لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر گرنگترین کارەکانی لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ئەوروپا و تورکیا و راشیگەیاند ھەر ھاوکاری و ڕێککەوتنێک لە بواری وزەدا لەگەڵ تورکیا بکات، لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا دەبێت.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە ئەنجومەنی وەزیران کرد، ئینجا پوختەیەکی دەربارەی سەردانەکەی بە یاوەریی شاندێکی حکوومەت بۆ ھەر یەک لە وڵاتی ئەڵمانیا و تورکیا پێشکەش کرد.
دەربارەی سەردانی ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی ڕوونی کردەوە کە سەردانەکەیان بۆ بەشداریکردن بوو لە کۆنفرانسی وزە بۆ ئەورووپا و لە میانی کۆنفرانسەکەدا چاویان بە ئەنجێلا مێرکل – ی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کەوت و داوایان لێ کردووە کە پشتگیریی لە سیاسەتی نەوتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا، ھەروەھا ئامادەیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی لە پرسی دابینکردنی وزەدا لە ڕێگەی تورکیاوە یارمەتیی ئەورووپا بدات.
لای خۆیەوە مێرکل ڕایگەیاندووە کە ھانی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا لە بواری وزەدا دەدەن بۆ ئەوەی بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن.
سەرۆک وەزیران ھەروەھا ئاماژەی بەوە دا کە ھەر لە میانی بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسەکەدا، لەگەڵ سەرۆکی کۆمیتەی دابینکردنی وزە بۆ ئەورووپا کۆبوونەتەوە و ڕایگەیاند کە ئیتر قۆناغێکی نوێ لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەورووپا لە بواری وزەدا دەست پێدەکات.
دەربارەی سەردانی تورکیاش، نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر ئەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان - ی سەرۆک وەزیرانی تورکیا، پرۆسەی ئاشتی و ھەوڵەکانی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کوردیان لە تورکیا تاوتوێ کردووە و ھەڵوێستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان دووپات کردووەتەوە کە پشتگیری لە پرۆسەکە دەکات.
دەربارەی ڕەوشی عیراقیش لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی تورکیا، پێشھاتە سیاسی و ئەمنیەکانیان تاوتوێ کرد و ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا نیگەرانیی خۆی لە ڕەوشی عیراق دەربڕیوە.
سەبارەت بە پرسی وزە و ھاوکاری لە بەرھەمھێنانی وزەشدا، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر ھاوکاری و ڕێککەوتنێک لە بواری وزەدا لەگەڵ تورکیا بکات، لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا دەبێت.
سەرۆک وەزیران ھەروەھا باسی لە سەردان و کۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ سیاسەتمەدارانی کورد و بەرپرسانی کەجەدە و بەدەپە لە ئەنقەرە کرد و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەوان خۆشحاڵ بوون بەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی باشی لە پرۆسەی ئاشتی و سەرخستنی پرۆسەکەدا ھەیە و ھیوای خواست پرۆسەکە بگاتە چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دەربارەی یادکرنەوەی بیست و پێنج ساڵەی کیمیابارنکردنی ھەڵەبجە، ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی وەزیر و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و ئەو کۆمیتەیەی کرد کە کاریان بۆ ڕێخستنی ڕێوڕەسمەکە کردووە و وێڕای کەموکوڕییەکان، ڕێوڕەسمێکی سەرکەوتوو بە ڕێوە چوو.
دەربارەی بەپارێزگاکردنی ھەڵەبجەش کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاری لەسەر دەکات، ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتیی وەزیری ناوخۆ و بە ئەندامیەتیی نوێنەری سەرۆکایەتیی ھەرێم، وەزارتی پلاندانان، وەزارەتی داد و پارێزگاری سلێمانی پێک ھێنا بۆ ئامادەکارکردنی وردەکاری و لێکۆڵینەوە لە ھەنگاوەکانی بەپارێزگاکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتیک بە ئەنجومەنی وەزیران.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی دەربارەی یاسای گشتیی ھەرێمی کوردستان کرد و وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند دوای ئەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان یاسای بودجەی گشتیی ھەرێمی کوردستانی دەرکرد، ڕێنمایی جێبەجێکردنی یاساکە ئامادە کراوە و ئیتر بڕگەکانی یاساکە بە شێوەیەکی کردەیی دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیەشە ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەکانی ڕاسپارد تا لە چوارچێوەی ئەم ڕێنماییانەدا دەست بە جێبەجێکردنی یاساکە بکەن.
.28/03/2013
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٧ی سه‌رماوه‌ز، به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی پۆلی سێهه‌می سه‌ره‌تایی رێوڕه‌سمی "جه‌ژنی باڵغ بوون"ی ئه‌م قوتابیانه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا سه‌ره‌تا مامۆستا مه‌لا عوسمان بارانی "خه‌تیب و پێشنوێژی مزگه‌وتی رساڵهت په‌نا" قسه‌وباسێكی سه‌باره‌ت به باڵغ بوونی كچان له ته‌مه‌نی ٩ ساڵیدا پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد و ئه‌ركه نوێكانی كچانی باڵغ بووی له پاش ئه‌م دیارده‌وه بۆ به‌شداران شی كرده‌وه.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز 28/03/2013
به‌یان نامه‌ی به‌ره‌ی "یه‌کگرتووی کورد" سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی کوردوستانی تورکیه
په‌یامی مێژوویی و بانگه‌وازی ئۆجه‌لان، سەرۆکی پ ک ک ، بۆ بێده‌نگ کردنی چه‌که‌کان و هان دانی لاینگرانی ئەو حیزبە و دەوڵەت، بۆ پتر وه‌گه‌ڕ خستنی خه‌باتی هێمنانه و مه‌ده‌نی، بە مانای چونه ناو قۆناغێکی نوێی خه‌باتی گه‌لی کورده له‌و به‌شه له جوغڕافیای سیاسی خۆی دا . هه‌روه‌ها هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێیه له پتر به سیاسی ومه‌ده‌نی کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد دژ به عه‌قڵیه‌تی نیزامی و ئه‌منیه‌تی و هاندانی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌یه بۆ ئه‌و بڕوایە که، ته‌نیا هێمنایه‌تی و دیالۆگ ومتمانه ده‌توانن که‌ره‌سه و ئامرازی سه‌ره‌کی بۆ دێمۆکراسی بن.
ئێمه له‌و بڕوایه داین ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئۆجه‌لان په‌یامی هێمنایه‌تی پێیه وبانگهوازبۆ به‌ره‌و ئاشتی کێشانی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌کا، جگە لە ئاکامی خه‌باتێکی دوور‌و درێژ، به‌رهه‌می ویست وداخوازیه‌کانی کوردی تورکیه بۆ ئه‌وشێوه خه‌باته یە.
وه‌رسووڕانی خه‌باتی چه‌کدارانه له سه‌ر بنه‌مای توند و تیژی، بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و هێمنانه، وه‌رسووڕانێکی مه‌نتیقی و ئوسوولیه که شه‌رعیه‌تێکی پتر ده‌به‌خشێ به کورد و سنووری دۆستان و لاینگرانی ئه‌و گه‌له له جیهانی دژه توند‌و تیژی دا هه‌راوتر ده‌کات و که‌مترین خه‌سار لە گیان و ماڵی گه‌لی کورد و خەڵکەکانی تر ده‌دا و هێمایه‌کی پترئاشتی خوازانه و دێموکراسی خواز به کورد ده‌به‌خشێ . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێکی زێڕین بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیه پێک دێـنێ که بتوانێ هەنگاوێکی تر به‌ره‌و ئامانجه کانی مەدەنی له ناوچه و جیهانی مۆدێڕن دا به‌رێته پێش .
بروامان وایە کە دەست پێکردنی پرۆسەی چارەسەری ئاشتیخوازانەی مەسەلەی کورد لە کوردوستانی تورکیە ، ڕێ بۆ تەشەنەی ئەم بۆ چونە لە ناوچە دا وە بەتایبەت بەشداری گشت لایەنەی هەمو نەتەوەکان لە پرۆسەی ئاوەدان کردنەوە ، بەرهەم هێنان وە گەشە سەندنی ئاشتەوایی و خۆشی خۆش تر دەکات.
چاوه‌ڕوانی ئێستا ئەمەیە کە ده‌وڵه‌تی تورکیه به شێوه‌یه‌کی مه‌نتیقی ومهسئوولانه، وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ئۆجه‌لان بداته‌وه وە به وهرسوووڕانێکی ئوسوولی، حه‌ول بدا ئه‌و پڕۆسه به‌ره‌و پێش به‌رێت و دان به ماف و ویسته‌کانی گه‌لی کورد دا بێنێ و کۆبوونه‌وه مه‌زن و شکۆمه‌نده‌که‌ی" ئامێد" و "دیاربەکر" وه‌ک ڕێفڕاندۆمێکی نافه‌رمی گه‌لی کورد و ده‌نگ دانی ئه‌رێنی ئه‌و گه‌له بە ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ی " پ ک ک " بزانێ .
ئێمه‌ش وه‌ک به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد و وه‌ک هێزێکی لاینگری ئاشتی وهێمنی بۆ چاره‌سه‌ری کێشەکان ، به پیر ئه‌و هه‌ڵوێسته ئوسوولیهی خوشک و برایانمان و دەوڵەتی تورکیە لەو وڵاتە دا ده‌چین ودیسان وه‌ک هه‌میشه له سه‌رئه‌و بڕوایه‌ی خۆمان پێ دا ده‌گرینه‌وه که یەکێک له ئوسوولیترین شێوه‌کانی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد، دیالۆگ و شێوه‌ی هێمنانه و دوور له توند و تیژیه.
دڵنیاین ئەگەرهەمو حکوومه‌ته‌کان لەو مێتۆده موته‌مه‌دینانه لایەنگری بکەن، ده‌توانین له داهاتوویه‌کی نه زۆر دوور دا شاهیدی بار‌و دۆخێکی ئازاد و و هێمن بین بۆ پێکەوەژیانی پڕ بەرهەمی هەمو خەڵکانی ناوچەکە.
ئێمه له‌و بڕوایه داین که لە وڵاتی ئێمەش دا، ده‌بێ هەمو لایەنێک، بە حوزووری به‌رده‌وام له مه‌یدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌مان دا، له‌و ڕوداوه ئاشتیخوازانە کەڵک وه‌رگرین.
به هیوای گه‌شه کردنی هێمنایه‌تی و ئاشتی و ئازادی
به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد - گوڵانی 1392 ی هەتاوی
بڕیارە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەری پزشکی بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان بگوازرێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی سەفین دزەیی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دەرەوە بگوازرێتەوە".
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە یاوەری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیایان کردبوو، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی (رووداو)، لەژێر چاودێری د. عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەنتەری دڵ لە هەولێر، نەشتەرگەری بۆ سەفین دزەیی ئەنجام دراوە.
دکتۆرێک: بۆرییەکانی دڵی سەفین دزەیی گیرابوو
دکتۆرێک لە سەنتەری دڵ لە هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند "سەفین دزەیی توشی گیرانی بۆرییەکانی دڵ ببوو کە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە و دەتوانێت قسە بکات".
ئەگەری ئەوە هەیە کە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دڵ لە وڵاتی نەمسا بگوازرێتەوە.
27/03/2013
نێچیروان بارزانی، پاش دیدار لەگەڵ ئەردۆغان، ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی کەجەدە کۆبۆوە و پاشان سەردانی ناوەندی بەدەپە لە ئانکارای کرد.
پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە[٢٦ی مارس]، "نێچیروان بارزانی"، سەرۆک وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە سەردانێکی فەرمی لە ئانکارای پێتەختی تورکیا بوو، لە شوێنی مانەوەی دیداری لەگەڵ "ئەحمەد تورک و ئایسەل توغڵوک"، هاوسەرۆکانی "کۆنگرەی جڤاکی دێمۆکراتیک"[KCD] و "سڕڕی ساکیک"، پارلەمانتاری بەدەپە کرد.
پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی فڕاکسیۆنی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی لە پارلەمانی تورکیا، "نێچیروان بارزانی"، هاوڕێ لەگەڵ "عیماد ئەحمەد"، جێگری سەرۆکایەتی وەزیران، سەفین دزەیی، بێهرووز گەڵاڵی و فواد حوسێن و ئەندامانی تری وەفدی هاوڕێی، بۆ یەکەم جار، سەردانی ناوەندی "پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی" لە ئانکارایان کرد.
"سەلاحەدین دەمیرتاش و گوڵتەن کشاناک"، هاوسەرۆکانی حیزبەکە، "لەیلا زانا" و "سڕڕی ساکیک"، پارلەمانتارانی کورد و دوو هاوسەرۆکی کەجەدە، لە ناوەندی گشتی بەدەپە لە ئانکارا، پێشوازیان لە نێچیروان بارزانی کرد.
پاش کۆتایی هاتنی دیدارە نیو کاتژمێرییەکەی بارزانی و بەرپرسانی بەدەپە، ناوبراو و دەمیرتاش کۆنفڕاسێکی چاپەمەنییان پێکهێنا و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیان دایەوه.
نێچیروان بارزانی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی کە "بە مەبەستی پیرۆزبایی نەورۆز و ئاڵووگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە قۆناخی ئاشتی" سەردانی ناوەندی بەدەپەی کردووە و پشتیوانی خۆشی بۆ قۆناخەکە دووپات کردۆتەوە.
ناوبراو وتی کە "به هەنگاوهەڵێنانەوەی تورکیا بەرەو ئاشتی خۆشحاڵە و پشتیوانی تەواویش لە نامەکەی بەرێز ئۆجالان دەکات".
نێچیروان بارزانی هەوڵەکانی ئەردۆغانی ستایش کرد و هیوای خواست کە ئەو هەوڵانە، بۆ گەلانی تورکیا هیوابەخش بن".
لە کۆنفڕانسەکەدا، سەلاحەدین دەمیرتاشیش سپاسی پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شەخسی نێچیروان بارزانی کرد.
"لەیلا زانا"، سیاسەتمەداری کورد و نوێنەری ئامەد لە پارلەمانی تورکیاش بەر لە دیداری نێچیروان بارزانی بە مێدیاکانی گوتبوو: باس لە رۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەت داهاتوویی کوردەکان و پڕۆسەی ئاشتی دەکەین، لەم قۆناخەدا، هەر کوردێک، ئەرکی سەر شانی دەبێ بەجێ بگەیەنێ. ئەگەر باس لە ئاشتی و برایەتی دەکەین، دەبێ لە خۆمانەوە دەستپێبکەین. هەرکەس لەگەڵ کوردەکان دیدار دەکات، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە کوردەکانیش دەستی هاوکاری بۆ یەکتر درێژ بکەن. بارزانی ئەوە بۆ یەکەم جارە کە سەردانی نوێنەرایەتی ئیرادەی سیاسی کوردان، واتە پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی دەکات".
نێچیروان بارزانی، شەوی رابردوو، چاوی بە رەجەب تەیپ ئەردۆغان، سەرۆک وەزیری تورکیا کەوتوبوو و جگە لە کێشەی کورد و هەوڵەکانی ئەمدواییانە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکە، پێوەندییەکانی نێوان ئانکارا و هەولێر و دوا پێشهاتە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەت سووریا تاووتوێ کرابوو.
27/03/2013
ئێمە رێژەیکی زۆر لە رێکخراوەکانی (باشور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا‌و باکوری کوردستان)
بە پێویستی دەزانین ئەو راگەیاندنە بڵاو بکەینەوە:
بە پێی راسپاردەی دووەمین کۆنفرانسی لاوانی چوار پارچەی کوردستان بڕیار درا کوردستانی رۆژئاوا سەرپەرشتی سێیەمین کۆنفرانس بکات، بۆ ئەو مەبەستە لێژنەیەکی (5) کەسی پێکهات، لە هەمان کاتدا بڕیار درا لە شاری قامشلۆ بکرێت، بەمەرجێک ئازاد کرابێت، بە پێچەوانەوە شێوینی دووەم هەڵەبجەی شەهید دیاری کرا کەوا شارێکە بە ناسنامەی مەزلومیەت و جینۆسایدی گەلی کورد ناسراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، لێژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی سێیەم دەبوایە لەگەڵ لێژنەیەکی (3) کەسی لە پارچەکانی تری کوردستان کۆببێتە بۆ بڕیاردان لەسەر شوێن و کاتی سێیەمین کۆنفرانس، ئەو لێژنەی هەرچوار پارچە رێپێدراوە بڕیاری ئازادبوونی شاری قامشلۆ یان شوێنێکی تر بدات بۆ بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفرانس.
بەڵام بەپێچەوانەی سەرجەم ئالیەت و راسپاردەکانی کۆنفرانسی دووەم، پاش چەندین محاوەلە بۆ دواخستنی، بەتەنها دوو رێکخراوی لاوان (پەیەدەو بەدەپە) شوێن و کاتی سێیەمین کۆنفرانسیان یەکلایی کردۆتەوە، سەرجەم رێکخراوەکانی تری هەر چوارر پارچەی کوردستانیان فەرامۆش کردووە.
کۆنفرانسی لاوانی چوار پارچەی کوردستان دەبێت گوزارشت لە کۆنفرانسیەکی لاوان بکات هەروەها زۆربەی رێکخراوەکانی لاوان بە سەرجەم دەنگ و رەنگ و فیکرە جیاوازەکان بەشداری تێدا بکەن.
بۆیە لەبەر ئەو هۆکارانەی سەروەو جێگیر نەبوونی بارودۆخی ئەمنی کوردستانی رۆژئاوا، پاش چەندین پرس و را، رایدەگەیەنین ئەو کۆنفرانسی لەلایەن دوو رێکخراو بەڕێوە دەچێت، کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچەی کوردستان نییە.
هەروەها رایدەگەیەنین کە کۆنفرانسى لاوانى هەر چوار پارچە لە مانگى (4) نیسانى 2013 لە کەمپى دۆمیز دەبەسترێت
ڕێکخراوەکانی
لاوانی چوار پارچەی کوردستان
٢٥/٣/٢٠١٣
هەر بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاگەیاندنە ٤٦ ڕێکخراوی لاوانی چوار بەشی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبونەوە و ئەو بڕیارانەیاندا
١/ئەو کۆنفراسەی ٢٦ی مانگ لە ڕۆژئاوا سازدەکرێ شەرعیەتی نیە
٢/لەهەر چوار پارچە ی وڵات چل و شەش ڕێکخراو بەشدار ی ناکەن لەوەها کۆنفراسێک
٣/ کۆنفراسی سێیەمین کۆنفراسی نەتەوەی لاوانی چوار بەشی کوردستان مانگی چوار لە کەمپی دۆمیز ساز دەکرێت
٤/ئەو کۆنفراسەی ٢٦ی مانگی سێ لە ڕۆژئاوا لە ژێر هەژمونی حزبی و ئایدۆلۆجیە،کە ئەمەش نەگونجاوە لە گەڵ دروشمی کۆنفارس کە بریتیە لە یەکگوتاری نەتەوەیی لاوانی وڵات.
*ناوی ڕێکخراوەکان
1 سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان. کوردستانی باشور
2 یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان. کوردستانی باشور
3 رێکخراوی لاوانی کوردستان . کوردستانی باشور
4 لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادی کوردستان. کوردستانی رۆژهەڵات
5 کۆمەڵەی پەرەپێدانی لاوان. کوردستانی باشور
6 پەیوەندی ئیسلامیی لاوان. کوردستانی باشور
7 سەنتەری پەرەپێدانی لاوان. کوردستانی باشور
8 خوێندکارو لاوانی سەربەخۆی کوردستان. کوردستانی باشور
9 مونەزەمەی هەولێر للتیار دیموکراتی سوری. کوردستانی باشور
10 پێشەنگی لاوان کوردستانی باشور
11 ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران. کوردستانی رۆژهەڵات
12 ناوەندی لاوانی پێشڕەو کوردستانی رۆژهەڵات
13 یەکێتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران. کوردستانی رۆژهەڵات
14 کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات . کوردستانی رۆژهەڵات
15 لاوانی یەکیەتی شۆڕشگێڕانی کوردستان. کوردستانی رۆژهەڵات
16 لاوانی یەکێتی دیموکراتی کوردستانی. کوردستانی رۆژهەڵات
17 لاوانی PSKS الپارتی . کوردستانی رۆژئاوا
18 لاوانی پارتی یەکێتی کوردستان. کوردستانی رۆژئاوا
19 لاوانی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا. کوردستانی رۆژئاوا
20 لاوانی پارتی ئازادی کورد لە سوریا. کوردستانی رۆژئاوا
21 لاوانی پارتی ئازادی کورد (2) . کوردستانی رۆژئاوا
22 تەڤگەڕا جوانێنن کورد TCK. کوردستانی رۆژئاوا
23 یەکێتی جوانێن کورد سوریا لە دەرەوە ASKYA کوردستانی رۆژئاوا
24 یەکێتی جوانێن عفرین . کوردستانی رۆژئاوا
25 یەکگرتووی جوانێن ئازادی . کوردستانی رۆژئاوا
26 د. ڤیان عدنان یوسف. کوردستانی رۆژئاوا
27 رێکخراوی لاوانی کوردستان
29 لاوانی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (الپارتی) . کوردستانی رۆژئاوا
30 هفرکرنە هڤریزن جوانین کورد لە سوریا. کوردستانی رۆژئاوا
31 لاوانی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا (یەکێتی) . کوردستانی رۆژئاوا
32 تەڤگەڕا جوانێن شۆڕشێ TCS. کوردستانی رۆژئاوا
33 یەکێتی قوتابیان و لاوانی کلدو ئاشوری . کوردستانی باشور
34 رێکخراوی رۆشنبیری تورکمان کوردستان. کوردستانی باشور
35 بزوتنەوەی گەنجانی سەربەخۆ . کوردستانی باشور
36 لاوانی دیموکراتخوازی کوردستان. کوردستانی باشور
37 لاوانی پارت و مافی ئازادی. کوردستانی باکور
38 لاوانی پارتی دیموکراسی بەشدار . کوردستانی باکور
39 لاوانی پارتی ئازادی و سۆسیالیست. کوردستانی باکور
40 لاوانی ئێسپیاتیڤی ئازادی. کوردستانی باکور
41 گەنجانی پارتی دیموکراتی کوردستان. کوردستانی باکور
42 لاوانی کۆمەڵەی چاندو هونەری چرا. کوردستانی باکور
43 لاوانی گروپی دیالۆگی دیجلەو فورات. کوردستانی باکور
44 لاوانی نەوبەهار کوردستانی باکور
45 لاوانی کۆمەڵەی کوردی یا دیموکراتی. کوردستانی باکور
46 تەڤگەڕا جوانێن کوردستان . کوردستانی باکور
26/03/2013
هاووڵاتییەک چەند رۆژ پێش ئێستا بەهۆیەکی نادیار لە شاری مەهاباد کوژرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەک بەناوی "هیوا مەعرووفی" لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەاسراوەوە بە زەبری گولـلە کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو هاووڵاتییە لە پێش نەورۆزەوە لە ساردخانەی شاری مەهابادا راگیراوە و هەتا ئێستا شوێنی نیشتەجێ بوونی کەسوکار و بنەماڵەکەی نەزانراوە.
هەروەها رۆژی سێشەممەی حەفتەی رابردوو هاووڵاتییەک لە شاییەکدا لە چوارڕێیانی ئازادیی شاری مەهاباد لەلایەن کەسێکەوە بە چەکی کڵاشنیکۆف کوژرا.
kurdpa
26/03/2013
قوباد تاڵه‌بانی كوڕهبچوكی جه‌لال تاڵه‌بانی، رایده‌گه‌یه‌نێت ته‌ندروستی باوكی زۆر باشه‌و رۆژ به‌رۆژ باشتریش ده‌بێت.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سایتی فه‌رمی حكومه‌تی توركیا له‌كاتی به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و شانده‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌وڵی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی له قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون دهپرسێتو ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا به سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌ڵێت “ئێستا ته‌ندروستی زۆر باشه‌و رۆژ به‌رۆژیش باشتر ده‌بێت و ته‌ندروستی جێگیربووه”.
ئێواره‌ی دووشه‌ممه وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و د. فواد حسین سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی توركیایانكردوو له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆبوونه‌وه.
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له رۆژی 17\12\2012، توشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه‌و له‌ژێر چاودێی پزیشكیدایه له‌نه‌خۆشخانه‌ی “چاریت” له‌به‌رلین-ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا.
hawelati
26/03/2013
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیادا، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كات، له‌م پێناوه‌یشدا بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك ئاماده‌یه و هیوای خواست پرۆسه‌كه بگاته ئه‌نجامی خوازراو و كۆتایی به شه‌ڕ و توندوتیژی بێت.
ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه 25ی ئازاری 2013، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیاوه له ئاکارا پێشوازی لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، عیماد ئه‌حمه‌د، ئاماده‌ی بوو، ڕه‌وشی ئێستای ناوچه‌كه به گشتی و عێراق به تایبه‌تی و دواپێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا قسه و باسیان لێ كرا و ڕۆشنایی خرایه سه‌ر چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان توركیا و عیراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ردوولا ئاماده‌ییان نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی سنووری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیادا بكرێت و له هه‌ردوولاوه ڕێكاری تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بگیرێته به‌ر.
پرسی كورد له توركیا و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسه‌كه ده‌ستی پێ كردووه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌م باره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی خۆشحاڵه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسه‌كه ده‌كات، له‌م پێناوه‌یشدا بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك ئاماده‌یه و هیوای خواست پرۆسه‌كه بگاته ئه‌نجامی خوازراو و كۆتایی به شه‌ڕ و توندوتیژی بێت، هه‌موو لایه‌كیش به جیددی كار بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بكه‌ن و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ری هاتووه‌ته ئاراوه، بقۆزنه‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا سوپاسی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی له پشتگیریی پرۆسه‌كه و هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی باش و چاره‌سه‌ری و به‌دیهاتنی ئاشتی و ئارامی كرد، ڕۆڵی هاوكاری و پشتگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی له پرۆسه‌كه‌دا به گرنگ و ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌م دا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له ڕه‌وشی سووریا و ڕووداو و پێشهاته‌كانی كرا و هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان له به‌رده‌وامیی ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی وڵاته‌كه و به تایبه‌تیش فراوانبوونی به‌رده‌وامی مه‌ینه‌تییه مرۆییه‌كان و زیادبوونی ڕۆژانه‌ی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران ده‌ربڕی، جه‌ختیشیان له‌سه‌ر پێویستیی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كۆتاییهاتنی شه‌ڕ و پێكدادان و ڕێگه‌گرتن له‌و مه‌ینه‌تییه مرۆییه‌ی گه‌لی سووریا تێی كه‌وتووه؛ كرده‌وه.
peyamner
26/03/2013
زانرا کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ئەنجامی دیدار لەگەڵ ئەردۆغان، سەردانی تورکیا دەکات. به گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە[٢٥ی مارس]، "رەجەب تەیپ ئەردۆغان"، سەرۆک وەزیری تورکیا و "نێچیروان بارزانی"، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر ٧ی ئێوارێ، لە ئانکارا چاویان پێک دەکەوێ.
سەرچاوەکە باسی لە ئامانجی سەردانەکەی بارزانی نەکردووە بەڵام بە گوێرەی مێدیاکانی باشوور، پرۆسەی چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا و پێوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان، تەوەری سەرکی گفتگۆکانی نێوان دوو لایەن دەبێت. "سامی ئەرگووشی"، سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیری حکوومەتی هەرێمیش لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی رووداو، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە وتوویەتی کە "باروودۆخی ناوچەکە، پڕۆسەی چارەسەکردنی پرسی کورد و پێوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان"ی ئانکارا و هەولێر، لە دیداری بارزانی و ئەردۆغاندا، گفتگۆیان لەسەر دەکرێ.
سەردانی نێچیروان بارزانی بۆ تورکیا لە کاتێدایە کە پاش پەیامی نەورۆزی ئۆجالان، ئێستا نقاشی دیاریکردنی میکانیزمێکی گونجاو بۆ کشانەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە سنوورەکانی تورکیا لە ئارادایە. هاوکات دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی پێکهاتوو لە پیاوماقووڵانی تورکیا، بە مەبەستی چاوەدێری رەوشەکە و درێژەی گفتگۆکانی ئاشتی نێوان کورد و تورک بەشێک لە رۆژەڤی سیاسی ئەو وڵاتەیە.
25/03/2013
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا دەنگۆی برینداربوونی بەشار ئەسەد رەت دەکاتەوە.
رۆژی یەکشەممە زۆربەی میدیاکانی سووریا و ناوچەکە دەنگۆی تیرۆرکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریایان بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکان، بەشار ئەسەد لەلایەن پاسەوانێکی تایبەتی خۆی تەقەی لێکراوە و بۆ نەخۆشخانەی شامی لە دیمەشق گواستراوەتەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاندووە کە پاسەوانە تایبەتەکەی بەشار ئەسەد بە رەچەڵەک ئێرانییە و ناوی مەهدی یەعقوبییە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا لە راگەیەندراوێکدا ئەو دەنگۆیەی رەت کردەوە و رایگەیاند "هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن هەواڵێکیان لەبارەی تەندروستی سەرۆک ئەسەد بڵاو کردووەتەوە کە سەرچاوەکەی پێگە ئەلکترۆنیکییەکان و دەزگا هەواڵگرییە ناسراوەکانی دوژمنی حکومەت و گەلی سووریا‌ن".
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا لەکاتێکدا کە سەرتاپێی ئەو هەواڵانەی پەیوەندییان بەو بابەتەوە هەیە رەت دەکاتەوە، سەرسوڕمانی خۆیشی دەردەبڕێت "لەو رۆژنامە و کاناڵە تەلەڤزیۆنییە بەناوبانگ و ناسراوانەی کە هەواڵی لەو چەشنە درۆیین و چەواشەکار بڵاو دەکەنەوە، بەبێ ئەوەیکە بیر لە راستی و دروستی هەواڵەکە بکەنەوە".
بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تیرۆرکردنی بەشار ئەسەد لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە، موعاز خەتیب، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا دەستلەکار کێشانەوە خۆی راگەیاند.
میدیاکانی نزیک لە حکومەتی سووریا، بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تیرۆری بەشار ئەسەد بۆ بەلارێدابردنی رای گشتی سووریا و جیهان دەگەڕێننەوە، تا لەو رێگایەوە "شکستی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا" داپۆشن.
سەرەتای ئەم هەفتەیە، ئۆپۆزیسیۆنی سووریا غەسان هیتۆی بە رەچەڵەک کوردی وەک سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتی سووریا هەڵبژارد کە ئەو هەڵبژاردنە بووە هۆی ناڕەزایەتی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن و سوپای ئازادی سووریا.
rudaw
25/03/2013
لە پەیامەکەی نەرۆزی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان کەلە ئامەد خوێنرایەوە تێیدا داوای كشانەوەی سەرجەم گەریلاكانی پەكەكە لەناو خاكی توركیا کردبوو بۆ دەرەوەی سنور وەك سەرەتایەك بۆ ئاشتی لەو وڵاتی تورکیا لە ئێستادا پارتی کرێکارانی کوردستان چوار مەرجی هەیە بۆ ئەوەی گەریلاكانی لەخاكی توركیادا بكشێنێتەوە.
مەرجەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کە دەست ڕۆژنامەو ڕاگەیاندنەکانی تورکیا کەوتووە
١.هێزە سەربازییەكانی توركیا ناوچەكانی قەندیل خواكورك، زاپ، حەفتانین لەهەرێمی كوردستان وەكو هەرێمی پاراستنی میدیا‌و مەڵبەندی سەربازیی پەكەكە بناسێنن‌و دووری بگرن لەهەر چەشنە هێرشێك بۆ سەر ئەو ناوچانە
٢.توركیا لەزووترین كاتدا بەباشتركردنی بارودۆخی ئەمنییو تەندروستی ئۆجەلان، كەشوهەوای ئازادی بۆ ئۆجەلان بڕەخسێنێتو كۆتایی بەسیستمی ئیمڕاڵی بهێنێت، بەشێوەیەك ئۆجەلان بتوانێت رۆڵی راستەوخۆی خۆی لەپرۆسەی ئاشتی لەتوركیادا بگیرێت.
٣.پێویستە لەرووی یاساییەوە هەنگاوی خێرا‌و بەپەلە لەلایەن حكومەتی توركیاوە بنرێت، بەمەبەستی كشانەوەی گەریلاكانی پەكەكە لەخاكی توركیادا.
٤.پێویستە حكومەتی توركیا بەزویی ئەو كارانەی بۆ هاتنەدی داواكاریی كورد پێویستە ئەنجامیان بدات‌و لەرێگەی ریفۆڕمەوە بەشێوەی جدی هەنگاو بنێت، بەتایبەت ئەو كەسانەی بەهۆی پرسی كەجەكەوە دەستگیركراون، ئازاد بكرێن.
جێی ئاماژەیە موراد قەرەیلان ئاگربەستی لەگەڵ تورکیاڕاگەیاند و بەڵام بەپێویستی زانی بۆ پاراستنی گیانی خۆیان وەڵامی هەرهێرشێک بدەنەوە کەلەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بکرێتە سەری.
م.هـ
25/03/2013
بۆ بەرزراگرتنی یادی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیشانگایەکی شێوەکاری لە شاری بۆکان کرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "هێمنی قارەمانی" هونەرمەندی خەڵکی شاری بۆکان، لەو پیشانگایەدا کۆمەڵێک بەرهەمی هونەریی وەک: وێنەگەری و شێوەکاری تێدا نمایش دەکات. ماوەی چەندین ساڵە لە لایەن هونەرمەندانی کورد بۆ پێشوازی کردن لە ساڵی نوێی کوردی وەک نەریتێکی ساڵانە پێشانگای لەم چەشنە لە شاری بۆکان دەکرێتەوە.
ئەو پیشانگایە لە ٢٧ی رەشەمەوە کراوەتەوە و هەتا 7ی خاکەلێوە بە ڕووی ئۆگرانی هونەری وێنەگری و شێوەکاریدا کراوە دەبێت. هاوکات لە شاری بۆکان فەرهەنگ، داب و نەریتی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە قاڵبی پیشانگایەکدا و لە بەرهەمەکانی "عوسمان رەحمانزادە" کرایەوە.
لەو پیشانگایەدا، ١٦٠٠ بەرهەمی دەستیی "عوسمان رەحمانزادە" بە نێوەرۆکی ژیانی رۆژانەی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، نمایش دەکرێن. هاوکات لەو پێشانگایەدا، کارەساتی شیمیاباران کردنی هەڵەبجە لە قاڵبی پەیکەردا پیشان ئەدرێت.
عوسمان رەحمانزادە دانێشتووی گوندی "ناچیت"ی سەربە شاری بۆکان و ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی لە گوندی "حەمامیان"ی سەربە ئەو شارە لە دایک بووە. ناوبراو لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە رووی لە هونەری پەیکەر دروست کردن کردووە و هەتا ئێستا ١٦٠٠ بەرهەمی خولقاندووە و لە زۆربەی شارەکانی وەک: ئیسفەهان، کرمان، شیراز، ورمێ، سنە، سیستان و بەلوچستان، کرماشان و هەروەها لە هەرێمی کوردستانیش نمایش کراون.
24/03/2013
بەهۆی تەقینەوەی مین ٥کەس لە نێو مەقەڕێکی سپای پاسدارانی گوندێکی ناوچەی مەریوان کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٣ی خاکەلێوە بەهۆی تەقینەوەی مین لە نێو مەقەڕی سپای پاسداران لە گوندی "جانەوەرە"ی مەریوان فەرماندەی مەقەڕی ئەو گوندە بەناوی"حەسەن مەولوودی" گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند هاوکات لەو رووداوەدا ٤ سەربازیش بە توندی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراون و بارودۆخی تەندروستیی سەربازێکیان ناجێگیر راگەیەندراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکار و چۆنیەتی ئەو تەقینەوەیە ئاشکرا نەکراوە.
kurdpa
24/03/2013
عه‌قید ریاز ئه‌سعه‌د فه‌رمانده‌ی سوپای سوریای ئازاد، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له پارێزگای دێرزور لاقێكی له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌سه‌ر زاری چالاكوانه‌كانی سوریاوه رایانگه‌یاند، دوێنێ له‌كاتی گهرانو به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا له پارێزگای دێرزور عه‌قید ریاز ئه‌سعه‌د فه‌رمانده‌ی سوپای سوریای ئازاد روبهریو هه‌ولێكی كوشتن بوهتهوهو له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كیشدا قاچێكی له‌ده‌ستداوه‌و ئێستا له‌توركیا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
لهبهیاننامهیهكیشیاندا ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئازادی سوریا، “فه‌رمانده‌ی سوپای سوریای ئازاد دۆخی ته‌ندروستی باشه، بهلاَم به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه لاقێکی له ئه‌ژنۆیه‌وه بڕاوه‌ته‌وه”.
عه‌قید ریاز ئه‌سعه‌د یه‌كێكه له‌و ئه‌فسه‌ره سه‌ربازیانه‌ی سوریا كه له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی چه‌كدارییه‌وه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2011 چوه ریزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه.
25/03/2013