د.رێدار محەممەد ئەمین
پسپۆرانی دەروونی هۆشداری دەدەن لەدروستبوونی گوشاری دەروونی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و دەڵێن "تەمەنی مرۆڤ لە کوردستان کورت دەکاتەوە"، ناکۆکییە سیاسییەکان و درووستبوونی بارگرژی سیاسیش بە هۆکاری سەرەکی دەزانن.
د.رێدار محەممەد ئەمین، پسپۆڕی دەروونی، لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی کە ناڵی (رووداو) رایگەیاند "لە کوردستان سیاسەت هەموو جومگە سەرەکییەکانی ژیانی داگیرکردووە و لە جیاتی خەڵک بیردەکاتەوە و بڕیار دەدات، ئەمە وێڕای هەبوونی ئاڕاستە وپەیامی سیاسی جیاواز، کاتێکیش ئەو پەیامە سیاسییانە لەرێگەی میدیا، بەتایبەت تەلەفزیۆنەوە پەخش دەکرێت کاریگەری لەسەر دەروون و سایکۆلۆژیەتی مرۆڤەکان دادەنێت".
ئاماژەی بەوەشدا "لە کوردستان، بەپێچەوانەی وڵاتانی دیکە زۆربەی خەڵک، بگرە خەڵکی ئاساییش بە گرنگییەوە باسی سیاسەت دەکەن و گوێی پێدەدەن، ئەمەش وایکردووە هاووڵاتیان بەردەوام بەر ئەو پەیام و ئاڕاستە جیاوازانە بکەون، کە لەرێگەی میدیاوە دەگوازرێتەوە".
برزۆ مەجید، بەرپرسی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر، وەک نوێنەری یەکێک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەشداری بەرنامەکەی کرد و ئەوەی خستەڕوو "ماوەی بیست ساڵ حکومڕانی یەکێتی و پارتی و هەبوونی ناعەدالەتی و پەیوەندی نا شەفاف لەگەڵ وڵاتانی دەرەکی و دوژمنایەتی نێوانیان وایکردبوو، لە رووی دەروونییەوە بێهیوایی و نائومێدی لەنێو خەڵکدا دروست ببێت".
بە گوتەی برزۆ مەجید " 25/7/2009 خاڵی جیاکاری نێوان دوو قۆناخی سیاسیی بوو لەهەرێمی کوردستان و (دوژمنایەتی سیاسی) گۆڕی بە (ململانێی سیاسی)".
گوتیشی "ئۆپۆزیسیۆن ئامرازەکانی کێشمەکێشمی سیاسی لەهەرێمی کوردستان گۆڕیوە و پەرلەمانی زیندوو کردووەتەوە" وایدانا، کە "لەنێوان بەرد و گوولـلە، بەرد باشترە، لەنێوان گولـلە و دەبە ئاو، دەبە ئاو جوانترە".
د. رێدار محەممەد ئەمین ئاماژەی بەوەکرد "کەناڵەکانی راگەیاندن زیادەرەوی لە بلاوکردنەوەی هەوڵ و گەورەکردنی زیاتری لە قەبارەی خۆی دەکەن، ئەمەش وایکردووە وەرگر، کە هاووڵاتیانن لە ژێر کاریگەری فشارێکی دەروونی دابێت و بێزار بێت".
گوتیشی "حکومەتێکی پێگەیشتوو و میدیایەکی تێگەیشتوو زۆر پێویستە بۆ بوونی کۆمەڵگایەکی تەندروست، هەر لایەنێکی سیاسی پاساوی خۆی هەیە، ئەگەر نوێنەری یەکێتی و پارتیش لێرە هەبوایە هەمان پاساوی کاک برزۆی دەبوو".
rudaw
4/07/2013
عەبدولفەتاح سیسی، وەزیری بەرگری و سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی میسر لابردنی سەرۆكی هەڵبژێردراوی میسری راگەیاند و بڕیاریشدا حكومەتێكی كاتی بۆ هەڵبژاردن دابمەزرێت.
عەبدولفەتاح سیسی، وەزیری بەرگری و سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی میسر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" كە سەرۆكی دادگای باڵا دەبێتە سەرۆكی كاتی وڵات تا هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمان دەكرێت".
بڕیارەكەی سیسی بووە جێگەی دڵخۆشی خۆپێشاندەران كە 4 رۆژە مەیدانی تەحریری ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە، هەندێكیش ئەم بڕیارەی سیسی بە كودەتای سەربازی لە دژی حكومەتی هەلبژێردراو لە قەڵەمدەدەن.
ئەم بڕیارەش میسر بەرەو داهاتوویەكی نادیار دەبات پاش ئەوەی رەنگە لایەنگرانی مورسی ئیخوان و لموسلیمین بەردەوامبن لە خۆپیشاندان.
4/07/2013
فۆتۆ : کۆماری میدیا
رۆژی سێ شهممه ڕێککهوتی ( 2 / 7 / 2013 زایینی بهرامبهر ( 11 / پووشپهڕی / 2713 ی کوردی ) شاندهکی پارتی کۆماریی کوردستان بهسهرۆکایهتی مامۆستا ( بڵند ئاکرهیی ) هاوسهرۆکی پارتی کۆماری و بهنوێنهرایهتی بزووتنهوهی نوێ بوونی لاوانی کوردستان و بهیاوهری کهسایهتی سیاسی ( ههژار زراری ) دۆستی نزیکی خوالێخۆشبوو تێکۆشهر ( علی حاجی ) سهرۆکی پێشووی پارتی کۆماری ، سهردانی نووسینگهی ههولێری بزووتنهوهی کۆماریخوازانی ڕۆژههڵاتی کوردستان کردو لهلایهن بهڕێز و تێکۆشهر ( ئیبراهیم بایهزیدی ) بهرپرسی پهیوهندیهکان و شاندی یاوهریان پێشوازی گهرم کراین. ئهم لهو سهردانهدا پیرۆزبایی، کردنهوهی بارهگای بزووتنهوهی دۆست کرا لهشاری ههولێری پایتهختی ههرێم و ههروهها رهوشی سیاسی ههرێم و گشت پارچهکانی کوردستان تهوهری کۆبوونهوهکه بوون، ههورهها جهخت لهسهر توندوتۆڵکردنی پهیوهندیهکان کرایهوه... ئهمهو پاشان شاندی پارتیمان بهگهرمی بهرێخران .
سەچاوە: پەیجی پارتی کۆماری کوردستان
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=205692256247214&;set=a.103418829807891.8727.
100004193228484&type=1&theater
4/07/2013
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی، دوای سەردانی بۆ رووسیا و فەرەنسا گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی سەرچاوەیەک، دوێنێ سەرۆک مەسعوود بارزانی، گەیشتۆتەوە هەرێمی کوردستان.
شایانی باسە، هەر دوێنێ ئێوارە سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداری لە رێورەسمی یادی سەربەخۆیی ئەمریکا کە لە هەولێر بەریوەدەچێت، کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ١٩/٦/٢٠١٣ بۆ بەشداریی لە کۆربەندی سانت پتروسبۆرگی ئابووری نیودەولەتی لە روسیا سەردانەکەی بۆ دەرەوەی وڵات دەست پێکرد.
4/07/2013
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رەتیكردەوە سەردانە یەك لەدوای یەكەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییان بە یەكدییەوە هەبێ و گوتی “سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سان پترسبۆرگ بۆ بەشداریكردن بوو لە مونتەدایەكی ئابووری و لە زووەوە داوەت كرابوو”.
رۆژی 19/6/2013 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری شاندێك گەیشتە شاری سان پترسبۆرگی رووسیا بۆ بەشداریكردن لە مونتەدایەكی ئابووری. هەروەها یەكشەممە 30/6/2013 نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بە سەردانێك گەیشتە شاری مۆسكۆ. لە ماوەی ئەمساڵدا بارزانی و مالیكی ئەوە دووەمجارە سەردانی رووسیا دەكەن.
هەندێك لە چاودێران لێكدانەوەی جیا جیا بۆ سەردانەكەی مالیكی و بارزانی دەكەن، بە تایبەتی دوای دەرچوونی عێراق لەبن باری بەندی حەوتی ئەنجوومەنی ئاسایش، هەندێك دەڵێن بارزانی بۆ دڵنیابوونەوە لە نیازی رووسیا لە فرۆشتنی چەك بە عێراق سەردانی رووسیای كردووە.
بەڵام فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە گوتی “نەخێر ئەوە وا نییە، چونكە ئێمە لە مۆسكۆ نەبووین، لە سان پترسبۆرگ بووین بۆ بەشداریكردن لە مونتەدایەكی ئابووری”. گوتیشی “سەردانەكەی مالیكی بۆ بەشداریكردنە لە كۆنگرەیەك كە تایبەتە بەو وڵاتانەی غازیان هەیە”.
لە كاتی بەڕێوەچوونی مونتەدایەكە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا كۆبووەوە، سەبارەت بە ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیە، د.فوئاد حوسێن گوتی “دانیشتنەكە دەربارەی بارودۆخی گشتی سیاسی بوو، دۆخی كورد، پەیوەندی كورد و رووسیا، هەروەها دەربارەی سووریا بوو”.
زۆرتر كورد بە دۆستی ئەمریكا ناسراوە، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوودا لە رووسیاش نزیك بووەتەوە، ئاخۆ هەرێمی كوردستان دەتوانێ هاوسەنگی لە نێوان هەردوو جەمسەری ئەمریكا و رووسیا رابگرێ؟ د.فوئاد حوسێن لەو بارەیەوە دەڵێت “سیاسەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە دۆست بێ لەگەڵ هەموو دەوڵەتان، كاتی خۆی رووسیا دەرگای نەكردەوە، كە رووسیا دەرگای كردەوە واجبی هەرێمی كوردستان بوو ئەو هەلە بقۆزێتەوە و ئەو پەیوەندییە دروست بكات، ئەوەش لە بەرژەوەندی هەردوولایە”.
هەرچەندە وا چاوەڕوان دەكرا لە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا باسی چەند پرسێكی ئابووری بكرێت، لەوانەش پڕۆژەی نابووكۆ، كە پرۆژەیەكە بۆ گەیاندنی غاز بە ئەوروپا لەڕێی توركیاوە. بەڵام د.فوئاد حوسێن گوتی “باسی ئەو پرۆژەیە هەر نەكراوە، ئەو پرۆژەیە تاوەكو ئێستا تەنیا لەسەر كاغەزە”. فوئاد حوسێن باسی لە گرنگی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە كرد و گوتی “ئەو پرۆژەیە زۆر گرنگە، ئەگەر جێبەجێ بكرێ كوردستان دەكات بە ئەوروپا، بەڵام ئەو پرۆژەیە كێشەی هەیە و پێویستە كۆمەڵێك وڵات تێیدا بەشدار بن”.
تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی رووسیا، وەك فوئاد حوسێن باسی كرد، پەیوەندی بە رەوشی سووریاوە هەبووە كە رووسیا بە یەكێك لە بەرگریكارانی مانەوەی ئەو رژێمەی ئێستای سووریا دادەنرێت.
فوئاد حوسێن گوتی “شرۆڤەیەكی وەزعی سووریا كرا، باسی بارودۆخی كورد لە سووریا كرا، ئەوان پشتیگرییەكی بەهێزیان كرد، كە كورد ئامادە بێ لە دانوستاندنی جنێفی 2”.
دوای سەردانەكەی رووسیا، شاندەكەی هەرێمی كوردستان گەیشتە فەرەنسا و لەلایەن فرانسوا هۆلاند، سەرۆكی فەرەنساوە پێشوازییان لێكرا. هۆلاند بە دۆستێكی نزیكی كورد دادەنرێت. فەرەنسا جگە لەوەی كونسولخانەی لە شاری هەولێر هەیە، چەندین كۆمپانیای فەرەنسیش لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، دیارترینیان كۆمپانیای تۆتالە كە لە بواری نەوت كار دەكات.
پێدەچێ ئەو سەردانەی بارزانی بۆ فەرەنسا، هانی فەرەنسا بدات بۆ ئەوەی ئامادەیی زیاتری هەبێ لە هەرێمی كوردستان. فوئاد حوسێن باسی ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیەی كرد و گوتی “زیاتر باسی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسایان دەكرد، سەرۆكی فەرەنسا خۆی باسی پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوولای كرد و پاشان باسی ئێستا و ئایندەی ئەو پەیوەندیانەی كرد و گوتی پێویستە ئەو پەیوەندیانە فراوانتر و باشتر بن و لە ئاستێكی دیكەدا بن”. گوتیشی “بە گشتی باسمان لە پەیوەندی ئابووری كردو باسمان لەوە كرد كە چۆن كۆمپانیای دیكەی فەرەنسی بێنە كوردستان”.
فوئاد حوسێن بە پێویستی دەزانێ كە كورد پەیوەندی لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا هەبێ، بە تایبەتی فەرەنسا، چونكە “ئێستا فەرەنسا رۆڵێكی كاریگەری هەیە لە ئەوروپا، لە ناتۆ و ئەنجوومەنی ئاسایش”.
3/07/2013
له سهر ئاڵۆزییهكانی شاری عامودا له رۆژئاوای كوردستان، ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا سهرزهنشتی پارتی یهكێتی دیموكرتیك (پهیهده) دهكات و رایدهگهیهنێت، هیچ پاساوێـک بۆ ئهم هێرشانه و نههێشتنی ئازادیـیهکان نیـیه. دهشڵێت: پێویسته پهیهده دهسـتبهرداری کاره دڕندهکانی بـبێت و دهستبهجێ و بهبێ هیچ مهرجێك ههموو چالاكوانهكان ئازاد بكات.
ماڵپهڕی ههواڵی دهنگی كوردی ئهمهریكا ئهمڕۆ بڵاویكردهوه، وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا له راگهیهندراوێكدا وێڕای شهرزهنشتكردنی پهیهده له سهر ههڵكوتانه سهر خۆپیشاندانی دانیشتوانی شاری عامودا و كوشتنی خهڵكی مهدهنی، دهڵێت: کاربهدهسـتانی پهیهده شهش کهسیان کوشـتووه و به دهیان کهسیشیان بریندارکردووه، پاشـان له ماوهی چهند ڕۆژی پـێـکدادانهکاندا 90 چالاکوانیان دهسـتگیرکردووه.
دهشڵێت هیچ پاساوێـک بۆ ئهم هێرشانه نیـیه یان بۆ ئهو ههوڵانهی پهیهده دهیدات بۆ نههێشتنی ئازادیـیهکان و ڕێگهگرتن له کۆبوونهوه و خۆپـیشـاندانی خهڵـکی له ڕێگهی سهرکوتکردنی ئهوانهی به شێوهیهکی ئاشـتیـیانه داکۆکی له دیموکراسی و مافهکانی مرۆڤ دهکهن.
له بهشێكی دیكهدا هاتووه، بهپێی ئهو راپۆرتانهی به ئهمهریكا گهیشتوون، ئاماژه به ترسناكی ئهشكهنجهدانی دهسگیركراوهكان كراوه به دهستی پهیهده. ههر بۆیه ئهمهریكا داوا دهكات دهستبهجێ و بهبێ هیچ مهرجێك ههموو چالاكوانهكان ئازاد بكرێن.
له درێژهی راگهیهندراوهكهیدا، وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا سهرنجی پهیهده رادهشێت و دهڵێت: پێویسته پهیهده دهسـتبهرداری کاره دڕندهکانی بـبێت و ڕێز له مافهکانی مرۆڤ و کهرامهتی ههموو سوریـیهکان بگرێت، ئهم سهرکوتکردنه توندوتیژی ئامێزانه تهنها به بهرژهوهندی ڕژێم دهکهوێتهوه بۆ زیاکردنی گرژیـیهکان و دووبهرهکی له نێو خهڵکی سوریادا.
pna
3/07/2013
هەموو لاشەی شوێنی لێدانی پێوە دیاربوو، لەسەر قەرەوێڵەیەك خەوێنرابوو، دكتۆرەكان لە دەوری كۆببوونەوە و چارەسەری برینەكانیان دەكرد، دەست و قاچ و پشتی دوو برینی گەورەی پێوەبوو.
بەپێی قسەی پزیشكەكان، ئەو ژنە نەخۆشی دەروونی هەبووە، بەڵام كەسوكارەكەی بە بیانووی ئەوەی جنۆكە چووەتە لەشییەوە بردوویانەتە لای مەلایەك تاوەكو جنۆكەكان دەربهێنێت.
یەكێك لەو ژنانەی لەگەڵ ئەو ژنە نەخۆشە بوون لە نەخۆشخانە و یارمەتی دەدا بە (رووداو)ی گوت "دوای ئەوەی زانیمان جنۆكە چووەتە لەشییەوە، بردمانە لای مەلایەك لە شاری رانیە بۆ ئەوەی جنۆكەكان لە لەشی دەربهێنێت، بەڵام لە جیاتی ئەوەی نەخۆشەكەمان چاك ببێتەوە، مامۆستا هەموو گیانی بریندار كرد".
بەڵام پۆلیس، لەبەرئەوەی كەس سكاڵای تۆمار نەكردووە، هیچ رێكارێكی یاسایی لەدژی ئەو مەلایە نەگرتەبەر.
نەقیب مستەفا محەممەد، لێپرسراوی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رانیە گوتی كە هیچ كەسێك لەسەر ئەشكەنجەدانی ئەو ژنە دەستگیرنەكراوە "چونكە كەس سكاڵای تۆمار نەكردووە".
ئەو ژنە كە كەسوكارەكەی رازی نەبوون ناوی بڵاوبكرێتەوە، تەمەنی لە سەرووی 50 ساڵ دەبێت، لە نەخۆشخانەی دەروونی لەسەر قەرەوێڵەیەك راكشابوو، پزیشكەكان بوتلێك ئاویان بۆ هەڵواسیبوو، ئەو ژنەی چاودێری نەخۆشەكەی دەكرد، گوتی "مامۆستا بە دار زۆری لێدا، پێشیگوتین، كە گەڕانەوە ئێوەش لە ماڵەوە بە دار لێی بدەن".
تاوەكو ئێستا بەشێكی زۆر لە خەڵكی هەرێمی كوردستان، لەو باوەڕەدان كە جنۆكە دەچێتە لەشیانەوە، بۆ دەرهێنانی جنۆكەكانیش پەنا دەبەنە بەر شێخ و هەندێك مەلا، بەڵام دوای ئەوەی بە دار لێیان دەدرێت هەندێكیان دەكەونە نەخۆشخانە، تەنانەت هەبووە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
دوو ساڵ پێش ئێستا بە بیانووی جنۆكە دەرهێنان لە لەشیدا، شوفێرێكی تەكسی لە شاری هەولێر، ئەوەندەی لە ئافرەتێك دا تاوەكو گیانی دەرچوو، دواتر شوفێرەكە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیركرا.
جنۆكە دەچێتە لەشی مرۆڤەوە، بەڵام لە هیچ كاتێكدا نەمزانیوە بە لێدان لە لەشی بێتە دەرەوە
مامۆستایانی ئاینی رای جیاوازیان هەیە لەبارەی ئەوەی ئاخۆ جنۆكە دەچێتە لەشی مرۆڤ یان نا، بەشێكیان دەڵێن جنۆكە دەچێتە لەشی مرۆڤ، بەڵام بەشێكیان ئەوە رەتدەكەنەوە.
مامۆستا عەلی خەتێ، پێشنوێژی مزگەوتی حاجی ئەحمەد هەرمی دەڵێ "جنۆكە دەچێتە لەشی مرۆڤەوە، بەڵام لە هیچ كاتێكدا نەمزانیوە بە لێدان لە لەشی بێتە دەرەوە".
بەڵام مامۆستا موسا حەبیب، پێشنوێژی مزگەوتی محەممەدی حاجی رەشید لە سلێمانی و دەرچووی كۆلێژی شەریعە دەڵێ "جنۆكە بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت بچێتە لەشی مرۆڤەوە، ئەوە ئەسڵ و ئەساسی نییەو خورافاتە، لە سوورەتی (ص) لە قورئانی پیرۆزدا باس لە جنۆكە و كارەكانی كراوە، پێغەمبەریش دروودی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی: نەخۆشی بە هۆكارێكی ماددی تووشی مرۆڤ دەبێت و بە هۆكارێكی ماددیش چارەسەر دەكرێت، هەتا نەخۆشییە دەروونییەكانیش".
ئێستا چەندین كەس لە هەرێمی كوردستان دەڵێن ئەوان جنۆكە لە لەشی مرۆڤ دەردێنن و ئەوەیان كردووەتە پیشەی خۆیان، هەروەك مەلا عەلی كەڵەك لە هەولێر و مەلا زەكەریا لە سلێمانی، بەڵام مامۆستا موسا حەبیب دەڵێت "ئەوان ئەگەر راست دەكەن با لە قوتابخانەیەكی ئاینی بە نوێنەرایەتی چەند مامۆستایەكی پسپۆڕ بە ئایەتی قورئان ئەو كارەیان بسەلمێنن، لە قورئان و لە فەرموودەكانیش باس لەوە نەكراوە جنۆكە دەچێتە لەشی مرۆڤ".
دكتۆر خاڵس قادر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی گوتی "لە وەزارەتی تەندروستیدا شتێك نییە بە ناوی جنۆكە دەرهێنان، دیاردەیەكە بەهۆی ناهۆشیاری خەڵكەوە بڵاودەبێتەوە" گوتیشی "ئەو كەسانەشی سكاڵایان هەیە لەسەر ئەوانە پێویستە لە دادگا تۆماری بكەن تاوەكو ئیجرائاتیان لەگەڵ بكرێت".
هەروەها د.سامان هەڵەبجەیی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەكان لەبارەی ئەو نەخۆشەوە دەڵێ "ئەو بە تەمەنە و نەخۆشی دەروونیی هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆری لێدراوە، نەخۆشییەكەی دووقات بووە، بۆیە پێویستە حكومەت و وەزارەتی ناوخۆ ئەو كەسە دادگایی بكەن كە لێیداوە".
rudaw
1/07/2013
عوسمان ئۆجەلان، یەكێك لە سەركردەكانی پێشووی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK و برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری حیزبەكە، رایگەیاند كە دەیەوێ خەباتێكی هاوبەش لەگەڵ PKK دەستپێبكات، بەڵام PKK هەنگاو نانێت.
لەدوای ساڵی 2004ەوە چەندین سەركردەی دیاری PKK لەو حیزبە جیابوونەوە، لەوانەش عوسمان ئۆجەلان، نیزامەدین تاج (بۆتان)، خەلیل ئاتاج (ئەبوبەكر)، كە ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی PKK بوون، هەروەها خدر ساری قایا (ئەكرەم)، سەرحەد، كانی یەلماز و عەلی گورسون و چەندین ئەندامی دیكەی بەرپرس.
بەگوێرەی هەندێك زانیاری، پارتی كرێكارانی كوردستان لێبوردنی بۆ ئەو كەسانە دەركردووە كە جیابوونەتەوە. عوسمان ئۆجەلان هەرچەندە بێئاگایی خۆی لەو هەواڵە نیشاندا، بەڵام گوتی "ئامادەم خەباتی هاوبەش لەگەڵ PKK بكەم".
لەلای خۆیەوە ئەحمەد دەنیز، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دەنگۆی دەركردنی لێبوردنی رەتكردەوە و بە (رووداو)ی راگەیاند "شتی وا لە گۆڕێ نییە".
عوسمان ئۆجەلان لە هەڤپەیڤینێكدا بە (رووداو)ی گوت "زۆرجار هەوڵمداوە لەگەڵ PKK دیالۆگ بكەم لەپێناوی پێشخستنی پێڤاژۆی ئاشتی لە توركیا، بەڵام ئەوان هەنگاویان نەهاوێشتووە، ئێستا كە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا لە رۆژەڤدایە، PKK پێویستی بە ئاشتبوونەوەی ناوخۆیی هەیە، زۆر كەس لە PKK جیابوونەتەوە، ئەگەر PKK لە ناوخۆی خۆیدا گۆڕانكاری بكات باوەڕم وایە بۆ یەكێتی نەتەوەیی زۆر گرنگە و بایەخی دەبێت بۆ پێشڤەچوونی پرۆسەی ئاشتی".
سەبارەت بە گەڕانەوەشی بۆ ناو PKK ئەگەر ئەو لێبوردنە راست بێت، عوسمان ئۆجەلان گوتی "من بەهۆی جیاوازی بیروباوەڕەوە لە PKK جیابوومەوە، لەكاتی خۆیدا دەمویست بەرێگای ئاشتی پرسی كورد چارەسەر بكرێت، ئەوان دەیانگوت بە چەكداری، ئێستاش كە ئەوان بیروبۆچوونیان گۆڕاوە و رێگای سیاسییان هەڵبژاردووە، ئەمە خاڵێكی گرنگە و دەمەوێت خەباتی هاوبەش لەگەڵ PKK بكەم، بەڵام نابمەوە PKK و هیچ بە پێویستیشی نازانم ببمەوە PKK".
براكەی سەرۆكی PKK گوتیشی "ئەوانەی وەكو من جیابوونەتەوە ژمارەیان هەزارانە و هەریەكەیان كارێك دەكات، هەیانە لەناو هەرێمی كوردستانە و هەیانە لە توركیا و ئەوروپا بە كاری راگەیاندن یان بازرگانییەوە خەریكن".
عوسمان ئۆجەلان بە پێویستی دەزانێت PKK داوای لێبوردن لەو كەسانە بكات كە جیابوونەتەوە "چونكە PKK قسەی باشی لەسەر ئەوانە نەكردووە و بە خائین ناوی بردوون، من خۆم جیابوومەتەوە، هیچ شتێكم بەرامبەر PKK نەكردووە، بۆ دەبێت خائین بم؟" گوتیشی "پێویستم بەوە نییە نە توركیا نە PKK لێبوردنی گشتیم بۆ دەربكات تا بچمەوە ناویان، بەڵام دەمەوێت كاری هاوبەش لەگەڵ PKK بكەم".
ئەحمەد دەنیز سەبارەت بە دەركردنی لێبوردن بۆ كادیرە تووڕەبووەكانی PKK لە ئایندەدا گوتی "ئەوە پێویستی بە كۆبوونەوەی گەورە هەیە، بەڵام تا ئێستا شتێكی لەو بابەتە نییە".
رووداو-رانیە
01/07/2013
ئەمرۆ یەكشەممە 30 ی حوزەیرانی 2013، ئاهەنگی دەرچوونی یەكەمین خولی قوتابیانی خوێندنی باڵای زانكۆی مێردین لە باكووری كوردستان بەڕێوەدەچێت .
ژمارەیەك كەسایەتی كورد بۆ ئەو رێوڕەسمە داوەتكراون، لەوانەش د. عیسمەت خالد، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان و نووسەر و سیاسەتمەداری كورد فەلەكەدین كاكەیی.
لەبارەی بەشداریكردنی لەو بۆنەیەدا فەلەكەدین كاكەیی، بۆ (رووداو) گوتی:" بۆنەیەكی مێژووییە، چونكە یەكەمجارە لە باكووری كوردستان و توركیا شتێكی بەوشێوەیە رووبدات ".
فەلەكەدین كاكەیی، زیاتر گرنگییەكە لەوەدا دەبینێتەوە كە بۆ یەكەمجارە رێوڕەسمێك بۆ دەرچووانی خوێندنی زمان و رۆشنبیری كوردی لە باكووری كوردستان و توركیا بەڕێوەبچێت .
فەلەكەدین كاكەیی گوتیشی:" بەوشێوەیە زانكۆی مێردین دەچێتە نێو مێژووەوە".
30/06/2013
سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێران لە ناوەندی دەنگ و رەنگی ئێران رایگەیاند "ئێمە كۆمەڵگایەكی فرەنەتەوەمان نییە، بەڵكوو یەك هەرێمی ئێران و یەك نەتەوەی ئێرانیمان هەیە كە لە بواری مەعنەوی ئیسلامدا هەناسە دەدەین."
رۆحانی رەخنەی لە ناوەندی دەنگ و رەنگی ئێران گرت و گوتی:"ئێمە دەبێت بە شێوەیەك هەنگاو بنێین كە هەر هاووڵاتییەكی ئێرانی هەست بەوە بكات پێداویستییەكانی خۆی لە میدیای نیشتمانی خۆی دەبینێتەوە."
حەسەن رۆحانی لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا ئاماژەی بەوەدا حكومەتێك كە رەگی لە پشتیوانی خەڵكدا كوتاوە و شەرعیەتی خۆی لە دەنگدانی خەڵك وەرگرتووە، نەك لە میدیای ئازاد ناترسێت، بەڵكوو بە هەبوونی میدیای ئازاد و یاسایی پێگەكانی بەهێزتر دەبێت.
رۆحانی داوای لە هێزەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ كرد بەرامبەر شادی و خۆشیەكانی خەڵك دان بەخۆیاندا بگرن و گووتی :"شادی و خۆشی مافی خەڵكە، بچووككردنەوەی خەڵك قبووڵ ناكرێت، لەگەڵ كچ و كوڕاندا با وەك كچ و كوڕی خۆمان قسە بكەین، ئەگەر هەندێ كاتیش پێویست بە سەرزەنشت بكات دەبێت بە شێوەیەك بێت كە كەرامەت و كەسایەتییان نەشكێت".
رۆحانی ئەوەشی خستەڕوو هەموو مرۆڤێك لە جێگەی خۆیدا رێزی هەیە، بەتایبەت كەسانێك كە لە ناوخۆی وڵاتدا وەك هاووڵاتی ناوزەد دەكرێن.
گووتیشی" ناكرێت ئەگەر زوڵمێك لە وڵاتی دوژمن روویدا بڵێین زوڵمە بەڵام ئەگەر هەمان زوڵم لە وڵاتێكی دۆستمان روویدا بڵێین زوڵم نییە یان كەمتر زوڵمە".
حەسەن رۆحانی لە رۆژی 14حوزەیرانی 2013، لەلایەن خەڵكی ئێرانەوە بۆ ماوەی 4 ساڵ بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئێران هەڵبژێردرا و وابڕیارە لە رۆژی 3-8-2013 بە شێوەیەكی رەسمی لەلایەن عەلی خامنەیی رێبەری ئێران دەسەڵاتی سەرۆكایەتی پێبدرێت.
عومەر شایان
رووداو- ئاژانسەكان
30/06/2013
یەكێتی و پارتی رێككەوتن هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دوابخرێت، هاوكات خستنە ریفراندۆمی پرۆژەیاسای دەستووریش دوابخرێ.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (رووداو)، لە كۆبوونەوەی دوێنێ شەممە 29-6-2013ی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە دوور لە چاوی كامێراكان لە سلێمانی بەڕێوە چوو، هەردوولا لەسەر پرسەكانی دواخستنی ریفراندۆم لە سەر دەستوور، سازانی نیشتمانی و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رێككەوتن.
لە ئەنجامی گفتوگۆكان پارتیی دیموكراتی كوردستان رازی بووە بەوەی، كە دەستوور نەخرێتە ریفراندۆمەوەو سازانێكی نیشتمانی لەسەر ئەنجام بدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، هەروەها بڕیار دراوە كە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ دوا بخرێت، بە شێوەیەك كە ئەم دوو ساڵە زیاد نەكرێت و قابیلی درێژكردنەوە نەبێت.
بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستانیشدا، تاوتووی ئەم بابەتە بكرێت و بخرێتە دەنگدانەوە.
30/06/2013
سهرۆكایهتی ههرێم له لێدوانێكدا سهبارهت به رووداوهكانی عاموده نیگهرانی خۆی دهربڕی و هیوای خواست بهزووترین كات كۆتایی به كێشهكان بهێنرێت و دوپاتی كردهوه كه نابێت به هۆیچ شێوهیهك پهنا بۆ چهك ببردرێت، راشیگهیاند، دەبێ هەموو لایەنە کوردستانییەکان بە ڕۆحێکی بەرپرسیارانەوە خوێنڕشتنی کورد بە دەستی کورد حەرام بکەن.
ئهمهش دهقی لێدوانهكهی گووتهبێژی سهرۆكایهتی ههرێمه:
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بارەی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری عامودا لە رۆژائاوای کوردستان نیگەرانە و هیواخوازە هەرچی زوتر هەموو لایەک کۆتایی بە کێشە و ناکۆکییەکان بهێنن.
هەڵوێستی خۆمان دوپات دەکەینەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک بۆ چارەسەری کێشەکان، پەنا بۆ چەک ببردرێت و دەبێت لە ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن کۆتایی بە گرفتەکان بهێندرێت.
دەبێ هەموو لایەنە کوردستانییەکان بە ڕۆحێکی بەرپرسیارانەوە خوێنڕشتنی کورد بە دەستی کورد حەرام بکەن و نابێت لە هیچ دۆخیکدا ڕێگا بدەن لە ڕێی چەک و هێزەوە ناکۆکییەکان یەکلایی بکەنەوە.
دکتۆر ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
29ـی 6ـی 2013
گرژیی سیاسیی نێوان ڕیاز و مۆسکۆ، بە هۆی قەیرانی سووریا تونتر بووەتەوە و ڕووسیا، هەڕەشەی بۆردومانکردنی هەریەک لە ڕیاز و دەوحە دەکات.
ڕۆژنامەی "دیار"ـی لوبنانی، ئەمڕۆ شەممە بڵاوی کردووەتەوە، گرژیی سیاسیی نێوان ڕیاز و مۆسکۆ، بە هۆی قەیرانی سووریا تونتر بووەتەوە و تۆمەتبارکردنی یەکدی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتووەتە ئاستێک، گەورەبەرپرسێکی سەربازیی ڕووسیا ئاستی گرژییەکان بە ئاقاریکی چاوڕواننەکراودا ببات و بڵێت، وڵاتەکەی پلانی ئامادەی هەیە بۆ بۆردومانکردنی ڕیاز و دەوحە.
سەرباری ئەوەی کە پێوەندییەکانی ڕووسیا و سعوودیە هەڵبەز و دابەزی بە خۆیەوە بینیوە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئاستی ئەمڕۆی و نێوان وەزیری سعوودیە لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەاکنی ئەمەریکادا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بوو، ڕووسیای بە پشتیوانیکردنی ڕژێمەکەی ئەسەد لە کۆمەڵکوژیی سووریاییەکان تۆمەتبار کرد.
لای خۆیشیەوە، گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاوە، ڕایگەیاند، "عەرەبستانی سعوودیە، پشتیوانی لە تیرۆر دەکات.
29/06/2013
نیلسۆن ماندێلا وەسێتنامەیەکی بڵاکردەوە کە لەسەر پارچەیەک کاخەز نوسیویەتی و تێیدا داوادەکات لەشوێنی لەدایکبوونی باوباپیرانی بنێژرێت.
ئەمڕۆ شەممە )٢٩ی حوزەیرانی 2013) پێگەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردەوە، (نیلسۆن ماندێلا)ی تەمەن 94 ساڵ و سەرۆکی پێشوی ئەفریقای باشور پاش ئەوەی 21 رۆژ لەمەوبەر و بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا، وەسێتنامەیەکی لە پارچەیەک کاخەزدا نوسیوە.
ماندێلا کە ئێستا لە نەخۆشخانە لە دۆخێکی مەترسیدار بەڵام جێگیردایە، لە وەسێتنامەکەیدا تەنها داوای کردووە لە شوێنی لە دایکبوونی باو باپیرانی و لەسەر گردێکی گوندی (کونو)ی شوێنی لە دایکبوونی، بنێژرێت.
پێشتر لە ساڵی 1996دا و لەو کاتەدا کە هێشتا لەژیانی سەرۆکایەتیدا بوو، ماندێلا وەسێتنامەیەکی ئاسایی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای مەراسیمێکی سادەی ناشتنی کردبوو لە شوێنی لەدایکبوونیدا، هەروەها راشی گەیاندبوو، لەکاتێکدا کە خۆشحاڵە بە بوونی مەراسیمێک لە چوارچێوەی خزمەتی وڵاتەکەیدا لە شاری (پێرتۆریا) لە باشوری ئەفریقا، بەڵام خوازیارە کە تەنها بەردێکی ئاسایی وەک کێلی قەبرەکەی بەکاربهێنرێت تەنها بۆ ناسینەوەی قەبرەکەی.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، هاوڕێیەکی کۆنی ماندێلا بە ئاژانسەکانی هەواڵی ئەفریقای باشوری راگەیاندووە "ماندێلا هەرگیز بایەخێکی ئەوتۆی بە بیرکردنەوە لە مردن نەداوە، بەڵام هەرگیز شتێکی تایبەتی بۆخۆی نەویستووە".
سەرەڕای ئەو راستییەی کە ماندێلا کتێبێکی بەناوی (ڕێگایەکی درێژ بۆ سەربەستی) و چەندین کاری هونەری دیکەی هەبووە و توانیویەتی لەو رێگایەوە بە ملیۆنەها پارەی دەستبکەوێت، بەڵام وەسێتنامەکەی بە تەنها پێک هاتبوو لە چەند دێڕێک لەسەر پارچەیەک کاخەزی (A4).
لە کۆتاییدا هەواڵەکە ئاماژەی بە سەردانێکی ئەمڕۆی (باراک ئۆباما) سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و خانمی یەکەمی ئەو وڵاتە (میشێل ئۆباما) کردووە، تا لە نزیکەوە چاویان بە خێزانەکەی ماندێلا بکەوێت، هەر دوێنێش خێزانی پێشوی (نیلسۆن ماندێلا ) رایگەیاندبوو کە دۆخی ماندێلا بەرەو باش بوون رۆیشتووە.
لە ئینگلیزییەوە هاوڕێ فەریق
xendan
سەرچاوە دەیلی مەیڵ
سەرۆک مەسعوود بارزانی، لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ دەرەوەی وڵات، گەیشتە پاریس و لەلایەن سەرۆک کۆماری فەرەنساوە لە کۆشکی کۆماریی پێشوازیی لێکرا.
بە گوێرەی سەرچاوەی هەواڵمان، لە دیداری نێوان فرانسۆ هۆلاند سەرۆک کۆماری فەرەنسا و مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا، باس لە پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و چەند پرسێکی ناوچەکە دەکرێت.
شاندی هاورێی سەرۆک مەسعوود بارزانی ، لە فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی دەزگای ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا بەپرسی پێوندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ١٩/٦/٢٠١٣ بۆ بەشداریی لە کۆربەندی سانت پتروسبۆرگی ئابووری نیودەولەتی لە روسیا، سەردانەکەی بۆ دەرەوەی وڵات دەست پێکرد.
پێشتریش لە سالی ٢٠١٠دا، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا، نیکۆلا سارکۆزیی لە کۆشکی کۆماریی ئێلیزێ، پێشوازیی لە سەرۆک مەسعوود بارزانی کردبوو.
بەرگەشت ئاکرەیی/ش.ب
pna
29/06/2013