پارێزەر و یاساناسێک, رایگەیاند, دەستور دوای یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم دەرکەوت, بۆیە ھەقی ھەیە ئەوەی پێشتر ھەڵوەشێنێتەوە, ھەر بڕگەیەک لە یاسایی سەرۆکایەتی ھەرێم رکابەر بێت لەگەڵ بڕگەکانی دەستور ئەو بڕگەیە کاری پێناکرێت, لەبەر ئەوەی دەستوری ھەرێم راپرسی لەسەر نەکراوە, سەرۆکی ھەرێم دەتوانێت خۆی ھەڵبژێرێتەوە.
عەبدولرەحمان زێباری بۆ ئاژانسی ھەواڵ و رادیۆی پەیامنێر وتیشی: ھەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای دەستوری ھەیە بەڵام لەسەر راپرسی ماوە, پەسەند بکرێت, دەستور بەرزترە لە یاسا, دەسەڵاتی سەرۆکی ھەرێم دەسەڵاتێکی دەستورییە, زیاتر لەوەی یاسایی بێت, سەرۆکی ھەرێم سوێندی دەستوری دەخوات نەوەک سوێندی یاسایی, تا ئێستا دەستوری پەسەندکراومان نییە, ئەو دەستورەی ھەیە دەبێتە دادوەر نەوەک یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم.
ئاماژەی بەوەشدا: یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم یاسایە و پرۆژەی دەستوری ھەرێمیش ھەر یاسایە, کە لە پاش یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم دەرکەوت, ئەمەی دواتر ھەقی ھەیە ئەوەی پێشتر ھەڵبوەشێنێتەوە, ئەگەر دەستور لەلایەن خەڵکەوە پەسەندکرا لەو کاتەدا بەگوێرەی دەستور کاردەکرێت, ھەر بڕگەیەک لە یاسایی سەرۆکایەتی ھەرێم رکابەر بێت لەگەڵ بڕگەکانی دەستور ئەو بڕگەیە کاری پێناکرێت, لەبەر ئەوەی دەستوری ھەرێم راپرسی لەسەر نەکراوە, سەرۆکی ھەرێم دەتوانێت خۆی ھەڵبژێرێتەوە.
زێباری روونیکردەوە: لە ریفراندۆم رای خەڵک گرنگە, رای پەرلەمانتار گرنگ نییە, رای خەڵکی کوردستان سەبارەت بە دەستور یەکلاکەرەوەیە, نەک رای دەسەڵات یان ئۆپۆزسیۆن, لە راپرسیدا دەنگی ھەژارێک و وەزیرێک وەکو یەکە, دەبو دەرستوری ھەرێم لە ساڵی ١٩٩٣ یەکلایی بکرایەتەوە نەوەک لە ٢٠١٣, دوای بیست ساڵ کێشەی لەگەڵ خۆی بێنێت.
بڵند ته‌نیا / س . س
pna
17/04/2013
جگە لە ژنانی کورد، هەژمارێک لە نوێنەرانی پارلەمانی ئێرانیش ناڕەزایەتییان بەرانبەر بە گێڕانی حوکمدراوێکی کورد بە جل و بەرگی ژنانە لە مەریوان نیشاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە[٢٧ی خاکەلێوە]، کۆمەڵێک لە ژنانی مەریوانی بە پۆشینی جل و بەرگی کوردیی سوور و بەرزکردنەوەی پلاکارد و سەردانی دروشم، گێڕانی حوکمدراوێکی کورد بە جل‌و بەرگی ژنانەیان شەرمەزار کرد.
"ئەنجومەنی ژنانی مەریوان" لەمبارەوە رایگەیاند کە هەژمارێک لە ژنانی مەریوانی لە مەیدانی دوانزەسوارەوە تا مەیدانی شەبڕەنگ رێپێوانێکیان ئەنجام داوە و وێڕای بەرزکردنەوەی پلاکارد، به درووشمدان سووکایەتی بە "گەلی کورد" و بە تایبەت "جل و بەرگی ژنانی کورد"یان مەحکووم کردووە.
به گوێرەی هەمان سەرچاوە، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە باتووم هێرشیان کردۆتە سەر بەشدارانی چالاکییەکە و چەند کەسیشیان بریندار کردووە.
هەوڵی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر سەبارەت بە قۆڵبەستکران یا نەکرانی ناڕازییان و هەژماری برینداران تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەر ئەمڕۆ، کۆمەڵێک لە پارلەمانتاران، بە واژۆکردنی نامەیەک و ناردنی بۆ وەزیری ناوخۆ و وەزیری دادی ئێران، ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر بەم کردەوەی هێزە ئینتزامییەکان نیشان داوە.
به گوێرەی ماڵپەڕی نەسیم، نوێنەری مەریوان لە پارلەمانی ئێرانیش نامەکەی واژۆ کردووە و ئەو کردەوەی هێزە ئینتزامییەکانی بە "پێچەوانەی رێساکانی ئایینی ئیسلام و سووکایەتی بە جل و بەرگ و کەسایەتی ژنی موسوڵمان" پێناسەکردووە.
"ئەبولفەزل ئەبووتۆڕابی"، ئەندامی کۆمیسیۆنی حقووقی پارلەمانیش لە وتووێژ لەگەڵ مێدیا ئێرانییەکان، وەک سووکایەتی بە ژنان لەقەڵەم داوە.
دوێنێ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مەریوانەوە بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژی ڕاگەیاندبوو کە هێزەکانی نیرووی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بڕیاری دادگە، هاووڵاتییەکیان بە ناوی "ت.خ." بە دەستێک جل و بەرگی سووری ژنانەوە بەناو شاری مەریواندا گێراوە. ناوبراو یەکێک لە ئەندامانی ئەو دوو بنەماڵەیە کە دوو حەوتوو بەر لە ئێستا، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، پێکەوە بەشەڕ هاتوون.
16/04/2013
وەزارەتی دەرەوەی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا راگەیەندراوێک له‌باره‌ی شاندى هه‌رێمی كوردستان بڵاوکردەوە كه تێیدا جه‌خت له پشتگیرى ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان كراوه‌ته‌وه.
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگه‌یاندراوێكی بڵاوکردەوە له‌بارەی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا کە تێیدا هاتووە" بێ‌س جۆنز، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك لە وەزارەتی دەرەوە چاوی بە شاندی هەرێمی کوردستان کەوتوه بەمەبەستی باسکردن لە پەیوەندیەکانی نێوان عێرق و ئەمریکادا بەتایبەتی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی كه ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی ئەو هەرێمەدا هه‌یه‌تی".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "یەكەم جارە وه‌زاره‌تی دەرەوەی ئەمەریكا بەم شێوەیە بەیانێك دەربكات و تێیدا پشتگیریی خۆیان بۆ سەرجەم ئەو تەوەرانە خستەڕوو كە لە كۆبوونەوەی نێوان هەردوولا باسیان لێوە كرا، بە تایبەتیش هەڵوێستیان لە بارەی پشتگیریكردنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق كە وەك لە بەیانەكەدا هاتووە پێویستە ببێتە دەوڵەتێكی فیدراڵ و دیموكرات".
لە دیدارەکەدا وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە " وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك شاندە کوردییەکەی بەخێرهێنان و پشتگیری ئەمریکاشی دووپات کردەوە بۆ عێراق و بەرەوپێشچونی چالاکی ئەو وڵاتە".
ئەو یاریدەدهرهی كیری پشتگیری ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستانی دەربڕیوە لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدا.
لە دیدارەکەدا باس لە سەردانەکەی پێشتری وەزیرەدەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق کراوە و هەردوولا بەگرنگ باسیان لە بەشداری گشت پارتە عێراقییەکان کردووە لە چارەسەر کردنی کێشەکاندا بەتایبەتی ئاڵۆزییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی ناوەندی ، یەکسانی لە دابەشکردنی سەرچاوەکانی عێراق، چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆییی عێراق و ئاڵۆزیەکان لە سەر مادەی 140 ی دەستوری عێراقی.
ئەو خانمە وەزیرە ، خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی شاندی کوردی بۆ بەغدا دەربڕیوە .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك تیشکی خستە سەر پەیامی جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پشتگیریکرن لە عێراق و ئامادەیی خۆشی نیشانداوە بۆ هاریکاری کردنی سەرکردە عێراقییەکان بۆ کۆتایی پێهێنانی ناکۆکییەکانی نێوانیان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بەجۆرێک کە سوود بە هەموو هاووڵاتیانی عێراق بگەیەنێت.
رۆژی هه‌ینی 12/4/2013 شاندی هەرێمی کوردستان كه پێكهاتبوون له فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون بەسەردانێک دەرەو ئەمریکاچوون.
rudaw
16/04/2013
بۆ نیشاندانی هاوخەمی گۆستار ڤریدین, وتەبێژی پارتی سەوزی سوید و ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە, سەردانی هەڵەبجەی شەهیدی کرد.
سەردانی ئەو پەرلەمانتارە بە یاوەری ڕێبوار حەسەن و جەبار ئەمین, ئەندامانی پەرلەمانی سوید و ئەندامی هەمان پارت سەردانی شاری هەڵەبجەی شەهیدیان كرد.
ڕێبوار حەسەن, باسی لە سەردانەكەیان كرد بۆ هەڵەبجە و رایگەیاند"بۆ ئاشنا بوونی زیاتر لە مەرگەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە و ڕێزلێنانە لە شەهیدانی ئەو شارە ئەم سەردانەیان رێکخستووە".
شاندەکە سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیان كرد و مێژوو و مەرگەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەیان بۆ ڕوونكرایەوە.
پارتی سەوزی سویدی لە کۆی 349 کورسی پەرلەمانی, 25 کورسی هەیە, ڕێبوار بە رووداوی وت"لە سەر بناغەی دانپێنانی دادگایی باڵای تاوانەكانی عێراق بە جینۆسایدی گەلی كورد, پەرلەمانی سوید دانی بە جینۆسایدی گەلی كوردا ناوە".
rudaw
15/04/2013
سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند، کەس ناتوانێ پەیوەندی ئێمە و هەرێمی کوردستان تێک بدات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کاتی گەرانەوەی لە ولاتی مه‌غۆلستان لە بارەی پەیوەندیەکانی لەگەل هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، ئەوان بەردەوامی بە هەموو جۆرە پەیوەندییەکانیان لەگەل هەرێمی کوردستان دەدەن و بەرەو پێشەوە دەبەن.
لە بارەی نارەزایەتی حکومەتی عێراق لە سەر پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ئەردۆغان گوتی، پەیوەندیەکانمان یاسایین و هەردوولامان قازانج لەم پەیوەندیە دەکەین بۆیە رێ نادەین پەیوەندیەکانمان تێک بچن.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا دەڵێ، ئەو لە سەر ئەم پرسە لەگەل سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە و پێی راگەیاندووە، کە حکومەتی ناوەندی عێراق سوتەمەنی بە هەرێمی کوردستان نادات، بۆیە ئەوان و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنیان کردووە بۆ وەرگرتنی پەترۆل لە بەرامبەر دابینکردنی سوتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەردۆغان هەروا گوتی، بە ئۆباما و جۆن کیریم گوت، چۆن ئێوە پەیوەندی لەگەل عێراق دروستدەکەن و بەرژەوەندی خۆتان دەپارێزن ئێمەش بە هەمان شێوە بەرژەوەندی خۆمان دەپارێزین.
ئەردۆغان کوردەکان بە هاوسێ و کەس و کاری خۆی وەسف دەکات و دەڵێ، پەیوەندیمان لەگەل بارزانی گەیشتووەتە رادەیەک کە ناکرێ تێک بدرێن.
15/04/2013
له دیداری شاندی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی ئەمەریکادا جەخت له‌سه‌ر گرنگیی پشتگیریكردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراقێكی ده‌ستووری و فیدراڵ و دیموكرات كرایه‌وه. هاوکات وه‌زاره‌تی ده‌رەوه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە راگه‌یه‌نراوێكیدا پشتگیریی خۆیانی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌وه‌رانه خستووەته ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌رێم و بەرپرسانی وڵاتەکەیدا باسیان لێوه كراوە.
لە پێنجەمین ڕۆژی دیدار و کۆبوونەوە جیاوازەکانیاندا شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له كریس ڤان هۆلین و ریك كانته‌ر به‌رپرسی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران و مایك رۆجه‌رز سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگریی كۆ بۆوه. شاندی هه‌رێم کە چەند ڕۆژێکە بۆ دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمەریکادا لەو وڵاتەن، ره‌وشی ئه‌مڕۆی عێراق دوای 10 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی ئازادكرنیدا هەروەها پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی دووچاری عێراق بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئاست و بواره‌كاندا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هه‌ر له میانی ئه‌و دیدارانه‌دا، پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و چۆنێتی ده‌رچوون له‌و قه‌یران و تهگژانه و دۆخی سووریا و كاریگه‌ریی ئاڵۆزیه‌كانی سووریا و پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا باسیان لێوه‌كرا.
ئه‌ندامانی كۆنگرێسیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتگیریكردنی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی كرده‌وه هاوکات له دیداره‌كاندا ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگیی پشتگیریكردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراقێكی ده‌ستووری و فیدراڵ و دیموكرات كرایه‌وه كه عێراقییه‌كان بتوانن خۆیان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له رێگای پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و گرتنه‌به‌ری شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له حوكمڕانیدا.
شاندی هه‌رێم هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی و حكوومه‌تی هه‌رێمی دووپات كرده‌وه كه پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و فیدراڵیزم و په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسی رێگاچاره‌ی گشت كێشه و قه‌یرانه‌كانه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، باس له پرسی نه‌وت و گاز كرا و شانده‌كه‌ی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر دروستیی سیاسه‌تی هه‌رێم كرده‌وه كه به ئاراسته‌یه‌كی راست و رووه‌و ئاینده‌یه‌كی پرشنگدار هه‌نگاو ده‌نێ. هه‌روه‌ها باس له‌و سیاسه‌ته سه‌ركه‌وتووه كرا كه هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌تیه به‌ر سه‌باره‌ت به كه‌رتی نه‌وت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا شاندی هه‌رێم پرسی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی خسته ڕوو كه له ناو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا كاری بۆ بكرێ له پێناو به‌فه‌رمی ناساندنی تاوانی جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی.
له‌هه‌مان رۆژدا شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران كۆبۆوه و له میانی دانیشتنه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیریی كردن له عێراقێكی دیموكرات و فیدراڵ كرایه‌وه.
له‌و دیدارەدا كاربه‌ده‌ستانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنانه ده‌ربڕی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له گشت بواره‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان به‌دی هاتوون.
له هه‌مان رۆژدا شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بێ‌س جۆنز یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك و باربارا لیف جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ عێراق و گه‌وره به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاروباری وزه كۆ بۆوه.
له کۆبوونەوەکەدا قه‌یران و تهگژهكانی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و ئه‌و كێشانه‌ی بوونه‌ته هۆی به‌شدارینه‌كردنی وه‌زیره كورده‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له به‌غدا خرانە بەر باس. هه‌روه‌ها باس له‌و كێشانه‌ش كرا كه چه‌ندین ساڵه له ئارادایه و هه‌تا ئه‌مڕۆ دژ به هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و كراوه.
هه‌روه‌ها باس له پرسی وزه و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵیدا و ره‌وشی سووریا و كاریگه‌ریی دۆخی ئاڵوزی سووریا به‌سه‌ر عێراق و كوردستانه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا كرا.
لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداری نێوان شاندی هه‌رێم و به‌رپرسانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، باسكردنی رۆڵ و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئاستی بایه‌خپێدانی واشنتۆن بوو به پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له عێراق و له‌مباره‌یه‌وه شاندی كوردستان داوای له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد به راشكاوی هه‌ڵوێست و تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و كێشانه بخه‌نه روو كه له عێراقدا له ئارادان و هاوكات داواش له‌هه‌موو لایه‌ك بكرێ كه پابه‌ند بن به عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات و به ده‌ستووریشه‌وه پابه‌ند بن، شاندی هه‌رێم داوای كرد كه پشتگیریی له هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان بكرێ، چونكه هه‌ڵوێستێكه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدایه.
به‌رپرسانی ده‌رەوه‌ی ئه‌مه‌ریكاش به‌ڵێنیان دا كه ئه‌وان له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له پێناو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زاڵ بن و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه پشتگیریی له عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات ده‌كه‌ن.
شایانی باسه دوای كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه، كه یه‌كه‌م جاره ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌م شێوه‌یه به‌یانێك ده‌ربكات و تێیدا پشتگیریی خۆیان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌وه‌رانه خسته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا باسیان لێوه كرا، به تایبه‌تیش هه‌ڵوێستیان له باره‌ی پشتگیریكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كه وه‌ك له به‌یانه‌كه‌دا هاتووه پێویسته ببێته ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ و دیموكرات.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵی خۆیشی نیشانداوه سه‌باره‌ت به ناردنی شاندێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆك مسعود بارزانییه‌وه بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی.
له هه‌مان رۆژدا، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جۆناسان ئێڵكند جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سیاسه‌ت و كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و هاوكارانیان كۆبۆوه و له دیداره‌كه‌دا پرسی وزه و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری نه‌وت و رێكخستنی داهاته‌وه تاوتوو كرا.
له دانیشتنه‌كه‌دا باس له سیاسه‌تی وزه‌ی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق كرا، دیسان ئه‌و هه‌وڵانه‌ش خرانه‌ڕوو له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕتیه‌كانی كه‌رتی وزه له عێراقدا. سه‌باره‌ت به رێكخستن و دابه‌شكردنی داهاتی وزه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته پرۆژه یاسای دابه‌شكردنی داهات كاری بۆ بكرێ و ببێته یاسا. ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره ئاماژه‌دان بوو به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری توركیا سه‌باره‌ت به نه‌وت.
شاندی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌رۆكی شاند و د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون.
pna
14/04/2013
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هۆشداریه‌كی نوێی دایه كۆریای باكور له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی ئه‌نجام بدات.
به‌رپرسانی كۆریای باكور پێشتر رایانگه‌یاندبوو له‌هه‌ر ئان‌و ساتێكدابێت هێرشێـکی ناوه‌کی ده‌که‌نه سه‌ر خاکی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها بنکه و شوێنه‌کانیشی له ناوچه‌که‌دا.
سه‌باره‌ت بهههرهشهكانی كۆریا جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا وتی “ئه‌گه‌ر بێت و کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌که‌ی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌کی دیکه ئه‌نجام بدات، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌كات.”
رۆژی هه‌ینی له لێـدوانێـکیی رۆژنامه‌نوسیدا، کێری وتیشی “هه‌رگیز کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی دان به کۆریای باکوردا نانێت وه‌ک وڵاتێـکی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی، خه‌ڵـکی کۆریا ئه‌وپه‌ڕی پـێویستیــیان به خۆراک هه‌یه، نه‌ک هه‌ڵـدانی موشه‌ک یان ڕێبهرێـک هێز و بازووی خۆی نیشـان بدات.”
وتیشی “وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بێ هیچ چه‌ند و چونێـک به‌رگری له خۆی و هاوپه‌یمانانی ده‌کات.” هه‌روه‌ها خواسته‌که‌ی واشنتنیشی بۆ پـیۆنگ‌یانگ دووباره‌کرده‌وه بۆ وتووێژکردن به مه‌به‌سـتی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی.
13/04/2013
موراد قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئاپۆ ماوه‌ی (20) ساڵ له‌رۆژئاوای کوردستان خه‌باتی کردووه، له‌و کاته‌دا گه‌له‌که‌مان له رۆژئاوای کوردستان رێبه‌ر ئاپۆی له‌نزیکه‌وه ناسیوه و هاوکارییه‌کی گه‌وره‌ی به ته‌ڤگه‌ڕه‌که‌مان به‌خشیوه . تاکو ئێستاش رێز‌و حورمه‌تێکی زۆریان له‌به‌رامبه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و PKK هه‌یه.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری KCK وتی “ئێمه له‌رۆژئاوای کوردستان ته‌نیا پشتگیری PYD ناکه‌ین به‌ڵکو پشتگیری و پشتیوانی هه‌موو رێکخستنه‌کان ده‌که‌ین و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موویان هه‌یه. به‌لای ئێمه‌وه ئه‌وه‌ی گرنگ بێت به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورددایه له رۆژئاوای کوردستان و ده‌بێت گه‌لی رۆژئاوای کوردستان بگاته ئازادی خۆی.”
وتیشی “به‌ژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان له یه‌کێتی و یه‌ک ریزی دایه بۆیه ئێمه به‌هه‌موو توانای خۆمانه‌وه له‌پێناوی یه‌کێتی و برایه‌تی دا پشتوانی هه‌موو رێکخستنه‌کانی رۆژئاوای کوردستان ده‌که‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی به‌تایبه‌ت ئه‌مرۆ له مه‌یدانی رۆژئاوا زۆر گرنگه.”
نوێنه‌ری حه‌وت پارته سیاسیه‌كه رۆژئاوای کوردستان پێکهاتبوون له ( محه‌مه‌د مو‌سا ) سه‌رۆکی پارتی چه‌پی کورد له‌سوریا ، ( حه‌میدی حاجی ده‌روێش ) سه‌رۆکی پارتی پێشوه‌ڕۆی دیموکراتی کورد له سوریا، ( ساڵح موسلیم ) هاوسه‌رۆکی PYD ، ( شێخ علی ) سه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی ــ وه‌حید ). ( ساڵح گه‌دۆ ) سه‌رۆکی پارتی چه‌پی دیموکراتی کورد له سوریا ، ( جه‌مال شێخ باقی ) سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کورد ، ( نه‌جمه‌دین مه‌لا عومه‌ر) سه‌رۆکی پارتی کۆمینیستی کوردستان.
فورات نیوز
13/04/2013
لە بەرردوامی هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشێبرنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کوردەکان، حکوومەتی تورکیا رازیبوو رێورەسمی پرسەی کوردەکان، بە زمانی دایکیان ئەنجام بدرێت.
حکووتی تورکیا لە وەڵامی پرسیاری فراکسیۆنی پارتی ئاشتی و دێموکراسی، "بەدەپە" لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، رایگەیاند: کوردەکانی تورکیە لەمەوبەدوا لە ناوچە کوردنیشینەکان، دەتوانن مەراسمی پرسە گێران بە زمانی دایکیان ئەنجام بدەن.
پارتی ئاشتی و دیمـوکراسی و پەکەکە، لابردنی هەر رێگرییەک بۆ سوود وەرگرتن لە زمانی دایکیان، بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانیان دەزانن.
عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، "پەکەکە"، لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووەوە بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکی نێوان کوردەکان و حکومەتی تورکیا، لە گرتووخانە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا سەرگەرمی دانوستانن.
پێکدادنی خوێناوی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، لە ساڵی ١٩٨٤ ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ هەزار قوربانی لێکەتوەتەوە و ئۆجەلان نەورۆزی ئەمساڵ لە نامەیەکدا داوای ئاگربەستی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیای کرد.
ش.ب
pna
13/04/2013
نوسینگه‌ی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رایدەگەیەنێت لەگەڵ وەفدی نوێنەرانی ھەرێمدا رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ھێورکردنەوەی بارودۆخه‌كه‌و بەردەوامی گفتوگۆ‌و پێک‌ھێنانی لیژنەی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه، لەوبارەیەوە لە بەیانێکدا، نوسینگەی مالیكی بڵاویکردەوە له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیە ھەڵپەسێراوەکانی نێوان ھەردولا کراوە لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکدا.
لهبهیاننامهكهشدا ئه‌وه‌خراوه‌ته روو كه هه‌ردولا ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر پێویستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و دوركه‌وتنه‌وه له هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك كه بێـته مایه‌ی ئاڵۆزكردنی كه‌شی گفتوگۆكان‌و به‌رده‌وامی دان به وتوێژه‌كان.
رۆژی چوارشه‌ممه وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی بهغدایانكردو نامه‌یه‌كیان راده‌ستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كرد.
وەفدی فراكسیۆنی كوردستانیەكان پێكهاتووە لە د. رۆژ نوری شاوەیس، د. فۆئاد مەعسوم، سەردار عەبدوڵڵا، نەجیب عەبدوڵڵا و عەلی باپیر.
hawlati
12/04/2013
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نووسەر و رۆژنامەنووس و دۆستی دێرینی کورد کریس کۆچیرا و ھاوسەرەکەی کرد.
لەم دیدارەدا مەسرور بارزانی ڕێز و سوپاسگوزاریی خۆی ئاڕاستەی کۆچیرا و ھاوسەرەکەی کرد کە وەک دوو رۆژنامەنووسی دۆست زۆربەی تەمەنیان بۆ خزمەتی کورد و گەیاندنی دەنگ و رەنگی کورد بە جیھان تەرخان کردووە و رۆڵی کۆچیرا و ھاوسەرەکەی لە تۆمارکردنی مێژووی نوێی گەلی کورد بەرز نرخاند.
لەم دیدارەدا کۆچیرا وھاوسەرەکەی ئاسوودەیی خۆیان بەرامبەر پێشکەوتنی پرسی کورد لە دەڤەرەکەدا دەربڕی و ئاماژەیان بەوەدا کە پرۆژەی نوێیان بۆ تۆماری وێنەیی مێژووی کورد لەبەردەستدایە و لە کارەکاکانیان بەردەوام دەبن.
ھەر لەم بوارەدا مەسرور بارزانی ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتیی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆژەکانیان دەربڕی.
pna
12/04/2013
خەسرەو و مەسعود کوردپوور، بەڕێوەبەرانی ئاژانسی هەواڵی موکریان نیوز لە رۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی زیاتر لە یەک مانگە دەستبەسەر کراون. هێزە ئەمنییەکان و دادگای ورمێ و مەهاباد هیچ زانیارییەک لە بارەی شوێنی را‌گرتن و بارودۆخی ئەم دوو برا رۆژنامەنووسە بە بنەماڵەکەیان نادەن.
جەعفەر کوردپوور، برای خەسرەو و مەسعود کوردپوور لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) گوتی کە لە نێوان دادگاکانی مەهاباد و ورمێ و هەروەها ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم دوو شارەدا بێ ئەوەی کە زانیارییەکیان پێ بدرێت هاتووچۆیان پێ دەکرێت و وەکوو بۆخۆی دەڵێت "ئەندامانی بنەماڵەکەمان لە شوێنێک را بۆ شوێنێکی دیکە بەڕێ دەکەن و لەوێش دەڵێن ئاگایان لە بارودۆخ و شوێنی راگرتنی ئەوان نییە".
جەعفەر کوردپوور هەروەها دەڵێت ئەگەر پێداگری بکرێت بێ رێزی بە ئەندامانی بنەماڵەکەیان دەکرێت.
بەپێی یاساکانی ئێران، ئەگەر کەسێک دەستبەسەر کرا دەبێ لە ماوەی یەک مانگدا دۆسێکەی بۆ دادگا بەڕێ بکرێت و ئەگەری پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر بێ دادگا بڕیار دەدات کە مۆڵەتەکە درێژ بکرێتەوە.
خەسرەو و مەسعود کوردپوور لە بڵاو کردنەوەی هەواڵ و پێدانی زانیاری لە بارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆڵی بەرچاویان گێراوە.
لە رێکەوتی 7ی ئاداری رابردوو خەسرەو کوردپوور لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە بانگهێشت و دەستبەسەرکرا. هەروەها پاشی دوو رۆژ مەسعود کوردپوور کە بە مەبەستی بەدواداچوونی بارودۆخی براکەی سەردانی ئەو ئیدارەیەی کردبوو، دەستبەسەر کرا.
11/04/2013
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، رایگەیاند ئەمرۆ تەلەفۆنی بۆ جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراقەوە كردوە.
دوێنێ 10-4 لەسەردانێكی مەیدانیدا، هێرۆ ئیبرایم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی شاری خانەقینی كردوە.
دواتر لە هۆڵی ناوەندی كەلتوری خانەقین كۆبونەوەیەكدا هێرۆ ئیبراهیم، لەوتەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد “داخڵی شاری خانەقین بووم تەلەفۆنم بۆ مام جەلال كرد، هەواڵی سەردانیكردنی خانەقینم پێدا بەبۆنەی هەڵبژاردنەوە، ئەویش زۆری پێ‌خۆش‌بوو و پیرۆزبایی لێ‌كردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن”.
جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە 17-12-2012 لە شاری بەغدا دووچاری “جەڵتەی مێشك” بوو، ئێستاش لە نەخۆشخانەیەكی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چارەسەری بۆ دەكرێت‌و كاتی گەڕانەوەشی دیار نیە.
11/04/2013
: بەپێی سەرچاوەیەكی هەواڵ سەرۆك كۆماری میسر لەناو كۆشكەكەی خۆی لەشاری قاهیرە ڕووبەڕووی هەوڵێكی تیرۆركردن بۆتەوە.
ئاژانسی میسری نوێ بڵاویكردۆتەوە، لەكاتی میوانداری كردنی (عەبدولفەتاح سیسی) وەزیری بەرگری بۆ تاوتوێ كردنی چەند پرسێكی ئاسایشی ووڵات و پاشان لەكاتی ژەمی خواردن، ئەو خواردنەی بۆ (موحەمەد مورسی) ئامادەكراوە تووشی تێكچوونی باری تەندروستی كردووەو پاشان بەپەلە تیمی پزیشكی تایبەتی بانگ‌كراون بۆ پشكنینی باری تەندروستی و گومان براوە ئەو خواردنەی مورسی خواردوویەتی ژەهراوی كرابێت.
لەگەڵ ئەوەی هیچ سەرچاوەیەكی تری هەواڵی باسی ئەو مەسەلەیەی نەكردووە، بەڵام ئاماژە بەوەدراوە، ئێوارەی دوێنێ و دوای رووداوەكە حكومەتی میسر بەسەرۆكایەتی (هیشام قەندیل) كۆبۆتەوە.
11/04/2013