سێ ئەندامی پارتی ئاشتی و دیموكراتی (بەدەپە) دەستیان لەكاركێشایەوە، بەهۆی ئاشكراكردن و دزەپێكردنی زانیاری كۆبونەوەكانی ئیمرالی.
لە راگەیاندراوێكدا (بەدەپە)، ئاماژەی بەوەكردوە بەهۆی گرنگی كۆبونەوەكانی ئیمراڵی و گفتوگۆكان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانی رابەری زیندانیكراوی پەكەكە، كۆنوسی كۆبونەوە و گفتوگۆكانی ئیمراڵ لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و كوتلەی پەرلەمانیدا خوێندراوەتەوە و بڕیاریانداوە هیچ وردەكارییەكی كۆبونەكە بۆ راگەیاندنەكان ئاشكرا نەكەن.
دواتر هەریەك لە پەرلەمانتاران موحەمەد ڕەوف كۆجەمان و ڕەسول بایراك بەبێ ئاگاداری هیچ كەسێك زانیارییەكانیان بردووە و كۆپییەكیان لەسەر نوسیوەتەوە لەپاشدا ڕێگەیان بە هەریەك لە كارمەندی بواری ڕاگەیاندنی پارتەكە عەلی ئۆزگوچ و ڕۆژنامەنوس ئالپەر ئاتالای داوە تا وێنەی زانیارییەكان بگرن، بەوهۆیەشەوە زانیارییەكان گەیشتوەتە ماڵپەڕی میللیەتی توركی”.
لەكاردانەوەی ئاشكراكردنی ئەو زانیاریانەشدا هەردوو ئەندامی ئەنجومەن و بەرپرسی راگەیاندن بڕیاریاندا دەستلەكاربكێشنەوە. بەدەپە بەناوی سەرجەم ئەندامەكانیەوە داوای لێبوردنی لە عەبدولا ئۆجەلان سەرۆكی پەكەكە كردوە.
hawelati
13/03/2013
رەڤەند گوهەرزی
بڕیارە پاش كەمێكی دیكە لە بناری چیای مەتین، لە قەزای ئامێدی، مەرسیمی رادەستكردنەوەی دیلەكانی توركیا لە لایەن پەكەكەوە ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز دەكرێت.
پەیامنێری (خەندان) لە بناری چیای مەتین كە دەكەوێتە 30 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی پێی راگەیاندین، ژمارەیەكی زۆری جەماوەر و كەناڵەكانی راگەیاندن، ئێستا لە بناری چیای مەتینن، پاش كەمێكی دیكە ئەو وەفدەی لە توركیاوە بۆ وەرگرتنەوە سەربازە دیلەكان هاتوون دەگەنە ناوچەكەو دیلەكانیان رادەستدەكرێت.
ئازادكردنی سەربازە دیلەكانی توركیا لە لایەن پەكەكەوە، لەسەر داوای عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانە، كە لە دواین سەردانی وەفدەكەی بەدەپە بۆ ئیمرالی لە رێگەی پەیامێكەوە ئاراستەی كردن.
xendan
13/03/2013
به‌ده‌په: له‌گفتوگۆى ئاشتى ده‌کشێینه‌وه.. ئه‌که‌په: راستیه‌کان ئاشکراده‌که‌ین
پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى تورکیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه راستیه‌کان ئاشکراده‌که‌ن له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى په‌که‌که‌و به‌ده‌په بۆ راگرتنى گفتوگۆکانى ئاشتى، هه‌رچه‌نده هه‌ردوولا له‌سه‌ره‌تاى دانوستانى چاره‌سه‌رى کێشهکاندانو هێشتا نه‌گه‌یشتوون به‌قۆناغى رێککه‌وتن.
له‌کاتێکدا هه‌وڵه‌کانى ئاشتى له‌نێوان تورکیا‌و کوردى باکوور به‌چڕى ده‌ستیپێکردووه، به‌ڵام چه‌ند پرسێکى تایبه‌ت بهکۆمهڵکوژیهکانى رابردووى ئه‌و وڵاته به‌رانبه‌ر کورد‌و بهدهنگهوهنههاتنى دانوستانه‌کان، هه‌ڕه‌شه‌کانى هه‌ردوولاى هێناوه‌ته‌وه‌و باس له راگرتنى گفتوگۆکان ده‌کرێت.
کۆما جڤاکێن کوردستان –باڵى سیاسى په‌که‌که-، له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر راپۆرتێکى تورکیا ده‌رباره‌ى کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ى رۆبۆسکى له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانى تورکیاوه، به‌توندى ئه‌نجامه‌کان ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت «ئاماده‌کاری راپۆرتێکی وه‌ها ده‌کرێ هه‌موو هه‌وڵه‌کان (دانوستانه‌کانى ئاشتى) تێکبدات».
هه‌روه‌ها ئاماژه به«دڕندایه‌تى» تورکیا به‌رانبه‌ر کورد ده‌کات که تائێستاش به‌رده‌وامى هه‌یه، له‌کاتێکدا هه‌ردوولا له‌سه‌ر خه‌تن بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ى کێشه‌کان.
حه‌سیپ قاپڵان، په‌رله‌مانتارى به‌ده‌په له‌تورکیا، به‌هاوڵاتی وت «وه‌کو کورد ده‌ستپێشخه‌ربووین لهئاشتىو هه‌وڵی زۆرمان داوه به‌ڵام تورکیا هیچ ههنگاوێکی نه‌ناوه«.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره کورده باسى له‌وه‌کرد که تورکیا زیندانه‌کان ئازادناکاتو هه‌نگاو بۆ ئاشتى نانێت، جه‌ختیکرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه به‌رده‌وامى هه‌بێت «ئێمه‌ش له‌گفتوگۆى ئاشتى ده‌کشێینه‌وه، چونکه ناکرێت تورکیا له‌لایه‌ک هێرشبکاتو له‌لایه‌کیش گفتوگۆ».
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کان له‌کاتێکدایه چه‌ند رۆژێکى که‌م به‌سه‌ر دواین دیدارى نێوان عه‌بدوڵا ئۆجهلانو په‌رله‌مانتارانى کورد لهدورگهى ئیمراڵى تێپه‌ڕده‌بێت، که تیایدا نامه‌یه‌کى رێبه‌رى زیندانیکراوى په‌که‌که بۆ قهندیلو به‌ده‌په‌و ئه‌وروپا له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان هێنرایه‌وه.
دارا محه‌مه‌د عه‌سکه‌ر، نوێنه‌ری پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئه‌که‌په) له‌ئامه‌د که ئه‌ردۆگان سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، به‌هاوڵاتی وت «ئێمه هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌ری ئاشتی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین‌و ده‌ستپێشخه‌رین»، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ى ئاشکراکردنی راستیهکانى له‌باره‌ى گفتوگۆکان‌و رووداوه‌کانى رابردووه‌وه کرد ئه‌گه‌ر دانوستانه‌کان رابگیرێت.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له‌سه‌ر داواى ئۆجه‌لان په‌که‌که ده‌ستگیرکراوانى تورکیا ئازادبکات‌و هه‌وڵ بۆ راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست لهنهورۆزى ئه‌مساڵدا بدرێت، به‌ڵام تائێستاش روون نیه هه‌ڵوێسته‌کانى داهاتوو چى دهبێتو هه‌نگاوه‌کانى ئاشتى به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانه‌وه به‌کوێ ده‌گات.
دانا ره‌زگه‌یى
hawelati
12/03/2013
گۆڤارێكی بەناوبانگی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە: وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەتی ئەمریكا خەریكی مەشق پێكردنی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریان لە وڵاتی ئوردون.
بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری دێر شپیگڵی ئەڵمانی، رایگەیاندووە: ئەمریكییەكان بۆ ماوەی سێ مانگە بەشێوەیەكی نهێنی لەنێو وڵاتی ئوردون خەریكی مەشقن بە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی رژێمی سوریا ، بەڵام گۆڤارەكە ئەوەشی ئاشكرا نەكردووە كە ئەو ئەمریكیانەی مەشق بە سورییەكان دەكەن سەر بە سوپای ئەمریكان یان سەر بە كۆمپانیای سەربازین.
چەند رۆژێكیش لەمەوبەر رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی لێدوانی بەرپرسێكی سەربازی سوپای ئوردونی بڵاوكردووەتەوە كە ئەفسەرانی بەریتانی و فەرٍەنسیش لەو مەشقانە بەشداریان كردووە، بەڵام وەزارەتی بەرگری بەریتانی ئەو هەواڵەی رەتكردووەتەوە و رایگەیاندووە هیچ سەربازێكی بەریتانی بەشداری لەو جۆرە مەشقانە نەكردووە.
بەڵام یەكێك لە بەشداربووەكانی ئەو خولە بە گۆڤارە ئەڵمانییەكەی راگەیاندووە: نزیكەی 200 چەكدار بەشداریان لەو مەشقانە كردووە و ئامانجیش لەوەیە كە نزیكەی 10 هەزار لە داهاتوویەكی نزیكدا چەكدار مەشق پێ بكەن.
سۆران عەلی/ش.ب
peyamner
12/03/2013
وابڕیاره سبه‌ینێ پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" سه‌رجه‌م دیله‌كانی توركیا ئازاد بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌فدێكی توركیا بۆ ڕاده‌ستكردنی دیله‌كان دێنه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ موعه‌مه‌ر گوله‌ر وه‌زیری ناوخۆی توركیا به ڕۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، وابڕیاره سبه‌ێنێ سێشه‌ممه په‌كه‌كه سه‌رجه‌م دیله‌كانی سوپای توركیا ئازاد بكات.
موعه‌مه‌ر گوله‌ر وتی: "ئاماده‌كاری ته‌واومان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كردووه و وه‌فدێكمان بۆ ڕاده‌ستكردنی دیله‌كان پێكهێناوه".
وتیشی " وه‌فده‌كه كه بڕیاره سبه‌ینێ دیله‌كانیان بێ بسپیررێت پێكهاتوون له شه‌ش كه‌س"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه وه‌فده‌كه پێكهاتوون له سێ په‌رله‌مانتاری به‌ده‌په به‌ناوه‌كانی سه‌باحه‌ت تونجه‌ل و حوسامه‌دین زێندێرلی ئۆغڵو و عادل كورد، ئۆزتورك توركدۆغان سه‌رۆكی گشی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ، ڕاجی بیلیجی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ لقی دیاربه‌كر و ئه‌حمه‌د فاروق سه‌ركی كۆمه‌ڵه‌ی (مهزلودێر) و وابڕیاره سبه‌ینێ وه‌فده‌كه له ده‌روازه‌ی خابوره‌وه بێنه هه‌رێمی كوردستان.
دیله‌كانی سوپای توركیا پێكهاتوون له هه‌شت سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری سوپای توركیا.
له توركییه‌وه: هاوڕێ فه‌ریق
xendan
12/03/2013
رۆژنامه‌نووسێكی ناوداری توركیا رایگه‌یاند: گه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات و له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكی زیندانیكراوی ئه‌و پارته ئاشتی بێته ئاراوه كه هه‌روا ده‌بێت، ئه‌وا له كۆتاییدا توركیا ئۆجه‌لان له زیندان ئازاد ده‌كات و وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سیاسی قوبوڵی ده‌كات.
جه‌نگیز چاندار رۆژنامه‌نووسی ناوداری توركیا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف ڕایگه‌یاند " په‌كه‌كه له ٢١ی ئازار به دواوه چالاكی سه‌ربازی ڕاده‌گرێت و تا مانگی ته‌موز یان ئاب له‌شاخ دێته خواره‌وه، به‌مه‌ش چیتر له شاخ نا به‌ڵكو له‌ناو سیاسه‌تدا بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت".
جه‌نگیز چاندار نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕادیكاڵی توركیا له دیمانه‌كه‌دا له به‌رنامه‌ی "تاوتوێی دووشه‌ممه"ی ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌فی توركیا باسی له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیا كرد و وتی: "پێده‌چێت عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان- سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له پێش نه‌ورۆزدا (ئاگربه‌ست ڕابگه‌ێنێت) و په‌كه‌كه‌ش تا مانگی تهمموز به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان بكشێنه‌وه".
چاندار پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری وه‌ك هه‌وڵێك له‌نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی "په‌كه‌كه" دا بۆ بنیاتنانی توركیایه‌كی نوێ وه‌سفكرد و ڕایگه‌یاند "ئه‌مه بنیاتنانی توركیایه‌كی نوێیه به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كانیشی تێدا ڕهچاوكرابێت، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه كردن بۆی شتێكی ته‌واو نامۆیه".
وتیشی: "گه‌ر له‌م وڵاته‌دا و له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆجه‌لان ئاشتی بێته ئاراوه كه هه‌روا ده‌بێت، ئه‌وا له كۆتاییدا توركیا ئۆجه‌لان له زیندان ئازاد ده‌كات و وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سیاسی قبوڵی ده‌كات".
ده‌رباره‌ی پرسیارێكی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه كه "گوایا ئۆجه‌لان به په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په‌ی وتووه، هه‌م خۆم و هه‌م ئه‌ندامانی كه‌جه‌كه سه‌ربه‌رز ده‌بین، ئایا هۆكاری كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه ته‌نها بۆ ئازادی ئۆجه‌لان و كه‌جه‌كه‌یه، یان ئه‌وه‌تا داواكاری زیاتر له ئارادایه؟، چاندار وتی: " له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزی ده‌وڵه‌ت كه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری چاوپێكهوتنهكانه له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان یه‌كترمان بینی و پێی وتم، ئه‌م پیاوه- ئۆجه‌لان چالاكییه‌كانی كورد زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌بات، ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن هاكان فیدان- سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری توركیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م كاره وه‌ك هه‌وڵێك بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی توركیا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه".
چاندار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌رۆكایه‌تی په‌كه‌كه له قه‌ندیل حه‌زیان به پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵام له كۆتاییدا ئۆجه‌لان چی بڵێت هه‌ر ئه‌وه‌یه، چونكه ئۆجه‌لان وه‌ك دڵی په‌كه‌كه وایه، گه‌ر جیا ببنه‌وه په‌كه‌كه‌ش پارچه پارچه ده‌بێت، هه‌ر بۆیه په‌كه‌كه كارێك ناكات بۆ دژایه‌تیكردنی ئۆجه‌لان".
له توركییه‌وه: هاوڕێ فه‌ریق
سه‌رچاوه: ئێن سۆن هه‌به‌ر
11/03/2013
دەوڵەتمەدار نێچیرڤان بارزانی باسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد زۆر نزیكه و گرنگترین هه‌نگاویش بۆ دروسبونی ده‌وڵه‌تێكی تۆكمه، بنیاتنانی ئابوورییه‌كی به‌هێزه له كوردستان.
له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باس له ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌ێنێت گرنگترین هه‌نگاو بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی تۆكمه بنیاتنانی ئابوورییه‌كی به‌هێزه.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كه له ماڵپه‌ڕی "world time"ی ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانی ڕایده‌گه‌ێنێت كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بێگانه‌كان و چه‌ندین هاوڵاتی كوردیش به ڕوویدا پێكه‌نیون كاتێك پێیوتوون كه نه‌ك هه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هه‌رێم بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه نه‌وت بنێریت بۆ توركیاش، ئه‌و وڵاته‌ی كه هه‌رده‌م له ململانێدا بووه له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا.
نێچیرڤان بارزانی وتی: "له‌سه‌ره‌تاوه به هێنانی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی بچوك ده‌ستمان پێكرد و چه‌ندین تانه‌شمان له‌مباره‌یه‌وه لێدرا"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئێستا كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك ئێكسۆن مۆبیل و چێڤرۆن و كۆمپانیای تۆتال و گازپرۆمین له هه‌رێم وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه گۆڕانكاری گه‌وره ڕوویانداوه و ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانیش گه‌یشتۆته ١٥ ملیار دۆلار، كه ئه‌مه‌ش به‌ره‌وپێشچوونێكی گه‌وره‌یه، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ڕێگایه‌كی درێژمان له‌به‌رده‌م ماوه".
له وه‌ڵامی پرسارێكدا كه ئایا ده‌توانرێ بوترێت، ئێستا له هه‌موو كات نزیكترن بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، نێچیرڤان بارزانی وتی: "پێموایه به‌ڵێ، هه‌لێكی زۆر باشمان له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام له پێشدا پێویسته به‌ره‌نگاری زۆر شت ببینه‌وه، له پێش هه‌موشیانه‌وه پێویسته هه‌وڵبده‌ین به ڕازیكردنی هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌وڵه‌تێكی دراوسێمان، بۆ بنیاتنانی توانایه‌كی ناوخۆیی و توانایه‌كی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تیش تا هاوكارمان بن له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م هه‌وڵه‌مان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه "ئایا كارێكی دروسته هیواتان به ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌بێت له كاتێكدا مامه‌ڵه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ كورده‌كان له ڕابردوودا مامه‌ڵه‌یه‌كی باش نه‌بووه؟"، نێچیرڤان بارزانی وتی: "گۆڕانكاری له توركیادا ڕویداوه، توركیا پێوستی به چه‌ند شتێكه كه خۆی نییه‌تی، ئێمه‌ش پێویستمان به چه‌ند شتێكه كه نیمانه، ئه‌مه لێكتێگه‌یشتنی هه‌ردوو لایه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سیاسه‌ته‌وه نییه، به‌ڵكو زیاتر كێشه‌كه ئابوورییه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ده‌وڵه‌تێكی گرنگه بۆ ئێمه، گه‌ر بتوانین له ڕێگای ئابوورییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێز بكه‌ین، ئه‌وا بێگومان ئێمه لای خۆمانه‌وه لاریمان نییه".
ده‌رباره‌ی ململانێكانی نێوان توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ، نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندی به پارتی كرێكارانی كوردستان 'په‌كه‌كه' وه هه‌یه، توركیا پێویسته له‌وه تێبگات كه كێشه‌كه پرسێكی سیاسییه و ناتوانری به‌ڕێگه‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر بكرێت".
وتیشی: "ئێمه چه‌ندین جار كێشه‌كه‌مان تاووتوێ كردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ توركیادا گفتوگۆمان له‌سه‌ر كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له ڕۆڵبینینمان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ كێشه‌كه".
له ئینگلیزییه‌وه: هاوڕێ فه‌ریق
سه‌رچاوه: world time- xendan
11/03/2013
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌یادی 11ی ئازاردا وێنه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: 11ی ئازار ئه‌و رۆژه‌یه كه دوژمن ناچار كرا دان به مافه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا بنێت.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك باسی رۆژی 11ی ئازاری 1970 ده‌كات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجه‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی: "١١ی ئاداری ١٩٧٠، ئەو رۆژەی دوژمن ناچار کرا دان بە مافەکانی گەلەکەماندا بنێت".
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسینه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی وێنه‌یه‌كی ره‌ش و سپی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به به‌رواری وێنه‌كه و كه‌سه‌كانی ناو وێنه‌كه دابێت.
له 11ی ئازاری 1970دا دوای چه‌ندین گفتوگۆی چڕ له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد و ڕژێمی ناوه‌ندی به‌غدای ئه‌وكات به سه‌رۆكایه‌تی "ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر"، ڕێككه‌وتنامه‌ی ئازار له به‌غدا مۆركرا و مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا.
سەرچاوە: خەندان
11/03/2013
راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت: لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پەخشی كەناڵی ئاسمانی پەرلەمانی كوردستان رادەگیرێتو كەناڵەكە دەبێتە لۆكاڵی.
تارق جەوهەر راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: لە رۆژی 2013/4/1، گرێبەستی كەناڵی ئاسمانی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێ دێت، بڕیاریشە لە دوای ئەو بەروارەوە بەخشی لۆكاڵی پەرلەمانی كوردستان بەردەوام بێت بە سیستەمێكی پێشكەوتووی HD كە زاخۆ تا خانەقین بگرێتەوە.
وتیشی: هەوڵ دەدرێت لە رێگەی ئەو كەناڵە لۆكاڵیەوە دانیشتنەكانی پەرلەمان بگوازرێتەوە بۆ خەڵكی كوردستان.
راشیگەیاند: ئێمە كار بۆ ئەوە دەكەین كە كەناڵی پەرلەمان بە سیستەمێكی نوێ كار بكات، جگە لە گواستنەوەی دانیشتنەكان، بەدواداچوون بۆ پڕۆژە بڕیارەكان بكرێت.
روونیشیكردەوە: هەوڵ دەدرێت لە رێگەی چەند بەرنامەیەكی تایبەتەوە، پەیوەندییەكانی نێوان پەرلەمانی كوردستان‌و خەڵكی كوردستان پتەوتر بكرێت.
PUKmedia تایبەت
زانكۆی دیجلە لە شاری دیاربەكری باكوری كوردستان بەرنامەی ماستەرنامەی لە زمانی كوریدا بۆ زانكۆكەی زیاد كردووە.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی رادیكاڵی توركیا، ئەم بەرنامەیە كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای توركییاوە پەسەند كراوە، بۆ یەكەم ساڵ 150 جێگای تەرخان كردووە كە 120 بۆ بوون بە وانەبێژی دیالێكتی كرمانجی و 30كەسی دیكەش بۆ وانەبێژی دیالێكتی زازاكی لەو زانكۆیە تەرخان كراوە.
كردنەوەی ئەم بەرنامەیە لەدوای بڕیارەكەی وەزارەتی ناوبراوەوە هات كە كۆرسی زمانی كوردی بۆ خوێندكارانی زانكۆ بكاتەوە.
تەواوكارانی ئەم بەرنامەیە دەتوانن ببنە مامۆستای زمانی كوردی یان مامۆستای زانكۆ بۆ زمانی كوردۆلۆژی.
سۆران عەلی/م.ش
pna
11/03/2013
"مەسعود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له حکومه‌تی فیدراڵ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆبۆوه و له کۆتایی کۆبوونەوەکه، راگەیەندراوێک بڵاو کراوه.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەیه:
"له ره‌فتارێکی زه‌قدا پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رکردایه‌تی مالکی تێپه‌ڕێنرا و به داخه‌وه هاوپه‌یمانیی نیشتمانییش به‌هه‌مان ئاراسته‌دا هه‌نگاوی نا، که ره‌فتارێکی له‌م چه‌شنه له لایه‌نه‌کانی نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو، ئه‌مه‌ش یه‌کڕیزیی نیشتمانیی عێراقی ناچار به دابه‌شبوون کرد و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیکردنی ده‌وڵه‌ت زۆر به ئاشکرا تاکڕه‌ویی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ره‌چاوی دید و پێگه‌ی پێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌کییش نه‌کرێ، که وا پێویستی ده‌کرد وه‌ک هاوبه‌شێکی دامه‌زرێنه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و بڕیارده‌ر له ده‌ستنیشانکردنی ئاراسته‌ی وڵات وه‌ک له دیباجه‌ی ده‌ستووردا هاتووه حیساب بۆ رۆڵ و پێگه‌ی بکرێ؛ هه‌ڵبه‌ت ئیراده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌کانی دیکه‌ش ره‌زامه‌ندییان له‌مه‌ڕ پرسه‌که فه‌رامۆشکرا و بوونیان له‌به‌رچاو نه‌گیرا.
وه‌رگرتنی ئه‌م بڕیاره به شێوه‌یه‌کی تاکڕه‌وانه و پشت به‌ستن به ده‌نگدان به گوێره‌ی ژماره، پێشێلکردنێکی قبووڵنه‌کراوی دژ به هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌یه پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ری وه‌گه‌ڕخرا، هاوکات دژ به‌و رێسایه‌یه ده‌ستووری له‌سه‌ر داڕێژرا و پێچه‌وانه‌ی پێکهوهسازانهکان و گشت رێککه‌وتنه‌کان و چه‌مکی پێکه‌وه‌سازانی نیشتمانییشه.
په‌سه‌ندکردنی بودجه خۆی له‌خۆیدا جه‌وهه‌ری پێشێلکردنه‌که نیه که زۆر ئاست و بوار ده‌گرێته‌وه، به‌ڵکو ده‌ربڕی زۆر له ئادگار و ده‌رکه‌وته‌ی دژ به سیسته‌می دیموکراتی و زه‌وتکردنی ئیراده‌ی نیشتمانییه که سازان له نێوانیاندا کرا بۆ ده‌ربازبوون له پاشماوه‌ی سیسته‌مه دیکتاتۆریه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان و هێنانه‌ئارای عێراقێکی دیموکراتی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راکه‌ت و پێکه‌وه‌سازان و هاوسه‌نگیی له چوارچێوه‌ی رێزگرتنی ده‌ستوور.
ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆکه‌که‌ی زیاده‌ڕۆیی زۆریان کرد له خۆدزینه‌وه له گشت ئه‌و پابه‌ندبوونانه‌ی گه‌ره‌نتین بۆ به‌رده‌وامیدان به ته‌واوکردنی پرۆسه‌ی بنیاتنانی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی دیموکراتی و پاکتاوکردنی ئه‌و ده‌رکه‌وته مه‌ترسیدارانه‌ی پێیه‌وه دیاربوو، به تایبه‌تییش له‌سه‌رده‌می ویلایه‌تی دووه‌می حکوومه‌ته‌که‌ی مالکی که تاکڕه‌ویی و خۆسه‌پاندن و په‌راوێزخستن تێیدا ره‌نگی دایه‌وه و زیاده‌ڕۆیی لێ به‌دی کرا له رووی وه‌رگرتنی رێوشوێن و رێکاری ناده‌ستووریانه له گشت بواره‌کاندا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش به ته‌سکردنه‌وه‌ی مه‌ودای ئازادییه دیموکراتییه‌کان و گرتنه‌به‌ری ره‌فتاری توندوتیژی پۆلیسیانه له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی و داواکارییه‌کانی جه‌ماوه‌ر و به‌کارهێنانی سوپا له ململانێ سیاسییه‌کان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و داواکانیان بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری و ئه‌نجامدانی چاکسازیی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی. هه‌ر به‌م ئاراسته‌یه‌شدا، سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی یاسا بره‌و به به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنانی قه‌یرانه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی شڵه‌ژاندن و ئاڵۆزکاریی ده‌دات، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ته‌نگه‌تاوکردنی هاوبه‌شانی نێو پرۆسه‌ی سیاسی و داتاشینی پاساوی بێ بنه‌ما به مه‌به‌ستی رێگرییکردن له‌هه‌ر هه‌وڵێک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر قه‌یرانێکی له‌پڕ. ئه‌م دیارده‌یه‌ش نیازگهلێکی شاراوه به‌دیارده‌خات که به ئاشکرایی ئاماژه بۆ دۆخی وڵات ده‌کات که له دووڕیانێکدایه و دوور نیه یه‌کێتییه‌که‌ی تووشی پارچه‌بوون بکات و هه‌وڵی هێزه‌کانی له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شێنێ و ئیتر له توانایاندا نه‌مێنێ ده‌ستکه‌وته‌کانی یه‌کڕیزیی خۆیان بپارێزن.
ئه‌و بژارده‌یه که له چه‌ندین بۆنه‌دا به ئاشکرایی خرایه‌ڕوو، ده‌ربڕی ئه‌و خواسته نابه‌جێیه‌یه بۆ هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر سیسته‌می دیموکراتی و کۆڵه‌که و بنه‌ماکانی و به‌زۆر خۆداسه‌پاندن و گرتنه‌به‌ری شێوازێک له تاکڕه‌ویی که داته‌پین و داڕمان و له‌به‌ریه‌کهه‌ڵوه‌شانی زیاتر به‌دوای خۆیدا بێنێ.
هێزه کوردستانییه‌کان که هه‌میشه فاکته‌ری یه‌کخستن و پێکه‌وه‌سازان بوون، له هه‌موو ساته ناهه‌مواره‌کان ئاماده بوون رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییانه ببنه‌وه که هه‌ڕه‌شه بوون بۆ سه‌ر عێراق، به‌ر له دوو مانگیش هه‌مان شتیان کرد که نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی و لایه‌نه‌کانی نێو ئه‌و هاوپه‌یمانییه کرد، نامه‌که چه‌ند دید و بۆچوونێکی له‌خۆ گرتبوو بۆ ته‌ندروستبوون و چاکبوونه‌وه‌ی ژیانی سیاسی و رێگانه‌دان به هه‌ڵوه‌شان و ترازانی بنچینه‌کانی پرۆسه‌ی دیموکراتی، دید و بۆچوونه‌کانیش ته‌نیا و ته‌نیا ده‌ربڕ و به‌رجه‌سته‌کردنی خواستگه‌لێکی عێراقیانه بوون و له سۆنگه‌ی ده‌ستوور و پێکه‌وه‌سازانی نیشتمانیی و رێککه‌وتنه مۆرکراوه‌کان هه‌ڵقوڵابوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه؛ نامه‌که ئه‌و بایه‌خ و گرنگییه پێویستهی پێ نه‌درا.
ئێمه له‌وکاته‌ی که هه‌ست به مه‌ترسیی دۆخه‌که و لێکه‌وته‌کان و ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانکراوه‌کان ده‌که‌ین، که بوونه‌ته هۆی غه‌ڕابوون بۆ به‌رده‌وامیدان به ره‌وتی تاکڕه‌ویی له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه و که‌مینه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌شیان به گرتنه‌به‌ری ئامرازگه‌لێکی به‌ده‌ر له بنه‌ما دیموکراتییه‌کان و دژ به ده‌ستوور؛ عێراق بۆ نێو ته‌ڵه‌زگه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تایه‌فه‌گه‌ریی په‌لکێش ده‌کات، بۆیه به ئه‌رک و لێپرسراوێتی مێژوویی خۆمانی ده‌زانین روو له سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه نیشتمانیانه بکه‌ین که په‌رۆشی پاراستنی سیسته‌م و رێبازی دیموکراتی و رێگریکردنن له داته‌پین و داڕمان، و به تایبه‌تیش روو له هێزه‌کانی نێو هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی ده‌که‌ین که هه‌ڵوێستێکی راسته‌وخۆی روون و راشکاوانه دژ به‌و سیاسه‌ته بنوێنێ که ده‌یه‌وێ هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کان له‌بار ببات و کۆتایی به شه‌راکه‌ت و پێکه‌وه‌سازانی نیشتمانیی بێنێ و هه‌ڵکوتێته سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراتی له وڵات‌دا.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه؛ رایده‌گه‌یه‌نین که بانگهێشتی نوێنه‌رانی هێزه کوردستانییه‌کانمان له حکوومه‌تی فیدراڵ و سه‌رکرده‌کانی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانمان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی وتووێژ و راوێژ له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێکی گونجاو بکه‌ین هاوتای خواسته‌کانمان بێ و هاوکات کار له‌و پێناوه‌دا بکه‌ین رێگا به ره‌وتی خۆسه‌پاندن و بنجداکوتانی سیاسه‌تی تاکڕه‌ویی و په‌راوێزخستن نه‌ده‌ین. هه‌ر له‌و چوارچێوه و ئاراسته‌یه‌دا راوێژ و راگۆڕینه‌وه‌ی فراوان له‌گه‌ڵ تێکڕای هێز و لایه‌ن و پێکهاته‌کانیشدا بکه‌ین بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی هه‌ڵوێست و گه‌یشتن به‌و بژارده‌یه‌ی عێراقی دیموکراتی بپارێزێ و کۆتایی به دۆخی تاکڕه‌ویی و سه‌رکێشی بێنێ.
ئێمه له‌و کاته‌ی به ناچاری ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌گرینه‌به‌ر که هه‌موو بژارده‌کانی له‌به‌رده‌مدا کراوه‌یه، ئه‌وباڵی هه‌ر ئه‌گه‌رێک ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆکه‌که‌ی (مالکی) و هاوکارانیان و له به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشهات و هه‌ڵوێستێک ئه‌وان به به‌رپرس ده‌زانین."
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
9/3/2013
X.A
pna
لە كۆبونەوەی نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی، هەردوو باڵی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڕیاردرا، بە رێكخستنی كۆبوونەوەیەك بە مەبەستی ئاشتەوایی لە نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران‌و حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
بە پێی زانیاریەكانی "لڤین پرێس" بەرواری حەوتی ئەو مانگە كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان‌و حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە نێوانیان هەردوو باڵی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو بە مەبەستی نزیكبوونەوە كۆماری ئیسلامی ئێران‌و حزبە رۆژهەڵاتیەكان.
لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە مەولود باوەمورادو ئەبوبكر كاروانی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەژداریان تێدا كردووە، بڕیاردار وەفدێكی یەكگرتووی ئیسلامی ئێران، بەمزوانە سەردانی ئێران بكات بە مەبەستی وەرگرتنی بۆچوونی وڵاتی ئێرانودواتر رەخساندنی كۆبوونەوەیەكی فراوان بە مەبەستی ئاشتەوایی‌و لێكنزیكردنەوەی هەردوولا.
لە لێدوانێكی بۆ "لڤین پرێس" فەرهاد مەڵا صالح، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی، هەواڵەكەی پشتراستكردەو وتی " هەوڵە سەرەتایەكان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامە بەڵام وردەكاریەكەی لای ئەو نیە".
هه‌ولێر - سه‌رتیپ قه‌شقه‌ی
10/03/2013
په‌رله‌مانی هه‌رێمی باسك داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات كاربكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له كوردستانی توركیا، پێشنیازیش ده‌كات مه‌رجی سه‌ره‌كی وه‌رگرتنی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، پابه‌ندبوونی بێت به رێزگرتن له مافه سیاسی و كلتورییه‌كانی گه‌لی كورد.
رۆژی 5-3، په‌رله‌مانی هه‌رێمی باسك-ی ئیسپانیا، له دانیشتنێكدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ پێشنیازێكی پارتی ئههبیلۆ-ی په‌سه‌ند كرد كه داوا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات گوشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی گه‌لی كورد له‌و وڵاته به‌ڕێگای ئاشتی.
په‌رله‌مانی باسك له‌و پێشنیازهیدا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ههرێمهكهشهوه په‌سه‌ندكراوه، داوا ده‌كات به زووترین كات كۆتایی به شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی كوردستانی توركیا بهێندرێت و چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی كورد و رێزگرتن له مافی مرۆڤیش بكرێته مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و وڵاته به ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باسك، وێڕای ئیدانه‌ی تیرۆركردنی سێ ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ی كورد له پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، جه‌ختكرایه‌وه له‌وه‌ی هه‌رێمی باسك هاوكار و پشتیوانی گه‌لی كورد ده‌بێت، هه‌روه‌ك پشتگیریشیان له پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان نوێنه‌رانی كورد‌و حكومه‌تی توركیا ده‌ربڕی.
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی رادیكاڵ- ی توركی و: عه‌بدوڵڵا بابه‌كر حه‌مه‌ئاغا
PUKmedia
09/03/2013
سه‌ردانی حه‌وت وڵاتی عه‌ره‌بی كردوه، دۆستی سه‌دام حسێن بو، پشتیوانی له‌به‌شار ئه‌سه‌د دهكردو موعه‌مه‌ر قهزافیشی به" شه‌هید" ناوبرد، 13 جاریش سه‌ردانی ئێرانی كردوه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌روی جوگرافییه‌وه زۆر له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تیش وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێرانه‌وه دوره، هۆگۆ چافێزی سه‌رۆكی فه‌نزه‌وێلا كه رۆژی سێ شه‌ممه به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، جێگا په‌نجه‌ی خۆی له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه داناوه.
ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بییه به‌بۆنه‌ی مردنی چافێزهوه راپۆرتێكی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئێران بڵاوكرده‌وه كه له ئه‌رشیفی ئه‌و سه‌رۆكه كۆچكردوه وه‌رگیراوه.
له لیبیا یاریگایه‌ك و له لوبنان دو شه‌قام و له غه‌ززه منداڵێك به‌ناوی (هۆگۆ چافێز) وه ناونراون له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیدا، چافێز له‌و ماوه‌یه‌دا كه سه‌رۆكی فه‌نزه‌وێلا بوه سێ جار سه‌ردانی سعودییه‌ی كردوه، ساڵی 2000 به ئۆتۆمبێلێك كه سه‌دام حسێن شۆفێری ده‌ركرد به‌ناو شه‌قامه‌كانی به‌غدا سوڕایه‌وه، ساڵی 2002 جارێكی دیكه سه‌ردانی عێراقی كرده‌وه، یه‌كه‌مین سه‌رۆكیش بو له‌نێو سه‌ركرده‌كانی جیهان ئیدانه‌ی هێرشی ئه‌مریكای كرد بۆسه‌ر رژێمه‌كه‌ی سه‌دام.
هه‌ر له‌ساڵی 2002 دا چافێز سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی كرد كه ئه‌ندامن له‌رێكخراوی (ئۆپێك) دا، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی بانگهێشتكرد بۆ به‌شداریكردنی لهلوتكهیهكی رێكخراوه‌كه‌دا كه له كاراكاسی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چو، له‌دوای سعودیه و عێراق سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له وڵاتانی قه‌ته‌ر و كوه‌یت و ئیمارات و لیبیا و جه‌زائیری کرد.
بارودۆخ رێگه‌ی بهچافێز نه‌دا سه‌ردانی فه‌له‌ستین بكات، به‌ڵام مه‌حمود عه‌باس (ئه‌بو مازن) ساڵی 2009 سه‌ردانی كرد و له‌وێ چافێز مەدالیای ئازادی پله‌یه‌كی فهنزهوێلای پێبه‌خشی له‌گه‌ڵ كۆپییه‌ك له شمشێره‌كه‌ی (سیمۆن بۆلیڤار)، باڵیۆزخانه‌ی فهنزهوێلای له‌فه‌له‌ستین كرده‌وه و داوای له‌وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی وڵاته‌كه‌شی كرد نه‌خشه‌ی فه‌له‌ستین به‌سه‌ر خوێندکاراندا دابه‌شبكه‌ن تاوه‌كو بزانن ئه‌و خاكه چه‌ند بچوكه بۆ گه‌له‌كه‌ی.
هۆگۆ چافێز له‌ساڵانی 2006 و 2009 دا سه‌ردانی سوریای كرد و چوه شاری سوه‌یدا، به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا و ئه‌ویش به ستایشكردنی سوڵتان پاشا ئه‌تره‌ش وه‌ڵامی پێشوازییه‌كه‌ی دایه‌وه، دواتر له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه چه‌پڵه باران كرا كاتێك باسی له رێبه‌ری شۆڕشی سوریا كرد له‌دژی داگیركاری فه‌ره‌نسا له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردودا.
به‌شار ئه‌سه‌د، وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆكی سوریا و وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و سه‌ردانانه‌ی چافێز ساڵی 2010 پێی خسته ناو خاكی فه‌نزه‌وێلا و له‌و كاته‌شه‌وه له‌هه‌مو بۆنه‌یه‌كدا چافێز پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌سه‌د راده‌گه‌یاند.
توڕه‌بون له‌كوژرانی قه‌زافی و ناوهێنانی به‌شه‌هید و سه‌ردانه‌كانی بۆ ئێران
هه‌ر له‌ژیانی سه‌رۆكایه‌تیدا چافێز چوار جار سه‌ردانی جه‌زائیری كردوه و په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا توندتۆڵ كردوه، یه‌كێك له‌گۆڕه‌پانه‌كانی كاراكاسی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی به‌ناوی عه‌بدولقادری جه‌زائیرییه‌وه ناونا، به‌ر له‌ساڵێكیش په‌یكه‌رێكی ئه‌و سه‌ركرده شۆڕشگێڕه‌ی جه‌زائیری له‌ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌دا دانا، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی چافێز، ساڵی 2009 حكومه‌تی جه‌زائیر له پایته‌ختی وڵات په‌یكه‌رێكی یاده‌وه‌ری بۆ (سیمۆن بۆلیڤار) دانا كه ناسراوه به رزگاركه‌ری حه‌وت وڵاتی ئه‌مریكای لاتینی له‌ده‌ست داگیركاری ئیسپانیا له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا.
چافێز په‌یوه‌ندییه‌كانی فهزهوێلای له‌گه‌ڵ لیبیاشدا به‌هێز كرد، سێ جار سه‌ردانی لیبیای كرد، ساڵی 2009 له شاری به‌نغازی لیبیا یاریگایه‌ك به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناونرا، به‌ڵام دوای (شۆڕشی 17 فێبرایه‌ر) ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی لیبیا ناوی ئه‌و یاریگایه‌یان گۆڕی بۆ (یاریگای شه‌هیدانی بهنینه).
له‌كاتی شۆڕشی 17 فێبرایه‌ردا چافێز پشتیوانی له عه‌قید موعه‌مه‌ر قه‌زافی كرد، دواتر كوژرانی عه‌قید توڕه‌ی كرد‌و به "شه‌هید" ناوی برد.
چافێز په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بو، 13 جاری سه‌ردانی ئێرانی كردوه‌و له‌به‌رامبه‌ردا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ئێران شه‌ش جار سه‌ردانی فهنزهوێلای كردوه.
له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریش له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بدا چافێز به‌ده‌ركردنی باڵیۆزی ئیسرائیل له‌وڵاته‌كه‌ی و پچڕاندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب به‌هۆی جه‌نگی غه‌ززه‌ی ساڵی 2008 وه، دڵی عه‌ره‌به‌كانی بۆخۆی كێش كرد، به‌وهۆیه‌وه ساڵی 2009 ناوی یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی كه‌مپی نه‌هر بارد له‌باكوری لوبنان ناونرا شه‌قامی هۆگۆ چافێز، له‌هه‌مان ساڵدا شه‌قامێك له‌شارۆچكه‌ی (بیره) ناونرا چافێز، سه‌رباری ئه‌وه‌ش چافێز هه‌رگیز سه‌ردانی لوبنانی نه‌كرد، به‌ڵام ده‌وترێت لهفهنزهوێلا نزیكه‌ی 100 هه‌زار ره‌وه‌ندی لوبنانی هه‌یه.
شیرینی فرۆشتن له‌شه‌قامه‌كان و مێبازی سه‌رۆك
هۆگۆ چافێز كه ساڵی 1954 له‌ماڵی باپیری له‌شارۆچكه‌ی سبانیتا له‌ویلایه‌تی (باریناس) له‌دایكبوه و كوڕی دوه‌مه له‌نێو حه‌وتی كوڕی خانه‌واده‌یه‌كدا كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ژارانه ژیاون، له تافی لاوێتیدا چافێز له‌شه‌قامه‌كانی شارۆچكه‌كه‌یاندا شیرینی فرۆشتوه.
ژیانی هه‌ژاری بۆ چافێز زۆر به‌سه‌ختی تێپه‌ڕیوه، تا ئه‌و كاته‌ی له‌ساڵی 1971 چوه‌ته ئه‌كادیمیای سه‌ربازی، ماوه‌ی چوار ساڵ له‌و ئهكادیمیایە خوێندویه‌تی و دوای خوێندن چافێز ماوه‌ی 16 ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ژیاوه، به‌ڵام به‌هه‌وڵێكی كوده‌تاكردن له‌ساڵی 1992 كه به "ئۆپه‌راسیۆنی زامۆرا" ناسرابو ره‌وتی ژیانی گۆرا، ئه‌وه كوده‌تایه‌كی شكستخواردو بو كه چافێز سه‌ركردایه‌تی كرد بۆ لابردنی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی وڵات كارلۆس ئه‌ندرێس پێرێس، به‌وهۆیه‌شه‌وه ماوه‌ی دو ساڵ زیندانی كرا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوجار هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی چه‌ند منداڵێکە، لهفهنزهوێلا هۆگۆ چافێز به "مێباز" ناوده‌برێت، ساڵی 1977 هاوسه‌رگیری یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ نانسی كولومینارس كردوه و دو كچ و كوڕێكیان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان دوچاری جۆرێك له‌نه‌خۆشی عه‌قلی هات، چافێز كه‌وته گه‌ڕان به‌دوای ژنێكی دیكه‌دا تاوه‌كو بتوانێت ببێته خاوه‌نی كوڕێكی ته‌ندروست كه دوای خۆی جێگای بگرێته‌وه و ناوه‌كه‌ی هه‌ڵگرێت.
گه‌ڕان به‌دوای كوڕێكی ساغ و سه‌لامه‌ت وایكرد ساڵی 1992 له‌هاوسه‌ری یه‌كه‌می جیاببێته‌وه و به‌دوای هاوسه‌رێكی نوێ‌دا بگه‌ڕێت، له‌هه‌مان ساڵدا كۆتایی هێنا بهپهیوهندیهكی سۆزداری نهێنی له‌گه‌ڵ هێرما مركسمان ژنه مێژونوسی چه‌پ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه هیچ كوڕێك بۆ چافێز به‌رهه‌م بهێنێت، چافێز له‌و ژنه جیابویه‌وه كه زۆر خۆشی ده‌ویست و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی هه‌بو.
دواتر چافێز ژنه رۆژنامه‌نوس ماریزابێل رۆدریگزی ناسی، ساڵی 1997 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كرد و ساڵی 2000 لێی جیابوه‌وه، به‌ڵام له‌م ژنه‌ش ته‌نها كچێكی بو، له‌ماوه‌ی 10 ساڵی كۆتایی ژیانیشیدا لە گەڕاندابو به‌دوای منداڵێكی كوڕدا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئاكام بون و له‌ژنێكه‌وه ده‌یگواسته‌وه بۆ ژنێكی دیكه.
سبەی
09/03/2013
دوای گەیاندنی نامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجالان بە قەندیلو وەڵامدانەوەی لەلایەن پەكەكەوە، بڕیارە بۆ گەیاندنی وەڵامی ئەو نامەیە وەفدی سێیەمی بەدەپە سەردانی ئیمڕاڵی بكەنەوەو، وەڵامەكە بگەیەننەوە بە عەبدوڵڵا ئۆجالان سەرۆكی بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان.
محەمەد ئەمین پێنجوێنی چاودێری سیاسی بە PUKmedia ی راگەیاند: چوونی وەفدی سێهەمی بەدەپە بۆ ئیمڕاڵی، وەڵامی نامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەبەنەوە كەلە ماوەی رابردوودا ئاڕاستەی قەندیلی كردبوو، ئەوەش دوای ئەوەی سەركردایەتی پەكەكە لە قەندیل نزیكەی هەفتەیەك گفتوگۆیان لەسەر نامەكەی ئۆجالان كردبوو، ئێستاش وەڵامی نامەكە لە رێگەی وەفدێكەوە دەبەنەوە ئیمڕاڵی.
وتیشی: حكومەت گرنگی دەدات بە ئیمڕاڵی، دەیەوێت چارەسەرێك بۆ كێشەكان بدۆزێتەوە، لەبەر ئەوە رێگە دەدات كە وەفدەكە وەڵامی نامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجالان ببەنەوە بۆ ئیمڕاڵی.
لای خۆشیەوە، حسێن چەلیك پەرلەمانتاری پارتی داد‌و گەشەپێدان لە پەرلەمانی توركیا، رایگەیاندووە: پێدەچێت لەم هەفتەیەدا وەفدێكی تری پەرلەمانتارانی بەدەپە سەردانی ئیمڕاڵی بكاتەوە، بەڵام هێشتا دیار نییە كام لە ئەندامانی بەدەپە لە ناو ئەو وەفدەدا دەبن كە سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەكەن.
وتیشی: ئەگەری هەیە سەردانەكە ئەم هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت، بەڵام دڵنیانیم كە كاتی سەردانەكە گۆڕانكاریی بەسەردا دێت یان نا.
راشیگەیاند: "وەزارەتی داد هێشتا هیچ بڕیارێكی لەبارەی ئەو سەردانە نەداوە".
بەپێی هەواڵێكی سایتی تودەی زەمان-یش، پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی "بەدەپە" دەیەوێت هەمان ئەو پەرلەمانتارانە سەردانی ئیمڕاڵی بكەن، كە جاری پێشوو سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجالان-یان كردووە، بەڵام پارتی داد‌و گەشەپێدان رەنگە بەوە رازی نەبێت، بە تایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆكی نامەكەی ئەم دواییەی عەبدوڵڵا ئۆجالان، كە پارتی داد‌و گەشەپێدان ئەندامانی وەفدەكەی پێشووی بەدەپە بە دزەپێكردنی ناوەڕۆكی نامەكە تۆمەتبار دەكات.
PUKmedia تایبەت
10/03/2013