ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کۆبۆوە لە کۆبوونەوەکە سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە دەبێ بەرژەوەندیی کورد بکەنە بنەمای کارکردنیان و ھەموویان پێکەوە وەک یەک تیم کار بکەن و کەس ھەوڵ نەدات ھەژموون و ئەجێندای حزبەکەی بەسەر کاری کۆمیتەکەدا بسەپێنێ.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەمەبەستی ئاگادار کردنەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە قۆناخە سەرەتاییەکانی کاری کۆمیتەی ئامادەکاری ئەنجام درا، سەرۆک بارزانی داوای لە ھەموو لایەنەکان کرد کە وەک نوێنەری نەتەوەی کورد کار بکەن نەک وەک نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکان.
سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە دەبێ بەرژەوەندیی کورد بکەنە بنەمای کارکردنیان و ھەموویان پێکەوە وەک یەک تیم کار بکەن و کەس ھەوڵ نەدات ھەژموون و ئەجێندای حزبەکەی بەسەر کاری کۆمیتەکەدا بسەپێنێ.
سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی و دامەزراوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی بۆ ھەموو ھەنگاو و قۆناخەکانی بەستنی کۆنگرە ڕاگەیاند و دووپاتی کردەوە کە ڕۆڵی جەنابیان کۆکردنەوە و کارئاسانی و پشتیوانیی سەرخستنی کاری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردە و دەبێ کۆمیتەی ئامادەکار و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە گفتوگۆی بەردەوامدا بن بۆ سەرخستنی کۆنگرەکە.
لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەدا ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کە لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون ڕا و بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان لەبارەی لایەنە تەکنیکییەکانی کۆنگرەکە خستەڕوو و لەسەر ئەوە ھاوڕا بوون کە پێویستە ئامانجی ھەموو لایەک سەرخستنی کۆنگرەکە بێت و نابێ ھیچ لایەنێک ڕێگە بەخۆی بدات کۆسپ و تەگەرە بۆ کاروباری کۆنگرە درووست بکات، چونکە ھەموو کورد و دۆستانی کورد لە سەرانسەری جیھان چاوەڕوانی ئەو ھەنگاوە مێژووییەن کە لایەنە سیاسییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان لە پێناو بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەستیان پێکردووە.
ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری ئەوەیان دووپات کردەوە کە کۆمیتەکە تەنیا کاری تەکنیکی و ئیداری دەکات بۆ چۆنییەتیی بەستنی کۆنگرەکە، نەک بڕیاری سیاسیی لەسەر ئەرک و تەوەر و بڕیارەکانی کۆنگرە بدات، بۆیە ھەموولایەک داوایان کرد سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان وەک تیمێک کار بکەن و لە ئێستاوە کۆسپ بۆ سەرخستنی کۆنگرەکە دروست نەکەن. ھەروەھا ھەموو لایەک دڵنیاییان دا بە سەرۆک بارزانی کە کارەکانی سەرخستنی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەردەوام دەبێت.
حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران، لە کاتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردندا، بەڵێنی بە کورد دا داخوازییەکانیان جێبەجێ بکات، بۆیە لە سەدا حەفتاویەکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەنگیان بە رووحانی دا. گەرچی هێشتا کابینەی حکومەت پێک نەهاتووە ریفۆرمخوازانی کورد دەترسن رووحانی بەڵێنەکانی لە بیر بکات بۆیەلە نامەیەکدا داواکاریەکانی خۆیان وەبیر روحانی هێناوەتەوە.
25/07/2013
شه‌وی رابردوو، چه‌كداره تیرۆریسته‌كان هێرشیان كرده‌وه سه‌ر شاره‌دێی سڵێمانبه‌گ و 14 كه‌سیان كوشت و هه‌تا ئێستاش كۆنترۆڵی شاره‌دێیه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
شه‌وی رابردوو، به ده‌یان چه‌كداری نه‌ناسراو، كه‌مینیان له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كیی دووزخورماتوو- كه‌ركووك دانا و پاشان هێرشیان كرده سه‌ر شاره‌دێی سڵێمانبه‌گ و هه‌تا ئێستا كۆنترۆڵی ناو شاره‌دێیه‌كه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه.
به‌رپرسی حه‌وزه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مه‌لا كه‌ریم، به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، چه‌كداره‌كان شه‌وی رابردوو سه‌عات 9ی شه‌و كه‌مینیان داناوه و 14 شۆفێری عه‌ره‌بیان گرتووه كه زۆربه‌یان شیعه بوون و دواتر كوشتوویانن.
گوتیشی دوای كوشتنی ئه‌و شۆفێرانه، گرووپه چه‌كداره‌كه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 150 كه‌س ده‌بێت، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شاره‌دێی سڵێمانبه‌گ و ئێستا كۆنترۆڵی شاره‌دێیه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
هاوكات هێزه‌كانی سوپای عێراقیش، بنكه‌كانی پۆلیس و به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه حكوومییه‌كانیان له سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی ناوچه‌كه به‌ده‌سته‌وه‌یه.
شایانی باسه، له چه‌ند مانگی رابردووش‌دا، جارێكی دیكه گرووپه چه‌كداره‌كان، بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ، شاره‌دێی سڵێمانبهگیان گرت و دوای كوژرانی چه‌ندین چه‌كدار و پۆلیس و هاووڵاتی، به گفتوگۆ، ناوچه‌كه‌یان راده‌ستی حكوومه‌ت كرده‌وه.
سیروان حه‌سه‌ن/ ئا. ر
فه‌رمانده‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، 5 پلانی ئاماده‌كراوی سه‌ربازیی بۆ ده‌ستێوه‌ردان له قه‌یرانی ناوخۆی سووریا، پێشكه‌ش به سیناتۆره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران كرد.
ژه‌نه‌ڕاڵ مارتین دیمپسی، فه‌رمانده‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، پلانه ئاماده‌كراوه‌كانی واشنگتۆنی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له دژی رژێمی سووریا، خسته به‌رده‌م كۆمیته‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی فرانس پرێس، دوو پلان بریتییه له مه‌شق پێكردنی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و گه‌یاندنی زانیاریی سه‌ربازی، یان به‌كارهێنانی هه‌زاران سه‌ربازی تایبه‌ت بۆ هێرش كردن و كۆنترۆڵ كردنی چه‌كه كیمیاییه‌كانی رژێمی به‌عس.
هه‌روه‌ها، راگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین، راگه‌یاندنی ناوچه‌یه‌كی ئاشتی یان رێڕه‌وێك بۆ یارمه‌تیدانی هاووڵاتیانی سڤیل، یان هێرشی كۆنترۆڵكراو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای سه‌ربازیی سوپای سووریا، 3 پلانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكایه.
ژه‌نه‌ڕاڵ دیمپسی پلانه‌كانی به هه‌موو ورده‌كارییه‌كان و تێچووی هه‌ر پلانێك، خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیران و رایگه‌یاندووه بڕیاری كۆتایی له‌مباره‌یه‌وه، بڕیارێكی سیاسییه و له ده‌ست رێبه‌رانی سیاسیی ئه‌مه‌ریكادایه.
ئا. ر
pna
23/07/2013
رووداو -هەولێر
٢٠١٣/٧/٢٢
دوای ئەوەی كۆمپانیای ئێرانسێڵ لە پێشبركێیەكی لە رێگەی SMSەوە سووكایەتی بە عومەری كوڕی خەتاب، خەلیفەی دووەمی موسڵمانان كرد، رووبەڕووی ناڕەزاییەتیەكی زۆری سونەكانی ئێران بوەوە، بەو هۆیەشەوە ئێرانسێڵ بە شێوەیەكی فەرمی داوای لێبوردن دەكات.
رووداو- sunnatonline
22/07/2013
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بەفەرمی ناساندن و جێبەجێکردنی زمانی کوردی وەکو زمانێکی فەرمی لەدام و دەزگاکانی حکومەتی عێراقدا، کۆدەبێتەوە.
وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی"موئەیەد تەیب"ڕایگەیاند:"هەموو لایەنە سیاسیەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ئەو پڕۆژە یاسایەدا کۆکن و هیوادارین ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت".
موئەیەد تەیب، گوتی:"ئەگەرچی ئێستا کاتێک پڕۆژە یاساکان دەنگیان لەسەر دەدرێت وەردەگێڕدرێن بۆ زمانی کوردی، بەڵام لەکاتی پێشکەش کردنی پڕۆژە یاساکان و قسەکردن لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بەکوردی نییە و ئەو پڕۆژە یاسایە گرنگی خۆی هەیە".
ڕاشیگەیاند:"هەرکات ئەو پڕۆژەیە پەسەند کرا، هەموو ناسمانە و ئەو شتانەی لەلایەن دام و دەزگاکانی عێراقەوە دەردەهێنرێن، زمانی کوردیشیان لەسەر بێت".
زیرەک عەبدولڕەحمان/م.ش
pna
22/07/2013
ژیان‌و هاورێیه‌تی مارێك له‌سه‌ری منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان ماوه‌یه‌كه بووه‌ته یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی باسی زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی جیهان.
ئه‌و ماره له‌ته‌مه‌نی بچوكییه‌وه له‌سه‌ری ئه‌و منداڵه‌دا دهژیو ئه‌و دووانه ئه‌وه‌نده پێكه‌وه هاوڕێنو په‌یوه‌ستن به یه‌كتر كه نه ماره‌كه حه‌زده‌كات له‌سه‌ری منداڵه‌كه بێته ده‌رێ، نه ئه‌و كوڕه‌ش حه‌زی لێیه بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و ماره مێشكی بداته ده‌ست پزیشكه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری.
ئه‌و هاوڕێیه‌تییه سه‌یره ئه‌وه‌نده په‌ره‌ی سه‌ندووه كه ئه‌و منداڵه حه‌ز به‌یاری كردن به‌هیچ لهعابهیهك ناكات‌و به‌رده‌وام حه‌زده‌كات ته‌واوی كاته‌كانی خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ماره‌دا به‌سه‌ر ببات‌و یاری له‌گه‌ڵدا بكات.
21/07/2013
كەمبوونی دەواو دەرمان لە پارێزگای خوزستان گەیشتۆتە ئاستێك كە نەخۆشەكان بۆ "شكاندنی ئێش و ئازار"ه‌کانیان به ناچاری روویان لە ماددە هۆشبەرەكان كردوە.
۲۱ ژوئیه ۲۰۱۳
لە درێژەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامی کۆنفڕانسی نەتەوەیی لە هەولێر، سەرۆکی هەرێم نامەی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ناردووە.
پاش بڵاوبوونەوەی لێدوانی بەرپرسانی بەدەپە لەمەڕ دەستپێکی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامی کۆنفڕانسی نەتەوەیی لە هەولێر، زانرا کە سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بە ناردنی نامە، سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئاگادار کردۆتەوە کە کۆنفرانسەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێوەدەچێت.
زانیارییەکە لە لایەن دوکتۆر "ئومێد سەباح"، گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتە و تێیدا هاتووە کە "سەرۆکی هەرێم لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەیکوردستان کراوە"، داوای لێکردوون کە "کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی پێکهێنانی کۆمیتەی ئامادەکار بۆ کۆنگرەینەتەوەیی کوردی" ئەنجام بدەن.
لە روونکردنەوەکەدا چ زانیارییەک سەبارەت بە رێکەوتی کۆنفرانسەکە نەهاتووە و تەنیا گوتراوە کە "لە ئایندەیەکەینزیکدا" قەناعەت کراوە.
لە رۆژانی رابردوودا، وەفدێکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی لە باکووری کوردستانەوە سەردانی هەولێریان کردبوو تا لەمبارەوە گفتگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی باشوور بکەن.
مانگی رابردوو، هەواڵی دیداری نهێنیی "مەسعوود بارزانی"، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و "موراد قەرەیلان"، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان و بڵاوببۆوە و به گوێرەی زانیارییەکان، ئەنجامی کۆنفڕانسی نەتەوەیی کورد، مژاری سەرەکی گفتگۆی نێوان دوو لایەن بووە.
قەرەیلان هەفتەی رابردووش بە ئاژانسی فراتی راگەیاندبوو کە پێشکەوتنی ئەرێنی لەمبارەوە هاتوونەتە ئاراوە بەڵام ناوبراویش زانیاری زیاتری لەمبارەوە نەدابوو.
کۆنفڕانسی نەتەوەیی کورد، بڕیاربوو ساڵی رابردوو ئەنجام بدرێ بەڵام بە هۆی هەندیک ناکۆکی پشت پەردە و بە دەنگۆی بوونی هەندێک گووشاری دەرەکی، کۆنفڕانسەکە بۆ ماوەیەکی نادیار دواخرابوو.
بڕیارە لەو کۆنفڕانسەدا، سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە ٤ بەشی کوردستان و تەنانەت کوردەکانی هەندەران بەشدار بن و گفتگۆ لە سەر چۆنییەتی دیاریکردنی ستراتێژییەکی نەتەوەی بکەن و هاوکاری نێوانیان پەرە پێبدەن.
20/07/2013
ڕۆژنامەی وەتەنی میسری نووسیویەتی، دەستگای هەواڵگریی وڵاتەکەی، لە چەند ڕۆژێكدا فایلێك دەدات بە لێكۆلەرەوان، كە بە هۆیەوە مورسی تۆمەتبار دەكات بە گەیەنەر و ئاشكراكەری نهێنییەكان بە ئەمەریكا و بەریتانیا.
بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەی وەتەن، كە لە ژمارەی ئەمڕۆ یەكشەممەیدا بڵاوی كردووەتەوە، سەرۆكکۆماری لە کار لابراو و دەستبەسەركراو، محەممەد مورسی، لە ڕێی ڕاوێژكارێكییەوە كە ئێستا لە شوێنێكی حەوانەوەی سوپا لەگەڵیدایە، نامەیەكی بۆ سەركردایەتیی گشتیی سوپا ناردووە و تێیدا داوای لێخۆشبوو‌ن و ئازادكردنی دەكات، لەبەرانبەردا خۆی و خێزانەكەی وڵات جێ دەهێڵن و داوایش لە هەوادار و شوێنكەوتووانی دەكات واز لە خۆپێشاندان بهێنن و بچنەوە ماڵەكانیان.
هەر لەو نامەیەدا كە بە دەستی خۆی نووسراوە(دەستنووس)ـە، مورسی داوا دەكات سەركردەكانی ئیخوان كە دەستگیر كراون ئازاد بكرێن؛ هاوكات داوا دەكات سوپا خۆی(مورسی) دادگایی نەكات.
وەك ئەوەی ڕۆژنامەكە لە زاری سەرچاوە سیاسییەكانەوە زانیویەتی، ئەو داوایانەی محەممەد مورسی، لە لایەن هێزە چەكدارەكانەوە ڕەت كراونەتەوە؛ سوپایش وەڵامی داوەتەوە كە ئەوە گەلی میسرییە كە خاوەنی وەها بڕیارێكە، چونكە بە هۆی بابەتگەلێكەوە لە لایەن دادگاوە داوا كراوە.
21/07/2013