بە پێی زانیارییەکان سەرەڕای تێپەڕ بوونی ٨ ڕۆژ لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی ئێران تا ئێستا جەوی شار و ناوچەکان ئەمنییەتی و میلتاریزە کراوە.
دوای گرانبوونی ٣٠٠٪ نرخی بێنزین خەڵکی شارەکانی ئێران لە ناڕەزایەتی بە گرانی و بارودۆخی نالەباری ژیان و سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاتنە سەر شەقام و خۆپیشاندانەکان بە توندی زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتەوە.
هاتنە سەر شەقامی خەڵکی ناڕازی لە ئێران هەر زۆر زو لەگەڵ سەرکوت و کوشتنی بێ بەزەویانەی هێزە سەرکوت گەرەکانی ڕژیم بەرەو ڕوو بویەوە و هاوکات لەگەڵ
بە پێی ئەو هەوالانەی لە نێوخۆی وڵاتەوە بە کوردستان و کورد گەیشتووە دۆخی زۆربەی شارەکانی ئێران و بەتایبەت شارەکانی کوردستان زۆر لە ڕۆژانی پێشوو ئاڵۆزترە.
هەربەپێی ئەو هەواڵانە، لە شاری کرماشان هێزە دژیگەلییەکانی کۆماری ئیسلامی بە ماشینی ئاوپاش تیزابیان بەسەرخەڵکدا کردووە کە زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشخانەکانی کرماشاندان دەم وچاو و جەستەیان سووتاوە و هێزەکانی رێژیم لە گەڕەکی دەوڵەتاوا و جافراوا ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و خەڵکی دەسبەسەردەکەن.
هەواڵەکان لە سنەوە باس لەوە دەکەن کە زۆربەی گەڕەکەکانی
خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە تەقەی هێزەکانی ئێران لە مەریوان سێ کەس بریندارکران. بەگوتەی شاهێدحاڵێکی مەریوان بۆ رووداو لە چەند رۆژی رابردوو "12 کەس کوژراون''.
شاهێدحاڵێک لە مەریوانەوە لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ بەشداری بوڵتەنی کاژێر 18:30 خولەکی تایبەت بە هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد و رایگەیاند "هێزێکی ئەمنی زۆر لەنێو شار بڵاوەیانپێکراوە و لەنێو شەقامەکاندا جێگیرکراون، لە بەشێک لە شارەکانی دیکەش هێزی ئەمنی هێنراوەتە شارەکە و ناهێڵین خۆپیشاندەران هیچ جموجۆڵێک بکەن".
بەگوتەی ئەو شاهێدحاڵە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، ''نزیکەی 12 کەس لە مەریوان کوژراون و 60 کەسی دیکەش برینداربوون''. بەڵام تاوەکو ئێستا
شورای ئەمنییەتی ئێران بڕیاریدا هێڵەکانی ئینتەرنێت رابگرێت و وەزیرێکیش رەخنە لە بڕیارەکە دەگرێت.
دوای سێ رۆژ لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دژ بە گرانبوونی نرخی بەنزین، شورای ئەمنییەتی ئێران بڕیاریدا سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت لە وڵات‌دا ببڕێت و وەزیری پەیوەندییەکانی حکومەتیش رەخنەی لە بڕیارەکە گرتووە.
محەمەد جەواد ئازەریجەهرومی وەزیری پەیوەندییەکانی
بەرز کردنەوەی نرخی به‌نزین له ئێران ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی لێده‌كه‌وێته‌وه و به‌وهۆیه‌وه له‌چه‌ندین گەورە شاری ئەم ووڵاتە خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی لە ڕێدایە و ئێستاش بەڕیوەدەچێت و تا دێت زیاتر پەرە دەستێنێت و ، هەر بەم هۆیەوە خۆپیشاندەرێکیش بە بەرکەوتنی گوللە بە سەریەوە گیانی لە دەست دەدات.
حكومه‌تی ئێران بڕیاری دا نرخی به‌نزین زیادبكات و مانگانه‌ش هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بۆی هه‌یه ته‌نها ٦٠ لیتر به‌نزین تێبكات، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز، شیراز، مه‌شهه‌د، به‌نده‌ر عه‌باس، کرماشان ،تەورێز، سیرجان و خۆرەماوا، مەریوان،
بە پیی زانیارییەکان لە تارانی پایتەختی ئێران شەوی ڕابردوو بازاڕی ئەم شارە بە ئامادەبوونی ئاگرکوژێنەوەکانی سێ بنکەی گەورەی توانرا بکوژێنرێتەوە
لەم ئاگرکەوتنەوەیەدا کۆمەڵەیەکی گەورەی تیجاری دوو
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، هه‌وڵی كوشتنی ئایه‌توڵڵا محه‌مه‌د ناسری یه‌زدی، نوێنه‌ری رێبه‌ری باڵای ئێران له شاری یه‌زد دراوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا رایگه‌یاند، هه‌وڵی كوشتنی نوێنه‌ری رێبه‌ری ئێران و وتاربێژی نوێژی هه‌ینی شاری یه‌زد دراوه، هه‌وڵه‌كه پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك له هێرشكه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان رایانكردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی رایگه‌یاند: "سوپای پاسدارانی ئێران 150 خۆپیشانده‌ری له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستگیركردووه كه به "ئاژاوه‌گێر" ناوی بردوو و گوتوویانه، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌شقیان پێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه‌سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی و به‌و رێگایه پاره‌یان ده‌ستكه‌وێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسه ئێرانییه‌كه ده‌یڵێت.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی گرانكردنی نرخی به‌نزین له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه، له تاران و زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كه‌كانی ئێران خۆپیشاندان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویدا و به‌و هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ئیتڵاعاتی ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه، ئه‌گه‌ر ئارامی خه‌ڵك تێكبده‌ن هێزی زیاتریان له دژ ده‌جوڵێنرێت و سه‌ركوت ده‌كرێن.
18/11/2019
به‌گوێره‌ی ئامارێكی ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سێ رۆژی رابردوودا له شاره‌كانی ئێران دژی گرانكردنی نرخی به‌نزین خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه، گه‌یشتووه‌ته 87400 كه‌س و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره‌شی به توندتر له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2017 ناوبردووه.
ئاژانسه ئێرانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نزیكه‌ی 1000 كه‌س به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، كه‌سانێك له ناو خۆپیشانده‌ران هه‌وڵی "ئاژاوه و دزی"ـیان داوه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیاتر له 100 بانك.
ئێستا شه‌وانه له تاران خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه. خۆپیشانده‌رانی ئێرانی درووشمی "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر"ـیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و له زۆر ناوچه‌ی وڵاته‌كه به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریان كوشتووه و بریندار كردووه.
چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تۆماری ڤیدیۆیی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه له شاری ئه‌سفه‌هانیش شه‌وان خۆپیشاندان ده‌كرێت و هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌ی لێبكه‌ن. له شاری شیرازیش هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه.
هاوكات عه‌لی ره‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردووه، كه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئارامی هێزه ئه‌منییه‌كان دژی خۆپیشانده‌ران ده‌جوڵێنێ، ئه‌گه‌ر كارێك بكه‌ن ببێته هۆی شێواندن و تێكدانی ئاسایشی هاووڵاتیان" وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ گوتوویه‌تی، تا ئێستا دانیان به‌خۆیاندا گرتووه به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران.
له هه‌مان كاتدا وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردووه، هه‌ر "پێشێلكارییه‌كی یاسایی" بكه‌ن، به‌هێز به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه و پارێزگاری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن.
له‌یلایه‌كی دیكه‌وه برایان هوك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران، گوتوویه‌تی: "گه‌لانی ئێران له رژێمه‌كه‌یان وه‌ڕس بوون، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك دژی گرانبوونی به‌نزین، نوێترین نموونه و هه‌ستكردنی خه‌ڵكه به سته‌می رژێمی ئێران".
18/11/2019
ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، داواکاریەکمان ئاراستەی هەریەک لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا کردوە، بۆ دەستگیرکردن و رادەستکردنی مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) کە تورکیا بە تیرۆرست ناویدەبات.
داوامان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا کردوە دەستگیر بکەن و رادەستی تورکیا بکەنەوە
بەپێی هەواڵێکی سپوتنیک ئەمڕۆ مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند"داوامان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا کردوە کە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیر بکەن و رادەستی تورکیا بکەنەوە".
جەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ لەمیانی لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سکای نیوز رایگەیاند، "بەهۆی گوێنەدان و هەڵوێست وەرنەگرتنی وڵاتانی ئەوروپا، بەرامبەر ئەو روداوانەی لە رۆژئاڤای کوردستان رویانداوە، ئەگەری زۆرە داعش دروستبێتەوە".
13ی نۆڤەمبەری رابردو، جەنەڕاڵ مەزڵوم لەو چاوپێکەوتنەدا بۆ سکای نیوز ناچاربوە لەشوێنێکی زۆر نهێنی لەرۆژئاڤای کوردستان لێدوان بدات، سەرەڕای ئەوەی لەماوەی پێنج ساڵی رابردودا هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بوە و لەدژی داعش جەنگاوە، تورکیا بە "تیرۆرست" ناویدەبات و لەلایەن ئەو وڵاتەوە داواکراوە.
18/11/2019
لەدوای خۆپیشاندانەکانی خەڵکییەوە بەهۆی زیادبوونی نرخی سووتەمەنییەوە، حکومەتی ئێران رێوشوێنی تووندوتۆڵی گرتووەتەبەر و، دەیانەوێت بڵاوە بە خۆپیشاندانەکان بکەن.
بەرپرسانی ئێران هۆشداری دەدەنە خۆپیشاندەران و داوا دەکەن دۆخەکە ئاڵۆزتر نەکرێت. گوتەبێژی دەزگای دادی ئێران داوا لە لایەنە ئەمنییەکان دەکات ئەو کەسانە دەستگیربکات کە پشێوی دەنێننەوە. وەزیری نێوخۆی ئێرانیش وێڕای ئەوەی بەشێک لە خۆپیشاندەران بە تێکدەر ناودەبات، رایگەیاند: :ئەو کەسانە دەناسینەوە کە بەشدارییان لە گرژییەکاندا کردووە و لە کاتی خۆید لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکەین." دوای ئەوەی حکومەتی ئێران لەناکاو شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی نرخی بەنزینی زیادکرد، زنجیرەیەک چالاکی و خۆپیشاندان ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیان گرتووەتەوە.
دوای ئەوەی نرخی لیترێک بەنزیک لە هەزار تمەنەوە بەرزکراوەتەوە بۆ 3 هەزار تمەن، لە خۆپیشاندانەکانی سێ رۆژی رابردووی بەشێک لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا روویاندا. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 کەس کوژراون و دەیان خۆپیشاندەری دیکەش برینداربوون.
سەرباری نیگەرانیی خۆپیشاندەران، بەرپرسانی ئێران هەڕەشە دەکەن و ئەو کەسانەش بە تێکدەر ناودەبەن کە خۆپیشاندانیان کردووە.
عەبدولرەزا رەحمانی، وەزیری نێوخۆی ئێران، ڕایگەیاند: "چەندین کامێرا لە سەرتاسەری شارەکاندا ڤیدیۆ تۆماردەکەن. کامێرا لەنێو جەنجاڵییەکانیشدا هەن. دوای ناسینەوەی ئەو خەڵکە، لەکاتی خۆیدا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. خوا پشتیوان بێت، پێویست ناکات ئەو هێزە تایبەتە بجووڵێنین کە بۆ دۆخە تایبەتەکان بەکاریان دەهێنین. بەدڵنیاییەوە بۆ ئەوانە بەکاری دەهێنین کە پشێوی دەنێنەوە و یاسا دەشكێن و ناسەقامگیری دروستدەکەن."
هەروەها دادوەری پلە باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت داوا لە هێزە ئەمنییەکان کراوە ئەوانە دەستگیربکرێن کە پشێوی دەنێنەوە.
محەمەد جەعفەر مونتەزری، دادوەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، خۆپیشاندەران بە دژەشۆرش ناو دەبات و داوای دەستگیرکردنیان دەکات.
ئەم خۆپیشاندانە سەرەتاییانە کە پشتگیریی ئەمریکایان بەدەستهێناوە، لەوە ناچێت حکومەتی ئێران بە ئاسانی لە بڕیاری زیادکردنی نرخی بەنزین پاشگەزبکاتەوە.
سەرەڕای گرژییەکان، عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: "هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەرکی خۆیان جێبەجێکردووە" و دەشڵێت: "دەبێت زیادکردنی نرخی بەنزین جێبەجێ بکرێت."
بەنزینی ئازاد لە هەزار تمەنەوە بوو بە 3 هەزار تمەن و بەنزینی بە کارتیش لە 1000 تمەنەوە بوو بە 1500 تمەن، ئەمەش ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتەوە. دەکرێت گرانیی بەنزین ببێتە هۆی گرانی لە هەموو بوارەکانی دیکەشدا. خەڵک داوا دەکەن نرخەکان وەک پێشتریان لێبێتەوە.
18/11/2019
کۆشکی سپی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک " دۆخی هەستیاری " لە دژی ئێران بۆ ساڵێکی دیکە نوێ کردەوە .
کۆشکی سپێ سەر لە بەیەنی ئەمڕۆ چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک " دۆخی هەستیاری " لە دژی ئیڕان بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە نوێ کردەوە ، لەم
ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێس داوا لە ترەمپ دەکەن لەم کاتەدا پێشوازی لە سەرۆککۆماری تورکیا نەکات و بانگهێشتنامەکەی بۆ ئەردۆغان هەڵبوەشێنێتەوە.
ژمارەیەک ئەندامانی کۆنگرێس بەسەرۆکایەتی ئیلۆت ئینجل، نامەیەک سەبارەت بەسەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا ئاراستەی
به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیراده‌یه‌كی جدی هه‌یه له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای ره‌وانه‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان گفتوگۆ‌و دانوستانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه.
فارس عیسا به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا رایگه‌یاند، خۆپیشاندانه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر گفتوگۆ‌و رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا هه‌بووه‌و دۆخه‌كه به‌وجۆره نه‌بووایه سه‌ردانی لیژنه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامی
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرای كرد: دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی به 190 هێرشی زه‌مینی و 82 هێرشی ئاسمانی، ئاگربه‌ستیان پێشلكردووه.
رۆژی دووشه‌ممه ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات- هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری پێشلكارییه‌كانی سوپای داگیركه‌ری توركیا و هاوپه‌یمانه سوریه‌كانی دوای ئاگربه‌ست ئاشكراكرد.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: دوای ڕۆژی 17ی مانگی
پەرلەمانتارێكی توركیا، هێرشی ناڕەوا و ناپەسەند دەكاتە سەر پەرلەمانتارانی هەدەپە و بە " تیرۆرست و ڕەوە سەگ" ناویان دەبات.
مەتەین نوڕوڵڵا سازاك، پەرلەمانتاری توركیا، ئەمڕۆ هەینی،15تشرینی دووەمی2019، لە كۆبونەوەی لیژنەی مافەكانی مرۆڤی پەرلەمانی توركیادا پەرلەمانتارانی هەدەپەی بە تێرۆرست ناوبرد، لەكاردانەوەی ئەوەشدا پەرلەمناتارانی هەدەپە هۆڵی كۆبونەوەكە بەجێدەهێڵن