گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، لە ماوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی هەتاویدا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە بەندکراوانی نێو زیندانەکانی ئێران لە مۆڵەتی کاتیی هاتنە دەر لە زیندان، کەڵکیان وەرگرتووە ، هەروەها ١٠٥٩ کەسیش بەر لێخۆشبوونی گشتی کەوتوون.
ئیجلال قەوامی، گوتەبێژی رێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەم بارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "هیچ هەواڵێکمان نەزانیوە کە بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی رۆژنامەوانان و چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی بەندکراوی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتبێتەوە".
ئەو هەروەها بە پێی زانیارییەکانی خۆی گوتی ئەم بەندکراوانە لە جەژنی نەورۆزدا مۆڵەتی کاتیشیان پێ نەدراوە کە سەردانی بنەماڵەکانیان بکەن.
لە بارەی پێدانی مۆڵەت بە محەممەد سدیق کەبودوەند، سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ئیجلال قەوامی دەڵێت کە ئەم بڕیارە لە بارەی کەبودوەند جێبەجێ نەکراوە.
بەپێی نەریتی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە نەورۆزدا لێخۆشبوونی گشتی رادەگەیەندرێ و بەشێک لە بەندکراوەکان مۆڵەتیان پێ دەدرێت لەم ماوەیەدا زیندان جێ بهێڵن و بچنەوە نێو بنەماڵە و کەس و کاریان، لەمساڵدا هیچ کام لە رۆژنامەوانان و چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە زیندانەکانی ئێران‌دا بەند کراون بەرلێخۆش بوون نەکەوتوون و هەروەها مۆڵەتی کاتی ئازاد بوونیشیان پێ نەدراوە.
ناسر پیرۆتی 10/04/2013
رووداو- رۆژهەڵاتی کوردستان
یەکێک لە ئەمیری سەلەفییەکانی کوردستانی ئێران کەلە نێو گروپی سەلەفیی "نەسر"ی سەربە رێکخراوی "ئەلقاعیدەی سووریە سازمان درابوو لەشەر لەگەڵ ئەرتەشی حکوومەتی ئەو وڵاتە کوژرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مەلا "حوسێن دارابی" پێش نوێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سەرپێڵ زەها"ی ئوستانی کرماشان، کە ماوەی نزیک بە ٣ مانگ پێش ئیستا هاوڕێ لەگەڵ چەند کەسی دیکەی سەلەفی رووی لە وڵاتی سووریە کردبوو، لەشەر لەگەڵ ئەرتەشی حکوومەتی ئەو وڵاتەدا بە توندی بریندار کرابوو کە چەند رۆژ پێش ئێستا گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: لە ماوەی ١ ساڵ و نیوی رابردوودا رێژەیەکی بەرچاو لە سەلەفییەکانی کوردستانی ئێران کە ئەندامی گروپەکانی "کە تائیب قاعیدە فی کوردستان"، "جیش ئەلفاد سەلاحەدین"، "جەیشی سەحابە" و گروپی "ئەنسارولئیسلام" لقی ئێران بوون، لە رێگەی وڵاتانی ئێراق و تورکیەوە روویان لە سووریە کردووە.
حوسێن دارابی، ئەمیری سەلەفییەکانی کوردستانی ئێران
له‌لایەکی دیکەوە ساڵی رابردوو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له لاوانی سه‌له‌فی ناوچه‌ی سه‌قز له ژێر كارتێكه‌ریی فتوای مامۆستا سه‌له‌فیه‌كانی ئه‌م ناوچه و به مه‌به‌ستی جیهاد روویان له وڵاتی سووریه كردووه و هه‌نووكه به‌شێكیان له ریزه‌كانی رێكخراوی جیهانی ئه‌لقاعیده و به‌شیكیان له ریزی ئه‌رته‌شی ئازادی سووریه‌دا رێكخراون.
هەر لەو پەیوەندییەدا ماوەی زیاتر لە ١ ساڵە مەڵا "ح . ق" پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "ساڵحاوا"ی سەقز لە ماڵەکەی خۆیدا کۆمەڵێک لە منداڵان و مێرمنداڵانی ئەو گوندە بەرەو سەلەفیگری هان ئەدات و لەم پەیوەندییەدا رێژەیەکی بەرچاو لە منداڵانی ئەو گوندە بەرەو سەلەفیگەری راکێشراون.
10/04/2013
خانی پرۆژه‌ی مهم و زینی وه‌ك کارێکی مێژوویی بۆئه‌وه داهێنا که کورد وه‌ك نه‌ته‌وه دابمەزرێنێ و شانازی به‌زمان و ئه‌ده‌به‌که‌یه‌وه بکات، نه‌هێڵێت کولتووره‌که‌ی بێخاوه‌ن و خزمه‌ت بمێنێته‌وه، هەڵبەت 363 ساڵ دوای له دایکبوونی خانی، هێشتا مهم و زین، کە شاکارێکی که‌لتوور، زمان و فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورده، تا ڕادەیەك فەرامۆش کراوە. هۆکاره‌کانیش هه‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ن که خانی به‌ر له 300 ساڵ باسی کردوون.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا کۆمەڵێك هەوڵ لە پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م کەلێنە دراون، لەوانە کارەکانی د. که‌مال میراوده‌لی-ە.
هه‌ر له‌و ئاگاداری نامه‌یه‌دا هاتووه: د. میراودەلی ده‌قی مهم و زینی بۆ شێوه‌ی ستانداردی کرمانجی نێوه‌ند گۆڕیووە (له لایه‌ن چاپخانه‌ی ره‌نج له سلێمانی له ۲۰۰۹ دا چاپ و بڵاو کرایه‌وه)؛ مهم و زینی، وه‌ك درامایه‌کی هاوچه‌رخ به ناوی "شۆڕشی عیشق" نووسیوەتەوە، کە له 2012 دا بلاوکرایه‌وه، هەروەك لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی وردی بە زمانی ئینگلیزی، له زیاتر له 600 لاپه‌ره‌دا، بە چاپ گەیاندووە، که بابەتی سیمیناری ئەمجارەی "یانەی کتێبی کوردی"ە. هاوکات، لە سیمینارەکەدا، د. میراوده‌لی پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ره‌خنه‌یی ئه‌و چه‌ند لێکۆڵینه‌وه که‌مانه ده‌کات، که تا ئێستا له سه‌ر مهم و زین کراون؛ میتۆدی ره‌خنه‌یی و تیۆری ناسیۆنالیزمی خانی له ڕێی بیر‌و چه‌مکه‌کانی خانی خۆیه‌وه روون دهکاتهوە؛ بەپێی تیوری درامای ئه‌رستۆ، د. میراودەلی کاره‌که‌ی خانی وه‌ك درامایه‌کی تراجیدی ده‌ناسێنێ، نه‌ك وەك مه‌لحه‌مه، کە زۆرتر باو بووە؛ خوێندنه‌وه‌یه‌کی درامی فه‌لسه‌فی بۆ ته‌واوی ده‌قه‌که‌ی مهم و زین ده‌کات؛ لایه‌نه نه‌ته‌وەیی و فه‌لسه‌فیه‌کانی هەڵدەسەنگێنێ؛ ڕۆڵی که‌سان، رووداوه‌کان و دیمه‌نه‌کان، وه‌ك پانۆرامایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، له مەم و زیندا دەناسێنێ. سیمیناره‌که به زمانی کوردی به‌ڕێوه ده‌چێت.
د. که‌مال میراودەلی زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی له زانکۆی به‌غدا ته‌واو کردووه، ماسته‌ری هونه‌ری له فه‌لسه‌فه و دکتۆرای فه‌لسه‌فه‌ی له ئه‌ده‌ب له بابه‌تی رۆژهه‌ڵاتناسی ڵه زانکۆی ئیسێکس له به‌ریتانیا وه‌رگرتووه. ماستەری زانستی له سیاسه‌ت و ئابووری له زانکۆی له‌نده‌ن وه‌رگرتووه.
ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا مارگرێت تاتچەر لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بە ھۆی جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد.
تاتچەر بە ئافرەتە ئاسنینەکە بەناوبانگ بوو لەساڵانی ١٩٧٩ تا ١٩٩٠ یەکەمین ئافرەت بوو لەمێژووی بەریتانیا سەرۆکایەتی وەزیرانی ئەو وڵاتە بکات.
لەمێژووی بەریتانیا و جیھان رۆڵێکی کاریگەری ھەبووە و پەیوەندییەکی بەتینی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا رۆناڵد رێگان ھەبووە و یارمەتی داوە بۆ کۆتایی ھێنان بەشەڕی سارد و ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەتی جاران .
ی.ا
یەكێتی‌و پارتی لەراگەیەندراوێكی هاوبەشدا رایدەگەیەنن لەكۆبونەوەكەیاندا لەگەڵ گۆڕان پێویستی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان پارتی و یەكێتی و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن باسكراوە.
ئاماژەبەوەشدەكەن نەوشیروان مستەفاو هەڤاڵەكانی بەبایەخەوە گوێیان لە بۆچونەكان گرت، لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە “بڕیاریشە وەكو كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوی ئیسلامی، بۆچون و پێشنیازەكان بۆ چارەسەری پرسەكان بەپرسی سەرۆكایەتی هەرێمەوە، لێكبدەنەوەو لەئەنجامەكەشی یەكێتی و پارتی ئاگاداربكەنەوە”.
دەقی راگەیەندراوەكە:
سەعات چواری ئەمڕۆ 7-4 وەفدی هاوبەشی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی، فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لەچوارچێوەی سەردانی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆندا لە مەكۆی سەرەكیاندا سەردانی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد. ل
ەكۆبونەوەكەدا وەفدی هاوبەش بارودۆخی كوردستان و عیراق و بەشەكانی كوردستان و ناوچەكەیان رونكردەوە،. لەبەر رۆشنایی رونكردنەوەكەش پێویستی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان پارتی و یەكێتی و لایەنەكانی ئۆپۆزسین باسكرا، بۆ ئەوەی بەهەموولایەك، بەدیالۆگی نەتەوەیی و دیموكراسی بەرە بەرە بۆ سەرجەم ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانیان هەیە بەدەستوریشەوە لەڕێگەی سازانی نیشتمانییەوە چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە، هەتا زەمینەی هەڵبژاردنەكان لەمساڵدا بڕەخسێنین و پێكەوەش هێزە سیاسییەكان بۆ هەر ئەگەرێكی سیاسی شیاو ئامادەبین.
نەوشیروان مستەفاو هەڤاڵەكانی بەبایەخەوە گوێیان لە بۆچونەكان گرت و سوپاسی گەرمی سەردانەكەشیان كرد‌و بڕیاریشە وەكو كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوی ئیسلامی، بۆچون و پێشنیازەكان بۆ چارەسەری پرسەكان بەپرسی سەرۆكایەتی هەرێمەوە، لێكبدەنەوەو لەئەنجامەكەشی یەكێتی و پارتی ئاگاداربكەنەوە. لەمیانی ئەم كۆبونەوانەدا، بەهەر سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن راگەیەندرا كە وەڵامی نامە هاوبەشەكەشیان بەم نزیكانە دەدرێتەوە.
08/04/2013
نوێنەری پێشووی عێراق لە نەتەوەیەكگرتووەكان پێشبینی دەكات كە "دەوڵەتی كوردستان " لە ماوەی 15 ساڵی داهاتوودا دابمەزرێت ، بەڵام وای بەباش دەزانێ كە كورد لەجیاتی ئەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ سوننە "دەوڵەتی باكووری عێراق" دابمەزرێنن.
فەیسەڵ ئەمین ئەسترابادی، كە لەنێوان ساڵانی 2004 و 2007 نوێنەری عێراق بوو لە نەتەوەیەكگرتووەكان و پێش ئەویش راوێژكاری عەدنان پاچەچی بوو لەكاتی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق و ئێستاش مامۆستای زانستە سیاسییەكانە لە زانكۆیەكی ولایەتی ئیندیانای ئەمریكی، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) باسی پەیوەندی كوردی كرد لەگەڵ بەغدا و گوتی كە "تەحەدای بەردەم سیاسەتمەدارانی عەرەبی عێراق هەمیشە ئەوەبووە عێراقێك دروستبكەن كوردیش خۆی تێدا ببینێتەوە، نەك ئەوەی ناچاریان بكەن بەشێكبن لەم وڵاتە، بەڵام تاوەكو ئەمڕۆ ئەوە رووینەداوە و ئەو هەوڵانەم لە حكومەتی فیدراڵ نەبینیوە". ئەسترابادی گوتی "لایەنە شیعییەكان عێراقێكیان دروستكردووە كە نەك تەنیا كورد، بەڵكو سوننەكانیش ئەو هەستەیان نەماوە".
لەبارەی مانەوە یان نەمانەوەی كورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا ، فەیسەڵ ئەمین پێشبینی كرد كە "ئەو جیابوونەوەیە رەنگە لەماوەی 15 ساڵی داهاتوودا رووبدات". گوتیشی یەكێك لە سیناریۆكان دووبارەبوونەوەی نموونەی باشووری سوودانە "واتە ئەو دەوڵەتە نوێیە دەبێ لە هەرێمی كوردستانی ئێستا و باكووری عێراق پێكبێت، ئەگەر كورد و سوننە بگەنە رێككەوتنێك لەبارەی ئەوەی پارێزگاكانی مووسڵ و ئەنبار و سەڵاحەدین بچنە پاڵ هەرێمی كوردستان و پێكەوە جیابوونەوە لە بەغدای شیعی رابگەیێنن".
ئەسترابادی گوتی "بەوجۆرە باكووری عێراق دەبێتە دەوڵەتێكی فرەنەتەوەو ئەگەری قبووڵكردنی زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لەلایەن دەوڵەتانی زلهێزی ناوچەكە وەك توركیا".
08/04/2013
جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP رایگه‌یاند شاندێكی به‌ده‌په نامه‌ی نوێی عه‌بدوڵا ئۆجالانی رێبه‌ری په‌كه‌كه ده‌گه‌یه‌ننه قه‌ندیل. په‌روین بوڵدان که له رۆژی 23ی شوبات، 18 ئادار و 3 ی نیساندا یه‌کێک بوو له ئه‌ندامانی شانده‌کانی BDP که چووبوو بۆ ئیمراڵی له بروکسڵ به‌شداری به‌رنامه‌یه‌کی ته‌فزیۆنی (Nûçe TV) بوو و رایگه‌یاند "عه‌بدوڵڵا ئۆجالان په‌یامێکی بۆ به‌پرسانی KCK نووسی و ئێستا هاوسه‌رۆکی پارته‌که‌مان سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش و ئه‌ندام په‌رله‌مان سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌یامه‌که‌یان بردووه بۆ قه‌ندیل".
بوڵدان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شکرده‌وه که دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی KCK شاندی پێنجه‌مینی BDP ده‌چێته ئیمراڵی.
په‌روین بوڵدان باسی له‌وه‌شكرد "ئۆجالان پلانێکی سێ قۆناغی ئاماده کردووه و به‌رفراوان بوونی ئه‌م قۆناغانه له ناوه‌رۆکی په‌یامه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی بۆ کردووه. به‌گوێره‌ی ئه‌مه له قۆناغی یه‌که‌مین دا دامه‌زراندنی کۆمیسۆنی بیرمه‌ندان. هه‌روه‌ها دواتر دامه‌زراندنی کۆمیسۆنی یاسای (حقوقی)".
بوڵدان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که دامه‌زراندنی ئه‌م کۆمیسۆنه له‌مه‌وبه‌دوا ده‌که‌وێته گفتوگۆوه و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له‌لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا گرت ده‌باره‌ی کۆمیسۆنی لێکۆلینه‌وه له په‌رله‌مان.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که رۆژی 5ی نیسان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی BDP له‌لێدوانێکدا رایانگه‌یاندبوو که شاندێکی پێکهاتوو له سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر بۆ گه‌یاندنی نامه‌ی ئۆجالان هاتوونه‌ته هه‌رێمی باشوری کوردستان و ده‌چنه قه‌ندیل، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی ئۆجالان هیچ ورده‌کاری و لێدوانێکیان نه‌داوه.
08/04/2013
کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری مه‌راسیمی یه‌کی ئایار له شاری زوریخی سویسرا، بانگهێشتنامەیەک ئاراستەی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە دەکات و داوای لێدەکات، وەک میوانی سەرەکی و پلە یەک بەشداری مەراسیمی یەکی ئایار بکات.
ئاژانسی فورات بڵاوی كردۆته‌وه، كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری چالاكییه‌كانی رۆژی 1ی ئایار، كه له نزیكه‌ی 60 رێكخراوی سویسرا‌و وڵاتانی ئه‌وروپا پێكهاتووه، بانگهیشتنامهیهكیان بۆ زیندانی ئیمرالی ناردووه‌و داویان كردووه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان وه‌ك وتاربێژی سه‌ره‌كی مه‌راسیمه‌كه به‌شداری بكات، كه له شاری زوریخ له سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لە بانگهێشتنامەکەدا هاتووه “رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕاندایە و راپەڕینەکانی باکوری ئەفەریقا گەیشتە کوردستان و تورکیا، چونکە روخانی رژێمەکانی عێراق و سوریا سیاسەتی تورکیای بەرامبەر بە کورد نەگۆڕی، بۆیە ئێستا گەورەترین نەتەوەی جیهان کە کوردە، لە سەربەخۆیی نزیک دەبێتەوە.”
کۆمیته‌ی ئاماده‌کار رایانگه‌یاندووه که یه‌کی گوڵان له شاری زوریخی سویسرا پشتگیرییه‌کی ته‌واو ده‌دات به تێکۆشانی ئازادی کورد و راشیانگه‌یاند ” ئێمه ده‌زانین که له‌م قۆناخه‌دا ئێوه ( ئۆجه‌لان) گرنگترین ئه‌کته‌رن، ئێوه نوێنه‌ری کوردانن، بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌م رۆژی تێکۆشان‌دا ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمان بن”.
hawlati
07/04/2013
یەکشەممە شاندێکی ھەرێمی کوردستان بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرێدەکەوێت, شاندی ھەرێم لەم سەردانەیاندا تێڕوانینی سەرکردایەتی سیاسی ھەرێم لەمەڕ پرسی جیاجیا بە لێپرسراوانی ئەمەریکا رادەگەیەنێ.
شاندەکەی ھەرێم پێکھاتووە لە فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان سەرۆکی شاند و ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم و قوباد تالەبانی بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی ھەرێم.
شاندی ھەرێم لەم سەردانەیدا بۆ واشنتن، پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ دەکات و دید و تێڕوانینی سەرکردایەتی سیاسی ھەرێم لەمەڕ پرسی جیاجیا بە لێپرسراوانی ئەمەریکا رادەگەیەنێ.
ھەر لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، شاندی ھەرێمی کوردستان چاوی بە لێپرسراوانی کۆشکی سپی و ھەردوو وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی دەکەوێ. کۆنگرێس و ئەنجومەنی سیناتیش دوو وێستگەی دیکەی ئەجێندای ئەم سەردانەی شاندەکەی ھەرێمن کە چەندین دیدار لەخۆ دەگرێ.
شاندەکە لە پەراوێزی ئەم سەردانەدا، لەلایەن چەندین سەنتەر و ناوەندەکانی ھزر و لێکۆڵینەوە کۆڕ و سمیناری بۆ ساز دەکرێ بۆ لێدوان لەبارەی پرس و تەوەری گرنگ و جێبایەخی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و کوردستان و ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی, ھەروەھا شاندەکەی ھەرێم دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆژنامەوانی و کەناڵەکانی میدیاشدا دەبێ.
peyamner
07/04/2013
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە، یەکەمین پیشانگای فۆتۆگرافی لە بەرهەمەکانی "شێرکۆجیهانی" وێنەگری خەڵکی شاری مەهاباد، لە وڵاتی سوید دەکرێتەوە.
"شێرکۆ جیهانی" لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ئەو پێشانگایە بەهاوکاری بەشی فەرهەنگ و هونەری پەیمانگای هونەریی "سیگتونا فولک هوگسکولان" لە وڵاتی سوێد بە نێوەرۆکی سروشت و خەڵکی کوردستان و بۆ ماوەی ٢٢ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەو وێنەگەرە کوردە لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا، وێنەکانی ئەو پێشانگایە ئاکامی ٤ ساڵ کاری وێنەگری لە سەرجەم ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و سروشت و باری گوزەرانی خەڵکی تێدا پیشان ئەدرێت.
شێرکۆ جیهانی،
پێشتریش لە ساڵی ٢٠٠٨دا شێرکۆ جیهانی پێشانگایەکی لە شاری هەولێر بە پشتیوانی کۆرەک تێلێکۆم و وەزارەتی ڕۆشنبیری بەڕێوە بردووە.
شیرکۆ جیهانی. لە دایکبووی ساڵی ١٣٥٦ لە شاری مەهابادە و لە تەمەنی لاویەتیدا دەستی کردووە بە چالاکی ئەدەبی و بە نووسینی هەڵبەست و چیرۆک، لە کۆڕی ئەدەبی شاری مەهاباد دا بەشداری چالاکانەی هەبووە.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٨ و ١٣٦٩ی هەتاویدا لە دوو خوولی پەروەردەیی فیلم و فۆتۆگرافیدا لە "انجمن سینمای جوانان ایران" لقی مەهاباد و ناوەندێکی دیکە بە ناوی "موسسە دانشگاهی رسام هنر" بەشداری کردووە.
جیهانی لە ساڵی ١٣٨٤ەوە دەستی بە گرتنی وێنە و فیلم کردووە و هەتا ئێستا چەند کورتە فیلمی دیکیۆمێنتی بەرهەم هێناوە.
ئەو هونەرمەندە کوردە ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی بەهۆی زەخت و گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.
هەروەها پێشتریش بە تاوانی جۆراوجۆری وەک: چالاکیی سیاسی، ئەندامیەتی لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، دژایەتی ئایینی ئیسلام و چەند تاوانی هاوشێوە زیندانی کرابوو.
05/04/2013
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی که له لایه‌ن ناوه‌ندی به دواداچوونی ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه ئاماده کراوه ، له مانگی ئازاردا زیاترین بابه‌تی که له ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورکیادا بایه‌خی پێدراوه په‌یامه‌كه‌ی نه‌ورۆزی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و کۆبوونه‌وه‌کانی ئیمراڵی و داوای لێبوردنه‌كه‌ی ئیسرائیل بووه.
ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگا و که‌سایه‌تییه‌کان له‌سه‌ر چاپه‌مه‌نییه‌کانی مانگی ئازاری رابردودا له تورکیادا، زیاترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له چاپه‌مه‌نییه‌کان له‌و مانگه‌دا گرنگیان پێداوه، بریتی بووه له په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان که له نه‌ورۆزی ئامه‌د دا بۆ ملیۆنان که‌س خوێندرایه‌وه، کۆبوونه‌وه‌کانی ئیمراڵی و داوای لێبورنی ئیسرائیل له تورکیا و پیرۆزباییه‌کانی نه‌ورۆزی ئامه‌د له ڕۆژه‌ڤی سیاسی ئاداردا ده‌نگیان دایه‌وه .
له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وت که له ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه ئینته‌رنێتی و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کاندا په‌یامی ئۆجالان له نه‌ورۆز دا زیاتر له (12) هه‌زار هه‌واڵی له‌سه‌ركراوه.
هاوكات دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان ئۆجه‌لان و شاندی BDP له لایه‌ک و لێدوان و چاوپێکه‌وتنی به‌ده‌په ش له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌کانی دیکه له لایه‌کی دیکه‌وه یه‌ک له ده‌وڵه‌مه‌ندترین بابه‌تی میدیاکان بوو.
له مانگی ڕابردوودا زیاتر (9%)ی ڕاگه‌یاندنه‌کان له‌سه‌ر BDP بوو و ، ده‌رباره‌ی ئه‌و مژاره‌ش زیاتر له (64) هه‌زار هه‌واڵ بڵاو بۆته‌وه .
05/04/2013
رۆژی 3-4-2013 له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا، گۆنسالۆ دێ بینیتۆ سكرتێری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه پێشوازیكرد له عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی هاوڕێی و سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و كلتوورییه‌كان و دۆخی سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سكرتێری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه به ناوی حكومه‌تی ئیسپانیا‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌خێرهاتنی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمیان كرد‌و ئه‌م سه‌ردانه‌یان به‌گرنگ وه‌سفكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوودا ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی ره‌سمییه له‌سه‌ر ئاستی عیراق و كوردستان بۆ ئیسپانیا ئه‌نجامده‌درێت و هیواشی خواست كه سه‌ردانه‌كه ببێته سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د به ناوی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سوپاسی حكومه‌تی ئیسپانیای كرد بۆ ئه‌و بانهێشته رهسمییهو ته‌ئكیدیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌یان ده‌توانێت له‌زۆر رووه‌وه رۆڵی گرنگ له عیراق و كوردستان ببینێت، ئه‌زموونی فیدراڵی ئیسپانیاش له‌زۆر رووه‌وه ده‌كرێت ببێته نموونه بۆ عیراق و بۆ كوردستان، به تایبه‌تی له په‌یڕه‌وكردنی لامه‌ركه‌زیه‌ت و پێدانی ده‌سه‌ڵات به هه‌رێمه‌كان.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له داڕشتنی بنه‌مایه‌كی نوێی كاركردن كرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدان و تۆكمه‌كردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و كلتوورییه‌كانی نێوان ئیسپانیا‌و عیراق و كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا بكات، له‌م رووه‌وه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوایكرد كه حكومه‌تی ئیسپانیا ئاستی كونسوڵخانه‌ی فه‌خری به‌رزبكاته‌وه بۆ كونسوڵخانه‌ی گشتی.
دواتر عیماد ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی عیراق و كوردستان پوخته‌یه‌كی خسته‌ڕوو و تیایدا روونیكرده‌وه كه دوای رووخانی دیكتاتۆریه‌ت قۆناغێكی نوێ له عیراق ده‌ستی پێكردووه، سه‌ره‌ڕای جیاوازی و ناكۆكییه‌كان، گه‌شه‌سه‌ندنێكی سیاسی و ئابووری خێرا له‌ئارادایه‌و له‌م رووه‌وه هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه‌و دۆخی ئه‌منی و هه‌لومه‌رجی سیاسی و گه‌شه‌كردنی ئابووری له ئاستێكی باشدایه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنی بیانی له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، حكومه‌تی ئیسپانیاش ده‌توانێت له‌مباره‌یه‌وه رۆڵی به‌رچاو ببینێت و شانبه‌شانی وڵاتانی تر به‌شداری پڕۆسه‌ی بوژاندنه‌وه‌و ئاوه‌دانی عیراق و كوردستان بكات.
هه‌ر له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه باڵیۆزی عیراق له مهدریدو وه‌زیرانی پلاندانان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئابووری و جێگری سه‌رۆكی دیوان و نوێنه‌ری هه‌رێم له ئیسپانیا ئاماده‌یبوون، عیماد ئه‌حمه‌د به ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داوایكرد كه حكومه‌تی ئیسپانیا له ناوخۆ‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا هاریكاری حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌جینۆساید بناسێندرێت، ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه رایانگه‌یاند كه به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن كه په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان له‌مباره‌یه‌وه به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئه‌زموونی ئیسپانیا وه‌ك وڵاتێكی فیدراڵی كرا‌و سكرتێری ده‌وڵه‌ت له‌وباره‌یه‌وه روونیكرده‌وه كه به‌هۆی پیاده‌كردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی له به‌ڕێوه‌بردن، هه‌رێمه‌كانی ئیسپانیا گه‌شه‌كردنی زۆریان به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و ده‌كرێت له عیراقیش هه‌مان ئه‌زموون دووباره‌بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و بازرگان‌یش سكرتێری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه رایگه‌یاند كه بڕیاری وڵاته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه هانی كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆیان بده‌ن روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هاوكات باسی له‌و بوارانه‌ش كرد كه ئیسپانیا شاره‌زایی و ئه‌زموونی باشیان له‌باره‌وه هه‌یه، وه‌كو بواری گه‌شتوگوزارو كشتوكاڵ و سوودوه‌رگرتن له وزه‌ی خۆر.
PUKmedia
04/04/2013
پڕكردنه‌وه‌ی كورسیه به‌تاڵه‌كه‌ی سوریا له‌كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئێرانی به‌ره‌و ئاماده‌كردنی پلانێكی نوێ بردووه بۆ ئایندهی سوریای دوای روخاندنی رژێمی ئه‌سه‌د، كه سوود وه‌رگرتنی له‌میلیشیا شیعه‌كان چه‌قی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پلانه ده‌بێت بۆ تاران كه به‌هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی سوریا داده‌نرێت.
كاتێك له 26ی مانگی ئازاری رابردوودا كۆمكاری عه‌ره‌بی كورسیه به‌تاڵه‌كه‌ی ئه‌ندامێتی سوریایان بهكهسێتیهكی ئۆپۆزسیۆن پڕكرده‌وه، هاوكێشه‌ی ململانێی سیاسیه‌كانی له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا گۆڕی كه له‌ساڵی 2011ه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه.
پڕكردنه‌وه‌ی كورسی نوێنه‌رایه‌تی سوریا وه‌ك دوور خستنه‌وه‌ی رژێمی ئێستای به‌شار ئه‌سه‌د له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت له جیهانی عه‌ره‌بی و به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی كریستیان ساینس مۆنیتێری ئه‌مركی ئه‌و هه‌نگاوه نیگه‌رانی ئێرانی لێكه‌وتۆته‌وه كه سه‌ره‌كیترین هاوپهكیانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده له ناوچه‌كه‌دا و هه‌رزوو ده‌نگی ناره‌زایی لێ به‌رز بۆوه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران هۆشداری دایه كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به‌پڕكردنه‌وه‌ی كورسیه به‌تاڵه‌كه‌ی ئێران له‌و كۆمكارهو به “پێشهاتێكی مه‌ترسیدار” لهقهڵهمیداو حسێن ئه‌میر عهبدولههیان جێگری وه‌زیری دره‌وه‌ی ئێرانیش وتی “ئه‌و هه‌نگاوه كۆتایی به‌ڕۆڵی كۆمه‌ڵی عه‌ره‌بی دێنێت له‌ناوچه‌كه‌دا”.
سكاڵاكانی ئێران شێوازێكی دیبلۆماسیانه‌ی له‌خۆگرتووه وه‌ك بریكارێكی سوریا له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا هاوكاریكهرێكی سه‌رۆكی سوریا بووه له‌ڕێگه‌ی ناردنی چهكو تهقهمهنیو پاڵپشتی‌و پشتگیری دارایی بۆ سوریا ئێران كه بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی حكومه‌تی ئه‌مریكا.
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سوریا پێیوایه ئاڵۆزییه‌كانی سوریا گۆڕاوه بۆ گۆڕه‌پانی یاری هێزه ركه‌به‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌شێكی زۆر لهزهوییو پێگه سه‌ربازییه‌كانی رژێمیان كۆنتڕۆڵكردووه.
به‌شێكی كه‌م لهلێكۆڵهرهوان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌و دۆخه‌ی ئێستایه‌وه به‌رده‌وام بێت، یان ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و جه‌نگه‌كه لقی زیاتری لێنه‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یارمه‌تیه‌كانی ئێران بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د پێده‌چێت حكومه‌تی تاران خۆی ئاماده‌بكات بۆ قۆناغی دوای ئه‌سه‌د.
مه‌هدی خه‌لجی، پسپۆڕ له‌بواری ئێران له‌په‌یمانگای واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی خوارو ده‌ڵێت “ئێران تائێستا سه‌ركه‌وتوو بووه له‌هاوكاریكردنی سوریا، ئه‌گه‌ر یارمه‌تی دارایی‌و ستراتیژی ئێران نه‌بوایه، ئه‌سه‌د ماوه‌یه‌كی زۆر بوو روخابوو”، وتیشی “به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی سیاسی ئێرانیه‌كان خاوه‌نی پلانی به‌دیلن، ته‌نانه‌ت بۆ دوای روخانی ئه‌سه‌د، ئێران تا ئاستێكی به‌رز ده‌توانێت پارێزگاری له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات له‌ناوچه‌كه‌دا”.
پلانه‌كه‌ی ئێران بۆ قۆناغی دوای به‌شار ئه‌سه‌د پشتبه‌ستنه به “میلشیاكان”ی سه‌ر به‌ڕژێمی سوریا كه ئێران یارمه‌تی دروستبوونی داون‌و به “سوپای میللی” ناسراون، ئه‌م چه‌كدارانه ده‌توانن پارێزگاری عه‌له‌وییه‌كانی سوریا بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ئاینزای شیعه‌ن‌و ئه‌سه‌دو به‌شێكی زۆر له‌ڕژێمه‌كه‌ی سه‌ربه‌و مهزههبهنو له‌وكاته‌دا ده‌توانن له‌به‌شێكی دابڕاوی سوریا بمێننه‌وه، له‌به‌شی باكوری رۆژئاوای سوریاش، له‌سه‌ر كه‌ناری سنوریی نێوان سوریا‌و لوبناندا.
به‌ڵام له‌ژێر سایه‌ی یارمهتیو سوود وه‌رگرتنی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سوریا له‌وڵاتانی بیانی، ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوریا بوونی هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای تایفی‌و نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ك جیابوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كوردی‌و عهلهوییو به‌شێكی زۆری سونیه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه.
له‌كاتی شۆِرشی ئیسلامی ئێران‌دا له‌ساڵی 1979وه، ئێران سوریای وه‌ك ناوه‌ندێكی گه‌یاندن به‌كارهێناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی چهكو پاره‌و پاڵپشتیكردنی “میلیشیا” شیعه‌كانی لوبنان له‌وانه حیزبوڵای لوبنانی‌و پاشان گروپه‌كانی حهماسو جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینی كه ئه‌م گروپانه‌ی دژی ئیسرائیل به‌كارهێناوه، به‌ڵام له‌باری روخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددا، ئێران ئه‌م كه‌ناڵه‌ی له‌ده‌ستده‌دات.
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكردووه كه “سوپای میللی”ی رژێمی سوریا، بریتیه له‌تێكه‌ڵه‌یه‌ك لهعهلهوییو شیعه، له‌سه‌ر شێوازی هێزی به‌سیجی ئێرانی دروستبووه‌و ئه‌و سوپایه زۆر به‌هێزه‌و له‌كۆمه‌لێك خۆبه‌خش دروستبووه، له‌پێناو بێده‌نگكردنی شه‌قامدا به‌كارهێنراون، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاش بۆ رۆژنامه‌ی كریستیان ساینس مۆنیتێری ئاشكرایكردووه “سوپای میللی” له‌لیستی رێكخراوه سزادراوهكاندایه، چونكه “پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان ئێران‌و حیزبوڵایه”.
مه‌هدی خلجی، پسپۆڕ له‌بواری ئێران له‌په‌یمانگای واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی خوارو وتی “له‌ڕووی پڕوپاگه‌نده‌وه، ئێرانییه‌كان نایانه‌وێت له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا بڕوا به‌كه‌وتنی ئه‌سه‌د بهێنن”.
به‌ڵام پلانی به‌دیلی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌م “میلشیا”یانه‌ی سه‌ربه رژێم مانای ئه‌وه‌یه ئه‌سه‌د نزیكه له‌دووركه‌وتنه‌وه له‌ده‌سه‌لات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و ناوچه‌ی عه‌له‌ویه‌كان له‌سه‌ریا جیابێته‌وه، ئه‌وكاته ئێران ده‌توانێت له‌رێگه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه چه‌كدارانه‌وه پارێزگاری له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی بكات.
خه‌لجی وتی “ئێران له‌ڕێگه‌ی یارمهتییهكانیهوه ده‌توانێت به‌شێكی سوریا وه‌ك پردێك بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كانی بۆ لوبنان فه‌له‌ستین به‌كاربهێنێت”.
hawlati
04/04/2013
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنى زیادکردنى بودجه به‌سێ حزب‌و کۆمه‌ڵه‌ى تورکمانی ده‌دات که مانگانه ده‌یان ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن، په‌رله‌مانتارێکى کوردستانیش جه‌خت له‌نایاسایی بوونى ئه‌و به‌ڵێنه ده‌کاته‌وه.
به‌ڵێنه‌که‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌چوارچێوه‌ى کۆبوونه‌وه‌یدا هاتووه له‌گه‌ڵ حزبه تورکمانیانهدا که باره‌گاى سه‌ره‌کیان له‌هه‌ولێره‌و داواکه‌یان راده‌ست کردووه.
دڵشاد چاوشلی، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی تورکمان، به‌هاوڵاتی وت «داوامان له‌نێچیرڤان بارزانى کردووه بودجه‌ی چه‌ند حزبێکی تورکمانی له‌هه‌ولێر زیادبکرێت، ئه‌ویش به‌ڵێنى زیادکردنیدا».
وتى که داواکه بۆ سێ حزب‌و کۆمه‌ڵه‌ى بووه، سه‌رۆکى حکومه‌ت داوایلێکردوون نووسراوێکى ئاڕاسته بکه‌ن تاوه‌کو چاو بهبودجهکهیاندا بخشێنێته‌وه، «نووسراوه‌که‌مان ئاڕاسته‌ی کردووه‌و داوامانکردووه بودجه به‌شێوه‌یه‌کى دادوه‌رانه بدرێته حزبه‌کان، نه‌ک هه‌ندێک حزب بودجه‌ى زیاد وهربگرنو موزادهمان به‌سه‌ردا بکه‌ن».
به‌پێى زانیاریه‌کانى هاوڵاتی، جگه له‌پارتی دیموکراتی تورکمان که مانگانه 3 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت، کۆمه‌ڵه‌کانى لیبڕاڵی تورکمان‌و رۆشنبیرى تورکمانیش داواى زیادکردنى بودجه‌یان کردووه له‌کاتێکدا مانگانه 10 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن.
بهبڕواى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌و به‌ڵێنه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسایدا بووه‌و نایاساییه.
ئه‌حمه‌د وه‌رتێ به‌هاوڵاتی وت «ئێستا لهفهراغى یاساییداینو ناکرێت ده‌ستکارى بودجه‌ى هیچ حزبێک بکرێت تاوه‌کو یاسای بودجه‌ى حزبه‌کان له‌په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت».
به‌هۆى ناکۆکیه‌کانى نێوان ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه تائێستا پرۆژه یاساى بودجه‌ى حزبه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ندنه‌کراوه، ساڵانه‌ش بڕه پاره‌یه‌ک وه‌کو سولفه بۆ حزبه‌کان ته‌رخانده‌کرێت تائه‌وکاته‌ى یاساکه‌ى ده‌رده‌چێت.
وه‌رتێ به‌پێویستى زانى په‌له‌بکرێت لهدهرکردنى یاساکه بۆ ئه‌وه‌ى «رزگارمان بێت له‌و زیادکردنو که‌مکردنه‌وه‌ى حکومه‌ت ده‌یکات».
له‌ناکۆکیه سه‌ره‌کیه‌کانى پرۆژه یاساکه پێوه‌ره‌کانى پێدانى بودجه‌یه که تیایدا له‌سه‌ر هه‌ژمارى خه‌باتى شاخ‌و کورسى پهرلهمانو چه‌ند ماده‌یه‌کى تر رێکناکه‌ون.
ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایى جهختیشیکرده که ده‌بێت به‌پێوه‌رى دادپه‌روه‌رانه بودجه دابه‌شبکرێت چونکه «تائێستا په‌رله‌مانتاران ئه‌و دادپهروهرییهیان نه‌بینیوه«.
عیسا عه‌بدولقه‌هار
04/04/2013
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده نییه هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی بارزانی بخاته‌ڕوو. محه‌ممه‌د تۆفیق-يش ده‌ڵێت "ئاگاداری هاتنی شانده‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی نیم".
محه‌ممه‌د تۆفیق، به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێكدا بۆ (رووداو) بێ ئاگایی خۆی له‌و شانده ده‌ربڕی كه بڕیاره مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به هاوبه‌شی بینێرنه لای هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن، به‌مه‌به‌ستی راوه‌رگرتنیان له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
ئاگهدارنیم و زانیارییم له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه نییه
ئەو بەرپرسەی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت "ئاگهدارنیم و زانیارییم له‌باره‌ی ئه‌و شانده و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه".
هاوكات به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌ش نه‌بوو هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه‌یان بخاته‌ڕوو له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مشه‌و كه‌ناڵی (KNN)ی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوییكردهوه كه هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدێكی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌ن، بۆ رازییكردنی ئۆپۆزیسیۆن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك تا دوو ساڵی دیكه.
پێشتر د. ئومێد سه‌باح، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا رهتیيكردهوه كه بارزانی داوای كردبێت پۆسته‌كه‌ی بۆ درێژبكرێته‌وه
د. ئومێد سه‌باح هه‌واڵه‌كه به "بێ بنه‌ما" وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت " سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هیچ كاتێكدا داواكاری له‌مجۆره‌ی نه‌بووه و نه‌كردووه. ته‌واوی ئه‌م هه‌واڵه له راستییه‌وه دووره و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه".
ئه‌و لێدوانه‌ی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه هات، كه ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه بارزانی، داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش ئازاد جوندیانی، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاوكرده‌وه كه داوای درێژكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه.
رووداۆ
نەهرۆ محەممەد
05/04/2013