شاندی چواره‌می پارتی ئاشتی و دیموكراسی (به‌ده‌په) له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیا، به مه‌به‌ستی دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ل سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان گه‌یشتنه دورگه‌ی ئیمرالی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گه‌یشتوون، هه‌رچه‌نده هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی دیداری ئه‌مڕۆی نێوان ئۆجه‌لان و شاندی به‌ده‌په بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، كه‌مێك به‌ر له ئێستا شاندی به‌ده‌په كه له هاوسه‌رۆكی پارته‌كه، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ده‌په، په‌روین بوڵدان و په‌رله‌مانتار سری سوره‌یا ئۆنده‌ر پێكهاتووه، گه‌یشتنه گرتووخانه‌ی ئیمرالی.
هه‌روه‌ها پێشتریش له چوارچێوه‌ی سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی، سێ شاندی دیكه‌ی پێكهاتوو له پارتی ئاشتی و دیموكراسی و كۆما جڤاكی دیموكراتیك له ئیمرالی سه‌ردانی ئۆجه‌لانیان كردوه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری گه‌وره‌ی ئامه‌د، عوسمان بایده‌میر له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: چاوه‌ڕوان ده‌كرا شاندی به ده‌په له دوای 4ی نیسان / ئه‌پڕێل سه‌ردانی ئۆجه‌لانی بكردایه، به‌ڵام به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه پێشخراو سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شانده‌كه به‌ره‌و دورگه‌ی ئیمراڵی به‌ڕێكه‌وتن.
هه‌ڵبه‌ت بایده‌میر هیچ ورده‌كاریی و زانیارییه‌كی له باره‌ی هۆكاری پێشختنی واده‌ی سه‌ردانی شاندی چواره‌می به‌ده‌په بۆ لای ئۆجه‌لان ئاشكرا نه‌كردوه.
04/04/2013
به‌رپرسانى په‌که‌که‌و به‌ده‌په ئاماده‌یى خۆیان بۆ جێبه‌جێکردنى داواکانى ئۆجه‌لان ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام گومانیان له‌هه‌ڵوێست‌و هه‌نگاوه‌کانى تورکیا هه‌یه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌و جیاوازییانه دێت که له‌ناو سه‌رکرده سه‌ربازیه‌کانى قه‌ندیل دروستبووه بۆ کشانه‌وه‌ى هێزهکانیانو راگرتنى شه‌ڕ.
موراد قه‌ره‌یلان، سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان، له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشکرایکردووه که هه‌رچه‌نده رێکخستن بڕیارى ئاشتى داوه، به‌ڵام به‌شێک لهسهربازیهکانیان ده‌یانه‌وێت درێژه به‌شه‌ڕ بده‌ن، په‌که‌که‌ش هۆکارى ئه‌و جیاوازیه بۆ گومانیان له‌تورکیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
رۆژ وڵات، به‌رپرسى راگه‌یاندنى په‌که‌که، به‌هاوڵاتی وت «ئێمه ئاگربه‌ستمان راگهیاندو چه‌ندین هه‌نگاومان نا، به‌ڵام تورکیا هه‌نگاوى نه‌ناوه، بۆیه گومانێکمان لا دروستبووه له‌سه‌ر ئه‌ردۆگان».
دواى په‌یامه‌که‌ى نه‌ورۆزى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى زیندانیکراوى په‌که‌که که له‌ئامه‌د خوێندرایه‌وه‌و تیایدا داواى بێده‌نگکردنى چهکهکانو کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى کرد له‌ناوخاکى تورکیا، قه‌ره‌یلان ئاگربه‌ستى راگهیاندو کشانهوهشى به‌چه‌ند مه‌رجێکه‌وه به‌سته‌وه.
قه‌ره‌یلان له‌باره‌ى راى جیاوازى ئه‌وانه‌ى دژى کشانه‌وه‌و راگرتنى شه‌ڕن ده‌ڵێت هه‌وڵى رازیکردنیان ده‌دات.
رۆژ وڵات وتى «رێز له‌بڕیاره‌کانى رێبه‌ر ئاپۆ دهگرینو جێبه‌جێده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌ردۆگان جێگه‌ى باوه‌ڕ نیه، بۆیه ده‌بێت ئاگاداربین لهنیهتیانو تورکیا به‌هه‌نگاوه‌کانى بکات».
به‌پێى ئاژانسه‌کانى هه‌واڵى تورکیا موراد قه‌ره‌یلان بۆ ره‌وینه‌وه گومانه‌کان داواى دیدارى راستوخۆى ئۆجه‌لان یان تۆمارێکى ده‌نگى یاخود ڤیدیۆیى ناوبراو کردووه که تیایدا داواکاریه‌کان له‌قه‌ندیل دووباره‌بکاته‌وه.
به‌ڵام، یاڵچین ئاک دۆغان، پهرلهمانتارو راوێژکاری باڵای ئه‌ردۆگان سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا له‌لێدوانێکدا که ئاژانسه‌کانى ئه‌و وڵاته بڵاویانکردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت په‌یامه‌که‌ى ئۆجه‌لان زۆر روون بووه‌و پێیوایه داواکانى په‌که‌که ته‌نیا «بیانوو» گرتنه.
محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌رپرسى نوسینگه‌ى ئامه‌دى به‌ده‌په، به‌هاوڵاتی وت «ئێمه که‌وتووینه‌ته گومانه له‌سه‌ر دۆخه‌که، چونکه نابێت تورکیا هه‌ر چاوه‌ڕێى ئێمه‌و په‌که‌که بکات‌و خۆى هه‌نگاوێک نه‌یاته پێشه‌وه، چونکه ئێمه‌ش هه‌ر ماوه‌یه‌ک ئارامیمان ده‌بێت».
هه‌رچه‌نده په‌که‌که کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ره‌تنه‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌ند داوایه‌کى خستووه‌ته‌ڕوو که خۆى له‌داننان به‌مافه‌کانى کورد‌و ره‌وشى ئۆجهلانو زه‌مینه‌سازى تردا ده‌بینێته‌وه.
به‌رپرسى راگه‌یاندنى په‌که‌که ئاشکراى کرد داواى پێکهێنانى دوو کۆمیسیۆنیان کردووه بۆ چاودێرى پرۆسه‌ى ئاشتى‌و هه‌نگاوه‌کانى کشانه‌وه.
رۆژ وڵات وتى «داواشمان کردووه ره‌وشى به‌ڕێز ئۆجه‌لان باشتربێت‌و زیندانیهکهى بگۆڕدرێت‌و سه‌ردانیکردنى ئازاد بکرێت».
دانا ره‌زگه‌یى
03/04/2013
ئەمڕۆ لەدرێژەی زنجیرەی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت لەسەر رێککەوتننامەی ستراتیژی و گەشەپێدانی کرایەوە بەو شێوەیەی بگونجێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و ھەلومەرجی نوێی کوردستانی و عیراق.
لەراگەیندراوێکی ھاوبەشی ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە دانەیەکی بۆ ئاژانسی پەیامنێر نێردراوە تێیدا ھاتووە :لیژنەی باڵای ھاوبەشی ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەپێی بڕیارە پەسەند کراوەکانی کۆبوونەوەکانی پێشوو، درێژەیان بەکۆبوونەوەکان داوەو لەچوارچێوەی بەرنامەی کار‌و ئەو بابەتانەی لەکۆبونەوەی رۆژی ٣١/٣ دا جێی باس بوون، ئەمڕۆ ٢/٤/٢٠١٣ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک لەشاری ھەولێر، کۆبوونەوەیەکی دیکە کراو سەرەڕای جەخت لەسەر رێککەوتننامەی ستراتیژی و گەشەپێدانی کرایەوە، کە بگونجێنرێ لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و ھەلومەرجی نوێی کوردستانی و عیراق و ناوچەکەو، ھەر بڕیارێکی سەربەستی چۆنیەتی بەشداری کردنی ھەڵبژاردنی ئەمجارە، کە پێویستە لەخزمەتی سیاسەتی پەرەپێدانی کار‌و چالاکی یەکێتی و پارتی، بۆ پێشکەشکردنی زیاترین خزمەت بەدۆزی دیموکراسی رەوای گەلی کوردستان و ئەزموونی حوکمڕانی و یەکڕیزی گەلەکەمان، لەم پڕکێشیە نوێیانەی رووبەڕووی نەتەوەکەمان بوونەتەوە.
ھەروەھا لەپێناوی دابینکردنی ئەمنیەتی زیاتر بۆ ژیانی ھاووڵاتیان و خزمەتگوزارییە ژیارییەکانیان و توندوتۆڵکردنی کاری ھاوبەش لەپرۆسەی سیاسی و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە لەناو کۆمەڵدا. بەتایبەتی، دوای (٢٠) ساڵ حوکمڕانی و تواناکانی پێشکەوتن، توێژێکی شارەزا لەھەموو بوارەکاندا، پێگەیشتوون و دەتوانن ئەرکی بەرچاوی ئەزموونەکە لەرووی ئیداری و داھێنانی جۆراوجۆرەوە، ئەگەر بەدەر لەقوڵکردنی کێشە لاوەکییەکانەوە، زەمینەیان بۆ بڕەخسێندرێ، راپەڕێنن.
لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە لەماوەی نزیکی داھاتوودا، زنجیرە کۆبوونەکان درێژەیان پێ بدرێ.
مەکتەبی سیاسی مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
03/04/2013
عه بدولا سوهرابی
نامرن ئه وانه ی وا له دلی میلله تا ده ژین
دره ختی باخی چه ن ساله ی که می مابوو چرو ده رکا
که می مابوو به ری باخی پر له سیبه رکا
به ئه و ئاواته ئه و ده ژیا له کونجی دوور ولاتیکا
له پر مردن هات و کوشکی رووخاند له ساتیکا
ئه م هونراوه کاکه عه تای حوسینی شاعیری گه نجی دگاگای هورامان به بونه ی کوچی نا واده و دلته زینی جوانه مرگ موختاری خوشکه زام وه هه ناردوویه بوم.
بی گومان و به راستی شاعیری گه وره ی کوردیش ده لی:
پی نایه وی بو شه هیدی وه تن شیوه ن وگرین
نامرن ئه وانه وا له دلی میلله تا ده ژین
راسته موخنار هونه ر جوو خوشکه زای من به هوی خراپی کوره وجیگه و ریگه ی ژیانی له ماله فه قیرانه وبی که ره سه ونا ئیستاندارده که ی خوی که ئه وه ش ئاکامی سیستمی ئابوریی و ئیداریی پاش که وتوویی ولاته که مانه جوانه مرگ بوو به لام هه ست و ویست و ئاواته کانی خزمه ت به گه له چه وساوه که ی بوو.هه ر له مندالی یه وه دوور له بنه ماله که ی له شاری مه ریوان کریکاری کرد و درسی خویند وپاشان له تاران و ره شت لیسانس و فوق لیسانسی وه رزشی وه رگرت و ها ته وه نیو گه له که ی و له ماویکی کورت دا وه کو ته نیا ماموستای تنیس له شاری سنه گه لیک وه رزشوانی کچ و کوری کو کرده وه. زوری نه مابوو باخه که ی بپشکی وبرهه مه کانی بچنی له شه ویکی سارد و شوه زنگی زستان له سی ره شه مه ی 1391 کوچی به ماندویی له پال کوره گازی کی بوهه میشه خه وی لی که وت وپاش 28 سال ژیانی پر له زه حمه ت و سه خله ت و ئاوات و ئاره زوو دلی له لیدان کوت.بویه ده کری بلین موختار شه هیدی سه نگه ری زانست وکوولتوری گه له که ی بوو.
گه رچی موختار مودای نه بوو خوی به گه ل و نیشتمانه که ی ئاشکرا بکات به لام ئه وه پول پول خه لکی دلسوزی سنه و مه ریوان و سولاوا و ئاواییه کان بوو‌و دل و دروون و ئامانج و ئاواته کانی ئه ویان هه ر له دووره وه خوینده وه وپیش گه یشتنی ترمه که ی ریگه ی دوور وسه خله تی پیرخیرانیان پی وا وله سه ر مه زاره که ی ئاماده بوون.
گه رچی مه رگی دل ته زینی موختاربو من و دایک وباب خوشک وبرا وکه س و کاره که ی له بیر ناچیته وه به لام به راستی به شداریی و هاودردی به ربلاو وبه ر فه رااوانی ئه و خه لکه ئینسان دوست و کورد پروره خه مه کانی ئیمه ی که م کرده وه.
کاتیک هه ست و به شداریی و یارمه تی خه لکی کوردستان له رووداویکی له م چه شنه دا له گه ل شوینی کی وه کو تاران که من له کاتیک قونابی زانکوبووم وئیستا ش که ماوه ی 13 ساله لیره دژیم موتابیقه تی ئه ده م هه زا ر جار زور که مه یه ک مییلیارد جار شوکری خودا ده که م بو ئه وه ی باشترین وبه نرخترین سه رمایه ی ئینسانی مان هه یه.دیاره هیج ده سه لات و سه رماییکی مادی و مالی نا توانی له گه ل سه رمایه ی ئینسانی به رانبه ری بکات.
به داخه وه مه رگی موختارهه والی ئه ول و ئاخر نییه ,روژانه ئاگادار ده بین گه نج و پیر و مندال به تایبه ت له رووداویی جاده کان دا به گشتی له ئیران و به تایبه ت له جاده ی سنه – مه ریوان گیانی خویان له ده س ئه ده ن , وه کو بیستوومانه له ماوه ی چه ند مانگی رابوردوو دا جاریک سی برا جاریکی تر دو برا و جاروبار بنه ماله یک ویان چه ند که س به لکوهه موو موسافیره کانی ماشینه که گیانی خویان له ده س داوه. یان کومه له ی هه ژار و فه قیر له تاریکی شه و و له نیو سه رمای زستان وگه رمای هاوین له و کاتا وا ده سه لات داران وسه رمایه داران له پال فه ن کوئیله کانیان نوستوون له سه ر سنووره کان به دووی نان وئاویک بژی و نه مربه کولیک که ل و په له وه که به غه له ت نیویان ناوه که ل و په لی قاچاخ به گوله ده کوژرین یان قول به س یان ده که ن و له سه ر ئه شکه وته کان دیان خه نه خواره وه یان ره ق یان ده باته وه.ئه گه ریش بگرینه وه نیو خیزانه که یان یاش ماویکی کورت توشی نه خوشی جورواجور ده بن.بی گومان ئه م رووداوه دلته زین ونا ئاسایی گه له جیگه ی پی داچوونه وه و لی کولینه وه یان هه یه.
موختاریش له مالیکی بچووک و نا ئیستاندارد به هوی خراپی کوره که یه وه گیانی له ده س دا.بوچی گه نجیک به راستی خوینده وار و سه رکه وتوو و لی هاتوو به ئه و هه موو ئامانج و ئاوات و ...که پشتیوان و سه رمایه ی نه ته وه که ی بوو به ئا سانی له ده س به چیت؟ موختار وه کوو پسپورو ماموستاییکی وه رزشی مافی ئه وه ی نه بوو به رپرسان و باشگا که ی پیداویستییه کانی دابین بکه ن؟گه رچی پیش تر ئاماژه مان پی دا ئه م رووداوانه له سیستمی ئابوریی و ئیداریی پاش که وتویی ولاته که مان سه رچاوه ده گری.
له کوتایی دا به پیویستی ده زانم له کوده نگی و هاو ده ردی هه موو خوشکان و برایان له دوور و نزیکه وه به تایبه ت خه لکی ئاوایی پیرخیران که زورتر شه ریکی خه مه کان مان بوون و شه و روژ به جی مان ناهیلن سپاس وقه در دانی بکه م. هیوا دارم هیچ کاتیک توشی خه م و پژاره ی وا نه بن.
له گه ل ریزم
عه بدولا سوهرابی
02/04/2013
دەمڕاستی پێشووی رێکخراوی "ئیسلام فۆڕ یووکەی"، لە دەیەمین ساڵوەگەڕێ گیرانی سەرۆکی پێشووی ئەنسارولئیسلامدا، لەگەڵ پۆلە کوردێکی لایەنگری مەلا کرێکار کۆبۆوە و ڕایگەیاند: سەربەرز بن بەوەی بە تیرۆریستتان دەزانن".
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئیسلامیستی ئەفغانی و وتەبێژی پێشووی رێکخراوی "ئیسلام فۆڕ یووکەی"، ئانجێم چۆداری، لە کۆبوونەوەیەکی نیوە ئاشکرادا لە هێلسینکی، لە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوودا، لەگەڵ لایەنگرانی مەلا کرێکار کۆبۆتەوە و داوای ئازاد کردنی ناوبراوی کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە فیلمەکەی لە "یووتیووب"دا بڵاو کراوەتەوە، دروشمێک دەبینرێ کە بە زمانی کوردی داوای ئازادبوونی گیراوەکان دەکا و وتاربێژی سەرەکیی کۆبوونەوەکەش، داوا لە بەشداران دەکا "ڕاپەڕن" و "سەربەرز بن بەوەی بە تیرۆریستتان دەزانن."
وتەبێژێکی دەزگای سیخوڕیی فینلاند بە رۆژنامەی YLE News ی ڕاگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەیە ئاگادار بووە و ئەوەشی دەستنیشان کردووە کە "ئاگاداری جموجۆڵی ژمارەیەک لە توندڕەوەکان هەین."
ناوبراو لە وتارەکەیدا، لەبەر دەم زیاتر لە شەست کوردی دانیشتووی باکووری ئەورووپا کە بە تایبەت بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشت کرابوون، باسی لە نادادپەروەری کردووە لە ئەورووپا و جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە "تەنیا شەریعە دەتوانێ چارەسەری ئەو کێشانە بکات."
02/04/2013
لەكۆبونەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی گەڵاڵەكردنی هەڵوێستی هەرێم سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بریاردرا هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت‌و بریاری ژمارە دووی پەرلەمانیش بڵاوبكرێتەوە.
پێشنیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە 1ـی 4ـی 2013، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی گەڵاڵەكردنی هەڵوێستی هەرێم سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆبوویەوە.
لەو كۆبونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی و نێوخۆیی هەرێمی كوردستان و وەرقەی لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن تاوتوێ كرا و كۆبوونەوەكە بڕیاری دا جەخت لەسەر سێ خاڵی سەرەكی بكرێتەوە:
1. هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
2. بڕیاری ژمارە 2ـی پارلەمان لە یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاو بكرێتەوە.
3. هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی وەڵامی فەرمیی نامەی سێ لایەنەكەی ئۆپۆزیسیۆن بدەنەوە كە لە 24ـی 2ـی 2013 هەر سێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن لەسەر پرسی چاكسازی ئاراستەی پارتی و یەكێتییان كردووە.
بریاری ژمارەی دووی پەرلەمانی كوردستان لە 17 خاڵ پێكهاتووەو لەسەروبەندی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات‌و رۆژانی دوایی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەركرا، رۆژنامەی هاوڵاتی لەماوەی رابردوودا ئاشكرایكرد كە بریارەكە لەلایەن كەمال كەركوكی سەرۆكی پێشوی پەرلەمان‌و ئەرسەلان بایزەوە شاردراوەتەوەو بریارەكەش لەناوەندی سیاسی‌و میدیاییدا بەبڕیارە شاراوەكە ناوبانگی دەركرد.
02/04/2013
وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت و ڕۆژانی داهاتووش ده‌توانێ به شێوه‌یه‌كی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو 26ی ئازاری 2013، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیه‌وه له سه‌نته‌ری دڵ له هه‌ولێر نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی به‌په‌له‌ی بۆ ئه‌نجام درا، ڕۆژی دواتر گه‌یه‌نرایه یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌نقه‌ره.
له‌باره‌ی ته‌ندروستیی سه‌فین دزه‌یی پزیشكانی سه‌رپه‌رشتیاری كه‌یسه‌كه‌ی؛ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیان دایه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا و ڕایانگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كرا، ڕه‌وشی به‌ڕێز دزه‌یی ته‌واو باش بووه و به‌رده‌وامیش به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات، بۆیه رۆژی یه‌كشه‌ممه نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت و ڕۆژانی داهاتووش ده‌توانێ به شێوه‌یه‌كی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
hawlati
01/04/2013
پیشانگایەک تایبەت بە داب و نەریتی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لە شاری مەهاباد کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی خاکەلێوە ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد پیشانگایەکی لەژێر ناوی "هەوارگە" تایبەت بە فەرهەنگ، داب و نەریتی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و هەروەها نمایش کران بۆ نەوەی نوێ، کردەوە.
لەو پیشانگایەدا، لە ١٠ ژووری جیاوازدا فەرهەنگ و داب و نەریتی نەتەوەی کورد بەتایبەتی کەرەستەی کار کردن لە سەدەی رابردوودا کە زۆرتر لەلایەن هەوارچی و کۆچبەرەکانەوە کاری پێکراوە، نمایش دەکرێن.
ئەو پیشانگایە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لە ٢ شیفتی سەرلە بەیانی و ئێواران بەرووی هاووڵاتیاندا کراوە دەبێت.
سالی رابردوو زیاتر لە ٣٠ لە هەزار کەس سەردانی ئەو پیشانگایەیان کردبوو.
هەروەها بریارە یەکەمین پیشانگای کاریکاتێریی سەر شەقام بە ناوەرۆکی "مەسەلەی پێشینیان" لە شاری مەهاباد دەستی بە کارەکانی خۆی بکات.
01/04/2013
سه‌رۆکایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK دەربارەی پاشه‌کشه‌ی چەكدارانی پەكەكە له باکووری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، قۆناکه یه‌کلایه‌نه نییه، قۆناخه‌که به‌و هه‌نگاوه دوو لایه‌نانه پێش ده‌که‌وێت که له ئه‌نجامی دیدار و دانوستاندنی نێوان رێبه‌رایه‌تیمان و ده‌وڵه‌تدا دێته ئاراوه، له‌سه‌ر ئه‌و بناخهیهیش له ئه‌نجامی ده‌سته‌به‌رکردنی زه‌وینه‌یه‌کی گرنگی یاساییدا ده‌شێ پاشه‌کشه‌کردنی هێزه‌کانمان بکه‌وێته رۆژه‌ڤه‌وه.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فیرات نیوزی نزیک لە پەکەکە، دوێنێ شەممە، سه‌رۆکایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان KCK له روونکردنه‌وه‌یه‌کی نووسراودا وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌ی دایه‌وه که سه‌باره‌ت به پاشه‌کشه‌ی چەكدارانی پەكەكە له باکووری کوردستان ده‌کرێت و له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، ره‌جه‌ب تەییب ئه‌ردۆغان که له که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "سی ئێن ئێن"ـدا گوتبووی (به ده‌ست له چه‌ک به‌ردان پاشه‌کشێ ده‌که‌ن)، وه‌ڵامی دایه‌وه و رایگه‌یاند: "به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌و زمان و شێوازی قسه‌کردنه‌ی ئه‌ردۆغان، تێگه‌یه‌کی نه‌رێنی وه‌ها دێنێته ئاراوه که وه‌کو بڵێی هه‌موو شتێک به شێوه‌یه‌کی یه‌کلایه‌نه و له‌ژێر ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌واندا دێته ئاراوه."
كەجەكە دەڵێت: "قۆناکه یه‌کلایه‌نه نییه، قۆناخه‌که به‌و هه‌نگاوه دوو لایه‌نانه پێش ده‌که‌وێت که له ئه‌نجامی دیدار و دانوستاندنی نێوان رێبه‌رایه‌تیمان و ده‌وڵه‌تدا دێته ئاراوه. ئه‌و شێوازی پاشه‌کشه‌ی که ئه‌ردۆغان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات به هیچ شێوه‌یه‌ک له مژاری تهڤگهڕهکهماندا نییه. به هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی پێویست له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و بناخهیهیش له ئه‌نجامی ده‌سته‌به‌رکردنی زه‌مینه‌یه‌کی گرنگی یاساییدا ده‌شێ پاشه‌کشه‌کردنی هێزه‌کانمان بکه‌وێته رۆژه‌ڤه‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌یشدا هه‌ڵگرتنی هه‌ندێک هه‌نگاوی کرداری ماییندهی و ته‌ندروستی بۆ رازیکردنی هێزه‌کانی گه‌ریلاکانمان، ناچارییه."
پێویسته ره‌چاوی شێوازی قسه‌کردن بکرێت
له روونکردنه‌وه‌که‌ی KCKـدا سه‌رنج بۆ ئه‌و دەستەواژەکانی (تیرۆر) و (تیرۆریست) راکێشراوه که ئه‌ردۆغان له جیاتی ناوهێنانی پرسی کورد به‌رده‌وام به کاریان دێنێت. KCK باوەڕی وایە ئه‌و دەستەواژانه له خاڵی جیددییه‌تی حکوومه‌ت له به‌رامبه‌ر به قۆناخه‌که، گومانێکی گه‌وره و نیشانه‌ی پرسیار دروست ده‌کات.
شەوی هینی و لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ڕجەب تەییب ئەردۆغان، ڕایگەیاند کە پاش چەکدانانی چەکدارانی پەکەکە و پاشەکشەکردنییان لە خاکی تورکیا، حکوومەتەکەی بە لایەوە گرنگ بۆ کوێ دەچن.
pna
31/03/2013
كه‌سی دووه‌م له حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی عێراق، ماده‌ی 140 به" هه‌ڵوه‌شاوه و به‌سه‌رچوو" وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت "شیعه له كورد زیاتر چهوهسێندراوهتهوه".
كوردستان ده‌یه‌وێ زیاتر له‌وه‌ی كه بۆی دابین كراوه به‌ده‌ستبهێنێت
عه‌لی ئه‌دیب، كه‌سی دووه‌م له حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی عێراق كه له‌لایه‌ن نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێ، له ههڤپەیڤینێكدا له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)ی چاپی له‌نده‌نی بڵاوبوه‌ته‌وه، باس له‌وه‌ده‌كات هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ زیاتر له‌وه‌ی كه بۆی دابین كراوه به‌ده‌ستبهێنێت له مه‌سه‌له‌كانی فیدراڵی و سامانه سروشتییه‌كان.
ئه‌دیب، كه هاوكات وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقه، له باره‌ی ماده‌ی 140 ی تایبه‌ت به ناوچه دابڕێندرانهوهكان، ده‌ڵێت "ئه‌و ماده‌یه له‌سه‌رده‌می پۆل بێرمه‌ر، حاكمی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق نوسراوه، دوایی خراوته نێو ده‌ستوور، كه بابه‌تێكه جێگه‌ی ناكۆكییه، چونكه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه و به ماده‌یه‌كی هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێت".
140 به‌سه‌ر چووه و به ماده‌یه‌كی هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێت
كه‌سی دووه‌می نێو حزبی ده‌عوه پێیوایه "كورد ده‌وێ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ماده‌ی 140 و حكومه‌تی فیدراڵیش هه‌موو تواناكانی ته‌نیا بۆ ئه‌و ماده‌یه بخاته‌گه‌ڕ، دواتریش بیخاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئابوورییه‌كی سه‌ر به‌خۆی به‌ده‌ستبهێنێت".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه كورد چ پێویستییه‌كی به كه‌ركووك هه‌یه، له‌كاتێكدا خۆیان نه‌وتیان هه‌یه، عه‌لی ئه‌دیب ده‌ڵێت " نه‌وتی كوردستان به‌شیان ناكات، چونكه ئه‌وان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن له رۆژێكدا، به‌ڵام كه‌ركووك ته‌نیا 450 بۆ 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌رهه‌می هه‌یه".
نه‌وتی كوردستان نه‌وتێكی قورسه
ناوبراو نه‌وتی كوردستان به زۆرێكی خراپ ده‌زانێت و پێیوایه "نه‌وتی كوردستان نه‌وتێكی قورسه و ده‌بێ له‌گه‌ڵ نه‌وتی دیكه‌دا كه نه‌وتی سووكه تێكه‌ڵ بكرێت تاوه‌كو بفرۆشرێ".
هاوكات راشیگه‌یاندووه "ته‌نیا كورد به‌ده‌ستی به‌عس نهچهوساوتهوه، به‌ڵكو شیعه خراپتر چهوهساوهتهوه، چونكه كورد شاخی هه‌بووه په‌نای بۆ بردووه، به‌ڵام شیعه هیچ په‌ناگه‌یه‌كی نه‌بووه".
rudaw
31/03/2013
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که سیسته‌می ویلایه‌تی بۆ ئێستای تورکیا پێویسته و پێشتریش له سەردەمی ئیمپراتۆری عوسمانی ویلایەتی کوردستان و لازیستان هەبووە.
(رەجەب تەیب ئەردۆغان)، له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ” CNN turk” رایگەیاند “تورکیایەکی بەهێز دەبێ هیچکات لە سیستەمی ویلایەتی نەترسێت. سیستەمی ویلایەتی پێشکەوتن بەدوای خۆیدا دێنێ و ئەوە نیشانەی بەهێزبوونە. لە سەردەمی عوسمانی‌دا ویلایەتی کوردستان و لازیستان هەبوو. ئێستاش پیاده‌کردنی گرنگ و کاریگه‌ره”.
(ئه‌ردۆغان) هه‌روه‌ک ڕه‌خنه‌یشی له حزبی “MHP” به‌وه‌ی له‌لایه‌ک خۆیان به میراتگری عوسمانییه‌کان ده‌زانن و له‌لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه دژایه‌تی سیسته‌می ویلایه‌ت ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ک ئه‌وه‌یشی دووپات کردووه‌ته‌وه که ئێستا پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا ده‌ستی پێکردووه و زۆرنه‌ی ڕه‌های هاووڵاتیانیش پشتگیری ده‌که‌ن و ئێمه‌ش وه‌کو حکوومه‌ت پشتگیری لێ ده‌که‌ن.
له‌باره‌ی گهریلاکانینی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK ـیشه‌وه سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ڕایگه‌یاند “ئەوانەی پاشەکشە دەکەن با چەکەکانی خۆیان دابنێن و بکشێنەوە..
سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه (مالیکی) ده‌یه‌وێت کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم بخاته ئه‌ستۆی ئێمه، به‌ڵام ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندیمان بەرقەرار کرد و رێککەوتننامەمان واژۆ کرد. هیچ خاڵێکی دەستووری نییە کە رێگری لەو رێککەوتننامەیە بکات. هێڵێکی گواستنەوەی نەوت هەیە و رەنگە هێڵێکی نوێش دابندرێت.
سایتى هه‌ولێر
30/03/2013
کۆماری ئیسلامی ئێران رادەستکردنی باڵیۆزخانەی سووریا لە قەتەر بە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای بە بڕیارێکی بەپەلە و دژبەگەل ناو دەبات.
ئەمیر حوسێن ئێلاهیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە یەکەم کاردانەوەدا لە بەرامبەر رادەستکردنی باڵیۆزخانەی سووریا لە قەتەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، رایگەیاند "رادەستکردنی باڵیۆزخانە بە گرووپێکی بچووک کە هەڵبژێردراوی خەڵک نین، بڕیارێکی بەپەلە و دوور لە عورفە".
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی "خەڵکی خۆڕاگر و تێگەیشتووی سووریا هیچکات رێگە نادەن خەڵکانێکی تر لەجیاتی ئەوان بڕیار بدەن".
رۆژی چوارشەممە، بەرپرسانی قەتەر لە رێوڕەسمێکدا باڵیۆزخانەی سووریا لە قەتەریان رادەستی بەرپرسانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی سووریا و شۆڕشی سووریا کرد.
بەو شێوەیە ئۆپۆزییسۆنی سووری بووە خاوەن یەکەمین باڵیۆزخانەی خۆی و ئاڵای شۆڕشی سووریا لەشوێنی ئاڵای ئێستای سووریا لەسەر باڵەخانەی باڵیۆزخانەی سووریا لە قەتەر شەکایەوە.
30/03/2013
دوای زیاتر لە 9 مانگ دەستبەسەرکردن، سەرۆک شارەوانی وان و 12 گیراوی سیاسی کورد ئازاد کران.
دوێنێ هەینی، دادگای وان بەهۆی لەبەردەست نەبوونی بەڵگەی پێویست، بەکر کایا، سەرۆک شارەوانی وان، جونەید جانیش، بەرپرسی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP لە وان و 6 گیراوی سیاسی کوردی ئازاد کرد.
بەکر کایا لە 2012/6/7 و لە چوارچێوەی دۆزی ئەندامانی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK دەستگیر کرا و هەفتەیەک دواتر به تۆمەتی ئەندامێتی لە KCK لەسەر کار لابردرا.
هەروەها رۆژی پێنجشەممە، چوار لە پارێزەرەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەناوی محەممەد سابیرتاش، جەمال دەمیر، شازیە ئونەر و مستەفا ئەرسەلان ئازاد کران.
ئەو پارێزەرانەش بە تۆمەتی ئەندامێتی لە KCK دەستگیر کرابوون.
ساڵی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەچوارچێوەی دۆزی KCK ، دەیان سەرۆک شارەوان و بەرپرس و ئەندامی BDPیان دەستگیر کرد.
پێشتر BDP رایگەیاندبوو کە 35 سەرۆک شارەوان و 6 پەرلەمانتار و بەگشتی 190 بەرپرسی هەڵبژێردراوی باکووری کوردستان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە KCK، دەسبەسەر کراون.
چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، دەیان بەرپرس و چالاکڤانی سیاسی باکووری کوردستان ئازاد بکرێن.
rudaw
30/03/2013
وەزیری دادی توركیا، ڕایگەیاند کە ئەگەر چارەكردنی پرسی كورد تاوان بێت، ئەوا ئەو هەر رۆژ ئەو تاوانە ئەنجام دەدات و ئامادەیشە لە بەردەم هەر دادگایەكیشدا بەرگری لە خۆی و بریارەكانی بکات.
وەزیری دادی توركیا، سەعدوڵڵا ئەرگین، لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیونیدا کە كه‌ناڵی ئین تی ڤیی توركیادا ساز درابوو، باسی هەوڵدانەكانی حكوومەتی توركیا بۆ چارەكردنی پرسی كوردی كرد و گوتی: "هەندێك كەس و لایەنی سیاسی پێیان وایە كە حكوومەتی توركیا بە چارەكردنی پرسی كورد تاوانێكی یەكجار گەورە ئەنجام دەدات و ئەمە خیانەتە لە توركیا و پێوانەكانی ئاتاتورك."
ئەو دەپرسێت: "ئەگەر چارەكردنی ئەو پرسە كە ساڵانە بووەتە هۆكاری لاواز بوون و بەهەدەرچوونی سەرمایەی ئابووری و مەعنەویی توركیا تاوان بێت، ئەوا من وەكو وەزیری دادی توركیا هەر رۆژ ئەو تاوانە ئەنجام دەدەم و ئامادەم لە بەردەم هەر دادگایەكیشدا بەرگری لە خۆم و بریارەكانی خۆم بكەم."
peyamner
28/03/2013
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان KCK دەڵێ "هەڤاڵهکانم ده‌یانه‌وێ درێژه به‌م شه‌ڕه بده‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌م به بڕیارى ئاشتى رازیان بکه‌م".
موراد قەرەیلان، سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان KCK لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیته‌رز رایگەیاندووە "سه‌دان هه‌ڤاڵمان له ته‌نیشتمانه‌وه شه‌هیدبوون، ده‌بێ بڵێم که هه‌ڤاڵه‌کانم ده‌یانه‌وێ درێژه به‌م شه‌ڕه بده‌ین، رێکخستن بڕیارى ئاشتى داوه، به‌ڵام شه‌ڕڤانانى ئاستى ناوین ده‌ڵێن ده‌توانن درێژه به شه‌ڕ بده‌ن، من هه‌وڵ ده‌ده‌م به بریارى ئاشتى رازیان بکه‌م".
رۆیته‌رز دواى پێناسه‌کردنى ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ى که گه‌ریلا تێیدا ده‌ژى و، باس کردن له‌و بنکه و سه‌نگه‌رانه‌ی گه‌ریلاکان که لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌کانی سوپای تورکه‌وه لێیاندراوه، رایده‌گه‌یه‌نێت که له چیاى قه‌ندیل گه‌ریلا زۆر به گومانه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئاشتى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌کات.
رۆیته‌رز ئاماژە بە ژمارەی گەریلاکانی PKK دەکات که "له قه‌ندیل 3 ــ 4هه‌زار گەریلا و له ناوخۆى تورکیادا نزیکه‌ى هەزار و 500 تا دوو هه‌زار گه‌ریلا هه‌ن، ئه‌و هێزه کاریگه‌رى زۆرى سه‌ربازى هه‌یە".
لە بەشێکی هەواڵەکەی رۆیته‌رزدا هاتووە "ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ تا ئه‌و کاته‌ى چه‌کى خۆیان داده‌نێن، سوپای تورکیا ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان له دژى PKK درێژه پێده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان گه‌ره‌نتى دەدەن که له کاتى کشانه‌وه‌دا نابنه ئامانجى ئۆپه‌راسیۆنه‌کان. قەرەیلان خۆى داواى گه‌ره‌نتى په‌رله‌مانى تورکیا ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێ که هێشتاش فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپای تورکیا له‌سه‌ر چیاکانى کوردستان ده‌فڕن و، گه‌ریلا وه‌ڵامى ئه‌و فڕۆکانه ده‌ده‌نه‌وه که نزیکی هه‌رێمه‌کانیان ده‌بنه‌وە".
قەرەیلان رایگەیاندووە "ئێمه بۆ شه‌ڕ ئاماده‌ین، به‌ڵام بۆ ئاشتیش ئاماده‌ین، ئەگه‌ر له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌کانمان هێرش ئه‌نجام بدرێت، مافى خۆپاراستن به‌کاردێنین".
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری KCK دەڵێ "هێشتا زووه باس له چه‌کداماڵینى گه‌ریلا بکرێ، ده‌بێ سه‌ره‌تا له ده‌ستوورى بنه‌ڕه‌تیدا گۆڕانکارى ئه‌نجام بدرێ، ماف و ئازادییه‌کانى کورد تێیدا گه‌ره‌نتى بکرێ و، دان به مافی کورد دا بنرێ".
لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە "گه‌ریلایه‌کى ژن ده‌ڵێ له 13 ساڵییه‌وه په‌یوه‌ندى به رێکخستنه‌وه کردووه و ماوه‌ی 15 ساڵه له چیاکانى کوردستان گه‌ریلایه ، تامى ئازادى کردووه و رۆڵى پێشه‌نگى وه‌رگرتووە".
گه‌ریلایه‌کى دیکە نیگه‌رانیه‌کانى خۆى له‌سه‌ر دابڕان له ژیانى چیا ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ "به راستى ناتوانین ده‌ست له‌م ژیانه به‌رده‌ین. من هه‌ندێ جار به خۆم ده‌ڵێم کاتێک بگه‌ڕێمه‌وه نێو بنه‌ماڵه‌که‌م و ئاشتى و ئازادیش هه‌بێ ، داخۆ من ده‌توانم چى بکه‌م ، من ئه‌وه‌نده به‌م ژیانه راهاتووم ناتوانم لێى دابڕێم".
موراد قەرەیلان لە رێکەوتی 23/3/2013 لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پەیامی ئاگربەستی راگەیاند.
پەیامەکەی قەرەیلان دوای پەیامە نەورۆزییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK هات کە داوای بێدەنگکردنی چەکەکانی کردبوو.
30/03/2013