ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه موراد قه‌ره‌یلان، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ توركیا راگه‌یاند.
موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ سوپای توركیا ڕاگه‌یاند.
له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كیدا له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌شاری بۆنی ئه‌ڵمانیا، كه له‌رێگه‌ی ڤیدیۆوه وته‌كه‌ی پێشكه‌شكرا، موراد قەرەیلان وتی “ئەگەر حکومەت و پارلەمانی تورکیا قۆناغەکانی ئاشتی جێبەجێ بکەن، ئەوا لە خاکی تورکیا دەکشێنەوە. “
قەرایلان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وان به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك پابه‌ند ده‌بن به په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه، وتیشی ” بەڵام دەبێ هەموو لایەک بزانێ ئیمە مافی بەرگری رەوا بەکاردێنین لەکاتی هەر هێرشێکی سوپای تورکیا”.
سه‌رۆكی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) وتیشی ” ئێمە هەم بۆ شەر هەم بۆ ئاشتی ئامادەین “.
24/03/2013
یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە بەرامبەر پەیامە راگەیەندراوەكەی ئۆجەلاندا لەشاری ئامەد رایدەگەیەنێت چاوەڕێی ئەو رۆژە مێژوییەین كە ئەردۆگان و ئۆجەلان لە كۆشكی پەرلەماندا یەكتر لەئامێز بگرن.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبەیاننامەیەكدا بەبۆنەی پەیامی ئاشتی ئۆجەلانەوە كە دوێنێ یەكەم رۆژی نەورۆز لەشاری ئامەی باكوری كوردستان خوێندرایەوە، دەڵێت “بەدڵنیایشەوە تاڵەبانی ئێستا ئەم هەواڵانەو نەورۆزی ئامەد و پەیامەكەی ئۆجەلان پشتیوانەكەی ئەردۆگان و وەزیری دەرەوەی توركیا و نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەڵمانیا و دەوڵەتانی تر، لەناخەوە دڵیان خۆش كردووە”.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێیوایە، ئەو پەیامە جگەلەوەی هەنگاوێكی بوێرانەو بەرپرسیارانە بوو، دانپێدانانی رەسمیش بوو بەوەی ئۆجەلان، رابەری شۆڕشی باكوری كوردستانە، هەروەها كۆتایی هێنانیش بوو بەو سیاسەتە دژە دیموكراسییەی كە ئۆجەلان و پەكەكە بە تیرۆریست لە قەڵەم دەدران.
یەكێتی ”پشتیوانی بێ تەمومژی خۆی بۆ پەیامی ئاشتی و دیموكراسی قۆناغی سیاسی نوێی كورد و كۆتایی هاتنی قۆناغی شەڕو شۆڕ رادەگەیەنێت”.
hawlati
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پاڵپشتی و پێشوازی له په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌كات و به هه‌نگاو و شێوازێكی سیاسیی و دیموكراتیانه‌ی گرنگ وه‌سفی ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسی كورد.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دا هاتووه: "پڕۆسەی ئاشتی بابەتێكە پێویستی بە پابەندبوون بە پڕەنسیپی سەرخستنی ئاشتی و پشوودرێژیی هەموو لایەك هەیە و پێویستە وەك ستراتیژییەك سەیر بكرێت نەك تاكتیكێكی سیاسی و كاتی. داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین بە جیدی هاوكار بن بۆ ئەوەی هەنگاوی پڕاكتیكی لە ئاراستەی جێبەجێبوون و بەرقەراربوونی ئاشتی و چارەسەربوونی سیاسی و ئاشتیانەی پرسی كورد بهاوێژرێت".
هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هەرێمی كوردستان وەك چۆن ساڵانی پێشوو ئامادەی یارمەتیدانی پڕۆسەی ئاشتی بووەو ئێستایش ئامادەیە بە هەموو تواناییەكییەوە یارمەتیی هەر دوولا بدات بۆ سەرخستنی ئاشتی و چارەسەری سیاسیانەی پرسی كورد لە توركیا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
پەیامی بەڕێز مەسعود بارزانی بە بۆنەی پەیامی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەڵان لە ڕۆژی یەكەمی نەورۆودا
پەیامەكەی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نەورۆزی ئەمساڵدا كە تێیدا داوای كۆتاییهێنان بە توندوتیژی و گرتنەبەری شێوازی سیاسی و دیموكراتیانە دەكات هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی پرسی كورد. وێڕای پاڵپشتی و پێشوازی لەو پەیامەی بەڕێز ئۆجەڵان پێمان وایە ئەوەیان ئەو ڕێگە ڕاست و دروستەیە كە چەندین ساڵە پێداگیریمان لەسەر كردووە كە پرسی كورد سیاسییە. ئەو پرسە نە لەڕێگەی سەربازی و نەیش بە شێوازی چەكداری چارەسەر ناكرێت.
پڕۆسەی ئاشتی بابەتێكە پێویستی بە پابەندبوون بە پڕەنسیپی سەرخستنی ئاشتی و پشوودرێژیی هەموو لایەك هەیە و پێویستە وەك ستراتیژییەك سەیر بكرێت نەك تاكتیكێكی سیاسی و كاتی. داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین بە جیدی هاوكار بن بۆ ئەوەی هەنگاوی پڕاكتیكی لە ئاراستەی جێبەجێبوون و بەرقەراربوونی ئاشتی و چارەسەربوونی سیاسی و ئاشتیانەی پرسی كورد بهاوێژرێت. هەرێمی كوردستانیش وەك چۆن ساڵانی پێشوو ئامادەی یارمەتیدانی پڕۆسەی ئاشتی بووە ئێستایش ئامادەیە بە هەموو تواناییەكییەوە یارمەتیی هەر دوولا بدات بۆ سەرخستنی ئاشتی و چارەسەری سیاسیانەی پرسی كورد لە توركیا.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
22ـی 3ـی 2013
لە ڕاپۆرتێكی رۆژنامەی واشتنۆن پۆست-ی ئەمریكی، كە لەسەر هەوڵەكانی ئاشتی عەبدوڵا ئۆجالان و حكومەتی توركیا بڵاویكردووەتەوە، تیایدا دەستەواژەی “تیرۆر”ی لەسەر پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و ئۆجەلان لابردوە.
لە راپۆرتەكەدا، كە وتەی ئۆجالان وەك مانشێتی “سەركردەی شۆڕشگێڕان دەڵێت، گفتوگۆكانی ئاشتی لەگەڵ توركیا لە پێشكەوتندایە، پێویستیشی بە ئاگربەست هەیە” بڵاوكراوەتەوە، ناوی ئۆجەلان، بە “سەركردەی شۆڕشگێڕان” ناوزەد دەكات .
ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یان خستوەتە ناو لیستی تیرۆر، لەو چوارشێوەیەشدا میدیاكانی جیهان بەتایبەت ئەوروپا و رۆژئاوا، لەگەڵ ناوهێنانی هەر سەركردەو بەرپرسێكی پەكەكە وشەی تیرۆریان بە كاردەهێنا.
hawlati
22/03/2013
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتگیری خۆی دووپات ده‌كاته‌وه له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له كوردستانی باكوور و په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیش به ئه‌رێنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وێڕای جارێكی دیكه دووپات كردنه‌وه له پشتگيرى له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى پرسى كورد له توركيا، هاوكات پهيامهكهى عه‌بدوڵلا ئۆجالان كه له دوێنێ ڕێوڕه‌سمى پيرۆزكردنى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا له دياربه‌كر خوێندرايه‌وه و تيايدا داواى كۆتاييهێنان به شه‌ڕ و توندتيژى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى پرسى كورد ده‌كات، به ئه‌رێنى هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى و پشتگيريش له‌و هه‌نگاوه و هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه چ له لايه‌ن حكوومه‌تى توركيا و چ له لايه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)وه بنرێت له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه و ديموكراسيانهى كێشه‌كه‌دا.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا هاتووه "هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جارێكى ديكه ڕايدهگهيهنێت كه بۆ هه‌ر هاوكارى و پشتگيرى و گێڕانى هه‌ر ڕۆڵێك له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى سياسيانه و ئاشتيانه‌ى پرسى كورددا له توركيا ئاماده‌يه و هيوا ده‌خوازێ هه‌موو لايه‌نه‌كان به هه‌وڵه‌كانى نه‌هێشتنى شه‌ڕ و توندوتيژى و پرۆسه‌ى چارهسهرييهوه پابه‌ند بن و ده‌رفه‌ت به‌و هه‌وڵانه بدرێت تا ده‌گه‌نه ئه‌نجامى خوازراو".
22/03/2013
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی ئەورووپا، پەیامی نەورۆزی ئۆجالانیان بە هەنگاوێکی پۆزەتیڤ وەسف کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکە راگەیاند.
لە راگەیاندراوە نووسراوەکەی "ڤیکتۆریا نۆلاند"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە "ئەمریکا پێشوازی لەو "راگەیاندراو"ە دەکات کە ئەوڕۆ لە لایەن "پارتی کرێکارانی کوردستان"، بۆ کۆتایی هێنان به زیاتر لە سێ دەیە توندوتیژی بڵاویکردۆتەوە".
مەبەستی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە "راگەیاندراو"ی پەکەکە، پەیامی "عەبدوڵا ئۆجالان"، رێبەری ئەو حیزبەیە کە لە زیندانی ئیمراڵییەوە رەوانەی کردبوو و ئەمڕۆ پێنجشەممە[٢١ی مارس] لە نەورۆزی ئامەد خوێندراوە.
ئۆجالان، لە پەیامەکەیدا، داوای "بێدەنگکردنی چەکەکان" و "کشانەوەی چەکدارانی پەکەکە" لە سنوورەکانی تورکیا کرد بەڵام خشتەیەکی زەمانی بۆ ئەو مەبەستە دیاری نەکردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها وتوویەتی کە "هەوڵی بوێرانەی دەوڵەتی تورکیا و هەموو حیزبەکانی تر، بۆ گەیشتن بە "چارەسەرییەکی ئاشتیانە"، کە دەتوانێ دێمۆکراسی تورکیا بەرەوپێش ببات و رەوشی ژیانی هاوڵاتیانی تورکیا باشتر بکا، ستایش دەکات.
نۆلاند پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ تورکیا دووپات کردۆتەوە و هیوای خواستووە کە ئەو وڵاتە بە چارەسەرکردنی ئەو "کێشە" بەرەو داهاتوویەکی گەشتر هەنگاو بنێ.
ئەگەرچی لە لێدوانە نووسراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، ئاماژە بەوە نەکراوە کە مەبەست "چارەسەری ئاشتیانە"ی کام "کێشە"یە بەڵام شیمانە دەکرێ کە مەبەستی "کێشەی کورد" بێت.
ئەمریکا، وەک گرینگ‌ترین هاوپەیمانی تورکیا دێتە ئەژمار و جگە لە پشتیوانی سیاسی، لە ئاستی سەربازی، دابینکردنی چەک و چۆڵ، دانی زانیاری ئیستخباراتی و ناڕاستەوخۆ بەشداری شەڕی نێوان تورکیا و کوردان بوو.
"کاترین ئەشتۆن" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و "ستێفان فولێ" کۆمیسیۆنێری یەکێتییەکەش لە لێدوانێکی هاوبەشدا، پەیامی ئەوڕۆی نەورۆزی ئامەدیان وەک "پێشڤەچوونێکی پۆزەتیڤ" وەسفکرد و رایانگەیاند کە ئەگەر پێویست بکات ئامادەی پێشکەشکردنی یارمەتی ماڵی بە تورکیان.
"هاننێس سڤۆبوودا"، سەرۆکی فراکسیۆنی سۆسیالیست و دێمۆکراتەکان لە پارلەمانی ئەورووپاش پێشوازی لە پەیامەکەی ئۆجالان کرد و وتی کە "ئەو [بانگەوازە]" دەتوانێ دەرگای ئاشتی بەڕووی تورکیا بکاتەوە و شەراکەتێکی نوێ لە نێوان هاوڵاتیانی تورکیا پێکبهینێ".
22/03/2013
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پاركی شانه‌ده‌ر به‌ر له داگیرساندنی ئاگری نه‌ورۆز، به‌مبۆنه‌وه له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان ئیراده‌ی به‌هێزه و با كه‌س خۆی تاقی نه‌كاته‌وه و شه‌ڕی ئیراده له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان نه‌كات.
له سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌یدا به خێرهاتنی هه‌موو هاوڵاتیان و میوانانی بیانی كرد‌و گووتی: خوشك و برایانی خۆشه‌ویستم، میوانه به‌ڕێزه‌كان زۆر زۆر به‌خته‌وه‌رم ئه‌مڕۆ له‌م یاده پیرۆزه‌دا به‌شداریتان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م له‌م یاده پیرۆزه‌دا، یادی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ییمان یادی جه‌ژنی پیرۆزی نه‌ورۆز، ئومێده‌وارم هه‌موو ساڵێك به خۆشی ئه‌م یاده بكه‌نه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رم له هه‌موو كوردستانیان ده‌كه‌م له هه‌ر شوێنێك هه‌ن به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا پیرۆزبایی گووتی: پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و گه‌لانه ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی كورد ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه رزگاریان بوو له ده‌ستی دیكتاتۆرییهتیئهو سه‌رده‌مه پێشی 2700 ساڵ.
سه‌رۆكی هه‌رێم راگه‌یاند، دوژمنان ده‌توانن بمانكوژن، ئه‌نفال و كیمیابارانمان بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن شه‌ڕی ئیراده له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان بكه‌ن، چونكه گه‌لی كوردستان ئیراده‌ی به‌هێزه، بۆیه با كه‌س خۆی تاقی نه‌كاته‌وه و شه‌ڕی ئیراده له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان نه‌كات.
له به‌شێكی دیكه گووتی: خوشك و برایانی خۆشه‌ویست نه‌ورۆز واته ئازادی‌و رزگاریبوون، نوێ بوونه‌وه، هه‌نگاونان به‌ره‌و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن.
له باره‌ی پرسه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، سه‌رۆك بارزانی گووتی: ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س واتێ بگه‌ن كێشه‌ی ، ئێمه كێشه‌ی چه‌ند پرسێكی ئیدارییه، نه‌خێر كێشه‌ی ئێمه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه، كێشه‌ی مافه، كێشه‌ی زه‌وییه و كێشه‌ی سنووره و كێشه‌ی هاوبه‌شی بوونه له سیسته‌می حكومڕانی.
بۆیه كێشه‌كانی تر هه‌مووی لاوه‌كین، ئه‌مانه‌ن كێشه‌ی سه‌ره‌كی، بۆیه ئێستاش ده‌یڵێم و ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی برایانمان ده‌كه‌م له به‌غدا، وه‌ڵامی ئێمه بده‌نه‌وه، ئێمه شهرهكین یان نه‌خێر.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند و گووتی: گه‌لی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ریككه‌وتن و دیالۆگ داین، به‌ڵام به هه‌موو بڕوایه‌ك كه پێتان ده‌ڵیم هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك، به‌ڵام ئێمه به‌هێزین پشت به خوای گه‌روه‌و گه‌لی كوردستان.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی گووتی: من لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم، داوایه‌كی برایانه‌یه له هه‌مو ماڵێكی كورد له هه‌مووتاكێكی كورد بكه‌م كه خوا ئه‌م وڵاته جوانه و ئه‌م سروشته جوانه‌ی پێ به‌خشیوین، كاتێك ده‌چن بۆ سه‌یران كه انشاءالله هه‌موو رۆژێكتان هه‌ر سه‌یران بێت و هه‌میشه له خۆشی و بهختهوهریدابن، به‌ڵام جوانی ئه‌م سروشته و خاوێنی وڵاته‌كه‌تان بپارێزن.
هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌شێك له دیداری نێوان شاندی به‌ده‌په و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئاشكرا ده‌كات و به‌گوێره‌ی قسه‌ی ده‌میرتاش، ئۆجه‌لان ده‌ڵێت: " من رێبه‌ری ئه‌م شۆڕشه‌م و ده‌توانم كۆتاییشی پێ بهێنم "
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌ر زاری سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) بڵاوبۆته‌وه، ئۆجه‌لان له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندی به‌ده‌په چه‌ند خاڵێكی سه‌رنجڕاكێشی ئاماژه پێداوه.
ده‌میرتاش ئاشكرای ده‌كات كه ئۆجه‌لان بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشته‌وایی په‌رۆشه ده‌ڵێت"من رێبه‌ری ئه‌م شۆڕشه‌م، ده‌توانم كۆتاییشی پێ بهێنم".
هاوسه‌رۆكی به ده‌په كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ شاندی پارته‌كه‌ی به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان چوونه دورگه‌ی ئیمڕاڵی و له‌وێ چاویان به رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان كه‌وت، له باره‌ی دیداره‌كه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان، بۆ رۆژنامه‌ی "ئوزگول گووندهم" ده‌ڵێت: ئۆجه‌لان بۆ به‌رقه‌رار كردنی ئاشته‌وایی به په‌رۆشه و زیاتر ده‌یه‌وێت په‌یام ئاراسته‌ی حكوومه‌تی توركیا بكات.
هه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئاماژه ده‌دات، ئۆجه‌لان ده‌یه‌وێت، په‌رله‌مانی توركیا هه‌رچی زووه رۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی هه‌نگاوی خێراتر بنێت، به‌ڵام ئۆجه‌لان هێشتا لای روون نییه، ئایا حكوومه‌تی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به خێرایی هه‌نگاو بنێت، ئه‌وا هه‌نگاوی ئه‌رێنی ده‌نێت یان به نه‌خێر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێیوایه ئه‌مجاره پارتی دادوگه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) وه‌ك جارانی پێشوو نییه، به‌ڵكو به جددی تر له پرۆسه‌كه ده‌ڕوانێت.
ده‌میرتاش ده‌ڵێ، له دیداره‌كه‌ماندا، ئۆجه‌لان گووتی"ئه‌مه شۆڕشێكه و منیش رێبه‌ری ئه‌م شۆرشهم، ئێستا ده‌توانم كۆتایی به‌م شۆڕشه بێنم".
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌میرتاش كه بۆ رۆژنامه‌یه‌ی "ئوزگول گووندهم" درنكاندوویهتی، ئۆجه‌لان په‌یامێكیشی ئاراسته‌ی پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) كردووه و تێیدا ده‌ڵێت "له‌م پرۆسه‌یه‌دا كاری به‌ده‌په ته‌نیا گه‌یاندن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یامه‌كان نییه، بۆیه گه‌ر پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی سه‌ر بكه‌وێت، ئه‌و كاته به‌ده‌په له كاتی نووسینی ده‌ستووری نوێی توركیا به‌شدار ده‌بێت". به‌پێی ئه‌م قسه به سه‌ركه‌وتنی ئاشتی نێوان حكوومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان، ده‌بێت ده‌ستوورێكی دیكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی توركیای نوێ بنووسرێته‌وه.
له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندی به‌ده‌په، ئۆجه‌لان پرۆسه‌یه‌ی ئاشته‌وایی ئێستای نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌ی به شۆڕشی كۆچگری چواندوه كه له 1921 دا له باكووری كوردستان روویداوه.
ئۆجه‌لان ئاماژه‌یداوه كه ئه‌و سه‌رده‌میش، په‌رله‌مانی توركیا به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به شۆڕشی كۆچگری دیداری له‌گه‌ڵ رێبه‌ره‌كانی شۆڕش سازدا و سه‌رئه‌نجام چه‌ند یاسا و بڕیارێكی ده‌ركرد.
pna
21/03/2013
بەرەو نەورۆز
بەرەو نەورۆز دەچین ، بەرەو بوژانەوەی سوروشت و ژین .
لە ئاسۆی ڕونی هەوڵەکانی مرۆڤایەتی دا بۆ دابین کردنی دێمۆکراسی و ئاواتەکانی نەتەوەکان ، بۆبەشداری یەکسان و مافی ژیان ، خونچەکانی هیوا دەپوشکون .
زستان دوایی هات ، گەرچی هێشتا زستانی گرژی و ئینکار و پاوانخوازی لە زۆربەی ناوچەکان دا دوایی پێ نەهاتوە و هێشتا شەختە و توڕەیی ، لەشی گەرم و پڕ لە ژیانی دارەکانی هیوا سارد دەکاتەوە و هەوڵ دەدات پێشێ بوژانەوە بگرێ .
بەڵام ئاسۆی ڕونی بەهار ، بە ئاشکرایی دیارەو موژدەی ژیانێکی نوێ بە گۆێ ی هەمو لایەنگرانی ئاشتەوایی و شادی دا دەچرپێنێ .
"بەرەی یەکگرتوی کورد" هیوادارە بانگەوازی ئاشتەوایی و بەرانبەری کە لە ڕۆژی نەورۆزی ئیمساڵ دا دەدرێ ، بەڵێنەکانی پێکەوەژیانی هێمنانە لە وڵاتانی دراوسێ دا پتەو تر بکات و گیانێکی تازە بە ڕەوتی ئاشتی و هێمنایەتی ببەخشێ و هەنگاوێکی بەرز بێ بۆ هەڵکردنی شنەبای بەشداری و وەبەر هێنان ، بۆ بەرهەم هاتنی خەباتی درێژ خایەنی کوڕان و کچانی نەتەوەکەمان کە بۆ سەلماندنی کێیەتی و ناسنامەی خەڵکەکەیان خەباتیان کروە .
ئێمە هاوکات لەگەڵ دەربڕینی بەئاشکرای شادی و ڕەزامەندی خۆمان لە پێشکەوتەکانی بەشێک لەم نەتەوە گەورە ، هیوادارین ئەم ڕەوتە پیرۆزە لە بەشەکانی تریش دا تەشەنە بکات و بە دوایی هاتنی گرژی و لێک تێ نەگەیشتن ، بەربەستەکانی سەر ڕێگای پێکەوە ژیان بتوێنەوە و ڕێ بۆ هاو بەشی و بەشداری لە تێ کۆشان ، بۆ ئاوەدانی و خۆشی کۆنە وڵات خۆش بێت .
بە بڕوای ئێمە ، بەربەستی هاتنەدی ئەم ئاواتانە ، تەنیا لایەنەکانی بە ناو دژ بەر نین .
لایەنێکی سەرەکی ئەم ڕەوتە ، گۆڕینی چەشنە ڕوانین و هێنانە ئارای خەباتی نوێ ، ڕێ خۆش کردن بۆ پێشکەوتی زانستی، کۆمەڵایەتی و ئابوری ، هاودەنگی و هەرەوەزی نەتەوایەتی وە پەرە پێ دان بە گوتاری ئاشتی خوازانە بەتایبەت لە ناوخۆ دایە .
بە ئاواتی وەدی هاتنی بەهارێکی نوێ وە بوژانەوەی شادی و سەربەستی بۆ هەمو نەتەوەکان .
بەرەی یەکگرتوی کورد نەورۆزی 1392 ی هەتاوی
چه‌ند به‌رپرسێکى باڵاى بزوتنه‌وه‌ى دیموکراتى تورکمانى دهستلهکاردهکشێننهوه به‌هۆى «ناعه‌داله‌تیه‌وه«و سه‌رۆکه‌که‌یان بهبردنى زیاتر له‌دوو ملیار دینارى بودجه‌ى حیزبه‌که تۆمه‌تبارده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده وته‌بێژه‌که‌یان ره‌تیده‌کاته‌وه، وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمیش له‌کێشه‌که‌یان ده‌کۆڵێته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ى دیموکراتى تورکمان که باره‌گاى سه‌ره‌کى له‌شارى هه‌ولێره‌و مۆڵه‌تى حکومى هه‌یه، به‌هۆى کێشه ناوخۆییه‌کانیه‌وه روبه‌روى ئینشقاق ده‌بێته‌وه‌و سکرتێرو دوو ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسی‌یان له‌مساڵدا ده‌ستله‌کارده‌کێشنه‌وه.
کێشه‌کانى ئه‌و حیزبه دواى کۆنگره‌ی سێیه‌میان چڕتربووه‌ته‌وه، که به‌وته‌ى به‌رپرسه دهستلهرکارکێشاوهکان له‌شوباتى ئهمساڵو دوور له‌چاوى کامێراکان به‌رێوه‌چووه.
هه‌رچه‌نده سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پێش کۆنگره کشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوو ئه‌ندامه‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسى دواى ئاشکرابوونى ئه‌نجامه‌کانى ئه‌و کۆنگره‌یه هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه‌و ده‌ستیانله‌کارکێشاوه‌ته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى له کۆنگره ده‌نگى پێویست ناهێنن، هه‌ریه‌ک له نوره‌دین حه‌سه‌ن، به‌رپرسى پێشووى دارایى‌و ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌که‌و ئازاد قاهوهچى، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى، دهستلهکاردهکێشنهوهو به‌یاننامه ده‌رده‌که‌ن، هاوکات موئه‌ید ئیلخانلى، سکرتێرى ئه‌و حزبه به‌ر له کۆنگره ده‌ستیله‌کارکێشاوه‌ته‌وه.
نوره‌دین حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسى ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ى ئه‌و حیزبه، به‌هاوڵاتى وت «له‌کۆنگره‌دا که‌رخى ئالتى به‌رماخ سه‌رۆکى حیزب، لیستى خۆى دهرچوواندو وایکرد ئێمه دهنگنههێنین».
هاوکات ئازاد قه‌هوه‌چى، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسی بزوتنه‌وه‌ى دیموکراتى تورکمان، له‌باره‌ى هۆکارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ده‌ڵێت «ناعه‌داله‌تى له‌ده‌نگدانى کۆنگره‌دا هه‌بوو، سه‌رۆکى حیزب 100 که‌سى خۆى هێنابوو، له‌کۆى حه‌وت ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیش که ده‌رچوون پێنجیان که‌سوکارى خۆیه‌تى».
هاوکات، موید ئیلخانلی سکرتێرى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى ئه‌و حیزبه، بۆ هاوڵاتى رونکرده‌وه که به‌بێ کێشه‌یه‌ک وازى هێناوه‌و به‌شدارى کۆنگرهشى نه‌کردووه.
به‌ڵام، گه‌یلان ئالتى به‌رماخ، به‌رپرسى راگه‌یاندنى مه‌کته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى دیموکراتى تورکمان، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا سکرتێر پێشتر وازى هێناوه‌و دوو به‌رپرسه‌که‌ى تریش به‌هۆى دهرنهچوونیانهوه بووه.
به‌رماخ ره‌تیکرده‌وه حزبه‌که‌یان بنه‌ماڵه‌یی بێت‌و ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ى پۆستیان وه‌رگرتووه پێشتر خه‌باتیان کردووه.
به‌وته‌ى نوره‌دین حه‌سه‌ن که پێشتر به‌رپرسى دارایى حیزبه‌که‌ى بووه، تاوه‌کو کۆنگره نه‌یزانیووه مانگانه بودجه‌ى 50 ملیۆن دینار له‌حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رده‌گرن، «چونکه ته‌نیا نزیکه‌ى 22 ملیۆنى پێدراوه بۆ خه‌رجکردن».
وتیشى «به‌ڵام ئاشکرابووه که له‌ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابردوودا، سه‌رۆکى حیزب مانگانه 33 ملیۆن دیناری بۆ خۆى بردووه که زیاتر لهدووملیاردینار ده‌کات».
وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى حیزبه‌که‌ش، دهرپرسێت بۆچى به‌رپرسى پێشووى دارایى ئه‌و دۆخه‌ى قبوڵکردووه‌و واژۆى وه‌رگرتنى ئه‌و بریه پاره‌یه‌ى کردووه ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌کان راستن.
ده‌باره‌ى کێشه‌کانى ئه‌و حیزبه، حاکم تاریق، به‌رێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم، به‌هاوڵاتى وت «ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسیان به‌ته‌له‌فۆن وهزعیانى بۆ باسکردمو کاتێکمان دیاریکردووه بیانبینن، حه‌تمه‌ن به‌داواچوون ده‌که‌ین».
به‌پێویستیشى زانى له‌رێگه‌ى چاودێرى دارایى‌و پارێزگاى هه‌ولێره‌وه لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌دواداچوونى کێشه داراییه‌کانیان پێکبهێنرێت.
عیسا عه‌بدولقه‌هار
hawlati
19/03/2013
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆنگره‌ی یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌ب ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، له وته‌یه‌كیدا سه‌رۆكی هه‌رێم راگه‌یاند، ئێمه ده‌زانین زمانی چه‌ك هۆیه‌كه زاڵم و سته‌مكاران به‌كاری دێنن، هۆشداریش ده‌ده‌ینه هه‌موو دڵسۆزێك له‌به‌كارهێنانی چه‌ك ئه‌گه‌ر بۆ هێماش بێت، به‌ڵام هیچ گومانی تێدا نییه ئێمه سوورین به‌رگری له مافه ره‌واكانمان بكه‌ین
سه‌رۆكی هه‌رێم لهوتهیهكهیدا باسی له‌وه‌كرد كه دوای روخانی ده‌سه‌ڵاتی پێش‌و كورد هاوبه‌شی سه‌ره‌كی ئه‌و دهستكاوتانهی به‌ده‌ستهاتوون، بووه، سه‌ركردایه‌تی كوردیش به‌شداری له بنیاتنانی عێراقی نوێ كردوه، هه‌ر له داڕشتنی ده‌ستور و بڕیاردان له‌سه‌ری و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی هاوپه‌یمانی و هاوبه‌شی و سازانی نیشتمانی وه‌كو بناغهیهكبێت بۆ خه‌باتی جه‌ماوه‌ر، له بارودۆخی ئیستادا و له‌ژێر سایه‌ی نكوڵیكردن له به‌ڵێنه‌كان و هه‌وڵی لابردن و په‌راوێزخستنی كه‌سانی دیكه، هێشتا په‌نا بۆ عه‌قل و لۆژیك و ده‌ستور و سازان و داخوازیه‌كانی هاوبه‌شی راسته‌قینه ده‌به‌ین له‌پێناو رزگاركردنی وڵات، بێئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، رێگه‌ش بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر، گفتوگۆیه، بێئه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی بكرێته سه‌ر ده‌ستور و رێكه‌وتنه‌كان و هاوسه‌نگییه‌كان، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ره‌گداكوتانی داموده‌زگا دیموكراتیه‌كانی وڵات بۆ بیناكردنی ده‌وڵه‌تی فیدرال و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پارێزگاری لێكردنیان.
سه‌رۆك بارزانی وتی: ئێمه ده‌زانین زمانی چه‌ك هۆیه‌كه زاڵم و سته‌مكاران به‌كاری دێنن، هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌موو دڵسۆزێك له‌به‌كارهێنانی ئه‌گه‌ر بۆ هێماش بێت، به‌ڵام هیچ گومانی تێدا نییه سوورین به‌رگری له مافه ره‌واكانمان بكه‌ین، مێژوو باشترین شایه‌تحاڵه كه دیكتاتۆره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان به چه‌كه‌كانیانه‌وه نه‌یانتوانیه‌وه كار له ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن، له‌وانه‌یه هه‌ندێكتان سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن له‌وێ تاوانكاریهكی ئاشكرا دژی مرۆڤایه‌تی به‌دیده‌كرێت به‌ڵام لهههمانكانتدا ئاماژه‌یه‌كه بۆ قاره‌مانیه‌تی گه‌له‌كه‌مان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌م كه مانگی ئازار مانگی قه‌ده‌ری كورده، له‌و مانگه‌دا هه‌موو كاره‌سات و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان روویداوه، به‌رله دوو هه‌زار و 700 ساڵ خه‌ڵكی كوردستان دژی سته‌مكاران راپه‌ڕین و به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتن، له‌و كاته‌وه ئێمه وه‌كو كورد و كوردستانی به‌زه‌ییمان به ستمهكاراندا نه‌یه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی بارزانی وتیشی: ئێمه باوه‌ڕ به‌هێزی زانست و زانیاری و لێبورده‌یی و یهكترقهبولكردن ده‌كه‌ین هه‌ر له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌وه كارله‌سه‌ر پیشخستنی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
حه‌مید زێباری / س . س
pna
20/03/2013
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی بەدەپە رایگەیاند لەدیدارەكەی ئەمرۆیاندا لەگەڵیدا، ئۆجەلان وتی “كار لەسەر دەقێكی چارەسەری دەكەم كە لە ڕۆژی 21 ئاداردا بخوێنرێتەوە و بانگەوازییەكی گرنگ رادەگەیەنم”.
لە چوارچیوەی پرۆسەی دیدارەكانی بەدەپە لە ئیمرالی و دانوسان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ئەمرۆ شاندی سێیەمین ڕوویان لە ئیمرالی كرد و دیداریان لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامدا.
هاوسەرۆكی گشتی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش، پەرلەمانتارانی بەدەپە پەروین بولدان و سرری سورەیا ئۆندەر لە نێو شاندەكەدا بوون. دوای دیدارەكە هاسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش لێدوانێكیدا رایگەیاند لەسەر دیداركەیان لەگەڵ ئۆجالان دەكرێ ئەم زانیاریانە بڵاوبكەنەوە، لە زاری ئۆجالانەوە وتی “پرۆسەی چارەسەری بە شێوەیەكی ئەرێنی بەردەوامە، ئامانجمان خزمەت كردنی دیموكراتیزەكردنی توركیایە، هەموو هەوڵەكانمان بۆ ئەوەیە بۆ ئەوەی خزمەت بەوە بكات كار لەسەر دەقێكی چارەسەری دەكەم كە لە ڕۆژی 21 ئاداردا بخوێنرێتەوە و بانگەوازییەكی گرنگ رادەگەیەنم”.
ئۆجالان لەسەر مەسەلەی كشانەوەش وتی “لە پەیامەكەمدا بۆ نەورۆز دەربارەی لایەنی سەربازی و سیاسی‌دا چارەسەری تێدایە، دەمەوێ پرسی چەكیش بێ ئەوەی كە خوێنی تەنانەت یەك كەسیش برژێ چارەسەر بكەن”. ئۆجالان لە كۆتاییدا وتویەتی “كاتێ پرۆسەكە بەرەو پێشەوە بچێ رای گشتی ئاگادار دەكاتەوە”.
ئەو لێدوان‌و سەردانەی بەدەپە بۆ ئیمرالی لەكاتێكدایە كە رای گشتی چاوەڕوانی پرۆژەی چارەسەری ئۆجەلانن كە بڕیارە لەنەورۆزی ئەمساڵ رای بگەیەنێت.
ئۆجەلان لە دوو دیداری ڕابردووی دا لەگەڵ شاندی یەكەم و دووەم دا رایگەیاندبوو كە لەنەورۆزی 2013 پرۆژەی چارەسەری خۆی ئاشكرا دەكات.
hawlati
19/03/2013
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، پاڵپشتی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان بكات تاوه‌كوو دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كه‌یسی قوربانیانی كیمیابارانكردنی شارۆچكه‌ی سه‌رده‌شت وه‌ربگرێت.
سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانی سه‌رده‌شت به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 25 ساڵه‌ی یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چاویانكهوت به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، عیماد ئه‌حمه‌د.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی حكوومه‌تی هه‌رێم كه كۆپیه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر نیردراوه، كۆمه‌ڵه‌ی به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانی سه‌رده‌شت ئاماژه‌یانداوه به‌وه‌ی له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی ئێران و ده‌ره‌وه‌یدا كاری زۆریان كردوه تا تاوانی كیمیابارانكردنی هاوڵاتیانی كوردی مه‌ده‌نی سه‌رده‌شت وه‌ك تاوانی جینۆساید بناسرێندرێت و ئه‌نجامده‌رانیشی روبه‌رووی سزا بكرێنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوایان كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیان بكات تاوه‌كو دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كه‌یسی قوربانی و به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانی سه‌رده‌شت وه‌ربگرێت.
به‌پێی وته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانی سه‌رده‌شت، له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی ئێران و له‌گه‌ڵ دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقیش كاریان كردووه تاوه‌كوو كه‌یسه‌كه‌یان وه‌ربگیرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆیان به ده‌ست نه‌گه‌یشتۆته‌وه.
شاری سه‌رده‌شت ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و نزیك سنووری هه‌رێمی كوردستان، له هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه شه‌ركه‌ره‌كانی عێراق له 1987 دا كه‌وته به‌ر بۆردومانی كیمیاوی.
pna
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا كۆتاییپێهات و دوا بڕیاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتتیه له‌وه‌ی تا مانگی نیسانی ئه‌مساڵ وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره كورده‌كان نه‌چنه‌وه بۆ به‌غدا.
به‌كر حه‌مه‌سدیق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به وه‌كاله‌ت به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (18ی ئازاری 2013) هه‌ر درێژكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رابردوو بوو، به‌ڵام بڕیاردرا بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیره كورده‌كانه‌وه بۆ مانگی نیسانی ئه‌مساڵ درێژبكرێته‌وه.
وتیشی: "په‌رله‌مانتاره كورده‌كانیش تا مانگی نیسان به‌شداریی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناكه‌نه‌وه‌و له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ و به‌بێ ئاماده‌بوونی لایه‌نی كوردی بودجه‌ی 2013ی عیراقی په‌سه‌ند كرد، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتار و وه‌زیره كورده‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و بڕیاریاندا نه‌چنه‌وه بۆ به‌غدا تا له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه بڕیارێك ده‌درێت.
به‌كر حه‌مه سدیق وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌و راوێژكردن له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا به‌رده‌وامیی ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌نه هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر مانه‌وه یان كشانه‌وه‌ی كورد له به‌غدا".
خه‌ندان ـ هه‌ستیار
18/03/2013
رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ره‌زامه‌ندیی نواندووه له‌سه‌ر لێبوردن و سوككردنهوهی سزای زیاتر له هه‌زار زیندانیی، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه.
ئه‌مڕۆ(دووشه‌ممه 18ی ئازار) ئاژانسی هه‌واڵی كۆماری ئیسلامیی"ئێرنا" بڵاویكردووه‌ته‌وه، عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ره‌زامه‌ندنی نواندووه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئازاد كردن و سوككردنهوهی سزای 1059 زیندانیی، زۆربه‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ش هاوڵاتیی سڤیلنو له‌لایه‌ن دادگا گشتییه‌كانی سه‌ربازی و شۆڕش و دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانه‌وه ره‌زامه‌ندیی ئازادكردنیان ده‌ركراوه.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، ره‌زامه‌ندیی نواندنی خامنه‌یی له كاتێكدا بووه، سادق ئهملی لاریجانی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران، نامه‌یه‌كی ئاراسته كردووه‌و تێیدا داوای ئه‌وه‌ی لێكردووه به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، لێبوردن‌و سوككردنهوهی سزای ئه‌و ژماره زیندانییه ده‌ربكات.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كه، بڕیاری لێبوردن و سوككردنهوهی سزای ئه‌و زیندانیانه پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن لیژنه‌ی لێبوردنه‌وه ده‌ركراوه.
xendan