سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سووریا رایدەگەیەنێت، كە قبوڵ ناكەن PYD كۆنترۆڵی رۆژئاوای كوردستان بكات. ئاماژە بەوەش دەكات بەشار ئەسەد سێ جار داوای كۆبوونەوەی لێكردووەو ئەو رەتیكردووەتەوە.
حەمید حەجی دەروێش، یەكێكە لە كۆڵەگەكانی بزووتنەوەی سیاسی كورد لە رۆژئاوای كوردستان، ئەو كۆنترین سیاسەتمەداری رۆژئاوای كوردستانە كە لە ژیاندا مابێت، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كوردە لە سووریا و دۆستێكی نزیكی جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراقە و ئێستا لە سلێمانی دادەنیشێت.
دەروێش باسی پەیوەندییەكانی دەكات لەگەڵ بزووتنەوەی كورد لە باكووری كوردستان. هەروەها باسی دیدارەكانی لەگەڵ بارزانی، بوركای و ئۆجەلان دەكات. دەڵێ لەكاتی چاوپێكەوتنی لەگەڵ موراد قەرەیلان، سەرۆكی كۆنسەی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK، داوای لێكردووە ئەو پرۆسەیە بەشێوەیەكی سیاسی تەواو بكەن.
دەروێش لە هەڤپەیڤینێكیدا لەگەڵ (رووداو) لەبارەی پەیوەندی نێوان پارتەكەی و PYD گوتی "ئێمە لەسەر دوو خاڵ رێككەوتین، یەكەم: شەڕكردن لەگەڵ رژێم. دووەم: شەڕكردن لە دژی ئەو گرووپە توندڕەوانەی پەلاماری كوردستان دەدەن و یەكێكیان نەواف بەشیرە. تەنانەت هەندێك لەو گرووپانە گوتیان حەمید و هاوڕێكانی ئێمەیان تێك‌شكاند، نەك PYD. ژمارەیەكیان لەلایەن ئێمەوە وەكو دیل دەستبەسەركران. رۆژانە تەلەفۆنی برادەران و PYDشم دەكرد و پێمدەگوت نابێت پەنجەی یەكێك لەو دیلانە بریندار ببێت. دەبێ بە باشی رەفتاریان لەگەڵدا بكرێت".
حەمید حەجی دەروێش لەبارەی پەیوەندی PYD لەگەڵ رژێمی سووریا دەڵێ "دەڵێن PYD لە ناوچە كوردییەكان دەوروتەسلیمی لەگەڵ رژێم كردووە. ئەوە شتێكی باشە. ئەوان كاتێك هەرێمەكەمان، عفرین، كۆبانی و جزیرە رادەستی ئێمە بكەن، بەسەرچاو. ئەگەر بەبێ شەڕ و فڕۆكە قامشلۆش رادەستی ئێمە بكەن ئێمە مەمنوونیان دەبین".
بەڵام ئەگەر PYD كۆنترۆڵی رۆژئاوای كوردستان بكات، هەڵوێستیان چی دەبێت؟ حەمید حاجی دەروێش دەڵێ "ئەو كاتە ئێمە قبوڵ ناكەین ، ئێمە پارتی پێشڤەرۆین، ئێمە هەروا بێدەنگ نابین و شەڕێكی توند دەكەین".
سەبارەت بە پەیوەندی پارتەكەیان لەگەڵ حكومەتی سووریا، ئایا ئەگەر داوایان لێبكرێت لەگەڵ رژێم دادەنیشن؟ حەمید حەجی دەروێش گوتی "پەیوەندیمان لەگەڵ حكومەت نییە، بەڵام ئەگەر داوامان لێبكرێت و بەبڕیاری پارتە كوردییەكان بێت، ئێمە لەگەڵی دادەنیشین".
گوتیشی "بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا سێ جار داوای لێكردم لەگەڵی كۆببمەوە، بەڵام قبوڵم نەكرد. ئەو فڕۆكەی كە پێویست بوو لەگەڵی بچمە دیمەشق، بۆ ماوەی نیو سەعات چاوەڕێی كردم لە فڕۆكەخانەی قامشلۆ. بەڵام نەچووم. زۆر هەوڵیاندا بەڵام هەر نەچووم".
rudaw
29/06/2013
جێگری سەرۆك وەزیرانی سووریا رایگەیاند "رووسیا، ئێران و چین هەر مانگێك بڕی 500 ملیۆن دۆلار دەبەخشنە رژێمی سووریا".
قەدری جەمیل، جێگری سەرۆك وەزیرانی سووریا بە رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمزی راگەیاندووە "رووسیا، ئێران و چین لە رووی سیاسی، ئابووری و سەربازییەوە هاوكاریی سووریا دەكەن و هەر مانگێك بڕی 500 ملیۆن دۆلار دەبەخشنە رژێمی سووریا".
قەدری جەمیل كە بە رەگەز كوردە، ئەوەشی خستووەتەڕوو "رژێمی سووریا مامەڵە ئابوورییەكانی خۆی بە ریاڵی ئێرانی، رۆبڵی رووسی و یوانی چینی ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی خۆی لە سزای وڵاتانی رۆژئاوا بەدوور بگرێت".
جەختیشی لەوە كردەوە "هەرسێ وڵات لە ئەگەری هەر هێرشێكی دەرەكیدا هاوكاریی سووریا دەكەن".
قەدری جەمیل، كە خۆی وەك ئۆپۆزیسیۆنی نێوخۆیی سووریا دەزانێت گوتی "رەوشی ئابووری سووریا زۆر ئاڵۆز بووە، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتووەتە ئاستێك كە بەتەواوی تێكبچێت".
29/06/2013
سەرۆک مەسعوود بارزانی، لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ دەرەوەی وڵات، گەیشتە پاریس و پاش کەمێکی تر لەلایەن سەرۆک کۆماری فەرەنساوە لە کۆشکی کۆماریی پێشوازیی لێدەکرێت.
بە گوێرەی سەرچاوەی هەواڵمان، لە دیداری نێوان فرانسۆ هۆلاند سەرۆک کۆماری فەرەنسا و مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا، باس لە پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و چەند پرسێکی ناوچەکە دەکرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ١٩/٦/٢٠١٣ بۆ بەشداریی لە کۆربەندی سانت پتروسبۆرگی ئابووری نیودەولەتی لە روسیا، سەردانەکەی بۆ دەرەوەی وڵات دەست پێ‌کرد.
پێشتریش لە سالی ٢٠١٠دا، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا، نیکۆلا سارکۆزیی لە کۆشکی کۆماریی ئێلیزێ، پێشوازیی لە سەرۆک مەسعوود بارزانی کردبوو.
بەرگەشت ئاکرەیی/ش.ب
pna
29/06/2013
دوێنێ 27ی حوزەیرانی2013، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبووەوە بە مەبەستی دەنگدان بۆ دەركردنی عێراق لە ژێر بەندی ٧، كە لە ساڵی ١٩٩٠، دوای داگیركردنی كوێت بەسەریدا سەپا.
عێراق لەژێر بەندی ٧ی ئەنجوومەنی ئاسایش رووبەرووی كێشەی زۆری سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی بووبوەوە، هەروەها پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی عێراقی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری وڵاتان لاوازكردبوو.
بە دەرچوونی عێراق لەژێر بەندی 7 راستەوخۆ دەچێتە ژێر باری بەندی شەشەم و پێگەو تەواوی سەروەری بۆ دەگەڕێتەوە و هیچ سزایەكی لە سەر نامێنێ، تەنها دانەوەی قەرزەكانی نەبێ و دواتر بەرنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراك كۆتایی پێدەهێنرێت.
هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، عێراق لەمەودوا وڵاتێكی ئازادە و بۆ ساڵی 2015 هیچ قەرزێكی لەسەر نامێنێ.
زێباری هیواشی خواست وڵاتانی دیكەش لەو رووەوە چاو لە عێراق بكەن.
دوابەدوای دەركردنی عێراق لەژێر بەندی حەوتەم، نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەو بۆنەیەوە وتارێكی پێشكەشكرد و گوتی:" عێراق لەمەودوا ئازادە و لەژێر باری ئەو بەندە دەرچوو، كە بەهۆی سیستمی دیكتاتۆری پێشووتر بەسەریدا سەپابوو".
28/06/2013
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری عاموودای رۆژئاوای كوردستان، لەكاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێك دژی ئاسایشی پەیەدە، چەند چەكدارێك هێرشیان كردە سەر خۆپێشاندەران و لە ئەنجامدا ٣ خۆپیشاندەر كوژران و 20 دیكەش بریندار بوون.
سێشەممەی رابردوو لە لایەن ئاسایشی پەیەدە(پارتی یەكێتی دیموكراتی) بە تۆمەتی فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەكان سێ كەس دەستگیركران.
ئەمرۆش بەمەبەستی نارەزایی دەربیڕین خەڵك رژانە سەرشەقامەكان، دواتر لەلایەن چەند گرووپێكی چەكدار هێرش كرایە سەر خۆپێشاندەران و لە ئەنجامدا 3 خۆپێشاندەر كوژران و نزیكەی 20ی دیكەش بریندار بوون، كە برینی هەندێكیان سەختە.
لەدوای دەستگیركردنی 3 كەس لە لایەن ئاسایشی پەیەدەوە كۆمەڵێك گەنجی ئەو شارە مانگرتنیان راگەیاند و تا ئێستاش لە مانگرتنەكەیان بەردەوامن، لەبەرامبەر ئەو نارەزایەتیانەشدا ئاسایشی پەیەدە ئەمڕۆ كەسێكی ئازاد كرد و دوو كەسەكەی دیكەش تا ئێستا ئازاد نەكراون.
28/06/2013
بە بڕیاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نوێنەری پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ئێران لە نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری تاران دامەزران و دەست بەکاربوون.
لە ڕاگەیاندراوێکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئێران کە دانەیەکی دەست پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر کەوتووە، تێیدا ھاتووە: دوای بڕیاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ بەھێزکردنی پایەی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان لە ئێران وەکوو ئەندامی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دامەزران و دەست بەکاربوون. ئومید دەکەین ڕۆڵی خۆی ببینێت لە یەک وتاری سیاسی ـ کوردی لە نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەدا، لە پێناو گەیاندنی سیاسەت و ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان و حکومەتی ھەرێم بە دونیای دەرەوە.
نوێنەری پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ئێران کە بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی لە نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری تاران دامەزراون، بریتین لە: لوقمان لەتیف محەمەد عەبدوڵڵا ـ نوێنەری حیزبی سوشیاڵ دیموکراتی کوردستان، ئەمجەد باباحاجی نەجمەدین ـ نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی، ھیوا ڕەسووڵ ڕەشید ـ نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی و فەخرەدین عەزیز ساڵح مەحموود (دکتۆر ڕەمەزان) ـ نوێنەری حیزبی بزووتنەوەی ئیسلامی.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمجەد باباحاجی نەجمەدین ـ نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی، بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند: جێی خۆیەتیی لێرەدا سوپاسێکی زۆری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران و ھەروەھا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەین بۆ ئەو بڕیارەی کە دەمێکە بڕیاریان داوە بە دامەزراندنی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لە تاران وەک ئەندامێکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و جێگەی خۆیەتی لێرەشدا سوپاسی زۆری نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بکەین کە ماوەیەکی زۆرە بەڕاستی لە بەدواداچووندا بۆ بە ئەنجامگەیشتنی ئەم بڕیارە و ئێمە لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە ئەم نوێنەرایەتییە ببێتە مایەی دڵخۆشکردنی ھەموو لایەک و ببێتە مایەی ئەوەی کە بتوانین بە ھەموومانەوە نوێنەرێکی ڕاستەقینەی ھەرێمی کوردستان بین و کارێکی وابکرێت لە وڵاتانی دەرەوەش نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر بە ھەمان شێوە، بە ھەمووانەوە بە کۆدەنگی و یەکدەنگییەک نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان بکرێت و ئێمەش لێرەدا ڕایدەگەیەنین و دووپاتیدەکەینەوە کە خزمەتەکانمان بەردەوام دەکەین تاوەکوو بتوانین نموونەیەکی جوانی باش نیشانی ھەموو لایەکی بدەین و ببێتە مایە دڵخۆشی ھەموو لایەک.
ھەر لەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ھیوا ڕەسووڵ ڕەشید ـ نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئێمەش دەستخۆشی ئەم ھەنگاوە دەکەین و بە کارێکی باش و پیرۆزی دەزانین بۆ بەھێزکردنی پایەکانی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران. ھەر چەندە ئێمە وەکوو حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن لە کوردستان ئیش دەکەین بەڵام لە دەرەوەی کوردستان ھەڵوێستمان یەکە و یەک ڕووی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نیشان دەدەین و ئەو موشکیلە و گیروگرفت یا ھەر تێبینییەک کە لە ناو کوردستان ھەمانبێت نایگوازینەوە بۆ ئێرە و وەکوو بنەماڵەیەک کە ھەر تێبینییەکیان لە ناو خۆیاندا ھەبێت لە بازنەی خێزانی خۆیان نایبەنە دەرەوە و ئێمەش لێرە یەک ھەڵوێست، ھاوڕێی ئەو برایانە ئیش دەکەین و ئینشائەڵڵا خزمەتی خەڵک دەکەین.
مەنسوور جیھانی/ ی.ا
27/06/2013
ئەحمەت تورک سەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراسی (دەتەکە) ڕایدەگەێنێت، بڕیاریان داوە بە دامەزراندنی پەرلەمانێک لە شاری (ئامەد)ی باکوری کوردستان کە گورزارشت لە سەرجەم کوردان بکات و تەواوی داخوازییەکانیان جێبه‌جێ بكات.
ئەمڕۆ (چوار شەممە ٢٦ی حوزەیران) پێگەی ڕادیکاڵی تورکیا بڵاویکردەوە، (ئەحمەد تورک) پەرلەمانتاری سەربەخۆی شاری ماردین و سەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراسی (دەتەکە) لە کۆبونەوەیەکدا کە لە شاری (ئامەد)ی باکوری کوردستان بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، بڕیاری دامەزراندنی کۆمیتەیەک، پەرلەمانێک یان کۆمسیۆنێکیان داوە لە شاری (ئامەد)ی باکوری کوردستان کە گورزارشت لە سەرجەم کوردان بکات و تەواوی داخوازییەکانیان بهێنێتە جێ.
لەبارەی ئەرکەکانی ئەو پەرلەمانەوە تورک ڕایگەیاند: هەم لەگەڵ دەوڵەت، هەم لەئاست پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیالۆگی نێو پارتە سیاسییەکاندا تەواو گوزارشت لە هاوڵاتییانی کورد دەکات و داواکاراییەکانیان دەگەێنێتە جێی خۆی".
هەروەها لەبارەی ناوی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه، تورک وتی: "هێشتا یەکلایی نەبوینەتەوە بۆ دانانی ناوێکی گونجاو" ئاشكرایكرد، پێدەچێت ناوی پەرلەمان، کۆمیتە یان کۆمسیۆنی لێبنرێت.
لە کۆبونەوەکەدا کە هەریەک لە (سەڵاحەدین دەمیرتاش) سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی و (ئەحمەد تورك) پەرلەمانتاری سەربەخۆی شاری ماردین و سەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراسی (دەتەکە) و چەند پەرلەمانتارێکی دیکە ئامادەی بوون، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەو کۆنفڕانسە کرایەوە کە لە ١٥-١٦ی ئەم مانگەدا بەڕێوەچوو لە ژێر ناونیشانی (کۆنفرانسی یەکگرتوویی و چارەسەری باکوری کوردستان) و تێیدا دەستەیەکی بەڕێوەبردن دامەزرا کە پێکهاتبوون لە نۆ ئەندام.
لە تورکییەوە هاوڕێ فەریق
سەرچاوە ڕادیکاڵ
27/06/2013
وه‌فده‌كه‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراتی دوای سه‌ردانی ئیمراڵی گه‌ڕانه‌وه‌و ئه‌مرۆش ده‌قی په‌یامێكی نوێی ئۆجه‌لانیان بڵاوكردوهتهوهو لهبهشێكیدا ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه ئێستا پرۆسه‌ی ئاشتی له‌قۆناغی دومدایه، ئه‌مه به‌پێی هه‌واڵێكی فورات نیوز.
دوێنێ وه‌فدێكی به‌ده‌په كه پێكهاتبوو له (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په‌و (په‌روین بوڵدان) جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ده‌په سه‌ردانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یانكردو ئه‌مرۆش ناوه‌رۆكی ئه‌و دیداره‌یان ئاشكراكرد.
ماڵپه‌ری فورات نیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئۆجه‌لان لهودیدارهیدا له‌گه‌ڵ شاندی BDP په‌یامێكی نوێی راگه‌یاندوه‌و لهبهشێكیدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه که له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا پێنراوهته قۆناغی دووه‌مه‌وه، وتیشی”سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی لهمپهڕکاری هه‌ندێک هێز و لایه‌ن، به بڕیارم له به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی پرۆسه‌که‌دا، سه‌باره‌ت به چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناخی دووه‌م پێشنیاره‌کانم پێشکه‌شی ده‌وڵه‌ت کرد، ئومێده‌وارم ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌کی راست هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌کات.”
ده‌قی په‌یامه نوێیه‌كه‌ی ئۆجه‌لان
سه‌ره‌تا سڵاو و خۆشه‌ویستی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م، له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ئه‌و قۆناخه‌ی که تێیداین به‌رده‌وامه ده‌کات، ئێستاکه پێمانناوه‌ته قۆناخی دووه‌می پرۆسه‌که‌وه. سه‌باره‌ت به چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناخی دووه‌م پێشنیاره‌کانم پێشکه‌شی ده‌وڵه‌ت کرد، خودی خۆم لایه‌نگری به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فافانه به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو قۆناخێکی ئه‌م پرۆسه‌یه‌م، ئومێده‌وارم ده‌وڵه‌تیش به‌شێوه‌یه‌کی راست هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێشنیاره‌کانم سه‌باره‌ت به قۆناخی دووه‌م ده‌کات و به ئه‌نجامی راست ده‌گات .
ئه‌م پرسه پرسێکی (100) ساڵیه و هۆکارێکی زۆری هه‌یه که بۆ پێکهاته‌ی مێژوویی و دیارده‌ی ماددی ده‌گه‌ڕێنه‌وه . پێویسته هه‌موو که‌سێک به‌م جدییه‌ته‌وه مامه‌ڵه بکات .
ئه‌و پێشنیارانه‌ی ئێمه پێشکه‌شمان کردوون، ئه‌نجامی کار و خه‌باتێکه که نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی (90%) گه‌لانی تورکیا ده‌کات .
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی لهمپهڕکاری هه‌ندێک هێز و لایه‌ن، به بڕیارم له به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی پرۆسه‌که‌دا و بڕواشم به‌سه‌رکه‌وتنمان هه‌یه .
ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم هه‌بێت ده‌مه‌وێت هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک زانیاری و ئاگاداری پێویست بده‌م به رای گشتی .
چیتر گفتوگۆ و دانوستاندنه‌کانی قۆناخی دووه‌م ده‌ستی پێکردووه . هیوادارم هه‌موو که‌سێکی لایه‌نگری دیموکراسی، چاره‌سه‌ری و ئاشتی هاوکاری و پشتیوانی ئه‌و گفتوگۆ و دانوستاندنانه بکه‌ن و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جارێکی تر سڵاو و رێزی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو که‌سێک ده‌که‌م .”
26/06/2013
كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر بەڕێوەبردنی خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان هاوڕا نین. چالاكوانە مەدەنی و سیاسییەكانی رۆژهەڵات دەڵێن پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشەكە بكەن، بەڵام حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پێیانوایە هیچ دەرفەتێك بۆ خەباتی مەدەنی و سیاسی لە ئێران‌دا نییە.
هەرچەندە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان چەندین ساڵە هاوار دەكەن و داوا لە هاووڵاتیانی كورد دەكەن بایكۆتی هەڵبژاردن و چالاكییە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە بكەن، بەڵام ساڵ بەساڵ بەشداری خەڵك لە هەڵبژاردنەكاندا پتر دەبێ و چالاكوانانی كوردی ناوخۆی ئێرانیش داینەمۆی بەشێك لە هاندانی خەڵكن بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی سیاسی.
لە باكووری كوردستان، خەباتی چەكداری لە دژی حكومەتی توركیا لە رێی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، هەروەها خەباتێكی مەدەنی و پەرلەمانی لە رێی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP شانبەشانی یەكدی چوونەتە پێشەوە. ئێستا چالاكوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناوخۆی وڵات دەیانەوێ بە خەباتی مەدەنی لە دەسەڵاتدارانی ئێران نزیك ببنەوەو داوای مافە سیاسی و كولتووریەكانیان بكەن، بەڵام ئەوەی تا ئێستا بەلای زۆربەی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە مەتلەبە، رووخاندنی رژێمی ئێستای ئێرانە و پێیانوایە ئەو رژێمە هیچی پێ نییە بۆ كورد.
ئەوە لەكاتێكدایە كە ئەوان ئێستا دەستبەرداری خەباتی چەكداری بوونە و لە ئۆردوگاكانەوە كە لە باشووری كوردستان بۆیان دروستكراوە سەیری رەوشەكە دەكەن. كەچی PKK وەك لە پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانیدا دەركەوت، تەنیا لە نێو خاكی توركیا 2500 گەریلای هەبووە كە ئێستا دەستیان بە كشانەوە كردووە بۆ باشووری كوردستان.
د.رەحیم فەرهمەند، وتەبێژی پێشووی بەرەی یەكگرتووی كورد لە تاران، سەبارەت بەوەی كە چالاكوانانی ناوخۆ دەبنە BDPی باكووری كوردستان دەڵێت "هەر وڵاتێك تایبەتمەندیی خۆی هەیە، نامانەوێ چاو لە خەڵكی دیكە بكەین، بەڵكو دەمانەوێ رۆڵی خۆمان وەك كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان بگێڕین. كوردی ئێران خاوەن بیری خۆیانن. بۆیە ئەگەر رۆڵی خۆمان بگێڕین زۆر سەركەوتووتر دەبین".
حیزبەكانی دەرەوەی رۆژهەڵاتیش پێ لەسەر ئەوە دادەگرن كە ئێران و سیستمی سیاسی ئەو وڵاتە تایبەتمەندیی خۆی هەیە. ئەوان دەڵێن توركیا وڵاتێكی نیمچە دیموكراتیكەو رێگە بە كاری سیاسی و پەرلەمانی دەدات. بەڵام لە ئێران ئەو جۆرە چالاكیانە نین.
حەمەنەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) پێیوایە "فەزای سیاسی ئێران بە پێچەوانەی توركیایە و فەزایەكی داخراوە، چاوەڕوان ناكرێ دەرفەتی چالاكی سیاسی و خەباتی مەدەنی بە هێزە سیاسییەكان بدات. بۆیە هیچ ئاسۆیەك بەدی ناكرێ كە بوار بۆ خەباتی سیاسی و مەدەنی كورد بڕەخسێ".
لە رۆژهەڵاتی كوردستان پاش هاتنە مەیدانی ریفۆرمخوازان وەك هێزێكی سەرتاسەریی لە ساڵی 1997، دەرفەتێك بۆ هەندێ چالاكی مەدەنی و رێكخراوەیی هاتە ئاراوە. ئەوكات نوێنەرانی ریفۆرمخوازی كورد لە خولی شەشەمی پەڕلەمانی ئێران‌دا فراكسیۆنی نوێنەرانی كوردیان پێكهێنا بە مەبەستی دانوستاندن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران. ئەم فراكسیۆنە لە خولەكانی دواتریشدا پێكهاتەوە، بەڵام خاوەن كاریگەرییەكی ئەوتۆ نەبووەو تەنانەت لە هێنانە گۆڕی داخوازییە یاساییەكانی كورد كڵۆڵ بووە.
ساڵی 2005 بەرەی یەكگرتووی كورد وەك یەكەمین رێكخستنی سیاسی كورد پاش هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامی ئێران، لەلایەن ریفۆرمخوازان و چالاكوانانی سیاسی كوردەوە لە ناوخۆ پێكهات. بەڵام تا ئێستا مۆڵەتی یاسایی چالاكیی پێنەدراوە.
تاهیر خەدیو، خوێندكاری دكتۆرا لە بەشی زانستی سیاسی زانكۆی تاران، پێیوایە رەوتە سیاسییەكانی نێوخۆی رۆژهەڵاتی كوردستان "لە ئاستێكدا نین بتوانن بە دواداچوون بۆ داخوازیەكانی كورد بكەن و فۆرمولەی بكەن. چونكە ئەوانە تەنیا ناوەندێكن بۆ كاتی هەڵبژاردنەكان كە چەند هەفتەیەك چالاك دەبن و دواتر چالاكییان نامێنێ". هەروەها دەڵێت "كێشەیەكی دیكەی ئەوان ئەوەیە كە نەیانتوانیوە پێوەندیی لەگەڵ توێژی رۆشنبیر‌و دەستەبژێری كۆمەڵگای كوردستان دروستبكەن. بۆیە ئەم توێژانەش تا ئێستا متمانەیان بەو رەوتانە نییە".
پاش رووخانی سیستەمی پاشایەتی لەساڵی 1979، رێكخستنە سیاسییەكانی كورد وەك حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بەشدارییان لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران‌دا كرد. بەڵام نە وەك فراكسیۆنی حیزبی. هەروەها لە هەڵبژاردنەكانی خولی یەكەمی پەڕلەمانی شارەزایانی رێبەریدا، د.عەبدولڕەحمان قاسملوو وەك نوێنەری پارێزگای ورمێ دەنگی هێنا. بەڵام بەهۆی هەڕەشەی ئایەتوڵڵا خومەینی نەیتوانی بەشداری ئەو پەڕلەمانە بێت. لەوكاتەوە هیچ نوێنەرێكی كورد كە داوای پێكهێنانی حكومەتی ناوچەیی بۆ كورد‌و بەدەستهێنانی مافە بنەڕەتییەكانی كوردی كردبێت، رێگەی بەشداریی لە هەڵبژاردن پێنەدراوە.
د.فەرهمەند دەڵێ "ئێمە لە هەشت ساڵی رابردوودا زۆرمان هەوڵداوە داواكارییەكانی كورد بخەینەڕوو. كە سەرۆك كۆماری ئێستاش داواكارییەكانی ئێمەی بە یاسایی زانیوەو قبوڵی كردووەو بەڵێنی جێبەجێكردنی داوە. ئێمە هەوڵدەدەین لە وڵاتی خۆمان بەبێ گرژی داواكانی خۆمان بە راشكاوانە رابگەیەنین. شەڕو تووڕەیشمان لەگەڵ كەس نییەو حكومەتیش بە دوژمنی خۆمان نازانین".
تاهیر خەدیو دەڵێ ئەگەر رەوتە سیاسییەكانی ناوخۆی كوردستانی ئێران بتوانن خۆیان رێكبخەنەوە ـ هەم لە باری رێكخستن و هەمیش لەباری گوتارەوە ـ هەڵبەت گوتارێكی نەتەوەیی بەمەرجێك لەگەڵ هەلومەرجی هەنوكەیی ئێران بگونجێ، دەكرێ ببنە جێی هیوای كورد "بەڵام ئێستا توانای ئەوەیان نییە، چونكە چالاكی مەدەنی پێویستی بە رێكخستن هەیە".
چالاكوانانی كورد هاوكاری رووحانی دەكەن
"دەنگ مەدەن بەوانەی باوەڕیان بە چەوساندنەوەی گەل و ئاینە جیاوازەكان هەیە"، داوایەك بوو كە حەسەن رووحانی لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان لە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانی كرد.
حەسەن رووحانی لە بەیاننامەیەكدا بەڵێنی دا كە پارێزەری ماف و پێگەی كەمینە پشتگوێخراوەكان بێ، هەڵبەت لەچوارچێوەی دەستوور. بۆ دڵنیاكردنەوەشیان رایگەیاندووە كە جێگرێكی تایبەت دەستنیشان دەكات بۆ بەدواداچوونی مافی نەتەوە و ئایینە جیاوازەكان.
عەبدوڵڵا سوهرابی، چالاكوانی سیاسی كورد و یەكێك لە پشتیوانانی حەسەن رووحانی لەوبارەوە بە (رووداو)ی گوت "خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بە ئاگادارییەوە دەنگیان بە گوتاری جیاوازی ئەو پاڵێوراوە دا، چونكە بەرنامەی بۆ هێنانەدی بەشێك لە مافە سیاسی و نەتەوەییەكانی كەمینەكان هەبوو".
ئەو نوێنەرەی پێشووتری مەریوان لە پەرلەمانی ئێران پێیوایە چالاكوانانی كورد لە نێوخۆی رۆژهەڵاتی كوردستان ئامادەیی ئەوەیان هەیە بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی، هاوكاری حەسەن رووحانی بكەن.
rudaw
26/06/2013
پسپۆرانی بواری ئاسایشی ئینته‌رنێت ئاشكرایان كرد ڤایرۆسێكی كۆمپیوته‌ر توانیویه‌تی 45 هه‌زار پاسوۆردی به‌كاربه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بدزێت.
كۆمپانیای سكۆلرت ئاشكرای كرد به‌شێكی زۆری ئه‌و پاسۆردانه بۆ به‌كاربه‌رانی فه‌یسبووك له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ڤایرۆسێك كه ناوی رامنیته و له نیسانی 2010 ئاشكرا كراوه، ئه‌و كاره‌ی كردووه,
له كاتێكدا فه‌یسبووك له سه‌ره‌تاوه گوتی لێكۆڵینه‌وه له زانیارییه بڵاوكراوه‌كان ده‌كات، سه‌ردانكه‌رانی ماڵپه‌ری كۆمپانیای سكۆلرت گوتیان پێیان وایه ئه‌وانه‌ی له پشت ڤایرۆسی رامنیتهوهن پاسوۆردی دزراو بۆ چوونه ناو په‌یجی كه‌سانی دیكه به‌كار ده‌هێنن و زانیارییه‌كان بۆ كه‌سانی تر ده‌گوازنه‌وه و به‌وه‌ش رووبه‌ری زیانه‌كه فراوانتر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیان تۆمه‌تباره ئه‌لیكترۆنییه‌كان سوود له‌وه وه‌رده‌گرن كه به‌كاربه‌ران زۆرینه‌ی كات یه‌ك پاسوۆردیان بۆ چه‌ندین شتی جیاواز هه‌یه و به‌وه‌ش ئاسانكارییه‌كی زۆریان له كاره‌كه‌دا ده‌ست ده‌كه‌وێت.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هۆكارێكی گه‌وره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دزییه ئه‌لیكترۆنییه داده‌نرێن، چونكه له‌سه‌ر په‌یجی بهكاربهرهكانیان زانیاری زۆری كه‌سیی ئه‌وان هه‌یه كه به‌كارهێنانیان ئاسانه.
كۆمپانیای سكۆلرت گوتی وادیاره هاككه‌ره‌كان زیره‌كن و ڤایرۆسی پێشكه‌وتوو به‌كار ده‌هێنن كه گونجاوه بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له بری ئه‌و ڤایرۆسه كۆنانه‌ی پێشتر بۆ كردنه‌وه‌ی ئیمێلی كه‌سانی تر به‌كاریان ده‌هێنا.
كۆمپانیاكه هه‌روه‌ها گوتی له ماوه‌ی نێوان ئهیلوول تا كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا ڤایرۆسه‌كه له 800 هه‌زار كۆمپیوته‌ری داوه.
بی بی سی/ زانیار نووری
26/06/2013
موراد قەرەیلان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ( Die welt ) ڕایدەگەیەنێت لە قۆناغی سێیەمی چارەسەریدا عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥-ی حوزەیرانی ٢٠١٣ سایتی ڕۆژنامەی رادیکاڵی تورکی بڵاویکردەوە لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ( Die welt) ی ئەڵمانیدا مورات قەرەیلان سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە ڕایگەیاندووە " هەموو پرۆسەیەکی ئاشتی بۆ هەرکەسێک بە سەربەست بوون کۆتاییدێت ، ئەمکارەش سەرکردەکەی ئێمەش دەگرێتەوە"، لەوەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەکەدا کە پرسیبووی ئایا ئێوە لەم کاتەدا ئازادبوونی ئۆجەلانتان دەوێت ، قەرەیلان دەڵێت " بەستراوە بە ئەکتیفی پرۆسەکەوە ، لە ئێستادا ڕۆڵبینینی زیاتری ئەو و پتەوکردنی پەیوەندیی پارتەکەمان لە ڕیگەی سەردانەکانی گرتووخانەوە گرنگە ".
هەروەها دەڵێت " ئەگەر قۆناغی سێیەمی ئاشتی تەواوبێت ئەوا عەبدوڵا ئۆجەلانیش وەکو هەموو کەسێک ئازاد دەبێت".
دەربارەی خۆپیشاندانەکانی ئێستای شارە جیاوازەکانی تورکیاش قەرەیلان دەڵێت باوەڕناکەم کاریگەرییەکی وایهەبێت لەسەر پرۆسەی ئاشتییەکە .
لەوەلامی پرسیاری ئایا دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆتان دەوێت ؟، قەرەیلان دەڵێت "ئاشتی و دیموکراتی و سەرکەوتنمان بۆ کورد دەوێت ،بەڵام دەوڵەتێکی نیشتیمانیمان بۆ ئەم قۆناغە ناوێت و ئێمە دیموکراتییەکی کۆنفیدراڵیزمیمان دەوێت و هەر میللەتێک و جۆرە دینێک دەتوانێت لەژێر ئەم ناونیشانەدا بژی .
لە تورکییەوە: هەڵوێست ئەنوەر
سەرچاوە: حورییەت
25/06/2013
ئێواره‌ى دوێنێ, نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مارتن كۆپله‌ر نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق كۆبۆوه كه به بۆنه‌ى كۆتایى هاتنى كاره‌كه‌ى له عیراق و بۆ ماڵئاواییكردن، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كرد بوو و باسیان له چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی عێراق و ناوچه‌كه كرد.
له دیدارێكدا نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سوپاس و پێزانینى خۆى پێشكه‌ش به نێچیرڤان بارزانى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ UN و ده‌زگاكانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كردووه و ده‌یكه‌ن. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه كاتێك له عیراق ده‌ستبه‌كار بوو، یه‌كه‌مین سه‌ردانى خۆى له ده‌ره‌وه‌ى به‌غدا بۆ هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام دا و ئه‌مڕۆش به‌ر له‌م دیداره و له كاتێكدا كاره‌كانى له عێراق كۆتایى دێت، دووباره سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى به ناوى خۆى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سوپاسى ڕۆڵ و ماندووبوونى نوێنه‌رى سكرتێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى له عیراق كرد و ڕۆڵى مارتن كۆپلهرى له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عیراق و مامه‌ڵه و ڕه‌فتارى هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌ن و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و مه‌زهه‌بیه‌كانى عیراق به‌رز نرخاند و هیواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون، كه تیایدا كۆپله‌ر دهسپێكردنهوهى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى و سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا كه بووه هۆى دهسپێكردنهوهى دانوستانه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى گرنگ و پێویست له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و ئاماژه‌ى به‌وه دا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر دانوستان و گفتوگۆ به‌رده‌وام ده‌بین و ڕایگه‌یاند ئێستا چاومان له كارى ئه‌و لیژنانه‌یه كه به هاوبه‌شى له نێوان هه‌ردوولادا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دامه‌زراون.
ده‌رباره‌ى پرسى په‌نابه‌رانى سووریاش له هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌نابه‌ران پێویستیان به هاوكاریى زیاترى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تى فیدرال هه‌یه و ئاماژه‌ى به‌وه‌ى دا كه پێشبینیى ژماره‌ى زیاترى په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین، بۆیه ده‌بێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تى فیدرال ڕۆڵێكى كاراتر بۆ هاوكاریى په‌نابه‌ران و پێشكه‌شكردنى كۆمه‌ك و یارمه‌تیى زیاتر، بگێڕن.
س . س
pna
25/06/2013
وەزیری دەرەوەی سووریا رایدەگەیەنێت، ئەوانەی پێیانوایە بەشداریكردنی حكومەتی سووریا لە كۆنگرەی جنێف 2 بۆ ئەوەیە دەسەڵات رادەست بكەن، "تووشی وەهم بوون".
وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەپێناو راگرتنی تیرۆر و شەڕ بەشداری كۆنگرەی جنێف 2 دەكەین و پێشمانوایە كۆبوونەوەی جنێف هەلێكی راستەقینەیە و نامانەوێ لەدەستی بدەین".
موعەلیم ئەگەری رادەستكردنی دەسەڵات بۆ لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆنی رەتكردەوە و رایگەیاند "ئێمە بۆ ئەوە بەشداری كۆنگرەی جنێف ناكەین دەسەڵات رادەستی لایەنی بەرامبەر بكەین، بەڵكو ئامانجی بەشداریكردنمان لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی نیشتیمانی بنكە فراوانە، كە نوێنەرایەتی هەموو لایەنەكانی سووریا بكات".
وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی بە شەڕی قوسەیر كرد و رایگەیاند "دوای شەڕی قوسەیر هەستمان كرد ئەوەی سوپای سووریا بەدەستی هێناوە كارێكی ستراتیژییە، بەتایبەت دوای ئەوەی دەستگرتنەوەمان بەسەر قوسەیر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە و بڕیاردرا ئۆپۆزیسیۆن چەكدار بكرێت".
سەبارەت بە ئەگەری بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی، موعەلیم گوتی "ئێمە لە سووریا هەرگیز رۆژێك نەمانگووتوە هێزە چەكدارەكانمان چەكی كیماوییان هەیە، بەڵام ئەمە گومانی ئێمەی جوڵاند كە بۆچی سەرۆكی ئەمریكا پرسی بەكارهێنانی چەكی كیماوی دەجوڵێنێ و پشت بە راپۆرتی درۆ دەبەستێ".
گوتیشی: "بە چەكداركردنی ئۆپۆزیسیۆن هاوسەنگی هێز ناگەڕێتەوە، بەڵكو تەگەرە دەخاتە بەردەم كۆنگرەی جنێف 2".
24/06/2013
پێشانگایه‌كی شێوه‌كارێ كورد ئاڕش یاسه‌مه‌ن پوور، به ناوه‌رۆكی ئه‌نفال له گه‌له‌ری سووڕه‌ی په‌ردیسی سینه‌مای به‌همه‌نی شاری سنه كرایه‌وه.
به‌رپرسی به‌شی هونهرگهلی شێوه‌كاری حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای كوردستان خه‌بات نه‌ودینیان، به ئاژتنس و رادیۆی په‌یامنێر راگه‌یاند: پێشانگای شێوه‌كاریی، شێوه‌كاری كورد ئاڕش یاسه‌مه‌ن پوور، به ناوه‌رۆكی ئه‌نفال، به هاوكاری و پشتیوانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای كوردستان له 22 ئه‌م مانگه له گه‌له‌ری سووڕه‌ی په‌ردیسی سینه‌مای به‌همه‌نی شاری سنه كرایه‌وه و تا 26 ئه‌م مانگه درێژه‌ی ده‌بێت.
گوتیشی: له‌م پێشانگایه‌دا 16 به‌رهه‌می شێوه‌كاری له قه‌باره‌ی 70 × 100 به ناوه‌رۆكی ئه‌نفال و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه خڕاونهتهوهڕوو كه یاسه‌مه‌ن پوور به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌كنیكی بۆیه و زه‌یتی ئه‌م تابڵۆیانه‌ی خوڵقاندووه.
ئاڕش یاسه‌مه‌ن پوور له شاری سنه له دایك بووه، ده‌رچووی زانكۆی سووڕه‌ی تارانه و ساڵی 1992 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، تا ئێستا چه‌ندین پێشانگای شێوه‌كاری تاكه‌كه‌سی كردۆته‌وه، له‌وانه: پێشانگای شێوه‌كاری ماڵی كورد له سنه ـ ساڵی 2000، پێشانگای هێڵكاری و شێوه‌كاری كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری له شاری بانه ـ ساڵی 2003، پێشانگای هێلكاری گه‌له‌ری فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد له شاری سنه ـ ساڵی 2005، پێشانگای كاڵكۆگرافی واته چاپی ده‌ستی گه‌له‌ری فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد له شاری سنه ـ ساڵی 2008 و پێشانگای شێوه‌كاری به ناوه‌رۆكی ئه‌نفال له شاری تاران، ساڵی 2009.
له ساڵانی رابردوودا چه‌ندین پێشانگای شێوه‌كاری هاوبه‌شیشی كردۆته‌وه، له‌وانه: پێشانگای هێڵكاری قوتابیانی ئه‌نجومه‌نی هونهرگهلی شێوه‌كاری گه‌له‌ری فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد له شاری سنه ـ ساڵی 1999، پێشانگای شێوه‌كاری به ناونیشانی "له ماڵی ئاسه‌ف تا ماڵی ئاسه‌ف" له شاری سنه ـ ساڵی 1999، پێشانگای هونهرگهلی شێوه‌كاری گه‌له‌ری فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد له شاری سنه ـ ساڵی 2004، یه‌كه‌مین پێشانگای گرووپی كارگه‌ی شێوه‌كارانی ئازادی حه‌وزه‌ی هونه‌ری له شاری سنه ـ ساڵی 2004، پێشانگای گرووپی شێوه‌كارانی سنه له شاری سه‌قز ـ ساڵی 2005، پێشانگای شێوه‌كاری نوێخوازی كوردستان له رێكخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری سه‌با له شاری تاران ـ ساڵی 2006، پێشانگای شێوه‌كاری و پهریكهرتاشی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له شاری چابه‌هار، ساڵی 2006، یه‌كه‌مین ئێكسپۆی قوتابیان له زانكۆی سووڕه‌ی تاران ـ ساڵی 2007، پێشانگای شێوه‌كاری له گه‌له‌ری سووڕه‌ی رێكخراوه‌ی ته‌بلیغاتی ئیسلامی تاران ـ ساڵی 2008، پێشانگای شێوه‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكان له رێكخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری سه‌بای تاران ـ ساڵی 2009، پێشانگای چاپی ئاسن واته ته‌كنیكی Mezzotint له وڵاتی ئیسپانیا ـ ساڵی 2010 و پێشانگای گرووپی فۆتۆگرافی ئه‌شكه‌وته‌كانی پارێزگای كوردستان له گه‌له‌ری سنه ـ ساڵی 2011.
مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف
pna
24/06/2013
ئەمرۆ شاندێكی بەدەپە سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانیان كرد لەدورگەی ئیمرالی، وەزارەتی دادی توركیا رێگەی نەدا سری سورەیا ئوندەر پەرلەمانتاری بەدەپە لەگەڵ وەفدەكەدا بچێت بۆ ئیمرالی.
ئەمرۆ دووشەمە، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی بەدەپەو پەروین بوڵدان جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی بەدەپە لەپەرلەمانی توركیا وەك شاندی حەوتەمی بەدەپە سەردانی دورگەی ئیمراڵیان كرد.
بریار بوو رۆژی یەكشەمە شاندەكەی بچنە ئیمرالی، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دادی توركیا پێدگری لەسەر ئەوەكردبوو كە دەبێت ئەوان ئەندامانی وەفدەكە دیاریبكەن سەردانەكە بۆ ئەمرۆ دواخرا.
كەناڵی ntv توركیا بڵاویكردەوە وەزارەتی داد رێگەینەدا سری سورەیا لەگەڵ وەفدەكە بڕوات‌و ئەوەش دووەمجارە رێگە بەناوبراو نادرێت سەردانی ئۆجەلان بكات.
ئۆندەر هۆكاری رێگەنەدانیشی بۆ بەشداریكردنی لەخۆپیشاندانەكانی گۆڕەپانی تەقسیمی ئەستەنبوڵ گەڕاندوەتەوە.
هەفتەی رابردوو ئەو شاندە سەردانی قەندیلیان كرد‌و پەیامی كۆتایی سەرۆكایەتی كۆنسەی كەجەكەیان بۆ ئۆجەلان برد.
دوای گەڕانەوەی وەفدەكە ناوەندی گشتی بەدەپە رایگەیاند دەربارەی چۆنیەتیو ناوەرۆكی دیدارەكان سبەینێ لێدوانێكی نوسراو بۆ رایگشتی بڵاودەكرێتەوە .
دانا رەزگەیی
hawlati
25/06/2013