سێیه‌مین شاندی پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) به مه‌به‌ستی دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، به‌ره‌و گرتووخانه‌ی ئیمراڵی به‌ڕێكه‌وتن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئۆجه‌لان دوا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی پرسی ئاشتی یان درێژه‌دان به شه‌ڕ را بگه‌یه‌نێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سێیه‌مین شاندی به‌ده‌په كه پێكهاتووه له هه‌ر یه‌ك له هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په، په‌روین بۆڵدان و سری سوریا ئۆنده‌ر بۆ دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به‌ره‌و ئیمراڵی به‌ڕێكه‌وتوون.
پێشووتر دوو شاندی دیكه له پارتی ئاشتی و دیموكراتی و كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتیك دیدار و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سازكردوه، دیدار و گفتوگۆكانی نێوان شانده‌كانی به‌ده‌په و ئۆجه‌لان دوای ئاراسته كردنی سێ نامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان دێت بۆ هه‌ر یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له ئه‌وروپا، پارتی ئاشتی و دیموكراتی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌كه له قه‌ندیل، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك له باره‌ی كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕ له نێوان په‌كه‌كه و حكوومه‌تی توركیا و به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی كورد له باكووری كوردستان.
سه‌ردانی ئه‌مرۆی شاندی به‌ده‌په بۆ ئیمرالی په‌یوه‌سته به گه‌یاندنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر سێ نامه‌كه به عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و گفتوگۆ له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی وه‌ڵامه‌كان و تاوتوێكردنی دوا قۆناغی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له توركیادا.
به‌پێی وته‌ی چاودێرانی سیاسی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دیدار و گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆی نێوان عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و شاندی به‌ده‌په، ئۆجه‌لان دوا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان حكوومه‌تی توركیا و كورده‌كانی باكوور را بگه‌یه‌نێت.
peyamner
18/03/2013
له شارەکانی ئادانا، مەرسین، ئیستانبووڵ، وان، ئیزمیر، عەنتەپ، وێرانشار، ئەسکەندەرون، ئانتالیا، مانیسا، موغڵا و دەیان شاری تری باکووری کوردستان و تورکیا، ئاگری نەورۆز داگیرسا و بە سەدان هەزار کورد بە هەڵپەڕکێ و بەدەم گوتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی لافیتە و دانی پەیامی سیاسی، نەورۆزیان پیرۆز کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، [١٧ی مارس، ٢٧ی رەشەممە] ئاگری نەورۆزی پێشوەخت، هاوکات لە چەندین شار و شارۆچکەی باکووری کوردستان و تورکیا داگیرسا.
رێووڕەسمی نەورۆزی شارەکانی وان و ئیستانبووڵ و ئیزمیز، به تایبەت بە هۆی لە رۆژەڤدابوونی وتووێژی دوو لایەنی کورد و تورک، سەرنجی زیاتری مێدیاکانی بە لای خۆی راکێشا.
زۆربەی رێووڕەسمەکان، لە رێگەی چەند کاناڵی تێلێڤیزیۆنی خۆجێیی کوردی و کەناڵی ئای ئێم سی بە شێوەی راستەوخۆ بڵاودەکرانەوە. کاناڵی گەلی کوردستان، نووچە تیڤی، ستێرک و نەورۆزیش، لە رێگەی کاناڵەکانی ناوخۆوە، دیمەنی بەشێک لە رێووڕەسمەکانیان، بە شێوەی زیندوو بڵاوکردەوە.
لە شاری وان، دەیان هەزار کورد لە داوێنی قەڵای مێژووی شارەکە کۆبوونەوە و وێڕای هەڵپەڕکێ و گوێگرتن لە هونەرمەندانی ناسراوی کورد وەک "جوان حاجۆ" و "ئاینوور دۆغان"، لە ژێر باران، نەورۆزیان گرت.
"ئایسەل توغڵوک"، پارلەمانتارانی بەدەپە و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دێمۆکراتیک لە لێدوانێکدا بۆ بەشدارانی نەورۆزی وان، کۆمەڵکوژی گەنجانی کورد لە رۆبۆسکی و ئۆپێراسیۆنە سەربازییەکانی ئەرتەشی تورکیای وەبیرهێنایەوە و هیوای خواست کە هەرچی زووتر، گفتگۆیی راستەقینە بۆ چارەسەری کێشەی کورد دەستپێبکا. ناوبراو وتیشی کە "بەرێز ئۆجالان، لە نەورۆزی ئامەد، پەیامێکی گرینگ دەدات و هەنگاوێکی مەزن داوێژێ".
"سەلاحەدین دەمیرتاش"، هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسیش کە بەشداری نەورۆزی ئیستانبووڵ بوو، لە لێدوانەکانیدا، رەخنەی توندی لەو حیزب و لایەنانە گرت کە دەیانهەوێ ئاستەنگ بۆ قۆناخی ئاشتی دروست بکەن.
ناوبراو لە وەڵامی "دەوڵەت باخچەلی"، سەرۆکی "پارتی بزاڤی نەتەوەپەرست"ی تورکیا کە وتبووی "ئەگەر بەدەستی من بێ، ئیمراڵی دەڕووخێنم و قەندیل تەخت دەکەم" وتی: "بۆ چما تۆ سیاسەتمەداری یا شۆفیر بۆڵدزرێر؟"! دەمیرتاش وتی کە "خۆهەڵموساندن و خۆبادان لە ئانکارا هاسانە"، ئەوانەی کە پێداگری لە سەر درێژەی سیاسەتی شەڕ و نکۆڵیکردن لە کورد و مافەکانی دەکەن، با "ژێ سێ لەشان بکەن و شەوێک لە داوێنی چیای گابار، نیگابانی بدەن" ئەو کات بێن و ئەو قسانە بکەن.
به گوتەی دەمیرتاش "مناڵانی کورد و تورک چیتر نایانەوێ بمرن، بکوژن و بکوژرێن". ناوبراو وتیشی کە "درانی مافی کوردان بەو مانایە نییە کە ماف، لە گیرفانی کەسێک دەردەهێندرێ و بدرێتە کوردان، بە پێچەوانەوە ئەوە مافی زەوتکراوی خۆی کوردانە کە دەبێ رادەستیان بکرێتەوە".
هاوسەرۆکی بەدەپە وتی کە "ئاشتی تەسلیمبوون نییە بەڵکوو گەیشتن بە مافەکانە و هەر بۆیەش ئەمە سەبر و خەبات و کارکردنێکی زۆری دەوێ" و وتیشی که بەدەپە نەک بڵەی بە گوتاری ئاکەپە کەوتبێتە جۆش بەڵکوو، وەک هەمیشە، به پێداگرییەوە باس لە دیالۆگ و ئاشتەوایی دەکات و پشتبەستوو به رێکخستن و بوێریی گەلی خۆی" درێژە بە خەباتی دەدات.
دەمیرتاش وەبیری هێنایەوە کە کورد، سەت ساڵە لە ئاناتۆلی و مێزۆپۆتامیا بۆ دەستبەرکردنی مافەکانی خەبات دەکا و لەوەش گرینگتر، بەرخۆدانی کوردان لۆکۆمۆتیڤی دێمۆکراتیزاسیۆنی تورکیا بووە و گەنجان و خەباتکارانی کورد بەردەوام لە ریزی پێشەوە بوونە و گەلی کورد پاش ٢٩ شۆڕش و دانی سەدان هەزار قوربانی، ئێستا داوای مافە زەوتکراوەکانی دەکات".
ناوبراو سەرنجی بۆ بارودۆخی رۆژئاوای کوردستانیش راکێشا و وتی کە "کورد لەو پارچە، هێدی هێدی بە رێکخستنی گەل، داهاتووی خۆیان دەهۆننەوە".
دەمیرتاش هیوای خواست کە گیراوانی سیاسی کورد، کە وەک "بارمتە"ی دەستی دەوڵەت پێناسەی کردن، بە زوویی ئازاد بکرێن و پێکەوە لە مەیدانی سیاسی‌دا خەباتەکەیان بەرەوپێش ببەن.
نەورۆزی کوردان لە شاری ئیزمیر، لە رۆژئاوای تورکیاش، بە بەشداری دەیان هەزار کەس بەڕێوەچوو. لە رۆژانی رابردوودا، چەند رێکخراوی توندڕۆی تورک، هەڕەشەیان کردبوو کە نەورۆزی کوردان لەم شارە دەشێوێنن بەڵام دەگووترێ کە رێووشوێنی توندی ئاسایشی پۆلیس، رێی بەو کارە گرتووە.
"ستاتوو بۆ کوردستان، ئازادی بۆ ئۆجالان"، دروشمی سەرەکی رێووڕەسمەکانی نەورۆزی ئەوساڵی باکووری کوردستان و تورکیا بوو. هاوڵاتیان لە سەرجەم رێووڕەسمەکاندا، به پشتیوانی لە پارتی کرێکارانی کوردستان، "عەبدوڵا ئۆجالان" و بەدەپە، دروشمیان دا و پشتیوانی خۆیان بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد دووپات کردەوە.
بڕیارە، وەک هەموو ساڵێ، مەزنترین رێووڕەسمی نەورۆز، لە رۆژی ٢١ی مارس، لە شاری ئامەد بەرێوەبچێ و تێیدا، "عەبدوڵا ئۆجالان"، پەیامێکی گرینگ بدات کە دەگووترێ نەخشەڕێی کوردانی باکوور بۆ درێژەی قۆناخی چارەسەری لەخۆ دەگرێ.
17/03/2013
ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌گه‌ڵ عیماد ئه‌حمه‌د كۆبونه‌وه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نن كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداون تا یه‌ك ساڵی تر نه‌خایه‌نێت هه‌ڵه‌بجه بكرێت پارێزگا.
له‌چوارچێوه‌ی یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، ژماره‌یه‌ك له‌گه‌نجانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكمه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌و چه‌ند داواكاریه‌كیان پێشكه‌شكرد.
ره‌نجده‌ر شێخ خالید یه‌كێك له‌ئه‌ندامی گروپی گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربووه، به‌سایتی هاوڵاتی وت “له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د به‌ڵینی پێداین تا ساڵێكی تر‌و له‌یادی ههڵهبجهدائهو قه‌زایه كرابێته پارێزگا”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت داوایكردوه به‌هاوكاری قائیمقامیه‌ت‌و نوێنه‌ری فه‌رمانگه حكومیه‌كانی شاره‌كه‌و نوێنه‌رانی هاوڵاتیان لیژنه‌یه‌ك دروستبكرێت‌و به‌زوترین كات سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن، بۆ به‌دواداچوونی زیاتری ئه‌و داواكارییه.
له‌میانه‌ی وتارێكیدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كیمیابارانكردنی ئه‌و شاره‌وه، نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه وتی “ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی یاساییه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین كار له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه بكه‌ین‌و پاش چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له یاساییه هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه پارێزگا”.
جیهاد جه‌لال hawlati
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له میوانانی ده‌ره‌وه و ناوخۆیی و زیاتر له 400کونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتانی جیهان، رێوڕه‌سمی یادی 25ساڵه‌ی کیمیابارنکردنی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌که‌دا "گۆران ئه‌دهه‌م" قایمقامی هه‌ڵه‌بجه گوته‌ی به‌خێرهێنانی پێشکه‌ش کرد و تیشکی خسته‌ر سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی شاره‌که کرا و داوای کرد حکومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م زیانلێکه‌وتووانی کاره‌ساته‌که قه‌ره‌بوو بکاته‌وه.
دواتر "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له گوته‌یه‌کدا رایگەیاند: ئه‌رکی ئێمه‌یه هه‌ڵه‌بجه بکه‌ینه‌وه به مه‌ڵبه‌ندێکی رۆشنبیری و زانستی و ده‌مانه‌وێ هه‌ڵه‌بجه به‌باشترین شێوه ئاوه‌دان بکه‌ینه‌وه. هه‌موو قوربانیه‌کی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته خاوه‌نی خانووی خۆی.
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راشیگه‌یاند که هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ینه پارێزگا و ته‌نها رێکاره یاساییه‌کان ماوه.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌که‌دا "ئارام ئه‌حمه‌د" وه‌زیری کاروباری شه‌هید و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێمی کوردستان گوته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد و تێیدا تیشکی خسته‌سه‌ر گه‌وره‌یی تاوانی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه و به‌رنامه‌ی یادی 25ساڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه که چه‌ندین دروشم و په‌یامی له‌خۆ گرتبوو وه‌ک له فرمێسکه‌وه بۆ هیوا و یادی شه‌هیدان بکرێته پرسێکی نیشتیمانی و یاده‌کان هیوا به‌خش بن.
دواتر وتاری "محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی" وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراق پێشکه‌ش کرا و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: ئێستا له شوێنێک وه‌ستاوین که گه‌وره‌ترین تاوانی ده‌رهه‌ق ئه‌نجامدراوه که کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگیی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارد. هاوکات سودانی ئه‌وه‌شی گوت: چ ویژدانێک ئه‌وه قبووڵ ده‌کات پێنج هه‌زار که‌س له چه‌ند خوله‌کێک بکوژرێت که پێشێلکاریی مافه‌کانی مرۆڤ و یاسا نێودوڵهتیهکانه.
وتاری نوێنه‌ری دۆستانی کوردیش له‌لایه‌ن "بێرنارد کۆشنه‌ر" دۆستی گه‌لی کورد پێشکه‌شکرا و گوتی: به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌م، به‌ڵێنێکی گه‌وره، که هه‌روه‌ک په‌رله‌مانه‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا هانی فه‌ره‌نسیه‌کان بده‌م که هه‌مان کاری ئه‌وان بکه‌ن بۆ به‌ڕه‌سمی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کوردستان له فه‌ره‌نسا.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌دا بێرنارد کۆشنه‌ر گوتی: هه‌ڵه‌بجه بووه به ره‌مزی به‌رگری کردن له ئاشتی له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
دواتریش ژماره‌یه‌ک وتار له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی رێوڕه‌سمه‌که پێشکه‌شکران .
نێچیرڤان بارزانی له درێژەی وتەکەیدا ئاماژەی دا: هه‌ڵه‌بجه بۆته ناونیشانی هه‌ره دیار بۆ زوڵمێکی که‌موێنه به‌رامبه به کورد، که به‌داخه‌وه ئه‌و کات جیهانی ئیسلامی و رۆژئاوا له‌وپه‌ڕی بێده‌نگی دابوون. ئه‌مرۆ لێره‌دا که یادی شه‌هیدانی ههڵَهبجه ده‌که‌ینه‌وه چاومان له‌وه‌یه کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی چاو له ههڵَهبجه بنواڕێ و بیکاته هۆکاری قه‌ده‌غه کردنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی.
سەرۆکی حکومەت گوتی: "دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر 82پرۆژه‌مان به بڕی 183ملیار دینار و پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئاومان به‌بری 193میلۆن دۆلار له‌م ناوچه‌یه ده‌ست پێ‌کرد و ئه‌وه ده‌بێته هۆی پێشکه‌وتنی زیاتری ههڵَهبجه و شاره‌زوور و هه‌ورامان.
راشیگەیاند: "به‌و پرۆژه‌ی یه‌که‌ی نیشته‌جێبوونانه‌ی بڕیار دراوه به دروست کردنی، خۆشبه‌ختانه ته‌واوی که‌س و کاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ده‌بنه خاوه‌نی یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون.
نێچیرڤان بارزانی روونیشی کردەوه: "ئێمه پرسیارمان ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌م تاوانانه به جینۆساید ناناسێنن؟ ده‌بوایه کورد چی تری لێبکرایه؟ چی له کیمیاباران سه‌ختتره؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وکاته‌ی هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران کرا کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستی هه‌بوایه ئه‌نفال و تاوانه‌کانی دیکه‌ی به‌رامبه‌ر کورد درێژه‌یان نه‌ده‌بوو، بۆیه ئه‌رکی ئه‌خلاقیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌و تاوانانه به‌جینۆساید بناسێنێت."
هه‌ر له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: "ئه‌رکی ئێمه‌یه هه‌ڵه‌بجه بگێڕینه‌وه بۆ پێگه‌ی مێژوویی خۆی و خزمه‌تگوزاریی زیاتری بۆ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین. زۆر به وردی له‌سه‌ر داواکانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ده‌وه‌ستین و ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی زیاتر بده‌ین به ناوچه‌که."
هه‌ر له وتاره‌که‌یدا نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنی هه‌وڵدان بۆ پارێزگاکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی دا و رایگه‌یاند: "بەڵێن ده‌ده‌ین هه‌ڵه‌بجه بکه‌ینه پارێزگا و له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت قسه‌مان له‌سه‌ر کردووه، ته‌نها له‌سه‌ر رێکاره یاساییه‌کان وه‌ستاوه."
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له وتاره‌که‌یدا باسی له کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: لێره‌وه ئاماده‌ین بۆ گفتۆگه‌یه‌کی جدی بۆ کۆتاییهێنان به کێشه‌کانی وڵات و مێژووی عێراقیش ده‌ریخستووه، گوێ نه‌گرتن و فه‌رامۆش کردن یه‌ک ئه‌نجامی هه‌یه، ئه‌ویش بریتیه له ماڵوێرانی و رووخانی حکومه‌ته‌کان، هه‌روه‌ک به‌بیری خۆشمانی ده‌هێنینه‌وه، که ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناوماندا نییه، جه‌نابی سه‌رۆک کۆماره که هه‌میشه به ده‌ستپێشخه‌ریی خۆی هه‌موو لایه‌نه‌کانی کۆکردۆته‌وه، هیوادارین به‌زوویی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناومان.
نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی پرسی به‌پارێزگا بوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، گوتی: وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو لایه‌ک له‌وه دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که دوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه یاساییه‌کانی ئه‌و بواره، حکومه‌تی هه‌رێم زۆر به‌جدی ئه‌و بابه‌ته ده‌خاته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه و هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌کرێته پارێزگا.
نه‌به‌ز محه‌ممه‌د/X.A
pna
له بیست و پێنجه‌م ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی خسته‌روو، تێیدا ریگه‌یاند، پێویستە هەردوو حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و هەرێم هەموو توانایەکیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی ئەو قوربانییانەی کیمیاباران کە تا ئێستاش بەدەست ئازاری ئەو کارەساتەوە دەناڵێنن، وتیشی، باشترین وەفاداری بۆ هەڵەبجە ئەوەیە بە یەکگرتوویی کار بۆ وەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بکەین و داهاتوویەکی ئارام و دوور لە کارەسات بۆ وڵاتەکەمان مسۆگەر بکەین.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه :
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
لە بیست و پێنجەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهیددا هاوسۆزیی خۆم بۆ کەسوکاری قوربانییانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە ڕادەگەیەنم. ئەو کارەساتەی کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی هەزاران هاووڵاتیی بێ تاوانی ئەو شارە ئازیزە.
هەڵەبجە بوو بە قوربانی بەڵام گرێی بەختی کوردی کردەوە و هەموومان قەرزداری هەڵەبجەین و هەرچی بکەین ناتوانین لەژێر باری ئەو قوربانیدانە بێینەدەر. باشترین وەفاداری بۆ هەڵەبجە ئەوەیە بە یەکگرتوویی کار بۆ وەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بکەین و داهاتوویەکی ئارام و دوور لە کارەسات بۆ وڵاتەکەمان مسۆگەر بکەین.
لە کاتێکدا ئەوە بە ئەرکی پلە یەکی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق دەزانم کە قەرەبووی قوربانییانی ئەو کارەساتە بکاتەوە، پێویستیشە هەردوو حکوومەتی فیدراڵی لە بەغدا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو توانایەک بخەنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی ئەو قوربانییانەی کیمیاباران کە تا ئێستاش بەدەست ئازاری ئەو کارەساتەوە دەناڵێنن.
لەویادە خەمناکەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین و سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی قارەمانی هەڵەبجە دەکەم کە لە قوربانیدان و گیانفیداییدا بوونە نموونەیەک بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
قایمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ شه‌ممه 16ی ئازار، ساڵیادی كیمیابارنكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به به‌شداری 400 نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌و به رێوره‌سمی كه‌رنه‌ڤاڵ و پێشكه‌شكردنی چه‌ندین چالاكی رۆشنبیری و هونه‌ری و وه‌رزشی به‌رێوه ده‌چێت، ناشزانرێت سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌شداریی یاده‌كه ده‌كه‌ن یان نا.
گۆران ئه‌دهه‌م، قایمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: ئه‌مساڵ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه سه‌عات 9ی به‌یانی به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییان به كه‌رنه‌ڤاڵێك له نێو شاری هه‌ڵه‌بجه بۆ مۆنۆمێنتی شه‌هیدان ده‌ستپێده‌كات. راشیگه‌یاند: پاشان سه‌عات 11:30، مه‌راسیمه‌كه له‌نێو هۆڵێكی ئاماده‌كراوی تایبه‌ت به‌رێوه‌ده‌چێت.
قایمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له مه‌راسیمه‌كه‌دا 400 كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری میوانانی چوار پارچه‌ی كوردستان و كۆنگره‌ی جینۆسایدی گه‌لی كورد و كۆنفرانسی پزیشكانی تایبه‌ت به چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ ئاماده ده‌بن.
وتیشی: " كۆمه‌ڵێك چالاكی هونه‌ری و كردنه‌وه‌ی پێشانگا و چالاكیی وه‌رزشی، له‌وانه هاتنی یانه‌ی زه‌ورا و یاریكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه، یانه‌یه‌كی ئێرانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چن.
باسی له‌وه‌شكرد "كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا دڵنیانین سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده ده‌بن".
پێشتریش ئارام ئه‌حمه‌د، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاندبوو: بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت، ئه‌مساڵ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن میوانێكی زۆر له ده‌ره‌وه بانگ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی و ئاشنابوونیان به كوردستان و مێژووی كۆمه‌ڵكوژی.
خه‌ندان: ده‌رباز ساڵح
16/03/2013
كاربه‌ده‌ستانی پارتی كرێكارانی كوردستان له قه‌ندیل وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌یان دایه‌وه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی (په‌كه‌كه)له گرتوخانه‌ی ئیمڕالییه‌وه ناردبووی، بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی نامه‌كه ڕه‌وانه‌ی گرتوخانه‌ی ئیمڕالی بكرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌یه‌نی(١٥ی ئازار) ماڵپه‌ڕی میللیه‌تی توریا بڵاوی كرده‌وه، ڕێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌یان دایه‌وه كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ندیلی ناردبوو، پێده‌چێت نامه‌كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕه‌وانه‌ی ئۆجه‌لان له گرتوخانه‌ی ئیمڕالی بكرێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" موڕاد قه‌ره‌یلان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێیانه ستراتیژییه‌كانی ئۆجه‌لانی بۆ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ر په‌سه‌ند كردووه و له‌و باره‌یه‌شه‌وه لێدوانێكی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا نامه‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه.
له لێدوانه‌كه‌یدا قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت: "كۆمه‌ڵێك خه‌م و مه‌ترسی له‌ئارادان كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، له ته‌واوی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی تا ئێستا ئه‌نجام دراون سه‌رۆكمان كۆمه‌ڵێك پرنسیپی ڕاستی ئاماده‌كردووه و بڕیاری كۆتاییمان داوه تا به‌شداری تێدا بكه‌ین، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ له وه‌ڵامی نامه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك بیروڕا و پێشنیارمان ئاماده كردووه و خستومانه‌ته‌ڕوو".
هاوكات ماڵپه‌ڕی ئێن سۆن هه‌به‌ری توركیا ڕایگه‌یاند، سه‌عدوڵا ئێرگین وه‌زیری دادی توركیا له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی (تێ رێ تێ-TRT)ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدی سێهه‌می ئیمڕاڵی ئاماده ده‌كرێن، وتیشی پێده‌چێت ناوی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه بگۆڕێت، به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ش پێده‌چێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی ئاشتی و دیموكراتی له‌گه‌ڵ وه‌فدی سێهه‌مدا بچێته ئیمڕاڵی.
له توركیه‌وه: هاوڕێ فه‌ریق
xendan
16/03/2013
پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد له سووریا (په‌یه‌ده) له هه‌وڵدایه له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بگاته رێككه‌وتن بۆ راگه‌یاندنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی كوردان له رۆژئاوای كوردستان، هاوكات به‌شار ئه‌سه‌د پشتیوانی له پێكهێنانی ئه‌و هه‌رێمه ده‌كات به‌مه‌رجێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای ئازادی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته بێت، ئه‌نجومه‌نی نشتمانیی كوردیش له سووریا پێی وایه ئه‌م پشتیوانییه‌ی ئه‌سه‌د تهڵهزگهیهكه بۆ تێكبهردانی توركیا و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا.
كوردانی رۆژئاوا له راگه‌یاندنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ نزیك ده‌بنه‌وه و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كوردیش له سووریا پێیوایه ئه‌و هه‌رێمه ناتوانێ له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێت و خه‌ونی كوردانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان له گۆڕ ده‌نێ، چونكه هه‌لومه‌رجی ئێسته‌ی كورد له‌و وڵاته و زه‌مینه‌ی پێكهێنانی ئه‌و هه‌رێمه له رووی پشتیوانیی وڵاتانی دراوسێ و جیهانییه‌وه له‌بار نییه، هاوكات ئه‌و هه‌رێمه له رووی ئابووریشه‌وه توانای خۆبه‌ڕێوه‌بردنی نابێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌مان ئه‌زموونی كۆماری مهاباد كه ته‌مه‌نی ساڵێك تێپه‌ڕی نه‌كرد، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ساڵی 1946 دووباره بێته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش پارته كوردییه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوا جیا له (په‌یه‌ده) له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌رێمه‌دا نین و هۆشداریش به به‌رپرسانی ئه‌و پارته ده‌ده‌ن كه كوردانی رۆژئاوا نه‌خه‌نه دۆخێكه‌وه، كه دواجار زه‌ره‌ری زۆر زیاتر بێت له قازانج.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌شی كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی چاو‌دێر له ره‌وشی رۆژئاوای كوردستانه‌وه به (باس) دراون، ئێسته پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد (په‌یه‌ده) له رۆژئاوای كوردستان ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر زۆر له شاره كوردییه‌كانی رۆژئاوا و پارێزگاری له ده‌زگه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، به جۆرێك كه ئاڵای په‌یه‌ده و سووریا به‌یه‌كه‌وه له شوێنه فه‌رمیه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رز كراونه‌ته‌وه، له دوایین راگه‌یاندراوی رژێمه‌كه‌ی سووریاشدا، به‌شار ئه‌سه‌د پشتیوانیی خۆی بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی راگه‌یاندووه، كه چاودێرانی سیاسی وای بۆ ده‌چن مه‌به‌ستی رۆژئاوا و باكوری كوردستان بێت.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كورد له سووریا (الپارتی) بۆ (باس) ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئێسته هه‌ڵوێستی كوردی و هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆنی سووری بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌رێمه له‌بار نییه.
گوتیشی: "جگه له‌وه‌ش هه‌لومه‌رجی رۆژئاوا له دۆخی ئێسته‌یدا ناتوانێ سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی رۆژئاوای كوردستان و پارته سیاسییه‌كانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بێت كه بۆ هه‌لومه‌رجی ئێسته ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو بێت و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوودا به دیموكراسییانه بژین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كورد له سووریا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی فیدڕاڵی بۆ كورد له قۆناغی ئێسته‌دا گه‌ره‌نتیی ئه‌وه ده‌دات به كورد كه ناكه‌وێته دۆخێكی ناهه‌مواره‌وه.
گوتیشی: "جگه له‌وه‌ش هه‌لومه‌رجی رۆژئاوای كوردستان له رووی ئابووری و سیاسییه‌وه له‌بار نییه كه سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات ته‌مه‌نی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه كورت بێت و نه‌توانێ له‌سه‌ر پێگه‌و پێی خۆی بوه‌ستێ".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جه‌عفه‌ر حه‌نان نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا (په‌یه‌ده) له هه‌رێمی كوردستان بۆ (باس) ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌وان ئامانجیان خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتیانه‌ی هه‌رێمه‌كانه له سووریا و ئه‌وه‌ش ئامانجێكه له هه‌لومه‌رجی ئێسته‌دا له ده‌وڵه‌ت گه‌وره‌تره.
گوتیشی: "له‌و هه‌رێمه‌دا گه‌ل خۆی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات و هه‌موو كه‌س له كرێكار و جوتیار و ئه‌ندازیار و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، خاوه‌نی پێگه‌ی خۆیان ده‌بن و به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ده‌كه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌یه‌ده داواشی له وڵاتانی دراوسێی ئه‌و هه‌رێمه كرد كه هاوكاریان بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئێسته‌ی سووریا.
گوتیشی: "پێكهێنانی ئه‌و هه‌رێمه بۆ لێدانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سووریا نییه، به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێ به هاوكاری و بێ كێشه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بژین، هیواخوازیشین ئه‌و حكوومه‌ته‌ی له‌و هه‌رێمه‌دا دروست ده‌بێت، بۆ هه‌مووان بێت و گه‌ل خۆی خاوه‌نی بێت نه‌ك كه‌س و حزبێكی دیاریكراو".
له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووریی ئه‌و هه‌رێمه‌ش، ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌یه‌ده ئه‌وه‌ی به گرفت نه‌زانی و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بۆ خۆئاماده‌كردن و خۆڕێكخستن، بێگومان كات پێویسته، ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ش پێویستی به هاوكاریی هه‌موو پێكهاته و هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌وه هه‌یه كه تا چه‌ند توانای خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان ده‌بێت.
(باس) هێمن ساڵح-
به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی شی جین بینگ سكرتێری گشتی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی حزبی شیوعیی چین به سه‌رۆك كۆماری چین و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سه‌ربازی ناوه‌ندی وڵات، نووسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال پیرۆزبایی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌گه‌یه‌نێت به سه‌ركردایه‌تی چین.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی فه‌خامه‌تی (شی جین بینگ) سكرتێری گشتی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی حزبی شیوعیی چین به سه‌رۆك كۆماری چین و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سه‌ربازی ناوه‌ندی وڵات، نووسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال پیرۆزبایی و سڵاوی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌گه‌یه‌نێت به سه‌ركردایه‌تی چین، كه هه‌میشه به‌ڕێزیان گرنگی په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه مێژووییه درێژخایه‌نه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی عیراق و چین دووپاتده‌كاته‌وه.
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وام ئه‌و رۆڵه میحوه‌رییه دووپاتده‌كاته‌وه كه كۆماری گه‌لی چین ده‌یگێڕێت به‌وپێیه‌ی پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له پایه‌كانی سیستمی جیهانی و پشتیوان و هاوكاری مه‌سه‌له‌كانی رزگاری و گه‌شه‌سه‌ندنه له وڵاته جیاجیاكانی جیهان كه له‌وه‌شدا پشت به مێژووه دێرین و ئێستا گهشهكردووهكهی ده‌به‌ستێت.
بێگومان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك بینگ و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی نوێی چین، خزمه‌ت به په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان عیراق و كۆماری گه‌لی چین ده‌كات له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و بازرگانی و بواره‌كانی دیكه، كه خێر‌و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی دۆستی تێدا بێت.
نووسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار
PUKmedia
15/03/2013
له چوارچێوه‌ی یادی 25 ساڵه‌ی جینۆسایدی كورد و كیمیاباران و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ناساندنی تاوانی جینۆسایدی كورد به دونیا، ئه‌مڕۆ 14/3 به ئاماده‌بونی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ناساندنی جینۆسایدی كورد له شاری هه‌ولێر به دروشمی (له فرمێسكه‌وه بۆ هیوا )ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و حزبی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و نوێنه‌رو كونسوڵی وڵاتان‌و دۆستانی كورد له ده‌ره‌وه ئاماده‌ی بوون، دوای وته‌ی به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن وه‌زیری كاروباری شههیدانو ئه‌نفالكراوه‌كان، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه رایگه‌یاند: یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ وه‌ك ساڵانی پێشتر نییه، ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له دۆستانمان ئاماده‌ن، له هه‌وڵدان جینۆسایدی كورد به جیهان بناسێنن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دڵخۆشكه‌ره بۆ ئێمه.
وتیشی: ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی كوردستان له ساڵی 1988 ده‌ستیپێنه‌كرد، به‌ڵكو له‌و ساڵه گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نفال له‌ساڵی 1975 هه‌رله فه‌یلییه‌كان و بارزانییه‌كان و راگواستنی خه‌ڵكی كوردستان و تێكدانی زیاتر له چوار هه‌زار و 500گوند ده‌ستیپێكرد، هه‌رچه‌نده له‌و ژماره زۆره‌ی ئه‌نفال ته‌نها نزیكه‌ی سێ هه‌زار رووفاتمان هێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ دۆزینه‌وه و هێنانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند: "ئێمه ده‌زانین حكومه‌تی ئێستای عیراق به‌رپرسیار نییه به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد كراوه، به‌ڵكو رژێمی روخاو تاوانباره، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی یاسایی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی ئێستای عیراقه، كاتێك په‌رله‌مانی عیراق ئه‌و تاوانانه‌ی به‌جینۆساید ناساندوه، ده‌بێ حكومه‌تی فیدراڵ لێپرسراوێتی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێت و قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن، كاتێك زۆر له وڵاتان هاوكاریی رژێمی له‌ناوچوی به‌عسیان كرد و كۆمپانیای هه‌ندێك وڵات یارمه‌تی رژێمیان دا به‌جۆرێك له چركه‌یه‌كدا پێنج هه‌زار كه‌سیان له هه‌ڵه‌بجه شه‌هید بكه‌ن.
مه‌سعود بارزانی هه‌ر له وته‌كه‌یدا وتی: راسته ئه‌نفال و كیمیاباران تاوانێك و كاره‌ساتێكی گه‌وه‌ره بوو، به‌ڵام به‌هۆیه‌وه گرێكوێره‌ی به‌ختی كورد كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دونیا چاوی بكاته‌وه‌و ده‌رگا كرایه‌وه تاكو سنورێك بۆ دیكتاتۆری عیراق‌و زۆریی دیكتاتۆری تر دابنرێت، "هیوادارین ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت، تاكو له هیچ شوێنێكی دونیا رێگانه‌ده‌ن دیكتاتۆره‌كان میلـلهتهكانیان قڕبكه‌ن و وڵاتانیش سه‌یریان بكه‌ن و بڵێن ئه‌مه كێشه‌یه‌كی ناوخۆییه‌و ناتوانین ته‌ده‌خول بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌و رۆژه رۆیشت كه جارێكی دیكه گه‌لی كوردستان توشی ئه‌نفال بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژه روَیشت جارێكی تر كه‌سێك جورئه‌ت بكات ئه‌و غه‌دره له گه‌لی كورد بكاته‌وه، چونكه دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیانه ئایا كه‌سێك هه‌یه ته‌وه‌قوعی ئه‌وه‌بكات ئێمه بڕیاری خۆمان به ده‌ست خۆمان نه‌بێ و ئێمه ئازاد نه‌بین له‌م وڵاته‌دا؟، له‌كاتێكدا قوربانییه‌كانی ئێمه بۆ ئازادیی بووه و به ئازادی بژین، وه ده‌بێ به ئازادیش بژین، من ئاسۆ به‌ڕوونی دهبینمو یه‌ك هه‌نگاویش بۆ دواوه پاشه‌كشه ناكه‌ین، هیوادارین كوردستان ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ هه‌موو عیراق‌و ناوچه‌كه.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا و سه‌باره‌ت به ره‌وشی عیراق، مه‌سعود بارزانی وتی: "ئێستا عیراق به قه‌یرانێكی سه‌رتاسه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت، نه‌وه‌ك ته‌نها له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كاتێك عیراقی تازه دروستبوو، كورد رۆڵی سه‌ره‌كی بینی و خوێنی له‌پێناو دا، له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه بووه كه ئێمه هه‌موومان هاوبه‌ش و شه‌ریكین، بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه عیراقی تازه بونیاد بنێین.
وتیشی: ده‌ستورێكمان دانا به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی عیراق ده‌نگی بۆ دا له‌گه‌ڵ كه‌موكوڕییه‌كانی، به‌ڵام ده‌ستورێكی نمونه‌یی بوو، به‌جۆرێك ئهركو مافی هه‌موو لایه‌ك دیاریده‌كات، ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا كه وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێت هۆی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ئلیتیزام به ده‌ستور نه‌كراوه، بۆ ده‌ربازبونیش پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێری ساڵی 2010 و رێككه‌وتنه‌كانی تر، ئه‌مه نه‌خشه رێگایه بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانانه.
هه‌رله‌و كۆنگره‌یه‌دا چه‌ندین وته له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشكه‌شكران، له‌وانه وته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی توركیا، لایه‌ن كونسوڵی ئه‌و وڵاته له هه‌رێم خوێندرایه‌وه و له به‌شێكیدا رایگه‌یاند: "ئێمه ده‌ستخۆشی له‌و جۆره كۆنفرانسه ده‌كه‌ین، به‌دڵێكی خه‌مناكه‌وه یادی ئهنفالو كیمیاباران ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌لایه‌ن سه‌دام حسێن به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی ئه‌نجامدرا، ئێمه له‌و رۆژه سه‌ختانه‌دا ده‌رگای توركیامان واڵاكرد بۆ بریندارانی كیمیاباران، هه‌میشه له‌و یارمه‌تیه مرۆییه به‌رده‌وام ده‌بین".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری ده‌رباره‌ی ئه‌نفال و نمایشێك له‌لایه‌ن خوێندكارانی نه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال و فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری (چیڕۆكی ده‌ربازبووانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال) و نمایشێكی مۆسیقی كه‌لتوری ( گروپی تێكه‌ڵاو، كوردی - بیانی ) پێشكه‌شكران.
خه‌ندان – ره‌هێڵ سه‌مه‌د
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ "جۆن کێری" وەزیری دەروەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ "مەسعود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی ئاماژەی بە پەیوەندیی توندوتۆڵی نێوان هەردوولا کرد و باسی بارودۆخی عێراق و چۆنییەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو قەیرانە قووڵە کرد کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت.
لە وەڵامدا سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی کرد وەک وەزیری تازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو پەیوەندییەدا وێنەی گشتیی بارودۆخی عێراقی شی کردەوە و وەزیری دەوروەی ئەمەریکای لە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بەرانبەر قەیرانە قووڵەکەی عێراق ئاگادار کردەوە.
هەروەها جۆن کێری ئاماژەی بەوەدا کە لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان/X.A
pna
15/03/2013
شێعرێکی :
فه‌ریده حه‌سه‌نزاده((*(((*/// موسته‌فه‌وی
وه‌رگێڕ بۆ کوردی: ڕێناس جاف
له وه‌ڵامی کچه‌که‌ما که لێی پرسیم :
" بۆچ پێی منت به‌م جیهانه کرده‌وه؟"
چوونکه سه‌رده‌م سه‌رده‌می شه‌ڕ بوو
ئه‌وینم ده‌ویست ،ئه‌وین
بۆ هه‌ستکردن به ئۆقره و سوکنا له ژین .
چوونکه ته‌مه‌نم سی تێپه‌ڕاندبوو
سه‌رتاپای ناخی ته‌نیبووم
کوردستان میدیا: حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە ماڵپەڕی "لڤین پرێس" لە پێوەندیی وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای رەت کردنەوەی ئەو هەواڵە روون کردنەوەیەکیشی بڵاو کردەوە.
دەقی روونکردنەوەکە:
بە ئاگاداریی هەموو لایەک رادەگەیەنین بە دوای سەردانی شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٦ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤ فێوریەی ٢٠١٣ی زایینی لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، ماڵپەڕی "لڤین پرێس" بابەتێکی بڵاو کردۆتەوە کە ئامانجی ئەو سەردانە ئاڵوگۆڕی بیروڕا بە مەبەستی دانووستان و وتووێژ لە نێوان حیزبی دێمۆکرات و رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە و بڵاوبوونەوەی ئەو بابەتە لەو ماڵپەڕەدا بۆتە هۆی پرسیار بۆ هێندێک لایەن و تەنانەت ئەندامانی حیزب و دۆستانمان، لەو پێوەندیەدا بە پێویستمان زانی بە ئاگاداری هەموو لایەک رابگەیەنین ئەو سەردانەی برایانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بێجگە لە باسێکی سیاسی لەسەر پرسە سیاسییەکان و شرۆڤە کردنی پرسی کورد بەگشتی و ئاوڕدانەوەیەک لە رەوشی سیاسی عێراق، ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شتێکی دیکە نەبووە بە تایبەت مەسەلەی وتووێژ لەگەڵ رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بنەڕەتدا نەهاتووەتە بەرباس، بۆیە ئەو دەنگۆیە بێبنەماو دوور لە راستییە و لەلایەن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە تەواوی رەت دەکرێتەوە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
سکرتاریا
٢٣ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی
١٣ی مارسی ٢٠١٣ی زایینی
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوایه‌كیان دراوه بۆ سه‌ردانیكردنی كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه له‌كۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌ر له‌و وڵاته‌ش به‌خاكسپێردراون.
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێكردنی واریسی كه‌سوكاری شه‌هیدان بۆ سه‌ر گلكۆی شه‌هیده‌كانیان له كۆماری ئیسلامی ئێران كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه كاتی خۆی له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و له‌وێ به خاكسپێردراون, داواكارییه‌كی پێشكه‌ش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه ده‌ربڕیوه.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به PUKmedia ی رایگه‌یاند: تائێستا هیچ لایه‌نێك بیری له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه كه ئه‌و واریسانه بباته سه‌ر گلكۆی شه‌هیده‌كانیان، بۆیه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان هه‌ستاین به‌پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خۆشبه‌ختانه له‌كاتی سه‌ردانكردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ شاره‌كه، پێی راگه‌یاندین كه ئه‌و داواكارییه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌و خه‌جی ئه‌و سه‌ردانانه‌ش له ئه‌ستۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت.
لوقمان عه‌بدولقادر راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا به‌هۆی سه‌رقاڵیمان به‌ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاره‌كه ناتوانین ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ین و پاش 16-3 به‌پێی رێنماییه‌كان ده‌ستبه‌جێ به‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌كه‌ین.
PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی- هه‌ڵه‌بجه
13/03/2013
پاش ئازادكردنی دیله‌كانی سوپای توركیا له‌لایه‌ن "په‌كه‌كه"ه‌وه، ئه‌حمه‌د تورك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی كورد رایگه‌یاند "گه‌ر به‌بایه‌خه‌وه له‌پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌رمان نهڕوانییایه، له‌واده‌ی خۆیدا دیله‌كان ئازاد نه‌ده‌كران" هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاند "له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی دیله‌كاندا هیچ شتێك ناده‌ین".
ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی "كه‌جه‌ده" و په‌رله‌مانتاری كوردی سه‌ربه‌خۆ لێدوانێكی سه‌باره‌ت به ئازادكردنی دیله‌كانی سوپای توركیا له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"وه دا.
ئه‌حمه‌د تورك رایگه‌یاند "له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز ئۆجه‌لان، ئازادكردنی دیله‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م ڕوداوه‌ش به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌ریده‌خات كه به‌ڕێز ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه به‌جدیی بۆ پرسی كورد ده‌ڕوانن".
ئه‌حمه‌د تورك وتی: "ئه‌گه‌ر له‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی جدیمان نه‌بوایه، ئازادكردنی سه‌ربازه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا نه‌ده‌بوو، هه‌ربۆیه پێویست ده‌كات ده‌وڵه‌تیش به جدیی هه‌نگاو بۆ مه‌سه‌له‌كه بنێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دیمه‌نی شادبوونه‌وه‌ی زیندانیه‌كان به خێزانه‌كانیان، ئارامییه‌كی زۆری بهمن به‌خشی و هه‌مومانی دڵخۆشكرد"، وتیشی: "له‌پێناو ئاشتی و ئاشته‌واییدا هه‌وڵی خۆماندا و ئه‌وه‌ی له‌تواناماندایه ده‌یكه‌ن و ده‌یڵێین، زیاد له‌وه‌ش گه‌ر به‌ڕاستی ئاشتی دێته ئاراوه، گه‌ر ده‌مانه‌وێ دووباره هه‌موومان باوه‌ش به‌یه‌كدا بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا پێویسته ئه‌و هه‌وڵانه هه‌نگاویان بۆ بنرێت كه ده‌بنه‌هۆی دڵخۆشبوونی هه‌موو لایه‌ك به‌گشتی".
ئه‌م وتانه‌ی ئه‌حمه‌د تورك له‌كاتێكدا دێت، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به‌شیر ئاتالای وتی: "ئازادكردنی دیله‌كان هیچ به‌رامبه‌رێكی نییه و ئێمه ئه‌و كاره‌مان وه‌ك كڕین و فرۆشتن قبوڵ نییه، به‌ڵام له‌و ڕووه‌وه كه هه‌نگاوێكی باشه بۆ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ر، ئێمه سوپاسگوزارین".
له توركییه‌وه: هاوڕێ فه‌ریق
سه‌رچاوه: هه‌به‌ر دیاربه‌كر
XENDAN
14/03/2013