پەرلەمانتارێکی كورد رایدەگەیەنێت، رژێمی سووریا ئامادەیە لەگەڵ کورد دانووستان بکات. دەشڵێ "بەڵام هەندێك لە پارتەكان دروشمی زۆر گەورە بەرزدەكەنەوە".
عومەر ئۆسێ، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی سووریا، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (رووداو) لەبارەی مافەكانی كورد لە رۆژئاوای کوردستان گووتی: "بەشار ئەسەد ئامادەیە لەگەڵ كورد لەسەر سێ خاڵ دانوستان بكات، بەڵام هەندێك لە پارتەكان دروشمی زۆر گەورە بەرزدەكەنەوە، كە لەگەڵ بارودۆخی سووریا ناگونجێت".
سەبارەت بەوەی دروشمی ئەو پارتانە چین، ئۆسێ گوتی:" پرسی فیدراڵی، داوادەكرێت، بەڵام ئەوە لە ئێستادا ناگونجێت، هەرچەندە مافی كوردە دەوڵەتیشی هەبێت".
عومەر ئوسێ گووتیشی "پێدانی مافی رۆشنبیری بە گەلی كورد لە سووریا، لە دەستوور ئاماژە بە گەلی كورد بكرێ، هەروەها بەشداریكردنی كورد لە ژیانی سیاسیدا، ئەو سێ خاڵەن کە پێموایە دەوڵەت ئامادەیە لەگەڵ كورد دانوستانی لەسەر بكات.
سەبارەت بە بیرکردنەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆكی رژێمی سووریا، سەبارەت بە پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD ، کە لەرووی سەربازی و ئیدارییەوە لە رۆژئاوای کوردستان باڵادەستە، گووتی: "پەیوەندی PYD لەگەڵ دەوڵەت لە ئاستێكی باڵادا نییە. ئەوان حیزبێكن".
ئاماژە بەوەش دەكات "ئەسەد زۆر بۆی گرنگە لە ناوچە كوردنشینەكان شەڕی كورد و عەرەب روونەدات". گوتیشی: "راستەوخۆ ئەو قسەیەی بە من گوتووە، بەڵام هەندێك بەرپرسی شۆڤێنی حیزبی بەعسی سووری هەن، دەیانەوێت دەوڵەت هەڵكوتێتە سەر كورد و ناوچەكانیان، بەڵام ئەسەد رازی نابێت".
10/06/2013
ەنێو هۆڵی پەرلەمانی كوردستان، هەموو دانیشتنێك ژمارەیەك پەرلەمانتار تاوەكو كۆتایی مشتومڕ و گفتوگۆكان دەمێننەوە، ئەو چوار ساڵەی خولی سێیەمی پەرلەمان لەبەر پاكێج و پاكێجكاری نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن، دەرفەت نەبوو كەمینەكان قسەیەكی تێدا بكەن. پەرلەمانتارێكی سەر بە یەكێك لەو كەمینانە كە تێكڕا 11 كورسی پەرلەمانیان هەیە، دەڵێت "بەهۆی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاتەوە سەر لەئێمەش تێكچووە".
شێردڵ تەحسین، لە فراكسیۆنی توركمانەكان، باسی جیاوازی ئەو خولەی ئێستای پەرلەمان دەكات بەهۆی ئەو گرژییە زۆرەی لە نێوان پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات هەیە و دەڵێت وای لێهاتووە دەبێ لەو نێوانەدا "زۆر بە ژیرانە مامەڵە بكەین".
مەبەستی شێردڵ تەحسین، ئەو پڕۆژە یاسایانەیە كە پێشكەشی پەرلەمانی دەكەن "هەرجارە و لایەكیان پشتگیریمان دەكات، جاری واهەیە ئۆپۆزیسیۆن و جاری واش هەیە دەسەڵات".
كەس ئاگای لە داواكاری 11 كورسییەكەی پەرلەمان نییە، هەرچەندە وەك شێردڵ تەحسین باسیدەكات، ئەوانیش وەك هەر فراكسیۆنێك پڕۆژە یاسای تایبەت بە خۆیان هەبووە و دەڵێ داوامانكرد نوێنەرێك بۆ توركمانەكانی كفری لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دیاری بكرێ "دەسەڵات پشتگیری كرد و ئۆپۆزیسیۆن دژی بوو"، گوتیشی "بەڵام ئێمە نامانەوێ ببینە لایەنێك لەنێوان ئەواندا".
پەرلەمانی كوردستان لە 111 كورسی پێكدێت، كە 11 لەو كورسیانە بۆ كەمینەكانی توركمان و مەسیحی بە كۆتا دانراوە، ئەو 11 كورسییە ناكەونە نێو چوارچێوەی ركابەرێتی و ململانێی ژمارەی دەنگ و لایەنەكانەوە، بەڵام وەك پەرلەمانتارانی ئەو كەمینانە دەڵێن، لەبەر مشتومڕ و ململانێ و شەڕە پڕۆژەی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن، دەنگی ئەوان كەم دەبیسترێ.
سۆزان یوسف خۆشابا، پەرلەمانتاری مەسیحی رەتیكردەوە ئەوان بێدەنگ دانیشتبن لە پەرلەمان و دەڵێ لەماوەی ئەو 4 ساڵەدا ئەوانیش 4 پڕۆژە یاسایان پێشكەشی پەرلەمان كردووە "بەڵام هەندێك لە پرۆژە یاساكانی ئێمە قسەیان لەسەر ناكرێ و لە پەرلەمان ماونەتەوە"، بەپێی قسەكانی ئەو ئەندامەی لیستی ئەنجوومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری، ئەو خولەی پەرلەمان كۆتایی دێ بەبێ ئەوەی پڕۆژە یاساكانی ئەوان یەكلا بووبنەوە.
سۆزان باسی پڕۆژە یاساكانی خۆیانی كرد و گوتی "توركمانەكان دەیانەوێ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كورسییەكی كۆتایان پێبدرێ بۆ توركمانەكانی كفری، پڕۆژە یاسایەكمان پێشكەشكردووە بۆ ئەوەی رەنگێك بۆ ئاڵای كوردستان زیادبكرێ تاوەكو هێمابێ بۆ بوونی كەمینەكانی دیكە، هەروەها داوامانكردووە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب، بەشێوەیەك بێ ئاماژە بە نەتەوەكانی دیكەش بدات كە لەم وڵاتە دەژین".
10/06/2013
وهفدی دانوستانكاری ههر دوو وڵاتی كۆریای باكوور و باشوور، دوای چهند مانگ قووڵبوونهوهی ئاڵۆزی و قهیرانی نێوان ههر دوولا، ئهمڕۆ دیداریان كرد و گفتوگۆكان له ئاستی باڵای بهرپرساندا، بهردهوام دهبێت.
ههر دوو وهفدی دانوستانكاری كۆریای باكوور و كۆریای باشوور، دوای چهند سهعات دانوستان، ئهمڕۆ رهزامهندییان نیشاندا لهسهر بهردهوامبوونی دانوستانهكان له ئاستی باڵای سیاسیدا.
بهپێی راپۆرتی بی بی سی، ههر دوولا رێككهوتن لهسهر ئهوهی رۆژانی چوارشهممه و پێنجشهممهی داهاتوو، گهوره بهرپرسانی ههردوولا له سیۆلی پایتهختی كۆریای باشوور كۆبوونهوه بكهن.
وهزیری یهكگرتنهوهی كۆریای باشوور رایگهیاندووه سهرۆكایهتیی وهفدی باشووری له ئهستۆ دهبێت، بهڵام كۆریای باكوور ههتا ئێستا سهرۆكی وهفدهكهی خۆی رانهگهیاندووه.
وهزارهتی یهكگرتنهوهی كۆریای باشوور رایگهیاندووه ئهگهری ئهوه ههیه باسی بابهتی ئاشتی و سهقامگیری بكرێت، بهڵام ئاژانسی ههواڵی كۆریای باكوور تهئكیدی كردووهتهوه، دهستپێكردنهوهی پهیوهندییه بازرگانییهكانی نێوان ههر دوولا، تهوهری دیدارهكه دهبێت.
ئا. ر
pna
10/06/2013
ناوەندی فێرکاریی "سۆما"ی شنۆ چوارەمین خولی فێرکاریی خوێندنەوەو نووسینی زمانی کوردی لەو شارە بەڕێوە دەبات.
"زوبێر پەیغامی" بەرپرسی "ناوەندی فەرهەنگی هونەریی فەخری رازی" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: بەمەبەستی بەرەودان بە زمان و ئەدەبی کوردی و هەروەها شارەزابوون لە خوێندنەوەو نووسینی زمانی کوردی ئەو خولە فێرکارییە بەڕێوە دەبەین.
پەیغامی ئاماژەی بەوەش کرد، ناوەندی سۆما لەماوەی ١ ساڵ چالاکیی خۆیدا لە شاری شنۆ توانیویەتی زیاتر لە ١٠٠ کەس بە مامۆستایەتیی "عومەر محەممەدی" فیری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی بکات و هاوکات بڕوانامەی باوەڕپێکراویشیان پێشکەش کراوە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕو، بەشداری کردن لەو خولە فێرکارییەدا بەبێ هیچ جیاوزییەک بۆهەموان ئازادە و سەرجەم هاووڵاتییان بەبێ لەبەر چاوگرتنی جیاوازیی رەگەز و تەمەن دەتوانن هەتا کۆتایی مانگی جۆزەردان لە بنکەی سەرەکیی ئەو ناوەندە لە گەڕەکی "سەیداوێ" ناونووسی و بەشداری بکەن.
ئەو بەرپرسەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی فەخری رازی رەخنەی وێرای ئاماژە کردن بەوەی کە هاووڵاتیان بە کەمیی پێوازی لەو خولە فێرکارییانەدا دەکەن، رایگەیاند: هیوادارم لاوان بۆ پڕ کردنەوەی ئەو بۆشاییە فەرهەنگییەی کەلە کوردستان هەیە زیاتر گرینگی بە زمانی زگماکی خۆیان بدەن و ەک ئەرزش سەیری ئەم هەوڵانە بکەن.
ئەو خولە فێرکارییە رۆژی یەکەمی مانگی پووشپەڕ دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامە پێشکەش بە سەرجەم بەشداران دەکرێ و رێزیان لێ دەگیرێت.
ناوەندی سۆما ساڵی ١٣٨٣ی هەتاوی وەک دامەزراوەیەکی غەیرە حکوومەتی لە شاری مەهاباد دامەزراو جیا لەوەی كە ناوەندەكەی لە شاری مەهاباد بوو، توانی لە شارەكانی بۆكان، سەردەشت پیرانشار، بانە، سەقز، قوروە، سنە، شنۆ و چەندین شارۆچكە و گوند لق و شاخە بكاتەوە و لەو ماوەیەدا سەدان خوێندەوار و قوتابیی كوردییان فێری زمانی كوردی کردووە.
9/06/2013
كاندیداكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران، لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە رەخنە لە مەحمود ئەحمەدی نەژاد دەگرن، نەژادیش رایدەگەیەنێت كە مەلەفی ئەتۆمی لە دەسەڵاتی ئەودا نییە.
مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند "فایلی ئەتۆمیی وڵاتەکەم لە دەسەڵاتی مندا نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی کە رووبەڕووی زنجیرەیەک رەخنەی کاندیداکانی سەرۆک کۆماری بووەوە. لێدوانەكەی ئەحمەدی نەژادیش وەک درێژکردنی پەنجەی تۆمەت بۆ عەلی خامنەیی، رابەری ئیسلامی ئێران لێكدەدرێتەوە.
لە رووبەڕووبوونەوەیەكی تەلەفیزیۆنیدا لەنێوان کاندیداکانی سەرۆک کۆماری ئێران، كە رۆژی هەینی بڵاوکراوەتەوە، حەسەن روحانی، گەورە دانوستانکاری ئەتومیی ئێران و عەلی ئەکبەر ویلایەتی، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران، کە ئێستا کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری، رەخنەیان لە سیاسەتەکانی ئەحمەدی نەژاد گرت لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی وڵاتەكەیانەوە.
ویلایەتی، بۆ یەکەمجار ئاشکرای كرد كە بەرپرسێکی باڵای حکومی کۆسپی خستووەتە بەردەم هەوڵەکانی رێکكەوتنێک لەگەڵ نیکولا سارکۆزی، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا لەبارەی كەیسی ئەتۆمیی ئێرانەوە.
دوای کەمتر لە 24 کاژێر، ئەحمەدی نەژاد رایگەیاند ئەو هیچ پەیوەندیی بە رەخنەکانی ویلایەتییەوە نییە، لەبەرئەوەی لەو بارەیەوە ئەو خاوەن بڕیار نەبووە و هیچ پەیوەندی بە سیاسەتی ئەتۆمی وڵاتەكەیەوە نەبووە، بەڵام لەو بارەیەوە هەردوو کانیدەکە (روحانی و ویلایەتی) هاوڕابوون لە رەخنەگرتن لە ئەحمەدی نەژاد و کاندیدی ئێستا سەعید جەلیلی لە بەڕێوەبردنی مەلەفی ئەتۆمیی لە ئێران.
9/06/2013
یەکێک لە پاڵێوراوانی سەرۆک کۆماری ئێران داوای لە د. بایەزید مەردوخی، شارەزای ئابووری کردووە کە گەڵاڵەیەک بۆ بەڕێوەبردنی ئابووری رۆژهەڵاتی کوردستان دابڕێژێت و ئەویش کاری لەسەر دەکات.
محەممەد رەزا عارف، پاڵێوراوی خولی یازدەیەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە باڵی رفۆرمخوازان رایگەیاند کە بەرنامەی بۆ پێشکەوتن و گەشەکردنی ناوچە سنوورییەکانی ئێران داناوە و گرینگی بە رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات.
ئەو هەروەها دەڵێت بۆ کەمکردنەوەی بوروکراسی لە کوردستان بەرنامەی هەیە و رایگەیاند "لە ئێستادا د. بایەزید مەردوخی، بژاردەی ئابووری ئێران و کوردستان لەسەر گەڵاڵەیەکی تایبەتی بەڕێوەبەری ئابووری بۆ کوردستان کار دەکات".
بۆ ئەم مەبەستەش، پێی وایە کە ژێرخانی ئابووری رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ چاک بکرێت و پێش بینی دابین بوونی یەک ملیۆن دەرفەتی کاری بۆ ئەو ناوچەیە لە ماوەی یەکساڵدا کردووە.
لەم بارەوە، د. بایەزید مەردوخی بە (رووداو) دەڵێت لەگەڵ محەممەد رەزا عارف لەم بارەوە قسەیان پێکەوە کردووە و گوتی "ئەو پاڵێوراوە پێی وایە کە دەبێ کار لەسەر هۆکارەکانی دواکەوتوویی لە ناوچە پەراوێز خراوەکان بکرێت".
ئەو شارەزایەی ئابووری هەروەها دەڵێت لە نزیکەوە محەممەد رەزا عارف دەناسێت و متمانەی بە بەڵێنییەکانی هەیە. د.مەردوخی کاتێک کە محەممەد رەزا عارف سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبەری و داڕشتی گەڵاڵەی ئێران بوو، بۆ ماوەی سێ ساڵ راوێژکاری بووە.
د. بایەزید مەردوخی لە ماوەی چەند دەیەی رابردوو سەرپەرشتی کۆمەڵێک گەڵاڵەی بۆ پێشکەوتن و گەشەکردنی کوردستان کردووە. دوایین پڕۆژە کە لە لایەن د. مەردوخی سەرپەرشتی کراوە بە نێوی "گەڵاڵەی بوژاندنەوەی وەبەرهێنان و دەرفەتی کار لە کوردستان" 6 مانگ لەمەوبەر تەواو بووە. ئەو پڕۆژەیە لە لایەن ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە بوارەکانی ئابووری، سەرچاوە سروشتییەکان، کشت و کاڵ، حەشیمەت و دێمۆگرافی ئامادە کراوە.
ناسر پیرۆتی
رووداو- رۆژهەڵاتی کوردستان
9/06/2013
عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەخشەڕێگایەكی نوێ دەداتە پەرلەمانتارانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی. هاوكات پێی راگەیاندوون كە ئەو پشتگیریی لە داوای خۆپیشاندەرانی شارە جیاوازەكانی توركیا دەكات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی و پەروین بولدان، ئەندام پەرلەمانی هەمان پارت لە پەرلەمانی توركیا، سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانیان كرد، ئەمەش یەكەم سەردانە بۆ دوورگەی ئیمراڵی لەدوای دەستپێكردنی پرۆسەی كشانەوەی گەریلاكانی PKK لەنێو خاكی توركیا.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی حورییەتی توركی، رۆژی 7/6/2013 ئەو دوو بەرپرسەی BDP سەردانی ئۆجەلانیان كردووە و ئەمەش شەشەمین سەردانی شاندنی ئەو پارتەیە بۆ لای ئۆجەلان لەوەتەی پڕۆسەی ئاشتەوایی لەنێوان دەوڵەتی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان PKK دەستی پێكردووە.
لەو راپۆرتەدا هاتووە: دەمیرتاش و بولدان، ئۆجەلانیان ئاگاداركردووەتەوە لە پڕۆسەی كشانەوەی گەریلاكانی PKK بۆ نێو خاكی هەرێمی كوردستان. هاوكات عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەخشەرێگایەكی داونەتێ، بەڵام وردەكاریی زیاتر ئاشكرانەبوون سەبارەت بەوەی ئەو نەخشەرێگایە لەبارەی چییەوەیە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاشكرای كردووە "ئۆجەلان لە نامەیەكدا پشتگیریی خۆی راگەیاندووە بۆ خۆپیشاندەرانی شارەكانی توركیا، بەتایبەتی خۆپیشاندەرانی پاركی گەزی لە شاری ئەستەنبوڵ".
لەوبارەیەوە دەمیرتاش ئاماژەی بە بەشێکی نێوەڕۆکی نامەکەی ئۆجەلان کردووە كە دەڵێ: "ئەو بەرەنگاربوونەوەیە بە كارێكی گونجاو دەبینم و ستایشی دەكەم، بە هەرشێوەیەك بێت ئەم هەڵوێستە درزی سیاسی دروستكردووە".
بەگوتەی دەمیرتاش لەو نامەیەدا ئۆجەلان داوا لە حكومەت دەكات "ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ بكات" . لەبارەی پڕۆسەی ئاشتەواییشەوە گوتوویەتی "من بۆ خۆم ئاگاداری ئەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەم كە لەسەر شانمە و هەوڵەكانیشم بۆ بەدیهێنانی دیموكراسی و ئازادییە و هیواداریشم لایەنی بەرامبەرم ئەم هەلە بقۆزنەوە و بەدوای هەمان هەوڵەكانی من بكەون".
8/06/2013
پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان PCDK بەشداری هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
عەبدولوەهاب ئەحمەد، نوێنەری پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە (رووداو)ی راگەیاند: "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئیمەی ئاگادار کردووەتەوە، کە دەتوانین بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەین".
بڕیارە 21ی ئەیلولی داهاتوو، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان، لە ساڵی 2002 دامەزراوە، لەڕووی ئایدۆلۆژییەوە بە پارتێكی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان PKK دەناسرێت.
ئەو حیزبە ساڵی 2009 بە ناوی لیستی (هیوا) لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان خۆی تۆماركرد و ژمارە 63ی بەشداریكردنی پێبەخشرا، بەڵام دواتر لیستەكەیان ناوی لە كۆمسیۆن هەڵوەشێندرایەوە بەو پێیەی مۆڵەتیان نەبوو. تائێستاش كادیر و بەرپرسانی پارتی چارەسەری، بۆ راپەڕاندنی كاروبارەكانیان لە نووسینگەی رۆژنامەكەیان (رۆژی وڵات) لە سلێمانی كۆدەبنەوە.
7/06/2013
هاوسەرۆکی پارتی کۆنگرەی دیموکراتی KCDرایدەگەیەنێت "هەر لایەنێک لە پشتی خۆپیشاندانەکانی پەیدانی تەقسیم ـ ەوە بێت یاخود پێشڕەوی بکات، هیچ بەهایەکی ویژدانی و ئەخلاقی لەبەرچاو نەگرتووە" . پارتی گەلی کۆماریشی تۆمەتبار دەكات بەوەی هەلی خۆپیشاندانەکانی قۆستۆتەوە بۆ مەرامی خۆی.
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی پارتی کۆنگرەی دیموکراتی KCD لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پارکی "مەمەت ئوزون" باسی لە رووداوەکانی "گەزی پارک"ی مەیدانی تەقسیم کرد و وێڕای پشتیوانی لە داوای خۆپیشاندەران رایگەیاند: "بەشداریکردنی سرری سورەییا، ئەندام پەرلەمانی ئەستەنبوڵی BDP لە خۆپیشاندانەکان بە نوێنەرایەتی پارتەکەمان نەبووە".
گوتیشی: "پشتیوانیکردن لەداوای خۆپیشاندەران بە راست دەزانین، بەڵام ئاراستەکردنی خۆپیشاندانەکان بە ئاراستەی مەرامە سیاسییەکان بە شیاو نازانین، بۆیە پێمانوایە هەڵوێستی پارتی گەلی کۆماری CHP هەلپەرستانەیە".
دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکانی تورکیا لە 27/5/2013 لە مەیدانی تەقسیم لە ئەستەنبوڵ دەستیانپێکرد، مەترسییەکانی شکستپێهێنانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا زیادیانکردووە.
وەزارەتی دەرەوەی هەریەکە لە وڵاتانی (ئەمریکا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و سووریا) هۆشدارییان دایە هاووڵاتیانی خۆیان سەردانی تورکیا نەکەن و خۆیان لە چوون بۆ ئەو شارانە بەدوور بگرن کە خۆپیشاندانەکانیان تێدا بەڕێوەدەچێت.
7/06/2013
34 نوێنەری کورد و سوننەی ئێستا و پێشووی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا داخوازییەکانی سوننەیان هێناوەتە بەرباس و داوا لە پاڵێوراوان دەکەن گرنگی بە مافی سوننە و کەمایەتییەکانی ناو ئێران بدرێت.
لە نامەکەی نوێنەرانی کورد و سوننەدا هاتووە " لە دهستووردا بێ هیچ جۆره پاساوێکی ئایینی یا یاسایی بهشێکی زۆر له هاووڵاتییانی سوننه له مافی خۆپاڵاوتن بێ بهش کراون و ئەوەش بووەتە هۆی نائومێدی و بێ متمانەیی دەنگدەرانی سوننە".
ئەو نوێنەرانە کە زۆربەیان کوردن، هەروەها دەڵێن "بۆ سوننەکان بهشداری کردنی له ههڵبژاردنی سهرۆک کۆماری بووەتە ئەرکێکی یەکلایەنە و ئهوانهی به دەنگی خهڵک ئەو پۆستانە بەدەست دێنن، لە دوای هەڵبژاردنیان، بایەخ بە داخوازییە رەوا و یاساییەکانی دەنگدەران نادەن".
جهعفهر ئایین پهرهست، نوێنهری پێشووی مههاباد له پەرلهمانی ئێران کە یەکێک لەو کەسانەیە کە ئەو نامەیەی واژوو کردووە، بە (رووداو) دەڵێت "ئێستا هەلێک رهخساوه که ئێمه ویستهکانی خۆمان بێنینه بهر باس و له سهریان بدوێین تا بگاته گوێی پاڵێوراوان. داوا دەکەین مادەکانی یاسای بنەڕەتی ئێران لە بارەی مافی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان جێبهجێ بکرێت"
.
ئەو هەروەها گوتی:" کە دەیانەوێت داخوازییەکانیان لە چوارچێوهی یاسای بنهرهتی ئێراندا بێنهدی".
هەر لەم بارەدا، مهعروف سهمهدی نوێنهری پێشووی شاری سنه له پەرلهمانی ئێران بە (رووداو)ی راگەیاند، ئەوان وەکو نوێنەرانی خولە جیاوازەکانی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ داخوازی ئایین و نەتەوە جیاوازەکان لە ئێراندا دەکەن.
ئاماژهی بەوەش کرد: "ئەگەر پاڵێوراوەکان گرنگی بە دەقی ئەو نامەیە بدەن، رێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دەچێتە سەر".
خولی یازدەهەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەكانی شار و گوند لە رۆژی 2013/6/14 بەڕێوە دەچێت.
لەو خولەدا جیاواز لە خولەکانی پێشوو پاڵێوراوانی سەرۆک کۆماری لە ئێران گرنگی بە نەتەوە نافارسەکان دەدەن و بە هەوڵی چالاکڤانانی کورد و بەرەی یەکگرتووی کورد دوو پاڵێوراو راگەیەندراوێکی تایبەتیان لەسەر مافی نەتەوە نافارسەکان بڵاو کردووەتەوە.ئەوەش لە کاتێکدایە کە زۆربەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو هەڵبژاردنانەیان بایکۆت کردووە.
میلان ئارگەش
رووداو- رۆژهەڵاتی کوردستان
7/06/2013
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیھانی ژینگەوە پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان دەکات و داوایان لێدەکات تواناکانیان بخەنە گەڕ بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی کوردستان.
ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە
بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی ژینگە داوا لە ھەموو ھاووڵاتییە خۆشەویستەکان و دامودەزگەی حکوومی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەم گشت تواناکانیان بخەنە گەڕ بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی وڵات. کوردستان ژینگە و سرووشتێکی جوان و دڵڕفێنی ھەیە، ئەرکی سەر شانی ھەموومانە دەستی پێوە بگرین و لە پیسبوون و شێواندن بپارێزین.
پێویستە ژینگەپارێزی ببێتە فەرھەنگ و لە ژیانی ھەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە ڕەنگ بداتەوە.
ژینگەپارێزی و خاوێنڕاگرتنی سروشت کولتوورێکی شارستانی و مرۆڤدۆستانەیە. ئەو گەلەی بتوانێ ژینگە و سرووشت بپارێزێ دەشتوانێ قۆناغەکانی مەدەنییەت و پێکەوەژیان و ئاشتی بە باشترین شێوە ببڕێت و ئاییندەیەکی گەش چاوەڕوانییەتی.
مسعود بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٥/٦/٢٠١٣
پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه)، رایگهیاند كه سهركوتكردنی خۆپیشاندهرانی شارهكانی توركیا لهلایهن هێزهكانی حكومهتهوه، رهنگه زهرهر له پڕۆسهی ئاشتهواییش بدات كه ماوهیهكه له نێوان دهوڵهتی توركیا و ئهو رێكخراوه كوردییهدا هاتووهته ئاراوه.
بهپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتهرز، ماوهیهكه چهكدارانی پهكهكه بهپێی ئهو پڕۆسه ئاشتهواییه لهنێو خاكی توركیا كشاونهتهوه بۆ خاكی ههرێمی كوردستان، بهڵام پهكهكه دهڵێ رهنگه ئهو خۆپیشاندانانهی ئهمدواییهی توركیا زیان بهو پڕۆسهیه بگهیهنێت كه ئامانجهكهی هێنانی دیموكراسییه بۆ ئهو وڵاته.
له بهیاننامهیهكدا، پهكهكه دهڵێ "ئهوه روون و ئاشكرایه كه ئهم توندوتیژیانهی پۆلیس كه لهلایهن حكومهتی پارتی داد و گهشهپێدانهوه دهكرێت، له دژی ئهو پڕۆسه دیموكراسیهیه كه ئێستا له توركیا هاتووهته ئاراوه".
بهڵام پهكهكه لهو بڵاوكراوهیهدا روونی نهكردووهتهوه كه لهو پڕۆسهیه پاشگهز دهبێتهوه یانیش بهردهوام دهبێت.
لهماوهی ههفتهی رابردوودا به ههزاران خۆپیشاندهر له چهند شاری توركیا رژاونهته سهر شهقامهكان و ئهمهش به گهورهترین خۆپیشاندانی توركیا دادهنرێت كه لهدژی حكومهتی ئهو ولاته كرابێت لهماوهی چهند ساڵی رابردوودا و ههتا ئێستا بووهته هۆی كوشتنی دوو كهس و برینداربوونی به دهیانی دیكه.
سۆران عهلی/ ئا. ر
PNA
6/06/2013