"سه‌فین دزه‌یی" گوته‌بێژی فه‌رمیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رایگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه چه‌ند ده‌زگا و که‌ناڵێکی راگه‌یاندن له هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی نادروست باس له خاڵه‌کانی ئه‌و رێککه‌وتنه ده‌که‌ن که له نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدرال ئیمزا کرا و بۆ هه‌ندێ مه‌به‌ستی تایبه‌ت و بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌که وه‌ک خۆی و وه‌ک چۆن هه‌یه نه‌گاته هه‌مووان، جێگۆڕکێ له ریزبه‌ندیی خاڵه‌کانی رێککه‌وتنه‌که‌دا ده‌که‌ن و ته‌نیا چه‌ند خاڵێک که خۆیان مه‌به‌ستیانه ده‌خه‌نه روو، ئه‌وانی دیکه‌ش پشتگوێ ده‌خه‌ن."
سەفین دزەیی ئاشکرای کرد: "بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان راستیی بابه‌ته‌که و ده‌قی ته‌واوی خاڵه‌کان و ریزبه‌ندیان له رێککه‌وتنه‌که‌دا بزانن، لێره‌دا ده‌قی هه‌ر حه‌وت خاڵی رێککه‌وتنه‌که وه‌ک خۆی ده‌خه‌ینه روو که به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- ئاماده‌کردنی پڕۆژه‌یاسایه‌کی تایبه‌ت به (قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی قوربانیانی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال و چه‌کی کیمیایی و راپه‌ڕین و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان) و حکومه‌تی فیدراڵ بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ی له هه‌رێمی کوردستانن؛ بڕه پاره‌ی پێویست ته‌رخان ده‌کات.
2- پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی باڵای ئه‌منی بۆ هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی.
3- پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک له هه‌ردوولا بۆ لێکۆڵینه‌وه له ورده‌کاریی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌منیی هاوبه‌ش له ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان که به میکانیزمێکی تایبه‌ت و بێ له فه‌رمانده‌کانی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان، له نێویشیاندا ئۆپه‌راسیۆنی دیجله؛ به‌ڕێوه‌ده‌بردرێ.
4- پێکه‌وه‌کارکردن له‌پێناو دانانی یاسای دیاریکردنی سنووره ئیدارییه‌کان بۆ پارێزگاکان وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی کۆماره‌وه پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کراوه، هه‌روەها پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌کانی (ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی شۆڕش) که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشکه‌ش کراوه.
5- پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ لێکۆڵینه‌وه له کێشه‌کانی قه‌زا و گومرک و سه‌فه‌ر و ده‌روازه سنوورییه‌کان و هاوشێوه‌کانیان له هه‌ردوو حکومه‌تی فیدراڵ و حکومه‌تی هه‌رێم.
6- داواکردن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ چاوخشاندنه‌وه به یاسای بودجه‌ی فیدرالی ساڵی2013 و پاشکۆکانیدا، به شێوه‌یه‌کی ئسووڵی.
7- پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی هونه‌ری له هه‌ردوولا بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز و پڕۆژه‌یاسای دابه‌شکردنی داهاته‌کان.
سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان/X.A
pna
04/05/2013
شاندێک لە لاوانی ئارارات، پێکهاتوو لە بەرێزان کەریمە بەرپرسی کاروباری ژنانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ، کاک ردوان لە ناوەندی ئاشتی و مێدیا، وە کاک عەبدولقادر کارگێری رێکخستنی دەم بۆ خوێندنی زمانی کوردی، رۆژی یەکشەمبە رێکەۆتی ٢٨/٤/٢٠١٣، سەردانی نوێنەرایەتی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لە شاری هەۆلێریان کرد. شاندی ناۆبراۆ زۆر بەگەرمی لەلایەن چالاکوانان و کارگێرانی دەفتەری نوینەرایەتی بزووتنەوە بەسەرپەرستی کاک ئیبراهیم بایەزیدی پێشوازیان لێ‌کرا. لەمیانەی ئەم دیدارەدا زۆر بابەتی پەیوەندیدار بە چارەنووسی نەتەوەی کورد و مێتۆد و شێوازی گوونجاۆیی خەبات لەپێناۆ دەستەبەرکردنی مافی کوردان لە رۆژئاوا و رۆژهەلاتی کوردستان و هەروەها چۆنیەتی هەلویست وەرگرتنی بزووتنەوە سەبارەت بە هەلبژاردەکانی ئێران و کوردستان تاۆتوێ کران و لەئەنجامدا هەردوک شاند لەسەر مکانیزمەکانی دیالۆگ و دانووستاندن و مزاکرە بۆ حەللی ئاشتیانەی کێشەکان، وەک باشترین و گوونجاۆترین مکانیزمەکانی سەردەم کۆک و هاۆدەنگ بوون. شایانی باسە کە ئەم دیدارە نێزیک بە دوو سەعاتی خایاند و لەکۆتاییدا هەردووک شاند لەسەر دریژەی پەیوەندی دووقۆلیان و دیدار و چاۆپێکەۆتنی زیاتر پێداگریان کرد.
03/05/2013
سلێمان عەباس، وەزیری نەوتی سووریا لە دیمەشق رایگەیاند ئەو چەکدارە کوردانەی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کێڵگە نەوتییەکان دەپارێزن، هیچیان پێ نادەین.
لە هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبەتێدا لە گەڵ تەلەڤزیۆنی بی بی سی، سلێمان عەباس، وەزیری نەوتی سووریا ئاشکرای کرد کە ''حکومەتی سووریا بەردەوامە لە دەرهێنانی نەوت لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات، بێ ئەوەی بەشی هیچ کەسێک بدەین لە بەرامبەر پاراستنی ئەو بیرە نەوتانە''.
ئه‌و ناوچه كه وه‌زیری نه‌وتی سووریا باسی لێوه‌ده‌كات له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی سه‌ر به (PYD)ی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان كۆنتڕۆِل كراوه.
سلێمان عەباس راشیگه‌یاند لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، تووندوتیژییەکان زەرەر و زیانێکی زۆری بە کەرتی نەوت گەیاندووە، ئەمە سەرەرای گەمارۆی ئابووریش بووەتە هۆی دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوت لە٣٨٠ هەزار بەرمیل نەوتەوە بۆ ٧٠ هەزار لە رۆژێکدا.
وەزیری نەوتی سووریا دەڵێت ''ئەو گرووپە چەکدارانە تەنها کۆنتڕولی چەند کێڵگەیەکی نەوتی دەکەن لە دیر ئەلزوور و ئەلڕەقە، هاوكات کرێکارانی ئەو کێڵگانە بەردەوامن لە کارەکانی خۆیان و بەڵگەشمان بۆ ئەمە کارگەی غازی دیر ئەلزوور رۆژانە ٣ ملیۆن سێ ملیۆن سێ جا غاز رەوانەی تۆڕەکان دەکات".
و: هەڵۆ خەلیل
rudaw
03052013
ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوی كاندیده‌كانی قۆناخی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كه‌ی گۆڕانی ئاشكرا كرد كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی قه‌زاكانی بزووتنه‌وه‌كه.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه (4/5/2013) قۆناخی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی گۆڕان ئه‌نجام بدرێت له كاژێر (10:00)ی پێش نیوه‌ڕۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕوی ده‌نگده‌راندا كراوه ده‌بن و تاوه‌كو كاژێر(6:00) ی ئێواره پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌پێی راگه‌یاندنی قۆناخی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی گۆڕان، پرۆسه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
یەکەم : هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی قەزاکان کە بەپێی رێنمایی بنەڕەتیی ژمارە (3) ئەنجام ئەدرێ و بێ جیاوازی بۆ سەرجەم قەزاکان هەڵبژاردن بۆ (6) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر ئەنجام دەدرێت کە بریتین لە پۆستەکانی (باژێڕوان، سکرتێری ئەنجومەن، نوێنەری ئافرەتان، بەڕێوەبەری کارگێری، بەڕێوەبەری میدیا، بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی).
دووەم : ئەندامی تەواوکار بە پێی رێژەی دەنگی بەدەستهاتوی گۆڕان لە دوایین هەڵبژاردنی گشتیدا لە هەر قەزایەکدا لە چاو ژماره‌ی کورسییەکانی ناو پەرلەماندا دیاری دەکرێت لە سەربنەمای پێنج یەکی ئەندامانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و پشکی رێژەیی دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان لە قەزاکەدا لە چاو رێژەی دەنگدەرانی گۆڕان لە پارێزگاکەدا پێنج ئەندامی تەواوکار بۆ جڤاتی نیشتمانی هەڵبژاردنی بۆ ئەنجام ئەدرێ بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- پارێزگای سلێمانی (3) ئەندامی تەواوکاری لە جڤاتی نیشتمانیدا ده‌بێت، (2) ئەندام بۆ قەزای ناوەندی سلێمانی و (1) ئەندام بۆ قەزای رانیە.
2- پارێزگای هەولێر (2) ئەندامی تەواوکاری لە جڤاتی نیشتمانی دا ده‌بێت کە (1) ئەندام بۆ قەزای ناوەندی هەولێر (1) ئەندام بۆ قەزای کۆیە.
ناوی كاندیده‌كانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجوومه‌نی قه‌زاكان:
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی سلیمانی:
باژێروان: ئاسۆ ئەورەحیم حەمە ساڵح (ئاسۆ رەحیم)
سکرتێر: رێباز عه‌باس مه‌حمود ئه‌حمه‌د (مامۆستا ریباز)، چیا حسێن فارس که‌ریم
نوێنەری ئافرەتان: گوڵستان سه‌عید محه‌مه‌د، ئاوێزە غه‌ریب که‌ریم
بەڕێوەبەری کارگێڕی: رەئوف ئه‌حمه‌د کاکە فەیزوڵا (رەوفی کاکی)، بەختیار که‌ریم عه‌لی (بەختیاری ناهی)
بەڕێوەبەری میدیا: بەختیار نامیق سه‌عید فهرەج (شارەزوری)، کاروان ئیبراهیم مه‌عروف رەشید، چیمەن محه‌ممه‌د رەشید شه‌ریف
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: بەهادین ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن رەسوڵ (فەرەیدون)
نوێنەری تەواوکاری جڤات: بەختیار عوسمان فه‌ره‌ج عوسمان (بەختیار شێخ عوسمان)، سەرکەوت حه‌سه‌ن جه‌لال غه‌فور (سەرکەوتی کوبە)، هادی ئه‌کره‌م حاتم رەشید، بێستون محه‌مه‌د ساڵح مستەفا، دیاری عومه‌ر مستەفا مارف (دیاری حاجی عومەر)
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزای شارباژێڕ:
باژێروان: حسێن ره‌سول غولام
سکرتێر: عومه‌ر حه‌سه‌ن محه‌مه‌د حسین
بەڕێوەبەری کارگێڕی: نجم ا‌لدین قادر مسته‌فا
بەڕێوەبەری میدیا: لوقمان عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن مه‌حمود
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: قادر محه‌مه‌د ساڵح
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزای پشدەر:
باژێروان: ئەیوب عه‌بدوڵا ئیسماعیل عه‌بدڵا
سکرتێر: ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د پیرۆت
نوێنەری ئافرەتان: لەیلا مه‌حمود عه‌لی ئیسماعیل
بەڕێوەبەری کارگێڕی: عومه‌ر حه‌مە قادر عه‌لی
بەڕێوەبەری میدیا: محه‌ممه‌د عوسمان محه‌ممه‌د حسین، هه‌مزە بایز حه‌سه‌ن ئاودل
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: قادر ره‌سول عومه‌ر محه‌مه‌د، خالد قوربانی وسو
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزای دەربەندیخان:
باژێروان: بورهان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د (بورهان حه‌مە جه‌میل)، فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د ساڵح
سکرتێر: قانع قارەمان فایەق، سامان کەریم
نوێنەری ئافرەتان: کۆچەر جه‌لیل عه‌لی
بەڕێوەبەری کارگێڕی: جه‌مال حه‌مە حسین (مامۆستا جەمال)
بەڕێوەبەری میدیا: سه‌فائه‌دین که‌مال له‌تیف، شاهۆ فایەق ئه‌حمه‌د فارس
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: هونەر حه‌سه‌ن مه‌حمود عه‌لی (مامۆستا هونەر)
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزای چەمچەماڵ:
باژێروان: به‌هجه‌ت رەئوف محه‌مه‌د (مامۆستا به‌هجه‌ت)، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق حسین محه‌مه‌د (مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان)
سکرتێر: حه‌سه‌ن ئیبراهیم محه‌مه‌د ئه‌مین (مامۆستا حه‌سه‌ن)، دڵشاد خورشید محه‌مه‌د ئه‌مین (مامە دڵە)، رزگار ئه‌حمه‌د سه‌لمان ئه‌حمه‌د (مامۆستا رزگار)
نوێنەری ئافرەتان: چرۆ عومه‌ر نوری عه‌بدوڵا، نێرگز ئه‌حمه‌د سه‌عید محه‌مه‌د
بەڕێوەبەری کارگێڕی: دلاوەر عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د(سه‌ید دلاوەر)، پێشەوا عومه‌ر محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج (سۆران)
بەڕێوەبەری میدیا: ئومێد ئه‌سعه‌د قادر، شەماڵ ئه‌کره‌م وادی
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: فریاد جیهاد سابر ره‌حیم (مه‌لا فریاد)، ئاری لوقمان حه‌کیم عه‌بدوڵا (مامۆستا ئاری)
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزای پێنجوین:
باژێروان: کامیل قادر سادق مه‌حمود (شیخ کامیل)
سکرتێر: جه‌مال قادر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج (مامۆستا جه‌مال)
نوێنەری ئافرەتان: منیرە مه‌حمود عه‌بدوڵا، سهبریە سه‌عید عه‌بدولڕه‌حمان
بەڕێوەبەری کارگێڕی: جوامێر خه‌لیل رەشید نه‌سروڵا
بەڕێوەبەری میدیا: ئالان محه‌ممه‌د مه‌حمود عه‌زیز، سامان حسین مه‌جید (سامان پەیامنێر)
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی رەزا حه‌مە ئه‌مین (مامۆستا عه‌بدولڕحمان)
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزای رانیە:
باژێروان: رەسول مستەفا حه‌مە مستەفا (رەسول بچکۆل)
سکرتێر: فه‌رمان عه‌بدوڵا تاهیر عه‌بدوڵا، حه‌سه‌ن مسته‌فا ئه‌حمه‌د ره‌سول (ماموستا حه‌سه‌ن)، قادر مستەفا عه‌بدوڵا (قادر محامی)
بەڕێوەبەری کارگێڕی: یاسین خزر ته‌ها سلێمان (یاسین گۆران)، رەسوڵ زەرد سلێمان عه‌لی (رەسوڵ زەرد).
بەڕێوەبەری میدیا: ساڵح محه‌مه‌د مه‌لا مو‌سا (پارێزه‌ر ساڵح مه‌لا)، فریاد عومه‌ر جه‌لیل قادر
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: حاتم عه‌لی كاكە ئه‌مین عومور (حاتم مەرگەیی)، دانا خدر مینە نه‌بی، بەختیار خزر عه‌بد ته‌ها ئیسماعیل (بەختیار موهه‌ندیس)
نوێنەری تەواوکاری جڤات: بەشدار عه‌بدولڕه‌حمان مه‌حمود (بەشداری موهه‌ندیس)، مستەفا سه‌لیم مه‌حمود ئه‌حمه‌د (مستەفا سەلیم)
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزای ماوەت:
باژێروان: سیروان ئەبوبەکرحەمە شه‌ریف (سیروان ماوەتی)، سەروەر کەمال فه‌قێ عه‌بدوڵا مه‌حمود (سەروەر گرگاشەیی)
سکرتێر: دانا محه‌مه‌د ئیبراهیم عه‌لی
نوێنەری ئافرەتان: بەسێ رەشید فەقێ محه‌ممه‌د
بەڕێوەبەری کارگێڕی: عومه‌ر محه‌مه‌د رەشید (عومه‌ر سیاسی)
بەڕێوەبەری میدیا: رێناس مه‌حمود مستەفا (بلە)
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: بەختیار عه‌زیز عه‌لی فه‌ره‌ج، کاوە ساڵح رەسوڵ
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزای دوکان:
باژێروان: فەرهاد محه‌ممه‌د قادر محه‌مه‌د، ساڵح مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌مین (مامۆستا ساڵح)، رەوەند سابر عه‌بدولقادر حاجی (رەوەند شەهید غەریب هەڵەدنی)
سکرتێر: حەمە ئه‌مین عه‌بدولكه‌ریم (هێرش حاجی تانی)، فایەق مستەفا رەسول حه‌مه‌د (فایەق موهه‌ندس)
نوێنەری ئافرەتان: پەروین حه‌سه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان (پەروین مامە)
بەڕێوەبەری کارگێڕی: محه‌ممه‌د عه‌بدولڕه‌حمان جه‌لال (محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولڕه‌حمان)، ئه‌حمه‌د شه‌ریف محه‌مه‌د ئه‌مین
بەڕێوەبەری میدیا: عومه‌ر عه‌لی وەستا ئه‌حمه‌د (عومه‌ر وەستا عه‌لی)، هۆشیار که‌ریم شریف (هۆشیار که‌ریم ئاغا)
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: موحسین عه‌بدوڵا حسین، محه‌مه‌د مه‌حمود ئیبراهیم مه‌حمود (مامۆستا محه‌مه‌د)
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزای سه‌ید سادق:
باژێروان: جه‌بار جه‌لال مه‌حمود مستەفا
سکرتێر: هەردی حه‌مه ئه‌مین فتاح عه‌بدوڵا
نوێنەری ئافرەتان:
بەڕێوەبەری کارگێڕی: فاروق حەمە ئه‌مین قادر رەسوڵ
بەڕێوەبەری میدیا: مه‌سعود سلێمان حه‌مە بۆر شا محه‌مه‌د، مەڵبەند ئه‌حمه‌د حه‌مە ئه‌مین فه‌قێ
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: عومه‌ر محه‌ممه‌د قادر پیر وەیس
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزای شارەزور:
باژێروان: شاخەوان رەئوف مستەفا، عومه‌ر فەرەج حەمە فه‌تاح
سکرتێر: دڵشاد محه‌مه‌د ئەوڕەحمان، سوارە ئیبراهیم جه‌لال محه‌مه‌د، گۆران ساڵح مارف، محه‌ممه‌د مه‌حمود کاکە برا مارف
بەڕێوەبەری کارگێڕی: فاخر ئه‌حمه‌د رەحمان محه‌مه‌د، میران عه‌بدوڵا کریم عه‌لی (میران گەڵاڵی)، تاریق رەئوف رەسول خەسرەو، نافیع تۆفیق محه‌مه‌د، عەتا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د (عەتا باشکی)
بەڕێوەبەری میدیا: نافیع محه‌مه‌د سه‌عید مستەفا، عادل ئه‌حمه‌د عه‌زیز (عادل مەریوانی)
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: ژیا حه‌سه‌ن محه‌مه‌د رەشید، ئومێد رەئوف مه‌حمود عه‌لی، هەردی حسین سه‌عید، فارس عه‌بدولكه‌ریم حه‌مە عه‌لی
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزای کفری:
باژێروان: نه‌سره‌دین مه‌حمود ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا
سکرتێر: هاشم ساڵح عه‌لی محه‌مه‌د (مامۆستا هاشم)
نوێنەری ئافرەتان: بۆکان نه‌جمه‌دین عه‌لی عهبدهلڕحمان (مامۆستا بۆکان)
بەڕێوەبەری کارگێڕی: رۆڤان سەروەت ئیبراهیم محه‌مه‌د (مامۆستا رۆڤان)
بەڕێوەبەری میدیا: شارەزا شکور عه‌زیز ئیبراهیم
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: دەرون عومه‌ر مه‌حمود محه‌مه‌د، خالید وەلید محه‌مه‌د حسین (کوڵە جۆی)، که‌ریم سه‌بار ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزای ناوەندی کەرکووک:
باژێروان: سەیوان عەزیز تاڵب، حه‌کیم عه‌بدولڕحمان سه‌عید
سکرتێر: ئەدهەم جومعە عه‌بدولڕه‌حمان، محه‌مه‌د نه‌سره‌دین محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ریف
بەڕێوەبەری کارگێڕی: سالار ئەمین مەردان (سالار)، عه‌زیز حه‌مید عه‌زیز ئه‌حمه‌د
بەڕێوەبەری میدیا: سامان رەشید محه‌مه‌د شریف، شوان خورشید محه‌مه‌د قادر، هەڤاڵ سه‌ڵاح ساڵح حسین
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: ئه‌حمه‌د تەها قاسم خەلیفە (ئەحمەدی شیخ تەها)، رەحیم که‌ریم فارس (وەستا رەحیم)
نوێنەری تەواوکاری جڤات: عه‌بدولقادر حه‌مید جیهان شاسوار، عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵا رەزا (عەول)
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزای ناوەندی دهۆک:
باژێروان: جاسم محه‌مه‌د مسته‌فا (کۆچەر)، میکائیل ساڵح، عوسمان ئه‌حمه‌د عوسمان ئه‌حمه‌د (سندی)
سکرتێر: عه‌بدولڕه‌حمان مه‌هدی (بامەڕنی)، حجی مسته‌فا شیخۆ (حجی رێکانی)، سه‌باح یاسین عه‌لی ئه‌حمه‌د (د. سه‌باح)
نوێنەری ئافرەتان: فاتمە محه‌مه‌د ئیسماعیل (ئەفەندی)، شیلان تۆفیق حه‌سه‌ن محه‌مه‌د
بەڕێوەبەری کارگێڕی: فرسەت ساڵح حه‌سه‌ن سلێمان (مزوری)، کاوار حه‌سه‌ن عه‌لی
بەڕێوەبەری میدیا: موحسین عه‌بدولڕه‌حمان ره‌جه‌ب جومعە، محه‌مه‌د وهجیە عارف سه‌عید (کاوە ئاکر)
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: خه‌لیل تاهر ئیبراهیم (شەرەفانی)
کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزای هەڵەبجە:
باژێروان: نزار مه‌حمود ساڵح، هادی حهمەرشید فه‌ره‌ج مه‌حمود
سکرتێر: سالار محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د (مامۆستا سالار)، محه‌مه‌د حه‌مە ره‌زا ئه‌مین قادر
نوێنەری ئافرەتان: چیا ره‌شید عه‌بدولقادر
بەڕێوەبەری کارگێڕی: جه‌بار نه‌جیب نامدار بارام، ئەبەدان سەعید ساڵح عیسا
بەڕێوەبەری میدیا: کۆساڵان ئه‌بوبه‌کر مه‌حمود محه‌مه‌د
بەڕێوەبەری پەیوەندی گشتی: محه‌ممه‌د ره‌شید مه‌ولود لالۆ (حەمەی سەلاجە)، ناجی حه‌مە تۆفیق حه‌مە فرج محه‌مه‌د
سبەی
03/05/2013
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران بڵاویكردوونه‌ته‌وه، رێژه‌ی تووشبوانی نه‌خۆشی ئایدز تا كۆتایی مانگی ئازاری 2013، گه‌یشتووه‌ته 26 هه‌زار كه‌س.
ئه‌و راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكردووه له‌ساڵی 2011دا 24 هه‌زار تووشبووی ئه‌و نه‌خۆشیه هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ
26 هه‌زار كه‌س، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ سێكسكردن له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان‌و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ڕێگه‌ی ده‌رزی ژههراوییو گواستنه‌وه‌ی خوێنی تووشبوه‌كه.
ئایدز به‌نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار داده‌نرێت له‌ئێران، چاودێران پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌پێنج ساڵی داهاتوودا ئه‌و ژماره‌یه به‌رزبێته‌وه بۆ 126 هه‌زار.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته، ژماره‌ی تووشبووانی ئایدز له‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته 26 هه‌زارو
150 كه‌س، پیاوان به‌ڕێژه‌ی 89.8% تووشبوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران روونیكرده‌وه زۆرینه‌ی تووشبووان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 25 بۆ 34 ساڵدایه، فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و دیارده‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ په‌یوه‌ندی سێكسی.
شاره‌زایانی ئێران پێیانوایه، دیارده‌ی بێكاری بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری گهنجانو به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی بێوه‌ژن، یارمه‌تی ده‌ربووه بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و نه‌خۆشیه له‌كۆمه‌ڵگای ئێرانی‌دا.
مه‌جید ئه‌بهه‌ری، شاره‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی وتی «زۆربوونی دیارده‌ی بێوه‌ژن له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مدا بووه‌ته هۆی لادانی ره‌وشتی».
عه‌باس سه‌داقه‌ت، سه‌رۆكی به‌شی ئایدز له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتی، ناتوانرێت رێگری بكرێت له‌نه‌خۆشی ئایدز، ژماره‌ی ئه‌و كچانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه.
hawlati
03/05/2013
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران
وەزیری دەرەوەی ئێران دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی به "مه‌حاڵ" ناوده‌بات و ده‌ڵێت " کوردەکان دەیانەوێت نەوت بە دەست بێنن، چونکە وادەزانن بەمشێوەیە دەبنە دەوڵەتێکی سەربەخۆ".
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقایی بە (رووداو)ی راگەیاند "بۆچونی من ئەوەیە، دەوڵەتی کوردی مەحاڵە لە عێراقدا دروست بێت".
گوتیشی؛ قسەکانم لە رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکیا لەم بارەوە پشت راست دەکەمەوە.
حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر بە رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی راگەیاندبوو "هەندێ جار ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا دەبنە قەیران بەڵام پێم وا نییە، هیچ کێشەیەک لە نێوان کورد و شیعەدا هەبێت".
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانەکەیدا بۆ رووداو دەڵێت "وڵاتانی بیانی شەڕی نەوت دەکەن لە عێراقدا، سیاسیەکانی عێراق کەوتوونەتە ناو ئەم کێشانەوە، بە تایبەت کوردەکان دەیانەوێت نەوت بە دەست بێنن، چونکە وادەزانن بەمشێوەیە دەبنە دەوڵەتێکی سەربەخۆ، بەڵام کە لە عێراق و ناوچەکە ورد دەبمەوە، وای دەبینم، پێکهاتنی دەوڵەتێکی کوردی لە عێراقدا مەحاڵە".
حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پەیوەندی دیپلۆماسیدا هەیە لە کۆلێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ماستەرو دکتۆرای لە پەیوەندی نێودەوڵەتی هەیە لە زانکۆی تاران. لە پۆستەکانی باڵیۆزی ئێران لە وڵاتی بەحرەین، بەرپرسی لیژنەی تایبەت بە عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران و جێگری باڵیۆزی ئێران بووە لە بەغدا.
rudaw
02/05/2013
ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێوەرۆکی کۆبوونەوەکانی شاندی کوردستانی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانی عێراق راگەیاند.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کە هاوکات سەرۆکی شاندی کوردستانی بوو بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ بەغدا، رایگەیاند:" هاوپەیمانی لەگەل کەس ناکەین دژ بە لایەنێکی دیکە و هیچ کاتێکیش دانوستان لەگەڵ بەغدا رەت ناکەینەوە و پێمان وایە بە دیالۆگ لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دەتوانین چارەسەری کشێەکان بکەین".
نێچیرڤان بارزانی، گوتی:" ئەساسی گفتۆگۆکانمان لەسەر سێ بنەمایە، تەوازن و تەوافق و شەراکەت. ئەم سێ بنەمایە سێ بنەمای سەرەکین کە عێراقمان لەسەر بنیاد ناوە و بە هەموو پێکهاتەکانەوە دەبێ پێیانەوە پابەندبین"
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، رایگەیاند:" توانیمان لەو سەردانەدا لەگەڵ مالکی چوارچێوەیەک دابنێین کە بیکەینە بنەمایەک بۆ دانوستانەکانی دیکە لەگەڵ بەغدادا".
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ئەو رێککەوتنانەی کەلە بەغدا کردوویانە، گوتی:" لەگەل سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، نوری مالکی، لەسەر چەند خالێک رێککەوتووین کە ئاماژەیان پێدەدەم:
١/ مەشروعێکی یاسایی تایبەت بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەنفال وکیمیابارانی هەڵەبجە و ئاوارەکانی ئیران و تورکیا ئامادەبکرێ و بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و پەرلەمانی عێراق بۆ گفتۆکردن لەسەری بنیردرێ.
٢/ رێککەوتین لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی کە زۆر جار هەواڵی ئەمنی بە هەڵە بە بەغدا دەگات، چونکە ئەمنیەتی بەغدا ئەمنیەتی ئێمەشە. بۆیە ناوەندێکی تەنسیق دادەنێین و کارەکان ئەنجام دەدەین.
٣/ بریارمان دا میکانیزمێکی هاوبەش بۆ ناوچانەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دابنێین و پێکەوە لەگەل حکوومەتی عیراق بتوانین کە ئەو شوێنانە لە رووی ئەمنیەتی وئەو شتانەی پێویستن ئەنجامی بدەین تا یەکلایی کردنەوەی ئەم ناوچانە.
٤/ لەسەر لیژنەیەک بۆ سنووری ئیدارەی پارێزگاکان رێککەوتین .
٥/ لیژنەیەک بۆ تەعدیلی موازنە پێکدەهێنین، هەوڵدەدەین ئەم یاسایە پیداچوونەوەی بۆ بکرێتەوە، لەم لیژنەیەدا باسی پرسی پێشمەرگە دەکەین و کاری لەسەر دەکەین.
٦/ لیژنەیەک دادەنێن بۆ ئەوەی یاسای نەوت و داهاتی نەوت رێکبخرێت.
هەر لە درێژەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بریاڕمان داوە کە وەزیرە کوردەکان بۆ بەغدا بگەرێنەوە و پەرلەمانتارانیش لە دانیشتنەکانی هەفتەی داهاتووی پەرلەماندا بەشداری بکەن.
لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، گوتی:"سپاسی هەموو هێزە کوردستانییەکان دەکەم، راستە بۆچوونمان جیاوازە، بەلام لە بەغدا یەکگرتوو بووین و یەک وهەلوێستمان بووە".
شاندێکی هەرێمی کوردستان لە ٢٩ی مانگی نیسان، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە یاوەری ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە جه‌باره یاوه‌ر، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم فه‌لاح مسته‌فا، وەزیری پلاندانان عه‌لی سندی و پارێزگاری کەرکووک نه‌جمه‌دین كه‌ریم و ئازاد بەرواری سەردانی بەغدایان کردبوو.
ش.ب
pna
02/05/2013
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو كرێكارانی جیهان بە گشتی و كرێكارانی كوردستان بە تایبەتی دەكەم. ئەو ڕۆژەی بووەتە هێمایەكی مێژوویی بۆ بەرگریكردن لە كرێكاران و ڕووبەڕووبوونەوەی چەوساندنەوەی ئەو توێژە كاریگەرەی نێو كۆمەڵگە.
بەشی زۆری ئەركی ئاوەدانكردنەوە و پێشڤەچوونی وڵات بەر كرێكارەكان كەوتووە. ماندووبوون و فیداكاریی ئەوانە وا دەكات چینوتوێژەكانی دیكەی كۆمەڵگە لە ئاسوودەییدا بژین هەر بۆیەشە ئەركی سەر شانی هەموو لایەكمانە پێزانینمان بۆ ئەو ئازیزانە هەبێت و پشتیوانی مافەكانیان بین.
هێشتا دۆخی ژیانی كرێكاران نەگەییشتووەتە ئاستی پێویست. هێشتا لە زۆر شوێنی جیهاندا چەوساندنەوە و پشتگوێخستنیان بەردەوامە. هەرچەندە ئێمەی كوردستانی خاوەنی كولتوورێكی دەوڵەمەندین بۆ ڕێزگرتن لە پێگە و ماندووبوونی كرێكاران بەڵام پێویستە پارلەمان و حكوومەت بە دەركردنی یاسا و بڕیار و ڕێنمایی نوێ خزمەتی زیاتری كرێكار بكەن و، سەندیكاكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنییش لە هەوڵی بەردەوامدابن بۆ چەسپاندنی داواكاریی كرێكاران و باشتركردنی گوزەرانیان و لە هەمووی گرنگتر دابینكردنی بیمە و سەلامەتی پیشەییان. جێگەی خۆیەتی لەم بۆنەیەدا داوا لە گشت لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاووڵاتییە خۆشەویستەكان بكەم كە پاڵپشتی ماف و سەلامەتیی ئەو كرێكارە بیانییانە بن كە لە هەرێمی كوردستاندا كار دەكەن.
بەو هیوایەی وڵاتمان بگاتە قۆناغێك كە دوور بێت لە چەوساندنەوە و نادادپەروەری و مسۆگەربوونی هەموو ماف و داواكارییەكی كرێكاران.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
1/05/2013
ئێواره‌ی دوێنێ 30-4 له‌شاری سلێمانی د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ئاماده‌بونی رزگار عه‌لی و ئازاد جوندیانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و به‌هرۆز حه‌مه ساڵح پارێزگاری سلێمانی و نه‌رمین عوسمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و د.سه‌لاح سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی باڵای توركیا كه پێكهاتبوون له حسێن چه‌لیك جێگری سه‌رۆكی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا (ئاكپارتی)و محێدین شیشمهك جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خوێندنی باڵای توركیا‌و ئایدن سهلجیك سه‌ركونسوڵی توركیا له هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی ئه‌و وڵاته.
له‌ودیداره‌دا به‌گرنگییه‌وه باس له‌چۆنێتی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرا‌و ته‌ئكید له‌سه‌ر زیاتر گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه د.به‌رهه‌م وتی: توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه‌و به‌هه‌مانشێوه هه‌رێمی كوردستانیش بۆ توركیا گرنگه، راشیگه‌یاند ئایندهی هه‌رێمی كوردستان و توركیا زۆر له‌یه‌كتره‌وه نزیكه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا كرا‌و پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان له‌وپرۆسه‌یه دوپاتكرایه‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا باس لهوپێشكهوتن و گه‌شه‌كردنانه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان كرا‌و ته‌ئكید له‌سه‌ر زیاتر به‌شداریكردنی توركیا‌و كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌و وڵاته له‌پرۆسه‌ی بوژانه‌وه له‌كوردستان كرایه‌وه به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی په‌وه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و زانست و كلتوری، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاریكاری و بونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا به‌پێویست زانراو پێشنیازكرا توركیا كارئاسانی زیاتر بكات بۆ خوێنكارانی تواناسازی كوردستان و ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا له‌و وڵاته.
1/05/2013
یەكە ئیداریەكانی سەر بەحكومەتی هەرێم لەچەندین ناوچەی هەرێمی كوردستان دەرگایان بە رووی خەڵكی رۆژهەڵاتدا (ئێران) كردووەتەوە بۆ ئەوەی ناسنامەی عێراقی وەربگرن، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو گومانانەی لەسەر هەڵكشانی ژمارەی دانیشتوان دروستبووە.
بەپێی بەدواداچوونێكی هاوڵاتی سەدان كوردی خەڵكی ناوچە جیاوازەكانی ئێران روویان لەشارەكانی قەڵادزەو رانیەو زاخۆ‌و سۆران كردووە تاوەكو ناویان تۆماربكرێت بەمەبەستی پێدانی ناسنامەی عێراقی.
ئیدریس ع پور، لەگەڵ تەواوی ئەندامانی خێزانەكەی لەشاری مەهابادوە هاتووەتە هەرێم بۆ دەركردنی ناسنامە، بەهاوڵاتی وت «كارەكانمان بەباشی بەڕێوەچووە، ئێستا من ناسنامەم هەیەو تەنیا رەگەزنامە ماوە دەریبكەم».
تەواوی ئەو فەرمانگانەی ناسنامە بۆ خەڵكی رۆژهەڵات دەردەكەن لەپشكی پارتی‌و یەكێتی پۆستەكانیان وەرگرتووە.
ناوبراو پێیوایە ئەو هەنگاوەی دەسەڵاتی هەرێم هاوكارییەكی باشەو وتیشی «وەكو كوردێك ئامادەین بۆ هەموو جۆرە هاوكاریەكی باشووری كوردستان ئەگەر پێویستیان پێمان بوو، جا چ دەنگدان بوو یان شەڕكردن بۆ مافەكانی كورد».
بەپێی ئەو زانیاریانەی هاوڵاتی لەچەند سەرچاوەیەكی رۆژهەڵاتەوە دەستی كەوتوون، ئێران هەستی بەجموجۆڵی بەلێشاوی كوردەكان كردووە بۆ هەرێم، بۆیە دوێنێ یەكشەممە لەگوندی بێتووشی سەر بەشاری سەردەشت هێرشی كردووەتە سەر ژمارەیەك خەڵك كە ویستوویانە بچن بۆ هەرێم‌و حەوت سەیارەیانی سووتاندوە، هەروەها لەچەند رۆژی رابردوودا نزیكەی 200 كەسی دەستگیركردووە.
رەحیم محەمەدی ناوی خوازراوی یەكێكە لەو كەسانەی لەسەردەشتەوە هاتووە بۆ قەڵادزە، بەهاوڵاتی وت «لە رێگەی خزمێكمەوە هاتم بۆ ئەوەی ناسنامەی كوردی دەربهێنم، هیواخوازم حكومەتی هەرێم دەرگا بكاتەوە بۆ هەموو كوردانی چوار پارچەی كوردستان».
ئەو هەنگاوە لەكاتێكدایە ژمارەیەك پەرلەمانتار داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەیان كردووە بەهۆی ئەو رەخنانەی لەسەر ئاماری دانیشتوانی هەرێم هەیە كە بەپێی وەزارەتی پلاندانان رێژەكە بەشێوەیەكی نەگونجاو لەگەڵ زیادبوونی ساڵانی رابردوودا بەرزبووەتەوە، بەو هۆیەشەوە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن «گومانیان» لادروستبووە لەسەر دروستی ئامارەكە.
لەهەمانكاتدا ئەو لایەنانە باسیان لەترسی بەكارهێنانی ئەو ئامارانە كردووە لەهەڵبژاردنەكاندا بەقازانجی پارتی، چونكە رێژەكە زیاتر لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەو حزبەدا زیادیكردووە.
عەبدوڵا حەمەئەمین، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، بەهاوڵاتی وت «ئەوەی پارتی‌و یەكێتی دەیكەن تێكدانی ئاسایشی وڵات‌و ئاسایشی مرۆییە، ئەو ناونووسینانە بۆ مەرامی سیاسی و هەڵبژاردنە ئەگینا پاساوی تری لەپشت نیە«.
پێشیوابوو كە ئەگەر ئەو كارە بەردەوام بێت ئەوا هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و سەرۆكایەتی هەرێم نەكرێت باشترە، كە بڕیارە 21ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
جەلال شێخ كەریم، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ، بەهاوڵاتی وت «بڕیارێكمان دەركردوە بۆ ئەو كەسانەی كاتی خۆی پەناهەندەی وڵاتان بوون بەهۆی شۆڕشی ئەیلولو شۆڕشی نوێوە، ئەوانەی دایك‌و باوكیان یان خوشكێك یان برایەكیان هەیە لێرە ناسنامەیان بۆ دەركرێت».
ئەوەشی خستەڕوو كە هەموو ئەو خەڵكەی هاتوون ناسنامەیان بۆ ناكرێت، چونكە دەبێت سەردانی دادگا بكەن‌و ببرێنە تاقیگەی زانستی و ناوی كەسوكاریان لەلیستی تۆماری هەرێم‌و شایەدیان هەبێت.
دانا رەزگەیی
hawlati
30/04/2013
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی كرده‌وه واشنگتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی، سه‌رقاڵی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرت و به‌ڵگه‌نامانه‌ن كه ئاماژه به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه ده‌كه‌ن.
چاك هیگڵ، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ته‌ئكیدی كرده‌وه به‌ر له هه‌ر بڕیار و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به سووریا، پێویستیان به به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتی زیاتر هه‌یه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له قه‌یرانی سووریا، هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆبامای خستووه‌ته ژێر گوشار، بۆ ده‌ستێوه‌ردان له قه‌یرانی ناوخۆی سووریا.
باراك ئۆباما، سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی سووریا به هێڵی سوور ده‌زانێت، به‌ڵام هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی نه‌كردووه.
ئا. ر
30/04/2013
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێم پێیوایە گەلی كورد قوربانی زۆری داوە و رێگەی زۆریشی بڕیووە، دەڵێت “ئەو قوربانیانەی گەلی كورد داویەتی بەشی 10 دەوڵەتی سەربەخۆیە”.
ئەمڕۆ یەكشەممە 28/4/2013، مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی بەشداربووی “سێیەم كۆنفرانسی لاوانی هەر چوار پارچەی كوردستان” كرد.
بارزانی، بەپێویستی زانیوە لاوانی هەر چوار پارچەی كوردستان هەوڵ بۆ یەكبوونی تواناكانیان بدەن و لە ژێر یەك ئاڵادا كار بكەن.
سەرۆكی هەرێم، ئاماژەی بە خۆراگریی گەلی كورد كردوەو و وتویەتی “گەلی كورد سەرەڕای نەهامەتییەكان توانی خۆڕاگر بێت و ناسنامەی نەتەوەیی خۆی بپارێزێ و ئێستاش گەیشتۆتە قۆناغی خەباتی ئاشتی و دیموكراتی، و تەنیا بەو رێگەچارەیە دەسكەوتەكان گەورەتر و پڕ بەهاتر دەبن”.
لە دیدارەكەدا بارزانی باسی لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كردوەو گەشبینی خۆی نیشانداوە كە گۆڕانكارییەكان لە بەرژەوەندیی نەتەوەیی كوردن، بۆیە دەبێ كورد كارێك بكات لە هاوكێشە تازەكاندا دەسكەوت مسۆگەر بكات.
سێیەمین كۆنفڕانسی لاوانی نەتەوەی كورد، لە كەمپی دۆمێزی پارێزگای دهۆك ئەنجامدرا، رۆژی هەینی دەستیپێكردو دوو رۆژی خایاند، مانگی رابردووش كۆنفرانسی لاوانی نەتەوەیی كورد لەشاری رمێلانی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدرا، كە رێكخراوی یەكێتی لاوانی پارتی‌و رێكخراوەكانی نزیك لەو حیزبە بایكۆتی كۆنفرانسەكەیان كرد.
29/04/2013
هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای ئازادی سوریا، پیاوێك ده‌ستگیر دهکهنو دوای ئه‌شکه‌نجه‌دانی ده‌یسوتێنن.
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه، هاوڵاتیه‌ک به‌ناو (فه‌یسه‌ل ئه‌حمه‌د جه‌لود) له‌به‌ر هێرشی گروپه چه‌کداره‌کان و فڕۆکه‌کانی رژێم له‌گونده‌که‌ی ئاوارهببوو ، له‌کاتێکدا ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه گونده‌که‌ی و سه‌یری ماڵه‌که‌ی بکات، له‌لایه‌ن گرووپێک به‌ناو (ئه‌حرار شام) سه‌ربه سوپای ئازاد ده‌ستگیر ده‌کرێت و دوای ئه‌شکه‌نجه‌دانی سووتێنرا .
فه‌یسه‌ل ئه‌حمه جه‌لود مانگ و نیوێکه له‌به‌ر بۆردومانی فڕۆکه‌کانی رژێم له‌دژی شارۆچکه‌ی ته‌لکۆچه‌ر، کۆچی گوندی سوکریاتی کردبوو، دوێنێ گه‌ڕایه‌وه شارۆچکه‌که‌و ویستی سه‌یری ماڵه‌که‌ی بکات. به‌ڵام ئه‌حمه‌د جه‌لود کاتێک ده‌ڕواته ناو ماڵه‌که‌ی ده‌بنێت گرووپی چه‌کدار به‌ناو که‌تیبه‌ی (ئه‌حرار شام) سه‌ر به که‌سێکی به‌ناوی (ئه‌بوو محه‌مه‌د حاجووک) ماڵه‌که‌یان کردۆه‌ته ناوه‌ندی چه‌کداره‌کان .
جه‌لوود له‌ماڵه‌که‌یدا خۆی دا له‌لایه‌ن (5) چه‌کداره‌وه ده‌ستگیرده‌کرێت و ده‌ست و چاوی ده‌به‌سترێته‌وه. ئه‌و گروپه جه‌لوود ده‌به‌نه ژووری ماڵه‌که‌وه و له‌سه‌ر گوندی سوکهریات و YPG پرسیاری لێده‌که‌ن به‌ڵام کاتێک جه‌لوود ووتویه‌تی که ئه‌و شتێک نازانێت، رووبه‌ڕوی ئه‌شکه‌نجه کرایه‌وه. هه‌مان گرووپ به ئه‌شکه‌نجه رازی نابن و پاشان نه‌وت ده‌ڕژێننه سه‌ر جه‌لوود و ئاگر له‌جه‌سته‌ی به‌رده‌ده‌ن .
له‌کاتێکدا ئه‌شکه‌نجه له ئه‌حمه‌د جه‌لود کراوه، فڕۆکه‌کانی رژێم شارۆچکه‌ی تلکۆچهریان بۆردومان کردووه. ، ئه‌شکه‌نجه که‌ره‌کان جه‌لود به‌جێده‌هێڵن و هه‌ڵدێن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه جه‌لود ده‌رفه‌تێک ده‌دۆزێته‌وه هه‌رئه‌وکات خۆی ده‌سته‌کانی ده‌کاته‌وه و له سه‌ر بانه‌وه بۆ ماڵێکی تر له‌هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ڵدێت. دانیشتوانی ماڵه‌که کاتێک جه‌لوود به‌و شێوازه ده‌بینن، به په‌له ده‌یگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لسه‌لام له شاری گرکێ له‌گێ. له‌و نه‌خۆشخانه‌دا پاش موداخله سه‌ره‌تاییه‌کان، جه‌لوود ده‌گوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قامیشلۆ .
ئه‌حمه‌د جه‌لوود که له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشکی دایه، به‌سه‌ر هاتی خۆی بۆ ئاژانسی ANHA باس کرد. جه‌لوود رایگه‌یاند مانگ و نیوێک پێش ئێستا له به‌ر بۆردومانی هێزه‌کانی رژێمی به‌عس له‌دژی تلکۆچه‌ر ماڵه‌که‌ی بارکردووه و له‌گوندی سوکریات نیشته‌جێ بووه.
جه‌لوود ده‌ستنیشانی کرد که دوێنێ ویستوویه‌تی بڕوات سه‌یری ماڵه‌که‌ی له تلکۆچه‌ر بکات، کاتێک رۆیشتووه‌ته ئه‌وێ، له‌لایه‌ن (5) چه‌کداری که‌تیبه‌ی (ئه‌حرار شام)وه داگیرکراوه ، پاشان ده‌ست و چاوی ناوبراو بهستوهتهوهو و پاش ئه‌شکه‌نجه ئاگری له‌جه‌سته‌ی به‌رده‌ده‌ن . جه‌لوود رایگه‌یاند که چه‌کداره‌کان پرسیاری وه‌ک (کێ شه‌رڤانانی YPG ی هێناوه‌ته ناو گوندی سوکریات؟ له‌گوند کێ هه‌ڤاڵی YPG یه؟ فه‌رمانده‌ی YPG کێیه ؟ ژماره‌یان چه‌ند که‌سه؟” لێکردووه .
جه‌لود ئه‌و شتانه‌ی که پاش پرسیاره‌کان به‌سه‌ریان هێناوه وه‌های راگه‌یاند: “کاتێک من وه‌ڵامی (نازانم دایه‌وه) ئه‌شکه‌نجه‌یان کردم و نه‌وتیان رژانده سه‌ر لاشه‌م و پاشان ئاگریان تێبه‌ردام و لاشه‌م گڕی گرت. به‌ڵام له‌و کاته‌دا فڕۆکه‌کانی رژێمی به‌عس تلکۆچهریان بۆردومان کرد و گرووپه چه‌کداره‌کان هه‌ڵهاتن. پاشان منیش ده‌سته‌کانم کرده‌وه‌و له‌سه‌ر بانی ماڵه‌کانه‌وه بۆ ماڵی هاوڵاتییه‌ک له تلکۆچه‌ر هه‌ڵهاتم. ئه‌و ماڵه‌ش منیان هێنایه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لسه‌لام لهگرکێ له‌گێ .”
hawlati
28/04/2013
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق كۆبۆوه و به‌ڕاشكاوی هه‌ردوولا باسیا له خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوانیان كرد، هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كیشه‌كان به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌ردوولا گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كرد و رێككه‌وتن به‌پێی ده‌ستور سه‌رجه‌م كیشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن، له هه‌مانكاتدا له‌سه‌ر پێدانی گرنگی تایبه‌ت به لایه‌نی ئه‌منی له‌سه‌رجه‌م عێراق رێكه‌وتن، هه‌ر له‌مباره‌وه هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێت.
هه‌ردوولا رێككه‌وتن كه ئه‌و یاسایانه‌ی كاریگه‌ری كارایان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان وه‌ك یاسای نه‌وت و گاز و یاساكانی دیكه هه‌یه، پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت و په‌سه‌ندبكرێت، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه بڕیاردرا دانیشتنه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران / س . س