پارتی دیموكراتی كوردستان هێرشكردنەسەر كەمالی سەید قادر ئیدانە دەكات و بە "دەستدرێژیی" لە قەڵەمی دەدات.
لە روونكردنەوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە: "ئێمە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە نیگەرانییەكی زۆرەوە لەو رووداوە نەویستراوە دەڕوانین و بە توندی مەحكومی دەكەین. هاوكات ئەوەیش دووپات دەكەینەوە كە ئازادی بیروڕا و ڕا دەبڕین مافێكی بنەڕەتی مرۆڤە و لە هەرێمی كوردستانیشدا بە یاسا پارێزراوە".
ئاماژە بەوەش دراوە "جێی داخیشە كە هەندێ حزب و دەزگای راگەیاندن بۆ سوودوەرگرتن لەم رووداوە وەكو بەشێك لە پروپاگەندەی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردن و سواڵاكردنی دەنگ، بەر لەوەی هیچ لێكۆڵینەوەیەك كرابێ و شتێك لە رووداوەكە روون بووبێتەوە، پەنجەی تۆمەت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان رادەكێشن".
دەقی روونكردنەوەكە:
رونكردنەوەیەك لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
لەبارەی دەستدرێژیكردنە سەر دكتۆر كەمال سەید قادر
لە كاتێكدا كە دكتۆر كەمال سەید قادر پاڵێوراوی حزبی ئایندە بۆ پەرلەمانی كوردستان بە نیازی ئەنجامدانی گردبوونەوەیەكی سیاسی بووە لە بەردەم پاركی شار لە هەولێر، ژمارەیەك كەسی نەناسراو دەستدرێژییان كردۆتە سەری و بەو هۆیەوە بریندار بووە و گەیەنراوەتە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن بۆ چارەسەر.
ئێمە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە نیگەرانییەكی زۆرەوە لەو رووداوە نەویستراوە دەڕوانین و بە توندی مەحكومی دەكەین. هاوكات ئەوەیش دووپات دەكەینەوە كە ئازادی بیروڕا و ڕا دەبڕین مافێكی بنەڕەتی مرۆڤە و لە هەرێمی كوردستانیشدا بە یاسا پارێزراوە. بەو پێیەش جگە لە دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم كە ئەركی پاراستنی ئەم مافەیان دەكەوێتە ئەستۆ، هەروەها پێویستە ببێتە نەریت و رۆشنبیری لەلای هاووڵاتیان كە رێز لە رای جیاواز بگرن و مافی دەربڕین و مومارەسەكردنی بە شێوەی مەدەنییانە فەراهەم و مسۆگەر بكەن و دەستدرێژی نەكەنە سەر، یان سنوورداری بكەن.
ئێمە وێڕای مەحكوم كردنی ئەم دەستدرێژی و ناهەقییە، داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەكان دەكەین بە زووترین كات لێكۆڵینەوە لەم رووداوە بكەن و رێكاری یاسایی بگرنە بەر بۆ دۆزینەوەی بكەرەكان و بە سزا گەیاندنیان.
جێی داخیشە كە هەندێ حزب و دەزگای راگەیاندن بۆ سوود وەرگرتن لەم رووداوە وەكوو بەشێك لە پروپاگەندەی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردن و سواڵاكردنی دەنگ، بەر لەوەی هیچ لێكۆڵینەوەیەك كرابێ و شتێك لە رووداوەكە روون بووبێتەوە، پەنجەی تۆمەت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان رادەكێشن. ئەم كارەیش پێشێلكردنی زەقی یاساییە بەرامبەر بە پارتیمان و حكومدانی پێشوەختەی بێ بەڵگەیە و ئێمە ناچار دەكات داكۆكی لە پارتیمان بكەین و رێكاری یاسایی بەرامبەر بەو لایەن و دەزگا میدیاییانە بگرینە بەر.
دووبارە دەستدرێژی بۆسەر دكتۆر كەمال و هەر كەس و لایەنێك مەحكوم دەكەین، هاوكات تۆمەتباركردنی پارتیشمان بە بێ بەڵگە، ریسوا دەكەین و پێویستە ئەنجامدەرانی هەر دووكیشیان رووبەرووی دادگا بكرێنەوە.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
20/7/2013
ژمارەیەکی بەر چاو لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ باراک ئۆبامای سەرۆک کۆمارییئەووڵاتە، داواکارن دانوستان لەگەڵ حەسەن روحانی، سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی ئێران بکات.
ئەو نامەیە لەلایەن ١٣١ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە، بە دیموکراتەکان و کۆماریخوازەکانەوە ئیمزا کراوە.
ئەو نامەیە لە لایەن دەیڤید پرایس، نوێنەری دیموکراتەکان لە کارۆلینای باکوور‌و چارلز دنت نوێنەری کۆماریخوازەکان لە پەنسیلوانیا رێکخراوە و دیارترین کاری
ئەنجموومەنی نوێنەرانە بۆ پشتیوانی دانوستان لەگەڵ ئێران.
بە گوتەی گوتەبێژی پرایس، دوێنی نامەکە گەیەنراوەتە کۆشکی سپی.
لەبەشێکی نامەکەدا هاتووە، دەەبێ هەموو رێککبکەوین کە دووباکردنەوەی رێگەی دیپلۆماسی بەشێکە لە ستراتیژی ئەمریکا بەانبەر بە ئێران".
حەڤدە کەس لەو نوێنەرانەی کە ئیمزای ئەو نامەیەیان کردووە، لە کۆماریخوازەکانن.
هەروەها لە نامەکەدا داوا لە باراک ئۆباما، کراوە کە کارێک نەکەن پێگەی روحانی لە بەرانبەر تۆندڕۆکان لە ئێران لاواز بکەن.
چەند رۆژ پێش ئیستاش لە نامەیەکدا ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی سیاسی و سەربازی ئەمریکا داوایان لە باراک ئۆباما کرد کە دانوستان لەگەل حەسەنروحانیلە دەست نەدات.
ناردنی ئەو نامانە لە کاتێکدایە کە دوو هەفتە لەمەوبەر، کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کلە نامەیەکدا کە ٤٥ کەس ئیمزایایانکردبووداوایان لە ئۆباما کردووە کە بێ گوێدان بە هەڵبژرادنی رۆحانی، گەمارۆکان لەسەر ئێران توندتر بکات.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یەکێک لە دوو ناوەندی یاسادانەرانی کۆنگرێسی ئەمریکایە کە ٤٣٥ ئەندامی هەیە و زۆرینەیان کۆماریخوازن.
ش.ب
به‌پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی (وۆرڵد تریبوون)ـی ئەمەریکایی کە دوێنێ هەینی بڵاو بووەتەوە، له چه‌ند رۆژی رابردوودا و به فه‌رمانی ئه‌فسه‌رانی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران، هێزێكی زۆر هێنراوه‌ته سه‌ر سنوور کە ژماره‌یه‌كی زۆر تانك و زرێپۆشیان پێیە.
به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئێرانی بە ڕۆژنامەی (وۆرڵد تریبوون)ـی راگه‌یاندووه، هێزه‌كه‌یان له‌ئاماده‌باشیدایه بۆ لێدانی چه‌كدارانی پارتیی ژیانی ئازادیی كوردستان (پژاك) كه به باڵی ئێرانی پارتیی كرێكارانی كوردستان(پەکەکە) ناسراوە و، له چیاكانی سه‌ر سنوور نیشته‌جێ بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه گوتووشیەتی ئێران به‌نیازه بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوچه سنوورییه‌كان دابنێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك بیه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه.
هێنانی ئەو هێزە بە گوتەی سەرچاوەکە، مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یە جارێكی دیكه ده‌ست بكاته‌وه به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان. ئەمەیش لە کاتێکدایە کە له ساڵی ٢٠١٢ـەوە پژاك راگرتنی شه‌ڕی دژی ئێران راگه‌یاندووە.
به‌رپرسه ئێرانییهکە ئاشكرایشی كردووه كه پژاكیش بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه نوێیه‌ی ئێران، خۆی ئاماده كردووه.
20/07/2013
عه‌لی شهلا، سەرکردە لەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبەغدا رایگەیاند "پێداگیری هاوپەیمانی کوردستانی لەسەر بوونی دێرێکی شیعری کوردی لەنێو رەشنووسی سرودی نیشتمانیی بەشێکە لەو ناکۆکیانەی کە بوونە هۆکاری دواخستنی دەنگدان لەسەر سروودی نیشتمانیی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان".
شهلا گوتیشی "پێشتر سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ به پێشنیاری یاسای سرودی نوێنی نیشتمانیی عیراق بده‌ن، به‌ڵام له‌كاتی ده‌نگدان هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران و پێكهاته جیاوازه‌كان داواكاریی خۆیان پێشكه‌ش كرد‌و بوونە هۆکاری دواخستنی دەنگدان لەسەر پێشنیارە یاساکە".
جەختشی کرد "ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژهپێشنیاره سه‌ر نه‌گرێت، ئه‌وا سه‌رجه‌م هۆنراوه‌ی سرووده‌كه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێت و به سه‌رجه‌م زمانه‌كانی دیكه ده‌سته‌واژه‌ی (بژی عێراق)ی كۆتایی هۆنراوه‌كه داده‌نرێت".
19/07/2013
سه‌رۆككۆماری ئێران دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكوه‌زیران كۆبووه‌وه و دواتر سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كرد.
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ سه‌رۆككۆماری ئێران، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن جێگه‌ری سه‌رۆككۆماری عێراق پێشوازیی لێكرا و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جێگه‌ری سه‌رۆككۆماری عێراق خوشحاڵی خۆی ده‌بڕی به هاتنی سه‌رۆككۆماری ئێران.
ئهحمهدینژاد دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، نووری مالكی كۆبووه‌وه و دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌ردانی په‌رلمانی عێراقی كرد و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی نێو په‌رلمان ئه‌نجام دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا كرا كه لیژنه‌یه‌ك له په‌رلمانی عێراق و په‌رلمانی ئێران پێك بهێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و به‌تایبه‌تی كێشه‌ی سنووری.
بڕیار وایه سه‌رۆككۆماری ئێران چه‌ند رۆژیك له عێراق بمێنیته‌وه و سه‌ردانی پارێزگای كه‌ربلا و نه‌جه‌ف بكات.
سامان بابان/ ئا. ر
pna
19/07/2013
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی پارتیی کرێکارانی کوردستان، موراد قەرەیلان، ڕایگەیاند کە ئه‌گه‌ر کۆسپ و ته‌گه‌ره دروست نه‌کرێت ئه‌وا له رۆژانی ئاینده‌دا کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ییی کورد ئه‌نجام ده‌درێت که ماوه‌یه‌کی دوور و درێژه باسی لێ دەکرێت و گوتیشی، پێشکه‌وتنی گرنگ له ئارادایه.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "فیرات نیوز"ـی نزیک لە پەکەکە کە دوێنێ چوارشەممە بڵاو بووەتەوە، سەرۆکی پێشوو و ئه‌ندامی ئێستای کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی KCK، موراد قەرەیلان، دەربارەی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی نێوان کوردان په‌یامێکی داوە و تێیدا دەڵێت: "وه‌کو ده‌زانرێت رێبه‌رایه‌تیمان بۆ ئه‌نجامدانی (4) کۆنفرانس بانگه‌وازی کردبوو. له‌وانه (3) کۆنفرانسی ( تورکیا ــ باکوری کوردستان ــ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ) ئه‌نجام دران. ئێستاکه‌ش کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژه‌ڤدایه."
قەرەیلان هاوکات دەڵێت، "ئه‌گه‌ر کۆسپێکی ئه‌وتۆ نه‌یه‌ته سه‌ر رێگا، ئه‌وا کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌نجام ده‌درێت. له‌سه‌ر ئه‌و بناخه‌یه کار و چاوپێکه‌وتنه‌کان به‌رده‌وامن. پێشکه‌وتنی گرنگیش له ئارادان."
زیاتر گوتی، "گه‌له‌که‌مان ساڵانێکە ئاواته‌خوازی پلاتفۆرمی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌ییه که له‌نێوان هه‌ر چوارلای کوردستان ئه‌نجام بدرێت. هیوادارین ئه‌م ئاواته‌ی گه‌له‌که‌مان بێته دی."
پێشتر و چەنین جار سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی ئاماژەی بە بەستنی کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی داوە که هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئه‌کادیمییه‌کان، رۆشهنبیرییهکان، له هه‌موو کوردستان تێیدا بەشدار دەبن و لە ڕێیەوە، په‌یامی ئاشتی به هه‌موو گه‌لانی جیهان به تایبه‌تی به گه‌لانی برا و دراوسێ، گه‌لانی عه‌ره‌ب، تورک، فارس دەگەیەنن.
بارزانی لە زۆر لە گوتارەکانیدا ئاماژەی داوە کە "یەکڕیزی و تەبایی ناو ماڵی کورد زۆر گرینگە" و لەو پێناوەدا هەنگاوی باشیان ناوە. بارزانی هاوکات یەکڕیزیی ناوماڵی کوردی بە پرسێکی ستراتیژی ناو بردووە و گوتووشیەتی لەمەودوا کورد لە بەرانبەر کورد ناوەستێتەوە.
18/07/2013
به‌پێی گۆڤارێكی ئه‌ڵمانی: كورده‌كان گه‌وره‌ترین گه‌لن له رۆژههلاَتی ناوین دا كه ده‌وڵه‌تیان نه‌بێت، باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا چانسی به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌ت بۆ كورد ره‌خساوه.
گۆڤارێكی ئه‌ڵمانی به ناوی (زینت) كه گۆڤارێكی سیاسیه‌و زۆرترین خوێنه‌ری هه‌یه له‌و وولاَتانهی كه به زمانی ئه‌ڵمانی قسه ده‌كه‌ن، ژماره‌ی ئه‌م جاره‌ی گۆڤاره‌كه ته‌رخان كراوه به كورد و لهبهرگهكهیدا نه‌خشه‌ی كوردستانی یه‌كگرتوو بلاَوكراوهتهوه و پێشتریش به‌دواداچونی ده‌كرد بۆ بابه‌ته سیاسی و ئابوری و كولتوری وولاَتانی رۆژههلاَتی ناوین و جیهانی ئیسلامی .
ئه‌و گۆڤاره نزیكه‌ی 30 لاپه‌ڕه‌ی ته‌رخان كردوه بۆ نوسینه‌كانی له‌سه‌ر كورد كه ژماره‌یه‌ك له زانای رۆژههلاَتی ناوین و كه‌سانی ئاكادیمی نوسیویانه و ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه كیانی كورده‌كان به شێوه‌یه‌ك گه‌شه‌ی كردوه كه ناتوانرێت بوه‌ستێنرێت .
له ئاماژه‌یه‌كی تر دا باس له‌وه‌كراوه، كورده‌كان گه‌وره‌ترین گه‌لن له رۆژههلاَتی ناوین دا كه ده‌وڵه‌تیان نه‌بێت، ئیتر چانسی به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تیان بۆ ره‌خساوه و ئاشكرا كراوه: قۆناغی چاره‌سه‌ری له توركیا و شه‌ڕی نێوان سوننی و شیعه‌ی عێراق و كێشه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا و شه‌ڕی ناوخۆی سوریاش ده‌ستی كورده‌كانی به‌هێزكردووه.
له گۆڤاره‌كه دا ئه‌وه‌ش هاتووه : پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی كابوسێكه به‌ڵام دێته‌دی.
خاوەنی تاوەری بازرگانی جیهان لە ئەمریکا داوایەکی یاسایی لەدادگای فیدڕاڵی تۆمار کردووە و تێیدا داوای قەربووکردنەوەی چەند ملیار دۆلارێک دەکات لەلایەن ئەو هێڵە ئاسمانیانەی کە فڕۆکەکانیان لە 11ی سێپتێمبەری 2001 دا بوونە هۆی تەقاندنەوەی دوو تاوەرەکەی بازرگانی جیهان لە شاری نیویۆڕکی ئەمریکا.
پێگەی دەیلی مەیڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، لاری سیلڤەرستێین خاوەنی تاوەری بازرگانی جیهان لە نیۆڕک داوایەکی یاسایی لەسەر هەریەک لە کۆمپانیاکانی هێڵی فڕۆکەوانی (یونایتد ئێیەرلاین و ی‌و ئێس ئێیەر وەی و هێڵی فڕۆکەوانی ئەمریکا) لە دادگای فیدڕالی تۆمار تۆمارکردووە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، سیلڤەرستێین پێشر بڕی پێنج ملیار دۆلاری وەک قەرەبوو لەو کۆمپانیایانە وەرگرتووە، بەڵام لە داواکەی ئەم دواییەدا لە دادگای فیدڕاڵی، داوای بڕی 3,5 ملیار دۆلاری دیکە لەو کۆمپانیایانە دەکات بەو پێیەی کە هێرشەکەی 11ی سێپتێمبەر بۆ سەر تاوەرەکان، زیانی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلاری پێگەیاندووە و ئەمەش زیاترە لەو بڕەی کە وەک قەرەبوو لەو کۆمپانیایانەوە وەری گرتووە.
لە ئێستاشدا تاوەرێکی نوێ لە شوێنی تاوەرە ڕوخێنراوەکان بە ناوی (تاوەری بازرگانی جیهانی یەکەم) دروست کراوە کە بڕی 3.9 ملیار دۆلاری تێچووە بەشێکە لە دیزاینێکی ئاڵۆزی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی تاوەری بازرگانی جیهان و بە درێژترین تاوەر دادەنرێت لە نیوە گۆی ڕۆژئاوادا و بڕیارە لەساڵی 2014دا بکرێتەوە.
بەپێی هەواڵەکە دادوەری دادگای ناوچەی مانهاتن لە نیویۆڕک ڕایگەیاندووە کە لێدوان لە هەردوو لا وەردەگرێت تا یەکلایی ببێتەوە ئایا داواکەی سیلڤەرستێین لەجێی خۆیەتی لەدژی ئەو کۆمپانیای هێڵە ئاسمانیانە و وابڕیاریشە دوابەدوای وەرگرتنی وتەی شایەت حاڵەکان لەو بارەیەوە، دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەردا داواکە بدات.
لە ئینگلیزییەوە هاوڕێ فەریق
17/07/2013
کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین، ئەمریکا بە هۆکاری سەرەکی بارگرژییەکانی میسر و دەستێوەردانی سوپا بۆ لەسەرکار لابردنی موحەمەد مورسی (سەرۆکی پێشوی میسر) تاوانبار دەکات و لەوبارەیەشەوە ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە.
پێگەی ئاكشام-ی تورکیا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین لە ماڵپەڕی ڕەسمی خۆیان ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "ئەمریکا تاوانباری سەرەکییە بە لەسەرکار لابردنی یەکەم سەرۆک کۆماری بەڕەسمی هەڵبژێردروای میسر و ڕفاندنی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی میسرەوە".
هەروەها دەڵێن " ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ هێزە چەکدارەکانی میسر داگیرساند و بووە ڕێخۆشکەر بۆ هەڵپەساردنی دەستور و لەناوبردنی پەرلەمانی وڵاتەکە".
لە ڕونکردنەوەکەی کۆمەڵەی ئیخواندا ئاماژە بەوەشکراوە "کەشو هەوای ئێستای میسر بەتەواوی دژی بنەماکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤە و سەرەڕای ئەمانەش ئەمریکا خۆی بەدوور دەگرێت لە ڕوودان یان ڕوونەدانی دەستێوەردانی هێزی چەکداری و هەڵویستێکی ڕوونی لەوبارەیەوە نەخستۆتە ڕوو".
لە کۆتایی بڵاوکراوەکەیاندا، کۆمەڵەی ئیخوان گەشبینانە تێڕوانینی خۆیان بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی میسر دەخەنە ڕوو و ڕایانگەیاند "گرژییەکان کۆتای‌یان دێت، ڕزگاری لەدەست ئاژاوەگێڕان بەرپا دەبێت و ئازادی و سەرفرازیمان دووبارە بەدەست دەهێنینەوە".
ئەم ڕونکردنەوەیەی کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین پاش سەردانە فەرمییەکەی دوێنێی ویلیا‌م بێرنس جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دێت کە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتە کاتییەکەی میسردا کۆبووەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتە کاتییەکەی میسر ڕاگەیاند و جەختی لە هێنانەوە ئارای دیموکراتی و کۆتایی هێنان بە ئاشوبەکانی ئەو وڵاتە کردەوە.
خەندان/ لە تورکییەوە هاوڕێ فەریق
17/07/2013
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، كە بارزانی یاسای درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی ئیمزا ناكات، بەڵام بەپێی یاسای پەرلەمان پەسەند دەكرێ.
دوای دوو رۆژ لە پەسەندكردنی هەردوو پرۆژەیاسای درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كە لە 30-6-2013 لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكران مشتومڕێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا هەردوو یاساكە لە 2-7-2013 گەیشتنە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان. بەم پێیەش تەنیا دوو رۆژ لەبەردەم سەرۆكی هەرێمی كوردستان ماوە، كە ئاخۆ یاسای درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی خۆی بۆ دوو ساڵی دیكە پەسەند دەكات یان نا.
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە (رووداو)ی گوت "بارزانی گوتی پەسەندكردنی ئەو یاسایە بەو شێوەیە بۆ من زۆر قورسە".
ئەو مەكتەب سیاسییەی یەكێتی كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە گوتیشی: "دواجار بارزانی رازی بووە یاساكە نەگەڕێنێتەوە پەرلەمان و رەتی نەكاتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بە ئاگاداری هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی، بارزانی ئیمزا لەسەر یاساكە ناكات و بەگوێرەی یاسای پەرلەمانیش ئەگەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەماوەی 15 رۆژدا یاساكە ئیمزا نەكات، ئەوا بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بە پەسەندكراو دادەنرێ و دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە".
لای خۆشیەوە تاریق جەوهەر، راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بۆ (رووداو) گوتی: "سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆی هەیە تاوەكو 17-7-2013 وەڵام بداتەوە، ئەگەر پەسەندیشی نەكات، ئەوا بەپێی یاسا بە پەسەندكراو هەژماردەكرێت".
هیوا میرزا سابیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە (رووداو)ی گوت:" تا دوایین سات داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین یاساكە رەتبكاتەوەو بیگەڕێنێتەوە پەرلەمان".
گوتیشی: "بڕیارە لەم هەفتەیەدا هەرسێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن كۆببنەوەو تێیدا هەڵوێستی خۆمان لەسەر مەسەلەی پەسەندكردنی یاساكە دەربڕینو چەندین ئەگەریش بۆ هەڵوێست وەرگرتن لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە واڵان" .
rudaw
15/07/2013
بۆ یەكەمجار رووسیای فیدراڵی بەشێوەیەكی فەرمی یەدەگی نەوت و غازی خۆی رادەگەیەنێت كەچەندین ساڵ بوو ئەو زانیارییانە دووربوون لەبڵاوكردنەوە.
سێرگی دۆنسكوی، وەزیری سامانە سروشتی و ژینگەییەكانی رووسیا رایگەیاند: " یەدەگی نەوتی رووسیا كە بتوانرێت دەربهێنرێت پێش دوو ساڵ گەیشتبووە 17 پۆینت هەشت ملیار تۆن كەدەكاتە 129 پۆینت نۆ ملیار بەرمیل، لەبارەی یەدەگی غازی سروشتیش قەبارەكەی گەیشتبووە 48 پۆینت 8 تریلیۆن مەتر سێجا".
دۆنسكوی روونیكردەوە كەئەو یەدەگانە دەبنە گەورەترین قەبارەی جیهانی، گوتیشی:" رەنگە ئاشكراكردنی ئەو زانیارییانە ببێتە هۆی دەرهێنانی سەرچاوەكانی ووزە لە رووسیا".
حكومەتی مۆسكۆ لە 5ی تەمموزی ئەمساڵ بڕیاریدا نهێنی زانیاری لەبارەی یەدەگی گشتی وڵاتەكەی لەنەوت و غاز هەڵبگرێت.
رووسیا بەیەكێك لەگەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتی خاو دادەنرێت لەجیهانداو لەمانگی ئایاری رابردوو قەبارەی بەرهەمهێنانی گەیشتۆتە 10 پۆینت 48 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا، بەمەش بەرزترین ئاستی لەساڵی 2013 دا تۆماركرد، ئەویش بەپاڵپشتی زۆربوونی بەرهەمهێنانی رۆس نەوت كە بە گەورەترین بەرهەمهێنەری رووسیا دادەنرێت.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ووزەی رووسیا، بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لەو وڵاتە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتۆتە 1 پۆینت حەوت ملیار مەتر سێجا لەرۆژێكدا، هۆكارەكەشی بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی كۆمپانیایی غازپڕۆمی رووسی دەگەڕێتەوە كە بەڕێژەی 11% كەمیكردووە، ئاستەكەشی گەیشتۆتە یەك پۆینت 18 ملیار مەتر سێجا لەرۆژێكدا .
15/07/2013