دوێنێ پێنج شەممە وەزارەتى دەرەوەى عێراق لەبەیانامەیەکدا کشانەوەى گەریلاکانى پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK )ی لە ناو خاکى تورکیا بۆ ناو خاکى عێراق رەتکردەوە.
لەبەیانامەکەدا هاتووە، "حکومەتى عێراق رازى نابێ کۆمەڵێک چەکدار بێنە ناو خاکەکەیەوە، چونکە ئەگەرى هەیە زیان بە ئاساییشى عێراق و ئاسایشى وڵاتانى دراوسێش بگەیەنن".
لەهەمان کاتدا، حکومەتی عێراق خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەرامبەر هەر رێکكەوتنێک لەرێگاى ئاشتیەوە ئەنجام بدرێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کورد لەتورکیادا.
هەروەها لەبەیانامەکەدا هاتووە، "ئەو هەڵوێستەمان لەپێناو پاراستنى ئەمن و ئاسایشى عێراق و رێزگرتنى دراوسێیەتى و دەست وەرنەدانە لەکاروبارى ناوخۆى وڵاتانى دیکە، ئەو هەڵوێستەش لەیاساکانى نێودەوڵەتى و دەستورى عێراق پەسندکراوە".
دوێنێ چوارشەممە هێزی پاراستنی گەل HPG رایگەیاند کە پڕۆسەی کشانەوەی هێزی گەریلا لە قوڵایی خاکی تورکیا و باکووری کوردستان دەستی پێکردووە، بەڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ گەریلایەک نەگەیشتووەتەوە قەندیل.
بەختیار دۆغان، گوتەبێژی هێزی پاراستنی گەل HPG لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (رووداو)ی راگەیاند "بەبڕیاری سەرۆک ئاپۆ و کۆما جڤاکێن کوردستان KCK، پاشەکشەی هێزی گەریلا لە قوڵایی خاکی تورکیا و باکووری کوردستانەوە بۆ قەندیل دەستی پێ‌کرد و ئەو پڕۆسەیە تا کشانەوەی یەکجاری گەریلاکان بەردەوام دەبێت".
بەختیار دۆغان راشیگەیاند "گەریلاکان لە قوڵایی خاکی تورکیاوە و بەشێوەی قۆناخ بە قۆناخ و شار بەشار پاشەکشە دەکەن و لە یەکەم رۆژی پاشەکشەکەدا تا ئێستا هیچ گەریلایەک نەگەیشتووەتەوە قەندیل".
گوتەبێژی هێزی پاراستنی گەل بەبیرهێنانەوەی راگەیەندراوەکەی KCK، سەرکەوتنی پڕۆسەی کشانەوەی گەریلاکانی PKKی بەچۆنێتی هەڵوێستی ئەنقەرە و سوپای تورکیا بەستەوە.
هه‌ڤاڵ دیار قامیشلۆ ئه‌ندامى راگه‌یاندنى كۆماجڤاكێن كوردستان KCK به (رووداو)ى راگه‌یاند "هیچ گه‌ریلایه‌ك نه‌گه‌یشتوه‌ته‌وه قه‌ندیل و بۆ گه‌یشتنه‌وه‌یان كاتمان پێویسته، چونكه هێزه‌كانمان له باكوورى كوردستان له جوگرافیاییهكى فراوان بڵاو بوونه‌ته‌وه و كاتى ده‌وێت تاوه‌كو ده‌گه‌نه قه‌ندیل، هه‌روه‌ها ئه‌وان به ئۆتۆمبیل ناگه‌ڕێنه‌وه و به‌پێ شاخ به‌شاخ دێنه‌وه"".
دیار گوتیشى "كشانه‌وه‌ى گه‌ریلاكان به هێدى و هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌بێت و هیوادارم هیچ ئاستهنگیهكیان بۆ درووست نه‌بێت".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ى ئه‌و گه‌ریلایانه‌ى له باكوورى كوردستانن، هه‌ڤال دیار ده‌ڵێت "ناتوانین ژماره‌كه‌یان دیارى بكه‌ین، به‌ڵكو به هه‌زارانه و هه‌ر لێره‌شه‌وه نه رۆیشتونهتهوه، به‌ڵكو له‌وێشه‌وه به‌شدارى ریزه‌كانى گه‌ریلا كراوه و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ژماره‌ى گه‌ریلاكان لێره ئاماده‌كارى ته‌واو كراوه له رووى شوێنى مانه‌وه"".
موراد قەرەیلان ، سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان KCK رایگەیاندبوو "سوپای تورکیا خۆی دەخاتە ژێر بارێکی قورسەوە ئەگەر بیەوێت لەکاتی کشانەوەی گەریلاکانی PKK رووبەڕوویان ببێتەوە".
دوای چەندین دیداری شاندی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رۆژی پێنجشەممە 21ی ئادار، لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان لەگەڵ دەستپێکی رێوڕەسمی نەورۆز، بۆ یەکەم جار پەیامی نەورۆزانەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان خوێندرایەوە کە تێیدا داوای کشانەوەی گەریلاکان و دەستپێکی خەباتی سیاسی کردبوو.
پەیامەکەی ئۆجەلان پشتیوانی کوردستانی، تورکی، ناوچەیی و جیهانی لێکەوتەوە.
هەر یەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە پارتە کوردستانییەکان، حکومەتی تورکیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا خۆشحاڵی و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو پڕۆسەیە دەربڕیوە.
دوێنێ رێکەۆتی ٨/٥/٢٠١٣، شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرشتی چالاکوان کاک ئیبراهیم بایەزیدی نوێنەری بزووتنەوە لە هەۆلێر، سەردانی بارگای نوێنەرایەتی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی( B.D.P ) لە هەۆلێریان کرد، شاندی بزووتنەوە زۆر بەگەرمی لەلایەن بەرێزان کاک جەمال کاسگون بەرپرسی بارەگای نوێنەرایەتی و پەیوەندیەکانی ب.د.پ لە هەۆلێر و کاک مەحمەد عەلی ئیدان پێشوازیان لێ‌کرا.
لەم دیدارەدا زۆر مەسەلەی پەیوەندیدار بە گۆرانکاریەکانی جیهانی، ناۆچەیی و کوردستانی هاتنە بەرباس و هەردووک شاند لەمبووارەدا بیرورایان گۆریەوە. لەدرێژەی باس و ئاخەفتنەکەدا، باسی وێک‌چوونی سیاسەتی ئاشتەوانی پەیرەۆکراۆ لە لایەن B.D.P، و بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان کرا و لەئەنجامدا هەردووک لایەن دەگەل دەربرینی خۆشحالیان، بەلێنی دەسپێک و قایمکردنی پەیوەندی و ئاراستەکردنی هاۆکاری پیویستی دووقۆلیان دا، بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوانی لەناۆچەکەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی باس و ئاخفتنی دوو شانددا، دەگەل لێکدانەوەیەکی خەسارناسانە سەبارەت بە دەستنیشانکردنی هۆ و هۆکارەکانی پەرتەوازە و پەرش و بلاۆبوونی حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان، باس لە پێویستی ساغکردنەوەی ئیستراتێژی نەتەوەیی و هاۆکاری هەرەوەزیانەی گشت لایەنەکانی کوردستانی بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کرا، لەم پەیوەندیەدا لایەنیB.D.P خوازیاربوون کە بزووتنەوەی کۆماریخوازان وێرای پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی، کار بۆ رەخساندنی زەمینەی گوونجاۆ بۆ بەستنی ئەم کۆنگرەیە بکات.
لەدرێژەی دیدارەکەدا، باس لە خەباتی چەکداری و ئاکامەکانی ئەم شێوازە لە خەبات کرا، و رۆلی سەرۆک ئاپۆ بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوانی لە باکور و گشت ناۆچەی رۆژهەلاتی ناوەراست بەرز و پێویست نرخێندرا.
شایانی باسە دیدارەکە زیاتر لە سەعاتێکی خایاند و دوولایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و قایمکردنی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد.
09/05/2013
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كوردستان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن گفتوگۆكان بەردەوامن.
له‌باره‌ی پرسی دەستوری هه‌رێمی كوردستانیش، مەلا بەختیار، رایگەیاند "بەبێ تەوافوقی نیشتمانی لەگەڵ ئەوەنین دەستور بخرێتە راپرسییەوە".
ئه‌و قسانه‌ی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی له‌میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هات كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئەنتۆنی جودفری راوێژكاری وەزیر بۆ كاروباری سیاسی لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئه‌نجامیدا.
مەلا بەختیار، گوتیشی" گۆڕانكارییەكان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداو لەدوا ئەنجامدا، پێویستی بە دیموكراسییە، پێویستی بەپیشەسازییە، پێویستی بەئاسایش و ئارامی و پێویستیشی بەمۆدێرنەتەیە، بۆیە پشتیوانی ئەمریكا بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە گرنگن".
09/05/2013
موراد قەرەیلان، لە مانگی رابردوو فەرمانی بە چەکدارەکانی کرد کە دەست بە پاشەکشێ بکەن بۆ بنکە و بارەگاکانیان لە باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، ئەمەش وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ پەیامی سەرۆکی زیندانی کراوی پارتەکەیان عەبدوڵلا ئۆجەلان، کە داوای کوتایی هێنانی شەڕی کرد لە گەڵ سوپای تورکیا کە نزیکەی 30 ساڵە بەردەوامە.
کشانەوەی گەریلاکانی PKK دڵەڕاوکێی لە لایەن هەردوولا دروست کردووە، هەرچەندە حکومەتی تورکیا داوای کردبوو کە بەر لە کشانەوەیان چەکەکانیان دانێن، بەڵام PKK ئەمەی قبوڵ نەبوو، چونکە لە هێرشکردنی سوپای تورکیا دەترسان، لای خۆیانەوە سوپای تورکیا ترس و دڵەڕاوکێ خۆیان نەشاردووەتەوە لەم قۆناغەدا.
لە بەیاننامەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان هاتووە ''چالاکی سێخوری فڕۆکەکانی تورکیا لەکاتی کشانەوەی چەکدارانی PKK بەردەوامە، ئەمەش پڕۆسەی کشانەوەکە پەکدەخات، هەروەها دروستکردنی کۆمەڵێک بەربەست و نشینگەی سەربازی نوێ لەم قۆناغەدا کە رەنگە ببنە هۆی هەراسانکردن، لە کۆتاییدا رووبەڕووبوونەوەی یەکتری''.
قەرەیلان پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو یەکەم گرووپی ئەو چەکدارانە بگەنە قەندیل، هەر گرووپێک لە شەش کەس پێکدێن، کشانەوەکەش رەنگە چەند مانگێک بخایەنێت، بەڵام دووپاتی دەکاتەوە کە بە تووندی وەڵامی هەر جۆرە شەڕفرۆشتنێکی سوپای تورکیا دەدەنەوە.
و: هەڵۆ خەلیل
rudaw
08/05/2013
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی "تایبه‌ت" به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێكه‌وت.
سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتر له باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی بارزانی بۆ ده‌ره‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
08/05/2013
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، له دوو سه‌ردانی جیادا له‌شاری نه‌جه‌ف سه‌ردانی هه‌ریه‌ك لهسهماحهتی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌كیم، گه‌وره مه‌رجه‌عی ئایینی و ئایه‌توڵڵا عوزما شێخ محه‌مه‌د ئیسحاق ئه‌لفه‌یاز- مه‌رجه‌عی ئایینی كرد‌و لهدیداریشیاندا، گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی مێژویی نێوان كورد و شیعه، بارودۆخی ئێستای عیراق و كێشه‌و گرفته‌كان، دیالۆگ و هه‌وڵه ئاشتیخوازانه‌كان بۆ كۆتایهێنان به‌گرفته‌كان كرا، هه‌روه‌ك له‌به‌شێكی تری گفتوگۆكاندا جه‌خت لهتوندۆڵكردنهوهو په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دۆستانهییهكانی نێوان كورد‌و شیعه كرا‌و له‌باره‌ی پاراستنی پێكه‌وه ژیانی ئاشتی نێوان نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی عیراق-یش بیروڕای تایبه‌تی و پێویست ئاڵوگۆڕ كرا.
هه‌ر له‌و دیدارانه‌شدا كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 7-5 له‌شاری نه‌جه‌ف و به‌هاوڕێیه‌تی سه‌عدون فه‌یلی و وه‌فدی روناكبیرانی كوردستان له‌شاری نه‌جه‌ف، به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی دیداری روناكبیری كوردی- عه‌ره‌بی، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه له‌نزیكه‌وه به‌دیداری هه‌ردوو سه‌ماحه‌تی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌كیم، گه‌وره مه‌رجه‌عی ئایینی و ئایه‌توڵڵا عوزما شێخ محه‌مه‌د ئیسحاق ئه‌لفه‌یاز- مه‌رجه‌عی ئایینی شاد ده‌بێت و هیواشیخواست كه سه‌ردانی به‌ڕێزیان ببێته مایه‌ی توندوتۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و شیعه، هه‌روه‌ك له‌و روه‌شه‌وه هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عه باڵاكانی شیعه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌وایی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له‌پێناو گه‌یشتن به‌مافه‌كانی بهرزنرخاندو جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌مێژووی هه‌زار ساڵه‌ی ڕابردوودا، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان كورد‌و شیعه‌دا روینهداوهو راشیگه‌یاند: له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقیشه‌وه تاڕوخانی رژێمی سه‌دام، شیعه هه‌ڵوێستی باش و ئیجابی بووه به‌رامبه‌ر به‌پشتیوانی له‌گه‌لی كورد‌و وتیشی: هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا شاخه‌كان نیشتمان و پشت و په‌نای گه‌لی كورد بووه، به‌هه‌مانشێوه، كوردستان داڵده‌ده‌ری سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی عیراق به‌گشتی و شیعه بووه به‌تایبه‌تی.
مه‌لا به‌ختیار، له‌به‌شێكی تری وته‌كانیشیدا، جه‌ختیكرده‌وه ئێستاش كه شیعه حوكمڕانی عیراقه، هیوادارین شیعه نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی گه‌وره له‌نێوان كورد‌و شیعه‌دا روبدات و هیواشیخواست ئه‌و مێژووه بپارێزرێت، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌ئازاری هاوبه‌شی كورد‌و شیعه كرد‌و له‌و روهشهو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه به‌سه‌ر كورد‌و شیعه‌دا هێنراون و رایگه‌یاند: ته‌نها شتێك كه سه‌دام هه‌وڵیده‌دا یه‌كسانی تێدا ره‌چاو بكات، كوشت و بڕو زینده به‌چاڵكردنی كورد‌و ئازادیخوازانی تری عیراق بوو.
له‌و روه‌شه‌وه وتی: كورد له‌سه‌رده‌می حوكمی سه‌دام و ئێستاش و بۆ هه‌میشه خه‌باتی بۆ ئه‌وه‌كردوه پارێزگاری له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیی بكات و به‌رده‌وامیش ده‌بێت و جه‌ختیكرده‌وه: له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد زوڵملێكراوترین نه‌ته‌وه بوین، ده‌زانین زوڵم چییه! بۆیه هیچ كاتێك زوڵم له‌هیچ كه‌سێك ناكه‌ین.
هه‌روه‌ك مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌باره‌ت به‌ئێستای باردۆخی ناوخۆی عیراق و كێشه‌و گرفته‌كان هیوای خواست به‌هه‌وڵی ئاشتیخوازان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌رۆشی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی عیراقن، گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌ده‌ستور و دیالۆگ ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره تێببهڕێن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئایه‌توڵڵا عوزما شێخ محه‌مه‌د ئیسحاق ئه‌لفه‌یاز، وێڕای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌مێژووی رابردووی خوێناوی عیراق و كۆی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه كرد، كه به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری سه‌دام و حزبی به‌عسه‌وه به‌سه‌ر گه‌لانی عیراقدا‌و به‌تایبه‌تی كورد و شیعه‌دا هاتووه، باسی له‌ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 باشوری عیراق و به‌تایبه‌ت شاری نه‌جه‌ف كرد، كه سه‌دام و رژێمی به‌عس به‌بێ گوێدانه هیچ پره‌نسیپ و مافێكی مرۆڤ راپه‌ڕینه‌كه‌ی سهركوتكردو به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتی مه‌ده‌نی و بێ دیفاع به‌تایبه‌تی له‌شاری نه‌جه‌ف و ناوچه‌كانی تر شه‌هیدو كۆمه‌ڵكوژ كران، هه‌روه‌ك ئایه‌توڵڵا عوزما شێخ محه‌مه‌د ئیسحاق ئه‌لفه‌یاز، مه‌رجه‌عی ئایینی ئاماژه‌ی به كۆمهڵكوژیانش كرد كه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان و گه‌لی كوردا هاتووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كیمیاباران و ئه‌نفال و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی به‌نمونه هێنایه‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه كه سه‌دام حسێن زۆر له‌هیتله‌ر خوێن رێژ تر‌و دیكتاتۆر تر بوو، چونكه ئه‌وه‌ی هیتله‌ر نه‌یتوانی بیكات، سه‌دام كردی و توانی زۆر به‌ئاسانی كوشت و بڕی گه‌له‌كه‌ی بكات و زینده‌به‌چاڵیان بكات.
07/05/2013
پانزە لایەنی سیاسی رۆژئاوای كوردستان بڕیاری پێكهێنانی هێزێكی چەكداری دەدەن لەبەرانبەر چەكدارانی پەیەدەی نزیك لە پەکەکەدا، هەردوولاش كەوتوونەتە هەڕەشەی روبەڕوبوونەوەو ئامادەنین سازش بۆ یەكتری بكەن.
پێكهێنانی ئەو هێزە چەكدارییە لەچوارچێوەی ئەو ناكۆكی‌و دووبەرەكییاندا دێت كە ریزی حیزبە كوردیەكانی رۆژئاوای كوردستان (سوریا)ی گرتووەتەوە، هەرچەندە بەپێی رێككەوتنی پێشتر دەبێت پێكەوە بەهاوبەشی لایەنی ئیداری‌و ئەمنی ناوچە ئازادكراوەكان بەرێوەببەن.
دەستەی باڵای كورد لەرۆژئاوا لەدەرەنجامی رێككەوتنی نێوان سەرجەم پارتە كوردسیەكان ساڵی رابردوو راگەیاندرا، بەڵام هێشتا خاڵەكانی رێكەوتەکە جێبەجێنەكراوە، لایەنەكانی لەدووبەرەی دژدا بە پێشێلکردنی رێکەوتننامەکە یەكتری تۆمەتباردەكەن.
پانزە لایەنی كوردی رۆژئاوا لەكۆبوونەوەیەكدا هەفتەی رابردوو بڕیاریانداوە بەپێكهێنانی هێزێكی سەربازی لەناوچە ئازادكراوەكانی سوریا.
كاوە عەزیزی ئەندامی سەركردایەتی پارتی ئازادی كوردی رۆژئاوا، بەهاوڵاتی وت «هێزێكی یەكگرتووی كوردی پێكدەهێنین، ئەگەر لایەنەكانی تر نەیەنە ناویەوە ئەوا بەشەرعییان نازانین‌و رێگەیان نادەین وەكو هێزێكی چەكداری، ئیتر چی روودەدات با رووبدات».
بڕیاری پێكهێنانی ئەو هێزە لەكاتێكدایە پەیەدەو پارتی پێشكەوتنی كوردی سوریا لەسەرەتای رووداوەكانی سوریاوە هێزی چەكدارییان پێكهێناوەو زۆربەی ناوچە كوردنشینەكانی رۆژئاوا لەژێر كۆنتڕۆڵیاندایە.
ئیدریس ئیبراهیم، ئەندامی سەركردایەتی پارتی پێشكەوتن، بەهاوڵاتی وت «پێكهێنانی هێزی نوێی پێچەوانەی رێككەوتنەكەی هەولێرەو ئامادەنین بچینە ناویانەوە، چونكە شەرعیەتی نیە».
ئاماژەی بەوەشدا كە ئەوان لەسەر بڕیاری هەولێر هێزیان پێكهێناوە.
لە کاتێکدا ئەو ڕیکەوتنەی هەولێر بە سپۆنسەری سەرۆکی هەرێم ئیمزاکرا، مەسعود بارزانی تا ئێستا چەندین جار وتویەتی کە ناکرێت کوردستانی سوریا تاکڕەوانە لەلایەن لایەنێکەوە کۆنترۆڵ بکرێت، وەک ئاماژەیەك بۆ پەیەدە.
بەپێی رێككەوتنەكانی دەستەی باڵای كورد ئەمنیەتی ناوچەكانی رۆژئاوا لەلایەن هێزێكی چەكداری هاوبەشەوە بەرێوەدەبرێت، بەڵام پارتەكانی تر ئامادەنین بچنە ریزی ئەو هێزەوە كە پەیەدە پێكهێناوەو هێزی تر پێكدەهێنن.
عەبدولباقی یوسف نوێنەری پارتی یەكێتی كورد لەسوریا، هێزەكانی پەیەدە بە»كوشتنی براكوردەكانو ئەشكەنجەدانیان» تۆمەتباردەكاتو پێیوایە گوزارشت لەهێزی گەلی رۆژئاوا ناكەن.
ناوبراو بەهاوڵاتی وت «بڕیارمانداوە هێزێكی نوێ دروستبكەینو رێگەش بەهیچ هێزێكی تر نادەین».
بەپێی ئەو زانیاریانەی هاوڵاتی لەچەند سەرچاوەیەكەوە دەستی كەوتوون، بڕیارە ژمارەیەك چەكدار لەهێزە نوێیەكەدا بەشداربن، كە پێشتر‌و دوای هاتنیان بۆ هەرێم، لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی مەشقی سەربازییان پێكراوە.
ئاڵدار خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی باڵای پەیەدە، جەختیكردەوە كە ئەوان هێزیان هەیەو پێویست دەكات لایەنەكانی تر لەگەڵیاندا بەشداربن، بۆیە رێگە بەهیچ گروپ‌و لایەنێكی تر نادەن بێتە رۆژئاوای كوردستانەوە، بەهاوڵاتی وت «بەهیچ شێوەیەك شەرعیەت نادەینە ئەو هێزە نوێیە».
دانا رەزگەیی
hawlati
07/05/2013
كۆبوونه‌وه‌ی لایەنە كوردستانیەكان و شانده‌كه‌ی سوپای عێراق بۆ چارەسەركردنی گژری و ئاڵۆزییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە گوندی قەریەتاخ، كۆتاییهات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایگه‌یاند، هه‌ردوولا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شوێنی خۆیان له‌و گونده رێككه‌وتن، پێشتریش خه‌ڵكی گونده‌كه داوای مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان كردبوو، ئه‌م بڕیاره‌ش بووه جێگه‌ی دڵخۆشی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
سەرچاوەیەكی حیزبی بەرپرس لە قەرەتەپە، تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: پاش ئەوەی ئه‌مڕۆ لایه‌نه كوردستانییه‌كان و شاندێكی سوپای عێراق له‌سه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان لە گوندی قەریەتاخ كۆبوونه‌وه، هه‌رچه‌نده لایه‌نی عێراقی سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت بۆ شوێنەكانی پێشووی خۆیان بكشێنەوە به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌ردوولا رێككه‌وتن پێشمه‌رگه له‌و شوێنه بمێنێته‌وه.
ئەو سەرچاوەیە، گوتی: وەكو كورد ئه‌و رێككه‌وتنه‌مان پێ‌باش بوو، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ك داوایان كردبوو هێزی پێشمەرگە نهكشێتەوە، ئه‌م بڕیاره ده‌بێته جێگه‌ی دڵخۆشی ئه‌وان و ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
ئەمڕۆ شاندێكی سوپای عێراق لە دیالە هاتنە گوندی قەریەتاخ و لە گەڵ لایەن كوردستانییەكان كە لە بەرپرسانی پێشمەرگە و بەرێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە و لایەنە سیاسییەكان پێكهاتوون، كۆبوونه‌وه،
پێش ئەوەی شەڕوپێكدادن لە نێوان هێزەكانی سوپای عێراق و گروپە چەكدارەكانی سنووری قەرەتەپە رووبدات، نزیكەی 20 رۆژ لەمەوبەر هێزێكی پێشمەرگە رەوانەی گوندی قەریەتاخ كرا كە دانیشتوانەكەی كوردن و ئێستا سوپای عێراق داوا دەكات هێزەكەی پێشمەرگە بكشێتەوە و بەمهۆیەشەوە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو ناوچەیە بەرامبەر بە یەكتر وەستانەتەوە.
سیروان حەسەن/س . س
pna
07/05/2013
لە کۆبوونەوەی نێوان خانمی یەکەمی عێراق و بەرپرسانی ئێران راگەیەندراوە کە نابێ "عێراق بەرەو تاریکی بڕوات" و بڕیارە هێرۆ ئیبراهیم لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە یاوەری شاندێک گەیشتە تاران و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و باڵێۆزی عێراق لە ئێران و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازی لێ‌کرا.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە لێدوانێکدا بە (رووداو)ی راگەیاند "بە بانگهێشتی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە سیفەتی خانمی یەکەمی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی تارانی کردووە و هەریەک لە رەفعەت عەبدوڵڵا، بەرپرسی رێکخستنی یەکێتی و د. خەسرۆ گوڵ محەممەد، جێگری راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەدا یاوەری هێرۆ ئیبراهیم دەکەن".
هێرۆ ئیبراهیم ئێوارەی ئەمڕۆ بەجیا لەگەڵ هەریەک لە عەلی ئەکبەر ساڵحی، وەزیری دەرەوەی ئێران و سەعید جەلیلی، نوێنەری عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبووەوە.
نازم دەباغ سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان رایگەیاند "تەوەرەی باسەکانیان سەرەتا ئەحواڵپرسینی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق بوو و ئاماژەیان پێدا کە لەرووداوەکانی ئەمدواییەی عێراق جێگەی دیاربوو، بۆیە هیوایان خواست بە زووترین کات بگەڕێتەوە"، هەروەها "تاوتوێ کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و هەروەها تاران و بەغدا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان بوو".
بەگوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران "بڕیارە سبەی هێرۆخان لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە. بەڵام سەرۆک کۆماری ئێران ئێستا لە پارێزگای ورمێیە و ئەگەر تا سبەی نەگەڕێتەوە تاران، هێرۆخان رۆژی سێشەممە کۆتایی بە سەردانەکەی دێنێت و دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان".
هەندێک میدیای ئێران ئاماژەیان بە ئامادەبوونی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا کردووە، نازم دەباغ لەو بارەوە دەڵێ "رەنگە میدیاکان بە هەڵە سیفەتی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیان بەناوی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە نووسیبێ".
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم وێڕای تاوتوێ کردنی بارودۆخی سووریا و ئیدانە کردنی "هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئەو وڵاتە" ئاماژەی بە "پێویستی کۆدەنگی وڵاتانی ناوچە بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا" کردووەتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی فارس نیوز، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بارودۆخی عێراق رایگەیاندووە "دوژمنان هەوڵدەدەن رەوتی ئەمن و ئاسایشی عێراق بخەنە مەترسییەوە، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت کورد بە هۆشیاری، یەکدەنگی و یەکگرتوویی خۆیان دژی ئەو پیلانانە بوەستنەوە و لەچوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی باڵای گەل و وڵاتەکەیان هەنگاو بنێن".
نازم دەباغ لەو بارەوە دەڵێ "لایەنی ئێرانی وێڕای پێشوازی کردن لە رێککەوتننامەی نێوان هەولێر و بەغدا، دەستپێشخەری سەرکردایەتی سیاسی کوردیان بەرز نرخاند بۆ کۆتایی هاتن بە گرژییەکان و، رایانگەیاند بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گەورەیان هاویشتووە لەو قۆناخە ناسکەدا کە عێراق تێیدا تێدەپەڕێت".
نازم دەباغ گوتیشی "بەرپرسانی ئێران راشیانگەیاندووە؛ ئەمڕۆ عێراق پێویستی بە لێکنزیکبوونەوەی زیاتر هەیە لەنێوان سەرجەم لایەنەکاندا. بۆ ئەوەی ئەمن و ئاسایشی کوردستان و عێراق بەرقەرار بێ و رێگەی نەدرێ تیرۆریستان و تێکدەران ئەو بارودۆخەی ئێستای عێراق تێکبدەن و سیمای سیاسی عێراق بەرەو تاریکی بچێت".
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەربارەی روانگەی هاوژینی جەلال تاڵەبانی دەڵێ "هێرۆ ئیبراهیم وێڕای ئاماژەکردن بە بارودۆخی ئێستای عێراق، خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بە سەرکەوتنی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و جەختی کردەوە کە هیواخوازین لایەنی عێراقی پابەند بێ بەو رێککەوتننامەیەی کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە. چونکە تەنها رێگەی چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی عێراق گفتوگۆ و رێککەوتنی سەرجەم لایەنەکانە".
هەروەها بەگوێرەی هەواڵێکی کاناڵی فەرمی ئێران "هێرۆ ئیبراهیم وێڕای قەدردانی لە بایەخپێدانی تایبەتی رێبەری ئێران و حکومەت و گەلی ئێران بۆ عێراق، ئێران و عێراقی دوو وڵاتی گەورە بە کەلتوور و شارستانی دێرین لە ناوچەکە ناوبردووە کە رۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان لە چەسپاندنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە هەیە".
ساکار عەبدوڵڵازادە
رووداو- هەولێر
06/05/2013
گه‌ریلاکان له‌چیا خۆیان یه‌کلاییکردووه‌ته‌وه که دووره‌په‌رێز بن له‌ژیانى گهنجێتىو سه‌ره‌تا که چه‌ک ده‌که‌نه شانیان به‌ڵێن ده‌ده‌ن تا کوردستان ئازاد نه‌بێ بیر له‌ژیانى تایبه‌تى خۆیان ناکه‌نه‌وه.
ئێستا که خه‌باته‌که‌یان قۆناغێکى دیکه‌ى بڕى هێشتا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى وازبێنن له‌ژیانى تایبه‌تى خۆیان.
نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ رێبه‌رى زیندانیکراوى گه‌ریلاکان (ئۆجه‌لان) په‌یامی ئاشتى راگهیاندو وتى که ئیتر با چه‌که‌کان بێده‌نگ بن‌و نۆره‌ى ئاشتیه، به‌ڵام پێناچێ ئه‌و کچ‌و کوڕانه‌ى چوونه‌ته چیا به‌ئاسانى ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و چه‌که ببن که نزیکه‌ى 30 ساڵه نه‌وه بەنهوه له‌شانیان کردووه.
زیلان کچه کوردێکى خه‌ڵکى باکوورى کوردستانه‌و هه‌شت ساڵه بووه‌ته گه‌ریلا، ئه‌وکاته‌ى چووه شاخ وه‌کو هه‌زاران ئه‌ندامى دیکه‌ى حزبه‌که‌ى بهڵێنیدا ده‌ستبه‌ردارى ژیانى گه‌نجێتى بێت‌و خۆى بۆ کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌که‌ى یه‌کلایى بکاته‌وه. ئێستا که خه‌باتى چه‌کدارى په‌که‌که چووه‌ته قۆناغێکى دیکه زیلان سووره له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌ى.
له‌ناو دارستانێکى چڕى قه‌ندیلدا زیلان جله ته‌قلیدیه‌که‌ى گه‌ریلاکان که قاتێک جلى پیاوانه‌ى ره‌نگ زه‌یتوونیه له‌به‌ر کردووه‌و تفه‌نگه‌که‌ى له‌سه‌ر کۆشى داناوه به‌پێکه‌نینه‌وه وتى «بوون به‌گه‌ریلا یانى ره‌تکردنه‌وه‌ى ژیانى تایبه‌تى ئێمه کاتمان نیه بیر لهشووکردنو دڵداریى بکه‌ینه‌وه، من تازه به‌ره‌و پیربوون ده‌چم ژیانى تایبه‌تى من کۆتایى هات، به‌ڵام خه‌باتکردن بۆ ئازادکردنى گه‌له‌که‌م نه‌ته‌واو دهبێو نه‌جارێ به‌ته‌واوى به‌ده‌ستمان خستووه«
ئه‌وه پره‌نسیپێکى خه‌باتى چه‌کداریه له‌ناو پارتى کرێکارانى کوردستان که ئه‌ندامه‌کانى «ده‌بێ خۆیان یه‌کلایى بکه‌نه‌وه بۆ پرسى نه‌ته‌وه‌که‌یان» قسه‌ى رێبه‌ره‌که‌یان به‌هه‌موویان ده‌وترێته‌وه «لهفهلسهفهى ئێمه‌دا ژیانى تایبه‌تى جێى بایه‌خ نیه ئازادى وڵات، ئازادی کورد، ئازادى تاک ئه‌وسا ژیانى تایبه‌تى، بۆیه ئه‌ندامه‌کان وا راده‌هێنرێن تا ئه‌و سێ ئازادیه به‌ده‌ست نه‌هێنن بیریان لاى شتى دیکه نه‌بێ وه‌کو غه‌ریزه‌ى سێکسىو دڵدارییکردن.
ته‌واوى ئه‌ندامه‌کان وا فێر ده‌کرێن ئه‌وان بۆ به‌رخۆدان خۆیان ته‌رخانکردووه بۆیه که‌سى قوربانیده‌ر که‌متر ده‌یپه‌رژێته سه‌ر ژیانى تایبه‌تى خۆى. وته به‌ناوبانگه‌که‌یان ئه‌وه‌یه «کوردستانێکى ئازاد ئه‌وسا تاکێکى ئازاد»
چه‌ند کچ‌و کوڕى گه‌ریلا له‌چیاى قه‌ندیل له‌باره‌ى بیرکردنه‌وه له‌ژیانى دواى خه‌باتى چه‌کدارى قسه‌یان بۆ هاوڵاتی کردووه، که‌سیان نه‌یانوتووه که دواى ئه‌وه‌ى چه‌که‌کانیان دانا بیر له‌دروستکردنى هاوسه‌رگیرى ده‌که‌نه‌وه، هه‌موویان وه‌کو یه‌ک ده‌ڵێن جارێ ئه‌و ئامانجه‌ى بۆى چوونه‌ته چیا به‌دینه‌هاتووه.
ئاراس کوڕێکى خه‌ڵکى خۆرهه‌ڵاتى کوردستانه‌و زیاتر له 10 ساڵه بووه‌ته گه‌ریلا له‌قه‌ندیل وتى »ئێمه خۆمان کردۆته قوربانى نه‌وه‌ى داهاتوو، کورستانێکى ئازاد ئینجا ژیانى تایبه‌ت» به‌ڵام بۆخۆیشى نه‌یوت که‌ى ئەو ئازادیه به‌ده‌ست دێت که هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن.
به‌پێى په‌یامه‌که‌ى ئۆجه‌لان بێت که لهنهورۆزى ئه‌مساڵ رایگه‌یاند، ده‌بێ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه گه‌ریلاکان ده‌ست به‌کشانه‌وه بکه‌ن له‌قه‌ندیل که نزیکه‌ى 30 ساڵه له‌وێ نیشته‌جێکراون. به‌ڵام گه‌ریلاکان ده‌ڵێن هێشتا سوورن له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ژیانى گه‌ریلایى به‌بێ ئه‌وه‌ى روونى بکه‌نه‌وه چۆن.
کامیل باکوورى 15 ساڵه له‌ناو هێزه‌کانى پهکهکهدایهو له‌باره‌ى دیارییکردنى ماوه‌ى خه‌باتى چه‌کدارى وتى «خه‌باتى ئێمه درێژخایه‌نه‌و ته‌نیا بۆ باکوورى کوردستان نیه، به‌ڵکو ئامانجى راسته‌قینه‌ى ئێمه ئازادکردنى کوردستانى گه‌وره‌یه، تا ئه‌و ئامانجه به‌دینه‌یه‌ت گه‌ریلاکان بیر له‌ژیانى تایبهتو زه‌واج ناکه‌نه‌وه ئه‌وه پرسێکى لاوه‌کیه له‌ژیانى ئێمه‌دا که ژیانى هاوسه‌رى پێک‌بێنین»
ساڵى 2010 په‌که‌که ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى کرد‌و چه‌ند ئه‌ندامێکى خۆى به‌ناوى (گروپى ئاشتى) نارده‌وه شاره‌کانى تورکیا، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه له‌سه‌ر پێشنیارى ئۆجه‌لانى رێبه‌رى په‌که‌که بوو، گروپه‌که هه‌ر گه‌یشتنه‌وه تورکیا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستگیرکران به‌وه‌ش هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ریلاى دیکه پهکیخراو که‌سى دیکه ئاماده نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه تورکیا، بۆیه جارێ گه‌ریلاکان متمانه‌یان به‌و بارودۆخه تازه‌یه نیه‌و بڕیاریان نه‌داوه دواى دانانى چه‌که‌کانیان چى ده‌که‌ن.
ئه‌و که‌سانه‌ى چوونه‌ته ناو هێزه‌کانى په‌که‌که کوردى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستانى تێدایه. ئه‌ندامه‌کانیان وا فێرکراون خه‌باته‌که‌یان به‌رفراوانه‌و جارێ زووه بۆ ئه‌وه‌ى دیاربێ دواى چوونه پێشى ئاشتى له‌تورکیا ئه‌وان روو له‌کوێ ده‌که‌ن. هه‌رچۆنێك بێت به‌هه‌زاران کچ‌و کوڕى کورد ژیانى گه‌نجێتیان فهرامۆشکردووهو باوه‌ڕیان هێناوه بهڕێبازێک که رێ‌یان پێنادات شوێن ژیانى تایبه‌تى بکه‌ون. ره‌نگه زۆرى ئه‌وانه‌ى خۆیان داناوه تا ئازادى یه‌کجارى خه‌بات بکه‌ن پیربنو فریاى ئه‌وه نه‌که‌ون تاموچێژى ژیانى هاوسه‌رگیرى یان په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى بکه‌ن.
پارتى کرێکارانى کوردستان له‌ساڵى 1979 له‌سه‌رده‌ستى عه‌بدوڵا ئۆجهلانو به‌شێک له‌هاوڕێکانى دامه‌زراوه‌و له‌ساڵى 1984ه‌وه خه‌باتى چه‌کدارییان به‌رپاکردووه دژى ده‌وڵه‌تى تورکیا.
هێمن حه‌سه‌ن
هاوڵاتی- قه‌ندیل
06/05/2013
كۆسره‌ت ره‌سول رایگه‌یاند ئێمه‌ی كورد هه‌میشه له‌گه‌ڵ گفتوگۆ بووین، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كورد عێراقێكی دیموكراتی و فیدراڵی ده‌وێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كردوه له هه‌ریه‌ك له (رۆبه‌رت ستیڤن بیكرۆفت) سه‌فیری ئه‌مریكا له عێراق و پۆل ستیڤن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له كوردستان.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كرد “ئێمه ده‌مانه‌وێ عێراق، عێراقێكی دیموكراتی و فیدرالی بێ و هه‌موو تاكه‌كان به‌بێ جیاوازی ئایین و مه‌زهه‌ب و ئایدیا تیایدا بژین و مافه‌كانیان پارێزراو بێ.”
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا كۆسره‌ت رهسوڵباسی له بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرد‌و رایگه‌یاند ئێمه‌ی كورد هه‌میشه له‌گه‌ڵ گفتوگۆ بووینه‌و پاراستن و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوورمان به باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان زانیوه.
رۆبه‌رت ستیڤن بیكرۆفت سه‌فیری ئه‌مریكا له عێراق پێشوازی له‌م هه‌نگاوانه‌ی كورد كرد‌و وتی گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ به‌غداو به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كارێكی ژیرانه‌یه‌و هه‌میشه ویستوومانهو له‌گه‌ڵ ئهوهبووینه عێراق عێراقی دیموكراتی و ئاشته‌وایی بێ و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداربن له حوكمڕانیدا.
وه‌فدی میوان باسیان له‌وه‌شكرد هه‌میشه به گرنگییه‌وه له بارودۆخی ناوچه‌كه‌و عێراق ده‌ڕوانن و هیواخوازن هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق به‌بێ جیاوازی به‌شداربن له كایه‌كانی حوكمڕانیدا.
05/05/2013
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌نگاوی زۆر گه‌وره له‌پێناو ئاشتی نراوه‌و ئه‌م قۆناغه‌ش به ویستی گه‌ل به‌دیهاتووه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات پارته‌كه‌ی داوای گۆڕینی ئه‌و نه‌هجه شه‌ڕخوازییه ده‌كات كه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
ئه‌م وتانه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په، له‌میانه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی پارته‌كه‌ی هات له شاری هه‌كاری، كه تیایدا رایگه‌یاند: گه‌ر تێكۆشانی هه‌كاری، شرنا‌خ و گه‌لی ئه‌م هه‌رێمه نه‌بوایه، ئه‌م قۆناغه‌ی چاره‌سه‌رییه نه‌ده‌بوو، گه‌ر ئه‌م ئاشتییه نه‌بوایه، تائێستاش خوێنڕشتن لێره به‌رده‌وام ده‌بوو.
ده‌میرتاش به جه‌ماوه‌ری پارته‌كه‌ی وت: چه‌ندین مانگه سه‌ربازو رۆڵه‌كانی كورد ناكوژرێن، ئه‌مه زۆر گرنگه، كاتێ ئێمه بۆ ئێره ده‌هاتین، له‌چاوی سه‌ربازانی سه‌ر رێگه‌دا جۆش و ئومێدی ئاشتیمان ده‌بینی.
ده‌میرتاش دوپاتیكرده‌وه ئۆپۆزیسیۆنی توركیا پشتیوانی له‌قۆناغی ئاشتی ناكه‌ن، له‌وباره‌یه‌شه‌وه رایگه‌یاند: هاواركردن له‌ئه‌نكه‌ره‌وه بۆ شه‌ڕ شتێكی ئاسانه، به‌ڵام با باخچه‌لی و كلچدار ئۆغلو بێن له شاخی ده‌پین یه‌ك شه‌و بمێننه‌وه، با بزانین به‌یانی دیسان ده‌ڵێن شه‌ڕ یان نا؟
وتیشی: ئه‌م شه‌ڕه 30 ساڵه‌یه ئه‌نجامی ئه‌و زه‌ینییه‌ته‌ی جه‌هه‌په‌یه كه ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌بات، هه‌روه‌ها ئه‌نجامی ئه‌و زه‌ینییه‌ته‌ی ئاك پارتییه كه 10 ساڵه له گفتوگۆ راده‌كات، دووپاتیشیكرده‌وه كه ئه‌وان داوای گۆڕینی ئه‌و زه‌ینییه‌ته ده‌كه‌ن.
هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په له‌باره‌ی ئاشتی له‌ناوخۆی توركیا روونیكرده‌وه، ئاشتی ئه‌وه‌یه كه گه‌لی كورد له‌سه‌ر خاكی خۆی، به‌زمان و كلتور و باوهڕییهكانییهوه بژیت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێی ئه‌مه‌ی كردۆته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كانیشی له هه‌وادا نه‌مێنێته‌وه، ئێمه له پشت ئه‌وه‌وه وه‌ستاوین.
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به وته‌كانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كرد و وتی: به‌ڕێز ئۆجه‌لان وتی ماوه‌ی 14 ساڵه من له‌پێناو ئاشتیدا هه‌نگاوی دروستم ناوه، به‌ڵام 14 ساڵه دهمانخافڵێنن و هه‌وڵی فریودان و هه‌ڵخه‌تاندن ده‌ده‌ن، 14 ساڵه له جیاتی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئێمه ده‌ده‌ن.
به‌وته‌ی ده‌میرتاش، ئۆجه‌لان راشیگه‌یاندووه: ئاماده‌م له‌پێناوی ئاشتیدا گه‌وره‌ترین به‌شداریم هه‌بێت.
هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه رێز له‌و بوێرییه‌ی ئۆجه‌لان ده‌گرین، 14 ساڵه له‌ژێر هه‌لومه‌رجی گۆشه‌گیریدا ده‌یانه‌وێت به‌ڕێز ئۆجه‌لان به بارمته بگرن، به‌ڵام ته‌نیا كه‌سێك هه‌یه كه مه‌حكومی ئیمرالی نه‌بووه، ئه‌ویش به‌ڕێز ئۆجه‌لان-ه.
دمیرتاش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌ده‌په‌و كه‌جه‌كه و ئۆجه‌لان له‌پێناوی ئاشتیدا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هاتووه جێبه‌جێیان كردووه‌و چاوه‌ڕوانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و هه‌میشه‌یی یاسایی و ده‌ستوری بنێت.
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ئومێدی خواست چیتر چه‌كه‌كان ده‌نگیان لێوه نه‌یه‌ت و وتی: كێشه‌ی ئێستا بوونی گه‌ریلا نییه له‌شاخ، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كورد مافه‌كانی به‌ده‌ستبێنێت. روونیشیكرده‌وه ده‌بێ سه‌رۆك وه‌زیران بایه‌خی ئه‌م قۆناغه بزانێت و هه‌نگاوی یاسایی و ده‌ستوری بنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له چیاكان، له گوند‌و شاره‌كان كاری تێكده‌رانه روونه‌ده‌ن.
PUKmedia تایبه‌ت
04/05/2013
ماوەیەکە بە نووسین و بە لێدوان قسە لە سەر بابەتی سەرۆکایەتیی هەرێم دەکرێت. ئەم بابەتە بە دوو ئاراستەی جیاوازدا دەخرێتەڕوو. بە ئەرێنی یان نەرێنی بێت، زۆر کەس بە دیتنێکی نیشتیمانییەوە ئاوڕیان لەو بابەتە داوەتەوە وهەندێ کەسیش لە دیدگا و ئامانجێکی سیاسیی تایبەتەوە بۆ مەبەستێکی دیاریکراو کار لە سەر ئەم بابەتە دەکەن، رێزم بۆ بۆچوونی هەردوو لا هەیە و هەر کەسێک ئازادە چۆن بیر دەکاتەوە، بەڵام لەم بارودۆخە هەستیارەی دەڤەرەکەدا، کەشێک لە شەقامی کوردستانی‌دا خوڵقاوە وەک ئەوەی بابەت لەمە گرنگتر نییە و زۆر بابەتی هەستیاری پەیوەست بە چارەنووسی گەلەکەمان خەریکە پەراوێز دەخرێن.
لەم نێوەندەدا ئەوەی پەیوەندیی بە منەوە هەیە ئەوەیە کە، بابەتەکە شەخسی نییە. لەو رۆژەوەی کە من بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردراوم، وتوومە کە من سەرۆک نیم بەڵکو پیشمەرگەم و هەر بە پێشمەرگەش دەمێنمەوە. هیچ پلە وپۆست وناوێکیش بۆ من لەم ئەرک و ناوە پیرۆزتر و گەورەتر نییە. هەموو کاتێ بەرژەوەندیی گەل و خزمەت وخەبات لە پێناو کەرامەتی هاووڵاتیانمان بەلامەوە گرنگتر بووە لەوەی کە لە چ پۆست و پێگەیەکدا بم.
ئێستا کە ئەم بابەتە زۆر باس دەکرێت دەمەوێت بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستمان ڕوون بکەمەوە کە من نە داوای هەموارکردنی یاسای سەرۆکایەتیم کردووە و نە داوام کردووە ماوەی سەرۆکایەتی درێژ بکرێتەوە و یاخود رێگەم بۆ هەموار بکرێت خۆم بۆ ئەم پۆستە بپاڵێومەوە.
وەکو شەخس ئامانجم پۆست نییە، ئەم پێگەیە ئامرازێکە بۆ خزمەتی گەل و نیشتمانم. ئەم پۆستە سەنگەرێک بووە بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەکانی گەلەکەم بکەم، ویستوومە سەربەستانە و دوور لە گوشار وململانێ حیزبییەکان لەم پۆستەدا سەروەریی گەلەکەم بپارێزم، بۆیەشە کاتی خۆی بە مەرجی دەنگی راستەوخۆی گەل رازی بووم ئەم پۆستە وەرگرمەوە. پێوەر لای من رەزامەندیی زۆرینەی گەلەکەمانە و ئامادە نیم ناوبانگ و رابردووی خەبات و تێکۆشانی خۆم و خانەوادەکەم بۆ پۆست و پایە لەکەدار بکەم.
ئێستا دوای قوربانیدانێکی زۆری گەلەکەمان، کیانێک لەم هەرێمەدا جێگیر بووە، ڕاستتر وایە هەموو لایەک بە دڵسۆزییەوە ئەو کیانە بپارێزین و بەرەوپێشەوەی ببەین، نەک ئەوەی لە ململانێکاندا ڕەش و سپی تێکەڵ بکرێت و بەو لۆژیکە کار بکەین کە بۆ شکاندنی دەسەڵاتێک، وڵاتێک تێکبشکێندرێت.
سیستەمی حوکمرانی لە هەرێمدا سەرۆکایەتی نییە، ئەم سیستەمەش باش بێت یان خەراپ بۆ تاکە کەسێک دانەمەزراوە. گرنگ ئەوه‌یە لەم سیستەمەدا ڕێز لە ڕای خەڵک بگیرێت و چارەنووسی خەڵک بە دەست خۆیانەوە بێت. ڕێگە نەدرێت سەفقاتی سیاسی ببن بە جێگرەوەی دەنگی خەڵک.
خەڵکی ئێمە لە ئاستێکی بەرزی هوشیاریی سیاسیدان و خۆیان دەتوانن بڕیار لە سەر دوارۆژی خۆیان و پرسە یاسایی ودەستوورییەکان بدەن. زەوتکردنی ئەو مافەی خەڵک هەنگاونانە بەرەو تاکڕەوی شەخسی و حیزبی.
لە بەر زۆر ئەگەر رەشنووسی دەستوور نەخراوەتە ڕاپرسییەوە، پرۆسەی دانانی دەستوور پرۆسەیەکی ئاسایی بووە و هەموو قۆناغەکانی بە شێوەی سروشتی بڕیوە، ئێستا مافی خەڵکە کە دەبێت بڕیار بدەن ڕەشنووسی دەستوورەکەیان لا پەسندە یان نا. ئەو داوایەی کە لایەنە سیاسییەکان لە جیاتی خەڵک بڕیار لە سەر رەشنووسی دەستور بدەن، هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە. ئەم داوایە پێچەوانەی بڕوابوونە بە ئیرادەی خەڵک و دژ بە چەمکی دیموکراسییە.
نەمدەویست لە سەر ئەم بابەتە قسە بکەم و ناخوازم هیچ رەهەندێکی شەخسی وەرگرێت، چونکە گرنگ نییە کێ لە چ پۆستێکدا دەبێت، گرنگ بەرژەوەندیی گشتی خەڵک و نیشتمانە، بەڵام هەندێ هەوڵ بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی هەیە، لە سەر ئەم بابەتە قسەی زیاترم هەیە کە لەداهاتوو و لە کاتێکی گونجاو‌دا دەیانخەمە ڕوو، بەڵام ئەوەندە دەڵێم کە گەلەکەمان ئاگادار بن هەوڵێک هەیە بۆ وەستاندنی ڕەوتی پێشکەوتنی دۆزەکەمان، هەوڵێک هەیە بۆ وەدینەهاتنی ئەو دەسکەوتە گەورەیەی کە هەموومان ئاواتمانە، هەوڵ لە دژی دەنگ و ئیرادەی خەڵک هەیە، لەم کەشە سیاسییەی ناوچەکەشدا کەسانێک خواستە یا خود نەخواستە یارمەتیدەری ئەو هەوڵانەن.
لە ساڵی ١٩٩١ تا ئێستا من لە هەموو پرسەکاندا داوای گەڕانەوە بۆ ڕا و ئیرادەی گەل دەکەم و هەمیشە و لە هەر پێگەیەکیشدا بم بەرگری لە رێزگرتن لە ڕا و ویستی گەل دەکەم. لایەنە سیاسییەکان دەبێت پێگیر بن بە ڕای خەڵک نەک بە پێچەوانەوە. ترس لە ڕای خەڵک نیشانەی بڕوا بەخۆ نەبوونە. هەر لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیش، گرنگ نییە کێ پۆستی سەرۆکایەتی وەردەگرێت و ئەم پۆستە بۆ کەسێکی دیاریکراو دانەتاشراوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە مافی دیاریکردنی ڕاستەوخۆی سەرۆکی هەرێم، کە مافێکی سرووشتیی خەڵکە، لێیان نەسەندرێتەوە.
لە کۆتاییدا دەخوازم بە جەماوەری خۆشەویستمان ڕابگەیەنم کە، پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا بەرەو دواوە ناگەرێتەوە و هەر هەولێک بۆ زەوتکردنی مافی خەڵک لە دیارکردنی چارەنووسیان، پێچەوانەی تەیاری سروشتیی پێشڤەچوونی کۆمەڵگاکەمانە و سەرناگرێت.
04/05/2013
له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK داواده‌كات ئه‌وروپا و ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌لیستی تیرۆر ده‌ربهێنن.
موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK له چاوپێکه‌وتنێکیدا لهگهلً که‌ناڵی ئاسمانی NEWROZ.TV ، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وروپا و ئه‌مریکا رایانگه‌یاند پشتیوانی له هه‌ڵوێستی ئاگربهستو كشانه‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێدوانی زاره‌کییان به‌س نییه، ئێمه ته‌ماشای کرداریان ده‌که‌ین، “پێویستمان به چه‌پڵه لێدانیان نییه، پێویستمان به کرداریکردنی لێدوانهکانیانه.”".
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” رێكخراوێكی تیرۆریستی نییه و ئه‌وه‌شی به ده‌نگی 150 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه په‌سه‌ند كرد.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه قه‌ره‌یلان هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات به‌لای ئه‌وانه‌وه ئه‌وه به‌س نییه، وتی “به‌ڵکو پێویسته له لیستی تیرۆر ده‌ریبهێنێت، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ئه‌و لیستی تیرۆره ناڕهواتییهکی زۆر گه‌وره‌یه له تێکۆشانی ئازادی گه‌لی کورد ده‌کرێت”.
وتیشی “ئێمه له دژی تیرۆری ده‌وڵه‌تان به‌رخۆدانی ده‌که‌ین نه‌ک تیرۆرین، ئێمه بۆ راوه‌ستاندنی ئه‌و هه‌موو کۆمه‌ڵکوژییانه‌ی له‌دژی گه‌له‌که‌مان ده‌کرێ و بۆ راگرتنی قڕکردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گه‌له‌که‌مان هاتووینه‌ته مه‌یدان”.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK له‌به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات تێکۆشانیان گه‌یشتۆته ئاستێکی گرنگ، حکومه‌تی AKP ش په‌یامی چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌دات، له دانیشتن و موزاکهرهکانیاندا له‌گه‌ڵ ئاپۆ هه‌ندێک به‌ڵێن و په‌یمانیان داوه و چوارچێوه‌یه‌ک ده‌ستنیشان کراوه، ئێمه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌نگاو ده‌نێین، بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان راگه‌یاند، له ئێستاوه ناتوانین بڵێین سبه‌ینێ ده‌وڵه‌تی تورک تا چه‌ند به‌شێوه‌یه‌ی رێکوپێک و حه‌رفی ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی خۆی جێبه‌جێ ده‌کات.
قه‌ره‌یلان وتیشی “ئه‌و قۆناخه‌ی که رامانگه‌یاندووه کۆتاییه‌ک نییه، سه‌ره‌تای قۆناخێکی نوێی تێکۆشانه، سه‌ره‌تای به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی رزگاری دیموکراتی و ئاواکردنی ژیانی ئازاده، ئه‌گه‌ر گه‌له‌که‌مان به‌شێوه‌یه‌کی سیاسی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات تێکۆشانێکی جدی بدات و رای گشتی دروست ببێت، ئه‌وا رای گشتی ده‌توانێت گوشار بخاته سه‌ر سیسته‌می داگیرکه‌ری که پێشتر ئێمه به‌شه‌ڕ و تێکۆشان ئه‌و سیسته‌مه‌مان پووچه‌ڵ کردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش به سیاسه‌ت ناوزڕاوی بکه‌ین و ئیراده‌ی خۆمان دهرخهینهڕوو، ئه‌وا به ئه‌نجام ده‌گه‌ین”.
04/05/2013
بەئامادەبوونی "مەسعود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان و "مەسرور بارزانی" راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە دیپلۆماتکار و کونسوڵی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان و پسپۆرانی شوێنەواری ناوخۆیی و بیانی، لەژێر دروشمی "رۆژی پاراستنی شوێنەوارەکانی کوردستان" کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان _ بەریتانیا مەراسیمێکی بۆ پاراستنی ئەشکەوتی شانەدەر لە دەڤەری بارزان رێکخست.
لە مەراسیمەکەدا وتاری هەریەک لە کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان_ بەریتانیا و پارێزگاری هەولێر پێشکەشکران، تێیدا باسیان لە گرنگی شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و ئەشکەوتی شانەدەر بەتایبەتی لە بواری مێژووی و چۆنیەتی پاراستنی شوێنەوارەکان کرد.
دواتر لەلایەن عەبدولرەحمان بێلاف بەرزنجی ئەندامی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان_ بەریتانیا دیاریەک کە بریتی بوو لە وێنەیەکی مێژوویی ئەشکەوتی شانەدەر پێشکەش بە مەسعود بارزانی کرا.
پاشان لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە رێوڕەسمی کردنەوەی ئەشکەوتی شانەدەر بەڕووی گەشتیاران و پسپۆرانی شوێنەواری ناوخۆیی و بیانی کرایەوە و دواتریش سەرۆکی هەرێم بە یاوەری میوانانی بیانی و ناوخۆیی ئەشکەوتی شانەدەری بەسەر کردەوە.
X.A
pna
05/05/2013