەوە.
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی پرێس تی ڤی ئێرانی، جەواد ئۆجی سەرۆكی كۆمپانیای گازی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند: بەپێی گرێبەستە نوێكەیان لەگەڵ حكومەتی عێراق، ناردنی گازی ئێران بۆ ئەو وڵاتە دوو قات زیاد دەكات.
بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، حكومەتی تاران بڕی ٨ ملیار تمەنیان لە دروستكردنی بۆڕی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق خەرج كردووە كە درێژییەكەی ٢٢٧ كیلۆمەترە.
سەبارەت بە دەستكەوتی وڵاتەكەشی لەو گرێبەستەیان لەگەڵ عێراق، جەواد ئۆجی گوتی: " لەبەرامبەر هەناردەكردنی رۆژانەی ٢٥ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی بۆ عێراق مانگانە بڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلارمان دەستدەكەوێت".
سۆران عەلی/م.ش
pna
6/08/2013
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دکتۆر "حەسەن رووحانی" بەشداری کرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پایەبەرزی ھەرێمی کوردستان پێکھاتوو لە: فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئازاد بەرواری ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندازیار کامەڕان ئەحمەد وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێی کردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی لە پەڕڵەمانی ئێران لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دکتۆر حەسەن رووحانی بەشداری کرد.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاتژمێر ٤٥/٣ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە گەیشتە پەڕڵەمانی ئێران و بە شێوەی رەسمی لە لایەن دکتۆر کازم جەلالی سەرۆکی بنکەی توێژینەوەکانی پەڕڵەمانی ئێران پێشوازی لێکرا و لە بەرچاوی کامێڕاکانی کەناڵە جۆراوجۆرەکانی جیھان و پەیامنێران و رۆژنامەنووسانی وڵاتانی دنیا و ئێران چوونە ناو سەحنی پەڕڵەمانەوە و لە لایەن نوێنەرانی پەرڵەمان بە تایبەت نوێنەرانی شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان پێشوازی لێکرا.
لە سەرەتای ئەم رێوڕەسمەدا دکتۆر عەلی لاریجانی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران وتارێکی پێشکەش کرد و لە وتارەکەیدا بەخێرھاتنی میوانانی رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دکتۆر حەسەن رووحانی کرد و ئاماژەی بە میوانی تایبەتی ئەم رێوڕەسە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەم بەرنامەیەدا ئایەتوڵڵا سادق ئامولی لاریجانی سەرۆکی قووەی قەزاەییەی ئێران وتارێکی پێشکەش کرد و لە درێژەدا شێخ حەسەن رووحانی سوێنی یاسایی خوارد و پاشان وتارێکی پێشکەش کرد و لە کۆتاییدا سوپاسی تەواوی ئەو میوانانە کرد کە لەم رێوڕەسمەدا بەشدارییان کردووە.
لە کۆتایی رێوڕەسمی سوێندخواردنی حەسەن رووحانی، محەمەد رەزا رەحیمی جێگری یەکەمی مەحموود ئەحمەدی نیژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، دکتۆر عەلی لاریجانی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی ئەکبەر ھاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی مەجمەعی تەشخیسی مەسڵەحەتی نیزامی ئێران لە پەڕڵەمانی ئێران چاویان بە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کەوت و بە گەرمی بەخێرھاتنیان کرد.
میوانانی بیانی رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران پاشان بۆ بیرەوەری وێنەیەکیان لەگەڵَ دکتۆر حەسەن رووحانی گرت و بڕیاروایە لە ئێواره خوانێکدا لە کۆشکی سەعدئابادی تاران بەشداری بکەن.
شاندی پایەبەرزی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی ھەروەھا چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدات.
ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران بە بەشداری ١٠سەرۆک کۆمار، ٣سەرۆک وەزیران، ٥سەرۆکی پەڕڵەمان، ٦وەزیری دەرەوە، کۆمەڵێک میوانی تایبەت و ھەروەھا نوێنەری رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەلاری کۆبوونەەکانی پەڕلەمانی ئێران لە شاری تاران بەڕێوەچوو.
مەنسوور جیھانی/X.A
pna
5/08/2013
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە رێگای پاڤیۆنی سەرۆک کۆماری فڕۆکەخانەی مێھرئابادی تاران بەرەو ھەولێر بەڕێکەوت.
نێچیرڤان بارزانی کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پایەبەرزی ھەرێمی کوردستان پێکھاتوو لە: فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئازاد بەرواری ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندازیار کامەڕان ئەحمەد وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردنی حکوومەتی ھەرێم، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان "مەسعوود بارزانی" بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران دکتۆر "حەسەن رووحانی" سەردانی تارانی پێتەختی ئێرانی کردبووە کاتژمێر ٣ی دوانێوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگای پاڤیۆنی سەرۆک کۆماری فڕۆکەخانەی مێھرئابادی تاران بەرەو ھەولێر بەڕێکەوت.
لەم رێوڕەسمەدا کە ھەندێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران تێیدا ئامادەبوون، بە ئاڵای ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرا و بە ئیحتڕامی نێزامی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تارانی بەرەو ھەولێر بەجێیھێشت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پایەبەرزی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی یازدەیەمین خولی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، بەشداری کرد و لە پەراوێزی ئەم رێوڕەسمەدا چاوی بە چەندین کەسایەتی پایەبەرزی بیانی و ئێرانی کەوت.
مەنسوور جیھانی/X.A
pna
5/08/2013