سه‌باره‌ت به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و حكومه‌تی توركیا ده‌گوزه‌رێت، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبۆوه و به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند، بڕیاریدا نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی بداته توركیا و سه‌باره‌ت به زیاده‌ڕۆییه‌كان بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق سكاڵایه‌ك بگه‌یه‌نێته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له هه‌مانكاتدا جه‌ختیكرده‌وه، به‌مافی خۆی ده‌زانێت، به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌رگری له سه‌روه‌ری خۆی بكات.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، حكومه‌تی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێمان باشه كێشه‌كان به‌ئاشتی چاره‌سه‌ربكرێن، به‌ڵام نابێت له‌سه‌ر حیسابی عێراق و سه‌روه‌ری نیشتمانی ئه‌و بێت، بۆیه كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ ناو خاكی عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به پیشێلكارییهكی ئاشكرای سه‌روه‌ری عێراق و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی داده‌نێین و زیانی زۆر به په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا:
1- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه راسپێرێت نامه‌یه‌كی ناره‌زایی بگه‌یه‌نێته توركیا، هه‌روه‌ها هاتنی هه‌ر كه‌سێكی چه‌كدار و بێچهك بۆ ناو خاكی عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر كارێك په‌یوه‌ندی به عێراق هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بكرێته‌وه، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
2- عێراق سكاڵایه‌ك پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بپارێزێت و بڕیاری گونجاو سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری عێراق بدات.
3- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌مباره‌یه‌وه یاداشتێك پێشكه‌ش به كۆمكاری عه‌ره‌بی و رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بكات، بۆ به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری هاوكاری عێراق بكه‌ن.
4- عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، مافی خۆیه‌تی كه به‌و شێوه‌یه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت و له‌گه‌ڵ یاسا و بڕیاره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ناكۆك نییه، به‌رگری له سه‌روه‌ری و سه‌ربخۆیی خۆی بكات.
س . س
peyamner
15/04/2013
بەكر بوزداگ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا، پشتیوانی خۆی بۆ خوێندن بەزمانی كوردی لەناوچە كوردنشینەكانی توركیا نیشاندا‌و رایگەیاند پێویستە رێگە بەهەر ناوچەیەك بدرێت بەزمانی خۆی بخوێنێت.
ئاژانسی خەبەر تورك بڵاوی كردوەتەوە كە بەكر بوزداگ، پشتیوانی لە نوسینێكی ئاڵتان تان پەرلەمانتاری بەدەپەی ئامەد كردوە كاتێك داوای كردبوو با ساڵی داهاتوو خوێندن و پەرتوك بە زمانی كوردی بێت.
پەرلەمانتارەكەی بەدەپە، لەنوسینەكەیدا ئاماژەی بەوەكردبووە لە زۆر لەو وڵاتانەی كە جیاوازییان تێدا ناكرێت، پێكهاتەكان بەزمانی خۆیان دەخوێنن، بەپێویستیشی زانی بوو رێگە بەكوردیش بدرێت بەزمانی خۆی بخوێنێت و قسەی پێ بكات و تابلۆ‌و نوسینی بە كوردی بێت.
جێگرەكەی ئەردۆگان ئەوەی دووپاتكردوەتەوە كە هەر هەرێمێك چ جۆرە زمانێك بێت پێویستە پشتگیری لێ بكرێت و دەرفەتی ئەوەی پێبدرێت كە بەزمانی خۆی قسە بكات‌و بخوێنێت.
دانا رەزگەیی
hawlati
14/05/2013
مه‌حمود عوسمان رایده‌گه‌یێنێت به‌غدا له باسكردنی كشانه‌وه‌ى گهریلاكانى PKK زیاده‌ڕه‌وى ده‌كات.
مه‌حمود عوسمان، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه " كشانه‌وه‌ى چه‌كدارانى پ.ك.ك له توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان باس وقسهیهكى زۆرى لهسهرئهكرێت وهه‌ندێك لایه‌نى ناو حكومه‌تى عێراق به‌مه‌ترسى بۆ سه‌رسنوور وسه‌روه‌رى ووڵات حسابى ئه‌كه‌ن".
مه‌حمود عوسمان ئومێده‌واره ئه‌و پرۆسه‌یه كه دهستىپێكردوه له نێوان ئه‌ردۆغان و ئۆجه‌لان بگاته ئاشتى له باكوورى كوردستان كه به "زۆر گرنگ" وه‌سفی كردووه..
ئه‌و په‌رله‌منتاره ده‌ڵێت "كاتى خۆى و پاش بهیانهكهى ئۆجه‌لان ناڕه‌زایمان ده‌ربڕیوه له‌كشانه‌وه‌ى گهریلاكانى پ.ك.ك له توركیا كه وو‌ڵاتى خۆیانه، هه‌ست ئه‌كه‌ین به‌غداد زیاده‌ره‌وى ئه‌كات له باسكردنى ئه‌م كێشه‌یه پاش دوو مانگ لهبهیانهكهى ئۆجه‌لان له‌كاتێكدا كهههڵوێستیان نه‌بووه له رێككه‌وتنه‌كانى ئاسایشى سنوورى ئه‌نقه‌ره و سه‌دام وه له بوونى هێزى توركى لهخاكى عێراق وه لهبۆمبارانى هه‌میشه‌یى توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و دێهاته‌كانى".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا مه‌حمود عوسمان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات" به‌غدا ئه‌توانێت له‌گه‌ڵ توركیا باسى ئه‌م كێشه‌یه بكات وه شكاتیشى لێ بكات له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بى و ئیسلامى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش نه‌ك خه‌تا بخاته سهرلایهنى كوردستانى كه ده‌ریایه‌ك خوێنى داوه له‌شه‌ڕى دژی ئه‌نقه‌ره". ".
14/05/2013
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یجى تایبه‌تى خۆى دا له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له یادی سى و نۆ ساڵه‌ى شه‌هیدبوونى له‌یلا قاسم په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و راگه‌یاند، شه‌هیدبوونی ئه‌و وانه‌یه‌كه بۆ تاك تاكی ئێمه به ژن و پیاو و گه‌نج و پیری كوردستانییه‌وه، چونكه ئه‌و فێرمان ده‌كات له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا چۆنچۆنی بژین.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
له یادی 39 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی له‌یلا قاسمدا هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی ئه‌و ئافره‌ته قاره‌مانه و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی ده‌نێرین. شه‌هید له‌یلا قاسم سیمبولی گیانفیدایی و بڕوابه‌خۆبوون و نیشتیمانپه‌روه‌ریی ئافره‌تی كورده، بۆ به‌رگریكردن له بیروبڕوای نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی. له‌یلا قاسم بێبه‌زه‌ییانه شه‌هید كرا، به‌ڵام گیانبه‌خشینی ئه‌و هه‌ڵگری په‌یامی سه‌ربه‌رزی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان بوو له‌به‌رانبه‌ر دوژمنی دڵڕه‌ق و نكۆڵیكاردا. له‌یلا ئه‌وه‌نده به‌رزه كه له‌كاتی له‌سێداره‌داندا، سه‌ری جه‌للاده‌كان له‌بنی پێی ئه‌ودا بوو.
شه‌هیدبوونی ئه‌و وانه‌یه‌كه بۆ تاك تاكی ئێمه به ژن و پیاو و گه‌نج و پیری كوردستانییه‌وه، بۆ هه‌موو شار و دێ و به‌شێكی كوردستان. له‌یلا قاسم جێگه‌ی شانازیی هه‌موو كوردێكی دڵسۆزه‌و تاهه‌تایه ده‌بێ یادی بكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌و فێرمان ده‌كات له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا چۆنچۆنی بژین.
خه‌باتمێدیا: رۆژى هه‌ینى رِێكهوتى ١٠/٥/٢٠١٣ نوێنه‌رایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى كۆماریخوازانى كوردستان سه‌ردانى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێرانیان كرد. به‌رێز كاك بێهروز ئهردهلاَن لێپرسراوى پێوه‌ندییه‌كانى كوردستانى سازمان له نوێنه‌رایه‌تى هه‌ولێر پێشوازى كرد له شاندێكى بزووتنه‌وه‌ى كۆماریخوازان كه پێك هاتبوون له بهرِێزان كاك برایم بایه‌زیدى و...
كاك سهیدسهلام. له‌ودیداره داچهندین باسی رۆژى پێوه‌ندیدار به ناوچه‌كه و ئێران و كوردستان ئاڵوگۆرى بیروراى له‌سه‌ر كرا. باسی هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى و شۆراى شار و دێ یه‌كێك له ته‌وه‌ركانى دانیشتنه‌كه بوو كه به‌رێز ئه‌رده‌لان له‌و پێوه‌ندییه‌دا ووتى هیچ هه‌ڵبژاردنێك به چاودێرى وه‌لى فه‌قیه و له نیزامى ئاخوندى دا ناتوانێ هه‌ڵبژاردنێكى ته‌ندورست و ئازاد بێ . له‌كۆتایی دیداره‌كه دوو هه‌یئه‌تى سازمانى خه‌بات و كۆماریخوازان له‌سه‌ر هاوكارى و دۆستایه‌تى زیاتر پێداگرییان كرد.
سەرچاوە/ خەبات مێدیا
http://www.khabatmedia.com/modules.php?name=News&;file=article&sid=6252
13/0572013
ماوەی چەند ساڵێكە گەشتكردنی گەنجانی هەرێمی كوردستان بۆ سعودیە بەمەبەستی بەجێهێنانی سونەتی عەمرە رووی لە زیادبوون كردووە و خەریكە ببێتە دیاردە، هەندێك لە هاووڵاتیانیش پێیانوایە بەشێكی زۆر لەو عەمرەكردنە تەنیا چاولێكەرییە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ئەوقاف تەنیا لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا نزیكەی 13 هەزار و 500 كەس سەفەری ماڵی خوایان كردووە بەمەبەستی بەجێهێنانی ئەو سووننەتە، كە بەشێكی زۆر لەوانە گەنج بوونە.
“بۆ حاسڵبوونی مرازیانە”
سیڤەر سیروان، گەنجێكی دانیشتووی شاری هەولێرە، پێیوایە چوونی گەنجان بۆ سعودیە “90%ی چاولێكەرییە. سیڤەر دەڵێ “بەشێكی زۆر كەم لە گەنجان لەجیاتی چوون بۆ ولاتێكی وەك توركیا یان قوبرس دەچنە سعودیە. بەپێی ئەو زانیاریانەی سیڤەر لەو هاوڕێیانەی وەریگرتووە كە سەفەری سعودیەیان كردووە “بەشی زۆریان رازێكیان لەدڵدایە و بۆ هێنانەدی ئەو رازەیان روو لە كەعبەی پیرۆز دەكەن”.
40%یان گەنجن
خاوەن كۆمپانیاكانی تایبەت بە حەج و عومرە ئاماژە بەوە دەدەن لە چەند ساڵی رابردوودا گەشتكردنی گەنجان بەمەبەستی بەجێهێنانی سوننەتی عەمرە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.
سەدرەدین كەریم، خاوەنی كۆمپانیای روەیدە، كە تایبەتە بە ئەنجامدانی گەشت بۆ وڵاتی سعودیە، بە (رووداو)ی گوت “نزیكەی 40%ی ئەوانەی ئەمساڵ لە رێگەی كۆمپانیاكەمانەوە گەشتی ماڵی خوایان كردووە گەنجانن”.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف بە (رووداو)ی راگەیاند ساڵی رابردوو 50 هەزار و 300 كەس گەشتی عەمرەیان ئەنجامداوە، لەو ژمارەیەش 45%ی گەنجان بوون. نەقشبەندی مەزەندەی كرد تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی ئەو كەسانەی دەچنە عەمرە لە 60 هەزار كەس زیاتر دەبێت.
سەدرەدین پێیوایە چەند هۆكارێك هەن لەپشت گەشتكردنی ئەو رێژە زۆرەی گەنجان، ئەو دەڵێ “هەرزانی تێچووی گەشتكردن هۆكاری سەرەكییە”، واتە بە بەراورد لەگەڵ گەشتكردن بۆ وڵاتانی دیكە هەرزانترە . ئەو روونیكردەوە كە تێچووی گەشتكردن بۆ سعودیە بۆ ماوەی 10 رۆژ تەنیا 950 بۆ 1000 دۆلارە، بە دابینكردنی فڕۆكە و شوێنی مانەوە و پاسی تایبەت بە گەڕان بەنێو ئەو وڵاتەدا “ ئەمەش وایكردووە زۆر گەنج بچنە سعودیە”. هۆكارێكی دیكەش كە سەدرەدین پێیوایە لەپشت گەشتكردنەوەیە “باشبوونی باری دارایی هاووڵاتیانە”.
مامۆستایەكی زانكۆ: بە هەدەردانی پارەیە
لە ئاینی ئیسلامدا هەركەسێك سەردانی ماڵی خوا بكات خێر و چاكەی زۆری بۆ دەنووسرێت. مەلا موئەیەد، پێشنوێژ و وتارخوێن لە یەكێك لە مزگەوتەكانی هەولێر، دەڵێ “ هەر كەسێك تاوەكو نەچێتە ماڵی خودا، شارەزا نابێ لە گەورەیی و پاكی و جوانی ئایینی ئیسلام “.
بەڵام مامۆستایەكی زانكۆ باس لەوە دەكات گەشتكردنی ئەو رێژە زۆرەی خەڵك بۆ سعودیە بەهەدەردانی پارەیە. هیوا عەلی كە مامۆستای زانكۆی سەلاحەددینە گوتی” كەسانێك هەن هەموو ساڵێك گەشتی عومرە دەكەن، ئەوەش زیان بە ئابووری كوردستان دەگەیێنێت”. ئاماژەش بەوە دەكات چاولێكەری هۆكاری پشت بەرزبوونەوەی رێژەی ئەنجامدانی گەشتی عەمرەیە.
نازەنین نادر، كە چەند مانگێكی كەمە لە عەمرە گەڕاوەتەوە، گوتی “دوای ئەنجامدانی عەمرە هەستدەكەم لە هەموو تاوانەكانم پاك بوومەتەوە”.
هێنانەوەی كولتووری عەرەبی
هەندێ كەس باس لەوە دەكەن، چوونی رێژەیەكی زۆری كورد بۆ وڵاتی سعودیە كاریگەری هەبووە لەسەر ناساندنی كولتوور و زمانی كوردی، بەڵام هەندێكیش دەڵێن كاریگەری هەبوو لەسەر هاوردەكردنی كولتووری عەرەبی بۆ هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی زۆربەی ئەوانەی لە گەشتی حەج و عەمرە دەگەڕێنەوە، دشداشەی عارەبی لەبەر دەكەن.
سەدرەدین رەسول لەوبارەوە گوتی “دە ساڵ بەر لە ئێستا فرۆشیارانی سعودیە هیچ شتێكیان نەدەزانی لەبارەی كوردەوە، بەڵام ئێستا زۆر لە فرۆشیاران بەكوردی مامەڵە لەگەڵ كڕیارانی كورد دەكەن”.
بەڵام هیوا عەلی بۆچوونێكی دیكەی هەیە و پێیوایە بەهۆی گەشتی عەمرەوە دشداشەی عەرەبی رەواجی زۆری پەیداكردووە لە باشووری كوردستان “چونكە زۆربەی موسڵمانانی كورد دشداشەی عەرەبی بە شتێكی پیرۆز دەزانن”.
نازەنین بەر لەوەی بچێتە عەمرە بەدەست نەبوونی منداڵەوە دەیناڵاند، وەك خۆی دەڵێ سەرەڕای ئەوەی سەردانی چەندین دكتۆری كردووە، سەرئەنجام هەر بێهیوابووە، تاوەكو ئەوكاتەی بەخەیاڵیدا دێت رازەكەی بباتە ماڵی خوا. نازەنین گوتی “سوپاس بۆخوا دوای گەڕانەوەم لە گەشتی عەمرە ئێستا سكپڕم”.
12/05/2013
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا 6413 کەمئەندام و 2435 خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە وەزارەتەکەمان مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە".
بۆ خێزانی هەژار بڕی مووچەکە 150 هەزار دینارە
ئەحمەد محەممەد ئەحمەد گوتی: "هیچ خێزانێک نییە لەلای ئێمە خۆی تۆمارکردبێت و نەبووبێتە خاوەنی مووچەی مانگانە، بە مەرجێک رێنماییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گرتبێتییەوە. ئەو خێزانانەش، کە مووچە دەیانگرێتەوە، بریتین لە: بەساڵاچووان، بێ سەرپەرشتان، بێوەژنان، لەگەڵ ئەو خێزاندارانەی، کە قوتابین و بەردەوامن لە خوێندن".
گوتیشی: "بڕی مووچەی کەمئەندامان بەپێی ئەو راپۆرتە دەدرێت، کە لیژنەی پزیشکی دەینووسێت و تێیدا رێژەی کەمئەندامیی کەسەکە دیاریدەکات، بۆ خێزانی هەژاریش بڕی مووچەکە 150 هەزار دینارە".
12/05/2013
ئەکبەر هاشمی رەفسنجانی، سەرۆک کۆماری پێشوتری ئێران و رەحیم مەشایی راوێژکاری سەرۆکی ئێستای ئێران ناوی خۆیان وەک کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران تۆمار کرد.
ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویکردەوە،لە دوایین ساتەکانی داخستنی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران، کاژێر ٦ بەکاتی ناوخۆیی تاران، هاشمی رەفسنجانی، بۆ ناونوسین چوە باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران.
لە دوایین کۆمێنتیشدا پەیجی هاشمی رەفسنجانی جەختی لەسەر خۆ کانیدکردنی کردەوە.
هاوکات ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە کە ئەسفندیار رەحیم مەشایی، لەگەڵ ئەحمەدی نەژاد چووە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ تۆمارکردنی ناوی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، هاوکات محەممەد رەزا رەحیمی یاریدەدەری یەکەمی ئەحمەدی نەژاد ناوی خۆی تۆمار کردووە.
ئەسفەندیار گوتی" پابەند دەبم بە یاساکانی ئەنجوومەنی پاسەوانانی پاراستنی دەستور".
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران خولی یازدەهەمێتی و تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە ٤٥٠ کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
11/05/2013
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا و گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 11ـی 5ـی 2013 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.
بارزانی بەهۆی پرسەی خوشكییه‌وه كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ دەرەوەی وڵات هێنا و ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.
جههدییه، خوشكی گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران كۆچی دواییكرد
رۆژێك پێش مردنی خۆشكه‌كه‌ی، كه ده‌كاته رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه مەسعود بارزانی بە سەردانێكی تایبەت كە چەند ڕۆژێك دەخایەنێت بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ كەوت.
11/05/2013
پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) رەتیکردووە پەیوندیان بە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شاری رەیهانەی تورکیاوە هەبێت و دەڵێت "کاریگەری ناکاتە سەر پرۆسەی ئاشتی نێوان ئەوان و تورکیا".
ئەمڕۆ چوار تەقینەوە شاری ریهانیەی ناوچەی هاتای تورکیای هەژاند و لە ئەنجامدا 40 کەس کوژراون و 100 کەسیش بریندار بوون.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانیش رایگەیاند، رەنگە تەقینەوەکان پەیوەندیان بە پرۆسەی ئاشتی نێوان پەکەکە و حکومەتەوە هەبێت یان پەیوەندی بە کێشەی سووریاوە هەبێ.
لەوبارەیەوە، ئەحمەد دەنیز، گوتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند، "هیچ کاتێک ئەوان لەگەڵ هێرشەی لەم شێوەیە نین کە دژی خەڵکی مەدەنی دەکرێن. بەڵام ئەوان چاوەڕێی ئەنجامی لێکوڵینەوەکان دەکەن تاوەکو بزانرێت ئەنجامدەرانیان کێن".
دەنیز، رەتیکردووە، پەکەکە پەیوەندی بە تەقینەوەکانەوە هەبێت و گوتی، "کاریگەری ناکاتە سەر پرۆسەی ئاشتی نێوان ئێمە و دەوڵەتی تورکییە".
11/05/2013
تۆڕی میدیایی رووداو، ئێوارەی سبه‌ى شه‌ممه له ته‌لارى هونه‌ر له شارى سلێمانى کۆنسێرتێکی نێودەولەتی وکوردی میوزیک رێک دەخات لەوێش رۆژی پەخشی کەناڵی رووداو ئاشکرادەکرێت.
کۆنسێرتەکە، بە بەشداری 6 هونەرمەندی بەنێوبانگی جیهانییە کە لە وڵاتانی جیاوازی؛ کوردستان، ئێران، تورکیا، هۆڵەندا، ئازەربایجان و ئەمریکاوە هاتوون و لەلایەن هونەرمەندی بەناوبانگی کورد هەژار زەهاوی سەرپەرشتی دەکرێن.
ئەم کۆنسێرتە بە ناونیشانی "رەگی کۆن، گەڵای نوێ" یە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداوە بۆ دەستپێکردن بە پەخشی بەشەکانی تەلەفزیۆن و رادیۆی رووداو و هه‌ر له‌و ئێواره كۆنسێرتهى شارى سلێمانیش كاتى ده‌ستپێكردنى په‌خشى ڕووداو تیڤی و رادیۆ ئاشكرا ده‌كرێت .
دوێنێ و ئه‌مڕۆش هەمان کۆنسێرت لە شاری دهۆک و هه‌ولێر بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی ئەو شارانە بەرێوە چوو،
لە کاژێر 6ی ئێوارەى سبەی شەممە لە شاری سلێمانی لە هۆڵی تەلاری هونەر ساز دەکرێت و کۆتا رۆژی کۆنسێرتەکە دەبێت.
10/05/2013
ژنێکی کوردی خەڵکی شاری “سەرپێڵ زەهاو” لە دوومین جاری منداڵبوونیدا، بە سکێک بووە خاوەنی پێنج منداڵ.
بەپێی هه‌واڵێكی سایتی “ئیرنا”، ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ و دانیشتووی گوندی “کوبیکی حەسەن”ی سەربە لەشاری سەرپێڵ زەهاو لە نەخۆشخانەی “شهدا”ی ئەو شارە بە سکێک دوو کوڕ و سێ کچی بووە.
“هووشەنگ بەهاری” یەکێک لەو دكتۆرانه‌ی ئەو نەخۆشخانەیە بە “ئیرنا”ی راگەیاندووە، دوو منداڵ لەو پێنج منداڵە كێشیان وه‌ك یه‌كه یه‌ك کیلۆ و ٢٠٠ گرامه‌و منداڵێکی دیکەیان یه‌ك کیلۆ و ٣٠٠ گرامه‌و هەروەها دوو منداڵەکەی دیکەشیان یه‌ك کیلۆ و ١٠٠ گرامه.
ئەو دکتۆرە ئاماژەی بەوەشداوە، دوو منداڵیان بەهۆی کێشی کەم و ناکامڵی، بەمەبەستی چاوەدێری پزیشکی، رەوانەی نەخۆشخانەی شاری کرماشان کراون.
سەرپەرستی ناوەندی بێهداشت و دەرمانی شاری سەرپێڵ زەهاو رایگەیاندووە، ئەو ژنە ماوەی ٣١ هەفتە سکی بەو منداڵانە پڕ بووە و منداڵەکانیش زووتر لەپێ و مانگی خۆیان لە دایک بوون.
هاوکات باوکی ئەو منداڵانەش رایگەیاندووە، “خۆشحاڵم بەوەی کە بوومەتە باوکی ٥ منداڵی ساغ و سەلیم، بەڵام نیگەرانی دابین کردنی تێچوو و پێداویستتەکانیانم”.
10/05/2013
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا رایان وه‌ك یه‌ك نییه، خۆشیان دانیان به‌وه‌دا نا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ روسیا و به‌ریتانیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی ئینتیقالی له‌و وڵاته پێكبێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا فلادیمێر پۆتین، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤید كامیررۆن، رایگه‌یاند، وه‌كو دوو ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئێمه پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌رخه‌ین.
وتیشی، هه‌وڵه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا بۆ ئه‌وه نییه ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆبكاته‌وه به‌ڵكو وڵاتانی به‌ریتانیا و روسیا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه هاوكاری پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتیقالی بكه‌ن و هه‌موو گه‌لی سوری متمانه‌ی پێبكه‌ن.
بۆ وه‌ستانی رشتنی خوێن له سوریا، روسیا له لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌وتۆته ژێر فشاره‌وه، چونكه یارمه‌تی چه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وت تاكو هه‌موولایه‌كی ناكۆك له سوریا له كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆتایی هێنان بهململانێیهكه كۆبكه‌نه‌وه.
رۆیته‌رز / س . س
11/05/2013