گوتەبێژی پاڵێوراوێکی سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت, بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان لە لایەن حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەری لەسەر بەشداری کردنی خەڵک لەو هەڵبژاردنانە نابێت.
گوتەبێژی محەممەد رەزا عارف، پاڵێوراوی خولی یازدەیەمی سەرۆک کۆماری ئێران بە (رووداو)ی راگەیاند:" ئەگەر ئەو پاڵێوراوە دەنگ بهێنێتەوە گرنگی بە جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی لەو وڵاتەدا دەدات".
حەسەن رەسوڵی کە لە جێگەی عارف لێدوان بۆ راگەیەندنەکان دەدا، لە درێژەدا دەڵێت: "بۆ ئێمە یەکگرتوویی ئێران گرنگە، بەڵام نابێ ماف و داخوازییە رەواکانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان لەبەر چاو نەگیرێت".
سەبارەت بە کاریگەری بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە لایەن زۆربەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، گوتەبێژی عارف گوتی: "ئەو لایەنە سیاسییانە لە دەرەوەی چوارچێوەی جوگرافیای ئێرانن و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە نییە".
ئەو هەروەها پێی وایە کە خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری دەکەن و دەڵێت "لە بارەی بەشداری کردنی خەڵک دڵەڕاوکێمان نییە، چونکە پێشتریش بە پێچەوانەی داخوازی حیزبەکان دەنگیان داوە".
بەشێکی زۆری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشتر بە (رووداو)یان راگەیاندووە "بەهۆی ئەوەی کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بە شێوازی دیموکراسی بەڕێوە ناچێ و هیچ شتێکی لە بەرژەوەندی کورد تێدا نابینن، هانی خەڵک دەدەن بەشداری تێدا نەکەن".
بەرەی یەکگرتووی کورد و ئەنجوومەنی هەماهەنگی ریفۆرم خوازانی کورد لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان تاوەکو ئێستا هەڵوێستی ئاشکرایان لەم بارەدا نەبووە و وەکو بۆخۆیان دەڵێن ئەگەر پاڵێوراوێک دان بە مافەکانی کورد دابنێت پشتیوانی لێ دەکەن.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە ١٤ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، زیاتر لە ٥٠ ملیۆن کەس دەتوانن لەم هەڵبژاردنانەدا بەشداری بکەن.
4/06/2013
وەزارەی هەواڵگری ئێران ناسراوە بە ئیتلاعات دەڵێت گروپێکیان دەست بەسەر کردووە کە ویستوویانە ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسی و ئایینیەکانی سەر بە نەتەوە جیاوازەکان لە ئێران‌دا "تیرۆر" بکەن و بە ئەستۆی دەوڵەتی دابێنن.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بڵاوکرایەوە، هاتووە گروپێک دەستبەسەر کراون کە لە لایەن یەکێک لە وڵاتانی عەرەبی و دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی کاری "تێکدەرانە" لە ئێران‌دا دروست کراوە.
ئیتلاعاتی ئێران دەڵێت یەکێک لە کارەکانی ئەو گروپە ئەوەبووە کە دەیانەویست لە رێگەی "تیرۆر" کردنی کەسایەتییەکانیان، ناکۆکی بخەنە نێونەتەوە و ئایینە جیاوازەکان لەو وڵاتەدا.
لە درێژەی ئەو باسەدا هاتووە "ئەو گروپە دەیەویست دوای تیرۆرکردنی ئەو کەسایەتییانە شەونامە بڵاو بکاتەوە و کوشتنیان بخاتە ئەستۆی دامەزراوە دەوڵەتییەکان".
لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بە ناوی ئەندامانی ئەو گروپە و هەروەها ئەو چالاکییانەی تا وه‌كو ئێستا کردوویانە نەدراوە.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، ئەوە سێیەمین جارە کە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کردنی گرووپی "تیرۆریستی" لەو وڵاتەدا رادەگەیەنن.
4/06/2013
دەستەی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادان له نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK) و سوپای تورکیا له نزیک سنووری عێراق( هه‌رێمی كوردستان) روویداوه..
بەختیار دۆغان، بەرپرسی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە بۆ (رووداو) هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و گوتی "لە رۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر له بارەی ئەو رووداوه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".".
دەستەی ئەرکانی سوپای تورکیا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه گەریلاکانی پەکەکە سه‌ربازێكیان بریندار كردووه.
زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایه‌تیی کۆما جڤاکێن کوردستان به (رووداو)ی گوتبوو" ئەگەر به‌ڕێكه‌وتیش گەریلایێک شەهید بکرێ، ئەوان پڕۆسەی کێشانەوەی گەریلاکان رادەگرن".
4/06/2013
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە فەرمانی ژمارە 5210 و بە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران وادەی هەڵبژادنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی كوردستانی کوردستان دیاریكرد.
لەو فەرمانەی ئەنجوومەنی وەزیران هاتووە" پاڵپشت بە بڕگەی یەكەم لە ماددەی دەیەم لە یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا و قەزاو ناحییەكانی هەرێمی كوردستان ژمارەی 21 لە ساڵی 2011، پاش راوێژ لەگەڵ دەستەی گشتی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، بڕیارماندا بەدیاركردنی رۆژی 21/9/2013 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هاوكات لەگەڵ هەردوو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان".
فەرمانەکە ئاماژە بەوەدەکات"وەزارەت و دام و دەزگا پەیوەندیدارەكان كاری پێویست ئەنجام دەدەن بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان لە رێگای لێژنە پێكهێندراوەكان".
3/06/2013
بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا دەربارەی رووداوەکانی مەیدانی تەقسیم لە ئەستەنبوڵ، دەڵێت "نابێ توندوتیژی دژی هاووڵاتییان بەکار بهێنرێ، دەبێ ئەردۆغان دەست لەکار بکێشتەوە".
بە هۆی بەردەوامی شەڕی ناوخۆیی و کوشتنی نزیکەی 100 هەزار کەس لە سووریا، ئەردۆغان پشتیوانیی هێزەکانی نێو هاوپەیمانییەتی نیشتیمانی سووریا دەکات و چەند جارێک داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەشار ئەسەدی کردووە.
سووریا حکومەتی تورکیا تاوانبار دەکا بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە ئەستەنبوڵ
رۆژنامەی نیویۆڕک تایمز بڵاویکردووەتەوە، سووریا حکومەتی تورکیا تاوانبار دەکات بە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی ئەو خۆپیشاندەرانەی (بەشێوەیەکی مەدەنیانە) خۆپیشاندان دەکەن، داواشی لە ئەردۆغان کردووە سنوورێک بۆ توندوتیژییەکان دابنێ.
رووداوەکانی 6 رۆژی رابردووی مەیدانی تەقسیم لە ئەستەنبوڵ، کە تێیدا هێزەکانی پۆلیس بە گازی فرمێسک‌ڕێژ هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران، وایکرد بەشار ئەسەد بڵێت "گەلی تورک شایانی توندوتیژییەکی لەمشێوەیە نین، دەبێ ئەردۆغان دەستلەکار بکێشێتەوە".
3/06/2013
ژمارەیەک کەلوپەلی شوێنەواری بە نرخ، کە لە سووریا دزراون لە تورکیا دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
لەناو ئەو کەلوپەلانەدا ددان و ریشی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) هەن، کە لەنێو مزگەوتی ئومەوی لە حەلەب پارێزرابوون و لەلایەن باندێکی دزیکردنەوە لە وڵاتی سووریا دەدزرێن و لە تورکیا دەفرۆشرێنەوە.
بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی هێزەکانی وەزارەتی ناو خۆی سووریا ئەنجامی داوە، ژمارەیەکی زۆر شوێنەواری وەک مزگەوت، کتێبخانە، دەستنووس و مۆزەخانە لە شام و حەلەب بۆمباران کراون، ئەم بۆمبارانکردنەش دەرفەتی داوەتە دەستی باندەکانی دزیکردن بۆ ئەوەی پاشماوە مێژووییەکان بدزن.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی تورکیا ئەو کەلوپەلانە لە رێگەی ناوچەی هاتای باشووری تورکیا و شارۆچکەی کیلیس و ئورفا دەهێنرێنە تورکیا و لە شارە گەورەکانی وەک ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر دەفرۆشرێنەوە.
لەناو ئەو کەلوپەلانە, ددان و ریشی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) هەن
لەناو ئەو کەلوپەلە بەنرخانەی لە تورکیا فرۆشراون، دەستنووسی تەسەوف، فیقهـ و تەفسیری سەر بە قوتابخانەی ئیبن عەرەبی هەن. هاوکات لە مۆزەخانەی نیشتیمانی شامەوە کەلوپەلی مێژووی دەورانی سەلجوقی، ئومەوی، عەباسی و عوسمانی لەناو کەلوپەلە دزراوەکانن.
کەلوپەلە مێژووییەکان دەفرۆشن و چەک دەکڕن
ناوچەکانی هاتای و روها (ئورفا) لە باشووری تورکیا ئەو رێگایەن، کە کەلوپەلە مێژووییەکانی سووریای لێوە دەگەنە تورکیا و دەفرۆشرێن. بەپێێ زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی تورکیا، ئەو گرووپانە کەلوپەلەکانیان بە نرخی 100 تاوەکو هەزار دۆلار دەفرۆشن، ئەمە لە کاتێکدا هەمان کەلوپەل کڕیاری ئەوروپی بە 50 تاوەکو 100 هەزار دۆلار دەیکڕێت. جگە لە تورکیا، لوبنانیش بازاڕێکی دیکەی ساغکردنەوەی کەلوپەلەکانە، عەممانی پایتەختی ئوردونیش وەک (بۆرسەی رەش)ی فرۆشتنی مێژووی سووریا ناسراوە.
3/06/2013
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به هاوكاریی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه، ده‌ست بكات به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌عمه‌ل قیڕی نزیك شاری هه‌ولێر.
فوئاد عوسمان له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، ئه‌و گوَره بهكوَمهڵه ده‌كه‌وێته دووریی 2 كیلومتر له باشووری شاری هه‌ولێر كه به گوَرستانی مه‌عمه‌ل قیر ناسراوه و بڕیاره له‌لایه‌ن تیمه هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی مافی مروَڤی عیراق و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان و عیراق هه‌ڵبدرێته‌وه.
گوتیشی به‌پێی یاسای ژماره 5ی تایبه‌ت به پاراستن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گوَڕه بهكوَمهڵهكانی عیراق و وه‌كوو مه‌رجی پاراستنی شوێنی تاوان، له روَژانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م گوَره بهكوَمهڵهدا، ته‌نها ئه‌و تیمه تایبه‌تانه‌ی كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ده‌توانن ئاماده‌بن، به‌ڵام له روَژی كوَتایی هه‌ڵدانه‌وه‌دا، له رێگای كوَنگرهیهكی روَژنامهوانییهوه، ورده‌كاریی كاره‌كان و ژماره و شێوازی شه‌هید بوونه‌كه‌یان بوَ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن روون ده‌كرێنه‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، قوربانیه‌كانی ئه‌م گوَڕه بهكوَمهڵه، له به‌شی ئه‌منی سه‌رووی شاری هه‌ولێر و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی رژێمی له‌ناوچووی عیراق له سێداره‌دراون یان فیشه‌ك باران كراون.
فوئاد عوسمان روونیشی كرده‌وه به‌ده‌ر له‌وه‌ش لیژنه‌كه كاری دیكه‌ش ده‌كه‌ن و له‌وانه به نیازن هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا بچن بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه و سنووری بادینان، بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به كۆمه‌ڵ.
دڵشاد ئه‌حمه‌د/ ئا. ر
3/06/2013
له ئاهه‌نگی یادی یه‌كێتیدا ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د په‌یامێكی جه‌لال تاڵه‌بانی به ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبه‌كه‌ی گه‌یاند.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری جه‌لال تاڵهبانیو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كیدا له‌یادی 38 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌یدا ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه وته‌یه‌كی پێشكهشكردو تیایدا په‌یامی تاڵه‌بانی خوێنده‌وه.
هێرۆ ئیبراهیم وتی شه‌وی رابردوو به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كردووبهتهلهفۆن مام جه‌لال پێی وتم كه له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا سڵاوتان لێبكه‌م و پیرۆزباییشتان به‌و بۆنه‌یه‌وه لێبكه‌م، مام جه‌لال وتی “دڵتان لای من نه‌بێت، من باشم و به ته‌ندروستییه‌كی باشتره‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاتان و چاوتان ماچ ده‌كه‌م.”
جەلال تاڵەبانی، 80 ساڵ، سكرتێری گشتی یەكێتی‌و سەرۆككۆماری عێراق نزیكەی شەش مانگە بەهۆی «جەڵتەی دەماغەوە« لەنەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت، لەئێستاشدا پۆستەكەی لەبەغدا لەلایەن خوزەیر خوزاعی جێگری دوەمیەوە هەڵدەسوڕێنرێت.
hawalati
2/06/2013
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ئاهه‌نگی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی پاركی شانده‌ر له شاری هه‌ولێر كه به‌بۆنه‌ی 38 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه رێكخرابوو، له پیرمام له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لێيان ده‌بێته گرژی و ئاڵایه‌كی یه‌كێتی ده‌سوتێندرێ.
عه‌مید سه‌باح، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پیرمام، به (رووداو)ی راگه‌یاند له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی یه‌كێتی له ئاهه‌نگه‌كه‌ی هه‌ولێر له پیرمام له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی پارتی لێیان بووه‌ته‌وه گرژی .
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پیرمام ده‌ڵێ "لایه‌نگرانی یه‌كێتی دروشمی ئیستیفزازیان گوتوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش لایه‌نگرانی پارتی توڕِهكردووه و لیان بووه‌ته گرژی، به‌ڵام هیچ بریندارێكی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه".
"ئێستا ره‌وشه ته‌واو كۆنتڕۆڵ كراوه و هێزێكی زۆری ئاسایش له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منییه‌تی لایه‌نگرانی هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها تاوه‌كو لایه‌نگرانی یه‌كێتی، بێ هیچ گرفتێك بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان له چۆمان و ده‌ڤه‌ری سۆران". ئه‌مه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پیرمام ئاماژه‌ی بۆكرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتنی ستراتیژیان هه‌یه.
په‌یامنێرمان له هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان شێوه له سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر گرژی له نێوان لایه‌نگرانی پارتی و یه‌كێتی دروست بووه،به‌ڵام ره‌وشه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه.
هه‌روه‌ها به وته‌ی په‌یامنێرمان له به‌رده‌م ئاسایشی هه‌ولێر له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه ته‌قه‌كراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌وه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر، ئه‌مه یه‌كه‌مین ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه كه له نێو شاری هه‌ولێر بكرێ.
rudaw
2/06/2013
ریشتاشین بە مەكینەی تایبەت تەنیا مەترسی ئەوەی نییە كە لەوانەیە ئەو كەسە شوێنێكی خۆی بریندار بكات و هەندێك خوێنی لێ بڕوات.
پسپۆران هۆشدارییان دایە پیاوان لەوانەی كە هەموو بەیانییەك ردێنیان دەتاشن یان ئەو ئافرەتانەی بە هۆی مەكینەی ریش تاشینەوە مووی قاچیان لادەبەن، مەترسی زۆری كۆبوونەوەی بەكتریایەكی بێشوماریان دەكەوێـتە سەر لەسەر مەكینەی ریش تاشینەكە.
تاقیكردنەوەكان كە پسپۆرانی كۆمپانیای مایكرۆبان یۆرۆپی بەریتانی ئەنجامیانداوە، دەریانخستووە كە مووسی ریش تاشین لە دوای بەكارهێنانی نزیكەی 5 ملیۆن بەكتریا و ڤایرۆسی جۆراوجۆر لە خۆیدا كۆدەكاتەوە.
ئەو پسپۆرانە كە تایبەتمەندن بە بواری تەكنەلۆجیای دژە بەكتریا دەڵێن مۆڵگەیەكی سەرەكی ڤایرۆسەكان، مووسی ریش تاشینە.
پۆل ماكدویل، پسپۆری كۆمپانیای ناوبراو دەڵێ: گەرماو ژینگەیەكی زۆر گونجاوە بۆ ڤایرۆس و بەكتریاكان. لەوانەیە ئەوە ببێتە هۆی هەوكردنی ڤایرۆسێک كە بەهۆی كونی مووەكانەوە ڤایرۆسەكان دزە بكەنە ناو لەشی مرۆڤەوە و بەوەش كەسەكە دووچاری نەخۆشی پێست و هەستەوەری بكەن.
سەرچاوە: بی بی سی
2/06/2013
ئه‌مڕؤ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا هۆشداریان دا به روسیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پڕچه‌ككردنی به‌شار ئه‌سه‌د، زیان به دانوستانی نێوان هه‌ردولا ده‌گه‌یه‌نێت، ئاسایشی ئیسرائیلیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جۆن كێری، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی جیدۆ ڤیسترڤله، رایگه‌یاند: پلانی روسیا بۆ پێدانی چه‌كی پیشكه‌وتووی ئاسمانی به سوریا، ئه‌وا ئاسایشی ئیسرائیلیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڤیسترڤله، داوای له به‌شار ئه‌سه‌د كرد "توندوتیژییه‌كان بوستێنێت و به‌ره‌و دانوستان هه‌نگاو بنێت"، بهروسیاشی راگه‌یاند، ناردنی رۆكێتی ئێس300 بۆ ئه‌سه‌د به‌ته‌واوی هه‌ڵه‌یه.
ئه‌مه‌ریكا و روسیا هه‌وڵده‌ده‌ن، مانگی داهاتوو كۆنگره‌یه‌ك له نێوان حكومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن له جنێف ئه‌نجام بده‌ن و فشاری زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ردولا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه بكه‌ن.
1/05/2013
ئه‌مڕؤ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا هۆشداریان دا به روسیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پڕچه‌ككردنی به‌شار ئه‌سه‌د، زیان به دانوستانی نێوان هه‌ردولا ده‌گه‌یه‌نێت، ئاسایشی ئیسرائیلیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جۆن كێری، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی جیدۆ ڤیسترڤله، رایگه‌یاند: پلانی روسیا بۆ پێدانی چه‌كی پیشكه‌وتووی ئاسمانی به سوریا، ئه‌وا ئاسایشی ئیسرائیلیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڤیسترڤله، داوای له به‌شار ئه‌سه‌د كرد "توندوتیژییه‌كان بوستێنێت و به‌ره‌و دانوستان هه‌نگاو بنێت"، بهروسیاشی راگه‌یاند، ناردنی رۆكێتی ئێس300 بۆ ئه‌سه‌د به‌ته‌واوی هه‌ڵه‌یه.
ئه‌مه‌ریكا و روسیا هه‌وڵده‌ده‌ن، مانگی داهاتوو كۆنگره‌یه‌ك له نێوان حكومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن له جنێف ئه‌نجام بده‌ن و فشاری زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ردولا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه بكه‌ن.
1/05/2013
ئه‌مڕؤ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا هۆشداریان دا به روسیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پڕچه‌ككردنی به‌شار ئه‌سه‌د، زیان به دانوستانی نێوان هه‌ردولا ده‌گه‌یه‌نێت، ئاسایشی ئیسرائیلیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جۆن كێری، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی جیدۆ ڤیسترڤله، رایگه‌یاند: پلانی روسیا بۆ پێدانی چه‌كی پیشكه‌وتووی ئاسمانی به سوریا، ئه‌وا ئاسایشی ئیسرائیلیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڤیسترڤله، داوای له به‌شار ئه‌سه‌د كرد "توندوتیژییه‌كان بوستێنێت و به‌ره‌و دانوستان هه‌نگاو بنێت"، بهروسیاشی راگه‌یاند، ناردنی رۆكێتی ئێس300 بۆ ئه‌سه‌د به‌ته‌واوی هه‌ڵه‌یه.
ئه‌مه‌ریكا و روسیا هه‌وڵده‌ده‌ن، مانگی داهاتوو كۆنگره‌یه‌ك له نێوان حكومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆن له جنێف ئه‌نجام بده‌ن و فشاری زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ردولا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه بكه‌ن.
1/05/2013
وتارخوێنی نه‌جه‌ف رایده‌گه‌یێنێت ئه‌وه‌ی له سووریا رووده‌دات شه‌ڕی نییه له دژی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵكو شه‌ڕه له دژی شیعه و ئێرانیش ئاماده‌یه 100 هه‌زار چه‌كدار ره‌وانه‌ی سووریا بكات.
سه‌دره‌دین قه‌بانجی، پێش نوێژ و وتارخوێنی شاری نه‌جه‌ف له وتاری هه‌ینی دا راگه‌یاند ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به ئاشكرا ده‌یانه‌وێ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پڕچه‌ك بكه‌ن، به‌بێ دانانی هیچ سنوور و به‌ربه‌ستێك، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا داوای له حزبوڵڵا كردووه له سووریا پاشه‌كشه بكات.
سه‌دره‌دین قه‌بانجی كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له به‌رامبه‌ردا ئێران ئاماده‌یه 100 هه‌زار چه‌كدار ره‌وانه‌ی سووریا بكات، هاوكات ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و شه‌ڕه‌ی له سووریا رووده‌دات له‌دژی به‌شار ئه‌سه‌د بێت به‌ڵكو وه‌ك قه‌بانجی ده‌ڵێت شه‌ڕه له دژی "شیعه و ئیسلامی ره‌سه‌نه".
وتارخوێنی شاری نه‌جه‌ف هه‌ر له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت" پێمانوایه ئه‌و شه‌ڕه‌ی سووریا شه‌ڕی ئێمه‌یه، نه‌ك شه‌ڕی ئه‌سه‌د".
1/06/2013