لە درێژەی ئەو هەوڵانەی بۆ دووبارە دادگاییکردنەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هاتوونە ئاراوە، دادگای مافی مرۆڤ لە ئەوروپا سەرەڕای ناڕازیبوونی بە بڕیاری پێشووی دادگای تورکیا بە بڕینەوەی زیندانی هەمیشەیی بۆ ئۆجەلان، داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی دەکات و دادگای تورکیاش داواکە رەت دەکاتەوە.
30/07/2013
ئەندامی کۆمیتهی پهیوهندهییهکانی دهستهی باڵای کورد (DBK) و ئهندامی دیوانی ئهنجوومهنی گهلی رۆژئاوای کوردستان (عیسا حەسۆ)، له ئهنجامی تهقینهوهی بۆمبێکی چێندراو که پێشتر له ئۆتۆمبێلهکهی جێگیر کراوه گیانی له دهست دا.
ماڵثەڕی "فیرات نیوز"ـی نزیک لە پەکەکە بڵاوی کردوەەتەوە، سهرلهبهیانیی ئهمرۆ سێشەممە، سەعات 06:00 لهوکاتهی (عیسا حسۆ)ـی بەرپرسی باڵا لە پارتیی یەکێتیی دیموکرات(پەیەدە)، له ماڵی خۆی له گهرهکی کۆرنیش دهردهکهوێت بۆئهوهی بچێته سهرکاری خۆی، له ئهنجامدا ئۆتۆمبێلهکهی دهتهقێتهوه و گیان له دهست دهدات.
ماڵپەڕەکە زانیاریی داوە که پێشتر لهژێر ئۆتۆمبێلهکهی ئهودا بۆمبی تهوقیتکراو جێگیر کراوه و لهو کاتهی ههوڵی داوه کار به ئۆتۆمبێلهکهی بکات، راستهوخۆ تهقیوهتهوه و گیانی له دهست داوه.
بە هۆی هەبوونی هەوڵ بۆ شكستپێهێنانی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، هێشتا كات و پلانی ئەو كۆنگرەیە ڕانەگەیەنراوە كە نزیكەی 600 كەسایەتیی سیاسیی كورد و دۆستی كورد، بەشداریی تێدا دەكەن. سەرچاوەیەكی نزیك لە لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەیش، ئەو هەوڵانە بۆ درز خستنە نێوان لایەنە سیاسی و كەسایەتییەكانی بەشداربووی نێو كۆنگرە ناو دەبات.
كەسایەتییەكی نزیك لە سەركردایەتیی پارتیی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)، بە ژماری ئەمڕۆ سێشەممەی هەفتەنامەی "باس"ـی ڕاگەیاندووە، هەوڵە ئیقلیمییەكانی ئەم جارە سەركەوتوو نابن، چونكە كورد بەهێز و ئەوان لاوازن.
"باس" بڵاوی كردووەتەوە كە دوای دانانی كۆمیتەیەكی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، لایەنێكی ئیقلیمی كار بۆ پەشیمانكردنەوەی چەند لایەنێكی بەشداربووی نێو كۆنگرەكە دەكات تا بایكۆتی كۆنگرەكە بكەن، هەر ئەمەیش وای كردووە بەرنامەی كاری كرنگرەكە بە شێوەیەكی نهێنی بەڕێوە بچێت.
ئەندامی سەركردایەتیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و نوێنەری ئەو حیزبە لە هەولێر، حەمەساڵح قادری، جەختی كردووەتەوە لە دەستخستنەناوەوەی ئیقلیمی بۆ شكستپێهێنانی كۆنگرەی نەتەوەییی كورد و لەو چوارچێوەیەیشدا پەنجەی تۆمەتی بۆ ئێران درێژ كرد.
قادری باوەڕی وایە، "هەر دامەزراوەیەكی نەتەوەییی كورد كە پێناسەی یەكگرتووییی كورد بكات، بە دڵی ڕژێمی ئێران و ناحەزانی كورد نییە، لەبەرئەوە هەرچەند پێیان بكرێت ئەو دامەزاروەیە بەر لەدایكبوون لەناو دەبەن."
سەرۆكی پێشووی پارتیی چارەسەری دیموكراتی كوردستان و كەسایەتیی نزیك لە پەكەكە، فایەق گوڵپییش دەڵێت، وڵاتانی ئیقلیمی نایانەوێ كۆنگرەی نەتەوەیی كورد سەركەوتوو بێت، بەڵام لەئەم بارە عێراق كە لە دۆخێكی خراپدایە و بە ئاشكرا دژایەتیی ئەو كۆنگرەیەی بۆ ناكرێت، هەروەها توركیالە باكوور لەگەڵ كورددا گفتوگۆی هەیە و لە باشوور بەرژەوەندی و كۆنسووڵخانەی هەیە و پێوەندییەكانی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان باشە، ئێرانیش تووشی قەیرانێكی گەورە بووەتەوە بە هۆی ئابڵۆقەی ئابووری و سیاسییەوە.
گوڵپی جەختی كردەوە لەوەی كە بۆ كورد گرینگە بتوانێت ئەو بارودۆخە ئیقلیمییە بقۆزێتەوە و پەلە بكات لە ئەنجامدانی ئەو كۆنگرە نەیتەوەییە.
زیاتر گوتی، "ئەگەر ئەو كۆنگرەیە ببێتە هۆی ئەوەی كورد یەك خیتابی نیشتمانیی گشتگیر و یەك پڕۆژەی ستراتیژیی بەهێزی هەبێت، ئەوا ئەو مەفهومە كۆتایی دێت كە دەیگوترا پێویستە كێشەی كورد لە هەر پارچەیەكی كوردستان لەگەڵ ئەو وڵاتەی كە تێیدایە چارەسەر بكرێت؛ ئەوەیش وا دەكات كورد بە شێوەیەكی یەكگرتووی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا سیاسەت بكات."
ئەو گوتیشی، "كۆنگرەی نەتەوەیی واتا هەبوونی یەكیەتیی نەتەوەیی و بەهێزبوونی هێز و دواجار حیسابكردنی كورد لە هاوكێشە جیهانییەكاندا."
پاش بایكۆتی پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) بۆ كۆنگرهی نهتهوهیی كورد، بارزانی وهك سهرپهرشتیاری لیژنهی ئامادهكاریی كۆنگره، سەرکەوتوو بوو لە چارەکردنی کێشەی نێوان حیزبەکان و به دابینكردنی كورسییهك، پژاكی بۆ نێو كۆنگرەکە گەڕاندەوە.
شەرقولئەوسەت لە ژمارەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا، لە زاری بەرپرسێکی (پژاک)ـەوە بڵاوی کردوەەتەوە، بارزانی کێشەی نێوان حیزبە سیاسییەکانی چارە کرد کە ببووە هۆی بێبەشکردنی پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاک) لە لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرە و ئەویش کۆنگرەی نەتەوەیی بایکۆت کردبوو.
(پژاک) ههردوو حیزبی دیموكرات و كۆمهڵهی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە پێشوهخت بڕیاریان دابوو حیزبهكانی تری رۆژههڵاتی كوردستان بێبهش بكهن و كورسییان تهنها بۆ خۆیان دانابوو، بەڵام پاش چهندین كۆبوونهوه له 27/7 لیژنهی ئامادهكاریی كۆنگرهی نهتهوهیی کە مەسعوود بارزانی سەرپەرشتی دەکات، گهیشته ئهو باوهڕه، پژاكیش دهبێ كورسیی ههبێت لەو کۆنگرەیەی کە وەها بڕیارە لە مانگی داهاتوودا ببەسترێت.
رووداو-RADIKAL
وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا رایگهیاند بهرپرسانی ههر دوو حكوومهتی ئیسرایل و فهلهستین، له ئهمڕۆوه دانوستانهكانی راستهوخۆی نێوان بۆ پرۆسهی ئاشتی دهستپێدهكهنهوه.
گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا ئاشكرای كرد یهكهمین دیداری نێوان نوێنهرانی ههر دوولا، ئهمڕۆ له واشنگتۆن دهست پێدهكات و بۆ ماوهی دوو رۆژ بهردهوام دهبێت.
بهپێی ههواڵی بی بی سی، گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا، له پهیوهندییهكی تهلهفۆنی لهگهڵ مهحموود عهباس، سهرۆكی دهسهڵاتی فهلهستین و بنیامین نهتانیاهوو، سهرۆكوهزیرانی ئیسرایل، رهزامهندیی بۆ دانوستانهكانی ئهمڕۆ وهرگرتووه.
دانوستانهكانی نێوان ئیسرایل و فهلهستین، دوای نزیكهی 3 ساڵ وهستان، به ههوڵی بهردهوامی وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا و چهندین جار سهردانی بۆ ناوچهكه، دهست پێدهكاتهوه.
هاوكات لهگهڵ رهزامهندیی ههر دوو لایهن بۆ دهست پێكردنهوهی دانوستانهكانی پڕۆسهی ئاشتی، حكوومهتی ئیسرایل رهزامهندیی لهسهر ئازاد كردنی زیاتر له 100 بهندكراوی فهلهستینی، نیشانداوه.
ئا. ر
سەڵاحەدین دەمیرتاش (هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی) لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە هاوسەرۆکی پەیەدە (ساڵح موسلیم) گرت بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی سیاسی لەگەڵ تورکیادا و ڕاشی گەیاند ، تا ئەمڕۆ سوریا و عێراق و یۆنان و بولغاریا دراوسێی تورکیا بوون، بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی کوردستان دەبێتە دراوسێیان قیامەت هەڵدەستێنن.
پێگەی ئەنقەرە هەبەر-ی تورکیا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، لە دووەمین گۆنگرەی ڕێکخستنی پارتی ئاشتی و دیموکراتی (بەدەپە) کە لە شاری ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، سەڵاحەدین دەمیرتاش (هاوسەرۆکی بەدەپە) لە لێدوانێکدا ڕەخنەی لە (ساڵح موسلیم) هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) گرت و ڕایگەیاند، "چەندە جێگەی بەزەییە سەرۆکی پەیەدە دێت و لە تورکیا چاوپێکەوتنی سیاسی ئەنجام دەدات".
دەمیرتاش ئەو بانگهێشتەی سەرۆکی پەیەدە-ی لەلایەن تورکیاوە لە دژی کورد لەقەڵەم دا و ڕایگەیاند " لە ئێستادا شانبەشانی خەڵکی سوریا، کوردەکانی سوریا و عەرەب و عەلەوی و نوسەیرییەکان پێکەوە پەیوەندییەکیان دروست کردووە و ڕوبەڕووی چەتەکان دەبنەوە و لەو ڕێیەشەوە هەرەسیان بە سیاسەتی دەرەکی تورکیا هێناوە، بەڵام بانگهێشتکردنی ساڵح موسلیم و چاوپێکەوتنەکانی نیشانەیەکی دیاری ئەم گۆڕانکارییانە و هەزم نەکردنێتی لەلایەن تورکیاوە، هیوادارین ئەم گۆڕانکارییانە بەردەوامبن".
لە درێژەی وتەکانیدا دەمیرتاش لەبارەی ترسی تورکیا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی ڕایگەیاند "بەتەنها لە تورکیادا زیاتر لە 15 بۆ 20 ملیۆن کورد دراوسێتانن ، کچیان لێ ئەخوازن و کچیان پێ ئەدەن و پێکەوە کارەکان ڕائەپەڕێنن و هیچ کێشەیەک نەهاتۆتە ئاراوە، بەڵام کاتێک باس لە دەوڵەتی کوردی دەکرێت و کورد بەبێ دابەشبوونی سوریا و بەبێ هیچ مەترسییەک بۆ تورکیا دەسەڵاتی خۆی دروست دەکات و حوکمی زاتی و حوکمی خۆ بەڕێوەبردن دادەمەزرێنێت، دەڵێن نابێت".
دەمیرتاش وتیشی "تا ئێستا سوریا دراوسێتان بووە، 70 بۆ 80 ساڵە عێراق دراوسێتانە، ئەی مەگەر بولگاریا و یۆنان دەوڵەتی هاوسێتا نییە؟، ئێستاش کە کوردستان دەبێتە دراوسێی نوێتان، هاوارتان لێبەرز بۆتەوە".
لە تورکییەوە هاوڕێ فەریق
خەندان29/7/2013
KDP/روداۆ
28/07/2013
پارێزەرانی عەبدولڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان داوای دووبارە دادگایی کردنەوەی دەکەن.
لەداواکاریەکدا کە دوێنێی شەممە پێشکەشی دادگای ئەنقەرەیان کردووە پارێزەرانی سەرۆکی بەندکراوی pkk داوایان کردووە بە پێی رێوشوێنە یاساییە نوێکان دادگایی کردنی ئۆجەلان دووبارە بکرێتەوە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس یەکێک لە پارێزەرانی ئۆجەلان روونیکردۆتەوە " ئەم چاکسازیە نوێیانە رێخۆشکەرن بۆ دادگایی کردنێکی نوێی سەرجەم ئەوە بەندکراوانەی کە بەپێی یاسا کۆنەکە رێگە بە دووبارە دادگاییکردنەوەیان نەدراوە"، گوتیشی "داوای وەستاندنی جێ بەجێکردنی سزاکەشمان کردووە".
جێگەی ئاماژە پێکردنە عەبدولڵا ئۆجەلان سەرۆکی pkk لە 15/ شوباتی/1999 لە وڵاتی کینیا لە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە دەستگیر کرا و پاشان دادگای ئەو وڵاتە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ ناوبراو دەرکرد کە دواتر لە ساڵی 2002 بڕیارەکە بە زندانی هەتا هەتایی گۆڕدرا و لەو کاتەوە تا ئێستا ناوبراو لە دوورگەی ئیمرالی بەندکراوە.
د.ع
رووداو – الصدی
لە کاتیکدا دژبەران و لایەنگرانی محەممەد مۆرسی، سەرۆککۆماری لەسەر کار لابراوی میسر رایانگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی، خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن، سوپای ئەم وڵاتە ٤٨ کاتژمێر دەرفەتی دایە ئیخوانەکان بۆئەوەی لە رەوتی گواستنەوەی دەستەلاتی ئەم وڵاتەدا بەشداری بکەن.
ئەم ئوڵتیماتیومە، لە دوێنێ پێنجشەممەوە دەستی پێکردووە وو رۆژی شەممەی داهاتوو کۆتایی پێدێت.
بەرپرسێکی سەربازیی میسر، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند: سوپای ئەم وڵاتە هیچ کردەوەیەکی پێشوەختە ئەنجام نادات، بەڵام بە توندی بەرەنگاری هەرچەشنە بانگهیشتکردنێک بۆ ئەنجامدانی توندی وتیژی دەبێتەوە.
لەمەوبەر، ژەنەڕاڵ عەبەدولفەتاح سیسی، فەرماندەی سوپای میسر کە وەک یەکێک لە کایەکەرانی گۆڕەبانی سیاسیی ئەم وڵاتە سەیری دەکرێت، داوای کردبوو لایەنگرانی سوپا ئەمڕۆ هەینی، خۆپێشاندانێک بۆ پشتگیری لە دامەزراوە سەربازیەکان ئەنجام بدەن بۆئەوەی سوپا بتوانێت بەرەنگاری توندی وتیژییەکان ببێتەوە.
لە هەمانکاتدا ئیخوانەکانیش داوایان کردووە، هەر ئەمڕۆ دوای نویژی هەینی، لایەنگرانیان خۆپێشاندانێک دژ بە سوپا و حکومەتە کاتیەکەی ئێستا ئەنجام بدەن.
لە لایەکی دیکەوە، سکرتیری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بانکیمۆن، داوای لە حکومەتی میسر کردووە محەممەد مورسی سەرۆککۆماری لەسەرکارلابراو و رێبەرانی دیکەی ئیخوانەکان بێ دواکەوتن ئازاد بکات و بە شێوەیەکی شەفاف لە دۆسیەکانیان بکۆڵێتەوە.
م.ش